شه‌وانی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و درامایه‌کی نوێ
وا بڕیاره که له هه‌رسێ شه‌وانی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا، (که‌ناڵی ئاسمانی کوردستان) درامایه‌ک نمایش بکات، جێی ئاماژه‌یه که ئه‌و درامایه باس له کێشه‌و گرفته‌کانی ژنی کورد ده‌کات به‌ده‌ست حوکمی پیاوسالارییه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و عاده‌ت و ته‌قالیده‌ی که کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی هه‌یه‌تیو تێیدا وا که‌وتۆته‌وه که له‌و نێوه‌نده‌دا تاکی ژن به‌بێ ماف و بگره له هه‌ندێک جێی دیکه‌ی کورده‌واریدا کار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی که بێ ڕێزی به‌رامبه‌ر به تاکی ژن بکرێت، ئه‌مه له‌کاتێکدایه که تاکی ژن له‌هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا خاوه‌ن ماف و ئازادی خۆیه‌تی.
له‌مباره‌یه‌وه شاعیر‌و کچه ئه‌کته‌ر (کاردینا محه‌ممه‌د) که ناسراوه به (کاردینای سپی) دواند که خۆی یه‌کێکه له پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌و درامایه، وتی: ئه‌م زنجیره درامایه باس له کێشه‌کانی ئافره‌تانی کورد ده‌کات له کۆمه‌ڵگای کورده‌واریداو ده‌یه‌وێ کێشه‌و گرفته‌کانی پیاوسالاری و خه‌مه‌کانی ئافره‌تان بهێنێته‌وه به‌رباس و تا چیتر کچی کورد وه‌ک که‌ره‌سته مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌کرێت و بازرگانی پێوه نه‌کرێت، ئه‌م درامایه مه‌به‌ستییه‌تی کۆمه‌ڵگه به‌ئاگا فهێنێته‌وه و کێشه‌ی نایه‌کسانی هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز کۆتایی پێ بهێنرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که له‌م درامایه‌ده کۆمه‌ڵێک ئه‌کته‌ری به‌توانا ده‌وری تێدا ده‌بێنن.
هه‌روه‌ها وتیشی که سیناریۆی ئه‌و درامایه له نووسینی(عه‌باس عه‌بدول ڕه‌زاقه)و ده‌هێنانیشی له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری به‌توانا (ئه‌رسه‌لان ده‌روێش)ه‌وه بۆ کراوه‌و ئێستا کاری به‌رهه‌مهێنانی له ته‌واوبوون و مۆنتاژکردندایه‌و بڕیاره له هه‌رسێ شه‌وانی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا له که‌ناڵی ئاسمانی کوردستان نمایش بکرێت.