
گفتووگۆ له‌گه‌ڵ شه‌رمین که‌ریم ….. ئاماده‌کردنی: دیاری محه‌مه‌د
شه‌رمین كه‌ریم/به‌رێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن له نووسینگه‌ی وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری ژنان و ئافره‌تان/كوردستان-
دیاری محمدپ//زۆرینه‌ی كاندیده ژنه‌كانی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان هه‌مان ئه‌و ژنان كهلهڕێكخراوهكان كاریان ده‌كرد؟به‌ڕای تۆ په‌رله‌مانیش ناكه‌ن به‌ڕێكخراوه‌كانی خۆیان؟
و//هه‌ر له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی و ده‌ست به‌كار بوونی یه‌كه‌م كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا ئه‌و قۆناغه كه به‌ره‌و كابینه‌ی شه‌شه‌م هه‌نگاو دهنیًین ژنان به‌شداربوونه له هه‌موو خوله‌كانی په‌رله‌مان , به‌ڵام ئه‌بێ باس له‌وه بكرێ كه تاچه‌ند ئه‌و په‌رله‌مانتاره ژنانه ئاكتیڤ بوونه له كاركردنیان بۆ توێژی ژن و تا چه‌ند توانیویانه ده‌نگی ژن بگه‌یه‌نن به‌و مانایه‌ی كه ئه‌وان له ناو په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تی ژن ده‌كه‌ن , من پێم وایه له هه‌رپێنج خولی رابردووی په‌رله‌مان نه‌توانرا ئه‌و ده‌نگه وه‌كو خۆی بگه‌یه‌نرێت ,به‌ڵام گه‌شبینم بۆ كابینه‌ی داهاتوو چونكه ئه‌وانه‌ی كاندید كراون راسته هه‌ندێكیان ئه‌وانه‌ن كه له رێكخراوه‌كان كاریان كردوه زۆریشیان له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتوویی هه‌ڵبژێردراون .ئه‌وانه‌ی كه له رێكخراوه‌كانیش كاریان كردوه مه‌رج نیه هه‌مووی شیاوی پۆست بوو بێت بهلًَكو ئه‌وانه‌ی كاندید كراون زیاتر شاره‌زاو هه‌ڵقوڵاوی مهسهلهكهن .پ//به‌بڕوای تۆ ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌ئیسلامی و عه‌لمانیه‌وه هۆكاری دروستكردنی كێشه‌ی ژنانه یاخود هه‌وڵ ده‌دات بۆ چاره‌سه‌ر؟
و// كێشه‌ی ژن كێشه‌یه‌ك نیه تایبه‌ت بێت به هه‌رێمێك یان وڵاتێك له هه‌موو كونجێكی ئه‌و دنیایه شتێك هه‌یه به ناوی كێشه‌كانی ژنان به‌ڵام هه‌ر ده‌ڤه‌رێك جۆری كێشه‌كه‌ی جیاوازه و چاره‌سه‌ریشی تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه , پێم وایه تێروانینه‌كان له نێوانیان دا وه‌ك یه‌كن له به‌رامبه‌ر پرسی ژن ,له زۆر بابه‌ته‌كانی نێو په‌رله‌مان ئه‌وانه‌ی ووت‌و وێژی له سه‌ر كرا ئه‌گه‌ر علمانیه‌كان ده‌نگیان به یاسایه‌كی سه‌رده‌میانه‌ی باری كه‌سێتی بدابا ئه‌وا ده‌یانتوانی بیروێنن ,به‌ڵام لێره‌دا له‌گه‌ڵ ئیسلامیه‌كان هاوڕا بوون بۆیه پرسه‌كان وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه.
پ//شه‌رمین خان دوعاخان شه‌هیدكرا له‌كاتی خۆی قسه‌ی زۆر له‌باره‌وه كرا،به‌ڵام ڕۆژانه ده‌یان دوعا ده‌بنه قوربانی؟بۆچی ژنان نه‌یانتوانیوه هیچ فشارێك دروست بكه‌ن؟
ئێمه ناتوانین بڵێین لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تایبه‌ت به ژن كاریان بۆ توێژی ژن نه‌كردووه , به‌ڵكو كاریان كردووه به‌ڵام جۆری كاركردنه‌كان كاریگه‌ر نه‌بوونه تا بتوانرێ كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆ دروست بكات و ببێته هۆی دروست بوونی فشار ,راسته رۆژانه گوێمان له ڕووداوی دڵته‌زێن ده‌بێت سه‌باره‌ت به ژن به‌ڵام من هه‌موو ئه‌و ئه‌نجامدانی تاوان و كاره ساتانه ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ دوو هۆكاری سه‌ره‌كی, یه‌كه‌میان گه‌وره و ئه‌ویتریان بچوكتر. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كورد له باشووری كوردستان زیاتر نزیكتره له هزر و مۆرالی خێله‌كی و ژنانیش له‌م هزردهدا به مرۆڤی پله دوو سه‌یری لێوه ده‌كرێت. ئه‌وانه‌ی له ته‌لاری په‌رله‌مانیش له‌سه‌ر مێز و كورسییه قه‌به‌كان دانیشتوون نوێنه‌ری ئه‌و سه‌ركردانه‌ن بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی تێروانینی ئه‌وان, ئه‌وه گه‌وره‌كه‌یانه, هۆكاره بچوكترهكهش قبول نه‌كردنی یهكترو تێنه‌گه‌یشتن له یه‌كتر له نێو بازنه‌ی خێزانی كورده‌واریدا,جا ئه‌و له یه‌كتر تێ نه‌گه‌یشتنه له نێوان ژن و مێرد بێ یاخود له نێوان ئه‌ندامانی خێزان یان هه‌ر تاكێكی كۆمه‌ڵ بێت . ئه‌وه‌ی گرنگه كاری له‌سه‌ر بكرێت بانگه‌شه‌ی پرۆگرامی هۆشیارییه ,هه‌ر له قۆناغی ساوایی تا ده‌گاته دوا قۆناغی بێ ئومێدی پێویسته له‌سه‌ر لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار هۆشیاری بكات به منهجێكی به‌رده‌وام ئه‌گه‌ر هۆشیاری به‌رده‌وام بێت كاره‌ساتیش ڕوو له كه‌مبوون ده‌كات.
پ//باشه من له‌به‌ڕێزتان ده‌پرسم بۆچی ژنانی كوردستان دژی فره ژنین؟بۆچی حه‌زده‌كه‌ن ژیانی هاوبه‌ش بۆ خۆیان دروست بكه‌ن به‌ڵام حه‌زیان له‌وه نیه كههاو ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی ئه‌ویش كه‌به‌وه ڕازیه كهببێت به‌ژنی دووه‌میش به‌ڵام ئه‌و ڕێگری لێده‌كات؟ئه‌مه هۆكاره‌كه‌ی چیه؟
وو//,فره‌ژنی هه‌ر له كۆنه‌وه بوونی هه‌یه وتا ئێستاش بوونی هه‌ر ماوه ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانی كوردستان نه‌یتوانی كار له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی بكات, هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه كار بۆ ژن ده‌كه‌ن ویستیان بنه‌بری بكه‌ن به‌ڵام نه‌یانتوانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بمانه‌وێ یان نه‌مانه‌وێ ئێمه كۆمه‌ڵگاكه‌مان كۆمه‌ڵگایه‌كی پیاو سالاریه زیاتر به‌رژه‌وه‌ندی پیاو كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت ,به‌داخه‌وه كابینه‌ی پێشوو كه ژنهكانیشمان ده‌نگیان به فره‌ژنی دا جا بۆ هه‌ر خه‌تای پیاو بگرین. خۆ ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه‌ش به غه‌ریزه‌وه ببه‌ستینه‌وه, ئه‌وه هه‌ردووكیان هه‌ڵگری ئه‌و ئاره‌زووه‌ن, بۆیه ره‌وتی باوكسالاریش ره‌وتێكی شوومه چونكه هه‌ڵگری ئه‌و مۆراله چه‌قبه‌ستووه‌یه كه له دیدی ئه‌و غه‌ریزه‌وه ده‌روانێته ژن, كه‌چی ره‌گه‌زی مێ زۆر له‌وه به به‌هاتره.پ//ئایا كاری وه‌زاره‌تی ئێوه ته‌نیا بریتیه له‌خه‌ڵاتكردنی نوسه‌رێك یان توێژه‌رێك كه‌له‌باره‌ی ژنانه‌وه ڕاپۆرتێكی نوسی بێت؟
پێش هه‌موو شتێك ئێمه وه‌زاره‌ت نین // له كابینه‌ی پێنجه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم جگه له وه‌زیری وه‌زاره‌ته كاراكان(فعال), ده‌سته‌یه‌ك وه‌زیری هه‌رێمیش هه‌ن كه ته‌نها له چوار چێوه‌ی نووسینگه‌یه‌ك كاره‌كانی خۆیان به‌رێوه ده‌به‌ن. ئه‌مانه وه‌زیرانی هه‌رێمن (وزیر بلا وزاره), هی ئێمه‌ش نووسینگه‌ی وه‌زیری هه‌رێمه بۆ كاروباری ژنان و ئافره‌تان و سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانین, كاری ئێمه زیاتر به دواداچوون و جێ به جێكردنه ,ئێمه بوودجه‌یه‌كی تهرخانكراومان نیه بۆنووسینگهكهمان تا خه‌ڵات ببه‌خشین ته‌نیا له رۆژی جیهانی ژنان( 8ی مارس) نه‌بێت كه چه‌ند دیاریه‌كی رهمزیمان دابه‌شی سه‌ر ئه‌و ژنانه كرد كه به ڕه‌نجی ماندووبوونی خۆیان ماڵ و مناڵه‌كانیان په‌روه‌رده ده‌كه‌ن ئه‌ویش (UN) هاوكاری ماددی ئێمه‌ی كرد, ئه‌گینا كاری ئێمه وه‌كو نووسینگه‌ی وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری ژنان و ئافره‌تان به دوا داچون ئه‌كه‌ین بۆسه‌رجه‌م ئه‌و كاروبارانه‌ی كه تایبه‌تن به توێژی ژن له هه‌رێمی كوردستان , هه‌روه‌ها كۆڕ‌و سیمینار بۆ شوێنه دوور ده‌سته‌كان و گه‌ره‌كه میللیه‌كان ,چاره‌سه‌ری رێژه‌یه‌كی زۆری كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به رێگه‌ی یاسایی,جگه له ئه‌وه‌ش ئێمه هێلی گه‌رممان هه‌یه له ناو نووسینگه كه هه‌فتانه 2-3 رۆژ ته‌رخان ده‌كه‌ین بۆ گوێ گرتن له سكاڵای خێزانه‌كان, چه‌ندین پرۆژه‌مان پێش كه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كردووه كه تایبه‌تن به كاروباری ژنان ,وه چه‌ندین حاڵاتی هه‌ژاریمان چاره‌سه‌ر كردووه ئه‌مانه به‌شێكی كه‌من له چالاكیه‌كانمان ئه‌گه‌ر به ووردی باسی بكه‌ین رٍهنگه كاتیكی زۆری بوێت و‌ئێستا ئێمه كار له‌سه‌ر یه‌كسانی ره‌گه‌زی(جێنده‌ر) ده‌كه‌ین له ناو هه‌ر وه‌زاره‌تێك نوێنه‌رێكی ره‌گه‌زی مێینه‌مان هه‌یه و قۆناغ به قۆناغ به بابه‌تی گرنگتر‌و پڕبه‌ها تر په‌ره به هۆشیاری جینده‌ری ده‌ده‌ین .*وه‌كو ژنێكی كورد زۆربه‌ی لیست و قه‌واره‌كانی به‌شداری ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان به‌ڵێنی جۆراو جۆریان به‌ژنان دا پێت وایه هیچی جێبه‌جێبكرێت؟
جێ به جێ كردنی ئه‌و به‌ڵێن و په‌یمانانه‌ی كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره بۆ خه‌ڵكی سته‌م دیده‌ی كوردستان خرانه ڕوو و ئه‌گه‌ر له كابینه‌ی داهاتوو به پێی ته‌علیماته‌كانیان یان به پێی په‌یره‌و پرۆگرامه‌كانیان بیهێننه جێ به جێ كردن ئه‌وا من له‌و باوه‌ره‌دام كه ژنی كورد له‌و قۆناغه‌دا زیاتر هه‌ست به بوونی خۆی ده‌كات چونكه له كابینه‌ی داهاتوو زۆر یاسا هه‌یه تایبه‌تن به ژیان و گوزه‌رانی ژن كه زۆر پێویستن جێ به جێ بكرێن ,خۆ ئه‌گه‌ر جێ به جێ نه‌كرێن ئه‌وا من له‌و میمبه‌ره‌وه ده‌ڵێم ئه‌و كاته زۆر گرنگه كه ژنانیش هه‌ڵوێستی خۆیان وه‌ربگرن و ئیتر نه‌بنه مایه‌ی ئه‌وه‌ی گیرۆده‌ی ده‌ستی لیست و قه‌واره‌كان بن و له پێناو به‌دی هێنانی خه‌ونه به‌تاڵه‌كانی ئه‌وان هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنرێن .*شه‌رمین خان دیارده‌ی له‌شفرۆشی خه‌ریكه ده‌بێته خو و نه‌ریت؟
1)كاری ئێوه وه‌كو وه‌زاره‌ت چی بووه بۆ بنه‌بڕكردنی؟
2)هه‌ولتان داوه خولی هوشیاری بكه‌نه‌وه له‌سه‌رانسه‌ری كوردستان دا؟
دیارده‌ی له‌ش فرۆشی دیارده‌یه‌كه له سه‌رانسه‌ری دونیادا بوونی هه‌یه ,هۆكاری ته‌شه‌نه‌كردن یان بڵاوبونه‌وه‌ی و بوونی به نه‌ریت, به پله یه‌ك دهگهریًتهوه بۆخراپی باری ئابووری ,جا ئه‌و خراپی باری ئابووریه چ له لایه‌ن ووڵات یان ده‌سه‌ڵاته‌وه بێت یان له‌لایه‌ن خێزانه‌وه, من پێم وایه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات ببێته بابه گه‌وره‌ی میلله‌ت و به چاوی یه‌كسانی له هاونیشتیمانیانی خۆی بڕوانێ مافه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی جێبه‌جێبكات ئه‌و دیاریده‌یه‌ش به‌و شێوه‌یه ته‌شه‌نه ناكات, به‌ڵام له كۆمه‌لگای ئێمه‌دا نادادوهرییهكی زۆر هه‌یه. ئیشی حكومه‌ت ته‌نها قیرتاوكردنی جاده وبان نیه به قه‌د ئه‌وه‌ی شیكردنه‌وه‌ی سروشتی خێزانه‌كان بكات و توێژینه‌وه‌ی وردی له‌سه‌ردا بكات , بۆ نموونه توێژینه‌وه‌كردن له‌سه‌ر زۆربوونی كچانی قه‌یره. ئه‌وه كاری كچانی قه‌یره نیه له‌و قۆناغه‌دا به‌و توێژینه‌وه‌یه هه‌ڵبستن , به‌ڵكو حكومه‌ته كه پرۆژه‌ی پێدرا له‌سه‌رییه‌تی جێبه‌جێیبكات. كوا كابینه‌ی پێنچه‌م خۆی له‌قه‌ره‌ی ئه‌و توێژینه‌وانه‌دا؟ نه‌خێر.ئه‌مه له لایه‌ك ,له‌لایه‌كی تر ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری ژنان و ئافره‌تان خولی هۆشیاری كردنه‌وه‌مان به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی تایبه‌تن به توێژی ژن به‌رده‌وامه ته‌نانه‌ت خودی وه‌زیری كاروباری ژنان خۆی زۆربه‌ی زۆری بابه‌ته‌كانی هۆشیاری بۆ ئاماده بوان شی ده‌كاته‌وه.
, كۆتا پرسیار لهبهڕێزتانی بكه‌م ئه‌وه‌یه بۆچی وه‌زاره‌تی ئێوه هیچ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی نیه له‌پارێزگاكانی تری كوردستان یان له‌قه‌زا و ناحیه‌كان خۆ زۆربه‌ی كێشه‌كان له‌قه‌زا و ناحیه‌كانن؟
ئاواتی هه‌ره‌گه‌وره‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه كه ببین به وه‌زاره‌تێكی كارا,هه‌رچه‌نده ئێستاش به گوێره‌ی ئه‌و هه‌موو كه‌موكوڕیانه‌ی كه هه‌مانه زۆریش كارایین ,به‌ڵام ئه‌و كات كاراتر ده‌بین و زیاتر ده‌پرژێینه ناو كاره‌كان,نه‌خێر ئێمه جگه له‌و نووسینگه‌یه‌ی كه له هه‌ولێر هه‌مانه له هیچ شوێنی تری ناوچه‌كانی كوردستان نووسینگه یان به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان نیه راسته زۆرینه‌ی كێشه‌كان له ناوچه دوور دهستهكانن به‌ڵام ئێمه هه‌ر هه‌وڵی خۆمان داوه ئه‌گه‌ر زوو زووش نه‌چین ئه‌وا ماوه ماوه سه‌ردانیان ده‌كه‌ین و له رێگای لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كان و رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به ژنانه‌وه هه‌واڵمان پێ ده‌گات .