
سیستمی حیزبی له دوایی هه‌ڵبژاردن پێویستی به‌گۆڕانه
ئه م ساڵ که بوونم له هه‌رێمی کوردستان و له نزیکه‌وه زیاتر ئاگام لهووتووێژهکان وگله‌یی خه‌ڵکی بووه له هه موو کۆڕوو کۆبوونه‌وه‌کاندا که باسی سیستمی حیزبایه تی کراوه له‌کوردستاندا وه ئه‌و پرسیاره پرسێکی گرنگه بۆ که‌لتوری سیاسی کوردی به تایبه‌تی که‌لتوری سیاسی له شاخه‌وه بۆناو شار،دوو شوێن ودووکات، دوو جیهانی سیاسی جیاواز. له شاخ که مترنوێنهرانی پارته کوردیه‌کان خه‌ریکی ووتووێژی فیکری وئایدۆلۆجی بوون وه به‌هه‌مان شێوهوئاگاویستراوهمامهڵه له‌گه‌ڵ دۆخه نوێکه‌دا بکرێت چه‌ندساڵه.
ئێستا کاری فیکروئامانجی سیاسی زۆر گرنگه چونکه پارته‌کان له ناو لیژنه و کۆببونهوهکاندا پێویست ده‌کات ڕایان هه‌بێت لهسهرپرسه گشتیه‌کانی کۆمه‌ڵگاو،بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رانی پارت و بزوته‌وه سیاسیه‌کان ڕادرووست بکه‌ن له ناوکۆمهڵدا، ڕای گشتی زۆرینهبهرن بۆخۆیان.
له ناو کۆمه ڵگای کوردستان داوئێراق یشدا جۆرێک له سیستمی حیزبایه‌تی هه‌یه جیاوازه له‌زۆرشوێنی دنیا. سیستمی حیزبی به نده به زۆر لایه نه وه ئه مه ش کارده کاتهسهرباری ئابووری وکۆمه‌ڵایه‌تی، ڕێکخراوه‌یی ویاساییو یاسایی هه‌ڵبژاردنیش. بۆ دهراسهکردنی سیستمی حیزبایه تی کارێکی زۆر ئاسانی ئه کادیمی نییه چونکه نوسراوزه حمهته هه‌بن به‌کوردی له کوردستاندا چونکه تاکو ئێستا مه‌زاجی که‌سه‌کان ڕۆڵی سه‌ره‌کیان هه‌بووه نه‌ک سیستمێکی دیارههبووبێت وکه‌سه‌کان له ناو سیستمدا کاربکه‌ن به‌ڵکو ئه‌وان لهسهروسیستمهوهبوون،وه‌ناکرێت سیستمی حیزبی کوردستان به‌راوردبکرێت بهوولاتانی
ئه‌وروپا که دوومێژووی جیاوازیان هه‌یه.به‌ڵام ئێستا له‌کوردستاندا سیستمی حیزبی له‌گۆڕاندا ده‌بیت وه زه‌حمه‌ته وه‌کو خۆی بمێنێته‌وه چ سیستمی ناوحیزب وه سیستمی کاری حیزبایه‌تی له کوردستان، چونکه سیستمه‌که جاران ته نها چهندپارتێکی له خۆگرتبوو ، به‌تایبه‌تی پارته‌کانی شاخ به‌ڵام دۆخه‌که به‌ره وگۆڕان ده‌چێت و حیزب و ڕێکخراوی نوێ له‌دایک ده‌بن. وه‌کو چۆن له سویدا تاکو کۆتایه‌کانی ساڵه‌کانی 1900 سیتمی حیزبی 5 حیزبی بوو، وهلهدواییشدا پارتی دیمۆکراتی مه‌سیحی و ئنجا پارتی سه‌وزی سوید ده‌رکه‌وتن. لێره‌دا زۆر گرنگه سیستمی حیزبی له‌کوردستان دا بچیته ژێرلێکۆڵینهوهوه و،وه‌ڵامێکی هه‌بێت بۆ ئایندهی دروستکردنی سیستێمی حیزبی بۆ ده‌سه‌ڵاتێکی دیمۆکراسی له کوردستاندا.
کوردستانیش ده‌کرێت ههنگاوبنێته ناو قۆناغێکی نوێ وه له سیستمی حیزبایه‌تیدا، هیچ لێپرسراوێکی حیزبی نه‌بێته قسه‌که‌ری دائیمی وکه‌سی یه‌که‌می حیزب و به‌ڵکو ده‌بێته حیزبه‌کانیش به‌سیستم کاربکه‌ن دووربن لهمیزاجی که‌سی یه‌که‌م ودووه‌می حیزبه‌وه و که‌س نه‌کرێته باڵاده‌ستی گشتی و پرسه‌کان قسه‌که‌ری جیاوازیان هه‌بێت وه‌کو هه‌موو ووڵاتێکی مۆدێرنی جیهان وهکهسهکانیش ده‌سه‌ڵاتیان له سنوری دیاریکراوی سیستمدابێت.
لێره‌دا ده مه‌وێت سه یری پارتی سیاسی بکرێت له کوردستان تاکو هه ڵبژاردنی ساڵی 2009 که پارته‌کان تاکو ئێستا به شکڵ و هه‌ستی شاخه‌وه‌و ،سه‌روه‌ری شاخه‌وه ئیداره‌ی شاریان کردووه ته‌نانه‌ت له ئیداره‌ی شاریشدا له به‌رنه‌بوونی وێنه‌یه‌کی نوێ بۆئیداره هه‌ر ئیدارهکۆنهکه کاری خۆی ده‌کات جگه له‌هه‌ندێ گۆڕینی شکڵی وچهندئیدارهیهکی نوێ که زیاتر ڕۆڵیکی ناپێویستان بووه له خزمه‌تی کۆمه‌ڵگادا.
وه ئه‌و که‌سانه‌ی کارده‌که‌ن له‌سه‌رپرسی سیاسی له کوردستاندا گرنگه سه‌یری سیستمی حیزبایه‌تی بکه‌ن تاکو ئێستا 2009 وڕه‌خنه‌گرانه سه‌یربکه‌ن، بپرسن :
ئایا سیستمی حیزبایه‌تی له کوردستاندا پێویست به گۆران ئه‌کات یاخود نا؟
چی وچۆن گۆڕانێک پێویسته له ناو پارته سیسیه‌کانی کوردستان دا له‌ڕێگای گۆڕانی سیستمی حیزبایه تیه‌وه له‌ناو هه‌رێمی کوردستان دا؟
سیستمی حیزبایه‌تی به‌شی زۆره‌وه ئهوبهشانهش په‌یوه‌ستن به‌یه‌که‌وه،وه پارته‌کان له ناو سیستمی حیزبایه تیدا کارده‌که‌ن به‌یه‌که‌وه لهناوسیستمی وولات دا یان هه‌رێم دا له ناودام وده‌زگاکاندا بۆنمونه په‌رله‌مانت، شاره‌وانی وله ناو کۆمه‌ڵگاکه‌ش خۆیدا.
له ناو سیستمی حیزبایه‌تی کوردستاندا چه‌ند حیزبی جیاواز هه‌یه له‌ڕووی پراکتیکه‌وه؟
سیستمی حیزبایه‌تی ته‌نها سه‌یری ژماره‌ی حیزب ناکرێت و به‌س ،به‌ڵکو ده‌کرێت سه‌یری ئایدۆلۆجی حیزبه‌کانیش بکرێت. وه ته‌وه‌ره‌ی جیاوازیش هه یه بۆسه‌یرکردنی حیزب و سیستمی حیزبایه‌تی له‌مانه:
1. فاکتۆری کۆمه‌ڵایه‌تی، که‌سه‌یر بکرێت چ فاکتۆرێک و ناکۆکیه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه بۆتێگه‌یشتن له‌شکڵی پارت و سیستمی حیزبایه‌تی یاخود پارتایه‌تی . به هۆی دیاردهکۆمهڵایهتهکانهوه ده‌توانین تێبگه‌ین له دیارده‌ی سیاسی کۆمه‌ڵ. په‌یدابوونی جۆرێک له‌پارت و بزووتنه‌وه‌ی نوێ له ناو کۆمه‌ڵدا مانای وایه‌که کۆمه‌ڵ و گرووپێک هه‌ن که به‌رژه‌وه‌ندیان ناپارێزرێت و ده‌بێت ڕێکخراوێک په‌یدابێت داوای مافه‌کانیان بکات و پارێزگاری به‌رژه‌وه‌ندیان بکات.
2. فاکتۆری داموده‌زگاکان، لێره‌دا کارتێکردنی داموده‌زگاکانه لهسهرحیزب ، ڕیسای سیاسی و بڕیاری سیاسی له کۆمه‌ڵدا. ئه مه‌ش فاکتۆرێک بۆ که‌لاخستنی خه‌ڵکی هه‌ندێ جار،به‌تایبه‌تی کاتێک کهدام وده‌زگاکان حیزبی بن.
3. فاکتۆری كێبڕكێ، كێبڕكێ له‌سه‌ر ده‌نگی خه‌ڵکی. لێره‌دا ده‌بێت سیستمێکی حیزبایه‌تی وا دروست بێت له‌کوردستان دا که پارته‌کان بتوانن ئازادانه ئه وکێبڕکێیه بکه‌ن به‌رانبه‌ر به‌یه‌کتری. نمونه له کوردستاندا هه‌لومه‌رجی کێبڕکێ حیزبایه‌تی هاویهکسان نییه.سیستمی حیزبی چۆنه؟
له‌ڕیگای ژماره‌ی پارته سیاسیه‌کانه‌وه ونوێنه‌رایه‌تی ئه‌مانیشه‌وه،ده‌کرێت بزانرێت ئایا ده‌سه‌ڵات دابه‌ش بووه یاخود کۆبۆته‌وه . ژماره‌ی پارته‌کان که زیادده‌بن کارتێکردنیان له سهریهکتروکۆمهڵگا زیادده‌کات له سه‌رئاستی جیاواز، ئهگهرپارتێک بناغه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌بێت. دووحیزب کاریان له‌سه‌ر یه‌کتر که‌متره ،که‌حیزبه‌کان زیادبکه‌ن کارتێکردنان زیادده‌کات بۆ نمونه سێ حیزب ئیمکانی کاتیکردنان له‌سه‌ر یه‌کتری سێ جاره، وه چوارحیزب ئیمکانی کارتیکردنیان له سه‌ریه‌کتر شه‌ش جاره وه پێنج پارت کارتێکردنان زیادده‌کات بۆدهجار …هتد
لێره‌دا مانای وایه تاکو ژماره‌ی حیزب زیادبکات له سیستمی دیمۆکراسیدا ژماره‌ی ڕاکان زیادده‌بن له سهرپرسهکان له دام وده‌زگاکاندا.
ده‌کرێت بزانرێت به‌په‌یدابوونی جوڵانه‌وه‌یه‌کی نوێ یاخود پارتێکی نوێ چی کارێک ده‌کاته سه‌ر سیستمی پارتایه‌تی له کۆمه‌ڵگادا بۆنمونه وه‌کو چۆن له‌م هه‌ڵبژاردنه نوێیه‌ی هه‌رێمی کوردستاندا، یاخود بزوتنه‌وه‌ی سۆلیدارهتی پۆڵۆنیا له ساڵه‌کانی 1990داڕوویدا، بووه هۆی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:
1. پارت یاخود جوڵانه‌وه نوێکه ده‌بێته جێی ئیلهامی لایه‌نه‌کانی تر
2. پارته کۆنه‌کان ئه گه‌ر ژیرانه سه‌یری جوڵانه‌وه نوێکه بکه‌ن ده‌بێت شێوه‌ی خه‌باتی دیمۆکراسی خۆیان بگۆڕن، چ له‌ناو کۆمه‌ڵگادا چ له‌کاتی هه‌ڵبژاردن دا.
3. ده‌نگده‌ر ئیمکاناتی هه‌ڵبژاردنێکی باشتری له به‌رده‌مدا ده‌بێت
4. ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ر وده‌نگدان زیاده‌کات له‌به‌ربوونی جوولانه‌وه‌یه‌کی نوێ که ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌ری نوێ بچنهدهنگدان.
5. پارته کۆنه‌کانیش ئیجباردهبن به‌رنامه‌ی حیزبی خۆیان بگۆڕن.
6. ئهڵتیرناتیفی دروستکردنی هاوپه‌یمانی زیادده‌کات به هۆی بوونی لایه‌نی جیاواز.
7. پرسه سیاسیه‌کانیش له شکڵی ترادیسۆنهوه ده‌گۆڕێن بۆپرسی نوێ.
8. په‌یدابوونی که‌سانی نوێ وه‌کو قسه‌که‌ری سیاسی.ئه‌و لایه‌نانه‌ی که له هه‌ڵبژاردنی ئه مجارهی کوردستاندا بینیمان ده‌کرێت به چاوێکی زۆر سه‌رنج ڕاکێشانه سه‌یربکرێن له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای دروستبوونی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی له هه‌رێمی کوردستاندا دروست بوو وه ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی کوردیش و حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانیش که‌ڵک له‌م بواره وه‌ربگرن،چونکه ناڕه‌زای خه‌ڵکی له‌قاڵبی ئۆرگانێکی نوێ‌دا ده‌رکه‌وت به به‌رنامه و سیاسی نوێ ، که‌ڵکی ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه گرنگترین خاڵیان بریتیه له‌تووڕه‌یی خه‌ڵک بخاته سه‌رکاغه‌ز و ده‌بێت زه‌مینه‌ی بۆ خۆشبکرێت بۆ درێژه‌دان به گیانی کێبڕکێی سیاسی و تاکو هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئاینده‌مان و به‌شداری سیاسی خه‌ڵکی زیادبکات. هه‌ربۆیه من داواده‌که‌م که ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی له ناوپهرلهمانت وکۆمه‌ڵدا بکرێته دامه‌زراوو وه به یاسا مافی چالاکی وکاری ئۆپۆزیسیۆنی پێشبخرێت و بپارێزرێت.
له ناو سیستمی هه‌رێمی کوردستاندا ده‌کرێت هاوپه‌یمانی ئه‌گه‌رئه‌مجاره نه‌گۆڕێت ده‌کرێت ئهڵتێرناتیفی نوێ دروستبێت له هاوپه‌یمانی له ئاینده‌دا ئهگهرگۆڕانهکان به‌رده‌وام بن له‌ناو سیستمه‌که‌دا، که ده‌کرێت پارتێک چه‌ند بچوک بێت کاربکاته سهرشکڵی دروستکردنی حکومه‌تی ئایندهی کوردستان.
وه پارته ئۆپۆزیسۆنه‌کان ده‌کرێت فشاری سیاسی گه‌وره‌دروست بکه‌ن لهناوسیستمهکهدا. جوڵانه‌وه‌ی نوێی کوردستان دووربوو له هه‌ڵوێست کردن له‌سه‌رچه‌پ وڕاست. چونکه له کوردستاندا که‌متر باسه‌که چ حیزبێک لهسهرڕاستهی ئایدۆلۆجی له‌کوێی چه‌پ وڕاستی ڕاستهکهدان. هه‌رچه‌نده من وه زۆرکه‌سی تر ده‌توانین ده‌ستنیشانی چه‌پ وڕاست بکه‌ن له ڕووی سه‌یرکردنی حیزبه‌کانه وله‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی کێدان.
شکڵی سیستمی حیزبایه‌تی وده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان:
1. ده‌کرێت سیستمێک بێت به بێ کێبڕکێ وه‌کو چه‌ند ساڵانی ڕابووردوو، یاخوود له ووڵاته کۆمۆنیسته‌کان، به‌ناوی دیکتاتۆری پرۆلیتارهوه که ته‌نها یه‌ک حیزب ده‌سه‌ڵاته، یاخوود ئه‌و ووڵاتانه‌ی که‌یه‌ک حیزب ده‌سه‌ڵاتداره وه‌کو ووڵاتانی دیکتاتۆره‌کان وهکوڕژێمی عێراق کاتی سه‌دام حوسه‌ین.
2. سیستمی دووحیزبی، دوو حیزبه‌که کێبڕکێ ده‌که‌ن بۆئه‌وه‌ی ببنه زۆرینه. حیزبی سێهه‌میش ئه‌گه‌ر بوونی هه‌بێت زه‌حمه‌ته ببێته پرسیاربۆ یه‌کگرتن له‌گه‌ڵیاندا. یه‌کێک لهودووحیزبه ده‌بێته زۆرینه و ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرێت.
3. سیستمی فره‌حیزبی که‌م جیاواز ، لێره‌دا سێ تاکو پێنج حیزب که نزیک له‌یه‌که وه هاوپه‌یمان به‌یه‌که وه ده‌وڵه‌ت دروست ده‌که‌ن که له‌ڕووی ئایدۆلۆژییه‌وه زۆر جیاوازنین پارته‌کانی تر ده‌بنه ئۆپۆزیسیۆن و دووجه‌مسه‌ر دروست ده‌بێت له په‌یکه‌ری سیستمی حیزبی‌دا که جه‌مسه‌رێکیان چه‌په‌کان کۆده‌کاته‌وه وه جه‌مسه‌ره‌که‌ی تریشیان پارتهڕاسهکان. لێره‌دا هیچ پارتێک نه‌بێته ئۆپۆزیسیۆنی سیستێمی حیزبی و هه‌موو حیزبه‌کان له ناو چوارچیوه‌ی سیستمه‌که‌دا کارده‌که‌ن. به‌ڵام ئۆپۆزیسیۆن له‌لایه‌ک کۆده‌بنه‌وه‌و له‌لایه‌که‌ی تر پارته‌کانی ده‌سه‌ڵات. لێره‌دا شکڵی جیاواز هه‌ن به‌ڵام به‌پێویستی نازانم درێژه‌ی پێبده‌م، وه‌کو ئێستای ووڵاتی سوید، که چوار حیزب به‌یه‌که‌وه ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه و پارتی سۆسیالدیمۆکرات،چه‌پ وسه‌وزه‌کان بوونه‌ته ئۆپۆزیسیۆن.
4. سیستمی حیزبی جهمسهرگرتوو ، لێره‌دا ته‌واو حیزبه‌کان جهمسهردهگرن وجیاجادهبن. وه‌زیاتر له پێنج حیزبی دیاردهردهکهون ولێره‌دا حیزبی دژ به سیستمی حیزبی ده‌رده‌که‌وێت و ده‌توانرێت ناوبنرێت به ئۆپۆزیسیۆنی دژبهسیستـێمهکه. وه ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌م جۆره زۆربوولهسیستێمهکهدا ده‌توانرێت داوای دروستکردنی ده‌وڵه‌تی جیابکرێت ولێره‌دا ده‌کرێت ئۆپۆزیسیۆن چ له لای چه‌پ چ له‌لای ڕاست یه‌کبگرن بۆ ئه‌م کاره.5. سیستمی حیزبی باڵاده‌ست. لێره‌دا یه‌ک حیزب زیاتر باڵاده‌ست ده‌بێت هه‌رچه‌نده ئه‌وحیزبه ده‌نگی زۆرینه‌ی نه‌بردۆته‌وه به‌ڵام ده‌بینرێت که ئه‌مان زۆرینه‌ن له په‌یکه‌ری ده‌وڵه‌تدا. هه‌رچه‌نده سیستمه‌که فرهحیزبیشه به‌پێی یاساوڕێسای ووڵات.
هه‌ندێ جار لهبهرجیاوازی ڕوونی ئایدۆلۆجی حیزبه‌کان تهواولهیهکهوه دوورده‌بن دووپۆڵ یاخود جه‌مسه‌ری جیاواز دروستده‌که‌ن.
حه‌زده‌که‌م که‌مێک به‌کورتی باسی سوید بکه‌م وه‌کو سیستمی حیزبی ، سیستمی حیزبی سویدی له کۆتایی ساڵه‌کانی 1800و سه‌ره‌تای ساله‌کانی 1900 دروست بوو. پارتهسویدیهکان شکڵی ئێستایان دروستکرد له‌سه‌ربناغه‌ی ئایدۆلۆجی له‌دوای شۆڕشی فه‌ره‌نسا پارتی لیبراڵ وکۆنسێرفاتیفهکان و پارتی سۆسیالیستی و جوتیاری دروست بوو.
له‌ووڵاتی سوید یه‌که‌م حیزب ساڵی 1889 سۆسیال دیمۆکراته‌کان دروست بوو،ساڵی 1902 پارتی لیبراله‌کان دروست بوو،وه‌پارتی کۆنسهرفاتیفهکان ساڵی 1904، وه ساڵی 1918 پارتی جوتیاران دروست بوون ، به‌ڵام له‌دوایی ساڵه‌کانی 2000وه ژماره‌ی ئه‌ندامانی حیزبه‌کان له‌که‌م بووندا بوو. ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌نیه که خه‌ڵکی ئاره‌زووی کاری سیاسیان نیه به‌ڵکو له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کاری سیاسی ده‌که‌ن له ڕێکخراوی یه‌ک پرسیدا و کاری سیاسی له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانت ده‌که‌ن بۆ کارکردن له سه‌ر کۆمه‌ڵگا. له‌ساڵه‌کانی نێوان 1991-2002 دا سیستمی جه‌مسه‌ری له سوید گۆڕا،به په‌یدابوونی پارتی سه‌وزی سویدی، چونکه جوڵانه‌وه ی سه‌وز خۆی ڕزگارکرد له چه‌پ وڕاستی ته‌قلیدی. ژماره‌ی حیزبه‌کانی ناوسیستێم بوون به‌حه‌وت له‌جیاتی پێنج.
کارکردن له ناو حیزب‌دا بریتیه له کارێک که:
1. که‌ناڵێکه بۆ گه‌یاندنی ڕای خه‌ڵکی وبڕیاردان به‌پێی ویستی خه‌ڵکی و به‌رژه‌وه‌ندیاکانی
2. پارته‌کان له سویدبۆنمونهکاردهکهن له سه‌ر پرسیاری گرنگ و کارکردن بۆ دروستکردنی ڕای نوێ له‌کۆمه‌ڵگادا.
3. حیزب ئامێرێکه بۆ کاری سیاسی بۆ چوونه ناوپهرلهمانت ،شاره‌وانی و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌کان و لیژنه‌کانی تر.
4. هه‌روه‌ها حیزب ئاماده‌کاری ده‌کات بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ووڵات
تاکوئێستا سیستمی حیزبی له سویدا ئاسۆیانهلهسهر ڕاسته، چه‌پ وڕاست دابه‌ش بوون و هه‌رچه‌نده پهیداوونی پارتی سه‌وز گۆڕانێکی له‌مه‌دا کردووه.
گرنگه له هه‌رشوێنێک ڕێکخراوێک یاخود ده‌زگایه‌ک داده‌مه‌زریت ، وه‌چۆن ئۆرگانێکی نه‌خۆش یاخود ساغ له‌یه‌ک جیاده‌کرێته‌وه ده‌بێت سه‌یری ئه‌م پرسیارانه بکرێت:
1. چۆن ڕێکخراوه‌که دامه‌زراوه؟
2. له‌چ هه‌لومه‌رجێکدا ڕێکخراوه‌که دامه‌زراوه؟
3. له چ هه‌لومه‌رجێکدا ده‌سته‌ی هه‌ڵسوڕێنه‌ری ڕکخراو کارده‌که‌ن؟
4. ئایا ڕێکخراو ئامێره بۆ کێ و بۆ چی؟
5. ئایا ڕێکخراو سیستیمانهکاردهکهن یاخود ئاره‌زووی تاکڕه‌وی ده‌یجوڵێنێ؟له وه‌ڵامدانه‌وه ی ئه‌وپرسیارانه ده‌کرێت له ڕێکخراوه‌کان تێبگه‌یین له ههرشێونێک بێت و‌ئێستا باسی گۆڕان ده‌کرێت له کوردستانداو گۆڕان نابێت وه‌کو که‌س سه‌یربکرێت و ده‌بێت وهکوگۆڕان که‌س نیه به‌ڵکو پرۆسه‌یه، ته‌مه‌ن نابێت ڕێگربێت له‌به‌رده‌م گۆڕاندا، بۆ هه‌مووکه‌سێک که له ڕۆح،بیر،هه‌سته‌وه ده‌یانه‌وه‌ێت له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی گۆڕانی کۆمهڵدابن که‌ئه‌مه‌ش بوونێکی زانستی هه‌یه له ههمووشوێنک. ده‌بێت ئه نجامهکان سه‌یربکه‌ین له‌گه‌ڵ هه‌موو ئهزموونهسیاسهکانی کوردستان و ناوچه‌که و جیهان به خراپ و چاکیهوهکهڵک وه‌رگرین، که‌بریتیه‌له پێشکه‌وتن و گه‌وره‌بوون،وهمرۆڤهکانیش بیانه‌وێت ئایدیا جوانه‌کان بخه‌نه ژیانی پراکتیکه‌وه، گۆڕان خه‌ونێک وهیوایهکی ڕیالیستانهیه ، گۆڕان نابێت ته‌نها ڕێکخراوبێت به‌ڵکوده‌بێت به بزووتنه‌وه‌یه‌کی فره لایه‌ن و فره‌که‌لتوری سیاسی وئایدۆلۆجی سه‌یربکرێت. گۆڕان ڕۆژانه،به‌پێی ئه‌ندام و که‌سه چالهکهکانی و کارتێکردنیان، که به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕووی گرفتهجیهانیهکان ده‌بنه‌وه به فیکرێکی کراوه‌ی نوێی بێ سنوره‌وه ده‌بێت. ئازایانه ئایدیانوێکانهلهخۆی ده‌گرێت،به‌ره‌نگاری پرسی نوێتردهبێتهوه. دینامێکی گۆڕان ده‌بێت به‌ڕه‌خنه‌وه ئاوڕله ڕابردووبداتهوه، وه ئامانج ئاینده‌بێت و ده‌بێت سیستمێک ئاماده‌بکات جارێکی تر کۆن زیندوونهکاتهوه وتاکهکهس باڵاده‌ست نه‌کات و گۆڕینی که‌سه‌کان به‌پێی سیسمێکی گونجاوی دیمۆکراسی کارێکی ڕه‌واو ئاسان بێت ، وه‌کو چۆن له ووڵاتانی دیمۆکراسیدادهکرێت ، بۆ نموونه که‌س له چه‌ند ساڵیک هه‌مان پۆستی سیاسی نه‌بێت ، که مه‌ترسی هه‌بێت گه‌نده‌ڵی سیاسی دروستبکات ، وهگۆڕانکانیش به شێوه‌یه‌کی دیمۆکراسی دابێت به پێی سیستمێکی دیاروشیاو، ئهوکاتهکهس له‌م گۆڕانانه هه‌ست به ئیدانهناکات.
له ناو سیستمه‌که‌دا ده‌بێت دیمۆکراسیه‌ت گه‌شه بکات و ببێته باڵا، دیمۆکراسیه‌ت ئه‌وکاته ده‌بێت ئامێرک بۆ ئازادی خه‌ڵکی وخهڵکهکانه له بهرپاراستنی ئازادی خۆیان ده‌بنه پاسه‌وانی دیمۆکراسی ، چونکه دیمۆکراسی وئازادی به‌ندن به‌یه‌که‌وه.. ئازادی دینه‌مۆی دیمۆکراسیه‌تی ڕاسهقینهیه.هه‌ربۆیه ده‌بێت کاری ده‌سه‌ڵاتی کوردستا دروستکردنی دام وده‌زگایه‌کی سه‌ربه‌ستانه بێت و سه‌روه‌ری یاسا هه‌بێت. دام وده‌زگاکانی کوردستان نه‌بنه سێبه‌ری حیزبه‌کانمان. ئه‌گه‌روانه‌بێت دیکۆکراسیهت ده‌کرێته شێوه‌یه‌کی شکڵی ته‌نها و تاکی کورد بوونی خۆی وونده‌کات و ملکه‌چی دام ودهزگانائازادهکان ده‌کرێت، ئه‌مه‌ش وا له‌تاکی کورددهکرێت که‌خۆیان بوونیان نه‌بێت و خه‌ریک بن به نمایشی ناڕاستگۆیانهوه بۆ ئه‌وه‌ی کاری شه‌خسی خۆیان جێبه‌جێبکه‌ن.
پرسێکی گرنگتر ئه‌وه‌یه که چه‌ند که‌سێک بهتهنهایاخود چه‌ندکه‌سێکی که‌م ههموودهسهڵاتێکیان هه‌بێت ئه‌مه دهبێتهئهوهی که‌توانا و کارتكردنی که‌سێکی زۆر دیارنه‌بێت و ڕێکخراو به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی گه‌شه نه‌کات و سامانێکی ئه‌قڵی زۆر وون بکه‌ین که گرنگن بۆ ڕێکخراوه‌که. بۆیه گرنگه پۆستهسیاسهکان دابه‌ش بکرێن زۆرترین که‌س دهسهڵاتایان بدرێتێ و که‌سێک نابێت هه‌بێت بۆ نمونه له سێ ئه‌رکی سیاسی زیاتری بدرێتی چ له‌به‌ر ئه‌وکه‌سه خۆی که کاتی تایبه‌تیشی بۆ ژیانی و پێشکه‌وتنی خۆی هه‌بێت چ بۆ
ئه‌وه‌ی ڕێکخراوه‌که باش گه‌شه بکات و خه‌ڵکی زیاتر خۆیان به به‌شێک له وڕێکخراوه بزانن. ده‌کرێت جێگۆڕکێکردن هه‌بێت به‌که‌سانی سیاسی و که‌س بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ به‌رپرس نه‌بێت.ئه‌گه‌ر پۆڵۆنیا وهکونمونه بهێنرێته‌وه بۆ گۆرانکاری دیمۆکراسی ده‌کرێت دوای نه‌مانی سیستمی کۆمۆنیزمی و پرۆسه‌ی دیمۆکراسی وولاته‌که تاکوئێستا زۆر به‌ربه‌ستی زه‌ق ده‌بینرێت له به‌رده‌م گۆڕاندا، زۆر فاکتۆری نێگه‌تیف ده‌بینرێت لهناوسیستمهکدا که ماون. چونکه سیاسه‌ت کارێکیه به‌نده به هه‌موو دیارده‌کانی ناوکۆمهلگاودهوروپشتهوه که‌گۆڕانی ئه‌م بوارانه‌ش کار‌و کاتی ده‌وێت.