
دوو ده‌نكه هه‌نار …. حه‌مه سه‌عید زه‌نگنه
Closed
کورتیله چیرۆک
(……….)
له ژێر ساباتێكدا، حهوتَ و هه‌شت پێكدا هه‌ڵقژان، له هه‌مبه‌ردا دوو چیمه‌ن گڕیان گرت و، دوو كانیاوی هیشك ئاویان تێزا.
(………..)
چووزه‌ره ڕێواسێك له پێده‌شتێكدا ئاوێته‌ی هه‌ڵاڵه‌ی گوڵه هێرۆیهك بوو، گوڵالهیهك چاوی هه‌ڵێنا.(……….)
دوو هه‌رمێ كێویله له شه‌قامێكدا خۆیان دایه به‌ر خۆر، مۆزێكی كۆنه ساڵ، له عهمارێَكی نوتهكهوه كه‌وته نزگرهدان.(……….)
توتڕكێك له په‌نای دره‌ختێكدا ختووكه‌ی گووڵوكه ههنارێكیدا، مایۆنیزێك له كوپه‌یه‌كی سركه‌وه كه‌وته مه‌له‌وانێ.(………)
دوو مۆبایل له حه‌مامێكدا سۆزیان ده‌گۆڕییه‌وه، دوو ئافه‌ریده‌ی نێر‌و مێ خوسان.