
دانیشتوانی شاری (گریمسبی) ڕاگه‌یاندنه‌کانی یه‌کێتی به درۆ ده‌خه‌نه‌وه
دانیشتوانی شاری (گریمسبی) ڕاگه‌یاندنه‌کانی یه‌کێتی به درۆ ده‌خه‌نه‌وه‌و به کارێکی چه‌واشه‌کاریانه‌یان ناوزه‌ند کرد!.
به پێنوسی هه‌ردی ئه‌حمه‌د کۆی چاوپێکه‌وتن و نوسینه‌کان نوسراونه‌ته‌وه،.عه‌لی ساڵح ناسراو به عه‌لی ه بچکۆل وه‌ک که‌سایه‌تیه‌کی شاره‌که‌و پاشانیش وه‌ک که‌سێکی چالاک و گۆڕانخواز ڕاگه‌یانی یه‌کێتی به درۆ ده‌خاته‌وه!و له هه‌مان کاتدا ده‌ڵێت ئێمه لای خۆمانه‌وه ده‌سته‌یه‌کمان پێکهێناوه بۆ پشتیوانی کردن له بزوتنه‌وه‌ی گۆران و به هیچ شێوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندیمان به ڕیزه‌کانی ی ن ک نه‌ماوه‌و ماوه‌یه‌کی زۆر له مێژه ئێمه په‌یوه‌ندیمان کردوه به باڵی ڕیفۆرمهوهو پاشانیش له گه‌ڵ دروست بونی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ئێمه لای خۆمانه‌وه کار ده‌که‌ین بۆ خزمه‌ت کردن به‌و بزوتنه‌وه‌یه‌و هه‌موو ڕاگه‌یاندنێکی چه‌واشه‌کاریانه به کارێکی هه‌ڵه ده‌زانین و دورن له ڕاستیه‌وه،.
چه‌ند ڕۆژێک لهمهوپێش و له که‌ش و هه‌وایه‌کی ساختهیدا، به مه‌به‌ستی وه‌ڵامدانه‌وه‌و هه‌ڵچون به قوله‌ی ڕاستیه‌کاندا، له ویستگه‌یه‌کی گوماناوییهوهو به ترس و شه‌رمه‌وه چه‌ند لێدوانێکی تهلخدران، ئێمه نامانه‌وێت وه‌ڵامی هه‌موو ناڕاستیه‌کان بده‌ینه‌وه، به‌ڵکو ئه‌وه ئه‌و ده‌سته‌یه‌ن هێنده بێکارو بێ به‌رنامه‌ن که ده‌یانه‌وێت، ڕاستیه‌کان په‌رد پۆشبکه‌ن و ئاڵای چه‌واشه‌کاری هه‌ڵبکه‌ن، ئێمه وه‌ک دانیشتیوانی ڕه‌وه‌ندی کوردی له شاری(گریمسبی) پێمان خۆش بو وه‌لامیکی سه‌رپێیانه‌ی خۆمان بده‌نه‌وه به ڕاگه‌یاندنێکی هه‌ڵه‌و درۆی شاخدار، که که‌سێک به ناوی کوردانی شاره‌که‌مانه‌وه لیدوانی داوه‌و خۆی له‌ڕاستیه‌کان سهرهوههڵگێڕ کردۆته‌وه، ئێمه به‌ر له‌وه‌ی هه‌موو په‌یڤه‌کانی مامۆستا جه‌مال پشت ڕاست ده‌که‌ینه‌وه،و خۆمان له گه‌ڵ ته‌واوی قسهکانیداین، پێشمان خۆشه هه‌ندێ رونکردنه‌وه‌ی دیکه له‌م بابه‌ته‌ماندا بخه‌ینه ڕو بۆ ڕای گشتی و به تایبه‌تی بۆ لێپسراوانی یه‌کێتی، و به‌رپرسانی له ووڵاتی به‌ریتانیا،
سه‌ره‌تا ئێمه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که نامانه‌وێت ناوی ئه‌و به‌ڕێزه بهێنین به هیچ جۆرێک، وه‌لێ ده‌مانه‌وێت به هه‌موو جۆرێک وه‌ڵامی بده‌ینه‌وه‌و ڕاستیه‌کانییان جارێکی دیکه بۆ بخه‌ینه‌وه ڕو،
ئه‌و که‌سه‌ی که لێدوانی داوه‌و به ناوی شارهکهمانهوهو خۆی وه‌ک مه‌سئول که‌رتی شاره‌که‌مان ناساندوه، ئێمه ته‌نها یه‌ک پرسیاری لێدهکهینو به ساده‌ترین پرسیار لیی ده‌پرسین، به‌رێز تۆ چه‌ند ئه‌ندامت هه‌یه؟ هه‌تا پێناسه‌ی مه‌سئول کهرتیت به سهرخۆتا سه‌پاندوه، پاشان بونی تۆ و به‌رپرسیارێتی به‌ڕێزتان هیج شه‌رعییه‌تێکی نه‌ماوه، له به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی یه‌کێتی له‌م شاره، زۆر له مێژه په‌یوه‌ندیان به باڵی ڕیفۆرمه‌وه کردوه‌و، وازهێنانی خۆیان له ڕیزه‌کانی یه‌کێتیه‌که‌ی خاوه‌ن سیاسه‌تی چاوهشاکهری پیشانداوه، پاشان ئه‌مه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێوه خۆتان ده‌رگا به ده‌رگا ده‌گه‌ڕان و به‌زۆر ناسنامه‌ی یه‌کێتیتان بۆ خه‌ڵک دروست ده‌کرد! یه‌کێتیه‌ک که سه‌رده‌مانێک مرۆڤ ته‌نها پیی خۆش بو وێنه‌یه‌ک له گه‌ڵ لۆگۆکهیدا بگرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه، کاتێک یهکێیهکهی کوردان بوه یه‌کێتی چه‌ند نابه‌رپرس و نهخوێنداوارو ناڕۆشنبیرو چی تریش، که‌سێک پیی خۆش نییه، له نزیک ودوریشهوه گوێ له ناوی ئه‌و یه‌کێتیه بێت، که وه‌ک دهروازهکهر به ده‌رگای ماڵهنهوه بگه‌ڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی که‌سێک ڕه‌حمیان پیبکات،.
له سه‌رده‌می یه‌کێتیه‌که‌ی کوردان‌دا له‌م شاره‌دا، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به ناسنامه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان 28 ئه‌ندامان بونی هه‌بوه، وه‌لێ ئێستا له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و 28 کادیره په‌یوه‌ندیان کردوه به باڵی ڕیفۆرمهوهو له ئیستادا وه‌ک لایه‌نگیری و دلسۆزی بۆبزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کار ده‌که‌ین، ئێمه له شاره‌که‌ی خۆماندا ده‌سته‌یه‌کی هاوبه‌شمان پێکهێناوه‌و خۆبه‌خشانه‌و دلسۆزانه کار بۆ لیستی گۆران ده‌که‌ین، خۆش به‌ختانه که هه‌تا ئێستا زیاتر له 100 کوردی شاری گریمسبی به ناو و ئیمزای خۆیانه‌وه هاوکاری و پاڵپشتی خۆیان بۆ پشتگیری له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و کار کرد بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه کار ده‌که‌ن و به بێ ئه‌وه‌ی له ده‌رگاو ماڵی که‌س بده‌ین، به‌ڵکو هه‌موومان به خۆشحاڵییه‌وه به‌ره‌و پیرۆزی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه هه‌نگاومان ناوه‌و، هه‌موو لایه‌کیش دلنیادهکهینهوه، که له شاری گریمیسبیدا هیچ که‌سێک په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌کانی یه‌کێتیه‌وه نه‌ماوه‌و، هه‌موو دانیشتوانی شاره‌که بهڕازهمهندی خۆیان به بێ هیج له ده‌رگا دانێک و زۆرکردنێک ڕازه‌مه‌ندی خۆیان بۆ پاڵپشتی کردن له بزوتنه‌وه‌ی گۆران ده‌ربریوه، جارێکی دیکه ئێمه بۆ هه‌مو لایه‌کی دوپات ده‌که‌ینه‌وه ئه‌و لیدوانانه‌ی که به ناوی شاره‌که‌ی ئێمه‌وه دراون زۆر دورن له ڕاستیه‌وه‌و کارێکی چهواشاکاریانهو هیچی دیکه نا، وه هه‌ر لێره‌شه‌وه ئاگاداری هه‌مو لایه‌ک ده‌که‌ینه‌وه که له شاره‌که‌ماندا، ئێمه وه‌ک چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی دیار‌و خاوه‌ن شه‌هید و دلسۆز بۆ پرۆسه‌ی گۆران له کوردستاندا کار دهکهینو، له خزمهتکردنماندا بۆ ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه خه‌م ساردی نانوێنین،
لێره‌شه‌وه بۆ پشت ڕاستکردنه‌وه‌ی قسه‌کانی مامۆستا جه‌مال و بۆ ڕایگشتی، ئێمه ناو و ئیمزای خۆمان واژو دهکهینو پێشمان خۆشه ڕهگهیاندنه چهواشهکارهکهش با بێت و بێمنه‌تانه ئاوا وه‌ک ئێمه به ئامار‌و به ڕه‌سمی بۆ مه‌یدانه‌که بدوێن،.
کادیره دلسۆزه‌کان که پیکهاتون له‌م ناوانه‌و ده‌سته‌یه‌کیان پێکهێناوه بۆ پشتیوانی کردن له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، پێکهاتون له‌م به‌ڕێزانه
1- عه‌لی ساڵح باوک وبرایه‌کی شه‌هیدی ی ن ک
2- سه‌لام ساڵح کوڕی شه‌هیدی ی ن ک
3- خاتو ئاواز حه‌سه‌ن کچی شه‌هید =
4- مسته‌فا حه‌سه‌ن برای شه‌هید =
5- به‌ختیار عه‌لی برای شه‌هید =سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که پێشتر له ڕیزه‌کانی ی ن ک بون و ئێستا له ده‌وری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان کار ده‌که‌ن له شاره‌که‌دا پێکهاتون له‌م به‌ڕێزانه‌و ، ئه‌م به‌رێزانه‌ش کۆی ئه‌و چاوپێکه‌وتن و ده‌نگانه‌ی که تۆمارکراون، به کارێکی هه‌ڵه‌و دور له ڕاستیه‌وه ده‌زانن و وه‌ڵامی خۆیان داوه‌ته‌وه
1-عه‌لی ساڵح ئیبراهیم- به‌ختیار عه‌لی ساڵح- سه‌لام ساڵح ده‌روێش- به‌ختیار قادر ڕه‌فیق- شێرکۆ عه‌بدوڵه پیرۆت- مه‌غدید بابه‌کر خدر- حسێن عه‌لی دێوانه- ئومێد عومه‌ر ئه‌حمه‌د- ئاواره ڕه‌فیق تۆفیق- فه‌رهاد که‌ریم- مه‌هدی که‌ریم تاهیر- نامۆ فه‌ره‌یدون عه‌لی- کاروان محه‌مه‌د مسته‌فا- هه‌ژار سه‌لام عه‌بدوڵه- به‌ختیار عه‌زیز محه‌مه‌د- دانا هادی- ئاکۆ عه‌زیز- ئومێد غه‌فور محه‌مه‌د- شیرین که‌ریم حه‌سه‌ن- به‌هرۆز خورشید- کۆسار که‌ریم فه‌تاح- ئومێد عه‌لی- عارف عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌حمه‌د- عه‌لی حاجی ئه‌مین- جه‌مال ئه‌سعه‌د- سه‌رباز حوسمان عێن- حه‌سه‌ن عوسمان حه‌سه‌ن- سه‌لام عه‌بدوڵه- دڵساد محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د- بههێزبهختیار- خالید بابه‌کر محه‌مه‌د-کامه‌ران عوسمان عه‌بدولله- حسێن ئاغا به‌گ- سه باح محه‌مه‌د،
هه‌روه‌ها له گه‌ڵ چه‌ند به‌ڕێزێکی دیکه که هه‌ندێکیان له به‌ر چه‌ند هۆکارێک ناوه‌کانییان نانوسین، ئێمه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێمان خۆش نیه ئالام وازیانه بکه‌ین و کات و مه‌به‌ستی خۆمان له‌م جۆره وه‌ڵام دانهوهنهیادا خه‌رج بکه‌ین، وه‌لێ پێمان خۆشه ئه‌و به‌ڕێزه‌ی که وه‌ک به‌رپرسی شاره‌که‌مان خۆی ناساندوه، با هه‌ر هیچ نه‌بێت ته‌نها ناوێک له‌و ئه‌ندامانه‌ی که ده‌ڵێت له گه‌ڵ ئێمه‌دان بنوسێت و بۆ ڕاهی گشتی بخه‌نه رو، له گه‌ڵ ڕێز‌و خۆسهویستیمان بۆ هه‌مو لایه‌ک و به ئومێدی سه‌رکه‌وتنی گۆڕانێکی ڕیشه‌ی له کورستان‌دا،.
08/09/2009