
یاده‌وه‌ریه‌کانی جه‌نگاوه‌رێک …… به‌ندی عه‌لی
.. هاوینی 2009
له‌سفری هۆشه‌وه ، جۆشم
به‌چیرۆکه مهئیووسهکان
ئه‌و ده‌قانه‌ی
بۆنی عه‌ده‌میان لێوه‌دێ و
ڕه‌نگیان له‌ڕه‌نگی قین ده‌چێ
ده‌ڵێی له‌تونێلی ڕه‌شی دۆزه‌خه‌وه
به‌تایبه‌تی هاتوونه ده‌ر
تا له‌کوخی ساردوسڕی ناخی مندا
نیشته‌جێ بنلهسفری هۆشه‌وه ، جۆشم
به‌غه‌مزه‌ی چاوی پڕ مه‌کرو
خه‌نه‌ی زه‌ردی لێوی شه‌یتان
ئه‌و به‌ڵایه‌ی
که‌هه‌ر جاره‌و خۆی له‌به‌رگی
میرێکی جامبازی جه‌نگا
حه‌شار ئه‌داو
هه‌ر ده‌مه‌و پێکێکی په‌نگم
پێ ده‌نۆشێ ، تامهست ده‌بم
ئه‌وجا ئه‌ویش
بهلنگهفرتێی نه‌یارو
گه‌مژه‌یی خۆم
به‌کامی دڵ ، پێدهکهنێلهسفری هۆشه‌وه ، جۆشم
بهبریسکهی دوو خه‌نجه‌ری
ده‌م زه‌ردی ده‌ست جووتێ برا
کهدههرێکه
له‌سه‌ر میراتی جێماوی ئاده‌می باوک
که‌لانیان به‌جێ هێشتووه‌و
سێوی دڵی یه‌ک قاش ده‌که‌ن
ته‌نانه‌ت حاکمی ڕه‌های
عه‌رشی که‌ونیش نازانێ که‌ی
ئه‌م خه‌نه‌به‌ندانی خوێنه
کۆتایی دێلهسفری هۆشه‌وه ، جۆشم
به‌ناڵه‌ی نێچیری پێکراو
به‌نوزه‌ی مامزی زامدار
بهتانگۆی ماسییه‌کی عه‌داڵ
به‌ده‌ست نوکی قولاپه‌وه
بهقریشکهی به‌ر له‌سه‌ربڕینی که‌روێشک
بهکڕوزانهوهی ڕیشۆڵه دیله‌کانی
نێو قه‌فه‌سی خه‌یاڵاتم
به‌دوا نیگای پڕ عیتابی دوژمنێکم
به‌ر له‌هه‌ڵفڕینی ڕوحی
له‌گۆڕه‌پانی جه‌نگه‌وه
به‌ره‌و ئاسمانی فه‌نابوون
له‌سفری هۆشه‌وه ، جۆشم
بهگریهی بێده‌نگی ناخی
هه‌میشه مه‌حزونی خۆشم