له دوای هه‌ڵبژاردندا
هاوپشتی / خه‌ڵکێکی زۆر له‌و باوه‌ڕه‌ن په‌یدابوونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن،ته‌کانی گه‌وره‌ی له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا دروست کرد،ههروههالهو باوه‌ڕه‌دان ده‌سه‌ڵاتی (یه‌کێتی وپارتی)ده‌رزی گه‌وره‌ی تێکه‌وتووه.زیاد له‌وه‌ش بڕوایه‌کی وا هه‌یه که لێره‌وه پڕۆسه‌یه‌کی گه‌وره‌تر ده‌ست پێ ده‌کا بۆ کۆتا کردنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دوو حیزبه،له‌و باره‌یه‌وه تۆ خۆت له کام بۆچوون به نزیک ئه‌زانی ؟
ڕزگارعومه‌ر/ منیش له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچونه‌م که گۆڕان له به‌شێکی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵگه،جوگرافیایه‌کی دیاری کراوی کوردستان ڕووی داوه.جیاوازیه‌ک که هه‌بێ له‌م بابه‌ته له گۆشه‌یه‌کی تردا سه‌رچاوه ده‌گرێ،که چۆن ئه‌م گۆڕانانه ده‌بینین،چۆنی پێناسه ده‌که‌ین،له‌کام گۆشه‌ی مێژویی مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ ده‌که‌ین.
لێدوان له بابه‌ته‌کانی تایبه‌ت به "گۆڕان" ڕۆژ له دوای ڕۆژ ئاڵۆزتر ده‌بێ.نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیارده‌یه‌که تیئۆریزه ناکرێ.یان شی ناکرێته‌وه،به‌ڵکو له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی خۆیان بهدهرگاوانی تیئۆری ئه‌م ئه‌رگیۆمێنته ده‌بینن،به شوێن زاڵ کردنی یه‌ک جۆر له تێڕوانین،یه‌ک تێگه‌یشتنن.نوێنه‌ره‌کانی دیفاعی بیزه‌نتینی له‌نێو ووتارنوسهکاندا،خولیای ئه‌وه‌یان هه‌یه،که هه‌موو ببین به یه‌ک ده‌نگ وئیعلان و موژده‌ی سه‌رده‌مێکی نوێ به یه‌کتر بده‌ین،هه‌موو به‌و ده‌سته‌واژانه ڕازی بین،که مه‌کینه‌ی ئیعلامی گۆڕان ده‌رخواردمان ده‌ده‌ن.
بێ گومان وه‌رچه‌رخانێک ڕووی داوه،به‌شێکی به‌رچاوی گه‌وره له کۆمه‌ڵگه چووه پشتی گۆڕانه‌وه،قه‌واره‌ی حیزبه سیاسی ئه‌سڵیه‌کان وه‌کو (پارتی و یه‌کێتی) نه‌ک ته‌نیا له‌باره‌ی که‌م بوونه‌وه‌ی ئه‌ندامان ولایه‌نگران،به‌ڵکو له باری مه‌عنه‌ویه‌وه له‌رزیوه،به‌شێوه‌یه‌ک که نه‌ک ته‌نیا پارتی ویه‌کێتی،به‌ڵکو خودی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ره‌تادا چاوه‌ڕوانیه‌کی وایان نه‌بوو که هه‌ر زوو سه‌رکه‌وتنی نه‌وعیی له‌و بابه‌ته به‌ده‌ست بێنن.کێشه‌که هه‌رگیز له‌سه‌ر ئینکاری کردن نیه له هیچ گۆڕانێک،به‌ڵکو کێشه‌که له‌سه‌ر تێگه‌یشتن و شی کردنه‌وه‌یه‌تی،له هه‌مووشی گرنگتر گۆڕانه‌که چ شتێکی گرتۆته‌وه.
گۆڕان له به‌رامبه‌ر یه‌کێتی و پارتی سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا،به پله‌ی یه‌ک له ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی یه‌کێتی ،گۆڕان له باری شله‌قاندنی سێنترالیزمی ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌رزی گه‌وره‌و پرسیاری خسته سه‌ر ئه‌م مۆنۆپۆله.پرسیاره‌کانی گۆڕان له‌سه‌ر ئه‌هلیه‌ت وحهقانیهتی یه‌کێتی وپارتیه له نوێنه‌رایه‌تی کردنی حوکمڕانی ئه‌م قه‌واره‌یه.به‌ڵام،له دایرێکشنێکی ته‌واو جیاواز له‌وه‌ی ئیدهئالیزه ده‌کرێ و به‌رز ده‌کرێته‌وه بۆ تایتڵ کردنی به شۆڕش یان شتێ نزیک له شۆڕش.
پرسیارێکی سه‌ره‌کی که گۆڕان که خستویه‌ته سه‌ر ئه‌م " بوونه" درۆینه‌ی یه‌کێتی وپارتی، بریتیه له‌وه‌ی که‌ئه‌م شێوازه له "بوون" چیتر ناتوانێ پڕۆژه‌ی ناسیۆنالیزم نه‌جات بدا.پڕۆژه‌ی ناسیۆنالیزمی کورد له شه‌خسیه‌تی یه‌کێتی وپارتی له به‌له‌مێکی کوون بوو ده‌چوو،گۆڕان ئه‌و به‌له‌مه تازه‌یه‌یه که دێ له‌ته‌نیشت به‌له‌می ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی ده‌وه‌ستێ ویه‌که‌م جار به‌یداخی به‌له‌مه‌که لێده‌کاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خۆی ده‌یچه‌قێنێ،دواتر به کۆمه‌ڵ و به تاک سه‌ر نشینه‌کان ده‌گوازنه‌وه بۆ ناو به‌له‌مه تازه‌که.
ئه‌م ته‌سویره له باری سه‌رکه‌وتن له باری نوێنه‌رایه‌تی کردنی ئایده‌لۆژی ده‌کرێ به نسبی وه‌ریگرین بڵێین خیتابی سیاسی گۆڕان بردیه‌وه له‌خیتابی ڕه‌قیبه‌کانی،به‌ڵام له باری تێک شکاندنی کۆت وبه‌نده‌کانی جوگرافیایی نفوزی گۆڕان،فاکته واقیعیهکانیترهێشتا نه‌یتوانیووه ئاسۆیه‌کی عه‌مه‌لی ده‌ست نیشان بکا که لێره‌وه،له‌م مێژووه تازه‌دا چی له‌ده‌ست دێ وبه ته‌مایه به‌ره‌و کوێ بڕوا ؟
گرفتێکی تری که له‌به‌رده‌م سه‌لماندنی ئه‌وه دایه که ئه‌وه‌ی ڕوویداوه گۆڕانی ڕیشه‌یه‌یه،ئه‌وه‌یه که سه‌ره‌ڕای ئه‌م سه‌رکه‌وتنه خێرایه‌ی گۆڕان،هێشتا زۆر ئه‌لگۆ هه‌ن ئه‌م هێزه ده‌به‌ستێته‌وه به ڕابردوو،ده‌یکا به دیلی ناکۆکیه‌کانی که له ڕۆژی له دایک بوونیه‌وه له گه‌ڵ خۆی هه‌ڵیگرتووه.جیهانبینیه‌که‌ی گۆڕان،تێگه‌یشتنی و پراکتیکه سیاسیه‌که ناتوانێ له‌ده‌ره‌وی کایه‌ی سیسته‌مه مهوجودهکه ئیش بکا.چونکه لابردنی ئه‌و سیسته‌مه شوێن کردنه‌وه‌ی به سیسته‌مێکی تر،پێک هێنه‌ری ئۆرگانیکی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه نه‌بووه‌و نه به‌ته‌ماشه ئه‌مه له‌ئه‌ستۆی بگرێ.سه‌یری په‌یڕه‌و پڕۆگرامی گۆڕان،یان ئه‌و نامیلکه‌یه‌ی ڕه‌هه‌ندیه‌کان بۆ گۆڕانیان نووسی بکه،له‌وێدا دابه‌ش بوونه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان،به "دڵنیاکردنه‌وه‌یه‌کی" زۆره‌وه ئهبهدیهو پارێزراوه.
فراکسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مان وئهدائیان بێ هیچ تیئۆرو ڕه‌خنه‌یه‌ک ته‌می خۆشباوه‌ڕی له‌سه‌ر زۆرشت لادا."حکومه‌تی سێبه‌ر" که له‌لایه‌ن هه‌ندێ ده‌نگی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه خراوه‌ته ڕوو،ڕه‌نگه تا فه‌تره‌یه‌ک به‌که‌ڵکی ئیستیهلاکی ئیعلامی وڕۆژ به‌ڕێ کردن بێ،به‌ڵام ناتوانێ وه‌ڵامی پرسیارێکی سه‌ره‌کی بداته‌وه،وێستگه‌ی داهاتوو چیه؟
مانه‌وه به ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مان له باشترین حاله‌تدا ده‌بێته ئه‌و بازنه‌یه‌ی که فراکسیۆنی گۆران له نێو په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی خۆی جیاواز نیشان بدا،خه‌به‌رو مه‌حزه‌ری ئه‌و زوڵمانهمان بۆ دێنێ که له نێو دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مان له تێپه‌ڕاندنی فڵان یاسا ڕوو ده‌دا.کارێک که ده‌مێکه سایتی (کوردستان پۆست)کردویه‌تی وده‌توانێ بیکا بێ ئه‌وه‌ی فراکسیۆنی له نێوپهرلهماندا هه‌بێ !
مه‌به‌ستم لێره سیسته‌می سیاسی کوردستان ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت زۆر له‌وه‌ش دیموکراتیکتر بێته‌وه ناتوانێ ئه‌و میکانیزمه دروست بکا که چاره‌کی به‌ڵێنه‌کانی سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردن عه‌مه‌لی بکا له ڕێگای خه‌باتی په‌رله‌مانیدا،چونکه کانونی هێزوبڕیار له شوێنێکی تره.
کانونی هێزو بڕیار،له‌لای حیزب وسهرکردهکانه،مه‌به‌ستم یه‌کێتی وپارتی.ئه‌وه‌ی که ئێستا له‌نێو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان باس له دروست کردنی حیزب ده‌کرێ،په‌یوه‌ندیه‌کی قوڵی به پێناسه کردنی تموحاته سیاسیه‌کانی سه‌رکردایه‌تی سیاسی گۆڕان هه‌یه،که ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ده‌توانێ له‌و کانونی هێزوبڕیارهدا(حیزب وسه‌رکرده‌کان)،ئه‌وانیش وه‌کو هێز دانیشن ومه‌رجه‌کانی خۆیان له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بسه‌پێنن،بێ سه‌رئێشه‌و دراماکانی حکومه‌تی سێبه‌ر یان په‌رله‌مان.
مه‌سه‌له‌یه‌کی تر که په‌یوه‌ندی به ناسنامه‌ی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م بزوتنه‌وه هه‌یه،بریتی یه له ئه‌فسانه‌ی سیکۆلار بوونی زیاتری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له چاو یه‌کێتی وپارتی.ڕاستیه‌که‌ی ڕۆژ له دوای ڕۆژ ئه‌م ئه‌فسانه‌یه کالتر ده‌بێ.پراکتیکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان،له‌سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردن وته‌واو بوونی،پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه نیشان ده‌دا.
له‌سه‌رده‌می هه‌لبژاردن به‌شێک له پۆسته‌ری گۆڕان به ئایه‌تی قورئان نه‌خشێنرابوو.گوایه له‌م ئایه‌ته باس له گۆڕان ده‌کرێ.که مانگی ڕه‌مه‌زان هات نه‌وشێروان موسته‌فا به‌ر له تاڵه‌بانی خۆی کرد به مزگه‌وتی گه‌وره‌و به پێی ڕاپۆرتی سایتی سبه‌ی له دانیشتن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ک له پیاوانی ئاینی،نه‌وشێروان ته‌ئکیدی کرده‌وه له‌ڕۆلی "پیاوانی ئاینی" له کۆمه‌ڵگه‌دا.
ئه‌مانه هیچی ڕێکه‌وت وزیره‌کی نیه له سیاسه‌تدا،که هه‌ندێ حه‌ز ده‌که‌ن خۆیان به‌وه‌هم ده‌ور بده‌ن.ئه‌وه به‌ستنی عه‌قدێکی کۆمه‌ڵایه‌تی-سیاسیه،که پێویستی به‌دوو سه‌رکرده‌و دوو بزوتنه‌وه نیه له‌کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ئیمزای عه‌قده‌که بکه‌ن.به‌ڵکو هارمۆنیای تێکه‌ڵ بوونی به‌رژوه‌ندی هاوبه‌شه که له‌پراکتیک شه‌رحی خۆی ده‌خاته ڕوو،بینیشمان ئه‌و پراکتیکه چۆن پیاده ده‌کرا،که مه‌لاو پیاوی ئاینی چونه پشتی گۆڕان له هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن.بینیمان ئۆتۆریته‌ی سیاسی مه‌لاکرێکار له‌سه‌ر ئه‌ندامانی حیزبه ئیسلامیه‌کان وه‌کو (یه‌کگرتوو،کۆمه‌ڵ)چۆن بوو به چرای سه‌وز بۆ ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه ئیسلامیانه که بچن ده‌نگ بده‌ن به گۆڕان.کاتێکیش نه‌وشێروان به‌هه‌مان ده‌ستوری تاڵه‌بانی وبارزانی خۆی ده‌کا به مزگه‌وتی گه‌وره‌دا،ئه‌وه درێژه دانه به مه‌سیجێکی ڕاسته‌وخۆ،موغازه‌له‌ی به‌رده‌وامی ناسیۆنالیزم-دینه که ڕه‌کیزه‌کانی یه‌کگرتنه‌وه‌یان له ئه‌مڕۆی کوردستاندا زۆر زیاتره له دوورکه‌وتنه‌وه‌یان له‌یه‌کتر،دڵنیا کردنه‌وه‌ی به‌شی کۆنسێرڤه‌تیڤ و هه‌ره ڕاستی کۆمه‌ڵگه‌یه،که گۆڕان ده‌م له دین و ده‌ست له ته‌ده‌خولی دین نادا له‌ژیانی کۆمه‌ڵگه.هاوپشتی/ بۆچی خه‌ڵک ده‌نگی به گۆڕان دا،به ڕاده‌یه‌ک که یه‌کێتی وپارتی به پێ ی به‌ڵگه‌نامه‌کانی که گۆڕان ده‌یخاته ڕوو ناچار بوون ده‌ستکاری و دزی له ده‌نگه‌کان بکه‌ن ؟
ڕزگارعومه‌ر/ ئه‌م پرسیاره زۆر گرنگه،به‌ر له هه‌لبژاردن ڕه‌خنه‌ی زۆر له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و دیاردانه گیرا که لینکی هه‌بوو به‌په‌یدابوونی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه.بۆ ئه‌م ڕه‌خنانه نه‌بوونه بیرکردنه‌وه‌یه‌کی گشتی وخه‌ڵکی سڵ نه‌کرده‌وه،له‌و ساغ بوونه‌وه سیاسیه؟ ڕه‌خنه‌ی زۆر له سه‌رکرده‌ی گۆڕان نه‌وشێروان موسته‌فا گیرا،ڕه‌خنه له هه‌ڵوێستی رۆشنبیران گیرا که په‌یوه‌ست بوون به‌م بزوتنه‌وه‌یه،بۆچی ئه‌م ڕه‌خنانه نه‌یتوانی کاریگه‌ری هه‌بێ؟ ئه‌م پرسیارانه‌و زۆری‌تریش پرسیاری زۆر واقیعی و زۆر جدین که ده‌بێ له‌سه‌ری بوه‌ستین.
پێش هه‌موو شتێک ده‌بێ ئه‌وه بڵێین که ئه‌وه یه‌که‌م جار نییه له کوردستان هه‌لبژاردن پرسیاری سیاسی گه‌وره دروست ده‌کا.ساڵانێکی زۆر له‌مه‌وبه‌ر له بادینان یه‌کگرتووی ئیسلامی له هه‌لبژاردنی قوتابیان ده‌نگی زیاتری دێنا له پارتی وسه‌رکوت ده‌کران.له هه‌لبژاردنی 1992هیچ که‌سێک بیری بۆ ئه‌وه نه‌ده‌چوو له زاخۆ خه‌ڵک هه‌بێ بهئاشکرادهنگ به یه‌کێتی بدا‌و که‌س تهوقوعی نه‌ده‌کرد ئه‌م هه‌موو لایه‌نگره بۆ پارتی له‌نێو سلێمانیدا هه‌بێ،ئه‌مانه هه‌مووی له‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا هه‌بوون به‌ڵام له‌به‌ر زۆر هۆی سیاسی وسه‌رکوت و شه‌ڕی ناوخۆ،هیچ له‌م ڕووداوانه نه‌بوون به ئیلهام به‌خش بۆ جموجۆڵێکی گه‌وره‌تر.
فاکتی زۆر هه‌یه که یارمه‌تیده‌ره بۆ تێگه‌یشتن له‌و جموجۆڵه‌ی ڕووی دا،لێره به‌ر له وورد بونه‌وه له فاکته‌کان پێم باشه کورته‌یه‌ک له‌هه‌ڵ و مه‌رجی به‌ر له‌هه‌ڵبژاردن بخه‌مه ڕوو.هه‌رکه‌سێک موراجه‌عه‌ی ووتاره‌کانی نه‌وشێروان موسته‌فا بکا به‌ر له‌وه‌ی بڕیار بده‌ن بچنه نێو لیست وبه‌شداری هه‌لبژاردن بکه‌ن،ده‌بینێ که بێجگه له ڕێگه‌ی دیموکراتی (هه‌ڵبژاردن) بۆ به‌ده‌ست هێنانی گۆڕان له کۆمه‌ڵگه‌و له نه‌هێشتنی پاوانی یه‌کێتی وپارتی، نه‌وشێروان موسته‌فا باوه‌ڕی به ڕێگهیتریش هه‌بوو وه‌کو ئیختیار؛ ته‌نانه‌ت له‌وانه کوده‌تای سه‌ربازیش.ئه‌م ئیختیارانه‌ی به واڵایی به‌جێ هێشتبوو،مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه نه‌یوتبوو له‌م هه‌موو ئیختیاره ده‌بێ ئه‌مه‌یان بکه‌ین.به‌ڵکو ئه‌و له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌یویست ئاماده‌ییه واقیعیه‌کانی کۆمه‌ڵگه بخوێنێته‌وه‌و بیکا به پێوه‌ر بۆ ده‌ست بردن بۆ ئه‌و ئیختیاره‌ی که زۆرترین پاڵپشت دروست ده‌کا.
که ووتاره‌کانی له سایتی سبه‌ی بڵاوده‌کرده‌وه،مه‌به‌ستم ئه‌وانه‌ی تایبه‌ت نه‌بوون به که‌مپینی هه‌ڵبژاردن،کۆمێنتی خه‌ڵک له‌سه‌ر ئه‌م ووتارانه جێگای شی کردنه‌وه‌یه‌کی زۆر پڕ بایه‌خن،چونکه به‌شێکی زۆر له کۆمێنته‌کان به ئاشکرا هه‌ستت پێ ده‌کرد که ئه‌و هاوڵاتیه‌ی نووسیویه‌تی یان ووتاره‌که‌ی نه‌خوێندۆته‌وه یان هه‌ر تێی نه‌گه‌یشتووه.به‌ڵام به‌شی زۆری کۆمێنته‌کان له‌یه‌ک شت یه‌کیان ده‌گرت،که داوای جموجۆڵیان له نه‌وشێروان ده‌کرد.ئه‌مه نیشانی ده‌دا،که بێزاربوون له دووباره‌بونه‌وه‌ی هه‌موو شته‌کان له‌نێو جه‌ماوه‌ردا گه‌یشتبووه ئاستێک که ده‌بوایه ئه‌م که‌بته سیاسیه قوڵه دژ به یه‌کێتی و پارتی بکا به کردار،ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له ڕێگای ته‌وزیف کردن وبه‌رز کردنه‌وه‌ی کاریزمایه‌کی دوێنێی هه‌مان ده‌سه‌ڵاتیش بێ.
ڕووداوه جیهانیهکان،ده‌رکه‌وتنی ئۆباما‌و سه‌رپه‌رشتی کردنی که‌مپینی "گۆڕان" وسه‌رکه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مریکا، وێنه‌یه‌کی ئیلهام به‌خشی له کرداری (جه‌ماعی)به کۆمه‌ڵ نه‌ک ته‌نیا به بینه‌ری کورد به‌ڵکو به هه‌موو دونیا به‌خشی.بۆیه هیچ سه‌یر نیه هه‌ر له مالیزیاوه بگره تا ئه‌فریقیا تا ئه‌رجه‌نتین وتا کوردستان ماتریالی سیاسی و کاراکته‌ری سیاسی ده‌ست بۆ هه‌مان ناو ببه‌ن،که ئه‌و ده‌می له‌سه‌ر ئاستی جیهانیدا "گۆڕان" وه‌کو ووشه دره‌خشان و ئه‌تراکتیڤ بوو،وه‌کو کرداری به " کۆمه‌ڵی" دروست کردنی هه‌ر جۆرێک له "ڕووداوی گه‌وره" ئاسۆی له‌به‌رده‌م بوو.
له‌پاڵ ئه‌و هه‌ڵ و مه‌رجه‌ی باسم کرد،دوو فاکتی سه‌ره‌کی ڕۆڵی بینی له په‌یدابوونی گۆڕان:-
یه‌که‌م/ به‌ر له "گۆڕان" له 18 ساڵی ڕابردوو،ده‌یان جموجۆڵی جه‌ماوه‌ری به تایبه‌تی له شێوه‌ی خۆپیشاندانی گه‌وره‌و بچووک دژ به یه‌کێتی وپارتی به‌ڕێوه‌چووبوو به گولله سه‌رکوت کرابوو.ڕه‌نگه نموونه‌ی ڕانیه،که‌لار،سلێمانی،هه‌ڵه‌بجه هه‌مووی وه‌کو دۆکیۆمێنت ماون که جه‌ماوه‌ر هه‌وڵی گۆڕینی بارودۆخی ژیانی خۆی داوه به‌ڵام سه‌رکوت کرابوو،چونکه ئه‌م جموجۆڵانه بێ به‌هره‌مه‌ند بوو له میکانیزمی ئۆرگه‌نایز کردن وتهوقیت ودیاری کردنی ئامانجی هاوبه‌ش.
چه‌پ له‌به‌ر هۆی زۆر واقیعی له بابه‌تی سه‌رکوت کردنیان،له بابه‌تی ستراتیژی ناواقیعی و وسیکتاریزم، هیچ ڕۆڵێکی نه‌مابوو له‌وه‌ی بتوانێ ئه‌م میکانیزمه دروست بکا.حیزبه‌کانی ڕاست هیچی له‌پشتی ئه‌م بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه نه‌بوون.به‌کورتی ئۆپۆزسیۆن وه‌کو کردار،له نێو جه‌ماوه‌ردا قوڵپی ده‌دا،به‌ڵام وه‌کو دیدگایه‌کی سیاسی که نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م ئۆپۆزسێۆنه خۆڕسکه بکا،به عه‌مه‌لی که‌س نه‌بوو.
گۆڕان توانی له‌به‌شێکی گه‌وره‌ی کوردستان،به به‌رهه‌م هێنانی خیتابێکی زۆر "توڕه‌تر" له‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر،وه‌کو ئه‌وه‌ی کاسه له چێشته‌که‌ی ناوی گه‌رمتر بێ،توانی کایه‌کی موگناتیسی خێرا‌و به‌هێز بۆڕاکێشانی ئه‌م توڕه‌ییه‌ی جه‌ماوه‌ر بخولقێنێ،ئیحتیوای ئه‌م توڕه‌ییه بکا،له هه‌مووشی گرنگتر مۆبایلز کردنی ئه‌م توڕهییهو ئاراسته کردنی به‌ره‌و خاڵێکی دیاری کراو ته‌نزیم بکا.
دووه‌م/ ئه‌و میتۆدانه‌ی که وه‌کۆ کۆدو عیله‌ت له نێو ئه‌تمۆسفیری هۆشیاری سیاسی کۆمه‌ڵگه دێ وده‌چێ.یارمه‌تیده‌ر بوون که گۆڕان له‌م ده‌وره‌یه‌دا ئه‌م به‌شه له‌جه‌ماوه‌ر جیاکاته‌وه.میتۆدێک که تائێستا له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه ئیش ده‌کا بریتی له ته‌سلیم بوونی بێ مه‌رج بۆ " کاریزما" به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و کاریزمایه له ڕێگای مێژوویه‌ک له خۆسه‌پاندن گه‌شه‌ی کردبێ.به واتایه‌کی تر کاریزما تا ئه‌مڕۆش له کۆمه‌ڵگه‌ی کوریدا،قاچێکی له‌سه‌ر "هێز" قاچه‌که‌ی تری له‌سه‌ر "ئاکشن"ه .
ئاماده نه‌بوونی مێژوو،وه‌کو یه‌که‌یه‌کی هۆشیاری وسه‌ره‌کی له‌ساغ بوونه‌وه‌ی سیاسی جه‌ماوه‌ر،یه‌ک چاوپۆشین وغهفڵهتێکی له بیرتیژی و مودی سیاسی دروست کردووه،که جه‌ماوه‌ر نایه‌وێ له ئان وساتی ساغ بوونه‌وه‌دا،یان ڕژانی سه‌رجاده‌و ته‌حقیقی "بوون" ێک که ده‌سه‌ڵاتی سیاسی لێی دزیوه،که‌س باسی:- مێژوو،ئه‌جێندای هیچ بزوتنه‌وه‌یه‌ک و لیده‌رێکی بۆ بکا.
ئه‌م جهماوهرهله ئینفیعالاتی به‌رامبه‌رکێ له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا زه‌خیره‌ی سیاسی ومه‌عنه‌وی خۆی ته‌نیا به ووجودی "کاریزما"یه‌ک ده‌توانێ پێناسه بکا،ته‌نانه‌ت ناتوانێ ته‌سه‌وری کاریزمایه‌ک بکا که شانسی دروست بوونی هه‌یه.به‌ڵام بێ مه‌رج،به شاهێدی دوێنێ وئه‌مڕۆی سیاسی کوردستان،هه‌موو کاریزمایه‌کی قبوڵه که درێژکراوه‌ی ڕابردوو بێ.هاوپشتی/ ئیشاره‌ت به ڕۆشنبیران وپاڵپشتیان بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دا،هه‌ڵوێستی ڕۆشنبیران چۆن لێک ده‌دیته‌وه به‌ر له‌هه‌لبژاردن ودوای هه‌ڵبژاردن ؟
ڕزگار عومه‌ر/ به‌ر له هه‌ڵبژاردن و دوای هه‌ڵبژاردن به ووتار ڕه‌خنه‌م له هه‌ڵوێستی ڕه‌هه‌ندیه‌کان به تایبه‌تی وڕۆشنبیران به‌گشتی گرتووه.گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌م باسه درێژه‌ی ده‌بێ،چونکه باسێکی گرنگه،ده‌ربڕی ساغ بوونه‌وه‌یه‌کی مێژوویی بوو له نێو ئه‌م توێژه‌دا.
به‌شی سه‌ره‌کی ئه‌م توێژه به‌چاوساغی ڕه‌هه‌ندیه‌کان،بوون به له‌شکری ئیعلامی گۆڕان وئه‌و خیتابه ئایدهلۆژیهیان بۆ دروست کرد که تا ئه‌مڕۆش درێژه‌ی هه‌یه.ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له‌و نووسه‌رانه ئێستاش که نووسین له سبه‌ی بڵاو ده‌که‌نه‌وه به‌جۆرێک ده‌ینوسن که خوێنه‌ر هه‌ست ده‌کا ئێمه هه‌روا له‌گه‌رمه‌ی که‌مپینی هه‌ڵبژاردن داین.
زۆر له‌و وه‌ڵامانه‌ی که ده‌درێنه‌وه به‌و ڕه‌خنانه که له‌م وه‌زعه گیرا،به تایبه‌تی له دووا نووسینی به‌ختیار عه‌لی،هه‌ست به لۆژیکی په‌نا بردن بۆ به لاڕێبردنی خوێنه‌ر ده‌که‌ی له وه‌ڵامه‌کان.هه‌ست به له‌رزۆکی ئه‌و میتۆده ده‌که‌ی که کاکی ڕۆناکبیر ده‌یه‌وێ خۆی و خوێنه‌ریشی پێ غافڵ بکا. له‌وێ توڕه بوونی به‌ختیار یارمه‌تیده‌ر بووه بۆ ئه‌وه‌ی بینای ئه‌سڵی ئه‌م وه‌ڵامه ببینین.له‌وێ به‌ختیار ئیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کا که گوایه دژی "پۆلین" کردن ڕه‌خنه ده‌گرێ،به‌ڵام له درێژه‌ی ووتاره‌که‌ی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له‌به‌ر هه‌رهۆیه‌ک له پۆزیشنی ڕه‌خنه‌گر،یان سه‌ربه‌خۆ ماون یان له ژێریدا خۆیان پێناسه ده‌که‌ن،به‌ختیار له‌ژێر ووشه‌ی له بابه‌تی "بێ ڕه‌وشتی" پۆلینیان ده‌کا.
هاوارکردن و فیغانێکی گه‌وره له ووتاره‌که‌ی دایه،گوایه سه‌ر له‌نوێ "ئایدهلۆژیسته" پیاوخراپه‌کان په‌یدابوونه‌ته‌وه ده‌یانه‌وێ شوعله‌ی فیکر بکوژێننه‌وه،ڕاستیه‌که‌ی زۆر سه‌یره که‌سێک که نووسه‌ری کتێبێکی به‌هێزی وه‌کو " ئیمان وجهنگاوهرانی" بێت،ئه‌ونده موحتاجی" سڕینه‌وه"ی به‌رامبه‌ر بێ،به‌ناچار په‌نا بۆ ئه‌ده‌بیات و ده‌سته‌واژه‌و قه‌وانه بێ تامه‌کانی سیناتۆر مه‌کارسی و شه‌ڕی سارد ببات.
ساغ بوونه‌وه‌ی ڕۆشنبیران،چوونه پشت کاریزمای نه‌وشێروانه‌وه،له شێوه‌ی به‌رهه‌م هێنانی ئایده‌لۆژیا خۆی نواند.ئه‌وانه‌ی تا ئه‌مڕۆش پاکانه‌ی ئه‌م وه‌رچه‌رخانه ده‌که‌ن له یه‌ک مه‌نهه‌جدا یه‌ک ده‌گرن،بریتیه له نه‌هێشتنی،یان شێواندنی ده‌نگی ڕه‌خنه‌گر له‌م وه‌رچه‌رخانه.به هه‌ر جۆرێک بێ ده‌یکه‌ن،که ده‌ڵێم به هه‌ر جۆرێک مه‌به‌ستم ته‌سنیف کردنی بێ تام وبێ په‌یوه‌ندیه به ئه‌رگیۆمێنته ئه‌سڵیه‌که،که بریتیه له وه‌رچه‌رخان به‌ره‌و ڕاست وبه‌ره‌و فۆرمی تازه‌ی ناسیۆنالیزم.ئه‌مه هیچ په‌یوندی به پڕۆفیشناڵ بوونی ئه‌م ڕۆناکبیرو ئه‌وه‌ی تر نیه له لیاقه‌تی به‌رهه‌م هێنانی مه‌عریفه له‌ڕابردودا،چونکه ڕه‌خنه‌که لێره‌وه قسه ناکا،به‌ڵکو قسه له سه‌ر "ئێستای" ساغ بوونه‌وه‌یه‌کی سیاسی دیاری کراوه.
به کورتی سه‌رگه‌ردانیه‌کی زۆر وه‌کو په‌تا به نێو ئه‌م توێژه‌دا بڵاو بۆته‌وه.له‌وه ده‌چێ کات وته‌جروبه‌ی زۆری پێ بچێ که‌ئه‌م توێژه له‌سه‌رده‌م ومێژوویهکی تردا بگه‌ڕیته‌وه سه‌ر ئه‌م وهرچهرخانهو ڕه‌خنه‌ی لێ بگرێ.له‌م په‌تایه‌دا که وه‌کو (وه‌رزێکی ئایده‌لۆژی) خۆی زاڵ کردووه بۆچونی تاسه‌ر ئێسقان کۆنه‌په‌رستانه،شارچێتی تیئۆریزه کراو،بۆچونی نابه‌رپرسیاری ڕه‌یسیستانه،له‌بابه‌تی ئه‌وه‌ی که (هه‌ولێریه‌کان تاوانبارن…)چونکه خه‌ڵکه‌که‌ی به دڵی نووسه‌رو لیسته‌که‌ی،به‌پێی پێویست له خزمه‌تی ئه‌و گۆرانه نه‌بوونه که ئهوپشتگیری ده‌کا.
کرداری له‌و بابه‌ته‌ی که بۆ لێکدانه‌وه‌یه‌کی پۆپۆلیستی ئیقتیباسی په‌ره‌گرافێک ودووان ده‌کا له گرامشی! که ته‌واو پێچه‌وانه‌ی میتۆدی گرامشی ومهبهستهکهیهتی.به سه‌به‌ته شی کردنه‌وه‌ی سه‌تحی وپیاهه‌ڵدان وهتد ده‌گوزه‌رێ،به کورتی مه‌عریفه نواندن له‌م هه‌رایه قه‌ڕه‌باڵغه وه‌کو سره‌ی ئاشێکی لێ هاتووه له‌سه‌ره‌وه چی تێده‌که‌ی تێیکه،له خواره‌وه ئایده‌لۆژیای ڕاستت بۆ ده‌رده‌چێ!
ئیتر تێناگه‌م بۆچی ده‌بێ ئه‌م توێژه به‌و باره مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ بکرێ که‌له مڕۆدا خه‌مێکی هاوبه‌شی له گه‌ڵ ئیبداعی فیکری سیاسی ڕادیکاڵ مابێ! به‌ڵام،له‌هه‌مان کاتدا ئه‌مه به‌و مانایه نیه،که ئه‌م بارودۆخه به بێ ده‌نگی به‌ڕێ بکرێت.
گرنگه خه‌تێکی تری رادیکال،با بای نوکه ده‌رزیه‌ک ڕهواجیشی نه‌بێت له نێو ئه‌م نه‌وه‌یه له توێژی ڕۆشنبیران،پۆستێکی تری تیۆری-سیاسی له‌ئه‌ستۆ بگرێت،که دونیا له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م توێژه،له‌ده‌ره‌وه‌ی گۆڕان ویه‌کێتی وپارتی وئیسلامیه‌کان ببینێت و ئیشی له‌سه‌ر بکا.هاوپشتی / له دوای هه‌ڵبژاردن زۆر له حیزبه‌کان،به تایبه‌تی ده‌ره‌وه‌ی پارتی ویه‌کێتی ،ئیعلانی به خۆداچوونه‌وه‌یان کرد له به‌ر ڕۆشنایی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن،تۆ چۆن ده‌ڕوانیته ئه‌م به خۆداچونه‌وه‌یه ؟
ڕزگارعومه‌ر/ قسه کردن له‌سه‌ر ئه‌م به‌خۆداچونه‌وه‌یه بابه‌تێکی گرنگه،چونکه ئه‌و زه‌مینه‌یه دروست ده‌کا،که ببینین ئه‌م وه‌زعه سیاسیه له چ چاڵێکدا گیری خواردووه.ئه‌م حیزبانه به هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانن چ به ته‌نیا چ هه‌موویان به‌یه‌که‌وه یه‌ک پڕۆسه‌ی سیاسی پڕۆژه‌یه‌کی دیاری کراو له‌ئه‌مڕۆی کوردستاندا بچنه پێشه‌وه.
قسه‌ش لێره‌دا لهسهرجهماوهری بوون نیه،به‌ڵکو قسه له‌سه‌ر جێ وشوێنی ئه‌و حیزبانه‌یه له‌نێو سیسته‌مه‌که‌دا.ئه‌و حیزبانه له‌ته‌نیشت ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌م میزانیه‌یان هه‌بووه له‌و تاڵانیه ئابووریه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی سیاسی دژ به کۆمه‌ڵگه کردویه‌تی،هه‌م بینه‌رێکی گوێ ڕایه‌ڵ وبێ ده‌نگی هه‌موو ئه‌و سته‌مکاریه بوونه که ده‌سه‌ڵات سه‌پاندویه‌تی به سه‌ر جه‌ماوه‌ردا.
ئینجا واز له‌وه بێنه ته‌وقیتی ئه‌و پرسیارکردنه (( حیزبه‌که‌مان بۆ وای لێ هات ؟ بۆ ده‌نگمان نه‌هێنا ؟)) چه‌نده دره‌نگ وه‌خته‌و ئه‌بوایه 15 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر کرابوایه،به‌ڵکو له‌وه جدیتر بریتیه له کێشه‌یه‌کی تری سه‌ره‌کی،که داوێنی ئه‌و عه‌قڵه ده‌گرێ که ئه‌م پرسیاره به‌رز ده‌کات.عه‌قڵی پشتی ئه‌م جۆره له پرسیار سه‌ره‌ڕای واقیعی تاڵی حاشیه بوون و ته‌ریک که‌وتنه‌وه‌ی دووه‌می دوای هه‌ڵبژاردن،هێشتا به دوای هه‌مان ئه‌و به‌رژه‌وه‌نده حیزبیه ده‌گه‌ڕێ که له 18 ساڵی ڕابردوو شه‌ریکی کردبوو له‌ده‌سه‌ڵات.
ڕه‌خنه له‌م عه‌قڵه له‌و شوێنه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ که په‌یوه‌ندی نێوان( حیزب-کۆمه‌ڵگه)له‌و ڕوانگه‌وه ده‌بینێ که شوێن وئیعتیباری حیزب له کوێ ی کۆمه‌ڵگه‌یه.له کاتێکدا بۆ هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌کی جدی،هه‌ر حیزبێکی جدی،که‌له بارودۆخی ئاسایی کۆمه‌ڵگه،یان له‌دوای وه‌رچه‌رخان وترانسفۆرمێکی سیاسی دیارکراو،ئه‌بێ ئاوا بیربکاته‌وه که (کۆمه‌ڵگه چی به‌سه‌رهات ؟)نه‌ک حیزبه‌که‌م چی به‌سه‌رهات ! ئه‌بێ بیر له‌وه بکاته‌وه حازر بوونی کۆمه‌ڵگه له واقیعترین ده‌ربڕی خۆیداو ،له واقیعترین پێویستیه‌کانی خۆیدا شوێنی له به‌ده‌نی حیزب هه‌یه یان نا ؟ نه‌ک نفوزی حیزبه‌که‌م له‌کۆمه‌ڵگه‌دا چیه !
ئه‌م حیزبانه،به‌و موراجه‌عه‌ی ئه‌مڕۆش ده‌یکه‌ن ناگه‌نه ئه‌و ئاسته‌ی که بتوانن له‌م چاڵه ده‌رچن،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و موراجه‌عه‌ی به‌ته‌مان بیکه‌ن درێژ کردنه‌وه‌ی هه‌مان جێ و شوێنی سیاسی وهه‌مان فه‌لسه‌فه‌ی وجودیانه،ڕاستیه‌که‌ی تازه به‌یه‌کجاری ئه‌وه یه‌ک لابۆتهوه که ئه‌مانه هه‌بن یان نه‌بن،کێشه‌ی که‌س نیه له کۆمه‌ڵگه‌دا.