
یاد …. کوێستان عومه‌رزاده
چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی
گه‌ڵاکانی به‌خته‌وه‌ری
ته‌مه‌نی تۆ
به‌ده‌م ڕه‌نگی پایزه‌وه
وشکی کردوم
دابڕان لێت
هه‌ڵمی گه‌رمی په‌نجه‌کانتی
لێ ون کردوم
زه‌مه‌نێکه
بۆنی مردن نوری له‌زه‌تی
هه‌ڵگرتوم
چاوه‌ڕوانتم
وه‌کو جاران
ده‌نگت به‌سه‌ر ماڵی دڵما
بچۆڕینی
ئاوڕشێنی هه‌ناسه‌م که‌ی
ئامێزم پڕکه‌ی له سۆز‌و
ته‌نیایشم
له بارانی پڕ له بۆنی
یاده‌کانت
وه‌ره بم به
به‌یادی پار
له‌ژیر
تیشلی هه‌ناسه‌تا
په‌نجه‌کانم بلاوێنه
به نمه‌ی ماچه‌کانت
فێنک فێنکم که‌ره‌وه
سه‌وزم که‌وه له مناڵی
سۆزت له‌نێو
ده‌سته‌کانما
بوه‌رێنه
وه‌ره بم به شا په‌ریه‌که‌م
بێ تۆیی، بابه
بێ ترپه‌ی دڵی گه‌رمت
شه‌ڵاڵی کردوم غوربه‌ت
دابڕام
له‌تۆ
له نیگا مانگ
له له‌رینه‌وه‌ی
ژیان به‌ده‌م
سه‌ماوه
کزی کردمکوێستان عومه‌رزاده 5.09.2009
پێشکه‌ش به جوانترین باوک