
خه‌ونه نمایشێک ….. به‌شی دووه‌م
• هێڵه گرنگه‌کانی خه‌ونه نمایشێک
ستریندباری له شانۆنامه‌ی خه‌ونه نمایشێکدا میتۆلۆژیایه‌کی تایبه‌تمه‌ندی داهێناوه، هێما و وێنه مه‌جازی و خه‌ونه‌کان ده‌کاته ده‌روازه و بنه‌مایه‌کی گرنگی ئه‌و میتۆلۆژیا مۆدێرنه‌ی شانۆ.
ستریندباری کچێک بۆ ئیندرای خواوه‌ند14 دروست ده‌کات و ده‌ینێرێته سه‌ر زه‌وی تا له نزیکه‌وه له گوزه‌ران و بارودۆخی مرۆڤ بڕوانێ15. ستریندباری ئه‌م خواوه‌نده هیندییه تێکه‌ڵاو و ئاوێته‌ی ئایینی مه‌سیحی و بودیزم ده‌کات، له‌م ده‌روازه‌یه‌وه ژیانی لاوێتی خۆی، په‌یوه‌ندییه‌کانی به ئایین به شێوه‌یه‌کی گشتی و مه‌سیحییه‌ت به شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی و قۆناخه ڕه‌شبینه‌کانی ژیانی و کاریگه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی شۆپینهاوه‌ر و هاوتمان ه‌وه.
ڕۆڵی کچه‌که‌ی ئیندراش له‌سه‌ر زه‌وی ته‌نها دڵنه‌وایی و خوم ڕه‌واندنه‌وه‌ی مرۆڤه مۆدێرنه کڵۆڵه‌کان نییه، به‌ڵکو ئه‌و بۆیه هاتۆته خواره‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی، تا ئه‌ویش شته‌کان به‌چاوی خۆی ببینێ. کچه‌که‌ی ئیندرا له شانۆنامه‌که‌دا ڕۆڵێکی دووفاقی هه‌یه، له‌یه‌ککاتدا ده‌ور بینه و له‌هه‌مانکاتدا بێ ده‌سه‌ڵاته له‌به‌رده‌م سروشت و فۆرمی خه‌ونبینه‌که‌دا. کچه‌که وه‌ک رۆژنامه‌نووسێک وایه و ڕاپۆرتی خۆی سه‌باره‌ت به باری مرۆڤایه‌تی ده‌گێڕێته‌وه.
خویندنه‌وه‌ی خه‌ونه نمایشێک له‌یه‌ککاتدا ئاسان و گرانیشه، به‌ڵام هه‌موو خوێنه‌رێک، بینه‌رێک و هونه‌رمه‌ندێک ده‌توانێت شتێکی خۆی تێدا بدۆزێته‌وه، هه‌موو که‌سێک به شێوازی تایبه‌تمه‌ندی خۆی، له خه‌ونه نمایشێکدا ڕووبه‌ڕووی ستریندباری ده‌بێته‌وه.
شانۆنامه‌که سه‌فه‌رنامه‌یه، باسی ڕه‌وش و هه‌ڵوێسته‌ی ژیانی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌کات، میناتۆر، مۆسایک، وێنه‌کان، مرۆڤه‌کان، ئه‌تمۆسفێر و جیهانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه، له سترکتورێکی خهونهئامێزدا کۆده‌کرێنه‌وه و به‌رجه‌سته ده‌کرێن. هه‌روه‌ها شانۆنامه‌که باسی زۆر شتی تر ده‌کات، هه‌ر بۆ نموونه داواکاری ژیانێکی یه‌کسانی، نایه‌کسانی و نادادپه‌روه‌رییه‌کانی ژیان، هه‌ستکردن به ئازاری ویژدان، یان هه‌ست نه‌کردنی، نهێنییه‌کانی ژیان، شه‌ڕخوازی و خێرخوازی له‌لای مرۆڤ و ماناکانی ئازار و ژان.
خه‌ونه نمایشێک ده‌کرێت به چه‌ندین شێوه بخوێنرێته‌وه، لێکبدرێته‌وه و ڕاڤه بکرێت و هێماگه‌لی جیاواز و هه‌مه چه‌شنه‌ی تێدا بدۆزرێته‌وه. له‌وانه‌یه له‌لای ستریندباری خۆی ( مرۆڤ شایانی به‌زه‌ییه )، ئازاره‌کانی مرۆڤ و ئه‌و پرسیاره‌ی که بۆچی له جیهاندا هێنده خه‌م و ئازار زۆره، به‌شیک بووبێت له ناوه‌رۆکه گرنگ و سه‌ره‌کییه‌کان. چاوه‌ڕوانییش مۆتیڤێکی گرنگه له‌م شانۆنامه‌یه‌دا، مرۆڤ ده‌بێت خۆی به کات – ه‌وه ببه‌ستێته‌وه، مه‌رگیش ڕزگارکه‌ره، هه‌روه‌ها شانۆنامه‌که به‌رجه‌سته‌یه‌کی چڕ، قووڵ و به‌ربڵاوی بیر و هۆشی ستریندباری ییه سه‌باره‌ت به گومان و باوه‌ڕ.
هه‌ندێ له لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که ستریندباری له‌م شانۆنامه‌یه‌دا شته‌کان له ڕێگای کاره‌کته‌ره پیاوه‌کانه‌وه ده‌رده‌خات، دوای ئه‌وه کاره‌کته‌ره ئافره‌ته‌کان و لهبهرئهنجامیشدا هه‌موو شته‌کان له ته‌نها یه‌ک مرۆڤدا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش کاره‌کته‌ره پیاو و ژنه‌کانی به شێوه‌یه‌کی یه‌کسان دابه‌شکردوون، به‌ڵام ستریندباری به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی به‌هۆی کاره‌کته‌ری کچه‌که‌وه هه‌موو کاره‌کته‌ره‌کانی تر و ڕووداوه‌کان له یه‌که‌یه‌کی یه‌کگرتوودا کۆده‌کاته‌وه.
ئه‌فسه‌ر، پارێزه‌ر و شاعیره‌که هێماگه‌لێکی هێزی ڕیتمی جوڵانه‌وه‌کانی ژیانن، هه‌روه‌ها هه‌رسێکیان پێکه‌وه ئاماژه و هێماگه‌لی هێزی پیاون، هه‌روه‌ک چۆن ئه‌گنێس هێماگه‌لی هێزی ئافره‌ته و ئه‌وه‌ی که له شانۆنامه‌که‌شدا گرنگه، ئه‌و پێکداچوون و لێبورده‌یی و له‌یه‌ک خۆشبوونهیه له‌نێوان پیاو و ژن‌دا. لهبهرئهنجامیشدا ئه‌و ئاشتبوونه‌وه‌یه تای ته‌رازووی نێوان هه‌موو هێزه گه‌وره و دژ به‌یه‌که‌کانه: ئافره‌ت و پیاو، ئاسمان و زه‌وی، خێر و شه‌ڕ، مرۆڤ و خودا.
خه‌ونه نمایشیک له سێ به‌ش پێکهاتووه، له به‌شی یه‌که‌مدا ئه‌فسه‌ره‌که، له به‌شی دووه‌مدا پارێزه‌ره‌که و له به‌شی سێیه‌میشدا شاعیره‌که ڕۆڵی سه‌ره‌کییان هه‌یه. به‌شی یه‌که‌م له‌به‌رده‌م کۆشکه‌که‌دا ده‌ست پێده‌کات و له ئه‌شکه‌وتی فینگال دا ته‌واو ده‌بێت، له‌وێدا کچه‌که و پارێزه‌ره‌که به‌یه‌ک ده‌گه‌ن. به‌شی دووه‌م له ماڵی کچه‌که و پارێزه‌ره‌که‌دا ده‌ست پێده‌کات و به بریاری گه‌ڕانه‌وه‌ی کچه‌که به‌ره‌و ئاسمان کۆتایی دێت، به‌شی سێیه‌میش له ئه‌شکه‌وته‌که‌دا ده‌ست پێده‌کات، لێره‌دا کچه‌که شاعێر ده‌بینێ و دیمه‌نه‌که‌ش له‌به‌رده‌م کۆشکه‌که‌دا کۆتایی پێدێت. له به‌شی سێیه‌مدا ستریندباری چه‌ند دیمه‌نێک له به‌شی یه‌که‌م دووباره ده‌کاته‌وه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه: ئه‌شکه‌وتی فینگال، ڕاڕه‌وه‌که و کۆشکه‌که.
ستریندباری له شانۆنامه‌ی ( به‌ره‌و دیمه‌شق ) دا که ئه‌ویش شانۆنامه‌یه‌کی گوزارشتئامێز و خه‌ونه نمایشه، له که‌سایه‌تی ( نه‌ناسراو ) ه‌که‌دا ده‌رده‌که‌وێت، به‌ڵام له خه‌ونه نمایشێکدا له‌هه‌ر سێ کاره‌کته‌ره سه‌ره‌کییه‌که‌دا: ئه‌فسه‌ر، پارێزه‌ر و شاعیره‌که‌دا ده‌رده‌که‌وێت.
ئه‌م سێ کاره‌کته‌ره هه‌رسێکیان ڕووبه‌ڕووی ئه‌گنێس، کچه‌که‌ی ئیندرا ده‌بنه‌وه و ئه‌گنێس ده‌بێته ناوه‌ندی شانۆنامه‌که و هه‌موو لق پۆپ و کاره‌کته‌ر و ڕووداوه‌کان کۆده‌کاته‌وه. ئه‌فسه‌ره‌که خه‌ونبینێکی به‌هیوایه، به‌رده‌وام له چاوه‌ڕوانی ڤیکتۆریاکهی خۆیدایه، له واقیع ڕاده‌کات و هه‌میشه هیوا و خه‌ونه‌کانیشی پشتی تێده‌که‌ن، پارێزه‌ره‌که‌ش پیاوی ڕاستی و واقیعه، به ده‌ست ئه‌رکه جێبه‌جێ نهکراوهکانییهوه له‌سه‌ر زه‌وی گیری خواردووه، به‌ندی ڕاستییه و له پرۆسه دوور و درێژ و دۆزه‌خی ژیانی هاوسه‌ریدا نێژراوه16، ته‌نها شاعیرکر ده‌توانێت هاوسه‌نگییه‌ک بدۆزێته‌وه و چه‌ند هه‌نگاوێک به‌ره‌و ئاسته به‌رزه‌کان، له‌گه‌ڵ کچه‌که‌ی ئیندرا دا بڕوات.
شاعیره‌که کاره‌که‌ی خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه که داواکانی مرۆڤ و ئازار و شکاته‌کانیان به‌رێت بۆ لای هێزه نه‌مره‌کان. که‌واته ئه‌م سێ کاره‌کته‌ره خه‌ون و ڕاستی پێکه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه و له‌به‌رئه‌نجامدا شیعرێکی به‌رز ئه‌خوڵقێنن. خه‌ونی ئه‌فسه‌ر و پارێزه‌ره‌که بۆ چه‌ند جارێک دووباره ده‌بێته‌وه و ئاماده‌بوونێکی زیاتریان له خه‌ونه‌کاندا هه‌یه، به‌ڵام شاعیره‌که زیاتر له به‌شی کۆتاییدا ده‌رده‌که‌وێت.
شانۆنامه‌که چه‌ندین هێڵی ئه‌فسونی و میتۆلۆژی له‌خۆده‌گرێت و کاره‌کته‌ر و دیمه‌نه‌کان گۆڕانکاری خێرایان به‌سه‌ردا دێت، بۆ نموونه کچه‌که گۆڕانکارییه‌کی به‌رده‌وامی به‌سه‌ردا دێت و له یه‌ککاتدا چه‌ندین ڕۆڵی جیاواز ده‌بینێ: ده‌بێته دایکی ئه‌فسه‌ره‌که، خێزانی پارێزه‌ره‌که و به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان خوشکی شاعیره‌که.
کچه‌که
چی له مندا ده‌بینیت؟کچه‌که‌ی ئیندرا ئه‌م پرسیاره له ئه‌فسه‌ره‌که ده‌کات، ئه‌و کاره‌کته‌ره پیاوه‌ی که هه‌میشه چاوه‌ڕوانه و تووشی ڕووداوی نایه‌کسانی یه‌ک له‌دوای یک ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌فسه‌ره‌که له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت:
ئه‌فسه‌ره‌که
ئه‌و جوانییه‌ی که هارمۆنییه‌ته له گه‌ردووندا … هێڵگه‌لێک له قڵافهتتدایه که من ته‌نها له خولگه‌کانی سیستمی خۆردا ده‌یبینمه‌وه، له ده‌نگی خۆشی ژێدا، له له‌رینه‌وه‌کانی ڕووناکییدا، تۆ منداڵێکی ئاسمانیت ..
شانۆنامه‌ی خه‌ونه نمایشێککه کچه‌که دێته خواره‌وه تا له مرۆڤ بڕوانێ و ژیانیان به‌سه‌ر بکاته‌وه، خۆیشی ده‌که‌وێته ژێر ڕوانین و ته‌ماشاکردنه‌وه، ئه‌ویش ده‌بێته به‌شێک له‌و ژووره بینراوه، کچه‌که له‌هه‌مانکاتدا ده‌که‌وێته ژێر ڕوانین و ته‌ماشاکردنی کاره‌کته‌ر و بینه‌رانیشه‌وه.
هه‌ر سێ کاره‌کته‌ره پیاوه‌که له بنه‌ڕه‌تدا به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان پابه‌ندن به ژیانی ئه‌گنێس ه‌وه و هه‌ندێ له شرۆڤه‌کارانیش ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یان کردووه که له خواوه‌نده‌کانی ئاینی هیندی ده‌چن: ئه‌فسه‌ره‌که نوێنه‌ری شه‌ڕ ده‌کات، به شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر و چڕ ئاماده‌کاری بۆ شته‌کان ده‌کات، پارێزه‌ره‌که یاسا کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌پارێزێت، سنووره‌کانی کار و فه‌رمانه‌کانی نێوان مرۆڤ ده‌ستنیشان ده‌کات که سیستمه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ڕێکده‌خات، شاعیره‌که‌ش وه‌ک هونه‌رمه‌ندێکی ئه‌فرێنه‌ر له‌و بنه‌ما خوڵقێنه‌رانه ده‌چێت که سه‌ره‌تاکانی گه‌ردوونیان ڕاگرتووه.
ئه‌فسه‌ره‌که له‌گه‌ڵ ڕۆیشتنی زه‌مه‌ندا، چه‌پکه گوڵه‌که‌ی ده‌ستی سیس ده‌بێت و خۆیشی ده‌چێته ته‌مه‌نه‌وه و پیر ده‌بێت و ڤیکتۆریا ش هه‌ر نایه‌ت. له واقیعدا ستریندباری ئه‌م وێنه‌یه‌ی له ژیانی تایبه‌تی خۆیه‌وه وه‌رگرتووه. ستریندباری له سه‌ره‌تای ژیانیدا که (سیری فۆن ئێسن) خێزانی بووه، له شانۆی پادشایه‌تی کاری کردووه و ستریندباری له‌به‌ر ده‌رگای شانۆکه‌دا چاوه‌ڕوانی کردووه، که پیریس ده‌بێت و به ته‌واوه‌تی سه‌ر و ڕیشی سپیین، به‌هه‌مان شێوه و له‌به‌رده‌م هه‌مان ده‌رگادا چاوه‌ڕوانی کردووه، ئه‌مجاره‌یان چاوه‌ڕووانی هارییه‌ت بۆسه، ژنه گه‌نجه‌که‌ی کردووه که له هه‌مان شانۆدا کاریکردووه و ستریندباری بۆ چه‌ندین جار و له وه‌رزه جیاوازه‌کانی ساڵدا، له‌ناو ده‌رگای شانۆکه‌دا چاوه‌ڕوانی کردووه17.
ستریندباری به دیقه‌ت و سه‌لیقه‌یه‌کی هونه‌ری گه‌وره‌وه شانۆنامه‌که‌ی نووسیوه، دیمه‌ن به دیمه‌ن، به وردیی دارێژراوه و هه‌موو گۆڕانکارییه‌کان ده‌خاته ڕوو، ئه‌تمۆسفێره‌کان، دیمه‌نه وێنه‌ییه‌کان، ژووره جیاواز و فۆرمه‌کانیان ده‌نه‌خشێنێ و به وردی هه‌موو شته‌کانی دیاری کردوون.
( ئیستا ده‌نگگه‌لێک له‌ودیو په‌رده‌ی دوای شانۆوه ده‌بیسترێت که یه‌کسه‌ر دوابه‌دوای ئه‌وه په‌رده‌که لاده‌چێت. ئه‌فسه‌ره‌که و کچه‌که له‌وێ ده‌نۆڕن، پاشان چ به قڵافه‌ت و چ به ڕوخسار وشک هه‌ڵده‌گه‌ڕین. له‌سه‌ر مێزێک دایکه‌که، ناته‌ندروستانه دانیشتووه، له‌به‌رده‌میدا مۆمێکی پیو ده‌سووتێ که جار جار به مقه‌ستی مۆم خاوێنی ده‌کاته‌وه. له‌سه‌ر مێزه‌که کراسی تازه دووراو که‌ڵه‌که کراوه که به مه‌ره‌که‌ب و په‌ڕی قاز ئیشاره‌تیان لێده‌دات، دۆڵابێکی جلک لای چه‌په‌وه‌یه. باوکه‌که عه‌بایه‌کی ئاوریشم داده‌نێت.)
شانۆنامه‌ی خه‌ونه نمایشێکئهم رینماییانه‌ی ستریندباری یاریده‌درێکی باشی ڕیژیسۆر و له‌هه‌مانکاتدا بینه‌رانیشه که هه‌موو شته‌کان به ووردی و کۆنکرێتی به‌رجه‌سته کراوه. ستریندباری ده‌ستنیشانی یه‌که به‌یه‌که گۆڕانکاری، فۆند و کالوسسهکانی کردووه که چین و چۆن بن و چۆن گۆڕانکارییه‌کانیان به‌سه‌ردا دێت. بۆ نموونه به‌شی دووه‌م له ژوورێکی ماڵی پارێزه‌ره‌که ده‌ستپێده‌کات و ستریندباری له‌م دیمه‌نه‌دا درامایه‌کی بچوکی مینیاتری ژن و مێردایه‌تی له‌ناو خه‌ونه‌که‌دا دروست ده‌کات. ئه‌فسه‌ره‌که دێت و ئه‌گنێس له‌م دۆزه‌خه ڕزگار ده‌کات، هه‌رچۆن ئه‌گنێس له سه‌ره‌تای شانۆنامه‌که‌دا ئه‌فسه‌ره‌که له به‌ندایه‌تی ڕزگارده‌کات. له‌هه‌مانکاتدا که ئه‌فسه‌ره‌که کچه‌که ده‌باته ده‌ره‌وه تا چێژ له ژیان وه‌ربگرێت، ژووره‌که‌ش ده‌گۆڕێت و ده‌بێته سکام سوند و ڤاگهرڤیک. جیهانه بچوکه‌که به‌ڕووی جیهانێکی تری گه‌وره و فراواندا ده‌کرێته‌وه18.
• خه‌ون و واقیع
کچه‌که زیاتر په‌ی به شته‌کان ده‌بات و زیاتر له مرۆڤ ده‌زانێت که چاره‌نووس، ڕێچکه‌ی ڕووداوه‌کان چ ئاراسته‌یه‌ک وه‌رده‌گرێت، هه‌ر زوو له‌وه ده‌گات که ژیان خۆی خه‌ونه، وه‌همێکه سه‌باره‌ت به خۆشه‌ویستی و به‌ختیاری. له کۆتایی شانۆنامه‌که‌دا، که کچه‌که و شاعیره‌که ڕووبه‌ڕووی یه‌کتری ده‌بنه‌وه، شاعیره‌که فێرده‌کات که شیعر، هه‌ر وه‌ک خه‌ون ” زیاتر ڕاستییه”. له‌م چاوتروکانه‌دا، تێکه‌ڵاوێکه له خه‌ون، له شیعر، ڕاستی و واقیع.شاعیر
وا بزانم پێشتر ئه‌وه‌م بینیوه …
کچه‌که
منیش!
شاعیر
ڕه‌نگبێ له خه‌وندا بینیبێتم؟
کچه‌که
یان ڕه‌نگ بێ به شیعر نووسرابێ؟
شاعیر
یان به شیعر نووسرابێ!
کچه‌که
که‌واته تۆ ده‌زانیت شیعر چییه!
شاعیر
که‌واته ده‌زانم خه‌ون چییه!
کچه‌که
وا بزانم پیش‌تر له جێگایه‌ک یه‌کترمان بینیوه و ئه‌م قسانه‌مان کردووه!
شاعیر
که‌واته به‌و زووانه ده‌زانیت واقیع چییه!
کچه‌که
یان خه‌ون!
شاعیر
یان شیعر!شانۆنامه‌ی خه‌ونه نمایشێک
له‌م دیمه‌نه‌دا خه‌ونه‌کان به‌رگێکی شیعریی له‌خۆده‌گرن و له‌هه‌مانکاتدا له سه‌رچاوه‌کانی ژیانه‌وه نزیک ده‌بنه‌وه، شیعر، خه‌ون، ژیان و ئه‌فسانه تێکه‌ڵاو ده‌بن. ئه‌گنێس و شاعیره‌که هه‌روه‌ک ستریندباری له یاداشته‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یدا، له چه‌ندین شوێن و به بۆچوونی جیاوازه‌وه، دووپاتی کردۆته‌وه ” ژیان وه‌همه ”، شاعیره‌که‌ش لێره‌دا به‌ندی ئه‌و خه‌ونه ڕاستییه‌یه که خۆی ده‌یبینێت.
هه‌موو شتێک له واقیعی ژیانی ئاگاوه هاتووه، ڕاستی واقیعێکه که وه‌ک خه‌ونیک به‌رجه‌سته ده‌کرێت و شیعر خه‌ونێکی به‌ئاگایه. له پشت دنیادیده و شیعره‌کانی ستریندبارییهوه، بۆچوونه خهونهئامێزهکانی سه‌باره‌ت به واقیع به‌رجه‌سته ده‌بێت.• کاره‌کته‌ره سه‌ره‌کییه‌کان
_ کچه‌که/ ئه‌گنێس
کچه‌که‌ی ئیندرا ناوه‌ندی کاره‌کته‌ر و ڕووداوه‌کانه، ئیندرا خواوه‌ندێکی به‌ده‌سه‌ڵاته و کچه‌که‌ی ده‌نێرێته خواره‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی تا له نزیکه‌وه، به‌چاوی خۆی ببینی که چۆن ده‌ژین19.
کچه‌که له‌ناو هه‌موو ڕۆڵ و کاره‌کته‌ره‌کاندا، ته‌نها که‌سایه‌تییه‌که که مرۆڤ له ده‌ره‌وه‌ی ڕووداوه‌کانه‌وه ده‌بینێت، ته‌نها ئه‌وه که ده‌بینێت مرۆڤ وه‌ک که‌سێکی شه‌ڕانی له‌دایک نه‌بووه، به‌ڵکو له ژیاندا ده‌بێته که‌سێکی شه‌ڕانگێز.
کچه‌که ده‌بینێت که مرۆڤ چه‌نده بێده‌سه‌ڵاته و ناتوانێت له‌به‌رامبه‌ر دروستکردن و خوڵقاندنی میژووی خۆیدا هیج بکات، هه‌ر لێره‌وه، جار له‌دوای جار دووپاتی ئه‌وه ده‌کاته‌وه که:( مرۆڤ شایانی به‌زه‌ییه!) به‌تایبه‌تیش له‌و کاتانه‌دا که ده‌بینێت مرۆڤ به چ شێوه‌یه‌ک هه‌ڵسوکه‌وت و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌کتر ده‌که‌ن، که ته‌قه‌لاکانیان له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه به‌ره‌و عه‌ده‌م ده‌چێت.
ئه‌گنێس ناچاری بینینی ئه‌و هه‌موو ئازار و په‌ژاره‌یه ده‌بێت، ده‌بینی مرۆڤه‌کان دووچاری ئازار بوون و به‌ڵام توانای هیچی نییه بیکات و ناتوانی یارمه‌تییان بدات.
کچه‌که‌ی ئیندرا له‌سه‌ر زه‌وی تێکه‌ڵاوی مرۆڤ ده‌بێت، ئه‌و له‌یه‌ک کاتدا مرۆڤه و خواوه‌ندیشه، ئه‌مه‌ش سنورێکی ئاشکرای له‌نێوان مرۆڤ و ڕه‌وش و ئهتمۆسفێرهکاندا بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌کات، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شی که ئه‌و خه‌ڵکی سه‌ر زه‌وی نییه، زۆر به‌باشی گوێی له شته‌کانه، ده‌بیستێ و ده‌بینێ.
کچه‌که هه‌وڵ ئه‌دات ئه‌فسه‌ره‌که له به‌ندیخانه ڕزگار بکات، ده‌رگاوانه‌که له کاره‌که‌ی خۆی دوور بخاته‌وه، تا ئه‌و له‌بری ده‌رگاوانه‌که گوێ بۆ ژان و ئازاره‌کانی خه‌ڵکی شل بکات، له‌ڕێگای ئه‌وه‌وه‌ی که ببێته ژنی پارێزه‌ره‌که، ده‌یه‌وێت ئازاره‌کانی پارێزه‌ره‌که‌ش که‌م بکاته‌وه.
کچه‌که له‌و بڕوایه‌دایه که ئه‌و به‌هۆی ئه‌و هێزه خواوهندانهیهوه که هه‌یه‌تی، بتوانێ به‌رگه‌ی هه‌ستوسۆزه‌کانی، دژایه‌تی و ناکۆکییه‌کانی په‌یوه‌ندییه خێزانییه‌کان ببێته‌وه، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه ژن و مێردایهتییهکهی له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌که‌دا زۆر ناخایه‌نێ و هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. کچه‌که وه‌ک میوانێک له‌لای مرۆڤ چه‌ندین ڕۆڵ ده‌بینێت تا مرۆڤ ئاسووده و ئازاد بکات، به‌ڵام خۆی وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی زۆرجار نادیار و گران ده‌بێت، هه‌ندێ جار مرۆڤه و هه‌ندێ جاریش کچی خودایه و له ده‌ره‌وه‌ی کات و شوێنه‌وه چاودێری ژیان و ڕاستییه‌کان ده‌کات، له ڕوانگه‌یه‌که‌وه که که‌سانی ئاسایی ئه‌و توانایه‌یان نییه.
کچه‌که کات به‌پێوانه‌ی ئاسمان، به پێوانه‌ی کچی خوا سه‌یر ده‌کات و یه‌ک ساڵ بۆ ئه‌و یه‌ک چرکه‌یه، ده‌رگاوانه‌که که کارێکی سه‌خت و گرانی به‌سه‌ر شانه‌وه‌یه و به‌رده‌وام دڵی بۆ ئازاری خه‌ڵکی کردۆته‌وه، یه‌ک چرکه هێنده درێژه، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی ساڵێک بێت وه‌هایه.( توند تاریک دادێت )
ژنه ده‌رگه‌وان
( چراکه داده‌گیرسێنێ )
ئه‌مڕۆ زوو ئێواره داهات!کچه‌که
یه‌ک ساڵ بۆ خوداکان وه‌ک ده‌قیقه‌یه‌ک وایه!ژنه ده‌رگه‌وان
بۆ خه‌ڵکیش ده‌کرێ یه‌ک ده‌قیقه هێنده‌ی ساڵێک درێژ بێت!شانۆنامه‌ی خه‌ونه نمایشێک
ده‌رگاوانه‌که باوه‌ش بۆ ئازاره‌کانی ئه‌وانیتر ده‌کاته‌وه، به‌ڵام ڕێگا به که‌سیش نادات که بێته ژووره‌وه، ده‌رگاوانه‌که وێنه‌یه‌کی تری کچه‌که‌یه، وه‌ک کچه‌که وایه به پیری و ئه‌و ئه‌زموونه‌ی که کچه‌که ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر زه‌وی کۆیکاته‌وه، ئه‌و هه‌یه‌تی، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه که شاڵه‌که‌ی خۆی پێشکه‌ش ده‌کات.
له‌کاتێکدا که پارێزه‌ره‌که باسی ئه‌رک و به‌رپرسیارێتی خۆی ده‌کات، کچه‌که ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌کات که ئه‌و دوو ئه‌رکی هه‌یه و له‌م نێوانه‌دا تووشی ئازار ده‌بێت. کچه‌که ده‌بێت له‌یه‌ک کاتدا مرۆڤ و خواوه‌ندیش بێت، ئه‌و به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر به منداڵی پارێزه‌ره‌که، هه‌روه‌ها به‌رپرسیاریشه به‌رامبه‌ر به خوا. کچه‌که ده‌یه‌وێت بمرێت، نه‌ک بگه‌ڕێته‌وه بۆ دۆزه‌خی ژن و مێردایه‌تی. مردن زۆر باشتره له‌وه‌ی که ته‌نها ” ببمه مرۆڤ ”.
کچه‌که له دیمه‌نه‌کانی سه‌ر زه‌ویدا و له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه‌کانی به سێ کاره‌کته‌ره پیاوه‌کانه‌وه، ئه‌فسه‌ره‌که، پارێزه‌ر و شاعیره‌که گه‌شه ده‌کات و زیاتر ده‌گاته ئه‌و ڕایه‌ش که مرۆڤ شایانی به‌زه‌ییه و هه‌ر به‌م بیروبۆچوونهشهوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاسمان.
کچه‌که له‌لای ئه‌فسه‌ره‌که یاده‌وه‌رییه‌کانی دایکی زیندوو ده‌کاته‌وه، له‌لای پارێزه‌ره‌که ده‌بێته په‌یوه‌ندییه‌کی سێکسی به به‌رووبووم و له‌لای شاعیره‌که‌ش ده‌بێته ڕۆحێکی ئاگراویی و به‌رزترین ئاسته‌کانی په‌یوه‌ندییه‌کی ڕۆحی به‌رجه‌سته ده‌که‌ن.
ئه‌رکی سه‌رشانی ئه‌گنێس ئه‌وه‌یه به دوو ئاراسته‌دا په‌یامه‌کانی بگه‌یه‌نێ، ڕاستییه‌کانی خواوه‌ند سه‌باره‌ت به سروشتی مه‌رگ و ڕاستییه‌کانی مرۆڤیش سه‌باره‌ت به سروشته خواوه‌ندییه‌کان.
کچه‌که له‌گه‌ڵ ده‌روازه‌ی به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی ڕووداوه‌کاندا خه‌ونه‌که‌ی و په‌یوه‌ندییه‌کانی به خه‌ڵکی سه‌ر زه‌وییه‌وه فراوان ده‌بێته‌وه، له به‌شی دووه‌مدا ده‌گاته ئاسته قووڵ و ناواخنه‌کانی ژیانه‌وه، له‌به‌شی سێیه‌میشه‌وه زیاتر به‌ئاگادێته‌وه و خۆی بۆ گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و ئاسمان ئاماده ده‌کات.• ئه‌فسه‌ره‌که/ کچه‌که
کچه‌که‌ی ئیندرا له‌سه‌ره‌وه، لا ئاسمانه‌وه دێت، به‌سه‌ر باڵی هه‌وره‌کانه‌وه ده‌فڕێت و وه‌ک نوێنه‌ری خودا دێته سه‌ر زه‌وی. کچی خوا له به‌رگی ئه‌گنێس دا له‌سه‌ر زه‌وی ده‌گه‌ڕێت و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌فسه‌ره‌که له کۆشکه‌که‌دا ده‌بینێت و ئاماده‌یی خۆیشی ده‌رده‌بڕێت تا له‌و به‌ندیخانه‌یه ڕزگاری بکات.کچه‌که
تۆ له ژوورهکانتا زیندانیت، من هاتووم ڕزگارت بکه‌م!ئه‌فسه‌ره‌که
هه‌ڵبه‌ت من چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌م ده‌کرد، به‌ڵام هیچ دڵنیا نه‌بووم که تۆ ده‌ته‌وێ ڕزگارم بکه‌یت.کچه‌که
کۆشکه‌که قاییمه. حه‌وت دیواری هه‌یه، به‌ڵام … ده‌بێت ده‌ره‌قه‌ت بێین … ده‌ته‌وێ یان ناته‌وێ؟ئه‌فسه‌ره‌که
ڕاستیت ده‌وێ نازانم، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌هه‌موو حاڵه‌تێکدا من ئازارم پێده‌گات! هه‌موو شادمانییه‌ک له ژیاندا ده‌بێ به دوو به‌رامبه‌ر غه‌م به‌هاکه‌ی بده‌ین. لێره که دانیشتووم زه‌حمه‌ته، به‌ڵام گه‌ر ئه‌و ڕزگاربوونه خۆشه‌ش بکڕم ئه‌وا ده‌بێ سێ ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وه ئازار بچێژم…. ئاگنێس، من پێمباشتره لێره بمێنمه‌وه، ته‌نها بۆم هه‌بێ بتبینم!کچه‌که
چی له مندا ده‌بینیت؟ئه‌فسه‌ره‌که
ئه‌و جوانییه‌ی که هارمۆنییه‌ته له گه‌ردووندا … هێڵگه‌لێک له قڵافهتتدایه که من ته‌نها له خولگه‌کانی سیستمی خۆردا ده‌یبینمه‌وه، له ده‌نگی خۆشی ژێدا، له له‌رینه‌وه‌کانی ڕووناکییدا، تۆ منداڵێکی ئاسمانیت …شانۆنامه‌ی خه‌ونه نمایشێک
ئه‌فسه‌ره‌که به‌نده و ده‌بێت به به‌ندیش بمێنێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی نرخی ئازادی گرانه و هه‌روه‌ها به‌ئاسانی ده‌ست ناکه‌وێت، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه خۆشه‌ویستییه‌کی نادیار و دووراودوور ده‌بێته چاره‌نووسی ئه‌فسه‌ره‌که. ئه‌وه‌شی که‌وا له‌م ئه‌فسه‌ره ده‌کات که له‌یه‌ککاتدا نه‌توانێت سه‌ربه‌ست و ڕازی بێت ئه‌وه‌یه که ژیان به‌رامبه‌ر ئه‌و زۆر نایه‌کسان بووه، له وه‌ڵامی کچه‌که‌دا ده‌ڵێت:( ئا! نادادوه‌رانه …. ) خۆشه‌ویسته‌که‌ی ڤیکتۆریا یه و هه‌ڵوێسته‌کان زۆر به‌خێرایی گۆڕانکارییان به‌سه‌ردا دێت. ئه‌فسه‌ره‌که به ڕاڕه‌وه‌ی شانۆکه‌دا دێت و ده‌چێت و چاوه‌ڕوانی ڤیکتۆریا ده‌کات، به جلی مه‌ده‌نییه‌وه دێته پێشه‌وه و شمشێره‌که‌ی ده‌ستی بووه‌ته چه‌پکه گوڵێک. ئه‌فسه‌ره‌که له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دایه که ڤیکتۆریا ببینێ، ڤیکتۆریا ش ده‌بێته که‌سێکی نه‌بینراو، به‌ڵام ڤیکتۆریا له ئه‌ندێشه‌ی ئه‌ودا بوونی هه‌یه و به ته‌نیشتییه‌وه ڕێ ده‌کات. ڤیکتۆریا ته‌نها که‌سێکه که مانایه‌کی بۆ ئه‌م که‌سایه‌تییه هه‌بێت. ئه‌فسه‌ره‌که هیج په‌یوه‌ندییه‌کی فیزیکیی به‌و که‌سانه‌وه نییه که له ڕاڕه‌وی شانۆکه‌دا ده‌رده‌که‌ون، له جیهانه‌که‌ی ئه‌ودا ته‌نها ڤیکتۆریا هه‌یه و ته‌نها ڤیکتۆریاش بوونی بۆ ئه‌و هه‌یه. کات ده‌ڕوات و ڤیکتۆریا هه‌رگیز نایه‌ت، به‌ڵام کات له‌لای ئه‌فسه‌ره‌که وه‌ستاوه و ناڕوات، پیر ده‌بێت و چه‌پکه گوڵه‌که‌ی ده‌ستیشی وشک و سیس ده‌بێت. چاوه‌ڕوانیی ڤیکتۆریا هاوسه‌نگییه‌کی ناوه‌کی و وزه‌یه‌کی هێمنی پێده‌به‌خشێ و له‌هه‌مانکاتدا هارمۆنی ده‌داتێ. ئه‌و سێ دیمه‌نه‌ی که له کۆشکه‌که‌دا ده‌ست پێده‌کات و له کۆڵانه‌که‌دا ته‌واو ده‌بێت، ده‌ستنیشانی هه‌موو پرۆسێسی گه‌شه‌کردنی خه‌ونه‌کانی ئه‌فسه‌ره‌که ده‌کات. ئه‌فسه‌ره‌که سێ جار ئه‌و هه‌له‌ی بۆ ده‌ڕه‌خسێت که له په‌یامه‌که‌ی ئه‌گنێس بگات: یه‌که‌میان که بڕوای به‌و کچه هه‌بێت وه‌ک ڕزگارکه‌رێک، دووه‌میشیان که بتوانێت خۆی له‌ژێر ڕکێفی ده‌سه‌ڵاتی دایکی ڕزگار بکات، سێیه‌میشیان که خۆی بتوانێت کچه‌که ڕزگار بکات. له‌بۆچوونێکی تره‌وه خه‌ونه‌که‌ی ئه‌فسه‌ره‌که له‌و دیمه‌نه کاریگه‌ر، خۆش و له‌هه‌مانکاتدا زیندهخهونهدا: دیمه‌نی قوتابخانه‌که دووباره ده‌بێته‌وه. له‌م دیمه‌نه‌دا ئه‌فسه‌ره‌که، وه‌ک که‌سێکی گه‌وره له پۆلێکی سه‌ره‌تاییدا، له‌گه‌ڵ منداڵه‌کان له‌سه‌ر کورسی قوتابخانه دانیشتووه و ڕووبه‌ڕووی هه‌مان مامه‌له‌ی گران و به‌زه‌بری مامۆستاکه‌ی ده‌بێته‌وه که به منداڵی دووچاری هاتووه. که له‌م هه‌ڵوێسته‌ش ڕاده‌مێنێ و ده‌یه‌وێت ناڕه‌زایی ده‌رببڕێت له‌وه‌ی که وه‌ک منداڵێکی قۆناخی سه‌ره‌تایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت، له‌کاتێکدا ئه‌و بڕوانامه‌ی دکتۆرای پێبه‌خشراوه، مامۆستاکه‌ی ئه‌و وانه‌یه‌ی بیرده‌خاته‌وه هه‌رگیز فێری نه‌بووه:( ده‌بێت کامڵ بیت )
مامۆستا
به‌ڕاست! تۆ سه‌عیت نه‌کردووه!ئه‌فسه‌ره‌که
( شه‌رمه‌زار )
با، کردوومه، به‌ڵام …. ده‌زانم چۆنه، به‌ڵام ناتوانم بیڵێم ….مامۆستا
تۆ نیازته شانی پیاکه‌یت! ده‌زانیت به‌ڵام نا‌توانیت بیڵێیت … ڕه‌نگه من بتوانم یارمه‌تیت بده‌م!( قژی ئه‌فسه‌ر ڕاده‌کێشێت )
ئه‌فسه‌ره‌که
ئاه، ناجۆره، ناخۆشه!مامۆستا
به‌ڵی ناخۆشه که کوڕێکی ئاوها زل، به‌هیمه‌ت نه‌بێت …ئه‌فسه‌ره‌که
( به ئازاره‌وه )
کوڕێکی زل، ئا، من زلم، زۆر زلتر له‌وانی ئه‌وێوه، من ته‌واو کامڵم، من قوتابخانه‌م ته‌واو کردووه …. ( وه‌ک ئه‌وه‌ی وه‌ئاگا بووبێته‌وه ) من دکتۆرام پێبه‌خشراوه … باشه بۆچی لێره دانیشتووم؟ ئه‌دی من دکتۆرام پێنه‌به‌خشراوه؟مامۆستا
به‌ڵێ وایه، به‌ڵام تۆ ده‌بێ دانیشیت و خۆت کامڵ بکه‌یت، ده‌بێ کامڵ بیت … وا نییه؟
شانۆنامه‌ی خه‌ونه نمایشێکئهفسهرهکه له کۆتایی دیمه‌نه‌که‌دا داوا له لێپرسراوانی قه‌ره‌نتینه ده‌کات که له‌ده‌ست مامۆستاکه‌ی ڕزگار بکات:( ڕزگارمکه! له چاوه‌کانیم ڕزگارکه!) ئه‌فسه‌ره‌که ده‌چێته ته‌مه‌نه‌وه و پیر ده‌بێت، به‌ڵام هه‌رگیز گه‌وره نابێت و هه‌رگیز ڤیکتۆریاکهشی نابینێت.
خه‌ونی ئه‌فسه‌ره‌که پابه‌نده به کۆشکه‌که‌وه، کچه‌که‌ش هه‌ر له‌م کۆشکه‌وه سه‌فه‌ره‌که‌ی سه‌ر زه‌وی ده‌ست پێده‌کات و ده‌چێته کۆشکه‌که‌وه تا ئه‌فسه‌ره‌که ڕزگار بکات. دوای ئه‌وه چه‌ندین جار به‌درێژایی شانۆنامه‌که وێنه‌کانی کۆشکه‌که، میتافۆر و هێماگه‌لییه‌کانی ده‌رده‌که‌وێته‌وه و له کۆتاییشدا ئه‌و کۆشکه ده‌بێته وێنه‌یه‌کی سه‌راپاگیریی گه‌وره ( کاتێ کۆشکه‌که ده‌سووتێ، خونچه‌ی گوڵه‌که له‌سه‌ر سه‌ربانه‌که ده‌پشکوێ و ده‌بێته گوڵهبهیبوونێکی زه‌به‌لاح )• کاره‌کته‌ری دایک و باوک
که‌سایه‌تی دایک له شانۆنامه‌که‌دا ڕۆڵیکی گرنگ و پایه‌یه‌کی دیاری هه‌یه، هه‌رچه‌نده زۆر که‌م و به‌تایبه‌تی له سه‌ره‌تای شانۆنامه‌که‌دا ده‌رده‌که‌وێت:
باوکه‌که
( به نه‌رمیی )
ئه‌مه‌ت ناوێت؟دایکه‌که
عه‌بای ئاوریشم بۆ من، هاوڕێی ئازیز، ئاخر ئه‌وه سوودی چییه که من به‌م زووانه بمرم!شانۆنامه‌ی خه‌ونه نمایشێک
دایکه‌که ده‌زانێت که ئه‌و به‌و زووانه ده‌مرێت، له ژیان دوورده‌که‌وێته‌وه و به ته‌واوه‌تی له مه‌رزه‌کانی مه‌رگه‌وه نزیکه، هه‌روه‌ها باوکه‌که‌ش ئه‌م ڕاستییه ده‌زانێت. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه که باوکه‌که ده‌یه‌وێت دایک بدوێنێت، به‌ڵام ئه‌و زیاتر هۆشی له‌لای منداڵه‌کانییه‌تی.
دایکه‌که
خۆ ئه‌وه ژیانی منه! ڕه‌وای خۆمه … شادمانی و غهممه …
باوکه‌که
کریستینا لێمببووره … له هه‌موو شتێک!
شانۆنامه‌ی خه‌ونه نمایشێک
ئه‌م کۆتاییهینانه زۆر شت سه‌باره‌ت به ژیانی ئه‌م دوو کاره‌کته‌ره ده‌ڵێت:باوکه‌که
( سه‌ر ده‌کێشێته ژووره‌وه )
ده‌ته‌وێ دیارییه‌که‌م بده‌یته کاره‌که‌ره‌که؟دایکه‌که
وا مه‌ڵێ … بیرتبێ که منیش کاره‌که‌ر بووم … بۆچی تۆ هه‌ستی بێ‌تاوانێک بریندار ده‌که‌یت؟باوکه‌که
ئه‌ی بۆچی تۆ … من، مێرده‌که‌ت بریندار ده‌که‌یت …دایکه‌که
ئۆه له‌م ژیانه! کاتێ مرۆڤ جوان مامه‌ڵه ده‌کات هه‌میشه که‌سێک هه‌یه که به ناشیرینی تێده‌گا… مرۆڤ باشه‌یه‌ک ده‌کا، له‌ولاشه‌وه خه‌راپه‌یه‌ک ده‌کا. ئۆف له‌م ژیانه!
درێژه‌ی هه‌یه …….