سیناریۆی وێنه‌کان له‌بیرمه‌که‌ن
ماڵێك …. ناوه‌وه‌یه…. رۆژه.….1
چێشتخانه، ماڵی ئازادی ته‌مه‌ن (25) ساڵه، تاوه‌یه‌کی چێشتلێنان له‌سه‌رئاگری ته‌باخه‌که‌یه‌تی و گه‌رمی ده‌کات ،به‌ڵام تاوه‌که‌خواردنی تێدا نیه.
ده‌ستی ئازاد دێته‌کادره‌وه‌که‌تاوه‌که‌هه‌ڵده‌گرێ و هه‌ڵیده‌گه‌ڕێنێته‌وه، واته‌دیوی ژێره‌وه‌ی ده‌رده‌که‌وێت که‌پێكهاتووه‌له‌خه‌تی بازنه‌یی وورد بۆ گه‌وره، دیاره‌تاوه‌که‌زۆرگه‌رمه‌که‌ده‌بینرێ دوکه‌ڵی لێهه‌ڵده‌سێ .
له‌م کاته‌دا ئازاد ده‌بینرێ هه‌ردوو ده‌ستی، واته‌هه‌رده‌په‌نچه‌که‌ی ده‌خاته‌سه‌ر تاوه‌داخکراوه‌که‌و هاواروده‌نگی لێبه‌رز ده‌بێته‌وه.2…. فڕۆکه‌خانه‌یه….. ده‌ره‌وه‌یه…. شه‌وه.
فڕۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌ر هه‌ڵگر نیشان ده‌درێ، له‌کاتی فڕینی به‌ره‌و ئاسمان ،گڵۆپه‌کانی تیشکی
خه‌ته‌رناك ئاڕاسته‌ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ ده‌نگیدا .3…. ماڵه‌وه‌ی که‌زییه…. ناوه‌وه‌یه… رۆژه.
ژووری دانیشتنی ماڵی که‌زییه، باوکی که‌زی که‌ته‌مه‌نی (30) ساڵه، له‌گه‌ڵ ئازاد دانیشتووه،ده‌بینرێ ئازاد هه‌ردوو ده‌ستی به‌له‌فاف پێچراوه‌و خه‌ریکی گفتووگۆن ، به‌یانی دایکی که‌زی ته‌مه‌نی(29)ساڵه، سینییه‌کی پێیه‌ودێته‌ژووره‌وه‌که‌سێ چاو پاکه‌تێك بسکیتی له‌نێوه، له‌سه‌ر مێزی ناوه‌ڕاستی ژووره‌که‌دایده‌نێت وچاکان بۆئازاد وشێرکۆ و خۆی داده‌نێت .
ئازاد / باشه‌بۆ راستگۆیی ؟ ئه‌وهه‌موو گومان و پرسیاره‌ی له‌سه‌ره؟
به‌یان / کوا !.. ئێمه‌راستیمان ووتووه‌و که‌چی هه‌ربه‌نه‌خێر وه‌ڵاممان ده‌ده‌نه‌وه‌و بڕوامان پێناکه‌ن دواتر ترسی ناردنه‌وه‌شمان هه‌یه.
ئازاد / ئاخر بۆیه‌منیش په‌نچه‌کانی ده‌ستمم داخ کردووه، که‌سبه‌ی چووم بۆ هه‌رووڵاتێکی تر په‌نجه‌مۆرم ده‌رنه‌چێ و نه‌مگه‌ڕێننه‌وه.
له‌م کاته‌دا که‌زی که‌ته‌مه‌نی (7) ساڵانه‌خۆی ده‌کات به‌ژووردا و وێنه‌یه‌کی له‌سه‌ر په‌ڕه‌کاخه‌زێك کێشاوه‌و به‌ره‌و لای دایکی راده‌کات .
که‌زی / دایه‌سه‌یرکه….. جوانه؟
به‌یان / زۆر جوانه‌که‌زی گیان …..
ئازاد / ئاده‌ی که‌زی گیان با منیش سه‌یری بکه‌م .
که‌زی ده‌چێت بۆ لای ئازادی میوانیان و باوکی ، وێنه‌که‌یان نیشان ده‌دات ، ئازاد وێنه‌که‌له‌که‌زی وه‌رده‌گرێت به‌ڵام که‌زی سه‌رنجی ده‌چێته‌سه‌ر ده‌سته‌پێچراوه‌کانی .
که‌زی گیان ئه‌مه‌بۆیه‌ده‌ڵێم دیارنیت ؛ خه‌ریکی ئه‌م وێنه‌جوانه‌یت ، ده‌ی ئافه‌رین به‌ڕاستی جوانه.
که‌زی / ئه‌وه‌ده‌سته‌کانت بۆ شکاوه؟
4…شه‌قامێك …. ده‌ره‌وه‌یه….. شه‌وه.
ئۆتۆمۆبیلێکی پۆلیس به‌ناو شه‌قامێکدا ده‌ڕوات ،گوێمان له‌ده‌نگی په‌یوه‌ندی کردنی پۆلیسه‌کانی ناو ئۆتۆمبیله‌که‌یه له‌گه‌ڵ ده‌زگای سه‌ره‌کی پۆلیس .
5… ئه‌پارتمانێك …. ده‌ره‌وه‌یه… شه‌وه.
پاسێکی پۆلیس له‌به‌رده‌رم ده‌رگای سه‌ره‌کی ئاپارتمانێکی گه‌وره‌دا وه‌ستاوه، پاش که‌مێك ده‌رگای ئاپارتمانه‌که ده‌کرێته‌وه، پۆلیسێك ده‌رده‌که‌وێت به‌دوایدا شێرکۆی باوکی که‌زی چانتایه‌کی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و پاشان دایکی که‌زی که‌ده‌ستی که‌زی گرتوه و دوو پۆلیسی تر به‌ده‌رده‌که‌ون ، پۆلیسه‌کان سواری پاسه‌پۆلیسیه‌که‌یان ده‌که‌ن ، دوو پۆلیس له‌دواوه‌له‌گه‌ڵیان سوار ده‌بن، پۆلیسی سێهه‌میش له‌پێشه‌وه‌له ته‌نیشت پۆلیسی شۆفێرداده‌نیشێت ، پاسه‌که‌ده‌که‌وێته‌جووڵه.6…فه‌رمانگه‌ی په‌نابه‌رانه… ناوه‌وه‌یه…. رۆژه. ژوورێکه‌له دائیره‌ی په‌ناهه‌نده، کچێکی قژ زه‌رد که‌ته‌مه‌نی (34) ساڵه، ناوی لیزایه‌له‌سه‌ر کوورسیه‌ك دانیشتووه‌و خه‌ریکی گفتوگۆیه‌به‌ته‌له‌فۆن به‌زمانی هۆڵه‌ندی .
لیزا / به‌پێی قسه‌کانی تۆبێت له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا وه‌ڵامی کۆتایی وه‌رده‌گرن ، به‌وهیوایه‌ی وه‌ڵامێکی دڵخۆشکه‌ربێت.7… شه‌قامی گشتییه… ده‌ره‌وه‌یه…. رۆژه. جاده‌ی ئۆتۆبانه، ئۆتۆمۆبیلێکی شین که‌لیزا لێیده‌خوڕێ زۆر به‌خێرای ده‌رده‌که‌وێت.
8…. کۆمه‌ڵێك خانوو … ده‌ره‌وه‌یه… رۆژه. کۆمه‌ڵێك خانوو ده‌بینرێ چوارده‌وریان به‌دیوارو سیم گیراوه، واته‌جێگه‌یه‌کی ده‌ستبه‌سه‌ربوونه،منداڵ وگه‌وره‌و بچووك که‌به‌گشتی قژیان ره‌شه دێن وده‌چن ، له‌م کاته‌دا لیزای قژ زه‌رد ده‌رده‌که‌وێت ده‌فته‌رێکی گه‌وره‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه و جانتایه‌كی له‌شاندایه، دیاره‌بۆ ناونیشان و ژماره‌ی خانوویه‌ك ده‌گه‌ڕێت .
9…کابینه‌یه‌ك …. ناوه‌وه‌یه… رۆژه.
جێگه‌ی دانیشتن ناو کابینه‌که‌یه، لیزا و که‌زی و دایك وباوکی دانیشتوون خه‌ریکی گفتوگۆن ، لیزاو که‌زی به‌یه‌که‌وه‌به‌یه‌ك ده‌نگ په‌ڕه‌کاغه‌زی ده‌فته‌رێکی وێنه‌کردن ده‌بژێرن که‌لیزا بۆی هێناوه‌و به‌زمانی هۆڵندیه.
لیزا و که‌زی / بیست و پێنچ ، بیست و شه‌ش بیست و حه‌وت ، بیست و هه‌شت ، بیست و نۆ سی .
لیزا / که‌زی….. هه‌موو رۆژێك یه‌ك کاغه‌زیان بک به‌وێنه، واته‌هه‌ر رۆژه‌و وێنه‌یه‌ك بکێشه.
که‌ده‌فته‌ره‌که‌ته‌واو بوو من دێمه‌وه‌بۆ سه‌ردانیت هه‌مووی به‌یه‌که‌وه‌هه‌ڵده‌واسین بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئێره‌ش وێنه‌کانت ببینن .
که‌زی / ئاخر ئه‌وه‌زۆر ده‌کات ………..
شێرکۆ / كچم زۆر ناکات تۆ ده‌ست بکه‌به‌وێنه‌کێشان .
که‌زی /
ئاخر من ئه‌چمه‌وه‌بۆ ماڵه‌که‌ی خۆما ن ، له‌وێ لای منداڵه‌کان وێنه‌ده‌کێشم .
لیزا / جارێ ده‌بێت ئه‌و لاپه‌ڕانه‌بکه‌ی به‌وێنه.
به‌یان /
که‌زی گیان لیزا راستده‌کات که‌ئه‌و ده‌فته‌ره‌ت ته‌واو کرد ئه‌وکاته‌لیزا دێته‌وه‌بۆ لامان .
که‌زی / باشه..وێنه‌کان لێره‌هه‌ڵئه‌واسین و ئاهه‌نگ ده‌که‌ین وده‌چینه‌وه ماڵی خۆمان .
لیزا / مممممممم … من رازیم که‌زی .
شێرکۆ / به‌وهیوایه‌ی لیزا ئه‌و هه‌واڵه‌ت جێبه‌جێکه‌ن و به‌زووترین کات ده‌رچین له‌م که‌مپه‌و بتوانین له‌م ووڵاته‌دا بمێنینه‌وه.
به‌یان / به‌ڕاستی ئێمه سوپاسی تۆ و فه‌رمانده‌ی په‌نابه‌ریی ده‌که‌ین که‌ئاوا به‌خۆبه‌خشی هه‌وڵمان بۆ ده‌ده‌ن .
لیزا هه‌ڵده‌سێت بۆئه‌وه‌ی بڕوات .
که‌زی / ئه‌وه‌چییه ئه‌م جاره له‌ده‌فته‌ره‌که‌ت نه تنووسی .
لیزا / تۆ ڕاست ده‌که‌یت که‌زی له‌بیرم چوو له‌ده‌فته‌ری رۆژمێره‌که‌م بنووسم که‌ی و کام ڕۆژ بگه‌ڕێمه‌وه بۆ لاتان
لیزا که‌له‌نده‌ره‌که‌ی و قه‌ڵه‌مێك له‌جنتاکه‌ی ده‌رده‌کات و ده‌ست ده‌کات به‌نووسین .10… کابینه‌که‌ی ماڵی که‌زیه… ناوه‌وه‌یه…. رۆژه.
کابینه‌که‌ی ماڵی که‌زییه، کامێرا له‌ده‌ست وپه‌نچه‌ی لیزاوه له‌دیمه‌نی پێشووه‌وه‌ده‌چێته‌سه‌ر ده‌ست و په‌نچه‌ی که‌زی له‌دیمه‌نی تازه‌دا . ده‌ست وپه‌نچه‌ی که‌زی نیشان ده‌درێ خه‌ریکی وێنه‌کێشانه‌چه‌ند جارێك گرژی ده‌مووچاوی که‌زی نیشانده‌درێ به‌پێی دروست کردنی وێنه‌که‌ی .11… کابینه‌کانه…. ده‌ره‌وه‌یه… رۆژه.
کۆمه‌ڵێ کابینه‌ن، جێگه‌ی که‌مپی په‌نابه‌ره‌کانه، که‌زی ده‌بینرێ له‌گه‌ڵ باوك ودایکی له‌ده‌ره‌وه‌پیاسه‌ده‌که‌ن تائه‌وکاته‌ی که‌زی به‌ره‌و لای ته‌لبه‌نی کابینه‌کان راده‌کات سه‌یری ده‌ره‌وه‌ده‌کات، دیمه‌نێکی جوانی که‌ناڵێکی ئاو ده‌بینێ کۆمه‌ڵێ قازو مراوی مه‌له‌ی تێدا ده‌که‌ن .
له‌م کاته‌دا (میشێله‌ی) ته‌مه‌ن(6) شه‌ش ساڵانی پێستڕه‌ش ده‌رده‌که‌وێت که‌سه‌یری ده‌ره‌وه‌ده‌کات پاش که‌مێك به‌لایاندا تێپه‌ڕده‌بێت .
که‌زی / دایه‌باوکه وه‌رن ، ئێره‌زۆر جوانه.
دایك وباوکی به‌ره‌و لای که‌زی ده‌چن سه‌یری دیمه‌نی ده‌ره‌وه‌ده‌که‌ن .
به‌یان / راسته‌که‌زی ، ئێره‌زۆر جوانه.
که‌زی /
ده‌با ئیتر بچمه‌ده‌ره‌وه له‌وێدا وێنه‌بکێشم.
شێرکۆ / ئه‌ی لیزا پێی نه‌وتی هه‌تا وێنه‌کان ته‌واو نه‌که‌ی ناتوانین بچینه‌ده‌ره‌وه.
که‌زی /
ده‌باشه ئه‌چمه‌وه ئه‌مشه‌و هه‌موو ده‌فته‌ره‌که‌ی لیزا ده‌که‌م به‌وێنه‌و ئیتر ته‌واو ده‌بم و به‌یانی ده‌چین بۆ ئه‌وێ .
شێرکۆ /
لیزاش وتی ده‌بێت له‌سه‌ر کاغه‌زی ده‌فته‌ره‌که رۆژی یه‌ک وێنه‌بکێشی .
که‌زی/ ئۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆ ……..12 …. کابینه‌که‌ی ماڵی که‌زیه… ناوه‌وه‌یه… شه‌وه.
باوك و دایکی که‌زی دانیشتوون سه‌یری ته‌له‌فیزۆن ده‌که‌ن، له‌م کاته‌دا که‌زی به‌خۆی و ده‌فته‌ری وێنه‌که‌ی خۆی ده‌کات به‌ژووردا.
که‌زی / سه‌یری ئه‌م وێنانه‌که‌ن بزانن جوانن؟
باوك ودایکی به‌گرنگیه‌وه‌سه‌یری وێنه‌کان ده‌که‌ن وده‌ستده‌که‌ن به‌گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵیدا .
شێرکۆ /
ئۆوووو، زۆرجوانه، ئه‌م وێنه‌یه‌یان چیه‌که‌زی ؟
که‌زی /
باوکه‌ئه‌وه‌نازانی ؟ ئه‌وه‌کوڕه‌که‌بوو که‌نانی نه‌ئه‌خوارد و ده‌تگوت ، ئه‌ویش وه‌ك ئێمه‌یه..ئه‌ها ده‌می دووریبوو.
به‌یان /
ئا…ئا .. سه‌یری ئه‌و ره‌نگه‌جوانانه‌که به‌کاری هێناوه… ده‌ڵێی ره‌نگی ئاڵای کوردستانن .
که‌زی / ئاڵای کوردستان ؟13 …. کابینه‌کانه… ده‌ره‌وه‌یه… رۆژه.
ده‌ره‌وه‌یه،لای دیواری به‌سیم کراوی چوارده‌وری کابینه‌کانه،( میشێله) له‌به‌رده‌م سیمه‌که‌دا وه‌ستاوه‌و سه‌یری دیمه‌نی جوانی ده‌ره‌وه‌ده‌کات که‌پێکهاتووه‌له‌کۆمه‌ڵێ دار‌و که‌ناڵێکی ئاو ، هه‌مان جێگه‌یه‌که‌که‌زی وباوك ودایکی پێشتر بینیبوویان . که‌زی به‌ره‌و لای میشێله دێت و دێته‌کادره‌وه، وورده‌وورده‌نزیك ده‌بێته‌وه له‌دیواری سیمه‌که‌به‌شه‌رمێکه‌وه‌سه‌یری میشێله‌ده‌کات و پاشان سه‌یری ده‌ره‌وه ده‌کات .
میشێله/
چه‌ند جوانن ئه‌و قازه‌سپییانه… ئۆۆۆ چۆن مه‌له‌ده‌که‌ن …چه‌ند خۆشه.
که‌زی وورده‌وورده‌خه‌ریکه له‌گه‌ڵیا بکرێته‌وه‌روی تێده‌کات .
که‌زی / جوانن ….. ئم
میشێله/
من حه‌زده‌که‌م بچم له‌وێ مه‌له‌به‌که‌م وه‌ك قازه‌سپیه‌کان .
که‌زی /
نا بێت ئه‌بێت په‌ڕه‌کانی ده‌فته‌ره‌که‌رۆژی یه‌ك وێنه‌ی تێدا بکێشم که‌ته‌واو بوو ئه‌توانم بڕۆم بۆلای ئه‌و قازانه.
میشێله/
ده‌فته‌ری چی ؟ من به باوك و دایکیشم ووت ، ووتیان نابێت …. ناهێڵن . که‌زی دێته‌نزیکییه‌وه‌وه‌ك ئه‌وه‌ی بیه‌وێت تێیبگه‌یه‌نێ ده‌ست ده‌کات به‌قسه‌کردن .14 … فه‌رمانگه‌ی په‌نابه‌رانه… ناوه‌وه‌یه… رۆژه.
ژووره‌که‌ی لیزایه‌له‌فه‌رمانگه‌که، لیزا خه‌ریکی خوێندنه‌وه‌یه له‌سه‌ر کۆمپیته‌ر. لیزا به‌رده‌وامه‌له‌خوێندنه‌وه تا ئه‌و کاته‌ی خه‌به‌رێکی ناخۆش ده‌خوێنێته‌وه ، زۆر بێتاقه‌ت ده‌بێت و واز له‌خوێندنه‌وه‌دێنێ هه‌ناسه‌یه‌کی قووڵ ده‌داته‌وه و له‌به‌رخۆیه‌وه‌ده‌ڵێت .
لیزا / شێت….شێت….15… کابینه‌کانه…. ناوه‌وه‌یه… رۆژه.
ژورێکی به‌ڕێوه‌بردنی په‌نابه‌ره‌کانه، که‌سێکی به‌رپرسی هۆڵندی ته‌مه‌ن (47)ساڵ که‌ناوی (یانه) له‌سه‌رکووسیه‌ك له‌پشتی مێزێك دانیشتووه ، باوك و دایکی که‌زی له‌پێشی مێزه‌که‌دا چاوه‌ڕێن ، کۆمه‌ڵێك کاغه‌زیش له‌سه‌ر مێزه‌که‌یه،به‌ته‌له‌فۆن وه‌رگێڕێكیان له‌گه‌ڵدایه‌که‌زمانی هۆله‌ندیان بۆ وه‌رده‌گێڕێته‌سه‌ر زمانی کوردی.
ده‌نگی وه‌رگێڕ /
به‌ڵێ ئه‌مه دوا هه‌مین جارتان بوو بۆ داوای په‌نابه‌ری و کێسه‌که‌تان به‌ته‌واوی داخراوه‌له‌لا یه‌ن دادگاوه‌و وه‌زاره‌تیش رازیبوونی خۆیان له‌سه‌ر ده‌ربڕیوه.
یان / هه‌ربۆیه ده‌بێت خۆتان ئاماده‌که‌ن له‌دوو رۆژی داهاتوودا له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێکی تردا وه‌ك ئێوه‌کێسیان داخراوه‌ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ ووڵاتی خۆتان .ده‌نگی وه‌رگێڕ /
خۆتان ئاماده‌که‌ن له‌دوو رۆژی داهاتوودا له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێکی وه‌ك خۆتان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ وڵاتی خۆتان .
باوک ودایکی که‌زی به‌ته‌واوی ڕه‌نگ و ڕوویان ده‌گۆڕرێت و زۆر بێتاقه‌ده‌بن تاده‌گاته‌ئه‌وه‌ی شێرکۆ له‌نیوه‌ی رسته‌کانی ده‌نگی وه‌رگێڕ له‌ته‌له‌فۆنه‌که‌وه‌گوێبیستی ده‌نگێکی خاوکراوه‌ی زۆر قه‌به‌ده‌بێ ولێ‌ی تێناگا و ره‌نگی ده‌گۆڕرێ وسه‌ری ده‌خاته‌نێو هه‌ردوو ده‌ستی و له‌وه‌ده‌چێ ببوورێته‌وه.16 … کابینه‌کانه… ده‌ره‌وه‌یه… رۆژه.
لای سیمڕێژ کراوی چوارده‌وری کابینه‌کانه،که‌زی و میشێله له‌هه‌مان جێگه‌ی رۆژانی پێشوو وه‌ستاون و که‌زی ده‌فته‌ری وێنه‌که‌ی پێیه‌و خه‌ریکی وێنه‌کێشانه، میشێله‌ش سه‌یری ده‌ست وپه‌نچه‌ی که‌زی ده‌کات که‌چۆن وێنه ده‌کێشێ .
که‌زی /
ئه‌م وێنه‌یه‌ته‌واوکه‌م ئممممم.. ئه‌و سێ په‌ڕه سپیه‌م ده‌مێنێت .. ئنجا سێ ڕۆژی تر لیزا دێته‌وه‌بۆ ئێره.. دوای ده‌چینه ده‌ره‌وه‌و .. ئه‌چین بۆ لای قازه‌سپیه‌کان .
میشێله/
که‌زی .. ئه‌ی من ، ده‌ده‌ی که‌زی له‌گه‌ڵ خۆت بمبه‌بۆ لای قازه‌سپیه‌کان .
که‌زی پاش که‌مێك بیر کردنه‌وه‌سه‌ری رازیبوونی بۆ ده‌له‌قێنێ .17…کابینه‌کانه… ناوه‌وه‌یه… رۆژه.
ماله‌وه‌ی که‌زییه، دایکی که‌زی خه‌ریکی کۆمه‌ڵێ جله‌قه‌دیان ده‌کات له‌م کاته‌دا که‌زی دێته‌ژوورێ ده‌فته‌ره‌که‌ی له‌بنده‌ستدایه.
که‌زی /
دایه‌وێنه‌که‌ی ئه‌مڕۆشم کێشا ، ئه‌زانی چی سێ په‌ڕه‌م ماوه..ئینجا ده‌ڕۆین .
به‌یان /
تۆ ڕاست ده‌که‌ی … به‌ڵام ده‌بێت به‌یانی بڕۆین .که‌زی /
چۆن ده‌بێت ! لیزا ووتی ده‌بێت ده‌فته‌ره‌که ته‌واو بێت ئینجا دێم .
به‌یان /
ئاخر باوکت چووه‌ته‌له‌فۆن بۆلیزا بکات ب ئه‌وه‌ی به‌یانی بێت بۆ ئێره.
که‌زی /
ده‌باشه ئه‌چم به‌میشێله‌ی هاوڕێم ده‌ڵێم .
که‌زی به‌په‌له‌کابینه‌که‌دێته‌ده‌رێ و ده‌رگاکه‌دا ده‌خات . دایکی سه‌رێ باده‌دات و ده‌ست به‌قه‌دکردنی جله‌کانی ده‌کاته‌وه.18… رێگا‌و بانه… ده‌ره‌وه‌یه… رۆژه.
لیزا ده‌بینین چه‌پکێك گوڵی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و سواری ئۆتۆمۆبیله‌که‌ی ده‌بێت و به‌ڕێده‌که‌وێ .19 … نێو کابینه‌کانه… ده‌ره‌وه‌یه… رۆژه.
به‌رده‌م کابینه‌که‌ی ماڵی که‌زیه، که‌زی وباوکی سه‌رگه‌رمی وێنه‌کانی که‌زین یه‌ك یه‌ك له‌ده‌فته‌ری وێنه‌که‌ی ده‌که‌نه‌وه‌و به‌دیوارو په‌نچه‌ره‌کانی کابینه‌که‌دا هه‌ڵیده‌واسن، جار جاره‌ش ئه‌وانه‌ی به‌وێدا تێده‌په‌ڕن ده‌وه‌ستن و سه‌یری وێنه‌کان ده‌که‌ن له‌نێویاندا میشێله‌ش به‌ده‌رده‌که‌وێ.
که‌زی /
باوکه‌ئه‌ی که‌ی لیزا دێت؟ تۆ نه‌توت دێت .
شێرکۆ /
باوکه‌گیان ووتی دێم ئیتر نازانم که‌ی دێت .میشێله‌دێت بۆ لای که‌زی و پاش که‌مێك به‌رده‌م کابینه‌که‌قه‌ڕه‌باڵغیه‌كی پێوه‌ده‌بینرێ خه‌ڵکه‌که‌خه‌ریکی سه‌یرکردنی وێنه‌کانن . له‌م کاته‌دا ئۆتۆمۆبیلێکی پۆلیس دێته‌نێو کادره‌وه.
20… رێگا‌و بانه… ده‌ره‌وه‌یه… رۆژه.
ئۆتۆمۆبیله‌که‌ی لیزا ده‌بینین ده‌که‌وێته‌نێو قه‌ره‌باڵغیه‌کی ئۆتۆمۆبیله‌وه‌له‌ڕێگای خێرا، واته[ئۆتۆبان]، لیزا سه‌یرێکی سه‌عاته‌که‌ی ده‌ستی ده‌کات وده‌ستێك به‌تووڕه‌یی ده‌دات به‌سوکانی ئۆتۆمۆبیله‌که ی‌دا.
21 … کابینه‌کانه… ده‌ره‌وه‌یه… رۆژه.
گه‌ڕانه‌وه‌بۆ ته‌واوکردنی دیمه‌نی (19) . به‌رده‌م کابینه‌کانه کۆمه‌ڵێك خه‌ڵك وه‌ستاون ، باوك ودایکی که‌زی له‌کابینه‌که‌یان دێنه‌ده‌ره‌وه‌جانتایان پێیه‌و پۆلیسه‌کان له‌دوایانه‌وه‌ن به‌ره‌و ڕووی ئۆتۆمۆبیلی پۆلیس ده‌ڕۆن .
به‌یان /
که‌زی گیان وه‌ره‌بابڕۆین .
که‌زی /
ئه‌ی نابێت لیزا بێت ؟
شێرکۆ /
کچه‌که‌م لیزا دواتر دێت ..به‌قوربان .
به‌یان /
که‌زی گیان بابه‌ڕاست ده‌کات ، لیزا دواتر ده‌یبینین.. ده‌ی کچه‌جوانه‌که‌م .
که‌زی /
باشه، ده‌با میشێله‌بێت له‌گه‌ڵمان .
شێرکۆ /
نابێت کچه‌که‌م .ئه‌بێت له‌گه‌ڵ باوك و دایکدا بێت ، ده‌بێت ئێمه‌بچین بۆ شوێنێکی تر .
دایکی باوه‌ش به‌که‌زی دا ده‌کات و ده‌ینێ به‌سنگیه‌وه.
به‌یان /
ده‌ی کچم ده‌بێت بڕۆین.. به‌قوربان . میشێله‌ش سه‌ره‌ی دێت ئه‌ویش له‌گه‌ڵباوك ودایکی ده‌ڕوات .
که‌زی /
ده‌باشه‌دایه… میشێله…
میشێله‌دێت بۆلای که‌زی که‌بانگی ده‌کات …
میشێله‌هه‌موو وێنه‌کان بۆ تۆ که‌لیزا هات وێنه‌کانی نیشان بده‌و پێکه‌وه بچن بۆلای قازه‌کان .
دایکی ده‌ستی که‌زی ده‌گرێ وده‌ڕۆن له‌گه‌ڵ باوکی دا سواری ئۆتۆمۆبیلی پۆلیسی ده‌بن به‌ڵام که‌زی به‌به‌رده‌وامی لا بۆ میشێله‌ده‌کاته‌وه، ئۆتۆمۆبیله‌که‌له‌کادر ده‌رده‌چێت . پاشان میشێله ده‌چێته‌به‌رده‌م وێنه‌یه‌ك له‌وانه‌ی که‌زی نه‌خشاندوویه‌تی که‌وێنه‌ی ئاڵای کوردوستانه‌و له‌دیواری کابینه‌که‌ی ده‌کاته‌وه، له‌وکاته‌دا لیزا زۆر به‌شپرزه‌یی دێته کادره‌وه‌پاشان ده‌زانێت ماڵی که‌زی ڕۆیشتوون به‌چاوگێڕانێکی خێرا سه‌یری وێنه‌کان ده‌کات، لیزا وێنه‌یه‌ك له‌دیواری کابینه‌کان ده‌کاته‌وه‌و پاشان چه‌ند که‌سێکی تر هه‌ریه‌که‌و وێنه‌یه‌ك له‌دیواره‌که‌ده‌که‌نه‌وه.22 … رێگه‌و بانه… ده‌ره‌وه‌یه…رۆژه.
ئۆتۆمۆبیلی پۆلیسه‌که‌زی وباوك و دایکی له‌دوای ئۆتۆمۆبله‌که‌دا ده‌بینرێن ،پاشان کامێرا ده‌چێته‌سه‌ر ده‌مووچاوی که‌زی، ئۆتۆمۆبیله‌که به‌رده‌وامه‌له‌ڕۆیشتن ، که‌زی لاده‌کاته‌وه‌بۆدواوه‌بۆ کابینه‌کان و میشێله‌ی هاوڕێی .23 … کابینه‌کانه… ده‌ره‌وه‌یه‌رۆژه.
لیزا و میشێله له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که‌وه‌ن هه‌ریه‌که‌و وێنه‌یه‌کی له‌وانه‌ی که‌زی کردوونی ، گرتوویانه‌به‌ده‌ستیانه‌وه و هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه‌ده‌نێن .ته‌واو .