
یاد …… ڕێناس جاف
Closed
ئه‌ی چنووری کوێستانیی من
دڵته‌نگ مه‌به
هه‌ر دێمه‌وه
ڕۆژێک له ڕۆژان دێمه‌وه
ئه‌مجاره‌یان که هاتمه‌وه
سۆز و به‌ڵێنت ده‌ده‌مێ:
تا مه‌ست نه‌بم له‌و عه‌شقه‌ی لات
تا تێر تێرێ له باوه‌شتدا ئارام نه‌گرم
تا پڕ به‌دڵ له کانیاوی گیانت نه‌خۆم
تا ئه‌م ناخه‌م لێوڕێژ نه‌بێ له شه‌راوی گیانی شه‌یدات
تا ڕۆ نه‌چم با ناخت دا
تا ،پڕ به‌م دیده‌م
نیگام به نیگات تێر نه‌بێ
تا پێکه‌وه پڕ به گیانمان به‌ده‌ستی خۆ
چی ڕووپه‌ڕی یاده‌وه‌ری تاڵ و شیرینی دوێنێیه
هه‌ڵنه‌ده‌ینه‌وه
تا وه‌ک جاران نه‌مرین بۆ یه‌ک
تا پڕ پڕێ ،به یه‌که‌وه فرمێسکی ناخ
بۆ گوڵانی هه‌ڵوه‌ریوی عه‌شقه‌که‌ی دوێنێی نێوانمان
ههڵنهڕێژین
تا ئه‌و ده‌مه‌ی له‌ناو یه‌کدا نه‌توێینه‌وه
نه من ده‌سبه‌رداری تۆ بم
نه‌تۆش ئه‌ی یار.تاران
16ی خه‌رمانانی 2709 ی کوردی