
دیمانه له‌گه‌ڵ هیشام ئاکره‌یی
له‌به‌رخاتری خالیدی خوله سوور، گۆڕان نه‌یهێشت رێكخراوه‌كه به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌ربكات
هیشام ئاكره‌یی:زۆر له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕیی چاك یان ته‌سلیمی گۆڕان بوون،یان وازده‌هێن
تادێت كێشه‌كانی ناوه‌ندی چاك زیاتر سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، تادێت ئه‌ندامه بێلایه‌نه‌كانی ئه‌م رێكخراوه له‌لایه‌ن لایه‌نی زاڵبووی ئه‌م ریكخراوه‌وه دژایه‌تی ده‌كرێن، بۆیه به‌ناچاری نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. ئه‌م ڕیکخراوه له ڕووی داراییه‌وه زۆر لاوازن ، له‌بۆنه‌یه‌كیاندا به‌باشی هه‌ست به‌وه‌كرا كه‌رێكخراوه‌كه له‌پاڵپشتی پ ک ک دایه، به‌لام به‌و پێیه‌ی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م ریكخراوه كوردی كوردستانی عیراقن، بۆیه له ژێر کاریگه‌ری لیستی گۆڕانن، کار بۆ سیاسه‌تی ئه‌وان ده‌که‌ن . له‌درێژه‌ی ئه‌و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یه‌شدا كه ئه‌ندامه سه‌ربه‌خۆكانی گرتووه‌ته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه لێپرسراوی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی چاك- كوردوساید، له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه‌پێشووتریش چه‌ند كه‌سێكی دیكه له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه، بۆ زانیاریی زیاتری خوێنه‌ران، كوردستانی نوێ ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ هیشام ئاكره‌یی ئه‌نجامدا:
وێنه‌كانی یادی هه‌ڵه‌بجه له‌به‌ریتانیا هه‌ڵكه‌وتێك بوو
*له‌ده‌ست له‌كه‌ركێشانه‌وه‌كه‌تدا نووسیوته نزیكه‌ی دوو مانگه ده‌ستت له‌كار كێشاوه‌ته‌وه بۆچی ئێستا راتگه‌یاند؟ مه‌ی خواردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی چاك له‌به‌ریتانیا له‌یادی هه‌ڵه‌بجه‌دا تاچه‌ند هۆكاربوو كه‌رایبگه‌یه‌نیت؟
-چاوه‌ڕێكردنم بۆ ئه‌و دوو مانگه زیاتر بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌چه‌ند هاوڕێیه‌ك ده‌یانویست كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ن. به‌لام به‌داخه‌وه له‌هه‌وڵه‌كه‌دا سه‌رنه‌كه‌وتن. منیش وه‌ك به‌رپرسیارێتییه‌كی مێژوویی به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمم زانی ئه‌وه به‌جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌م رابگه‌یه‌نم، چونكه ئێمه رێكخراوێكی جه‌ماوه‌ربی بووین، مه‌سه‌له‌ی بلاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی یادی هه‌ڵه‌بجه له‌به‌ریتانیا زیاتر هه‌ڵكه‌وت بوو.*هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ت گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ كۆمه‌ڵیك هۆكاری ترسناك، ده‌كرێت ئه‌م هۆكارانه ئاشكرابكه‌ن؟
-هۆكاره ترسناكه‌كان زۆرن، بۆ نموونه:
أ-له‌م ماوه‌یه‌دا زۆربه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئه‌و رێكخراوه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسی به‌كاریان ده‌هێنن. راسته هه‌ر ئه‌ندامێك بۆی هه‌یه په‌یوه‌ندیی به‌هه‌ر رێكخراوێكه‌وه هه‌بێت، به‌لام نابێت ئه‌و رێكخراوه بۆ لایه‌نێكی سیاسی كاربكات. پێش ئێستا زۆر لایه‌ن هه‌وڵیانداوه ده‌ست به‌سه‌ر رێكخراوی چاكدا بگرن، یان تێكیبده‌ن، به‌لام به‌و رادده‌یه سه‌رنه‌كه‌وتن.
له‌ناو چاكدا سیخوڕی لایه‌نه‌كانی تێدایه
ب-ئه‌وه ئاشكرابوو كه‌به‌شێكی زۆر له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی رێكخراوه‌كه نهێنییه‌كانی رێكخراوه‌یی خۆیان به‌لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌ده‌ن، كه‌ئه‌وه‌ش بۆخۆی كارێكی ترسناكه. بۆنموونه له‌نامه‌یه‌كدا به‌نده بۆ ده‌سته‌ی كارگێڕی رای خۆمم ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌كێشه‌یه‌ك له‌به‌لجیكا به‌لام ئه‌و رایه‌ی من له‌لایه‌ن لایه‌نێكه‌وه پێم گه‌یشته‌وه. كه‌واته له‌ناو ده‌سته‌ی كارگێڕیدا رای من به‌و حزبه گه‌یشتووه‌ته‌وه.
له‌م ماوه‌یه‌دا پرۆتۆكۆڵی كۆبۆنه‌وه‌كانمان به‌رێگایه‌كی تره‌وه بۆ هاتووه‌و هه‌ر هه‌ڵوێستێك دژبه لایه‌نێكی سیاسی وه‌رگیرابێت، به‌و لایه‌نه گه‌یشتووه. هه‌ربۆیه‌ش به‌م دواییه لایه‌نێكی سیاسی كه‌ده‌ستی بالای هه‌بوو له‌ناوه‌ندی چاكدا، پلانی دانابوو بۆ دژایه‌تیكردنی هه‌ركه‌سێك كه‌نایه‌وێت ناوه‌ندی چاك هاوكاریی ئه‌و لایه‌نه سیاسییه بكات. لێره‌دا له‌وانه‌یه هه‌ندێك كه‌س بڵێن بۆ ناوی ئه‌و لایه‌نانه ناهێنێت. به‌ڕاستی ناوهێنانی لایه‌نه‌كان گرنگ نییه، چونكه بۆ هیچ رێكخراوێك نییه رێگا بدات ببێته پاشكۆ بۆ لایه‌نێكی سیاسی، ئێتر ئه‌و لایه‌نه پارتی بێت یان یه‌كێتی یان په‌كه‌كه یان هه‌ر لایه‌نێكی تر بێت. بۆ مێژوو ده‌ڵێم هیچ كاتێك نه‌ڕێكخراوه‌كانی با‌کووری كوردستان و نه‌هی ڕۆژهه‌لاتی كوردستان هه‌وڵیان نه‌داوه ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌م رێكخراوه‌دا بگرن. كاری ده‌ست به‌سه‌راگرتن له باشووری كوردستان-وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
جـ-له‌م دواییه‌دا له‌به‌ر ده‌ستوه‌ردانی حزبایه‌تی، ناوه‌ندی چاك گه‌یشته ئاستێك كه‌نه‌یده‌توانی به‌قسه‌ش كاره‌كانی ئه‌نجامبدات. له‌وانه‌یه ئاگاتان لێبێت ناوه‌ندی چاك به‌یاننامه‌یه‌كی بلاوكرده‌وه سه‌باره‌ت به‌دروستكردنی لیستی ڕه‌ش بۆ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی خۆیان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌پاڵێون و ده‌ستیان له‌ئه‌نفال و شه‌ڕی ناخۆو ژن كوژیدا هه‌بووه،
چاك نه‌یتوانی لیستی ئه‌نفالچییه‌كان بلاوبكاته‌وه
ناوه‌ندی چاك نه‌یتوانی ئه‌و لیسته بلاوبكاته‌وه، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی ناچار نه‌بێت ناوی كه‌سێكی دیاریكراو یان چه‌ند كه‌سانێك له‌و لیسته‌یه‌دا بلاوبكاته‌وه. ئه‌مه‌ش واتای چاوپۆشینه له‌تاوانه‌كان و به‌جیاسه‌یركردنه بۆ خه‌ڵكانی تاوانبار.*له‌ده‌نگی سه‌ربه‌خۆ كه‌به‌ڕێزت سه‌رپه‌رشتیاریت باس له‌زاڵبوونی لیستی گۆرانت كردووه به‌سه‌ر هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی رێكخراوه‌كه‌دا به‌ر له‌راگه‌یاندنی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ت، ده‌كرێت بڵێن زاڵبوونی ئه‌وانیش جۆرێكه له‌بێلایه‌نی؟
-ده‌زانم ناكۆكی سیاسی له‌نێوان گۆڕان و یه‌كێتیدا هه‌یه، به‌لام ئه‌وه واتای ئه‌وه‌نییه راستییه‌كان نه‌وترێن. پێش ئێستا زۆر لایه‌ن هه‌وڵیانداوه كاربكه‌نه سه‌ر چالاكییه‌كان و رێڕه‌وی ناوه‌ندی چاك، به‌لام سه‌ركه‌وتنێكی ئه‌وتوویان به‌ده‌ست نه‌هێناوه. زۆركه‌س له‌ناوه‌ندی چاكدا هه‌بوون كه‌تا پێش چه‌ند مانگێك به‌ناوی كه‌سانی بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆوه كاریان ده‌كرد، به‌لام له‌دوای ده‌ركه‌وتنی گۆڕان، به‌شێك له‌وكه‌سانه په‌یوه‌ندییان به‌گۆڕانه‌وه كرد، ئیتر چ به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرابێت، یان به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی، ئه‌م رووداوه به‌لانسی هێزی سه‌ربه‌خۆی له‌ناو ناوه‌ندی چاكدا تێكدا. كێشه‌كه له‌وه‌شدا نه‌وه‌ستا به‌ڵكو هه‌وڵدرا دژایه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ش بكه‌ن كه‌دژی هێنانی ده‌سه‌لاتی حزبین بۆ ناو ناوه‌ندی چاك. كێشه‌یه‌كی دیكه هه‌یه كه‌ئه‌ویش ئه‌وه‌یه تائێستا ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌گۆڕانه‌وه هه‌یه نه‌خۆیان به‌حزب داده‌نێن و نه‌ئاماده‌شن به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا دان به‌وه‌دا بنێن كه‌سه‌ر به‌لیستی گۆڕانن، له‌لایه‌كی تریشه‌وه رێگربوون كه‌مامه‌ڵه له‌سه‌ر هه‌مان پرنسیپ له‌كه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان و ئیسلامییه‌كاندا بكرێت. تاوانبار تاوانباره له‌ناو هه‌ر حزبێكدا بێت.
ئه‌وه‌ی ئێستا دژایه‌تی ده‌ستێوه‌ردانی لایه‌نه‌كان بكات چه‌ندین تۆمه‌تی دواده‌خه‌ن
*پێت وایه ئه‌م زاڵبوونه به‌به‌رنامه بێت؟
-پێموایه ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه‌سیاسه‌تم كردووه‌و پاشان چاودێری سیاسی بووم و هاوكات له‌كاری رۆژنامه‌وانیشدا كارمكردووه، ئه‌و هه‌موو شاره‌زاییه‌م بایی ئه‌وه‌یه كه‌بزانم رووداوه‌كان و دیارده‌كان چۆنن. بۆیه ده‌ڵێم به‌ڵێ هه‌ر هه‌نگاوێك نراوه به‌به‌رنامه بووه. له‌دوای ده‌ركه‌وتنی باڵی ره‌گ به‌شێوه‌یه‌كی تر لایه‌نگرانیان هاتنه ناو ناوه‌ندی چاكه‌وه‌و ئه‌و رێكخراوه بۆ مه‌به‌ستی حزبایه‌تی به‌كارهێنرا. ئه‌وه‌ی دژی ئه‌م دیارده‌یه‌ش بووه‌ستێت هه‌زاران تاوانی بۆ دروستده‌كه‌ن.
*ده‌كرێت بڵێین ئه‌م هۆكارانه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا ناوه‌ندی چاك به‌هه‌ردوو باڵه‌كه‌یه‌وه ناچالاك بێت كه‌وه‌ك به‌ڕێزتان پێشووتر ئاماژه‌تان پێكرد ته‌نیا راگه‌یاندنی ماوه؟
-نه‌ك ته‌نیا ئه‌وه، به‌ڵكو چه‌ندین ئه‌ندامی ده‌سته‌ی بالا‌و به‌رپرسیارانی ولاتان و ئه‌نجومه‌نیش وازیانهێناوه‌و ده‌ستیان له‌كاركیشاوه‌ته‌وه. هیچ كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ ئاماده‌نییه ببێته پاشكۆی لایه‌نێكی سیاسی، یان چه‌ند كه‌سانێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان به‌كاریبهێنن. ئه‌گه‌ر بمه‌وێت كاری سیاسی بكه‌م په‌یوه‌ندیی به‌و لایه‌نه‌وه ده‌كه‌م كه پێم باشه. پێم وایه بیرۆكه‌ی ناوه‌ندی چاك پێویستیه‌كی میژووییه‌و هه‌ركه‌سێك سیاسه‌ت (به‌واتای حزبایه‌تی) به‌قوربانیانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌وه بكات تاوانباره، چونكه قوربانیانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه سه‌ر به‌هه‌موو بیروباوه‌ڕێكن. یه‌كێتی، پارتی، كۆمۆنیست، ئیسلامی و كۆمه‌ڵه‌ی ڕنجده‌ران و كه‌سانی سه‌ربه‌خۆشی تێدایه، بۆیه نابێت هه‌ر رێكخراوێك به‌رگریی له‌مافه‌كانی ئه‌نفالكراوه‌كان و هه‌ڵه‌بجه بكات سه‌ر به‌لایه‌نێكی سیاسی و حزبێكی دیاریكراوبێت.
دوو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی و لێپرسراوی راگه‌یاندنه‌كه‌ی چاك نه‌یانتوانی به‌ناوی رێكخراوه‌كه‌وه به‌یاننامه ده‌ربكه‌ن
*له‌ڕابردوودا (3) نووسه‌ر كه لێپرسراون له‌چاك به‌یانێكیان بلاوكرده‌وه كه داواكرابوو لیستی گۆڕان جاش و ئه‌نفالچییه‌كان له‌خۆیان كۆنه‌كه‌نه‌وه، پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه بۆ سه‌رجه‌م به‌یانه‌كانی تریان به‌ناوی چاكه‌وه بووه، به‌لام ئه‌و به‌یاننامه‌یه به‌ناوی (3) نووسه‌ربوو، ئه‌م هۆكاره بۆچی ده‌گه‌ڕێنییه‌وه، به‌تایبه‌ت یه‌كێكیان خۆی یه‌رپرسی كه‌یسیسه‌رۆك جاش‌و ئه‌نفالچییه‌كان بوو له‌ناوه‌ندی چاك، به‌لام به‌ناوی چاك ده‌رنه‌كراو له‌مه‌سه‌له‌ی خالیدی خوله‌سووردا هه‌ڵوێستی روونیان نه‌بوو وه‌ك رێكخراو؟
-هه‌رچه‌نده ئه‌و كێشه‌یه له‌دوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م بوو، به‌لام ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته گومانلێكراوه‌ی ناوه‌ندی چاك- كوردوساید وایكرد دڵنیاییه‌ك دروست بێت كه‌ئیتر ئه‌و رێكخراوه ناتوانێت دژ به‌ئه‌نفالچییه‌كان كاربكات و زیاتر به‌دوای ئه‌و ئه‌نالفالچییانه ده‌گه‌ڕێت كه له‌ناو حزبه‌كانی تردا كارده‌كه‌ن. چۆن 3 ئه‌ندامی رێكخراوێك كه‌دوواینیان له‌ده‌سته‌ی كارگێڕیدان و یه‌كێكیان به‌رپرسیاری راگه‌یاندنی ناوه‌ندی چاكه به‌یاننامه‌یه‌ك به‌ناوی خۆیانه‌وه ده‌رده‌كه‌ن، به‌لام وه‌ك ڕێكخراو هه‌ڵوێستیان نابێت؟ ئه‌و به‌یاننامه‌یه واتای ئه‌وه بوو كه‌ناوه‌ندی چاك وه‌ك رێكخراو ناتوانێت خالیدی خوله سوور به‌دادگایی بدات. هه‌روه‌ها واتای ئه‌وه‌یه ئیراده‌ی ناوه‌ندی چاك له‌ده‌ستی كاك عه‌لییدا نه‌ماوه، بۆیه ناچاربوو وه‌ك شه‌خس ئه‌و كاره بكات. دیان به‌ڵگه له‌سه‌ر خالیدی خوله‌سوور كۆكردووه‌ته‌وه، به‌لام سكالا له‌دژی تۆمار ناكه‌ن. كه‌واته بڕیاره‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای سیاسی ده‌درێن. ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆ نابێت حه‌قی به‌سه‌ر ئه‌وه‌وه هه‌بێت تاوانبار سه‌ر به‌پارتییه یان یه‌كێتی یان گۆڕان. تاوانبار تاوانباره‌و ته‌واو. ئه‌وانه له‌رووی یاساییه‌وه هێشتا گۆمانلێكراون نه‌ك مودان، ئه‌وه دادگایه كه‌بڕیار ده‌دات كه‌كه‌سێك تاوانباره یان یان تاوانكارو مودان نه‌ك ناوه‌ندی چاك.
*پێتوایه عه‌لی مه‌حمود وه‌ك به‌ڕێزتان نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌ناوه‌نده‌كه خه‌ریكه بێلایه‌نی له‌ده‌ست ده‌دات، یاخوود كه‌خۆی دامه‌زرینه‌ری بووه ده‌ستی له‌م ریكخراوه نابیته‌وه‌و نایه‌وێت دان به‌و واقیعه‌دا بنێت؟
-پێموایه كاك عه‌لی زۆر شت ده‌زانێت، به‌لام ناتوانێت، هه‌ربۆیه‌ش په‌نای بۆ به‌یاننامه‌ی شه‌خسی بردووه. چه‌ند كه‌سێك له‌پشته‌وه هانیده‌ده‌ن و زۆرێك له‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕیش وازیانهێناوه‌و خودی كاك عه‌لی به‌شێوازێك كارده‌كات كه‌هه‌ڵوێستی ئاشكرای نییه‌و ته‌سلیمی ئه‌مری واقیع بووه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م باسه‌ش كوردستانی نوێ په‌یوه‌ندیكرد به‌به‌ڕیز عه‌لی مه‌حمود ئه‌ندامی كارگێڕی كوردۆ ساید، به‌لام ناوبراو وتی پێمخۆشه پرسیاره‌كانم بۆ بنێرن به‌یانی وه‌لام ده‌نێرمه‌وه بۆیه له 8 ی 9 پرسیاره‌کانمان ئاڕاسته کرد دوای دواكه‌وتنی به‌ڵێنیدا وه‌ڵامه‌کان بنێریته‌وه، به‌لام رۆژی شه‌ممه پێی ڕاگه‌یاندین كه‌نایه‌وێت له‌وباره‌یه‌وه بدوێت و ته‌داخولبكات و وتی به‌لام كێشه‌ی سیاسی نییه له‌چاك، هه‌مووی كێشه‌ی ده‌سه‌لاته‌و هیچی تر.