
له‌یادی تێپه‌ربوونی دووسه‌دساڵ به‌سه‌ر له‌دایكبوونی چارلس دارویندا
له‌ماوه‌ی رابردوودا دووسه‌د ساڵ تێپه‌ری به‌سه‌ر له‌دایكبوونی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین زانا و یه‌كێك له عه‌قڵه كهشفكهرهكانی مێژووی مرۆڤایه‌تی ئه‌ویش ئه‌ویش زانای گه‌وره چارلس داروینه
تیۆری په‌ره‌سه‌ندن( التگور) و هه‌ڵبژاردنی سروشتی (الانتخاب الگبیعی) ململانێی له پێناو مانه‌وه‌دا ( صراع من اجل البقا‌و) (النشۆ و الارتقاو) و به گرنگترین ئه‌و تیۆرانه داده‌نرێن كه وه‌ك زانستێك بنه‌ماكانی بوون و ژیانی مرۆڤ و زینده‌وه‌ر شیده‌كه‌نه‌وه، داروین به‌و تیۆرانه عه‌قڵ و هۆشیاری مرۆڤی سه‌باره‌ت به خودی خۆی و دروستبوونی خۆی گۆڕی، به‌جۆرێك ده‌توانین تیۆره‌كانی داروین بهشۆڕشَكی هه‌مه‌لایه‌نه له قهڵهمبدهین سه‌باره‌ت به‌هزر و بیری مرۆڤ سه‌باره‌ت به خودی خۆی و زینده‌وه‌ر به گشتی، ئه‌و شۆڕشه‌ی داروین ئه‌نجامیدا كۆی هزر و ئه‌ندێشه‌ی میتافیزیكی و كلاسیكی هێنایه له‌رزه، له‌وڕوانگه‌یه‌وه داروین زۆر به توندی كه‌وته به‌ر ره‌خنه و هێَرشیِ لایه‌نگرانی دیدی میتافیزیكی و ئایدیالیستی، داروین زۆر به‌توندی كه‌وته به‌ر ره‌خنه و په‌لاماری ئه‌ندێشه‌ی ئایینی به هه‌ر سێ ئایینه ئاسمانییه‌كه‌وه، یان وه‌ك زانای لاهوتی فه‌ره‌نسی جاك ئارنوو ده‌ڵێت هه‌رسێ ئسوڵیه‌تی مه‌سیحی و یه‌هودی و ئیسلامی هاوپه‌یمانییه‌كی سێلایهنهیان دژی داروین و داروینیزم پێكهێنا، جه‌نگێكی راگه‌یه‌نراوی هه‌مه‌لایه‌نه‌یان دژی داروینیزم ده‌ستپێكرد چونكه پێشتر له ته‌عالیمی لاهوتدا هاتبوو خودا به شه‌ش رۆژ گه‌ردوونی دروست كردوه‌و پاشان حه‌وته‌م رۆژ و پشووی داوه، له ئایینی ئیسلامیشدا خودا یه‌كه‌م مرۆڤی نه‌ك هه‌ر به جوانترین شێوه دروستكردوه به‌ڵكو یه‌كه‌م مرۆڤ كه ئاده‌مه له لوتكه‌ی هۆشیاریدا بوه‌و بگره پێغه‌مبه‌رێك بووه، به‌ڵام داروین ئه‌وه‌ی روونكردوه كه مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی گهشهكردوهو، به كۆمه‌ڵێك گۆڕانی بایه‌لۆژی و سروشتی‌دا تێپه‌ریوه و سهرنجام گه‌یشتۆته ئه‌م مرۆڤه‌ی ئێستا، داروین له تیۆری پهرپێداندا به وردی ره‌هه‌نده‌كانی گه‌شه‌كردنی مرۆڤی شیكرده‌وه‌و كاریگه‌ری دۆخی سروشت و فاكته بایهلۆژییهكانی به‌م پڕۆسه‌یه‌ی روونكرده‌وه
سه‌ره‌رای ئه‌و دژایه‌تییه تونده‌ی لایه‌نگرانی ئایینه‌كان بۆ داروین كردیان سه‌ره‌نجام ناچار بوون دان به‌ڕاستی و زانستی تیۆره‌كانی داروییندا بنێن و، واز لهوبهرگرییه تونده بێنن لهتهفسیرهكانی پێشوویان، له‌مڕوه‌وه له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی رابردوودا و رێك له ساڵی 1950 پاپا بیوسی دوانزه‌یه‌م رایگه‌یاند تیۆری ( الارتقاو )داروین میتۆدێكی زانستی دروسته بۆ شیكردنه‌وه‌ی گه‌شه‌كردنی مرۆڤ، پاپا یوحنا پۆلس له ساڵی1996 هه‌مان رای دووباره‌كرده‌وه (- http://www.elaph.com/Web/Entertainment/2008/9/366455.htm)له‌نوێترین دان پێدانانی كهڵیسادا وه‌زیری رۆشنبیری ده‌وڵه‌تی ڤاتیكان جیانفرانكۆ رافاسی له كۆنگره‌یه‌ی كه‌تایبه‌ت بوو به‌یادی 150 ساڵه‌ی ده‌رچوونی كتێبی (الاصل انواع) رایگه‌یاند كه(( تیۆری په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌ی داروینی به ته‌واوی جووته له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ كتێبی پیرۆزدا و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكۆك نییه له‌گه‌ڵ ئایینی و رێنماییه‌كانی لاهووت))
زانایان و ئه‌ندێشمه‌ندانی ئیسلامیش به‌هه‌مانشێوه سه‌ره‌تا به‌رگرییه‌كی توندیان نیشاندا، پاشان به‌شێوه‌ی جیاواز هه‌وڵی گونجاندنی ده‌قه پیرۆزه‌كانیاندا له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌كانی داروینیزمدا، دانیان به زانستی تیۆری داروینیزمدانا.
له‌مڕوه‌وه جه‌ماله‌دینی ئه‌فعانی و ره‌شید ره‌زا و محمد فه‌رید وه‌جدی و محمد عه‌بده دواتریش عه‌بدولسه‌بوور شاهێن و جه‌مال به‌ننا نمونه‌ی ئه‌و بیرمه‌ند و رۆشنبیره ئیسلامیانه‌ن كه دانیان بهتیۆرهكانی دارویندا ناوه‌و رایانگه‌یاندوه ئه‌گه‌ر داروینیزم زانستیش بێت ناكۆك نییه له‌گه‌ڵ قورئاندا، ئه‌فغانی و لایه‌نگرانیان له‌ژێر كاریگه‌ری تیۆری داروینیزمدا پێیان وایه ئاده‌م یه‌كه‌م مرۆڤ نییه له‌سه‌ر زه‌ویدا و راسته‌وخۆش له قووڕ و گڵ دروست نه‌بوه، به‌ڵكو پێیان وایه پێش ئاده‌م جه‌نده‌ها جۆری دیكه‌ی مرۆڤ و زیندوهر هه‌بوه، هه‌رچی ده‌قه‌كانی(ولقد خلقنا الانسان من سلاله من گین) النحل-4 و(و اژ قال ربك للملائكه انی جاعل فی الارچ خلیفه) مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نن مرۆڤ له قووڕ یان گڵ دروست بوبێت، یان ئاده‌م یه‌كه‌م مرۆڤ بوبێت، به‌ڵكو محمد رشید ره‌زا له ته‌فسیری المناردا پێی وایه پێش ئاده‌م چه‌نده‌ها جۆری دیكه‌ی مرۆڤ و زینده‌وه‌ر هه‌بوه چونكه ئه‌وه‌تا قورئان ئهفهرمۆێ ان مپل عیسی عندالله كمپل ا‌دم خلقه) ال عمران 58 كه ئاشكرایه عیسا له قووڕ دروست نه‌بوه هه‌ربۆیه ئاده‌میش له قوڕ دروست نه‌بوه به‌ڵكو به قۆناغ و گه‌شه‌كردن ئاده‌م دروست بووه، ته‌نانه‌ت خوودی وشه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی داروینیزم( التگور) له قورئاندا ئه‌دۆزنه‌وه ئه‌وه‌تا قورئان ده‌فه‌رموی ( و قد خلقكم اگوارا)نوح 14 واته مرۆڤ قۆناغ به قۆناغ دروست بوه‌و گه‌شه‌یكردوه، ته‌نانه‌ت كار گه‌یشه ئه‌وه‌ی محمد فه‌رید وه‌جدی به‌رانبه‌ر به هه‌ر ده‌ق و تیۆرێكی داروین و ده‌قێكی قورئان بهێنێتهوهولهگهڵ داروینیزمدا بیگونجێت، بۆ هه‌موو تیۆره‌كانی په‌ره‌سه‌ندن و هه‌ڵبژاردنی سروشتی و ململانێ له پێناو مانه‌وه‌دا ده‌قی قورئان ئه‌هێنێته‌وه ته‌نانه‌ت محمد فه‌رید وه‌جدی باس له‌وه ئه‌كات كه هه‌موو زیندوهرهكانی گه‌ردوون وه‌ك رووه‌ك و باڵنده‌و ئاژه‌ڵان سهرچاهییان یه‌ك شته ، ده‌قی ئه‌م ئایه‌ته ( وما من دابه فی الارچ ولا گائر یگیر بجناحیه الا امم امپالكم) الا‌نعام 38 وا لێكده‌درێته‌وه كه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌ڕون و وه‌ك مرۆڤ وان، ئه‌مه‌ش به‌رجه‌سته‌كردنه‌وه‌ی تیۆری داروینیزمه كه پێیوایه پێكهاته‌ی هه‌موو گیانلهبارهكان به‌تایبه‌ت مه‌یموون وه‌ك مرۆڤ وان و مرۆڤ له‌وانه‌وه به زنجیره‌یه‌ك قۆناغی گه‌شه‌كردندا تێپه‌ریوه
زانای ئیسلامی هاوچه‌رخ عهبدولسهبور شاهینیش پێی وایه تیۆری داروین هه‌وڵدانێكه بۆ ته‌فسیركردنی بوونی مرۆڤ به‌رێگه‌یه‌ك كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ پێدراوه‌كانی هاوچه‌رخدا، ئه‌و پێیوایه زانست و ئایین پێچه‌وانه‌ی یه‌كتر نابن و گه‌شه‌كردنی مرۆڤیش پێشه‌كییه بۆ خه‌لقكردنی له جوانترین شێوه‌دا، جه‌مال به‌نناش هه‌مان رای له‌سه‌ر داروینیزم هه‌یه، جه‌مال به‌نا سه‌باره‌ت به ره‌تكردنه‌وه‌ی تیۆری داروینیزم له‌لایه‌ن به‌شێك له بیرمه‌ند و رۆشنبیره ئیسلامییه‌كانه‌وه پێی وایه (( ره‌فزكردنه‌وه‌ی بیرۆكه‌یه‌ك وه‌ك به‌شێك له ئازادی فیكر و بیر‌ورا شتێكی ئاساییه و ده‌چێته خانه‌ی را و رایه‌كی تره‌وه ، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و رهفزكردنه پشت به‌ستوو بێت به ئاشكراكردنی ره‌هه‌نده لاوازه‌كانی ئه‌و بابه‌ته‌ی گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، نه‌ك به‌هۆی دهماگیرییهكی دیاریكراوه‌وه باوه‌رهێنان به بیرێك كه قابیلی گفتوگۆ نییه، باوه‌ڕ بوون به قابیلی گفتوگۆ نییه ئه‌وه ته‌سلیم بوونه بێ هیچ بیركردنه‌وه‌یه‌ك)) جه‌مال به‌نا پێیوایه پێویسته زانست و ئایین هاورا بن،ئه‌گه‌ر هاوڕا نه‌بن له ئه‌وه په‌یوه‌سته به‌و هۆكارانه‌وه كه به هۆیه‌وه له دین تێده‌گه‌ین سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته واته له خودی ئایین خوی‌دا نییه، یانبه هه‌ڵه تێگه‌یشتنه له زانست وبه‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌ی نا زانستییه))به‌مه‌ش جه‌مال به‌ناش ده‌رگا بۆگهنجاندنی ئیسلام له‌گه‌ڵ تیۆری داروینیزمدا ئه‌كاته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و رۆشنبیر و بیرمه‌نده ئیسلامیانه‌ی كه به هه‌موو كهف و كوڵێكهوه دژی داروینیزم ده‌وه‌ستنه‌وه وه‌ك محمد قوتب و سه‌ید نه‌یانتوانیوه ئه‌وه روونبكه‌نه‌وه بۆچی دژی داروینیزمن، نه‌یانتونیوه موناقه‌شه‌ی زانستیانه‌ی داروین بكه‌ن و له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌ڵگه‌ی زانستی ره‌تیبكه‌نه‌وه، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌به‌ر دوو هۆكار بووه: یه‌كه‌میان : پێیانوایه داروینیزم له‌وه وه‌ك ده‌رچوه تیۆرێكی زانستی باسبكرێت به‌ڵكو بووه به‌چه‌كێك به‌ده‌ست كۆلۆنیالیزمه‌وه بۆ داگیركردنی عه‌قڵی نوخبه‌ی رۆشنبیر و لاوانی مسوڵمان له وڵاته ئیسلامییه‌كاندا، به‌ڵكو لای ئه‌مانه داروینیزم به‌شێكه له ئه‌جێندای داگیركردنی فیكری و هوشیاری مرۆڤی مسوڵمان، به‌مه‌ش پێویسته داروینیزم ره‌ت بكرێته‌وه
دووه‌م: ئه‌مانه له‌ناو سیستمێكی عه‌قائیدی و ئایینی بیرده‌كه‌نه‌وه كه ده‌وره دراوه به كۆمه‌ڵێك تێز و به‌های موتڵه‌ق، ئه‌م موتڵهقیهتی بیركردنه‌وه‌یه واده‌كات ده‌رگاكردنه‌وه به‌ڕووی هه‌ر چه‌شنه تێز و تیۆرێكی نا ئایینی‌دا نه‌ك ههرمالكهچكردنی ده‌قێكی موتڵه‌قه بۆ ده‌قێكی ناموتڵهق، نه‌ك هه‌ر تێكه‌ڵكردنی پیرۆز و ناپیرۆزه، تێكه‌ڵكردنی بیری پڕكه‌موكوڕی مرۆڤه به زانیاری موتڵه‌قی خودا، كه ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین زیان به‌جیهانی ئیسلامی و موسڵمانان ده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ید قوتب له كتێبی ( معالم فی الگریق ) پێی وایه یه‌كێك له هۆكاره به‌هێزه‌كانی دروستبوونی نه‌وه‌ی ئیسلامی نموونه‌یی( جیل الاسلامی الفرید) ئه‌وه‌بو كه هه‌رچی له قورئاندا هاتبوو مسوڵمانان به هه‌موو باوهرێكهوه وهریانئهگهرت و كه‌مترین گومان له‌ئارادا نه‌بوو، ده‌رگا نه‌كرابوه‌وه به‌ڕووی بیری فه‌لسه‌فی و زانستی، به‌ڵام كه له‌سه‌رده‌می عه‌باسیدا ده‌رگای ته‌رجه‌مه‌ی فه‌لسه‌فه و فیكركرایهوه، ئیدی هزری فه‌لسه‌فی و بیری مرۆیی خۆی خسته نێو هوشیاری مسوڵمانانه‌وه، سه‌ید پێی وایه هه‌تا بیری مسوڵمانان وه‌ك نهوهیهكهمی ئیسلام به‌هه‌موو باوه‌ڕێكه‌وه دڵ و سنگی بۆ قورئان نه‌كاته‌وه و خۆی پاڵفته نه‌كات له هه‌موو بیر و تهفسیرێكی نا قورئانی مه‌حاڵه بتوانێت كۆمه‌ڵگای ئیسلامی راسته‌قینه دروست بكات و نموونه‌ی جیلی یه‌كه‌م دروست ببێته‌وه، سه‌ید ئه‌و پرۆسه‌یه و ده‌رگا كردنه‌وه به رووی فه‌لسه‌ف و تێز و تیۆری ئه‌ویدیدا ده‌ستی دوژمنانی ئیسلامه، ئه‌گه‌ر ده‌ستی دوژمنانی ئیسلامیش نه‌بێ ئه‌وه به قازانجی دوژمنانی ئیسلام ته‌واو ئه‌بێت، هه‌ربۆیه باسكردن له داروینیزم موئامه‌ره‌یه، قورئان خۆی موتڵه‌ق و كامڵه و سه‌ره‌تا و كۆتایی هه‌موو زانیارییه‌كانه و پێویست به‌وه ناكات ملكه‌چی بۆ بكرێ بۆ زانستی ده‌ره‌كی، به‌مه‌ش بناغه‌ی ئه‌م جۆره له‌ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دیموكراسی ئه‌و هاله موتڵه‌قییه كه قورئان هه‌یه‌تی نه‌ك ره‌تكردنه‌وه‌ی زانستیانه‌ی داروینیزم، رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ئه‌وان به‌رانبه‌ر به داروینیزم رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌ك نییه به چه‌كی زانست و هه‌ڵكۆڵینی زانستی، به‌ڵكو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه به چه‌كی عه‌قیده‌و ئیمانی بێ بیركردنه‌وه، به‌تێزی موتڵه‌ق و موقه‌ده‌سه‌وه خۆی و هه‌موو ئه‌وانی دیكه ئه‌خوێنێته‌وه، د ئامینه مامۆستای عه‌قیده و فه‌لسه‌فی ئیسلامی له زانكۆی ئه‌زهه‌ر یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه له‌و مه‌له‌فه‌ی سایتی ئیلافدا تایبه‌ت به یادی دووسه‌دساڵه‌ی له دایكبوونی دارویندا رای بهسهركراوهتهوه و یه‌كێكیشه له رهتكهرهوهكانی تیۆری داروینیزم، ئه‌و له‌به‌ر سێ هۆكاری سه‌ره‌كی تیۆری داروینیزم ره‌ت ئه‌كاته‌وه ئه‌وانیش: یه‌كه‌م : به‌ریه‌ككه‌وتنی ئه‌و تیۆره له‌گه‌ڵ هێزی خه‌لقكردن كه به جوانترین شێوه خهلقكراوه( خلق فی الاحسنه التقویم) دووه‌م: به‌ریه‌ككه‌وتنی تیۆری داروینیزم له زنجیره‌ی خهلقكردندا له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌كانی قورئاندا، كه له قورئاندا سه‌ره‌تای خه‌لقكردن به ئاده‌م ده‌ست پێ ئه‌كات له‌رێگه‌ی قوڕێكی شێلراوهو پاشان رووحی خودای كراوه به به‌ردا ( و نفخ من روح الله) سێیه‌م: هه‌ڵگری ئه‌مانه‌تداری لای مرۆڤ كه ئه‌ركێكی زۆر قورس و به به‌هایه و پێشتر مه‌لائیكه و شاخه‌كان و زه‌وی ترساون له وه‌رگرتنیان و پاشان خودا رێزی له مرۆڤ گرتوه‌و زانیاری پێداوه ( و وعلم ا‌دم اسما كلها) به‌م پێیه‌ش
ئه‌مرۆش كه‌یادی دووسه‌د ساڵه‌ی له دایكبوونی داروین ئه‌كرێته‌وه هه‌موو لایه‌نگرانی نوێگه‌ری و بیری زانستی به گرنگییه‌وه له‌م یاده ئه‌روانن كه یادی یه‌كێكه له عه‌قڵه عه‌بقه‌رییه‌كانی مێژوو ،یادی پیاوێكه شورشێكی گه‌وره‌ی له بواری هزر و بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌رباره‌ی خوودی حۆی و ژیان و بوون
داننانی كلێساش به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی به تیۆری داروینیزمدا هه‌نگاوێكی كڵیسابوو بۆ خۆگونجاندنی زیاتر له‌گه‌ڵ زانست و نوێگه‌ریدا،به‌ڵام به‌داخه‌وه له كوردستاندا نه له‌لایه‌ن نوخبه‌ی رۆشنبیر و ره‌خنه‌گره‌وه و نه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی ئایینی كوردستانه‌وه نه‌ك هیچ ئاوڕدانه‌وه‌و به‌خۆداچوونه‌وه‌یه‌ك و نوێكردنه‌وه‌ی هزری نه‌هێنایه ئاراوه به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه بێده‌نگییه‌كی ته‌واو به‌رانبه‌ر به داروین و زۆرێكی دیكه له بابه‌ت و مه‌سه‌له جدییه‌كان هه‌یه و هه‌واڵه وروژێنه‌ره‌كانی رۆژنامه‌كان و بابه‌ته ته‌رفیهی و گاڵته‌جاڕییه‌كانی ته‌له‌فزیۆنه‌كان جێگه‌ی به هه‌وڵه زانستی و جدییه‌كانی گرتۆته‌وه به‌و ئاڕسته‌یه ده‌ڕوات هوشیارییه‌كی موزه‌یه‌ف و زه‌وقێكی شێواو كاربكات و مرۆڤی بێئینتیما و بێ خه‌ون به‌رهه‌مبهێنێت، ده‌بوایه یادی دووسه‌دساڵه‌ی له‌دایكبوونی داروین فرسه‌تێكی له‌باری بخولقاندایهبۆ ئاوڕدانه‌وه و توێژینه‌وه ده‌رباره‌ی داروینیزم و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره گه‌ردوونییه‌كان سه‌باره‌ت به بوون و مێژوو و ئایندهی مرۆڤ و گه‌ردوون، ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌ی ئێمه به‌رگریكردن نییه له داروینیزم وه‌ك زانستێكی بێچهندچوون، به‌ڵكو پێمانوایه عه‌قڵی مرۆڤایه‌تی و هێزی داهێنه‌رانه و كهشفكهری مرۆڤ به‌رده‌وامه‌و زیاتر تیۆری زانستی بهههمدێنێت و لایه‌نه شاراوه‌كان كه‌شف ئه‌كات، داروینیزمیش وه‌ك یه‌كێك له كۆڵهكهبنهڕهتییهكانی بیری نوێگه‌ری و زانستخوازی مرۆڤ ده‌مێنێته‌وه..ره‌نگه یه‌كێك له گرنگترین سیما سه‌رنج راكێشهكانی ئه‌م چه‌ند سه‌ده‌یه‌ی دوایی بریتی بێت له شكاندنی كۆمه‌ڵێك وه‌همی بنه‌ڕه‌تی مرۆڤ، وه‌همێك كه له زۆر بواری گرنگدا سه‌رچاوه‌ی دنیایه‌ك غرورو و له خۆبایی بوونی مرۆڤ بێت، وه‌همێك كه بواری ئه‌وه‌ی به مرۆڤ نه‌داوه وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی خاكی و عه‌قلانی بیربكاته‌وه‌و ره‌خنه بگرێت ، له‌م چه‌ند سه‌ده‌یه‌ی دوایدا سێ وه‌همی سه‌ره‌كی مرۆڤ تێكشكێنرا و غروری سه‌ده‌ها ساڵه‌ی مرۆڤ كه‌وته ژێر پرسیاره‌وه ، ئه‌مه‌ش هه‌م كاردانه‌وه‌یه‌كی توندی لای مرۆڤ دروستكرد و هه‌میش له كۆمه‌ڵێك خه‌یاڵات رزگاریكرد
یه‌كه‌م وه‌همی مرۆڤ كه شكێنرا ئه‌و وه‌همه بوو كه مرۆڤ پێی وابوو ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ی كه له سه‌ری ئه‌ژی ( زه‌وی) چه‌قی گه‌ردوونه و خۆر به ده‌وری ئه‌م هه‌ساره‌یه‌دا ده‌سوڕێته‌وه ، هه‌وڵه‌كانی نیكۆلاس كۆپه‌رنیكۆس كه سه‌لماندی زه‌وی چه‌قی گه‌ردوون نییه و خۆر و ههرهسارهكانی دیكه به ده‌وری زه‌ویدا ناسۆڕێنهوه به‌ڵكو زه‌وی ته‌نها ئهستێرهیهكهو به‌ده‌وری كۆمه‌ڵه‌ی خۆردا ده‌سوڕێته‌وه به‌مه‌ش غرور و ئه‌فسانه‌ی هه‌زاره‌ها ساڵه‌ی مرۆڤ كۆتایی هات و ، سه‌رده‌مێكی نوێ له تیڕوانینی مرۆڤ بۆ زه‌وی گه‌ردوون ده‌ستی پێكرد، كه تێیدا هۆشیاری مرۆڤ له‌سه‌ر بنچینه‌ی عه‌قڵ و زانست خۆی بینا ئه‌كات و لهزانیارییهكی نا ئایینی و نا لاهوتی سه‌رچاوه‌ئه‌گرێت، دووه‌م رووداوی گرنگ تیۆری داروین بوو كه ئه‌و وه‌همه‌ی شكاند مرۆڤ هه‌موو ره‌چه‌ڵه‌ك و جۆره‌كانی دیكه‌ی زینده‌وه‌ر به جۆرێكی نزمتر ئه‌زانێت له مرۆڤ و پێی وایه مرۆڤ مه‌خلوقێكی سه‌ربه‌خۆیه و خودی خۆی راسته‌وخۆ دروست بوه وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی كامڵ‌و خاوه‌ن هوشیاری و زانین، داروین ئه‌وه‌ی بۆ روونكردینه‌وه كه كه مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی په‌ره‌سه‌ندوه له بوونه‌وه‌ره‌كانی تره‌وه و بنه‌ڕه‌تی هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌كانی دیكه بریتییه له یه‌ك خانه كه له زنجیره‌یه‌ك پرۆسه و گۆڕانی بایه‌لۆژی و فیزیكیدا گه‌شه‌ی كردوهوهو بوه به‌م مرۆڤه‌ی ئێستا.
سێیه‌م گۆڕانی گرنگیش بریتی بوو له‌و دۆزینه‌وانه‌ی فرۆید له نه‌ستدا ئه‌نجامیدا ، فرۆید ئه‌وه‌ی سه‌لماند به‌شێكی به‌رینی كرداره‌كانی مرۆڤ له‌رێگه‌ی نه‌سته‌وه‌یه نه‌ك هه‌ست، به‌مه‌ش نه‌ست رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له خولقاندنی كردار لای مرۆڤ ، به‌مه‌ش ئه‌و غروره‌ی مرۆڤ شكا كه پێی وابوو هه‌میشه كردارهركانی له شعوره‌وه دێن و باڵاده‌سته به‌سه‌ریاندا
شكاندنی هه‌موو ئه‌و وه‌همانه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر جۆری هۆشیاری و بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ به‌رانبه‌ر به خودی خۆی و دنیای ده‌ره‌وه هه‌بوو ، به‌ڵام له نێو هه‌موو ئه‌وانه‌دا داروین و تیۆره‌كانی كاریگه‌ری هه‌ره گه‌وره‌یان له‌سه‌ر هۆشیاری و بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ هه‌بوه‌و كۆی سیستمی تیڕوانینی مرۆڤیان بۆ دنیای دره‌وه گۆڕی، هیچ تیۆرێك به‌قه‌د تیۆری داروین گفتوگۆ و لێدوانی جۆراوجۆری نه‌هێناوه‌ته ئاراوه و به‌ریه‌ككه‌وتنێكی توند له نێوان بیروباوه‌ڕی ئایینی و تیۆره‌كانی دارویندا هاته ئاراوه‌و بنچینه‌كانی لاهوت و دیدی ئایینی هه‌ڵوه‌شاند
جارلس داروین له‌ساڵی 1809 له ئینگلترا له‌دایك بوه‌و وسه‌ره‌تا وه‌ك پیاوێكی ئیماندار و بایه‌خده‌ر به زانستی لاهووت ده‌ركه‌وتوه، پاشان وه‌ك زینده‌وه‌رزان و سروشتناسێك تیۆر و شیكردنه‌وه‌كانی سه‌رنجی هه‌موولایه‌كی بۆلای خۆی راكێشا، به تیۆره مه‌زنه‌كه‌ی ؛ تیۆری په‌ره‌سه‌ندن( النچریه التگور) ناوبانگێكی بێسنووری په‌یداكردوو جیهانی زانستی هه‌ژاند، هه‌روه‌ها تیۆره‌كانی دیكه‌ی وه‌ك هه‌ڵبژاردنی سروشتی ( الانتخاب الگبیعی) و ململانێ له پێناو مانه‌وه‌دا ( الصراع من اجل البقا‌و) ئه‌لقه‌كانی دیكه‌ی تیۆری په‌ره‌سه‌ندنیان ته‌واو كرد و راڤهكارییهكی زانستی گرنگیان سه‌باره‌ت بۆ چۆنێتی دروستبوون زینده‌وه‌ر و دواتر په‌ره‌سه‌ندنی زینده‌وه‌ران و دروستبوونی سیمات و تایبمه‌تمه‌ندی له نه‌وه‌ی نوێی زینده‌وه‌راندا به‌جۆرێك ده‌بێته بنه‌ما بۆ دروستبوونی جۆری نوێی زینده‌وه‌ر شیكرده‌وه‌و رۆڵی سروشت و گۆڕانی سروشتی له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی زینده‌وه‌ران له تیۆری هه‌ڵبژاردنی سروشتی‌دا روونكرایه‌وه.
ئه‌و ئه‌نجامه زانستیانه‌ی داروین له ئه‌نجامی گه‌شت و پشكنینه زانستییه‌كانی به‌ده‌ستی هێنا كه ماوه‌ی پێنج ساڵ به به‌رده‌وامی كاری تێداده‌كرد و تێبینییهكانی خۆی ئهنوسییهوه پێچه‌وانه بوو له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕ و تهعالیمهكانی لاهووت، بناغه‌ی كاركردنی دارویین له‌سه‌ر دوو بناغه‌ی سه‌ره‌كی دامه‌زر بوو ئه‌وانیش یه‌كه‌میان: سه‌ره‌تاكانی دروستبونی یه‌كه‌م خانه‌ی زیندوو و زینده‌وه‌ر و ژیان له‌سه‌ر زه‌وی ، دوه‌میشیان: بریتی بوو له شیكردنه‌وه‌ی دروستبوونی مرۆڤ وه‌ك به‌شێك له‌و ژیانه،، ئه‌و دووبوارهی كاركردن كۆی فكری كلاسیكی و میتافیزیكی له شیكردنه‌وه‌ی دروستبوونی ژیان و مرۆڤدا تێپه‌راند و بوه یه‌كێك له پرهنسیپهههره به‌هێزه‌كانی زانست و فه‌لسه‌فه‌ی هاوچه‌رخ، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مه‌ش توشی به‌ریه‌ككه‌وتنی كرد نه‌ك به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ لاهووت و بیر وباوهرهكانیدا به‌ڵكو هه‌رسێ ئایینه ئاسمانییه بالادهستهكهی ئهمرۆِ (ئیسلام و مه‌سیحیه‌ت و یه‌هودییه‌ت) دژی تێز و ئه‌نجامه زانستییه‌كانی داروین وه‌ستانه‌وه
تیۆری په‌ره‌سه‌ندن یه‌كێكه له تیۆره هه‌ره دیاره‌كانی داروینیزیم له‌م تیۆره‌دا گه‌لێك بنه‌مای زانستی بۆ دروسنبوون و گه‌شه‌كردن دیاریكراوه ، تیۆری په‌ره‌سه‌ندن ( التگور و النشوو) رێگه‌یه‌كه بۆ دره‌كه‌وتنی جۆری نوێی زینده‌وه‌ر،یان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌بێته هۆی گه‌شه‌كردنی تایبه‌تمه‌ندی نوێ بۆ زینده‌وه‌ره‌كان و سه‌ره‌نجام كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی نوێ دێته ده‌ره‌وه و ئه‌بێته هۆی له‌دایكبوونی جۆری نوێی زینده‌وه‌ر، به‌مه‌ش له پرۆسه‌یه‌كی دوور‌و درێژدا جۆری نوێی زینده‌وه‌ر ئه‌هێنێته ئاراوه‌و گه‌شه‌ی پێئه‌دات
جگه له چه‌مكی په‌ره‌سه‌ندن داروین دوو تیۆری گرنگی تریشی هێنایه‌وه ئاراوه كه بنچینه‌ی سه‌ره‌كی بوون و بۆ دیاریكردنی بنچینه‌ی جۆره‌كانی زینده‌وه‌ر و گه‌شه‌كردنیان ئه‌وانیش هه‌ڵبژاردنی سروشتی و ململانێ له پێناو مانه‌وه‌دا، كه‌تیۆری هه‌ڵبژاردنی سروشتی له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له ئه‌لفرید والاس و داروینه‌وه دانرا و دواتر له كتێبی بنچینه‌ی جۆره‌كاندا(الاصل انواع) بڵاو كرایه‌وه، هه‌ڵبژاردنی سروشنی پێیوایه زینده‌وه‌ر خۆی له‌گه‌ڵ سروشت و گۆڕانه سروشتییه‌كاندا ئه‌بینێته‌وه و ئه‌و گۆڕانه سروشتیانه كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر سیمات و جۆری زینده‌وه‌ران و كاریگه‌ری له‌سه‌ر جینه‌كان و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیان هه‌بوه ،بۆ ئه‌مه داروین نموونه به چه‌ندین بابه‌تی گرنگ ئه‌هێنێته‌وه بۆ نموونه ئه‌و مارمێلكانهی له‌ناو ئه‌شكه‌وته ته‌واو تاریكه‌كاندا ئه‌ژین و هێزی بینین رۆڵ نییه چاویان نییه، یان ئه‌و گیانله‌به‌رانه‌ی له‌ناوچه‌كانی هێڵی ئیستیوا ئه‌ژین پێستێكی ئه‌ستووریان هه‌یه و پێكهاته‌ی ناوه‌وه‌ی له‌شیان به‌جۆرێكه به‌رگه‌ی ئه‌و گه‌رما تاقه‌ت پروكێنه ئه‌گرێ واته ئه‌و زینده‌وه‌رانه‌ی له ناوچه گه‌رمه‌كاندا ئه‌ژین توانایه‌كی زیاتری به‌رگه‌گرتنیان هه‌یه بۆ گه‌رما و پێست و پێكهاته‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره‌دا رادێت، ئه‌و گیاندارانه‌ی له‌ناو ئاودا ئه‌ژین له‌گه‌ڵ ژینه‌گه‌ی ئاودا ئه‌گونجێن و پارچه‌كانی جه‌سته‌یان به‌شێوه‌یك دروست ئه‌بێت ئه‌توانن به ئاسانی مه‌له بكه‌ن و له‌ناو ئاوودا بژین ، ئه‌مه‌ش واده‌كات له پڕۆسه‌یه‌كی مێژووی دوورودرێژدا له ئه‌نجامی گۆڕانی دۆخی سروشتی و ژینگه‌ییدا جۆری نوێی و په‌ره‌سه‌ندووی زینده‌وه‌ر دروست ببن، هه‌ربۆیه ئه‌بینین زینده‌وه‌ره‌كانی ناوچه گه‌رمه‌كان جیاوازن له زینده‌وه‌ری ناوچه سارد و سه‌هۆڵینه‌كان،جیاوازن له ره‌نگ و جۆر و پێكهاته‌دا، به‌مه‌ش مرۆڤ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره گرنگه‌ی ده‌ستكه‌وت كه بۆچی زینده‌وه‌ران جیاواز و فره‌ن، بۆچی توانای زینده‌وه‌ران بۆ به‌رگه‌گرتنی دۆخه جیاوازه‌كانی سروشت و ژینگه جیاوازن
هه‌روه‌ها تیۆری داروینیزم سه‌باره‌ت به ململانێی زینده‌وه‌ران له پێناو مانه‌وه‌دا یه‌كێكه له تیۆره بنچینه‌ییه‌كانی داروینیزم، ئه‌م تیۆره باس له‌وه ده‌كات زینده‌وه‌ران له ململانێیه‌كی به‌رده‌وامدان له پێناو مانه‌وه‌دا و هه‌میشه مانه‌وه بۆ جۆر و ره‌گه‌زی به توانا‌و باشه و هه‌رچی بێ توانا‌و لاوازه‌كانه تا سه‌ر ناتوانن درێژه به مانه‌وه بده‌ن و له ئه‌نجامدا ده‌فه‌وتێن، بۆ نموونه له كاتی روودانی دیارده‌یه‌كی سروشتی‌دا ئه‌وا به‌هێزه‌كان ئه‌مێننه‌وه لاوازه‌كان له‌ناو ده‌چن
تیۆری داروینیزم به‌یه‌كێك له‌و تیۆره ده‌گمه‌نانه له قه‌ڵه‌م ده‌درێ له سه‌راپای دنیای زانستی هه‌ژاند و سه‌رجه‌م بیروباوه‌ڕه میتافیزیكی و لاهوتییهكانی خسته ژێر پرسیاره‌وه‌و ناچاریكردن به خۆیاندا بچنه‌وه‌و دید و تێزی نوێ سه‌باره‌ت به مرۆڤ و ژیان و گه‌ردوون قه‌بوڵ بكه‌ن
داروینیزم وه‌ك هه‌موو تیۆرێكی دیكه قابیلی پێداچوونه‌وه‌و ره‌خنه‌لێگرتن و موناقهشهكردنه ، قابیلی زیادكردن و كهمكردنه، به‌ڵام تائێستا داروینیزم وه‌ك تیۆرێكی زانستی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ و زانست به‌هه‌موو پێشكه‌وتنه‌كانی خۆیه‌وه نه‌یتوانیوه پێچه‌وانه‌ی تیۆره‌كانی داروین بسه‌لمێنێت ، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه یه‌كێك له ته‌فسیره پشتبهستوهكان به زانست و شیكار و هه‌ڵكۆڵین له‌باره‌ی دروستبوونی خانه و زینده‌وه‌ر و گه‌شه‌كردنه‌وه بریتییه له داروینیزم.