
وته‌یه‌ک له پێناو هاوڕێی کۆچ‌کردوی جوانه‌مه‌رگ (سۆران ساڵه‌ح حاجی حسه‌ین)دا
مه‌گه‌ر ته‌نها نه‌خۆشی ترسناکی شێرپه‌نجه هێنده‌ی کوشنده‌یی نزامی قازانج په‌رستی سه‌رمایه‌داری ترسناک بێت، بۆسه‌ر ژیان و گوزه‌رانی گشتی.
ئه‌م وتاره له ڕۆژی 7/8/2009 له هۆڵی ڕۆشنبیری شاری ده‌ربه‌ندیخان خوێنراوهتهوه، له سیمینارێکدا بۆ ئه‌م ئینسانه ئازادی خوازه ڕێکخرابوو، له‌لایه‌ن چه‌ند هاوڕێیه‌کیه‌وه به به‌شداری که‌سوکار و ماڵی باوکی و خه‌ڵکانێکی زۆری دیکه‌ی هاوڕێانی که له ده‌ربه‌ندیخان و شاره‌کانی دیکه‌وه ئاماده بوو بوون. هه‌ر ئه‌و کات که ئه‌م خۆشه‌ویسته‌مان له 31/7/2009 بۆ یه‌ک جاری ماڵئاوای له هه‌موو لایه‌ک کرد، بۆخۆی که‌سێک بوو له نێو ئه‌و ههڵسواڕاوانهی شاری ده‌ربه‌ندیخاندا که له ڕێپێوانه‌که‌ی 7/8/2006 دا که جه‌ماوه‌رێکی زۆر خرۆشانه سه‌ر جاده‌کان بۆ دابین کردنی سهرهتایتریرن ماف که ده‌بوا ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌بێ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک بیرێکی له‌و داخوازیه بکردایه‌ته‌وه خۆی چاره‌سه‌ری بۆ بکردایه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته وای کرد له‌و ده‌یان هه‌ڵسوڕاوه ببنه داینه‌مۆی ئه‌و ڕێپێوانه جه‌ماوه‌ریه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئاوی خواردنه‌وه و کاره‌با و پیداویستیه‌کانی دیکه بگه‌یه‌نن، به ئه‌و گوێ نوستوهی ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا. بۆیه هه‌ر ئه‌و کات چه‌ند که‌سێک له‌و خه‌ڵکانه گیران و ئه‌م به‌ڕێزه‌ش یه‌کێک بوو له‌وان. بۆیه زۆر به‌باشیان زانی ئه‌و مه‌راسیمه بخرێته ئه‌و ڕۆژه‌وه. منیش ئه‌م وتاره‌م له‌و مه‌راسیمه‌دا خوێنده‌وه و ئێستاش بۆیه پێم باشه بڵاو بکرێته‌وه، چونکه هه‌م کاتی چلهکهیهتی و له‌یه‌کاتدا وتاره‌که په‌یوه‌ند نیه ته‌نها به حاڵه‌تێکی سۆزداریه‌وه هێنده‌ی لێکدانه‌وه و پرسیار کردنێکیشه ده‌رباره‌ی بارودۆخ و ژیان و گوزه‌رانی ئه‌مڕۆی خه‌ڵکی عیراق و کوردستان به گشتی.به‌ڕێزان/ ئه‌مڕۆ ئێمه هه‌موومان بۆیه هاتوین بۆ ئه‌م جێگایه تابتوانین ڕێزلێنانێک و خۆشه‌ویستیه‌ک هه‌مانه بۆ هاوڕی و ئازیزمان (سۆران) دووپات بکه‌ینه‌وه.
به‌خێرهاتنی هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ین، ڕێز و حورمه‌تمان بۆ سه‌رجه‌م هاوڕێیان و دۆستانی ئه‌م ئازیزه‌مان که ئێستا له‌نێوماندا نیه‌و، ئه‌و وه‌ک جه‌سته بۆ هه‌میشه لێمان دوور که‌وته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای مانه‌وه‌ی ئه‌م خۆشه‌ویسته‌مان دیاری ده‌کات، ئه‌و هه‌وڵ و خه‌باته بێوچانه‌ی بووه له پێناو ژیانێکی شایسته‌تر و کۆمه‌ڵگایه‌کی زیندوتردا. دیاره ئه‌م هاوڕێیه‌مان تا ئه‌و ئاسته‌ی له توانایدا هه‌بووه، هه‌رده‌م به شوێن ئه‌و پرسیارانه‌دا گه‌ڕاوه که تا ئێستا له نێو کۆمه‌ڵگادا به یاساغ سه‌یر کراوه.
ئه‌م به‌ڕێزه‌مان وه‌ک زۆرێک له‌و ئینسانه ئازادیخوازانه‌ی نێو کۆمه‌ڵگای کوردستان، بۆ هه‌رساتێک ئومێده‌کانی ژیانی په‌یوه‌ست کردبوو به ئومێدی ئه‌وه‌ی ئاینده‌یه‌کی وا ئینسانیانه‌تر دابمه‌زرێت بۆ گشتێک وه‌ک ئه‌وه‌ی ئینسانن، خاوه‌ن حورمه‌ت و جیگاو ڕێگای شیاوی خۆیان بن.له کاتێکدا ئێمه له‌سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا ده‌ژین، له‌مسه‌ر تا ئه‌وسه‌ری ئه‌م گۆی زه‌مینه له سایه‌ی سه‌ری ئه‌م نیزامه ناعه‌داله‌تیه‌ی، سیستمی سه‌رمایه‌داریه‌دا. هه‌رده‌م و هه‌ر ساته‌ی گوێبیستی ده‌یان و سه‌دان هه‌واڵی دڵته‌زێن و جه‌رگ بڕ ده‌بین.
ڕۆژ نیه هه‌ر له‌م شاره‌دا هه‌واڵی چه‌ند که‌س نه‌بیستین به‌وه‌ی به‌نه‌خۆشیه‌کی کوشنده‌وه به‌گیر هاتووه. ئاخۆ ده‌بێت بۆ هه‌قمان نه‌بێت بپرسین؛ هۆکاری ئه‌م هه‌موو ده‌ردوو مه‌ینه‌تیه چیه؟ تۆبڵێی هۆکار نه‌بوونی بێئیماکانێتی ماددی بێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه؟ یان تۆبڵێی ده‌سه‌ڵات خۆی به به‌رپرسیار بزانێت به‌رانبه‌ر ئه‌م هه‌موو خه‌مه گه‌وره‌یه؟ یان ئه‌وه ده‌رئه‌نجامی بارودۆخێکه که تادێت، رێز‌و حورمه‌تی ئینسان له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌رچی زیاتری بێحورمه‌ت کردنیایهتی؟
خۆئه‌گه‌ر هه‌روا چاوێک بگێڕین و که‌مێک به‌دیقه‌ته‌وه ئاوڕێک بده‌ینه‌وه، هیچ کات له مێژووی ڕابردوی مرۆڤایه‌تیدا، هێنده‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه جیهان له پێشکه‌وتندا نه‌بووه له‌سه‌رجه‌م بواره ته‌کنه‌لۆجی و بواره ئابوریه‌کاندا. به‌ڵام سه‌یر ده‌که‌ین زیاتر له ملیاردێک مرۆڤ(به‌پێی ئه‌و ئاماره ڕه‌سمیانه‌ی که خودی میدیای ئه‌م سیستمه ڕای ده‌گه‌یه‌نێت)له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی له برسا مردنن؟
ئاخۆ ته‌نها بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی ته‌رخان ده‌کرێت بۆ دروست کردنی چه‌ک و جبه‌خانه‌ی سه‌ربازی به‌س نیه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی له ڕیفاهیهتی ژیاندا بژین؟
به‌ڕێزان؛ئه‌م ژیانه‌ی ئێستا کۆمه‌ڵگای تێدا ته‌رتیب کراوه، تابڵێی ژیانێکی ناڕه‌وا و نایه‌کسانه. ئه‌مه به‌رهه‌می خودی ئه‌م سیستمه‌یه که ڕۆژانه خه‌ریکی پڕوپاگه‌نده‌یه بۆ دابین کردنی ژیانێک که ئینسان تێیدا حورمه‌ت دار بێت. درۆکانی ئه‌م نیزامه چه‌واشه‌کار و نایه‌کسانه، هه‌ر له دڵی ئه‌وروپای شارستانیه‌وه تا ده‌گات به دواکه‌وتوترین کۆمه‌ڵگای ئه‌م سه‌رزه‌مینه، خاوه‌ن یه‌ک نیزام و یه‌ک سیستمه، ئه‌ویش نیزامی چه‌وسێنه‌رانه‌ی سه‌رمایه‌داریه. واته نیزامێک که ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی له کۆماکردنی سه‌رمایه‌ی زیاتره له ڕێگای وه‌گه‌ڕ خستنی جه‌نگ و ترس و تۆقاندنه‌وه. مانه‌وه و پاراستنی ئه‌م سیستمه‌ش له‌م سه‌ر تا ئه‌و سه‌ری گۆی زه‌وی، په‌یوه‌سته به بێده‌نگی ئه‌و چینه‌ی که له ئه‌سڵدا ده‌بێت ژیان و وه‌گه‌ڕخستنی له‌ده‌ستی ئه‌ودا بێت. له هه‌رکوێیه‌کی ئه‌م جیهانه‌دا بزوتنه‌وه شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازه‌کان هاتبێتنه مه‌یدان دژی ئه‌م نیزامه چه‌وسێنه‌ره، توانراوه لانی که‌م ژیان و گوزه‌ران به‌ره‌و باشتر بوون ببرێت. به‌ڵام له‌و جێگایه‌ی که ئاستی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان ڕێکخراو پته‌و نه بووبێت، ژیان ته‌نها له شێوازی کوله‌مه‌رگیدا بینراوه.
بۆئهگهر ئێستا ئه‌م گۆی زه‌ویه پیس نه‌کرایه له‌لایه‌ن ئه‌م سیستمه قازانج په‌رسته‌وه، دڵنیام له‌وه‌ی هه‌زاران مرۆڤێک که به‌نه‌خۆشی کوشنده‌وه گیانیان سپارد، ئێستا ده‌ژیان. ئێوه ڕه‌نگه بڵێن ئه‌وه قه‌ده‌ری خودایه و چاره‌نوسی ئه‌م که‌سه وا دیار کراوه، به‌ڵام وه‌رن سه‌یر که‌ن؛ تۆکاتێک له ژینگه‌یه‌کی پاک و ته‌ندروستدا بژیت، حه‌تمه‌ن ڕاده‌ی ته‌ندروستی گشتی باش ده‌بێت و نه‌خۆشیه‌کانیش ته‌واو ڕوو له که‌می ده‌که‌ن. ته‌نها تاقی کردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌کانه‌ی دروست ده‌کرێن به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری ژینگه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌ک پیس بکات.
ئێستا له عێراق و کوردستاندا، به‌هه‌زاران مرۆڤ گیرۆده‌ی ئه‌م خه‌مه قورسه بوونه‌ته‌وه، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و جه‌نگه کاول کاریه‌ی که ڕژێمێکی دڕنده‌ی وه‌ک به‌عس کرا به‌هۆکاری و له یه‌ک کاتدا هه‌ر خودی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئه‌مریکیه بوو مانه‌وه‌ی ئه‌و ڕژێمه‌ی پاراستبوو، تا ئه‌و کاته‌ی پێویستی بوو. به‌ڵام ده‌رئه‌نجام له‌م عێراقی دیموکراسی و ئازادیه‌دا، ده‌بینین به‌شێکی زۆری کۆمه‌ڵگا له نێو نائومێدیه‌کی ڕۆژانه‌دا ده‌ژی. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نوێیه‌ی وای کردووه له سه‌رجه‌م چینێک که بۆکات ژمێرێکیش بێخه‌م نه‌بێت!
نائومێدی له نێو توێژی گه‌نجان و گران کردنی بارودۆخی ژیان، بووه به‌و دێوه‌زمه‌یه‌ی که ئه‌م نه‌وه نوێیه هیچ کات نه‌توانێت بیرێک له ئایندهی خۆی بکاته‌وه. ئاخۆ ئه‌م نه‌وه نوێیه‌ی ئیستا پێگه‌یشتووه تاکه‌ی ده‌توانێت له‌م نائومێدیه‌دا درێژه به ژیانی بدات؟
خه‌بات و تێکۆشانی ئه‌م ئازیزهشمان هه‌ر له‌م پێناوه‌دا بووه، که گه‌نجان ببن به‌و نه‌وه نوێیه‌ی که له دوێنێی نه‌وه‌کانی رابردوو نه‌چن، و ئه‌رکی باشتر کردنی ژیانی هه‌ر له ئه‌ستۆی ئه‌م نه‌وه نوێیه‌دا ده‌بینی، بۆ هاتنه مه‌یدان و خه‌بات کردن تا ئه‌و کاته‌ی ده‌توانریت ژیانێک دابین بکرێت، چیدی ئینسان بێحورمهتی و بچوک بوونه‌وه‌ی پێنه‌کریت.
من پێم وایه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ڕێز و حورمه‌تی هه‌یه بۆ ئه‌م ئازیزه‌مان ته‌نها بره‌ودانه به‌و ڕێچکه‌ی خه‌باته‌ی ئه‌و گرتیه به‌ر. ته‌نها له‌م ڕێگایه‌وه ده‌توانین بڵێین ئێمه سۆرانمان له ناخماندا پاراستوه.
ئه‌م خۆشه‌ویسته‌مان تا ئه‌و کاته‌ی توانای به‌ره‌نگاری کردنی هه‌بوو به‌رانبه‌ر ئه‌و نه‌خۆشیه کوشنده‌یه، هه‌وڵی ده‌دا له خوێندنه‌وه دانه‌بڕێت و ئومێدی به‌وه هه‌بوو ڕۆژێک ده‌ربازی ده‌بێت و وه‌ک جاران ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه نێو هاوڕێیانی و کۆمه‌ڵگاکه‌ی. به‌ڵام به‌داخه‌وه دواجار بوونی ئه‌م ده‌رده کوشنده بێچارهسهره، وای لێکرد چیتر نه‌توانێت پێیه‌کانی له‌سه‌ر زه‌وی دابنێت و هه‌نگاو هه‌ڵبنێت.
به‌داخه‌وه، خودی ئه‌م سیستمه‌ی سه‌رجه‌م کایه‌کانی ژیانی بۆ مانه‌وه‌ی خۆی و قازانج په‌رستیه‌که‌ی قۆرخ کردوه، هێشتا به‌گه‌شتنی زانست به‌م توانا مه‌زنه‌ی هه‌یه‌تی، به‌ڵام له‌به‌رده‌م ئه‌م ده‌رده‌دا به چۆکدا هاتوه، له کاتێکدا توانراوه سه‌رجه‌م ورده‌کاریه‌کانی کاول کردنی کۆمه‌ڵگایه‌ک له چه‌ند چرکهساتیکدا به‌جێ بگه‌یه‌نرێت. ئاخۆ ده‌بێت چینی کرێکار‌و سه‌رجه‌م ئازادی خوازانێکی ئه‌م سه‌رده‌مه، تا کام ده‌وره‌ی تر ده‌توانێت، شانی بداته ژێر سه‌رجه‌م مه‌ینه‌تیه‌ک که ته‌نها ئه‌م نیزامه چه‌وسێنه‌ره هۆکاره‌که‌یه‌تی؟تایه‌ر حاجی حه‌سه‌ن
03/09/2009
هۆڵه‌ندا