با سه‌رکردایه‌تی بیزانێ!
قسه کردنی ئێمه هه‌میشه بۆ ئه‌وه بوه که بهرگریکردنبێت له ئازادی خۆمان و کۆمه‌ڵگاکه‌شمان فێری ئه‌و ئازادی بونه بکه‌ین که له ده‌ست کۆیلایه‌تی و ئه‌قڵی خێڵه‌کی و دواکه‌وتوی ڕزگاریان بکه‌ین، وه‌لێ به داخه‌وه ئه‌م ووڵاته‌ی که سیاسه‌کانی کوردی تێدا په‌روه‌رده کران و یه‌که‌م وانه‌ی سیاسه‌تیان تێیدا خوێند، ئه‌مڕۆ منداڵه‌کانییان فێره جۆره سیاسه‌تێکی سیلاوی ده‌که‌ن، که ته‌مه‌نی ئه‌م جۆره سیاسه‌تانه،زۆر کورته و له جرکه و ساتێکدا پیده‌چیت لاربێتهوه،قسه کردنی ئێمه هه‌وڵدانمان نیه له چوارچیوه‌ی ئامۆژگاریکردندا بێت، وه‌لێ که‌سانێک که سنوری ڕاستیه‌کان ده‌به‌زێنن و راست و چه‌پ شهلمکوێرم ناپارێزم، پێده‌چێت زۆر جار له به‌ر سه‌لیقه نه‌بون و ئاگاداری ئاستی ڕۆشنبیرو بیرکردنهوهیهندا، چاوی خۆشیان کوێر بکه‌ن! چه‌نێ کاره‌ساته، مرۆڤ به جه‌شنێک په‌روه‌رده بکه‌یت،توانای بیرکردنه‌وه‌ی زیاتری پێنه‌درێت، له‌و سنوره ته‌ماوییه‌ی که تێیدا په‌روه‌رده‌ی ده‌که‌یت،ئاخر ئه‌مانه مرۆڤ گه‌لێکن، که هیچ له یاسای سیاسه‌ت و بیرکردنه‌وه‌ی سیاسیانه‌یان نیه،بۆیه له هه‌وڵی دروست کردنی په‌یکه‌ری بێ ئه‌قلدا خاوه‌ن کارخانهیهکن له جه‌سته‌و مێشکی به‌تاڵ،.
کاره‌ساته، خۆت ده‌ستت هه‌بێت له پلاندانانی خیانه‌ت به‌رامبه‌ر به خۆت و ئایینده‌ت! مه‌ینه‌تیه بۆ نه‌بونی عه‌قڵێک که بێئهقڵێک سه‌رپه‌رشتی نه‌وه‌ی بێئهقڵهکان بکات‌و، له ڕاپۆرت‌و به‌ڵگه‌نامه‌کانیدا بۆ سه‌ره‌وه! بڵێت من خاوه‌ن زۆرترین کار‌و چالاکی و باشترین خزمه‌تم پێشکه‌ش کردوه،
کێ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م خوێندنگایهیه؟ ئه‌وه چ نهفامێکه، هێنده گێله، گه‌ره‌کیه‌تی ئاله‌م ئاراسته‌یه‌وه چی بکات و چی بڵێت؟! بۆ نازانێت، زه‌مه‌نی بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره ساڵانیكه ئێکسپایه‌ر بوه‌و، ئه‌قڵێکه خاڵی له بیرکردنوهو، پڕه له سیاسه‌ته به‌سه‌رچوه‌کان، ئه‌م کار‌و چالاکیانه، ده‌کرێت بزانین له ناو کام قاڵبی کار‌و چالاکی و خزمه‌تکردندا جێگه‌ی ده‌کرێته‌وه.
جه‌نگی ڕهگهیاندنیش به که‌سانێک ده‌کرێن، که ده‌رچوی هیچ خوێندگایه‌کی سیاسه‌ت و سیخوڕی نه‌بوبێتن، به‌ڵکو هه‌ڵگری هیزرو بیرکردنه‌وه‌ی خۆیان بن و ده‌رچوی کاره‌ساته‌کانی ڕۆژگار و رابردی زه‌مه‌ن بن و یاداشته‌کانی نیشتمانی‌یان نوسیبێته‌وه، ئه‌وه کێیه ده‌یه‌وێت، سه‌رده‌می قه‌ڕنێک لهمهوپێشمان بۆبگهڕێنێتهوه به وێنه‌یه‌کی ڕهشو سپییه‌وه‌و، به ڕادیۆیه‌کی خهڕهکهوه، سه‌رده‌م سه‌رده‌می بینی ڕه‌نگاو ڕه‌نگه، بڕۆن مێژوی سیاسه‌ت و بیرکردنه‌وه‌تان فڕێبده‌نه ناو ته‌نه‌که‌ی خۆڵه‌وه، ئه‌گه‌ر کارێکتان پێناکریت، ئیدی ئێمه چاوه‌ڕوانی چ خزمه‌تێک بین له ئێوه،وه هه‌تا که‌ی ده‌ست له‌م دیارده ناشارستانی و کۆنه‌په‌رستی و دواکه‌وتویه ناهێنن، به گیانی خۆتان قهستهمتان ده‌ده‌م، ئێوه به ویژدان ئاسوده‌ن له‌وه‌ی که ده‌یڵێن و ده‌یکه‌ن؟ هه‌ست ناکه‌ن ئه‌و شکسته گه‌وره گه‌ورانه‌ی که دوچارو ڕوبه‌ڕوی خۆتان و حیزبهکاتان هاتۆته‌وه، به‌شێکی گه‌وره‌ی له‌ئه‌ستۆی ئێوه‌دایه، له به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌نته‌ری سیاسه‌تان، له له‌نده‌نه‌وه بلێسه‌ی هه‌ڵده‌بێت، لێ به داخه‌وه ئێوه ئه‌و بڵێسه‌یه‌ی که ساڵانێکه به خوێن‌و قوربانی و فیداکاری گڕی سه‌ندبو، له له‌نده‌نه حه‌یاته‌که‌وه کوژاندتانهوه، پێم وا نییه ئه‌م ده‌نگه ده‌نگه نه خه‌بات بێت‌و نه سیاسه‌ت، نه بیرکردنه‌وه‌یه‌که سود و به‌رژه‌وه‌ندیتان پێده‌گه‌یه‌نێت و، نه که‌مێک له ئازار‌و شکسته‌کانتان دهڕاوێنێتهوه، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌گه‌ر گه‌رماو گه‌رم کارێک ده‌که‌ن لایانی که‌م ئارام بگرن، ئستا بڕۆنه‌وه گوێ له‌و هه‌موو ده‌نگانه بگرن، ئه‌و کاته تێده‌گه‌ن چ جۆره سیاسه‌تێکی هه‌ڵه‌تان کردوه، کاردانه‌وه‌ی هه‌موو کارێک به قسه هه‌ڵڕشتن و فه‌لسه‌فه‌ی بازاڕی نابێت، ئه‌مه‌ی ئێوه ده‌ستان داوه‌تێ و نازانن چی ده‌که‌ن، سیاسه‌ته، سیاسه‌ت! سیاسه‌تیش به هه‌موو مرۆڤێک ناکرێت، پێتان وا نه‌بێت، ئه‌م غه‌ڵبه‌غه‌ڵبه، ده‌تان گهیانێتهوه که‌ناری ئارامی و ئاسوده‌ی، ته‌نگه نه‌فه‌سیتان له‌م لێدوانانه‌وه وه ده‌رکه‌وت، ئێوه توشی نه‌خۆشییه‌کی کوشنده هاتون، ئه‌م شێرپه‌نجه‌ی سیاسه‌ته، ته‌مه‌نی کورتانی که‌متر کردۆته‌وه، شه‌رم نابێت که سه‌رکردایه‌تی بیزانێ، ئیوه ناتوانن سیاسه‌ت بکه‌ن، سیاسه‌ت ته‌نها ناو دهرکردنو ئیمتیازات و خۆ ده‌رخستن نیه،!.
ئه‌گه‌ر ناشزانن، نمونه‌یه‌کی بچوکتان پێده‌ڵێم، کورد سیاسه‌تی ده‌کرد له شاخ دهمو چاوه‌کان دیار نه‌بون و سیاسه‌ته‌که بو ده‌ری خستن، وه‌لێ که هاته شاره‌وه، ده‌م وچاوه‌کانی ده‌رکه‌وتن و سیاسه‌ته‌که‌یان شارده‌وه! بۆیه شکستی گه‌وره به شکستی بچوک نایه‌ته‌وه تایم و بگره زێده‌تر ئاڵۆزترتان ده‌کات،..
هه‌ردی ئه‌حمه‌د