
كرۆنۆلۆژیای ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی ماركس
پێشكه‌شه به‌و فه‌یله‌سوفه مه‌زنه‌ی رێڕه‌وی مێژووی گۆڕی و ملیۆنها مرۆڤ بۆ ماوه‌ی پتر له سه‌ده و نیوێك سه‌رسامی داهێنانه هزریی و فه‌لسه‌فی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی بوون و تا ئه‌مێستاكه‌ش مرۆڤایه‌تی له به‌شێكی گه‌وره‌ی ده‌ستكه‌وته سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و مافهكییهكانی له ماوه‌ی هه‌ردوو سه‌ده‌ی رابردوودا قه‌رزباری ئه‌ون.
پێشكه‌شه به‌وانه‌ی به بێ جیاكاری نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و ره‌گه‌زی به په‌رۆشه‌وه‌ن زانیاری زیادتر له باره‌ی قۆناغه‌كانی ژیان و به‌رهه‌مه‌كانی (كارڵ ماركس) بزانن كه به داهێنانه‌كانی رێگه‌ی سه‌رجه‌م گه‌لانی چه‌وساوه‌ی رۆشنكرده‌وه و به درێژایی ژیانی شێلگێرانه بۆ نه‌هێشتنی چه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤ له لایه‌ن مرۆڤه‌وه تێكۆشا.• 5 ی مایو 1818 – كارڵ ماركس له شاری (تریر) سه‌ر به ویلایه‌تی (رینانیا) له خێزانێكی رۆشنبیر و تا راده‌یه‌ك هه‌بووه چاوی به‌دنیا هه‌ڵێنا، باوكی پارێزه‌ر بوو.
• 1830-1835 – له (تریفیس) خه‌ریكی خوێندنی ئاماده‌یی بوو، هه‌ر له منداڵیه‌وه بیرتیژی و جموجۆڵێكی به‌رچاوی پێوه دیاربوو، له تێگه‌یشتنی وانه‌كانیدا ئێجگار به توانابوو.
• 1835 – ده‌چێته زانكۆی ( بۆن) چونكه باوكی ده‌یخواست ماف بخوێنێ و ببێته پارێزه‌ر.
• 1837 – په‌یوه‌ندی به زانكۆی ( به‌رلین) ده‌كات و له‌وێدا به‌شی فه‌لسه‌فه ده‌خوێنێ كه خۆی بایه‌خی پێده‌دا.
• 1837 – كچی دۆق ( ئارگیل) و هاوڕێی منداڵی (جینی فۆن فێسڤالن) مارهدهكا كه سه‌ر به خێزانێكی ئه‌رستۆكرات بوو .
• ئه‌پریلی 1841 – گفتوگۆی دكتۆرانامه‌كه‌ی ده‌كات له فه‌لسه‌فه‌دا به ناونیشانی((جیاوازی فه‌لسه‌فه‌ی سروشت لای هه‌ریه‌ك له دیمۆكریتس و ئه‌بیكۆر)).
• ئه‌پریلی 1842 – ده‌بێته ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری (( ریناینش زیتونگ – rheninshe zeitung )) له كۆڵۆنیا.
• ئۆكتۆبه‌ری 1842 – ده‌بێته سه‌رنووسه‌ری هه‌مان گۆڤار.
• 19ی یه‌نایه‌ری 1843 – مه‌رسومێك ده‌رده‌چێت به قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌رچوونی گۆڤاره‌كه به‌هۆی شێوازی ره‌خنه‌گرانه‌ی له له بارودۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌ڵمانیا.
• 1843 – له ( كریزناخ) (جینی فۆن فێسڤالن) ده‌گوازێته‌وه، كه‌دواتر كۆڕێك و دوو كچ به دنیا دێنن.
• هاوینی 1843 – وتارێك به ناونیشانی (( به‌شدارییه‌كی ره‌خنه‌گرانه له فه‌لسه‌فه‌ی ماف لای هیگڵ)) بڵاوده‌كاته‌وه.
• نۆڤێمبه‌ری 1843 – بۆ ژیان ده‌چێته (پاریس) و گۆڤاری ساڵانه‌ی فه‌ره‌نسی – ئه‌ڵمانی ( les annales franco-allemands) به‌ڕێوه‌ده‌بات، به‌ڵام هه‌ر زوو به‌هۆی ناكۆكی له گه‌ڵ ( ئاڕنۆڵد رۆگه) ی هاوپشكی گۆڤاره‌كه راده‌وه‌ستێت.
• 1843 – ره‌شنووسی (( ره‌خنه له فه‌لسه‌فه‌ی ده‌وڵه‌ت له لای هیگڵ)) ده‌رده‌كات.
• 1844 چه‌ند ره‌شنووسێك له باره‌ی ئابووری سیاسی و فه‌لسه‌فه و وتارێكیش له‌باره‌ی پرسی جوله‌كه ده‌نووسێت.
• ئۆگستی 1844 – ماركس و ئه‌نگڵس له نووسینی پڕۆژه‌ی (خێزانی پیرۆز) به‌شدارده‌بن، دوای ئه‌وه‌ی (ئه‌نگڵس) یش ده‌چێته پاریس.
• فێبرایه‌ری 1845 – ( خێزانی پیرۆز) ده‌رده‌چێت.
• 1845 – به داوایه‌كی حكومه‌تی بروسیا ماركس له پاریس ده‌رده‌كرێ و ده‌چێته( برۆكسل) ی به‌لجیكا و له‌وێدا له گه‌ڵ ئه‌نگڵس كتێبێك به ناوی(( تێزگهلێك له‌باره‌ی فیورباخ)) ده‌رده‌كه‌ن.
• 1846 – ده‌ركردنی ره‌شنووسێك له باره‌ی (( ئایدیۆلۆژیای ئه‌ڵمانی)).
• دێسێمبه‌ری 1846 – نامه‌یه‌ك بۆ (ئهنینكۆف) ده‌نووسێ و تێیدا باسی مه‌تریالیزمی مێژوویی ده‌كات و ره‌خنه له (برۆدۆن) ده‌گرێت.
• فێبرایه‌ری 1847 – چوونه‌ڕیزی هاوبه‌ندی دادپه‌روه‌ران راده‌گه‌یه‌نن.
• یۆنیۆی 1847 – به‌شداری كۆنگره‌ی هاوبه‌ندی دادپه‌روه‌ران له (له‌نده‌ن) ده‌كه‌ن، كه هاوكات ناوه‌كه‌ی ده‌گۆڕن بۆ (( كۆمه‌ڵه‌ی شیوعییه‌كان)) .
• یۆنیۆی 1847 – ماركس و ئه‌نگڵس به‌شدارده‌بن له دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی دیموكراسی له برۆكسل.
• هاوینی 1847 – ده‌ركردنی كتێبی (( كڵۆڵیی فه‌لسه‌فه)) وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ كتێبی (( فه‌لسه‌فه‌ی كڵۆڵی)) ی برۆدۆن.
• دێسێمبه‌ری 1847 – به‌ستانی كۆنگره‌ی دووه‌می (( كۆمه‌ڵه‌ی شیوعییه‌كان)) و راسپاردنی ماركس و ئه‌نگڵس به نووسینی مانیڤێستی كۆمۆنیست.
• دێسێمبه‌ری 1847 – ماركس كۆڕێك له به‌رژه‌وه‌ندی كرێكارانی برۆكسل به‌ڕێوه‌ده‌بات.
• فێبرایه‌ری 1848 – وه‌شاندنی مانیڤێستی كۆمۆنیست له له‌نده‌ن و هاوكات بانگهێشتكردنی ماركس بۆ پاریس له لایه‌ن حكومه‌تی كاتی.
• مارس 1848 – نه‌فیكردنی ماركس له برۆكسل و جێنشینبوونی له كۆلۆنیا كه له‌وێدا به‌ڵگه‌نامه‌ی داواكارییه‌كانی حزبی شیوعی ئه‌ڵمانی بڵاوكرده‌وه.
• سه‌ره‌تای یۆنیۆی 1848 – ده‌ركردنی یه‌كه‌مین ژماره‌ی (( رۆژنامه‌ی رینانی نوێ)) كه ماركس دایمه‌زراند و بهڕێوهیبرد.
• ئۆگۆستی 1848 – ماركس له كاره‌كانی كۆنگره‌ی (( كۆمه‌ڵه دیموكراسییه‌كان)) له رینان به‌شداریكرد.
• 1848 – ماركس و ئه‌نگڵس له لایه‌ن یه‌كێتی كرێكاران و دیموكراسیخوازان له (كۆلۆن) به ئه‌ندامی لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی هه‌ڵده‌بژێررێن.
• 16ی ئۆكتۆبه‌ری 1848 – ماركس به سه‌رۆكی یه‌كێتی كرێكارانی كۆلۆن هه‌ڵده‌بژێررێت.
• 1848 – وتارێك له باره‌ی بۆرژوازی و شۆڕشی چه‌واشه بڵاوده‌كاته‌وه.
• 7ی فێبرایه‌ری 1849 – ماركس و ئه‌نگڵس به تۆمه‌تی سوكایه‌تیكردن به ده‌سه‌ڵاته‌كانی كۆلۆنیا ده‌درێنه دادگا، به‌ڵام تۆمه‌ته‌كه‌یان به‌سه‌ردا ساغ نابێته‌وه و ئازاد ده‌كرێن.
• ئه‌پریلی 1849 – واز له كۆمه‌ڵه‌ی دیموكراسی ده‌هێنێ و ده‌چێته شاری ( وێستڤالی) و خه‌ریكی رێكخستنه‌وه‌ی (( كۆمه‌ڵه‌ی شیوعییه‌كان)) ده‌بێت.
• 19ی مه‌ی 1849 – دوا ژماره‌ی رۆژنامه‌ی (( رینانی نوێ)) ده‌رده‌كات كه تێیدا وتارێك ئاڕاسته‌ی كرێكارانی كۆلۆن ده‌كات.
• یۆنیۆی 1849 – به هۆی به‌شداربوونی له خۆپیشاندنی 13 ی یۆنیۆی 1849 ی پاریس،جارێكی له پاریس ده‌رده‌كرێ دوای ئه‌وه‌ی بهنهفی له ئه‌ڵمانیاوه گه‌ڕابووه‌وه ئه‌وێ .
• 15ی سێپتێمبه‌ری 1850- گواستنه‌وه‌ی باره‌گای لیژنه‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی شیوعییه‌كان له (له‌نده‌ن)ه‌وه بۆ كۆلۆنیا.
• نۆڤێمبه‌ری 1852 – هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی شیوعییه‌كان به پێشنیاری ماركس.
• 1854 – بڵاوكردنه‌وه‌ی وتارگهلێك له باره‌ی شۆڕشه‌كانی تایبینهكان و جه‌نگه‌كانی ئینگلاند له سند.
• 1858 – 1859 – ده‌ركردنی كتێبی (( به‌شدارییه‌كی ره‌خنه‌گرانه له ئابووری سیاسی))
• 1856- 1864 – بڵاوكردنه‌وه‌ی وتارگهلێك له باره‌ی بزاڤه شۆڕشگێڕییه‌كانی ئیسپانیا.
• 20ی سپتێمبه‌ری 1864 – دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵه‌ی جیهانی كرێكاران و راسپاردنی ماركس به نووسینی پڕۆژه‌ی قانوونه ئه‌ساسییه‌كه‌ی.
• یۆنیۆی 1865 – پێشكه‌شكردنی راپۆرتێك له لایه‌ن (ماركس) ه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی گشتی ئه‌نته‌رناسیونالیزم
• دیسێمبه‌ری 1865– لێبوونه‌وه له نووسینی به‌رگی یه‌كه‌می كتێبی(( سه‌رمایه)).
• 1868 – (لۆرا) كچی شووده‌كات
• 1869 – به‌ستانی كۆنگره‌ی ئه‌نته‌رناسیونالیزم له شاری (بال) ی سویسرا.
• 1869 – دامه‌زراندنی پارتی كرێكارانی كۆمه‌ڵایه‌تی دیموكراتی ئه‌ڵمانی.
• 1870 – دامه‌زراندنی لقی ئه‌نته‌رناسیونالیزم له روسیای تزاری.
• 18ی مارسی 1871 – كرێكارانی فه‌ره‌نسا ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست له پاریس و ماركس داوا له سه‌رجه‌م لقه‌كانی ئه‌نته‌رناسیونالیزم ده‌كات هاوكاری شۆڕشگێڕان بكه‌ن.
• 30 مه‌ی 1871 – راپۆرتێكی شیكاری تیۆری له‌باره‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی كۆمۆنه‌ی پاریس به ناونیشانی (( جه‌نگی نێوخۆ له فه‌ره‌نسا)) دا بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نته‌رناسیونالیزم ده‌نێرێت.
• 1872 – كۆنگره‌ی ئه‌نته‌رناسیونالیزم له (لاهای) كه له‌وێدا ( باكۆنین) ده‌ركرا و باره‌گای ئه‌نته‌رناسیونالیزم گوێزرایه‌وه نیویۆرك.
• 1875 – ره‌خنه له به‌رنامه‌ی گۆتا له‌باره‌ی سۆسیالیزم و دیكتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا.
• 1880 – ده‌ركردنی راپۆرتێك له باره‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كرێكاری له‌سه‌ر داوای پارتی كرێكارانی فه‌ره‌نسا.
• 1880 – دیباجه‌ی به‌رنامه‌ی پارتی كرێكارانی فه‌ره‌نسا ده‌نووسێ.
• 1881 – نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی ( ڤیرا زاسولیتش) ده‌كات كه تێیدا ره‌خنه له بزاڤی پۆپۆلیسته‌كانی روس ده‌گرێت.
• 2ی دێسێمبه‌ری 1881 – ( جینی) هاوسه‌ری كۆچی دوایی ده‌كات.
• 1882 – ماركس سه‌ردانی جه‌زائیر ده‌كا و ماوه‌ی چه‌ند مانگێك له‌وێ ده‌مێنێته‌وه.
• 1883 – جینی كچی كۆچی دوایی ده‌كات.
• 14ی مارسی 1883 دوای ململانێیه‌كی سه‌خت له گه‌ڵ نه‌خۆشی هه‌وكردنی جگه‌ر ماركس دڵه مه‌زنه‌كه‌ی له لێدان ده‌كه‌وێ و له گۆڕستانی (( های گێت)) له له‌نده‌ن ده‌نێژرێت.
• 1885 – به‌رگی دووه‌می كتێبی (( سه‌رمایه)) له لایه‌ن ئه‌نگڵس بڵاوده‌كرێته‌وه.
• 1894 – به‌رگی سێیه‌می كتێبی (( سه‌رمایه)) له لایه‌ن ئه‌نگڵس بڵاوده‌كرێته‌وه.
• 1895 – (فریدریك ئه‌نگڵس- 1820- 1895) هاوڕێی ته‌مه‌نی ماركس كۆچی دوایی ده‌كات.