
خۆری یه‌كێتی له ئاوابوون دایه ….. خالید خۆشناو
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئه‌و حیزبه‌ی له‌سه‌رده‌مانێك كه ئه‌ندامانی دروشمی ماركس لینینیان كردبوه دروشمی خۆیان خه‌ڵك به هیوای ئه‌وه بوو كه وێنه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌م پێشمه‌رگه قاره‌مانانه دا بگرێت كه هه‌ڵگری بیروڕایه‌كی یائایدۆلۆژیهكی نه‌ته‌وه‌یی به‌هێزبون.ئه‌وان له‌سه‌رده‌می ئه‌وپه‌ڕی به‌هێزی ڕژێمی به‌عسه‌وه كاریگه‌یان خستبوه سه‌ر هه‌ست و خهوفهكانی ئه‌م ڕژێمه‌و هه‌ریه‌ك له‌ئه‌ندامانی ئه‌م حیزبه بۆخۆی وه‌ك دروشم و ڕه‌مزێكی میلی بۆئێمه‌ی كورد وابوو .یه‌كێتی له شاخدا له خێمه‌دا له خواردنی دۆی كوردی و لهسواربوونی شهسپی سپی له‌و په‌ری به‌هێزی فكری و مه‌عنه‌ویه‌تی سیایی دابوو،ئیستا هه‌رهه‌مان ئه‌ندامی كه له‌شاخدا هاتۆته خواره‌وه‌و سواری مۆنیكاو خه‌وتوی نێو تهلاو كۆشكێكدایه خه‌ڵك بێزی لێ ی ده‌بیته‌وه نایه‌وێت له ڕیگهیهكدا بیبنێ حه‌زناكات ته‌نانه‌ت له شاشه‌ی تیڤیهكانیش ته‌ماشای ئه‌م جۆره پیاوه بكه‌ن یائهم جۆره پێشمه‌رگانه‌ی كه به هیوای ئه‌و بوو وێنه‌یه‌كی یادگاری له‌گه‌ڵ بگرێت .تاكارگه‌یشته ئه‌م ئاسته‌ی ئه‌م حیزبه چه‌ند باڵیكی لێ جیابێته‌وه‌و خۆیان له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م حیزبه بناسێنن كه‌دیارترینیان باڵی ڕیفرم بوو ئه‌گه‌رچی ئه‌وانیش به‌شێكی زۆری ئه‌ندامه به‌رژه‌وه‌ندیه خازیهكانیان گرتۆته خۆ.به‌ڵام ئێمه قسه‌مان له‌سه‌ر یهكیتَی یه.ئه‌بێت بپرسین ئه‌مه بۆ؟یابۆسهركردایهتی یه‌كێتی تاكو ئه‌م له‌حزه‌یه‌ش ئه‌مه‌ی بهخایاڵ دانههاتوهیائهوی نه‌پرسیوه!؟ هه‌رئه‌م پێدانهچونهویه وای كردوه یه‌كێتی نیشتیمانی حاڵی گه‌یشتوه به‌م حاڵه كههه یه كه‌من گومان نیه ئیستا دوژمانانیشی شینی بۆده‌كه‌ن.بازێك له‌وپه‌ڕی ئاسمانه‌وه ئیستا توانی فڕینی له ئه‌رزیش نه‌ماوه .من ئیستا یه‌كێتی لهبازێك ده‌چوێنم كه باڵی فڕینی شكابێت یاتوانای ئه‌وه‌یان تێدانهمابێت بۆفڕین و به‌ڵكو ئه‌م بازه ئیستاناتوانێ به‌ئاسمان دا بفڕێت و ئه‌وه‌ی یاره‌مه‌تی دهرهیتی ته‌نها قاچه‌كانیه‌تی ئه‌ویش بۆڕۆیشتن به ئه‌رزه نه‌ك فڕین.پێویسته دڵسۆزانی یه‌كێتی خه‌مخۆرانی به هانای ئه‌م بازه‌وه بچن .به‌داخه‌وه سه‌ركردایه‌تی ئه‌م حیزبه له‌سه‌ری هه‌موشیانه‌وه جلال تاڵه‌بانی كه‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌م حیزبه‌ی بهدهستهوهبوه له‌سه‌ره‌تای دروست بونیه‌وه تاكو ئیستاش .تاڵه‌بانی هه‌ڵه‌ی زۆری كرد له نێو ئه‌م حیزبه‌دا بهرامبهربهئاندامانی وه‌ك ده‌ست له‌پشت دانی به‌شێك و فه‌رامۆش كردنی به‌شێكی تری یا گرنگی دان له به عه قڵی عهشایروئاغایهكان له‌وای ساڵی 2000وه‌به‌هه‌مان عه‌قڵی ههفتایهكانهوه.ئه‌م هۆكاری سه‌ره‌كی سست كردنی یه‌كێتی یه ئینجا حه‌شاردانی بووجه‌ی ئه‌م حیزبه له‌بن باڵی چه‌ند كه‌سێك و یاری كردنی به هه‌وه‌سی خۆیان و هه‌روه‌ها ئه‌نجام دانی كۆمه‌لێك كاری سهغڵات كه‌ر له‌لایه‌ن به‌شێك له كادیره‌كان كهنزیكن له تاڵه‌بانی ئه‌مه یه‌كێتی له‌یه‌ك هه‌ڵوه‌شاندوه .به‌فیرۆدانی بووجه‌ی ئه‌م حیزبه‌و به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن چێنیكی تایبه‌ته‌وه كه‌ره‌سات بوو بۆی ئه‌مانه‌و چه‌ندین هۆكاری تر یارمه‌تی ده‌ربوون بۆلهپهڕخستانی بازهكهو ئیستا واخه‌ریكه ئه‌م بازه قاچه‌كانیشی له‌ده‌ست ده‌دات له‌سایه‌ی چه‌ند ئه‌ندامێكی به‌رژه‌وندی خوازی نێو ئه‌م حیزبه‌و وه‌ئه‌م جۆرهكهسانهش ههردهمێنهو تاكو لهسهرلهشهی مردوشی گۆشت بخۆن هیوادرین سه‌ركردایه‌تی ئه‌م حیزیه به‌فریای خۆی بكه‌وێت و بتوانێ خاڵه سلبی ئیجابیه‌كانی له خۆیدا بدۆزێته‌وه ئه گینا خۆری ئه‌م حیزبه له خه‌باتی چه‌ند ساڵه‌و ڕه‌نج دیده‌ی و تێكۆشانه له‌مه‌یدانی ساسی ئیستای كوردا ئاواده‌بێت.ئاوابوونی ئه‌م خۆره‌ش وابزانم سێبه‌رێكی دڵخۆشكهربۆ زۆرلهناحهزانی ده‌ره‌خسێنێ.