ئایا کاره‌ساتی 11ی/سێپتێمبه‌ری/2001 بووه به به‌شێک له یاده‌وه‌ری؟
هه‌شت ساڵ به‌ر له ئێستا، بوو به‌و ڕۆژه‌ی سه‌رجه‌م مێژووی پێش ئه‌و به‌رواره‌ی خسته ژێر پرسیارێکه‌وه، که ئاخۆ مێژوی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌و چینه‌ی خاوه‌ن هه‌رچی بواری سه‌ربازی و بواره گشتیه‌کانی تری به‌ڕێوه بردنی ژیانه، ئایا توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه بره‌و به میکانیزمێکی باشتر به‌ده‌ر له‌جه‌نگ و کوشتار کردن -به‌ڕێوه ببات؟ یان ته‌نها توانستی مانه‌وه‌ی خۆی له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ و کاولکاریدا ده‌بینێته‌وه؟ ده‌سه‌ڵاتدارێتی نیزامی سیاسی ئه‌مریکی پاش ئه‌وه‌ی شکستی بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات(له‌ژێر ناونیشانی سۆسیالیزمدا) به‌یان کرا، ئیتر بۆ خودی ئه‌م ڕهقیبهی به‌رانبه‌ری که تا ئه‌وکات به تاکه ڕکابه‌ری سه‌ره‌کی خۆی ده‌زانی، بوو به‌جۆش و خرۆشترین ڕۆژ و پێکی سه‌رکه‌وتنی نه‌زمی نوێی جیهانی هه‌ڵدرا، به‌رابه‌رایه‌تی تاکه زلهێزی جیهان، ده‌وڵه‌تی گه‌وره سه‌رمایه‌داری ئه‌مریکا. هه‌رچۆنێک بێت بۆ هه‌واداران و لایه‌نگرانی بازاڕی ئازاد و سیستمه دیموکرات خوازه‌که‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م چینه، جێگای ووت‌و وێژێک نه‌مایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنرێت که ئیتر هیچ ئایدۆلۆژیایه‌ک هێنده‌ی سیستمی نیزامی سه‌رمایه‌داری برهودهر نیه به‌ژیان و داهێنان. به‌ڵام ئاخۆ هه‌ر له‌ده‌سپێکی ڕوودانی 11/9/ 2001 وه توانرا راستینه‌ی ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی سه‌رانی ئه‌م سیستمه ناڕه‌وایه بسه‌لمێنرێت، یاخود جیهان جارێکی دیکه که‌وته‌وه نێو دۆزه‌خی للوله تۆپه‌کانی پارێزه‌رانی مانه‌وه‌ی دنیای کوشتوبڕو کاولکاری؟
هیچ که‌س یان هیچ ده‌وڵه‌ت و حکومه‌تێکی تا ئه‌ندازه‌یه‌ک ئه‌خلاقیاتی سه‌رجه‌م به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌کانی تاکی وڵاته‌که‌ی خۆی پاراستبێ، ئاماده نه‌بووه بۆ چرکه‌یه‌کیش له نێو ئه‌و هات و هاواره‌ی سه‌رانی ئه‌م سیستمه‌دا خۆی به دڵخۆش بزانێت، بۆئه‌وه‌ی ئیتر ئه‌م نیزامه چه‌وسێنه‌ره توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ژیان و گوزه‌رانی کۆمه‌ڵگاکان ڕوو له شادی و به‌خته‌وه‌ری بکات. چونکه مێژوی چینایه‌تی سیستمه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی مرۆڤایه‌تی، ئه‌و ڕاستیه‌ی نیشان داوه که مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ناعادیلانه‌یه په‌یوه‌سته به سه‌رکوت و هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ، و ده‌ست کردن به تاڵان کاری نێو ئه‌و وڵاته‌ی داگیر ده‌کرێت. ئه‌وه‌ی گرنگه لێی بدوێین دیاری کردنی ئه‌و خاڵه‌یه که دوای ئه‌و ڕووداوه توانرا چ جۆره سیستم و داموده‌زگایه‌ک درێژه پێ‌بدریت که جیاوازتر بێت له رژێمه شهرهنگێزهکانی ده‌وره‌ی پێش به‌رپاکردنی کاره‌ساتی 11/09/2001؟
ده‌کرێت بڵێین زۆرینه‌ی خه‌ڵکی ئه‌فغانستان و عێراقیش هه‌رده‌م خوازیاری ئه‌و ڕۆژه بوون که ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دێوه‌زمه ئاسایهیان له کۆڵ ببێته‌وه. به‌ڵام ده‌بێت بپرسین کێ بوون ئه‌وانه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و ڕژێمه هار و دڕندانه‌ی ده‌پاراست؟ ئاخۆ ته‌نها زلهێزی ئه‌مریکی نه‌بوو پاڵپشت و کۆمه‌ک به‌خشی ده‌سه‌ڵاته جاهیلهکهی تاڵیبان و ئه‌لقاعیده‌ی بره‌و پێده‌دا، دژی باڵه ئازادی خوازه‌کانی ناو ئه‌فغانستان و ده‌سه‌ڵات دارێتی سۆڤێتی جاران؟ بۆچی تا پێش ڕوودانی ئه‌و کاره‌ساته‌ی هێنرا به‌سه‌ر ئه‌و دوو تاوه‌ره بازرگانیه‌ی ئه‌مریکادا و کوژرانی چه‌ند هه‌زار که‌سێکی لێکه‌وته‌وه، نه‌توانرا پێش وه‌خت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دڕنده‌یه‌ی مه‌لا عومه‌ر و ئوسامه ڕیشه‌کێش بکرێن، که بۆخه‌ڵکی ئه‌فغانستان و به تایبه‌ت بۆ ژنان تاریکستانیهکی وایان ئاواڵا کرد بوو هه‌ر ده‌توانین بڵێین به ڕاستی جه‌هه‌نمێک بوو وه‌ک ئه‌و جه‌هه‌نمه‌ی خه‌ڵکی هه‌ژاری باوڕ بوو بهدینهکانی- پێدهترسێنرێت؟یان بۆچی ده‌سه‌ڵاتدارێتی جیهان و به‌تایبه‌تیش ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌مریکا تا پێش ئه‌و ڕووداوه نه‌ی ویست ڕژێمی دڕنده‌ی به‌عس تاوانبار بکات، له کاتێکدا ئه‌و ڕژێمه دڕنده‌یه به پێش چاوی سه‌رانی زلهێزانی جیهانه‌وه کیمابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی ده‌کرد و سه‌رجه‌م دانیشتوانه‌که‌ی له نێو ده‌برد؟ ئاخۆ ڕودانی کاره‌ساتی ئه‌نفال که 182،000 مرۆڤی بێ‌دیفاع بوون به سوته‌مه‌نی نێو خواسته‌کانی ئه‌و ڕژێمه، بۆ نه‌توانرا بکرێت به‌و هۆکاره‌ی هه‌ر له‌و کاته‌دا ڕژێمی به‌عس بڕوخێنرێت؟ بۆ ڕودانی ئه‌و کاره‌ساتانه‌و ده‌یانی دیکه‌ش که خه‌ڵکی عێراق ژیانیان لێکرابوو به زیندانیه‌کی هه‌تا هه‌تایی چی که‌متر بوو ، له‌و گورزه‌ی درا له خودی ئه‌مریکا خۆی؟ بۆچی ئه‌و خه‌رمانه له تاوانکاریه نه‌یتوانی ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهان به‌ئاگا بهێنێته‌وه و چۆک به‌ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌که‌ی سه‌دام و تاڵیبان دابدات؟ دیاره ده‌یان پرس و خوێندنه‌وه‌ی دیکه‌ش هه‌ن که ناراستگۆی خودی ئه‌م زلهێزانه‌ی جیهان ده‌سه‌لمێنێت، که هیچ کات له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌دا کاریان نه‌کردوه، هێنده‌ی هاوئاهه‌نگ بوون له‌گه‌ل خودی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته جهوسێنهرانهدا؟
ئاخۆ ڕووخانی ئه‌و دوو ده‌سه‌ڵاته دڕنده و ئیسلامگه‌رایه له به‌رخاتری پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاکانی خه‌ڵکی ئه‌مریکا بوو یان له به‌رخاتری ده‌ست واڵا بوونی ئه‌و چینه له کۆنسه‌رڤاتیڤه- نوێیانه بوو که ڕابه‌رایه‌تی سیستمی لیبرالیزم ده‌که‌ن؟ ئاخۆ گریمان بڵێین له‌به‌رخاتری پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاکانی سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی ئه‌مریکادا بوو ئه‌و جه‌نگ و کاولکاریه، ئه‌ی ئه‌وه کامه هۆکاره وا ئێستا چینی کرێکاری ئه‌مریکی ده‌بێت باج ده‌ری ئه‌و شکست و قه‌یرانه ئابوریه بێت، که هه‌رچی بودجه‌ی وڵات هه‌یه ده‌کرێت به قورگی بانکه‌کاندا بۆ ئه‌وه‌ی له‌مردن ڕزگاریان ببێت؟ بێگومان ده‌بێت خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی جیهان باش له‌وه تێبگات که‌سه‌رجه‌م کاره‌ساتێک ده‌قه‌ومێت ته‌نها به‌رئه‌نجامی ناڕه‌وایه‌تی و نایه‌کسان خوازی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ناعادیلانه‌یه که ئێستا خه‌ریکی به‌ڕێوه‌بردنی ژیانه؟ دیاره بۆسیستمێکی قازانج په‌رست هه‌میشه ئه‌و پلانه گرنگه که مانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌پارێزێت، نه‌ک پلانێک نرخ و به‌های هاوڵاتیانی لا گرنگ بێت. بۆ هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکیش هه‌رده‌م پاساو هێنانه‌وه‌ی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بکات و کۆمه‌ڵگایه‌ک له نێو کاولبووندا غه‌رق بکات.
ده‌توانین بڵێین به‌رهه‌می ئه‌و کاریگه‌ریه‌ی ئه‌و ڕووداوه به دوای خۆیدا به‌جێی هێشت هێشتا ته‌واو نه‌بوه و ئه‌مه نه‌ک وه‌ک تۆڵه کردنه‌وه‌یه‌ک بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی بوونه قوربانی نێو ئه‌و تاوانه سوتێنه‌ره، به‌ڵکو بوونی ئه‌و ڕووداوه به‌هایه‌کی به‌رزتری هه‌یه بۆ خودی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مریکی تا ده‌ستی واڵاتر بکات بۆ ڕوخاندن و له نێو بردنی ئه‌و حکومه‌تانه‌ی که خۆی دروست که‌ری بوه و، وه‌ک فۆکۆیاما له کتێبی (ئه‌مریکا له به‌رده‌م چوار ڕێیاندا) ده‌ڵێ ئه‌و کات به ناچاری پشتگیری ده‌کرا له ده‌سه‌ڵات دارانێک ده‌زانرا خراپن و دیکتاتۆرن، به‌ڵام ده‌بوا له نێوان خراپ و خراپتردا) یه‌کیان هه‌ڵببژێردرێت. واته له به‌رانبه‌ر هێز و توانای ئه‌و کاتی یه‌کێتی سۆڤیه‌تدا، که ئه‌ویش دیفاعی له حکومه‌ت گه‌لێک ده‌کرد هه‌مان شێوه دیکتاتۆر و دڕنده بوون. به‌ڵام ئاخۆ ئه‌م وته‌یه ده‌توانێت جێگه‌ی بڕوا هێنان بێت، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مریکا خۆی به وه‌کیلی ئه‌خلاقیاتی به‌رز و دنیای ئازادی خوازی و فه‌زیله‌ته گه‌وره‌کان پێناسه ده‌کات؟پێم وانیه ئه‌و به‌د ڕه‌وشتیه‌ی ئه‌م سیستمه گرتیه ئه‌ستۆی خۆی بۆ له نێو بردنی ملیۆنان مرۆڤ بتوانێت ببێت به‌و دهستخۆشیهی که ڕژێمه دڕنده‌که‌ی به‌عسی له نێو برد و ڕووی خۆی تێدا سپی بکاته‌وه. چونکه هه‌ر له دوای ئه‌وه‌ی ڕژێمی به‌عس ڕووخێنرا و خه‌ڵکی به خۆشی‌و بینینی ئه‌و چرکه‌ساتانه‌ی په‌یکه‌ری دڕنده‌ی لێشکێنرا، ڕژانه نێو شه‌قامه‌کان و شای و خۆشییان نواند، چونکه به‌ڕاستی یه‌کێک له دڕنده ترین رژێم له نێو چوو، ڕژێمی عه‌سکه‌رتار و ئینسان کوژ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بوا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مریکا له ئه‌ستۆی خۆی بگرتایه، ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌پێی پێناسه‌که‌ی خۆی خه‌ریکی پاراستنی ئه‌خلاقیاته به‌رزه‌کانی به‌های مرۆڤایه‌تیه، لێنهگهڕایه سه‌رجه‌م ئه‌حزاب گه‌لێک ئێستا له مه‌یداندا ئاوا به ئاره‌زووی خۆیان وه‌ک (خۆره) به‌ر ببنه گیانی خه‌ڵکی عێراق و ببنه ئه‌و دڕنده‌یه‌ی خه‌ڵکی خۆزگه به دوێنێی خۆیان بخوازن. ئاخۆ ئه‌وه به‌رهه‌می 11/09/2001 نه‌بوو که‌وا پیاوانی پشت شوشه گوله نهبڕهکانی وه‌به‌رهه‌م هێنا؟
بۆ ئێستا کێ ده‌توانێت به ئازادانه سه‌رانی ئه‌م حیزبانه بداته دادگا و لێیان بپرسێته‌وه که ئه‌م هه‌موو ملیۆن و ملیاردهتان له کوێ بوو؟ ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌مووی خوێنی ئه‌و خه‌ڵکه ڕه‌شوڕووته نیه؟ ئاخۆ جیاوازی له ڕووی ئه‌خلاقیاتی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری پێش‌و له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ئێستا چیه؟
تۆ بڵێی ئه‌و شێوازه‌ی ئێستا کۆمه‌ڵگای تیا په‌روه‌رده ده‌کرێت- دوو باره کردنه‌وه‌ی هه‌مان شێوازی به ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتی پێشوو نیه؟ کامه نرخی به‌هاو ئازادی مرۆڤه له کاتێکدا عێراقێکی ده‌وڵه‌مه‌ند- زۆرترین ڕاده‌ی هه‌ژاری تێدایه و زۆرترین جۆری نه‌خۆشی کوشنده‌ی تێدا ده‌بینرێت؟ پێم وایه ئه‌گه‌ر ئازادیه‌ک هه‌بێت ته‌نها بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدار و بازرگانانه‌یه که خانوه‌کانیان و سه‌یاره‌کانی ژێریان هه‌ر هه‌مووی به خوێنی ئه‌و خه‌ڵکه به‌رپا کراوه، ئه‌گه‌ر نا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆی عێراقی و ئه‌فغانیش نه‌ده‌بوو به خوڵقاندنی توێژێک له ده‌وڵه‌مه‌ندی( بێکارگه) که نازانرێت سه‌روه‌ته‌کانیان خۆی له چه‌ند ملیۆن و ملیار ده‌دات؟به‌ڵام له پشت ئه‌و دیمه‌نه‌شه‌وه به هه‌زاران جۆری بێحورمهتی کردن و ته‌عه‌دا کردن ده‌بینرێت به هه‌موو ڕوه‌کانی ژیانێکی ئینسانیانه‌وه، ئه‌و فه‌زا ئاواڵهیهی هه‌رئێستا کراوه‌ته‌وه بۆ کوشتنی ژنان و بێحورمهتی کردن به جێگا‌و ڕێگایانه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می ئه‌م حیزب و عهقڵیهتهکهیان نه‌بێت، ئه‌ی ده‌بێت به‌رهه‌می زیندوو کردنه‌وه‌ی کامه فه‌رهه‌نگ بێت ئاوا ڕه‌شه‌کوژی ژنانی تێدا ده‌کرێت.
ڕووداوی 11/سێپتێمبه‌ر، نه‌ته‌نها وروژاندنی پرسیارێک بوو، بۆ ده‌ست ڕۆیشتووی گروپه توند ڕه‌وو حیزبه ئیسلامیه‌کان، به‌ڵکو وهڵامیکیش بوو بۆ خودی ئه‌و زلهێزه‌ی جیهان که ده‌خوازێت ئازادی و فه‌زیله‌ت ببه‌خشێته‌وه به جیهاندا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر خودی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆر و قازانج په‌رستانه نه‌بێت، به چ جۆرێک ئه‌و حیزبه ئیسلامیانه ده‌توانن ببن به خاوه‌ن ئه‌و تواناییه‌ی زلهێزێکی وه‌ک ئه‌مریکا له به‌رده‌میان به چۆکدا بێت، بۆ تا ئێستا ڕیکخراوی ئه‌لقاعیده و تاڵیبان که توانای مانه‌وه‌یان ماوه هۆکاره‌که‌ی بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئاخۆ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکی و هاوپه‌یمانه‌کانی له ئه‌فغانستان به هاوکاری حکومه‌ته‌که‌ی- حه‌مید کارزای- بیان خواستایه ژیان و گوزه‌رانی ئه‌و خه‌ڵکه هه‌ژاره هه‌نگاوێک به‌ره و ئینسانیانه‌تر ببردایه، ئاخۆ ئه‌و خه‌ڵکه پشت گیری له تاڵیبان و بن لادن ده‌کرد؟
بێگومانم ئه‌و حه‌ره‌که‌ته جیهادیانه به‌شی خۆیان خه‌ڵکیان ههڵخهڵهتاندوه بۆ دژایه‌تی کردنی جیهانی پێشکه‌وتن خواز و مۆدێرنه، به‌ڵام به‌م ڕاده‌ی ئێستا خه‌ڵکیان له گه‌ڵدا بێت، هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و بنبه‌سته سیاسی و ستراتیژه‌ی ئه‌مریکا هه‌یبوو، بۆ گۆڕانێکی ڕیشه‌یی له نێو که‌لتور و فه‌رهه‌نگی ئه‌و وڵاتانه‌دا.
هه‌ر ئێستا له عێراقدا سه‌رجه‌م ژێرخانێکی ئابووری هه‌یه‌تی له ژێر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکی و دامه‌زراوه داراییه‌کانی وه‌ک سندوقی دراوی نێو ده‌وڵه‌تی و بانکی جیهانیه، به شه‌ریکایه‌تی ئه‌و گروپه‌ی حکومه‌تی عێراق به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
ئیتر بۆ نابێت بپرسین ڕودانی ئه‌و کاره‌ساته نه‌بوو به‌هۆی بن بڕ کردنی ده‌سه‌ڵاته مشه‌خۆر و دیکتاتۆره‌کان، به‌ڵکو بوو به‌هۆی له دایک بوونی جۆرێکی دیکه له دیکتاتۆری خۆ مه‌ڵاس دراو له ژێر په‌رده‌ی دیموکراتیه‌ت و جیهان بینی ئازادی‌دا.(دیاره مه‌به‌ستم له دیموکراسیه‌ت ئه‌و فه‌همه نیه ئێستا ده‌سه‌ڵاته چه‌وسێنه‌ره‌کان کردویانه به په‌رچه‌می بانگه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانیان، به‌ڵکو دیموکراسیه‌تێک که خه‌ڵک به‌ڕاسته‌وخۆی بتوانێت ببێت به‌و له‌مپه‌ره‌ی ڕێگه به‌ده‌سه‌ڵاته‌کان نه‌دات له بری ئه‌و بڕیار ده‌ر بن، و وه‌ک ئه‌وه‌ش مرۆڤن خاوه‌ن حورمه‌تی مرۆڤانه‌ی خۆیان بن).
ئه‌مه‌ی ئێستا ده‌یبینین ده‌رئه‌نجامه‌کانی ڕووداوی 11/سێپتێمبه‌ره و ده‌بێت بڵێین ئاخۆ ئه‌و کاره‌ساته بووه به جۆرێک له یاده‌وری و یاد کردنه‌وه‌یه‌کی ئاسایی، یان هێشتا پێویستی به لێکدانه‌وه و ده‌ستنیشان کردنی چه‌ندین هۆکار گه‌لی دیکه‌ی له پشته‌وه‌یه، که تا ئه‌م ساته خوێندنه‌وه‌ی بۆ نه‌کراوه؟ دیاره بۆ که‌سوکاری قوربانیان هه‌میشه ئه‌و یادگاریه تاڵه ده‌بێت له ههموساڵێکدا فرمێسکه‌کانیان بۆ ڕاناگیرێت له‌و یاد کردنه‌وه‌دا، به‌ڵام ده‌توانین بڵێین بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداران وه‌ک یاده‌وه‌ریه‌کی لێدێت و به پێی قازانج لێکردنی به‌کاری ده‌هێنن بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان و ده‌سه‌ڵاته‌کانیان. هه‌روه‌ک چۆن ئێستا کاره‌ساتی کیمیاباران و ئه‌نفال بووه به‌و یاده‌وه‌ریه و له پێگه‌ی فه‌رهه‌نگی ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا ته‌نها وه‌ک چه‌کێکی کاریگه‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان به‌کاری ده‌هێنن، نه‌ک بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و خاوه‌ن قوربانیان.
پێده‌چێت هه‌رده‌م به‌ته‌مابوون بۆ به‌دیهاتنی ژیانێکی شایسته و دوور له دڵه‌ڕاوکێی به‌رده‌وام، په‌یوه‌ست بێت به ئاستی وشیاری سیاسی کۆمه‌ڵگاکانه‌وه، تا حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌کانیان نه‌توانن به ئاره‌زوی خۆیان، چۆنیان بۆ بلوێت کۆمه‌ڵگا ئاراسته‌ی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه بکه‌ن که ده‌یانه‌وێت و مانه‌وه‌یان ده‌پارێزێت.تایه‌ر حاجی حه‌سه‌ن
09/09/2009
هۆڵه‌ندا