
به‌رسیڤێکی ناچارانه بۆ کاک هیشام ئاکره‌یی ….. گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی
بوون به ئه‌ندام یا وازهێنان له هه‌ر حیزب و رێکخراویک و کۆمه‌ڵه‌یه‌کدا مه‌سه‌له‌یه‌کی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه و په‌یوه‌سته به‌خواست و ویستی که‌سه‌کانه‌وه.
له کۆمه‌ڵگه شارستانیه‌کاندا ئه‌و که‌سانه‌ی وازده‌هێنن یان جیا ده‌بنه‌وه زۆر به‌هێمنی و بێ کێشه‌و دوورله درووست‌کردنی تۆمه‌ت وسوکایه‌تی و بێڕێزی گومان ره‌فتار ده‌که‌ن ، به‌م جۆره‌ش ڕێز له خۆیان و له رابردووی خۆیان ده‌گرن. لێ له کۆمه‌ڵگه دواکه‌وتوه‌کاندا به تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی نیوهڕاستدا به ده‌گمه‌ن وازهێنان یا کشانه‌وه به شێوازێکی شارستانی رووده‌دات،زۆر جار که‌سی ده‌ست له‌کارکێشاوه هه‌مووی توانای خۆی خستوه‌ته کار بۆ لاوازکردن وناشیرینکردنی ئه‌و حیزبه یا ئه‌و ڕیکخراوه‌ی کاری تیداکردووه ، به‌مه‌ش نه‌ک هه‌ر مێژووی ریکخراوه‌که به‌ڵکه مێژووی تێکۆشانی خۆشی شێواندووه.{باس له حیزب و ڕێخراوێک نیه که خۆی گه‌نده‌ڵ و نادیموکراتیه}.
چاودێری کۆردۆ ساید / چاک به‌ر له 7 سال وه‌ک ڕێخراوێکی کاراو بوێر ، به میتۆدی نوێوه هاته نێو گۆره‌پانی خه‌باته‌وه، بووه هه‌ڵگری بارێکی گران و پر کێشه ، ئه‌ویش کارکردن بوو له بواری جینۆسایدی میلله‌ته‌که‌ماندا . له ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا زنجیره‌یه‌ک کاری سودمه‌ندو گرنگی ئه‌نجام داوه، که به‌هۆیانه‌وه بۆوه جێگه‌ی متمانه و مایه‌ی ریزو خۆشه‌ویستی خه‌ڵک و ده‌ربڕینی هاوسۆزی به‌رامبه‌ر به‌م ڕیکخراوه.هه‌ر زۆر به‌خێرایش لق و چڵی ڕێکخستنه‌کانی هاوێشت بۆ ده‌ڤه‌رێکی فراوان چ له کوردستان و ج له هه‌نده‌ران. تۆ بڵێی ئه‌و هۆکاره چی بێت له‌نێو ده‌یان و سه‌دان ڕێکخراو ی تری کوردی له‌هه‌نده‌ران و نیشتمان دا ، سه‌رباری ده‌یان کێشه‌و ئاسته‌نگی بۆی ، که‌چی به‌رده‌وام وه‌ک ئه‌ستێره‌یه‌کی دره‌وشاوه ، وهبهبهرههم رۆژ له‌دوای ڕۆژ گه‌شه‌دار تر ده‌بێت !؟
دیاره هیچ ڕێخراوێک بێ کێشه نیه‌و نابێت، بۆیه ئاساییه گه‌ر ئیمه‌ش بڕێک کێشه ڕومان تێبکات ، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کۆمه‌ڵێک هۆ له‌وانه شێوازی کارکردن و جیاوازی ئاستی هوشیاری که‌سه‌کان له تێگه‌شتن و هه‌ندێک جاریش به هه‌ڵه وه‌رگرتنی مه‌سیجه‌کان یا قهلسبوون به ڕه‌خنه و ململانێی تاکه‌کان ،له‌هه‌موشی ئاسته‌م و گرنگتر چاک یه‌که‌م ئه‌زمونی ڕیکخراوه‌یی مه‌ده‌نی کوردیه که هه‌موو ده‌نگ و ره‌نگه جیاوازه‌کانی فیکری وکوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستانه . به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی له ژێر ڕه‌شماڵی چاکدا کۆکردوه‌ته‌وه ئه‌و ئامانجه پیرۆزه‌یه که له پێناویدا خه‌بات ده‌که‌ین، ئه‌ویش کارکردنه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵکوژیانه‌ی که‌به به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌مان دا هاتووه.
کرنگ ئه‌وه‌یه له کاتی سه‌رهه‌ڵدانی هه‌رکێشه‌یه‌کدا که‌سه‌کان هه‌وڵبده‌ن به گیانێکی برایانه چاره‌سه‌ری بکه‌ن ،خۆ گه‌ر به‌ڕای ئه‌ندامێک یا کۆمه‌ڵه ئه‌ندامێک وا هه‌ست بکه‌ن کێشه‌کان گه یشتوونهته بنبه‌ست ئه‌و ده‌مه ئاساییه خۆی یا خۆیان بکێشنه‌وه و له رێخراوێکی دیکه‌دا کار بکات یا ن بۆ ماوه‌یه‌ک پشو بدات .
له‌وه‌ته‌ی چاک درووست بووه به‌ده‌یان ئه‌ندام ڕۆیشتوون و له به‌رامبه‌ریشدا چه‌ندین ئه‌ندامی نوێ هاتوونه‌ته ناویه‌وه ، وه‌چاکیش به‌رده‌وامه له کارووچالاکیدا و به وازهێنانی ئه‌ندامێک یا چه‌ند ئه‌ندامێک نه‌که‌وتوه و ناکه‌وێت ، [که بێگومان وازینانی هه‌ر ئه‌ندامێک نیگه‌رانمان ده‌کات و پێمان ناخۆشه واز ده‌هێنن ]. لێ گرنگه ئه‌وش بڵێم له نێو ئه‌وانه‌ی وازیان هێناوه که‌مترینی بۆته مایه‌ی سه‌رئێشه بۆمان ، خۆشبه‌ختانه زۆربه‌یان به‌ڕێزه‌وه چاکیان جێهێشتوه که‌به‌شێکیان دواتر هاتونه‌ته‌وه.وه‌ک به‌ڕیزت ماوه‌یه‌ک دابرای دواتر هاتیه‌وه.
به‌داخه‌وه شێوازی وازهێنانه‌که‌ی کاک هیشام ئاکره‌یی به‌و جۆره نه‌بوو ، که‌من چاوه‌ڕێم ده‌کردو خۆیشی زۆر جار گفتی پێم دا ، که گه‌ر وازبهێنێت به هێمنی وازده‌هێنێت وهه‌رگیز له میدیاکادا نامه‌ی ده‌ست له‌کار کشانه‌وه‌ی بڵاو ناکاته‌وه . لێ مخابن له‌و ده‌مه‌ی وازی هێناوه به‌رده‌وام بێڕه‌حمانه که‌وتووه‌ته تیرباران کردنی ڕێکخراوه‌که. له هه‌مووی ناخۆشتر ئه‌وه‌یه کاک هیشام له سهنگهرێکهو ته‌قه‌مان لێده‌کات که به‌ڕێزی باش ده‌زانێت هیوا به مه‌رگی چاک ده‌خوازن به‌مه‌ش ئاو به ئاوشی ئه‌و لایه‌نانه‌دا ده‌کات که ڕۆژێک له ڕۆژان به دوووشهی خێر باسی ئێمه‌یان نه‌کردووه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی وه‌ک کارتێکی سیاسی بۆ ململانێی سیاسی ئه‌مڕۆی کوردستان به‌کاریان هێناوه له‌ته‌ک ئه‌مه‌ش بۆ ناشیرین کردنی ئێمه ، که‌ده‌بوایه ئه‌و هه‌له‌یه ی به‌سه‌را تێ نهپهڕیایه !
ئه‌وه‌تا جگه له ماڵپه‌ره‌که‌ی خۆی ماوه‌یه‌که به‌رده‌وام بابه‌ت دژ به ئێمه بڵاو ده‌کاته‌وه وتۆمه‌تی ناڕه‌وامان بۆ دروست ده‌کات، له میدیای ده‌سه‌لاتیشه‌وه هێرشمان ده‌کاته‌سه‌ر. دوا کاری ناهه‌قی ئه‌و چاوپێکه‌وتنه بوو که له ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نویدا ئه‌نجامی داوه .تائێستا ئیمه بێده‌نگیمان هه‌ڵبژاردبوو ،به‌و هیوایه‌ی کاک هیشام به خۆیدا بچێته‌وه و چیتر به‌ردبارانمان نه‌کات ،به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌ک ئه‌وه‌ی نه‌کرد به‌ڵکو به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ی ،بۆیه چیتر بێده‌نگی له‌و کاره گه‌مژه‌ییه ،هاوکات گرنگیشه خوێنه‌ر تێبگات که کاک هشام ناهه‌قیه‌کی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر به چاک کردووه، به‌وه‌ی ڕاستیه‌کانی شێواندووه. دیاره گه‌ر که‌سێک دوای کشانه‌وه‌شی گه‌ر خه‌مخۆرو دڵسۆزی ئه‌و ڕێکخراوه بێت به‌و جۆره‌ی کاک هیشام ره‌فتار ناکات ، به‌ڵکو به پێچهوانهوکهی درووستها .جامن به پێی پێویست به‌رسیڤێکی برایانه‌و هێمنانه‌ی ده‌ده‌مه‌وه ،به‌و هیوایه‌ی چیتر تفه‌نگ به تاریکیه‌وه نه‌نێت و هه‌رچی هه‌یه به به‌ڵگه‌وه بیخاته ڕوو ،چونکه ئیتر سه‌رده‌می به‌ڵگه‌یه نه‌ک هه‌ڵچنینی هه‌ندێک ناراستی.
کاک هشام له چه‌ندین نوسیندا به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له ماڵپه‌ره‌که‌ی خۆیدا بلاو بوونه‌ته‌وه له بابهتێکیاندا ده‌ڵێت که هه‌ردوو به‌شه‌که‌ی چاک ته‌سلیمی گۆڕان بوون ، من ناتوانم به نیوی براده‌رانی ئه‌ولاوه به‌رسیڤ بده‌مه‌وه ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه هه‌یه ،لێ سه‌باره‌ت به چاودیری کوردۆ ساید کاک هیشامی به‌ریز دڵنیاده‌که‌مه‌وه که چۆن پێشتر هیچ حیزب و لایه‌نێک نه‌یتوانیوه چاک قۆرخ بکات هه‌ربه‌و شیوه‌ش گۆڕانیش ناتوانێت قۆرخمان بکات ،پاشان ئازیزم بوونی چه‌ند ئه‌ندامکی سه‌ر به گۆران له نێوانماندا نابێته هۆی کڕینی چاک یا کۆنترۆڵکردنی ،هێنده‌ش ئاگادارم پێشتر به‌رێزت گومانت له چه‌ند ئه‌ندامێک بوو که گۆڕانن ، به‌ڵام پاشان بۆت ده‌رکه‌وت که ههونین ،له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له چاکدا ئه‌ندامان ئازادن سه‌ر به هه‌ر حیزب و لایه‌نێک بن و مافی خۆشیانه له‌وانه‌ش گۆڕان، وه ژماره‌یه‌کی باش له ئه‌ندامی حیزبه کوردستانیه‌کان له‌گه‌ڵماندان و زۆر ئاسایی و بی کێشهشن.
له‌و با به‌ته‌ی که له گۆڤاری به‌ڵگه‌دا بڵاو کرابوویه‌وه سه‌باره‌ت به دانیشتنی چه‌ند بهریزێک له ڕیستورانێکی باژێری له‌نده‌ن .جه‌مال عه‌بدوڵا به‌و دهمشڕیهی خۆیه‌وه و به‌و دژایه‌تیه‌ی به‌رامبه‌ره به چاک هه‌یه‌تی، ناوی چاکی نه‌هێنابوو چونکه ده‌یزانی دانیشتنه‌که په‌یوه‌ندی به چاکه‌وه نیه ،به‌ڵام به داخه‌وه به‌ریزت هه‌ر بۆ شکاندنی چاک و سوککردنی له به‌رچاوی خوێنه‌ر که‌گوایه ئێمه (پاره کۆده‌که‌ینه‌وه دواتر ده‌چینه باره‌کان مه‌ی پێ ده‌نۆشین له‌سالیادی هه‌له‌بجه) ، هه‌ر وه‌ک له‌یه‌کێک لهههوالهکانت به مانشێتێکی گه‌وره نووسیبووت [ئه‌ندامانی چاک له به‌ریتانیا به مهیخواردبهوه یادی هه‌ڵه‌بجه ده‌که‌نه‌وه نۆشی گیانیان بێت] که‌هه‌ر گیزاو هه‌رگیز ئه‌وه‌مان چاوه‌ڕێ نه‌ده‌کرد تۆمه‌تی ئاوا بۆ ئه‌و هاوڕییانه‌ی دوێنی خۆت دروست بکه‌یت ، که‌خۆت له‌به‌شێکی ئاگاداری به چ ئازار‌و چهرمهسهریهکهوه ، کار‌و چالاکی ده‌که‌ین
.پاش ڕوونکردنه‌وه‌که‌ی به‌ڕیزان عه‌لی مه‌حمود و عه‌دنان کۆچه‌ر له ماڵپهرهکهتداو به‌ڕێزان دکتۆر ڕێبوار فه‌تاح و ئیبراهیم ملا زاده ومحه‌مه‌د عه‌لی له هاوڵاتیدا، ئه‌وجا به‌ریزت ڕاستیه‌کانت بۆده‌رکه‌وت و داوی لێبووردنت لێان کرد ،بێ ئه‌وه‌ی داوی لێبووردن له ناوه‌ندی چاک بکه‌یت ، که ده‌بوو یه‌که‌مجار له‌وان داوا لێبووردن بکه‌یت که ناوت زراندبوون . کاک هیشام له حاڵه‌تێکی ئه‌وها دا که‌سێک هه‌وڵێکی وای به‌رچاو ده‌که‌وێت له سۆنگه‌ی دڵسۆزیه‌وه به‌ر له هه‌موو شت په‌یوه‌ندی به‌و لایه‌نه‌وه ده‌کات که ناویان یا وێنه‌یان له ههوالهکهداهاتووه، ئه‌مه‌ش بۆ ده‌رکه‌وتنی راستی ، ئه‌وجا هه‌ڵوێست وه‌رده‌گریت ،به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌ڕیزت ئه‌وه‌ت نه‌کرد و به په‌له ناوی چاکت ئاخنیه نێو بابه‌ته‌که‌وه که به زیانیش بۆ به‌ریزت گه‌رایه‌وه سه‌یر له‌وه‌دایه به‌رێزت به‌وه کۆتایت نه‌هینا که به کوردی بڵاوت کرده‌وه به‌ڵکو به‌عه‌ره‌بی له بهشهعهرهبیهکهی ماڵپهرهکهتیشدا بڵاوت کرده‌وه ، ئایا ئه‌و هه‌واڵه هێنده به‌لاته‌وه گرنگ بوو که لهوێندهرێشدا بڵا بکرێته‌وه و بنوسی که‌ئێمه بازرگانی به‌که‌یسی کۆمه‌لکوژی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌که‌ین و پاره‌یه‌کی خه‌یاڵیمان له‌به‌رده‌سته . که‌لێره‌دا ده‌پرسین ئایا به‌راستی دانیشتنی له‌م وێنه‌یه‌ی بلاوت کردۆته‌وه پاره‌یه‌کی خه‌یالی پێده‌وێت و لهئهوڕپای مۆدرندا ( دانیشتن لهکافیتریایهک ) که (چاو بیره) وه‌ک یه‌که به تاوان ده‌زانیت!؟ . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی خۆت باش ده‌زانیت سه‌رچاوه‌ی هه‌واله‌که ، شایه‌نی ئه‌وه نیه پشتی پێ ببهستترێت .. له‌هه‌موی سه‌یرتر کاک هیشام لهههوالی یه‌که‌می ده‌لێت چاک ئه‌وکاره‌ی کردوه، لهههوالی دوه‌میدا ده‌لێت بۆ گۆڤاری به‌لگه باسی ئه‌ندامانی چاک ده‌کات . به‌لگه‌کان له‌م باره‌وه له‌به‌رده‌سته
http://www.kurdistanan.net/index.php?sid=16178
http://www.sotkurdistan.net/index.php?sid=33503
http://www.kurdistanan.net/index.php?sid=16154
http://www.kurdistanan.net/index.php?sid=16154
http://www.sotkurdistan.net/index.php?sid=33487
له چاوپیکهوتنهکهیدا له‌گه‌ل رۆژنامه‌ی کوردستانی نوی دا کاک هیشام ده‌ڵیت، چاک له به‌ر خاتری گۆڕان چاویان له تۆمارکردنی سکالا دژ به خالید خوله سوور پۆشی!؟ ..
چاک هه‌رگیز سڵی نه‌کردووه‌ته‌وه له ڕسواکردنی تاوانباراندا، ئیدی کوردبن یا بێگانه و له‌مه‌شدا درێخیمان نه‌کردووه ،به‌ڵام کاک هیشام به‌ڕێزت له هه‌مووکه‌س باشتر ده‌زانیت که ئێمه نهدهسهڵاتمان هه‌یه نه‌پاره‌و نهسوپا تا تاوانباران دادگایی بکه‌ین ،ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمانه ئاشکراکردنی ناوی تاوانبارانه یا سکاڵاتۆمارکردن یا داواکردن له لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌کان که دادگایان بکه‌ن .ئێمه له‌مه‌شدا له ده‌سه‌ڵاتی کوردی بێ ئومێد بووین به‌وه‌ی ئه‌زموونێکی بێ ئه‌نجاممان هه‌یه له تۆمارکردنی سکاڵا دژ به چه‌ندین تاوانباری هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال وبکوژانی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵکی سڤیل . به‌ڕێزت باش ئاگاداریت که سکاڵاکانمان له کوردستان دژ به یه‌ک دووتاوانبار له‌وانه عه‌باس بایز ئاغا و جه‌ند که‌سێکی دیکه به‌هیچ نه‌گه‌شتن چونکه ده‌بوو ده‌سه‌ڵاتی کوردی دادگاییان بکات، ئه‌ویش نه‌ک هه‌ر دادگایی نه‌کردن به‌ڵکو هه‌ر هه‌مان ئیمتیازاتیان پارێزاراو له گه‌ڵیشیدا فشار خراویه سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌ی که سکاڵیان تۆمارکردبوو تا پاشگه‌زببنه‌وه . وابزانم له‌وه‌ش ئاگاداریت که به‌ڕێز به‌رپرسی مه‌له‌فی ئهنفالچێهکان له چاکدا کاک مسته‌فای حه‌سه‌ن گه‌وره چه‌ند سه‌فه‌ری کوردستانی کرد بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌ڵام هیچ ئاکامێکی نه‌بوو. دواتر تۆ خۆت ڕۆژنامه نوسی هه‌قه به‌ئه‌مانه‌ته‌وه روداوه‌کان وه‌ک خۆی بنووسی ، وه‌ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره رونکردنه‌وه‌و زانیاری بده‌ین ، که چاک سکاڵای له‌سه‌ر خالیدی خوله سور نه‌نوسیوه ، به‌ڵکو هه‌ستاین به بڵاوکردنه‌وه‌ی لیستی تاوانباران، ئیدی خالیدی خوله‌سوور که ناوی له لیسته‌که‌دا هاتووه ئه‌و سکاڵای دژی ئمه تۆمار کرد‌و پاشانیش به‌خێرایی لێی په‌شیمان بوویه‌وه ، پاش ئه‌وه‌ی زانی مه‌سه‌له‌که لهبهرژهوهنیدا نیه، هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌ش ئیێمه له 9.9 ڕوونکردنه‌وه‌مان دا. پرسیاریش ئه‌وه‌یه به‌ڕێزت ده‌لێی ئێمه سه‌ر بهگۆڕانین ، خالیدی خولهسورو ده‌یان که‌سی تریش ده‌لێن ئێمه به پالپشتی پارتی ویه‌کێتی ئه‌و هه‌ڵایه‌ی راگه‌یاندن له‌سه‌ری تۆمار ده‌که‌ین !!؟
بێگومان له یادته که زۆر جار به ته‌له‌فۆن قسه‌مان ده‌کرد و به‌ڕێزت هه‌ندێک جار گله‌یت له وه بوو که ئێمه له ڕووی کاری ڕێکخراوه‌ییه‌وه لاوازین ،منیش پشتگیریم ده‌کردیت و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کۆکبووین که پێکه‌وه هه‌وڵبده‌ین ئه‌و که‌لێنه پڕ بکه‌ینه‌وه‌و چاره‌سه‌ری بکه‌ین ، ڕۆڵی به‌ڕێزیشت هه‌رگیز فه‌رامۆش ناکریت له ڕیکخستن و دسیپلینکردنی چاکدا ،خۆ گه‌ر به‌ڕیزت نهکشایتایهتهوه کاره‌کانمان به به‌رهه‌متر ده‌بوون، به‌ڵام هه‌رگیز له‌و په‌یوه‌ندیه تهلهفۆنیانهماندا باسی گه‌نده‌ڵی یا دزینی پاره‌ت نه‌کردوه{که نیمانه تا بدزرێت} یا خود هه‌رگیز باسی شتی خهتهرناکت نه‌کردوه که له نامه‌ی ده‌ست له‌کار کێشانهوهکهت و هاوکات له چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی کوردستانی نوێ‌دا ئاماژه‌ت پێکردووه ،ئیتر نازنم ئه‌و شته مه‌ترسیدارانه چین، خۆزگه له و شوێنانه‌دا ئاشکرات بکردنایه. یان له‌نامه‌ی ده‌ست له‌کار کێشانهوهکهت هه‌رگیز ئاماژه‌ت به لایه‌نگیری چاک بۆ لایه‌نیک نه‌کردوه ، ئیتر پێم سه‌یره دوای ئه‌وه دێێت هۆکاره‌کانی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنیه‌وه!؟ ، وه له‌هه‌موشی سه‌یرتر له‌ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه کوردی وعهرهبیهکهدا جیاوازی له‌تۆمه‌ت رێز کردن هه‌یه! ؟
کاکه هیشام هیوادارم واز له‌م گه‌مه‌یه بهێنێت که به‌ر له‌هه‌مووشت زیانی بۆ به‌رێزت ده‌بیت چونکه به‌ڕێزت مێژوویه‌کت هه‌یه له‌و ناوه‌نده‌دا و جوانیشه ئه‌و مێژوهت به پاکی ڕابگریت. من ده‌زانم به‌ڕێزت گرفتت له‌ته‌ک که‌سێک یا دووکه‌س له‌ناو چاکدا هه‌یه،بۆیه ئومێده‌وارم له‌به‌رخاتری چه‌ندکه‌سێک ماڵی چاک نه‌شێوێنیت ، چونکه سه‌رباری ئه‌وه‌ی زۆر به‌زه‌حمه‌ت دروستمان کردوه ، هاوکات زۆر که‌س و لایه‌نی تریش هه‌مان تۆمه‌تیان بۆ ڕێز کردین ، به‌لام به تێپه‌ڕینی ڕۆژگار راستیه‌کان بۆ هه‌مو لایه‌ک ئاشکرا بوون .ئه‌وپه‌ڕی رێزم
برات گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی
جێگری به‌رپرسی ئه‌نجومه‌ن
چاودێری کوردۆ ساید