
ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێن! …..تاهیر عوسمان
ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێن له رۆژانی سه‌فه‌ر بهرلكدا دزێكی به‌ناو بانگ و تۆقێنه‌ر له یه‌كێك له‌شاره‌كانی وڵاتێكی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌ژیا . ناوی سلێمان ئه‌زمیر لی ده‌بێ . تابڵێی پیاوێكی به‌هێزو ترسناك بووه . هه‌موو خه‌ڵكی شاره‌كه له‌به‌ری ده‌له‌رزین و زه‌نده‌قیان لێی چووبوو . به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یر بوو ئه‌و سلێمان ئهزمیرلییه . نه‌دزی له ماڵه‌كان ده‌كرد . نه دوكان و بازاڕه‌كانی ده‌بڕی . نه ڕێگای له كاروانچیان و ڕێبواران ده‌گرت . به‌ڵكو ته‌نها دزی له ته‌رمه‌كان ده‌كرد !!!!!
ئه‌و ڕۆژگاره‌ش له‌به‌ر قات و قڕی و هه‌ژاری و بڵاو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی, مردن گه‌لێك زۆر بووه . بۆیه سلێمان ئهزمیرلی ڕێگای له هه‌موو ئه‌و ته‌رمانه ده‌گرت كه له مزگه‌وته‌وه بۆ گۆڕستان ده‌بران . یه‌كسه‌ر له‌به‌رامبه‌ر ته‌رم نێژهرهكان ده‌وه‌ستاو فه‌رمانی پێ ده‌كردن ته‌رمه‌كه دانێن و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی پێ بده كه خۆی داوای ده‌كا . پاره‌كه‌شی به‌پێی پله‌و پایه‌ی مردوهكهو ده‌ست رۆیشتوویی و هه‌بوونی كه‌س و كاره‌كه‌ی دیاری ده‌كرد . رۆژێك له ڕۆژان ڕێكه‌وت هێنای خه‌زنه‌داری شار كۆچی دوایی كرد . كه تابڵێی پیاوێكی به ویقارو رێز دار‌و خوا ناس ده‌بی َ . پیاو ماقوڵانی شاریش ده چنه لای والی و هه واڵی كۆچ كردنی خه‌زنه داری پێ ڕاده‌گه‌یه‌نن . تاوه‌كو خه‌زنه دارێكی تریان بۆ ده‌ست نیشان بكا . چونكه خه‌زنه پاره و زێر‌و خشڵێكی زۆری تیا بووه . نه ده‌بوو بێ خه‌زنه دار بێ . والی_ش بێ سێ و دوو كردن فه‌ر مان ده‌رده‌كا سڵێمان ئهزمیرلی ببێته خه‌زنه داری شاره‌كه . ریش سپی و پیا و ماقوڵانی شاریش . هه‌رچه‌نده برَیارهكه به‌سه‌یرو چاوه‌ڕوان نه‌كراو ده‌زانن . به‌ڵام ده‌ست به‌جێ خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه لای دزه ناو داره‌كه‌ی شار‌و فه‌ر مانهكهی والی پێ راده‌گه‌یه‌نن و داوای لێ ده‌كه‌ن به گه‌ڵیان بكه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌زنه‌كه وه‌ر بگرێ و ده‌ست به‌كار بێ . سلێمان ئه‌زمیر لی كه مێك بیر ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێ ئێوه بڕۆن من به‌یانی خه‌زنه‌كه وه‌ر ده‌گرم و ده‌ست به‌كار ده‌بم . له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه پیاو ماقوڵان ده‌گه ڕێنه‌وه , به‌ڵام سه‌ریان له‌وه ده رنه چوو كه خه‌زنه داری نوێ مه‌به‌ستی چیه و كاره‌كه‌ی بۆ .بۆ رۆژی دوایی دواخست , ئه‌وه‌نده نه‌بێ كه بیریان بۆ ئه‌وه ده‌چوو له‌وانه‌یه ته‌رم نێژانی خه‌زنه داری كۆچ كردوش بڕوتێنێته‌وه . پاشان خه‌زنه‌كه وه‌ر بگری َ و ده‌ست به‌كار بێ . ڕوَژی دوایی كه ته‌رمی خه‌زنه داره كۆچ كردوهكهیان هه‌ڵگرت له ناوه‌ڕاستی ڕێگای نێوان مزگه‌وت و گۆرسِتان , وه‌كو جاران سلێمان ئهزمیرلییان لێ په‌یدابوو . هاواری كرد ته‌رمه‌كه دابنێن . ئه‌وانیش به‌ترسه‌وه ته‌رمه‌كه‌یان له‌سه‌ر زه‌وی دانا‌و چاوه‌ڕوان بوون داوای پاره‌یان لێ بكا , به‌ڵام ئه‌و فه‌رمانی پێ كردن سه‌ری مردووه‌كه هه‌ڵبده‌نه‌وه , ته‌رم ههڵگرهكانیش كفه كه‌یان بۆ كرده‌وه و سلێمان ده‌می نا بهگۆێی مردوهكهو چه‌ند شتێكی به گوێیدا چرپاند . ئینجا فه‌رمانی پێ كردن ته‌رمه‌كه هه‌ڵگرن و بیبه‌ن بینێژن و ئه‌و كاری پێیان نه‌ما . ئه‌وان سه‌ریان سور ِ ما‌و نه‌یان زانی مه‌سه‌له‌كه چی بوو , بۆ هیچی لێ نهستاندن و چی چرپانده گۆێی ئه‌و مردووه سار دو سوڕو بێ گیانه , ته‌رم نێژهكان له جێگای حۆیان نهجولانهوه و به سلێمان _یان گوت: ئه‌ی
خه‌زنه‌داری تازه, تۆ وه‌كو جاران هیچ پاره‌ت لێ نهستاندین . به‌ڵام له‌و شوێنه دوور ناكه‌وینه‌وه ئه‌گه‌ر پێمان نهڵێَی چیت چرپانده گوێی خه‌زنه‌داری كۆچ كردوو . سلێمان ئهزمیرلی كه‌مێك بێ ده‌نگ بوو , نیازی نه‌بوو نهێنیه‌كه‌یان له‌لا بدركێنێ , به‌ڵام كه زانی ئه‌وان به‌ڕاستی مه‌به‌ستیانه بزانن چی به مردووه‌كه وتووه , ڕووی تێ كردن و گوتی:به‌و پیاو چاكه كۆچ كردووه م گوت تۆ كۆچت كرد‌و له‌م دونیا فانیه ده‌ر چووی و ده‌گه‌یته ماڵی یهكجارهكیت و جێگای نه‌مریت . له‌وێ گه‌لێك له پیاو چاكان و ڕاست گۆیان ده‌بینی توخوا بیرت نه‌چێ پێیان بڵێ له‌وێ له‌و دونیا فانی و به‌سه‌ر چووه دا سلێمان ئه‌ز میرلی بووه ته خه‌زنه‌داری خه‌ڵكی و هه‌موو سه‌ر و سامانی ویلایه‌ته‌كه‌ی پێ سپێردراوه …………!!!تێبینی ////له كورتهچیڕۆكیكی بڵاو كراوه‌ی ڕۆژنامه‌ی (كل العراق)ژ664 له 15/1/2008به كورت كراوه‌یی وه‌رگیراوه له نووسینی اسكندر نعمه وه‌ئێمه ته‌نها به‌شێكی ئه‌و چیڕۆكهمان وه‌ر گرتووه نه‌وه‌ك وه‌ر گێڕانی چیڕۆكه‌كه به‌ته‌واوه‌تی…..