چه‌ند كوردێك بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی نه‌رویج كاندیدكراون … نه‌رویج، زانا گه‌لاڵی
ژماره‌یه‌ك كورد بۆهه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی نه‌رویج له‌لیسته جیاجیاكانی پارته‌كانی نه‌رویج كاندیدكراون، كه‌بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.
پارتی كاری نه‌رویجی بۆ یه‌كه‌مجار دوو كورد كاندید ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی نه‌رویج، كه ئه‌وانیش سۆلاڤ خانه‌قینی و رودی ئه‌لكین كه‌كوردێكی كوردستانی توركیایه.
سۆلاڤ عه‌باس ناسراو به سۆلاف خانه‌قینی له‌دایكبووی شاری خانه‌قینی كوردستانی عیراقه‌و و ماوه‌ی 10 ساڵه‌نیشته‌جێی نه‌رویجه‌و بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له‌زانسته سیاسییه‌كان له‌زانكۆی بسكرود له‌نه‌رویج به‌ده‌ستهێناوه‌و ئێستاش خوێندكاری ماسته‌ره له‌زانكۆی بێرگن له‌بواری دیموكراسی و مافه‌کانی مرۆڤ و هه‌روه‌ها ئه‌میر پایان و ئاسۆ كه‌ریم و له‌سه‌ر لیستی پارتی سۆسیالیستی چه‌پ و سالار عه‌بدوڵلا ساڵح سه‌رۆكی لیستی به‌ره‌ی یه‌كگرتوو تاریق هادی له‌سه‌ر لیستی پارتی جه‌پ و (ئارلینگ فۆڵكڤور ) دۆستی كورد له‌سه‌ر لیستی پارتی سوور كاندیدكراون.ئارلینگ، كه‌هاوولاتییه‌كی نه‌رویجی-یه، یه‌كێكه له‌دۆسته‌كانی كورد‌و كتێبكی هه‌یه له‌سه‌ر كورد به‌ناوی (كوردستان) و ره‌وه‌ندی كوردیش له‌نه‌رویج خۆشحاڵن به‌كاندیدكردنی ناوبراو، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش كامپینێكی پشتیوانی‌یان بۆ پێكهێناوه.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی نه‌رویج 169 كه‌س وه‌ك ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌شێوه‌ی ده‌نگدانی لیستی كراوه هه‌ڵده‌بژێردرێن، كه‌هه‌ر لیستێكی په‌رله‌مانی بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك چه‌ند كه‌سێكی وه‌ك نوێنه‌ری ئه‌و پارته‌و پارێزگاكه‌یان كاندیدكردووه.ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ ده‌نگده‌ران له کاتی هه‌ڵبژاردندا پێویسته ئه‌نجامی بده‌ن له کاتی ده‌نگدان به هه‌ر کاندیدێک پیویسته ده‌نگ به‌و لیسته‌و له ناو لیسته‌که‌ش ژماره (1) له ته‌نیشت ئه‌و کاندیده بنوسن که پێت باشه بجێته په‌رله‌مان له‌و کاته‌دا به پێی ڕیژه‌ی ده‌نگه‌کان چه‌ند ژماره‌یه‌ک ناوه‌که‌ی له سه‌ر ئاستی پارێزگاکه‌ی به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌تر ده‌ڕوات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری ده‌نگ هێنانی زیاتربێت . .
شایه‌نی باسه، پارتی كاری نه‌رویج (Arbeiderpartie) له‌ساڵی 1887 دامه‌زراوه‌و پارتێكی سۆسیال دیموكراته‌و به‌سه‌ره‌كیترین پارت داده‌نرێت و ئێستاش به‌هاوپه‌یمانێتی 2 پارتی تر حكومه‌تی پێكهێناوه، كه‌سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌و پارته‌یه‌و خاوه‌نی 61 كورسییه له‌كۆی 169 كورسی په‌رله‌مان
.