
سێبه‌ره‌کانی مه‌نفا …. سه‌ریاسی
ئه‌م قه‌ده‌ره بۆ کوێم ده‌بات
هه‌ناسه توڕه‌کانی با به‌ره‌و کام دورگه ڕاپێچم ده‌کات
له نێو نه‌غمه‌کانی سوبحدهوم و
قریشکه‌کانی غروبدا
کام هه‌وری سپی دێت و
لهڕێژنهیهکی شه‌رمندا
ئه‌م خهرهندهم پاراو ده‌کات
ئه‌م هه‌نگاوانه به‌ره‌و کوێ ههڵدێنیَت
به‌ره‌و کام مه‌نفام ده‌به‌یت
ده‌سته له‌رزۆک و ماندوه‌کانی من
چی سۆزێکی تیا نه‌ماوه
به‌رگه‌ی شه‌ڕێکی تر ناگرێت
هاوڕێم…جه‌سته‌م زۆر له‌وه ماندو تره
به‌رگه‌ی نوکی تیری ئه‌برۆکانت بگرێ
دڵم زۆر له‌وه ساناتره
که له هه‌ڕه‌شه‌ی فیراقێکی تردا نه‌مرێت
چاوه‌کانم هێنده ماندون
له‌پاشماوه‌ی کشانی ئه‌ستێره‌یه‌کدا
ناتوانن مه‌مله‌که‌تێک بخولقێنن
ڕۆحم هێنده شه‌که‌ته
توانای چنین گوڵێکی نیه له تیشکی هه‌تاو
ئاخ ئه‌م مه‌نفایه بۆ کۆتایی نایه‌ت هاورێم
سێبه‌رێک به‌دی ناکه‌م
تا ئاره‌قی ماندوێتی تیا فێنک بکه‌مه‌وه
ئاسمانێک نابینم تا ماچی لێوی تریفه‌یه‌ک بکه‌م
ڕێچکه‌یه‌ک نادۆزمه‌وه تا هه‌واڵی تۆ له کاروان چیه‌کان بپرسم
ڕاهیبێک نیه تا له ئینجیڵێکدا مزگێنی هاتنه‌وه‌ی تۆم بداتێ
موسایه‌ک نیه گۆچانێکم بداتێ بۆ ئه‌م چه‌مانه‌وه‌م
تا شوێن پێکانی تۆی پێ هه‌ڵگرم
پهریزادهیهک نیه فه‌راغه‌کانی تۆم بۆ پڕکاته‌وه
هاوڕێم ئه‌م مه‌نفایه‌م بێ کۆتایه
به‌چرپه‌یه‌ک خۆشه‌ویستی خۆتم بۆ به‌یان که‌به ترپه‌یه‌ک تامه‌زرۆبونی خۆتم بۆ گه‌رانه‌وه ئاشکراکه
به‌نهێنی شهویكدا بۆنی سێوێکم بۆ بنێره تا مه‌ستبم
ئه‌م بێده‌نگیه‌ت تا که‌ی خۆشه‌ویستم تاکه‌ی؟
له له‌رینه‌وه‌ی ووشه‌یه‌کدا فێرم که چۆن ئه‌م پێوه‌ندانه‌ی مه‌نفایه بپچڕێنم
چۆن به‌رماڵه شڕه‌که‌ی دایکم ڕاخه‌م و نزای گه‌ڕانه‌وه‌ت له خوا بکه‌م
چیبکه‌م تا دوا پێکی باوکم بدزم و مه‌ستانه تربم بۆ دیدارت
چۆن وا له دڵ بکه‌م له لهرینهوهیهکدا ئه‌م مه‌نفایه خاپورکهم
چۆن ئه‌م شه‌قامه سه‌حرایه پڕکه‌مه‌وه له ئه‌رخه‌وان
خۆشه‌ویستم گه‌ر تۆم لابیت
منداڵێکی ڕوتی بێ پۆشاکم و له‌هه‌موو دنیا به‌خته‌وه‌ر ترم
ده‌رۆزه چییه‌کی برسیم له‌هه‌موو پاشاکان دنیا به سامانترم
نامۆترین روخساری ئه‌م جیهانه‌م و له هه‌موو مرۆڤه‌کان شادترم .