
قه‌یرانی ده‌سه‌ڵات لیستی چوار حیزبه‌که‌و میدیای کوردی
هه‌ر به دوای ڕۆژی شه‌ممه25ته‌مموزی ئه‌مساڵ، یانی به‌دوای کۆتایی هاتنی سیناریۆی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی کوردستاندا، سه‌رجه‌می حیزب‌و لیست‌و قه‌واره‌کانی به‌شداربوو تیایدا، له هاوشانی میدیای کوردی‌دا، به ئه‌هلی‌و نائه‌هلیه‌وه، لوغزێکیان هێنایه کایه‌وه، بێئه‌وه‌ی بتوانن گه‌وهه‌رو واتاکانی بۆ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان ڕۆشن بکه‌نه‌وه، ووتیان؛ به‌ڵێ، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن سه‌رکه‌وتنی بێوێنه‌ی به‌ده‌ستهێناو ته‌نانه‌ت سه‌رباری سکانداڵی ساخته‌کاری‌و ته‌زویرو فرت‌وفێڵی بێئه‌ملاولا، که خودی خۆیان دانیان پێدانا، به پرۆسێسێکی دیموکراسیانه‌ی دانسقه له ناوچه‌که‌دا هێنایانه قه‌ڵه‌م! به‌ڵام ئه‌بینین وا نزیک به دوو مانگ به‌سه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌دا گوزه‌راوه‌و پارله‌مانی کوردستان‌و ده‌سه‌لاتی کوردی ده‌رگیری قه‌یرانێکی سیاسی گه‌وره‌یه بووه‌و کارامه‌یی ئه‌وه‌ی پێوه دیار نیه بتوانێ کێبه‌رکێی حیزبی نێو یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، که سه‌ری له لیست یان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه ده‌رچوو، پرس‌و مه‌سه‌له‌ی بوونی ئۆپۆزیسیۆن وه‌کو پێشڕه‌ویه‌ک بکاته زاخاوی ڕه‌واجپێدانی سووڕی سێهه‌می پارله‌مان‌و کابینه‌ی شه‌شه‌می حکومه‌تی ئه‌حزابی کوردی له چنگی سندانی کۆنترۆڵ‌و سوڵته‌ی موتڵه‌قی جووتحیزبی بترازێنێ!
به‌ره‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا قۆڵیان هه‌ڵماڵیوه‌و باجی ئۆپۆزیسیۆنی کارا، ئه‌کتیڤ‌و پۆزه‌تیڤیان داوه له یه‌خه‌ی خۆیان، وه‌کو ماڵپه‌ڕی چاو‌دێر ئه‌نووسێ؛ په‌یمانیان داوه به هه‌ر نرخێک بووه گه‌ڕو گێچه‌ڵ بئاڵێننه ملی پارله‌مان‌و حکومه‌تی کابینه‌ی شه‌شه‌م‌و له کۆڵ‌یان نه‌بنه‌وه هه‌تا ئه‌گه‌ر بارودۆخی کودستان بڕی کرد تا چوار ساڵی دیکه، یان ئه‌گه‌ر کێبه‌رکێی ساحه‌ی سیاسه‌تی دایک، واته ململانێکانی به‌غدا سه‌رتاپێی بارگه‌و بنه‌ی جووڵانه‌وه‌ی ناسیونال-عه‌شیره‌یی کوردی فڕێنه‌دایه ده‌ره‌وه‌ی کایه‌که، وه ده‌رفه‌ت‌و شانسی دووباره سازکردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی کوردی جه‌موجۆر بوویه‌وه، ئه‌وا به ئومێدی ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی کورسیه‌کانی په‌له‌مان ببه‌نه‌وه درێژه به‌م یاخیبوونه له‌نێو ماڵی خۆدا بده‌ن!
له‌م نێوه‌دا ئه‌و شته‌ی که به لیستی چوار حیزبه‌که ناوبانگی ڕۆیشتووه، که‌وتوونه‌ته تالوکه‌وه‌و خه‌ریکن ببنه ئه‌و کورده‌ی له هه‌ردووک جه‌ژنه‌که بێبه‌ش بوو! له ڕاستیدا ئه‌م چوار حیزبه حیزبی سیاسی نین، به واتای ڕه‌نگدانه‌وه‌ی مه‌یل، نه‌زعه‌و گرایشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی له ئاوێنه‌ی باڵانوێنی سیاسه‌تی کۆمه‌ڵگای کوردستاندا. ئه‌م حیزبانه به پاره‌و تفاقی ده‌ره‌کی‌و ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌رو بۆ ده‌ست‌و کایه‌یه‌کی سیاسی قوتکراونه‌ته‌وه. سه‌رچاوه‌ی تفاق‌و پاره‌که‌یان لێبگیرێته‌وه، یه‌ک هه‌فته ناتوانن خۆیان به پێوه ڕاگرن‌و هه‌ره‌س دێنن!
یه‌کگرتووی ئیسلامی‌و کۆمه‌ڵ، ئه‌گه‌ر نه‌گبه‌تیان نه‌بوایه‌و شانسیان بیهێنایه کوردستان هاوسنووری ئه‌فغانستان بوایه، ئێستا مامۆستا سه‌لاحه‌دین به‌هادین‌و مامۆستا عه‌لی باپیر، ئه‌میری له‌شکری ئیسلامی ئه‌لقاعیده‌ی کوردستان ئه‌بوون له خزمه‌تی مه‌لا عومه‌رو ئوسامه بنلادنی لایده‌ریانداو سه‌رپه‌رشتی هێزی په‌لاماری موجاهیدنی کوردیان ئه‌کرد بۆ گسکدان له‌م ئارامی‌و ئاسایشه‌ی له کوردستان هه‌یه که به‌م جۆره فه‌رهه‌نگ‌و ڕه‌فتاری "بێڕه‌وشتیی" ڕۆژئاوایی ڕه‌ونه‌قی سه‌ندووه‌و خه‌ڵکی ڕوو له‌وان‌و له مزگه‌وت ناکه‌ن‌و ڕوویان بردووه بۆ بێڕه‌وشتی ڕۆژئاوایی!! ئه‌م تاقمه ئیسلامیانه هه‌ر ئه‌مه‌ی که ئه‌بینین له کوردستان بوونه‌ته چه‌ند پارچه‌وه، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه گڵۆڵه‌یان له لێژیدایه‌و هاکا گلۆربوویه‌وه! ئه‌وان به نیاز بوون، وه ئێستاش به‌رنامه‌یان وایه، له ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و خورماڵ‌و هه‌ورامانات چۆن شه‌ریعه‌تی ئیسلامیان ته‌تبیق ئه‌کردو موزیک‌و گۆرانی‌و ته‌له‌فزیۆن‌و وه‌رزش‌و جگه‌ره‌کێشان‌و خواردنه‌وه‌یان حه‌رام کردبوو، چۆن ڕیش‌و په‌شمیان کردبووه ڕه‌مزی داماڵینی ئینسان له شادی‌و که‌یف‌و هه‌واو هه‌وه‌سی مرۆییان، ئاوا هه‌موو کوردستان نوقمی تاریکی‌و کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی بکه‌ن! ئێستا ده‌ستیان ناڕوات وه ئه‌حزابی کوردیش وه‌کو به‌شێک له ته‌حمیقی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک سوودیان لێئه‌بینێ بۆیه تا ئێستا بۆ به‌شداری له حکومه‌ت‌و پارله‌مانی کوردستان بانگیان کردوون‌و ئه‌وانیش ناچارن به‌ناوی ملدان به جۆرێک میانه‌ڕه‌وی ئیسلامیه‌وه له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌لاتی قه‌ومی کوردی‌دا خۆیان بخۆنه‌وه.
حیزه‌که‌ی کاکه حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمودیش، هه‌موو که‌س ئه‌زانێ که ده‌سچنی ده‌زگای ئیتڵاعاتی ڕژێمی ئیسلامی ئێرانه‌و به گوشاری ئێرانیش وه‌کو حیزبێک سه‌پێنراوه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌و یه‌کێتی‌و پارتیدا! حیزبی زه‌حمه‌تکێشانیش ته‌ڵه‌زمێکی جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی بوو که له یه‌کیتی‌و پارتی په‌ڕیوه‌و هه‌ر به‌ر له دوایین هه‌ڵبژاردنی پارله‌مان، به گوشاری ده‌زگای پاراستن‌و زانیاری کردیانه دوو له‌ته‌وه‌و هه‌ر له‌ته‌شی له مه‌ودای کایه‌ی یه‌کێک له دوو حیزبه گه‌وره‌که‌دا ئه‌خولێته‌وه!
ئه‌م چوار حیزبه نه جێگایان له ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدایه نه له ناوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تیدا. ئه‌کرێ بووترێ چوار ئۆرگان، یان چوار کۆمپانیای بازرگانی سیاسین له هه‌ڵکشان‌و داکشانێکی بازاڕی سیاسه‌تی کوردستاندا پاڵیان داوه به یه‌که‌وه بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به ژیانی سیاسی خۆیان بده‌ن. هیچ شتێکی ئه‌م چوار حیزبه له هه‌لومه‌رجێکی ئاسایی کۆمه‌ڵگای کوردستاندا جێگای سه‌رنجی خه‌ڵک‌و کۆمه‌ڵ نابێت! ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌م حیزبانه بازاڕێکیان هه‌یه، له سایه‌ی سه‌ری ده‌سه‌ڵاتدارێتی عه‌شیره‌یی‌و تاڵانچێتی جووتحیزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه‌یه‌و نه‌ک هیچی تر. ئه‌م حیزبانه پیشه‌ی به‌ڵاوه‌گێڕو بارته‌قای سه‌ری ڕاووڕووت‌و گه‌نده‌ڵیه‌کانی یه‌کێتی‌و پارتین له‌به‌رده‌می جه‌ماوه‌ری کوردستاندا، هه‌تا خۆشیان به‌شێکیان له‌و تاڵان‌و بڕۆیه پێببڕێت!
به‌ڵام دووباره له شانسی ئه‌م چوار حیزبه‌دا، پارله‌مان‌و حکومه‌تی نوێی یه‌کێتی‌و پارتی ده‌رگیری قه‌یرانێکی قووڵتر بۆته‌وه. جووتحیزبی هاوپه‌یمان‌و ده‌سه‌ڵاتدارهه‌ژده ساڵه فیفتی فیفتی هه‌موو شتێکیان قۆرغ کردووه. چه‌ند ساڵێکه ڕه‌خنه‌و ڕق‌و تووڕه‌یی خه‌ڵکی کوردستان به‌وپه‌ڕی خۆی گه‌یشتووه‌و ئیتر به سانایی بۆیان ناچێته سه‌ر درێژه به‌م ده‌سه‌ڵاتدارێتی‌و ڕاووڕووته بده‌ن. هه‌ر شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی گشتی جه‌ماوه‌ر بو یه‌كێتی نیشتمانی تووشی قه‌یران کردوو ئینشیقاقی تێخست! لیستی چوار حیزبه‌که هه‌ر چه‌ند له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردندا زیاتر له لیسته‌که‌ی نه‌وشیروانه‌وه نزیک بوون،چونکه وه‌کو حیزبی سیاسی پایه‌دار خویندنه‌وه‌یان نه‌بوو بۆ دۆخی سیاسی‌و خۆشباوه‌ڕ بوون که گۆڕان له‌وانه‌یه بیباته‌وه. به‌ڵام ئێستا که ئه‌بینن که‌ف‌و کوڵی نه‌عره‌ته‌ی جه‌ماعه‌تی گۆڕان نیشتۆته‌وه‌و ته‌نانه‌ت هێند بێمایه ده‌رچوون له‌پای ئه‌و هه‌موو دروشم‌و به‌ڵێنه بریقه‌دارانه‌ی کاتی بانگه‌شه‌کان به‌رزیان ده‌کرده‌وه، ئێستا هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌یان بۆته ئه‌وه‌ی چۆن ئه‌و کۆمه‌ڵه که‌سه‌ی که به‌هۆی ئه‌وانه‌وه نان‌بڕاو یان ماڵ‌وێران کراون بگێڕنه‌وه جێگای خۆیان‌و بۆیان مه‌یسه‌ر نابێ، بۆیه چوار حیزبه‌که به ته‌جروبه‌ی پێشوتریشیان د‌رکی ئه‌وه ده‌که‌ن که له‌پاڵ حکومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتدا ڕه‌ونه‌قێکیان ئه‌بێت، ده‌نا ئه‌وه‌شی ئێستا هه‌یانه له‌ده‌ستی ئه‌ده‌ن.
چوار حیزبه‌که زیاتر ڕووی له‌وه‌یه که هاوپه‌یمانێتیه‌که‌یان هه‌ڵوه‌شێته‌وه. وه هه‌ر لایه‌کیان به مه‌رج‌و شه‌رتی خۆیه‌وه بچێته‌وه ناو حکومه‌ت‌و به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن به ته‌واوی بۆ گۆڕان چۆڵکه‌ن!
ئا لێره‌دایه که میدیای کوردی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م وێنایه‌ی من سکێچه‌که‌ییم کێشاوه، له خۆیدا پێچه‌وانه ده‌کاته‌وه. به‌ڵام بێئه‌وه‌ی سه‌ری لێی ده‌رچێت! له‌م چل ڕۆژه‌ی دوای هه‌ڵبژاردندا هه‌زاران هه‌واڵ‌و ڕاگه‌یه‌نراوو قسه‌ی ووته‌بێژانی جۆراوجۆریان خستۆته سه‌ر ڕووپه‌ڕی ڕۆژنامه‌کانیان که باس له‌وه ده‌کات، لیستی چوار حیزبه‌که چی به‌سه‌ر دێت! هه‌ڵئه‌وه‌شێته‌وه یان هه‌ڵناوه‌شێته‌وه!؟ که‌س نازانێت! ته‌نانه‌ت میدیای کوردی تووشی سه‌ره‌گێژه‌یه‌ک‌و سه‌فسه‌ته‌یه‌کی سه‌یرو سه‌رسووڕهێنه‌ر بووه. به‌ڵام له واقعدا میدیای کوردی به ئه‌هلی‌و نائه‌هلیشیه‌وه، هێنده‌ی ئینتیمای بۆ حیزب یان بزووتنه‌وه‌که‌ی هه‌یه، هه‌رگیز به‌لای مۆراڵی ژوڕنالیستی خۆیدا ناشکێته‌وه. لیستی ده‌سه‌ڵات له په‌رله‌مان چۆن ئه‌دای ململانێی خۆی ده‌کا بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی لیستی چاکسازی‌و ڕاکێشانیان بۆ نێو حکومه‌ت، میدیاکانیش بۆقی ئه‌وه لێئه‌ده‌ن. ئه‌وانی تریشیان چۆن لیستی گۆڕان پێی باشه لیستی چاکسازی به ئۆپۆزیسیۆن بمێنێته‌وه، ئه‌وا هه‌ر هه‌مان ته‌پڵ لێئه‌ده‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ی یه‌قینه له‌م نێوه‌دا، پارله‌مانی کوردی‌و حکومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتی کوردی ڕۆچۆته نێو قه‌یرانێکه‌وه، سه‌رێکی له کوردستانه‌و سه‌ره‌که‌ی دیکه‌ی له به‌غدایه! ڕاست‌و چه‌پیش بزووتنه‌وه‌ی گرده‌که له‌لایه‌که‌وه وه‌کو له‌تبوونی حیزبێکی سه‌ره‌کی کوردی خه‌ریکه فۆرمی پێئه‌ده‌ن بۆ گوشاری زیاتر له‌سه‌ر یه‌کێتی‌و پارتی، چ له‌لایه‌ن ڕۆژائاواوه، چ له‌لایه‌ن لایه‌نه‌کانی ناوه‌نده‌وه، نه‌فره‌ت‌و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکیش با له‌ولاوه بوه‌ستێ که مه‌ترسی سه‌ره‌کیه به‌سه‌ر سه‌ری ته‌واوی دۆخی کوردستانه‌وه.
به‌ڵام چوار حیزبه‌که خۆیان، نه‌ک لیسته‌که‌یان، هه‌ر هه‌موویان له‌به‌ردم چاره‌نووسێکی وه‌ک یه‌کدان، یان ده‌بێ وه‌کو لیستێک له‌نێو پارله‌مانی کوردی‌دا، به‌ڵام وه‌کو ئۆپۆزیسیۆن، بمێننه‌وه، که له‌و حاڵه‌ته‌دا بیانه‌وێ‌و نه‌یانه‌وێ فه‌لسه‌فه‌یان‌و ده‌نگ‌و سه‌دایان ئه‌چێته گیرفانی بزووتنه‌وه‌ی گرده‌که‌وه، یاخود ده‌بێ هه‌ر یه‌که به جیا‌و به مه‌رجی خۆیه‌وه به‌شداری له حکومه‌تی هاوبه‌شی یه‌کێتی‌و پارتیدا بکه‌ن. به‌ڵام هه‌ڵوه‌شێنه‌وه یان نا، له ئۆپۆزیسیۆن بمینن یاخود نا، به‌شداری پارله‌مان‌و حکومه‌ت بکه‌ن یان نا، به‌ردێک ناخه‌نه سه‌ر بناغه‌یه‌کی پته‌وی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رفراوان که ساڵانێکه خه‌ڵکی کوردستان به ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی‌و بزووتنه‌وه‌ی دژی گه‌نده‌ڵی خۆیان هه‌ڵیانچنیوه!
میدیای کوردیش به ئه‌هلی‌و نائه‌هلییه‌وه، ئه‌گه‌ر فکرێک له حاڵی خۆی نه‌کاته‌وه، ئه‌گه‌ر دابڕانێک له‌خۆیدا پێکنه‌هێنێ له‌م موتوربه‌بوونه‌ی ئێستای به شێوه‌ی بڵنگۆی ده‌سه‌ڵات به‌وانه‌شه‌وه که ئێستا ناوی خۆیان ناوه ئۆپۆزیسیۆن، ئه‌وا به‌بروای من میسداقیه‌تی ژوڕنالیستی پرۆفیشناڵ ئه‌دۆڕێنێ‌و هه‌روا له که‌ناری وه‌سوه‌سه‌ی ڕووداوه جێگانیازه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک ته‌ماشایان ئه‌کات.
hamaxafoer@yahoo.com
15ئه‌یلوول2009