
دیمانه له‌گه‌ڵ حه‌مید قه‌ڵادزه‌یی …. سازدانی :غه‌مگین بۆڵی
حه‌مید قه‌ڵادزه‌یی:
سه‌ره‌تا:زۆرن له‌وشاعیرانه‌ی له‌نێوه‌ندی ئه‌ده‌بی كوردیدا سه‌رقاڵی شیعرنووسینن،(حهمیدقهڵادزهیی)ش یهكێكهلهوشاعیرانهكه ده‌مێكه ئاوێزانی شیعربووه،ئهوههرلهساڵانی هه‌شتاكانه‌وه تێكه‌ڵی خوێندنه‌وه بووه و دواترلهرێی "خۆ"خوێندنهوهوهوههڵا ومه‌رجی كۆمهلگهكهیهوه كانیاوی شیعری ته‌قیوه‌ته‌وه ئێمه‌له‌م گفتوگۆیه‌ماندا باسمان لهپرسگهلێكی ئه‌ده‌بی كردووه،له‌چه‌شنی رهخنهودهسهڵات وئه‌ده‌ب وگروپ وگروپكاری.
سازدانی دیمانه\غه‌مگین بۆڵیپ1/لهدهقهكانتدا گه‌مه‌ی په‌یڤه‌كان لهنێوهێزی شیعره‌كانتدا حه‌شاردراون، زمانیش رۆڵی ئه‌كتیڤی بینیوه له‌سه‌ر"شیعراندن"ی كاتێك كهبهدهوری ده‌سه‌ڵاتی باكگراوندهكاندا ده‌خولێته‌وه، ئایا ئه‌وه‌چ نۆستالیژیایهكه لهرۆحیهتی شیعره‌كانتدا خه‌ڵقت كردووه؟
حه‌مید قه‌ڵادزه‌یی / هونه‌ری یاریكردن به وشه زۆر گرینگه بۆ هه‌ر شاعیرێك، پێویسته شاعیر هه‌میشه خۆی له نزیفی ووشه بپارێزێ، بۆیه گه‌مه‌كردن به په‌یڤ و ده‌سته‌واژه‌و خوودی ووشه ئه‌گه‌ر به‌شاره‌زایی بكرێ له‌گه‌ڵ ده‌رخستنی ده‌نگی ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی شیعر و مۆسیقا‌و وێنه‌ی شیعری ده‌توانم بڵێم ده‌قێكی سه‌ركه‌وتوو ده‌خولقێ ، زمانیش یه‌كێكه له پایه‌كانی كۆشكی شیعری سه‌ركه‌وتوو، بۆیه پاراوی زمان به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌دیب زۆر پێویست تره له‌مێژوو نوسێك، بۆ وه‌ڵامی به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه‌ت ته‌نها ده‌توانم : له‌وكاته‌وه‌ی هه‌ستم به بوونی خۆمكردووه نه‌متوانیوه درۆ له‌گه‌ڵ خۆم بكه‌م، بۆیه شیعریش نوسینه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و هه‌ست و هاوارو جۆره ده‌ربڕینانه كه‌له جیهانێكی شاراوه‌دا زیندوون، بۆیه هه‌میشه گووتوومه :ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیه‌تی باشتر بمناسێ، ده‌بێ شیعره‌كانم باش بخوێنێته‌وه ، هه‌وڵبدا لایه‌نه شاراوه‌كانی بدۆزێته‌وه .
پ2/ ئایاسیاسهتی ده‌سه‌ڵاتی كوردی چ رۆڵێكی ههبووهلهوگروپ وگروپكارییهی كهئهمرۆلهنێوئهدهبی كوردییدا ده‌بینرێت؟لهكاتێكدابوونی ئه‌م گروپانهبهئهدهبی ناوچه‌گه‌ریی كهوتۆتهوهوههناسهكانی داهێنانییان خنكاندووه،تۆچۆن له‌م قهیرانهدهڕوانی؟
حه‌مید قه‌ڵادزه‌یی / ئه‌مه له نه‌خۆشییه‌كی بۆ ماوه‌یی ده‌چێ، ئێمه له مێژووی دوور‌و نزیكماندا هه‌میشه باجی عه‌قڵیه‌تی ناوچه گهرییهتیمان داوه، هه‌ر له‌سه‌رده‌می میرنشینه‌كانه‌وه و زووتریش تا ئه‌مرۆ، مه‌ولاناخالیدی نه‌قشبه‌ندی و هه‌موو كهسایهتیهدیارهكان له‌سه‌رده‌می خۆیاندا به ئازاری ئه‌م په‌تایه تلاونه‌ته‌وه، بۆیه نیشتیمانیان جێ هێشتووهوبهرهو غوربه‌ت رۆیشتوون، هه‌میشه ئێمه درووشمی گه‌وره‌و بریقه‌دارمان گوتۆته‌وه، به‌ڵام له‌كرداردا نه‌مانتوانیوه له‌خۆماندا به‌رجه‌سته‌ی بكه‌ین، لهناسكترین هه‌لومه‌رجدا حه‌ساسیه‌تی بادینان و سۆران ده‌ستی پێكرد، ته‌نها له‌پێناو خۆقهڵهباڵغكردن بوو، ئه‌گینا خۆشیان له جه‌وهه‌ردا باوه‌ڕیان به‌و ململانێیه نه‌بووه، به‌ڵام وه‌كو هه‌وڵێكی سه‌ركه‌وتوو سوودی لێ وه‌رگیراوه، ئێستاش به‌شێوازێكی تر‌و له‌ژێر په‌رده‌ی جیاوازدا هه‌مان ململانێ هه‌یه، سه‌رنج بده له هه‌ڵبژاردنی 25/7 گۆران له‌سنورێكی دیاریكراودا ده‌نگی هێناوه، لیستی كوردستانی ئه‌وه‌ی به‌ر یه‌كیه‌تی ده‌كه‌وێ دیاره له‌كوێ به‌ده‌ست هاتووه، پارتیش زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی له‌پارێزگای هه‌ولێرو دهۆك هێناوه، رۆشنبیر‌و نوسه‌رانیش وه‌كو به‌شێكی كۆمه‌ڵ به‌هه‌مان شێوه دابه‌ش بوون، ره‌نگه له حاڵه‌تێكدا ئه‌مه ئاسایی بێ وه‌كو ئازادی بۆچوون و راده‌ربڕین، به‌ڵام بوونی حه‌ساسیه‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌و بایه‌خی خامه به‌كاره‌سات ده‌بینم، چونكه هێزی كاریگه‌ر ئه‌وانن، ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م مێژووه و به‌تایبه‌تی سه‌رده‌می شه‌ری خۆكوژی هه‌تا ئێستاش رۆڵی خۆی ده‌بینێ ، بۆیه ته‌نها ته‌بایی و ئاشتی و یه‌كترقبوڵكردن ئه‌م نه‌خۆشییه له‌ناو ده‌بات، به‌نیسبه‌ت ده‌سه‌ڵاتیش ناتوانێ وه‌كو پێویست رۆڵ ببینێ ، چونكه ده‌سه‌ڵاتیش زاده‌ی هه‌مان كلتوور‌و نه‌ریته ، خۆ ده‌سه‌ڵات له رۆژئاواوه ئیستیراد نه‌كراوه.
پ3/ئایا ئه‌وه چییه وایكردووه به‌رهه‌می شاعیرانی حه‌فتاكان، تاكوسهرهتای هه‌شتاكان جۆرهلێك چوونێك له‌یه‌كتریان كۆده‌كاته‌وه؟كه‌به‌ڕای شاعیرگه‌لێكی هه‌شتاكان نه‌یان توانیوهزگی شیعری پڕبكه‌ن؟
حه‌مید قه‌ڵادزه‌یی / هۆكاره‌كان زۆرن، ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ژینگه‌ی حه‌فتاكان و هه‌شتاكان له‌زۆر لایه‌نه‌وه لێك نزیكن ، كورد تا به‌هاری 1991 هه‌ر له‌ژێر چه‌پۆكی داگیركه‌راندا بووه، بۆیه زیاتر شیعری به‌رگری و حه‌ماسی راسته‌و خۆ و ناراسته‌وخۆ باو بووه، ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌روانگه‌ی ئابووری وكلتووری و فه‌رهه‌نگیه‌وه ئه‌و كرانه‌وه‌ی عه‌وله‌مه هێنای له‌و كاته‌دا نه‌بووه، واته زیاتر شاعیرانی ئه‌وكات له بازنه‌یه‌كی داخراودا بره‌ویان به شیعر داوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ناكرێ به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها بڵێین نه‌یانتوانیوه زگی شیعر پڕبكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌ده‌ر له‌وه‌ی زۆرێكیان مه‌زنترین رۆڵیان بینیوه و به‌شێكیان یان له‌سه‌رده‌می خۆیاندا ته‌كانی گه‌وره‌یان به شیعری كوردی داوه، ده‌كرێ وه‌ك نمونه ئاماژه به مه‌حه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان ( ژه‌نه‌راڵی پایز) بكه‌ین، كه توانی به‌زمانی شیعر له چه‌ندین ده‌قی جیاوازدا وانه‌ی وێناكردن و فه‌لسه‌فه‌ی( پایز و گه‌ڵا) بڵێته‌وه، نمونه‌ی تریشمان هه‌ن كه نه‌خشی به‌رچاویان هه‌بووه، بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه پێموایه به‌تایبه‌تی هه‌شتاكان ئه‌ده‌ب و هونه‌ر به‌گشتی زیاتر له بره‌و دابووه .
پ4/ ئایا پێت وایه به‌شێوه‌یه‌كی گشتگیرنووسیارانی ئێمه زیاترپشتییان به‌روانینی هه‌ستییانه به‌ستبێت، نه‌وه‌ك ڕوانینی ئه‌قڵانی؟ له‌كاتێكدا زۆربه‌ی دهقهباڵاكانی دونیا زاده‌ی مه‌عریفه‌و ئه‌قڵانین ، نه‌وه‌ك ئیلهام وڕوانینی هه‌ستییانه؟
حه‌مید قه‌ڵادزه‌یی / ناكرێ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی قسه بكه‌ین ، پێشتر باسمانكرد شیعر نوسینه‌وه‌ی خوده، ئه‌و هه‌رزه‌كاره‌ی عاشقی شۆخێكی چاوكاڵه، ئه‌وه‌نده‌ی مه‌به‌ستیه‌تی له رێگای شیعره‌وه ناخی خۆی نیشانی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بدات، ئه‌وه‌نده بیر له‌مه‌عریفه ناكاته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ ژانرێكی ئه‌ده‌بی به‌بێ بوونی مه‌عریفه ناكه‌وێته سه‌رپێ، واته ئه‌گه‌ر پاشخانێكی فكری و مه‌عریفی له‌پشت ده‌ق نه‌بێ ئه‌وا له‌و مناڵه ده‌چێ له‌گه‌ڵ له‌دایكبونی مردبێ، له‌لایه‌كی تر هه‌ست و روانینیش رۆڵی تایبه‌تیان هه‌یه، به‌بێ هه‌ست و روانین و بیستن مرۆڤ ناورووژێ، كهمنین ئه‌و ده‌قانه‌ی له‌ئه‌نجامی وورووژان خولقاون و به نه‌مریش ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌میشه بوونی زه‌خیره‌ی فكری و مه‌عریفی به‌گشتی پێویسته بۆ هه‌ر تاكێك، شاعیری به‌ئه‌زموون هه‌یه زۆرترین سوود لهفكرهی شاعیرانی نوێ وه‌رده‌گرێ، به‌ڵام به‌هۆی زاڵبوونی مهعریفهكهی به‌شێوازێك كار له‌سه‌ر هه‌مان فكره ده‌كات، ده‌قێكی سه‌ركه‌وتوو ده‌خولقێنێ كه خاوه‌نی فكره‌كه نایناسێته‌وه، وه‌كو حه‌زره‌تی مه‌لای جه‌زیری ده‌فه‌رموێ 🙁 ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ مرواری تاقانه‌ت ده‌ست بكه‌وێ ، نابێ له قوڵایی و شه‌پۆلی ده‌ریا بترسی) بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌قی سه‌ركه‌وتوو مرواری بێ، ئه‌وا مه‌عریفه ئه‌و ده‌ریایه‌یه كه‌نابێ لێی بترسین .
پ5 / به‌ڕای به‌ڕێزت په‌یوه‌ندی زمانی ڕاستگۆیی و رۆحی ئێستاتیكه، تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك كاریگه‌ره بۆ گیانی به‌رهه‌م هێنه‌ری شیعریه‌ت، له‌كاتێكدا ئه‌ده‌ب به گشتی و شیعر به تایبه‌تی: ڕاسته‌قینه‌یه‌كی پڕ وه‌همه، تۆ ڕوانینت بۆ ئه‌مه چییه؟
حه‌مید قه‌ڵادزه‌یی / شیعر به‌بێ بوونی هێزێكی پاڵنه‌ر شاعیر ههڵناپێچێ ، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رده‌می شاعیرانی كلاسیك‌دا نوسیویانه ژماره‌یان زۆر زیاتر بووه له‌وانه‌ی به نه‌مری ماونه‌ته‌وه، هه‌ر كاتێك شاعیر توانی له‌ڕێگای ده‌قێكه‌وه له ده‌رگای ویژدانی زۆرینه بدات، یاخود ده‌قه‌كه توانی خوێنه‌ر په‌لكێش بكات بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌كی زیاتر، مانای وایه ئه‌م شیعره راستگۆیی و ئیستاتیكای تێدایه، بۆ به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه‌ت، مه‌رج نیه ئه‌ده‌ب راسته‌قینه‌یه‌كی پڕوههم بێت ، مه‌گه‌ر ئه‌و شیعرانه‌ی پڕ له حه‌ماسی شۆڕشگێڕی بوون، زۆرترین كاریگه‌ریان نه‌بوو؟ ئه‌ی چۆن دڵداری گه‌وره (ئه‌ی ره‌قیب) ی نوسی، به‌بڕوای من ئه‌وه‌نده‌ی یه‌قین له‌پشت نوسینی ئه‌و جۆره شیعرانه‌یه ، وههم نیه، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا ئه‌وه‌ی تۆش ده‌یڵێی هه‌یه .
پ6/ شاعیر زۆر جار له‌گه‌ڵا ئه‌و شتانه‌ی له‌گه‌ڵا هه‌سته‌كانی ناگونجێ به‌ره‌نگاریان ده‌بێته‌وه، به شیعر له‌گه‌ڵیان به‌شه‌ڕدێی، ئایا تۆ توانیوته له‌م شه‌ڕانه‌دا به دڵی خۆت بجه‌نگێی و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنی؟
حه‌مید قه‌ڵادزه‌یی / هه‌میشه سرووشتی شاعیر جیاوازه له كه‌سانی ئاسایی، ئه‌گه‌ر لایه‌نی ویژدان و هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تی له‌شاعیر بستێنیه‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه ناتوانێ شیعری زیندوو بنوسێ، بۆیه یاخی بوونی له‌ئه‌نجامی كاردانه‌وه‌ی كارگه‌لێكی ناڕه‌وایه و ناتوانێ زین له‌ئه‌سپی شیعر بكاته‌وه، وه‌ڵامی راسته‌قینه‌ش زیاتر له خوێندنه‌وه‌ی شیعره‌كانمدا ده‌ستده‌كه‌وێ .
( قه‌ره‌جێك ڕه‌شماڵی ژیان
له هه‌ر بژوێنێك هه‌ڵبده‌م
یان، پاوانی زریانێكه ..
یان، میراتی ڕه‌شه‌بایه
له پایزی ته‌مه‌نمدا
ڕوو له هه‌ر ئه‌شكه‌وتێ ئه‌كه‌م
هه‌زاران ئاه دێته گوێم و
كه‌چی ته‌وێڵیان هه‌ر به‌رزه‌و
نیگایان پڕ له چرایه )
پ7 / شاعیرانی كورد هه‌میشه ئه‌ركی تریان بینیوه، كه له‌ئاینده‌دا زه‌ره‌ری به‌ژێرخانی شیعریه‌تی داوه، ئایا ئه‌م زه‌ره‌ره به‌تۆش نه‌گه‌یشتووه؟، ده‌كرێت تیشك بخه‌یه سه‌ر ئه‌م لایه‌نه؟
حه‌مید قه‌ڵادزه‌یی / به‌ر له‌هه‌موو شتێك پێمخۆشه بڵێم تا ئێستاش هه‌ست ناكه‌م ده‌ستم گه‌یشبێته ده‌لاقه‌ی شاعیری، ده‌رباره‌ی پرسیاره‌كه‌شت، به‌داخه‌وه به‌شێك له ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵیش تا ئێستاش له‌بایه‌خی ئه‌ده‌ب تێنه‌گه‌یشتوون، بۆیه كار بۆ ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار نه‌كراوه ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ئاستی جیهانیشدا ناسراون، مه‌گه‌ر تاكو ته‌را لایه‌نێك بۆ كۆمه‌لێ مه‌رامی تایبه‌تی و بوونی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش كاری بۆ كردبێ، به‌گشتی هه‌وڵێك نیه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، به‌ده‌ر له‌وه‌ش ته‌نانه‌ت ئه‌و گه‌شتانه‌ی سازده‌كرێن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌مانیش بۆ كه‌سانی دانیشتووی گووندو شارۆچكه‌كان نین، تا ئێستا له‌چوارچێوه‌ی پارێزگاكان زیاتر هونه‌رمه‌ندو شاعیر‌و نوسه‌رانی ناوچه‌كانی تر بێبه‌شكراون، له‌كاتێكدا له‌زۆربه‌ی وڵاتان گه‌شتی تایبه‌تی سازده‌كرێ، له‌پێناو كرانه‌وه‌ی زیاتر‌و ئاشنابوون به كلتوور‌و فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب و هونه‌ری گه‌لانی تر .
پ8/ ئایا تۆ به‌دوای شیعر وێڵی، یاخود شیعر به‌دوای تۆ وێڵه؟، ده‌كرێت بزانین له‌م وێڵا بوونه شیعریه‌دا گه‌یشتووی به‌كوێ و ده‌ته‌وێ چی بكه‌ی؟
حه‌مید قه‌ڵادزه‌یی / هه‌میشه من له‌و كاته‌دا خه‌به‌رم ده‌بێته‌وه ، كه ژانی شیعر ده‌مگرێ ، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی زانستی پزیشكی و تیكنۆلۆژیای سه‌رده‌م سۆنه‌ر بۆ شیعر نیه ، واته نازانم ئه‌م كۆرپه شیعره چاوی شینه یاخود ڕه‌شه ، كورته باڵایه یان باڵا به‌رزه ، كوره یان كچه ، له‌دوای ئه‌وه‌ی به نه‌شته‌ری خامه ده‌كه‌وێته سه‌ر كاغه‌ز ، ئه‌و كاته بۆم ئاشكرا ده‌بێ هه‌موو شتێكی له خۆم ده‌چێ .
پ 9/ تێری ئیگلتن پێی وایه ((كه‌لێنێك له‌هه‌موو كارێكی ئه‌ده‌بیدا هه‌یه، ئه‌وه ڕه‌خنه‌یه ئه‌و كه‌لێنه پڕ ده‌كاته‌وه)) به‌و مانایه‌ی كه هیچ شتێك له ژیاندا به ته‌واویه‌تی كامڵا نییه، وه‌لێ پێت وایه ڕه‌خنه‌ی كوردی ئه‌و كه‌لێن و كامڵا نه‌بوونه‌ی پڕكردبێت، یاخود ده‌ست نیشان كردبێت، ئایا تۆ چۆن به ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی به‌تایبه‌ت ڕه‌خنه‌ی شیعری ده‌ڕوانی.
حه‌مید قه‌ڵادزه‌یی / ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌گری جدین ، ژماره‌یان له په‌نجه‌كانی ته‌نها یه‌ك ده‌ست تێناپه‌ڕێ ، له‌كاتێكدا به‌بێ بوونی ڕه‌خنه‌گری جدی ئه‌ده‌ب وه‌كو پێویست له گه‌شه‌دا نابێ ، فلته‌ری ره‌خنه‌گر شاعیر ماندوو ده‌كات ، ئه‌و پاشاگه‌ردانیه‌ی ئه‌مرۆ له شیعری كوردیدا هه‌یه ، كارێكی كردووه هه‌موو كه‌س به رامبه‌ر شیعر رابووهستێ ، بۆیه ئه‌مه ئه‌ركی وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه ده‌رفه‌ت بره‌خسێنێ بۆ هاتنه پێشی ره‌خنه‌گری جدی ، تۆ سه‌یركه كاره‌سات له‌وه زیاتر چیه ، خه‌ڵك هه‌یه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن كتێبی بهچاب گه‌یاندووه، چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌ك به شیعری موبایل ڕه‌شده‌كاته‌وه و دوای چه‌ند رۆژێك له‌به‌ر چاوی خۆی ده‌كرێته لووله‌ی گوڵه‌به‌ڕۆژه.
پ10 / ئه‌ی ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ده‌قی شاعیرێك بكه‌ی سه‌ره‌تا چۆن بتوانین له رۆحیه‌تی ده‌قه‌كه نزیك ببینه‌وه؟، یاخود چی كۆمه‌كمان ده‌كات كڕۆكی ده‌قه‌كه جوانتر نیشانی خوێنه‌ر بده‌ین؟
حه‌مید قه‌ڵادزه‌یی / به‌بێ گه‌ران و ئاشنابونێكی رۆحی له‌گه‌ڵ شیعر هه‌وڵه‌كان سه‌ركه‌وتوو نابن ، پێش هه‌موو شتێك خوێندنه‌وه بۆ جیهانبینی شاعیر ، دواتر گه‌ڕان به‌ناو جیهانی شیعره‌كه‌دا ، ئه‌وجار به‌پێی شاره‌زایی ده‌توانی هه‌موو ده‌نگه شاراوه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی وێنای خه‌یاڵی شاعیر له گه‌وهه‌ری شیعره‌كه‌دا ده‌ربهێنی .
پ11/ با بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ره‌تاكانی ژیان، زۆرێك له نوسه‌رانی جیهان به گشتی له (سۆز)ه‌وه ده‌ستیان به نوسین كردووه، ئایا تۆش به(سۆز)ه‌وه ده‌ستت به نوسین كرد، ده‌كرێت پێمان بڵێی یه‌كه‌م به‌رهه‌مت چۆن سه‌ری هه‌ڵدا؟، یاخود سه‌ره‌تاكانی نوسینی تۆ چۆن بوو؟
حه‌مید قه‌ڵادزه‌یی / پێویسته هه‌موومان ئه‌و راستیه بزانین، سۆزیش وه‌كو هه‌موو لایه‌نه‌كانی تری مرۆڤ له‌گه‌ڵی له‌دایك ده‌بێ ، منالێك كه فام ناكات و ساوایه له روانگه‌ی زانستیه‌وه پێی ده‌گووترێ بایه‌لۆژی به‌ڵام ئه‌و مناڵه هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی تێدایه كه ئێمه‌ی گه‌وره‌و كامڵ هه‌مانه ، بۆیه سۆزیش وه‌كو هه‌ریه‌ك له‌مانه له بچوكهوهتا گه‌وره حزوری هه‌یه و له‌گه‌ڵمان گه‌وره ده‌بێ، ره‌نگه له سه‌رده‌می خۆیدا چه‌نده‌ها نامه‌ی دڵداریم نوسیبێ، كه بۆنی شیعر‌و په‌خشانی لێ هاتووه ، به‌ڵام وه‌كو شیعر یه‌كه‌م شیعرم له دژی شه‌ڕی نه‌گریسی ناوخۆ نوسیوه و تا ئێستاش بڵاوم نه‌كردۆته‌وه ، به‌ڵام هه‌میشه له مناڵیه‌وه خۆشه‌ویستیم بۆ كتێب و خوێندنه‌وه هه‌بووه ، وه یه‌كه‌مین كتێبیش كه زۆرترین كاریگه‌ری له‌لا دروستكردبم ( مردوو خۆره‌كان) بوو له 1984 خوێندومه‌ته‌وه…هتد
پ12/ دوو ڕا له‌مه‌ڕ (زمانی شاعیر) هه‌یه، یه‌كه‌میان گوایه زمانی شاعیر: زمانی كۆمه‌ڵگه‌یه، به‌و مانایه‌ی كه شاعیر زمانحاڵی ههلو مه‌رجی ده‌وروبه‌ره‌كه‌یه‌تی، ڕای دووه‌میان گوایه زمانی شاعیر: زمانی رۆح و ویژدانیهتی به‌و مانایه‌ی كه شاعیر باس له‌ناوه‌وه‌ی خۆی ده‌كات، تۆ چ بۆچونێكت هه‌یه بۆ ئه‌مه؟، زمانی شاعیر لای تۆ چییه و تۆ له‌ڕێی زمانی شاعیریهتیتهوه چ په‌یامێكت هه‌یه؟
حه‌مید قه‌ڵادزه‌یی / وشه یه‌كه‌مین كه‌ره‌سه‌ی نوسینی شیعره ، شیعریش بۆ ئینسانه ، كه‌واته پێویسته شاعیر به زمانێك بنوسێ گرفت دروست نه‌كات بۆ خوێنه‌ر ، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نیه شیعر ئه‌وه‌نده سادهبكرێته و قورسایی خۆی له‌ده‌ست بدا ، لنین ده‌ڵێ : (نابێت ئه‌ده‌ب و هونه‌ر دابه‌زنه ئاستی جه‌ماوه‌ر ، به‌ڵكو پێویسته ئاستی رۆشنبیریی جه‌ماوه‌ر به‌رزبكرێته‌وه بۆ ئاستی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر ) به‌ڵام له‌كۆدا هه‌موو ده‌ربڕینێكی شیعری زاده‌ی ویژدان و هه‌ست و ئازاره په‌نگخواردووه‌كانی ناخی شاعیره‌كه‌یه.
شكۆی گه‌ڵا ..
ئه‌و زستانه‌ی كه تێپه‌ڕی
بۆ هه‌ر شه‌وێكی ته‌زیووی
داخۆ چه‌ندین گه‌ڵای وه‌ریوو
بۆ گیانێكی له پهلكهوتوو
له‌ناو دڵی ئاگردانا .. بوونه سووتوو !
وامه‌زانه ، هه‌ر ئه‌و گه‌ڵایه زیندووه .. سه‌ما ده‌كا له ئاسمانا
ئه‌ی نابینی .. نركه‌و ناڵه‌ی بۆته ته‌مێك له سوتانا
بایی مه‌به .. ئه‌و په‌نجانه‌ی بێده‌ربه‌ستن
له‌شكاندنی قه‌دی گه‌ڵا
له‌گه‌ڵ تینی زه‌رده گه‌رمادا دێنه‌وه
بۆ دیمه‌نی چرۆی نوێ و ..
وچانی ژێر سایه‌ی گه‌ڵا
گلله‌یی ..
تاڤگه ، كیژه لاساره‌كه‌ی چه‌مه
رۆژێ گووتم : تهوژمت وه‌ك جاران نیه ؟!
گووتی : به‌مرۆڤایه‌تی بڵێ : كێتان هه‌یه
وێنه‌ی له‌گه‌ڵ باڵام نه‌بێ ..
به‌ڵام توخوا ، هه‌تا ئێستا .. كه‌سێ هه‌یه
له ئازاری ڕژانی من تێگه‌یشتبێ ؟