
کتێبی به‌فر …… سه‌لام محه‌مه‌د
مراد ناوه‌که‌ی ( ئه‌فسانه‌ی رێگای هات و نه‌هات ) ی ره‌ئوف بێگه‌رد ئێستا له سوید ده‌ژیت . به لامه‌وه سه‌یر بوو پاش ساڵگارێکی درێژ رێگای که‌وتۆته ئه‌م وڵاته سه‌هۆڵ به‌ندانه . دیاره پاش راگوێزان و ته‌ختکردنی گونده‌کان ئه‌ویش سه‌ری خۆی داوه به کۆڵدا و که‌وتۆته ئه‌وروپاوه . له چاو جارانه‌وه زۆر نه‌گۆڕاوه ته‌نها ردێنه سپیه‌که‌ی نه‌بێت . ماوه‌یه‌که به رێکه‌وت بۆته ئاشنام و هۆگری یه‌کدی بووین . هه‌فته‌ی جارێك بۆ یه‌ك دوو سه‌عات له کۆنترین قاوه‌خانه‌ی ئه‌م شاره‌دا پێکه‌وه داده‌نیشین . باسی دونیای هات و نه‌هات و مه‌تاهه‌ی تونێله تێکه‌ڵاوه‌کانی ژێر زه‌مین و سه‌ر زه‌مین و گونده جوانه‌کانی زستانی ئه‌و سه‌رده‌مه و ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌م رۆژگاره‌ی که‌رکوك ده‌که‌ین . باسی پاشه‌ڕۆژی کوردستانیش ده‌که‌ین که له ساڵی به‌فره زۆره‌که‌وه سه‌رجه‌می رێگاکان بوون به به‌فر و تا هه‌نوکه‌ش نه‌توواوه‌ته‌وه . ئه‌وسا ته‌نها تووله‌ڕێی نێوان گونده‌کان نه‌گیرابوون بگره جاده قیرتاوه‌کانی ناو شاره‌کانیش هه‌موو ببوون به تابلۆی سپی . تاکو ئه‌مڕۆش ئاسه‌واره‌که‌ی هه‌ر ماوه‌و ده‌بێ به مه‌زه‌نده ئه‌م کۆڵان له‌وه‌که‌یتر جیابکه‌یته‌وه . ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتیته ئه‌نجامیش ره‌نگه هه‌له‌ق و مه‌له‌قی بۆ بکه‌یت . بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تریش گونده دوور و گۆشه‌گیره‌کان بێ ئازووقه و خوارده‌مه‌نی نه‌بن و گرفتی رێگاگیرانیش نه‌گاته‌وه شار ، مراد واتێده‌گات که ده‌بێ له وڵاتێکی به‌فراویدا بچیته زانکۆی به‌فر و زانستی به‌فر بخوێنیت تا له نهێنی به‌فر تێبگه‌یت . ئه‌و ماوه‌یه‌ك له دوای هێرشی به‌فر کوردستانی جێهێشتووه و به‌رده‌وام خه‌ریکی خۆپێگه‌یاندنه له‌و بارودۆخانه‌ی که پێوه‌ندیان به به‌فر بارینه‌وه هه‌یه . له چه‌ند زانکۆیه‌کی جیا جیادا بڕوانامه‌ی ئه‌کادیمی وه‌رگرتووه و دوواهه‌مینیان زانکۆی چاخه به‌فرینه‌کانی سویده ، که سه‌رده‌مانێك سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌که سێ کیلۆمه‌تر به‌فری ئه‌ستوور دایپۆشیبوو وه‌لێ ئێستا به یه‌کێك له وڵاته هه‌ره پێشکه‌وتووه‌کان ده‌ژمێردرێت . له دار و دارستان به‌ولاوه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی ئابووری دیکه‌ی نییه به تایبه‌تی نه‌وت که دیارترین سووته‌مه‌نییه له ته‌نگانه و سه‌رماوسۆله‌دا .
ئه‌مڕۆ مراد پرۆفیسۆرێکی بێ هاوتایه له زانستی به‌فردا و له زۆربه‌ی زانکۆ ناسراوه‌کاندا وانه‌ی به‌فر و چۆنیه‌تی شکاندنی رچه و شاخی به‌فر و جیاوازی نێوان رنووه به‌فر و شه‌کره به‌فر له گه‌ڵ جیاوازی تامی به‌فری سروشتی و ده‌ستکردا ده‌ڵێته‌وه ، سه‌ره‌ڕای خۆئاماده‌کردن بۆ بوون به زینده‌وه‌رێکی به‌فرین پێی وایه له به‌رانبه‌ر قه‌قنه‌سدا باڵنده‌ی به‌فرینیش هه‌یه به‌ڵام جێگه و ناوی ئاشکرا ناکات . چه‌نده پله‌ی گه‌رمیی بکه‌وێته خواره‌وه‌ی سفر ئه‌وه‌نده زیاتر مراد گوڕ و گوژمی پێده‌که‌وێت و چالاک‌تر ده‌بێت . هه‌ر به سووکه ته‌ماشایه‌ك ده‌زانێت ئه‌م به‌فره چۆن په‌یدابووه و که‌ی ده‌توێته‌وه و ده‌بێته‌وه به ئاو . له بیرم چوو ئه‌وه‌ش روونبکه‌مه‌وه که مراد هێنده‌ی به‌فر شاره‌زایی له ئاویشدا هه‌یه . به ئاسانی ئاوی پاك و لێخن له یه‌کدی جیاده‌کاته‌وه . گشت پێوه‌ندیه‌کانی نێوان به‌فر و ئاوی وه‌کو ناوی خۆی له به‌ره . هه‌ر به ئاسته‌م په‌نجه بخاته ناو ئاوه‌وه به چرکه و خوله‌ك بۆتی ده‌ستنیشان ده‌کات که‌ی ده‌یبه‌ستێت . به هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر ده‌ست له به‌فر بدات پێت ده‌ڵێ ئایا به‌ره‌و ره‌قبوون و مه‌یینی قووڵتر یان تووانه‌وه ده‌چێت . بێ ئه‌ندازه هۆشیاره له‌وه‌ی که ئاوی لێخن مێشك و دڵیش لێخن ده‌کات و کاتێ ئه‌وانیش لێخن بوون تێکڕای گوفتار و کرداره‌کانیش لێخن ده‌بن . مراد ده‌ڵێ :
ئاوی لێخن وا له مرۆڤ ده‌کات خاوه‌نی خۆی نه‌بێت . ویژدانی هه‌ڵم ده‌کات و ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی یه‌کتری ده‌بن . به خواردنه‌وه‌ی قومه ئاوێکی لێڵ ڤیروس خوێنی ده‌ماره‌کان ده‌کات به ژه‌هر ، ئیدی گشت ره‌سه‌نایه‌تیه‌ك ده‌بێت به ساخته‌کاری و شێوازی کارکردنی هه‌ر پێنج هه‌سته‌که‌ش ده‌گۆڕێن و مرۆڤ هیچ توانایه‌کی خۆپاراستنی به‌رانبه‌ر به به‌فر نامێنێت .
سه‌ره‌تای ژیان له به‌فره‌وه ده‌ستی پێکردووه که زانستێکی ئه‌وه‌نده فراوانه ئه‌گه‌ر ژیرانه لێی حاڵی نه‌بیت و کۆده‌کانی نه‌که‌یته‌وه هه‌رگیز به وشکایی و ئاسووده‌یی ناگه‌یت . وه‌ك ئه‌وه‌یه به سه‌ر گۆمێکی به‌ستوودا پیاسه بکه‌یت و له پڕێکدا گۆمه‌که درزی تێکه‌وێت و نوقمی ژێر ئاو بیت .
مراد ده‌ڵێ : بۆ جیاکردنه‌وه‌ی رێگا ته‌نك و ئه‌ستووره‌کانی سه‌ر روومه‌تی به‌سته‌ڵه‌ك له رێگا ئاساییه‌کان ده‌بێ خۆت فێری هونه‌ری هه‌ڵخلیسکان بکه‌یت . ده‌بێ هه‌ستی نزیکبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیی هه‌ڵخلیسکانت ئه‌وه‌نده به هێز بێت هه‌رگیز توخنی که‌نده‌ڵان و هه‌ڵدێری هه‌ره‌س هێناو نه‌که‌ویته‌وه . کورد خۆی ده‌مێکه وتوویه‌تی ئه‌گه‌ر جارێك خه‌ڵه‌تانمت خوا بتگرێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر جاری دووه‌م خه‌ڵه‌تانمت خوا خۆم بگرێت .
هه‌روه‌ها مراد ده‌ڵێ : کورد سه‌دان ساڵه ئه‌و راستییه ده‌زانێت و ده‌یانجاریش به پشتا که‌وتووه و سه‌رمه‌قولاتی پێ کراوه و هه‌ڵخلیسکاوه که‌چی دوای هه‌موو نوشوستیه‌ك ده‌سبه‌جێ گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر دۆخی جارانی . له بیری ده‌چێته‌وه چۆن به‌ربۆته‌وه و سه‌ر و ده‌ست و قاچی شکاوه و خوێنی له به‌ر رژاوه . وه‌ك ئه‌وه‌ی نه بای دیبێت نه باران. جارێکی دیکه‌ش کاتێ زامداری ده‌که‌نه‌وه له‌وه ده‌چێت یه‌که‌مجاری بێت و به سه‌ر خۆی ناهێنێت . خوێندنه‌وه‌ی کتێبی به‌فر به رای مراد نه‌فه‌سێکی درێژخایه‌نی ده‌وێت و کوردیش ئه‌و حه‌وسه‌ڵه‌یه‌ی نییه . کاتێ ده‌ست به خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌که ده‌کات هێدی هێدی ته‌زووی ساردیی به جۆمگه و ماسوولکه‌کانیدا تێده‌په‌ڕێت . له‌رز ده‌یگرێت و پێش ئه‌وه‌ی سه‌رماکه بگاته ناخی واز له خوێندنه‌وه ده‌هێنێت نه‌بادا کۆڵنج بکات و ره‌قیته بێت ، یان له‌وه ده‌ترسێت خوێنه‌که‌ی بیبه‌ستێ و دڵی له لێدان بکه‌وێت . به‌ڵام مراد دووپاتی ده‌کاته‌وه که سه‌رما هه‌رچه‌نده کوشنده‌ش بێت ئه‌گه‌ر به وریاییه‌وه هه‌ڵسوکه‌وتی له گه‌ڵدا بکرێت ناگاته ئاستی سڕبوون و مه‌یین و ره‌قبوونه‌وه . چیبکه‌م ئێمه‌ش وا راهاتووین به‌رگه‌ی هێڵی ئیستیوای ساردیی ناگرین و به زووترین کات دۆستایه‌تی له گه‌ڵ سه‌رچاوه‌کانی ئاگر و کۆمپانیاکانی زۆپا دروستکردنی ده‌وروبه‌را ده‌به‌ستین بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر له نوێ قرچه قرچمان لێ هه‌ڵسێنن و بمانبرژێنن . ئاخر چۆن گه‌رما هێڵی ئیستیوای هه‌یه ساردیش خاوه‌نی هه‌مان هێڵه به‌ڵام ناوێکی دیاریکراوی نییه . ئێمه به سووتان و برژان و گه‌رمیی راهاتووین به‌ڵام به لای مراده‌وه تا هه‌نوکه‌ش سنووری سه‌رمای ئاساییمان تێنه‌په‌ڕاندووه بۆیه تاکه نه‌ته‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ئه‌م جیهانه‌ین که خاوه‌نی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ نین .
ئه‌گه‌ر ئێمه له نوکه‌وه بۆ نوك کتێبی به‌فر نه‌خوێنینه‌وه‌و خه‌تمی نه‌که‌ین هه‌رگیز وزه‌ی به‌رگریکردنی سروشتیمان لا دروست نابێت به‌رانبه‌ر به کۆکه و هه‌ڵامه‌ت و ته‌نانه‌ت کولێراش .
تازه مرادیش وه‌ك حه‌زره‌تی نالی که‌وته هه‌نده‌ران و بۆ کوردستان نا‌گه‌ڕێته‌وه .
هه‌فته‌ی جارێك له قاوه‌خانه‌یه‌کی کۆندا پێکه‌وه داده‌نیشن و ده‌رده دڵ ده‌که‌ین . پێی ده‌ڵێم برای ئازیزم من به هۆی ئینته‌رنێت و سه‌ته‌لایت و ته‌له‌فۆنه‌وه تووشی نه‌خۆشییه‌کی ده‌روونی هاتووم . هه‌رچی هه‌ست و بیرم هه‌یه له کوردستانه به‌ڵام جه‌سته‌م لێروکانه هه‌ڵکورماوه . هه‌ست به ناهاوسه‌نگی ده‌که‌م . رۆح له‌وێ پیاسه ده‌کات و جه‌سته‌ش تا ئه‌و راده‌یه لێره ره‌گی رۆچووه گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌کجاره‌کیی ته‌واو مه‌حاڵه . ئه‌م دوو له‌تبوونه به جۆرێك ورووژاندوومی هه‌دادانم پێکه‌وتووه .
مراد به ده‌م زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی پڕ له ئومێده‌وه وتی : ئاسانه سه‌لامی برام زۆریش ئاسانه.
وتم : چۆن ؟
وتی: ئاخر تۆش هێشتا له نهێنی به‌فر تێنه‌گه‌یشتووی . خۆگونجاندنی بێ به‌رانبه‌ر و بێ قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی به‌شێکی ته‌واوی کتێبی به‌فره که له‌وه ده‌چێت به سه‌رتا تێپه‌ڕیبێت یان راگوزاری خوێندووته‌وه . چاك بزانه یه‌ك له‌تی هه‌نجن هه‌نجن و پڕ له برین و غه‌م و ئازار گه‌لێ له‌وه چاکتره ببیته دوو له‌تی سه‌ربه‌خۆی گوشاد و بێ ناڵین و هاوار و سکاڵا که ئه‌ڵبه‌ته له ناوه‌وه‌دا پێچه‌وانه‌که‌ی راسته . دوو له‌ته سه‌ربه‌خۆکه ته‌واو له یه‌کدی جیاوازن و هیچیان له‌وه‌که‌ی تریان ناچێت با هه‌سته‌کان له یه‌ك دڵیشه‌وه هه‌ڵقوڵێن ، هه‌ر یه‌که و عیشقی یارێکن که ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای دابڕان و جیابوونه‌وه‌یه . به‌ڵام له‌ته هه‌نجن هه‌نجنه‌که به‌و به‌ربڵاوی و ئازاره قووڵه‌شه‌وه به‌شێکه له قه‌سیده‌ی یه‌کگرتووی به‌فر ، له کتێبی به‌فر . سه‌ره‌تایه‌که بۆ قه‌تماغه‌به‌ستن و ساڕێژبوونه‌وه.
مراد له ( رێگای هات و نه‌هات ) دوورکه‌وتۆته‌وه . وازی له کاری خۆبه‌خشانه‌ی ده‌لیلیی هێناوه یان وا راستتره بێژین وازیان پێی هێنا . گشت ته‌مه‌نی بۆ شیکردنه‌وه‌ی رازه‌کانی به‌فر و پاشه‌ڕۆژی به‌فر ته‌رخانکردووه. له زۆربه‌ی زانکۆکانی ئه‌وروپاشدا ته‌نها وانه‌ی به‌فر ده‌ڵێته‌وه. چه‌ندین پاپۆڕی گه‌وره‌ی له بابه‌ت ( تایتانیك ) ی له نوقمبوون و خنکان رزگارکردووه . ته‌نانه‌ت جار جار که فڕۆکه‌یه‌ك ده‌که‌وێته ناو ده‌ریا و ئۆقیانووسه‌وه یه‌کسه‌ر بانگ ده‌کرێت و ده‌بێته ئه‌ندامی تیمی فریاکه‌وتن و لێکۆڵینه‌وه. بۆته سه‌رچاوه‌یه‌کی ده‌گمه‌ن و بێ هاوتای به‌فر و ئاو . ناویان لێ ناوه : پیاوی به‌فر یان په‌یامبه‌ری به‌فر. هه‌ندێجاریش به ئه‌ندازیاری به‌فر و شاعیری به‌فر بانگی ده‌که‌ن .
هه‌فته‌ی جارێك له قاوه‌خانه‌یه‌کی کۆن و بۆنخۆشی ئه‌م شاره‌دا له گه‌ڵ مراددا پێکه‌وه داده‌نیشین و قاوه‌ی به‌فر ده‌خۆینه‌وه .
08 / 08 / 2009
سوێدئهم چیرۆکه له ژماره 148 ی گۆڤاری راماندا بڵاوکراوه‌ته‌وه .