مه‌رگ هه‌زاران كاسیه‌تی درۆی جوانی به‌م مه‌خلوقه فرۆشت
به‌پای باران به‌سه‌ر خاشاكه ئه‌نتێكخانه‌كانی منداڵی
ڕاكه..ڕاكه!
تا: سنووری ته‌ریق بوونه‌وه‌ی ئاده‌م بۆ پووچی ژیان
تا: وه‌سیه‌تی گوڵ باغه‌كانی پاییز نامه‌ی شاعیرێكی پڕ مه‌راق
تا: بێتاقه‌تی نوێژی گه‌نجێكی شه‌ڕانگێزی شه‌ڵاڵا له ئایدیا
تا: تامی گێلاسی حه‌رامی ده‌می منداڵێكی هه‌تیوو
تا: وێستگه‌ی ڕه‌شه‌با وێرانه‌كانی خه‌زانێكی چاو سووری جه‌نگه‌ڵستان.
ڕاكه‌و چیتر گۆرانی عه‌شق بۆ مه‌رگ مه‌چڕه
كاتێ سوێند به سێوی فیرده‌وس ده‌خۆی
گاڵته به‌ڕووگه‌ی وه‌همه باوه‌كان بكه.
كاتێ سوێند به ڕۆحی باغه‌كانی شار ده‌خۆی
گاڵته به گوڵه مردووه‌كانی سه‌ر په‌نجه‌ره بكه
كاتێ سوێند به ئاگره شه‌به‌نگه‌كانی زه‌رده‌شت ده‌خۆی
گاڵته به ڕابردووی خه‌واڵووت بكه
كاتێ سوێند به چاوی ده‌ستگیرانه تاقانه‌كه‌ت ده‌خۆی
گاڵته به مه‌رگه كیسه‌ڵییه‌كان بكه
به مه‌رگ بڵێ:
تۆ له جه‌سنی ئاگر و
ژیان له جه‌سنی ئاو
به عیشق بڵێ: ( تۆ قاوه‌یه‌كی چه‌ند تاڵی و
له شیرینییان لێت تێر نابم!)
به یار بڵێ:
ته‌نها تۆ ده‌توانی ئاونگی گله‌ییه‌كانی سه‌ر په‌ڕه‌ی گوڵه
به‌جێماوه‌كانی ته‌مه‌نم بتكێنی
له تۆدا، خۆم به‌ته‌نافی ماچه سه‌وزه‌كانی عیشق هه‌ڵده‌واسم
تۆش له‌نێو مندا..
تابووتی ئه‌سه‌فه‌كانی فه‌نابوونی پاییز نامه‌ی عومرت
له ئێسقانم ساز بكه.
ژیان بێ شه‌رمه
شه‌وی دوێنێ له‌به‌ر شه‌به‌نگی گڵۆپه‌كانی ماڵا
خۆی بۆ مه‌رگ ڕووت كرده‌وه
په‌ڕه‌سێلكه غه‌واره‌كانی ته‌ك پۆرترێته‌كه‌ی مامه تاقانه‌كه‌م
به پێكه‌نینه‌وه به‌یه‌كیان ده‌گوت:
حه‌قیه‌ت كه شه‌وان ده‌بێته شیعرێكی كوڵاو و
له دووره‌وه بۆنی فه‌نا بوونی لێدێت.
15/9/2008