
خه‌ونه‌كانی ئامیتا
خه‌ونه‌كانی "ئامیتا"
له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتی زمان و.. چه‌تری مێژوودا..!!كاتێ بمانه‌وێ دیوه شیعرییه‌كه‌ی مێژوو وه‌ك رووداو بخه‌ینه چوارچێوه‌ی جه‌سته‌ی زه‌مه‌نه‌وه، ده‌بێ بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه زه‌مه‌ن ئه‌و هه‌ڵگره مێژووییه بارگاوییه نه‌بێت كه به‌شوێن‌و گێڕانه‌وه‌یه‌كی سه‌رد به‌ده‌ر له‌هونه‌ری خه‌یاڵا‌و.. فه‌نتازیای زمان، ره‌نگه زۆرجار ده‌ربازبوون له‌مێژوو به‌په‌نابردن بۆ ئه‌فسانه كۆتایی پێ بێت.
بۆیه ده‌بێ ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت چركه‌ساتێك هه‌یه ئه‌و رووداوه جۆراوجۆرانه ده‌گرێته‌خۆ كه دواجار له‌هه‌ناوی مێژوودا ده‌كه‌وێته ژێر سه‌رهه‌ڵدانی روداوی تره‌وه، ئیتر ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی لای مرۆڤ نامێنێ ئه‌وجۆره مێژووه‌یه، جاری واش هه‌یه كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئایین.. هتد، له‌هه‌ناوی مێژوودا زه‌ق ده‌كرێته‌وه و به‌درێژایی زه‌مه‌ن له‌نه‌وه‌كاندا به‌رده‌وامی هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئه‌ده‌بیاتی ئێمه‌دا بارگاویه به‌و حاڵه‌ته .
كاریگه‌ریی بیری نه‌ته‌وایه‌تی لای مرۆڤ چه‌ندین دیوی جیاوازی هه‌یه، له‌وانه، هه‌ستكردن به‌شكستی نه‌ته‌وه‌یی، كولتووریی كۆنخواز وه‌ك جۆرێك له‌شكستی مه‌عریفه، داب‌و نه‌ریت‌و.. سیستمی سیاسی‌و مه‌یلی جیاوازی په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤایه‌تی، هه‌موو ئه‌م حاڵه‌تانه له‌چركه‌ساتێكدا لای كه‌سی هه‌ستیار به‌جیاوازی خه‌یاڵ‌و مه‌عریفه‌ی زمانه‌وه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا ده‌بێت مێژوو له‌ده‌ره‌وه‌ی گێڕانه‌وه و شوێن، بۆ جیاوازیه ده‌روونی‌و سیاسیه‌كان بخوڵقێنێ‌و.. زمانی شیعریی بكات به‌دونیایه‌كی جیاواز له‌وه‌ی له‌میزاجی شۆڕشدا هه‌تاوی لێهه‌ڵنایه‌ت.
كاتێ بمانه‌وێ شیعر بخه‌ینه ده‌ره‌وه‌ی ته‌فسیریی مێژوه‌وه، ده‌بێ له‌هه‌ناوی مێژوودا جیاوازییه‌كان له‌نێوان زمان وه‌ك فه‌نتازیا و زمان وه‌ك رووداو پێناسه بكه‌ین، چونكه شیعر هه‌ڵگریی مه‌عریفه‌ی خه‌یاڵ‌و زمانێكی بێ سنووره له‌ناساندنی دیوه ئه‌فسانه‌یه‌كه‌ی مێژوو، بۆیه ده‌بێ بیر له‌وه‌ش بكه‌ینه‌وه، كاتێ مێژوو له‌دایك ده‌بێت، ئه‌وه زمان‌و خه‌یاڵ‌و ئه‌فسانه‌یه خۆیان ده‌خزێننه په‌یوه‌ندی نێوان كات‌و شوێنه، كه‌واته له‌هه‌ر شوێنێك قسه‌و رووداو هه‌بێت مێژوو، سیاسه‌ت، ژیان ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه له‌مێژوودا ئاماژه‌ی پێ بدرێ، بڕیاردانه له‌سه‌ر ناسینه‌وه‌ی رووداوه‌كان وه‌ك راستی‌و شێواندن كه‌ئه‌مه‌یان به‌هیچ جۆرێك په‌یوه‌ندی به‌خه‌یاڵ‌و زمانی شیعره‌وه نیه‌و زۆرجار ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه‌جیاوازی زمانی شیعر له‌زمانی مێژوو له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوری كات‌و شوێن‌و خودی واقیعدایه.
ئه‌وجار ده‌بێ سنورێك له‌نێوان شیعر وه‌ك خه‌یاڵ‌و زمان له‌به‌رانبه‌ر مێژوو وه‌ك كات + روداو له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع دروست بكه‌ین.
ئه‌وه‌ی له‌منداڵدانی مێژوو كاری له‌سه‌ر كراوه زۆرجار خودی روداوه سیاسیه‌كانه جێ به‌شیعر له‌ق ده‌كه‌ن‌و هه‌وڵده‌ده‌ن زمانی شیعر بكه‌ن به‌زمانێكی جودا، به‌دیوێكی تر زۆرجار ئه‌وه‌ش به‌دی ده‌كرێ كه‌مێژوو له‌هه‌ناوی شیعردا له‌كات‌و شوێن‌و جووڵه داماڵراوه، كه‌ئیتر هه‌ست ده‌كه‌ی شیعر له‌چوارچێوه‌ی ئه‌ركی خۆی رووداوه‌كانی بۆ شیعرییه‌ت ته‌رخان كردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سێكی نه‌ته‌وه‌یی، یاخود سیاسی له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوری كات‌و شوێن ده‌خزێته هه‌ناوی خه‌یاڵ‌و فه‌نتازیای زمانه‌وه، كه‌دواجار باگراوندی مه‌عریفه‌ی زمانه‌وانی رۆڵی له‌م هه‌ره‌مه فیكرییه‌دا هه‌یه كه‌شاعیر له‌ساته‌وه‌ختێكی مێژوودا، دێت ژیان به‌دیوه هونه‌ریی زمانه‌وانیه‌كه‌یدا ته‌فسیر ده‌كات به‌ڵام هه‌ندێ جار هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی یان هه‌ستی دی وامان لێده‌كات په‌نا ببه‌ینه به‌ر مێژوو، بۆ گواستنه‌وه‌ی (رووداو) بۆ خه‌یاڵ‌و مه‌عریفه‌ی زمان كه‌چی ده‌رئه‌نجامی بیری ناسیونالیستی هه‌ندێ جار شیعرییه‌ت ئه‌ركی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات‌و زمان‌و خه‌یاڵ ده‌خاته خزمه‌تی رووداوه‌وه.
ده‌كرێ ئه‌وه‌ش بڵێین هیچ به‌رهه‌مێك به‌ر له‌ئاوڕدانه‌وه له‌رابوردوو، یاخود مێژوو وه‌ك رووداو نایه‌ته به‌رهه‌م، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ زمانی به‌رهه‌مهێنانی ئێمه بۆ ده‌ق زمانی مێژوو بێت، بۆئه‌وه‌ی زیاتر تیشك بخه‌ینه سه‌ر ئه‌م بۆچوونه، ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ی، "له‌هه‌ر شوێنێك قسه هه‌بێت مێژوو ده‌بێت"، كه‌واته به‌رده‌وامی مرۆڤ بۆ داهێنانی ده‌ق، به‌شێكی زۆری ده‌رئه‌نجامی بره‌ودانه به‌چه‌مكی رۆشنگه‌ریی‌و سوود وه‌رگرتنه له‌رابوردوو وه‌ك روداوی زیندو، ئه‌وه‌ی ده‌ق كاری له‌سه‌ر ده‌كات گرنگیدانه به‌زمان وه‌ك فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی كه‌گرنگی به‌ڕه‌وتی رۆشنگه‌ریی بدات بۆ داماڵینی رووداو كه‌رابوردوو وه‌ك كات‌و شوێن، بۆئه‌وه‌ی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بین شیعر بخه‌ینه دیوه‌كه‌ی تری بوونه‌وه ئه‌ویش به‌رله‌وه‌ی به‌رهه‌می واقیع بێت به‌رهه‌می خه‌یاڵا‌و زمانه، بۆئه‌وه‌ی شیعرییه‌ت له‌هه‌ناوی مێژووه‌وه ئاماژه به‌جیاوازییه‌كان بدات ، ده‌بێ بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه نه‌خشه‌یه‌كی داڕێژراویی عه‌قڵی پته‌و كه‌ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و جیاوازیانه‌ی تیا بخرێته‌ڕوو كه له‌نێوان فه‌زای شیعر‌و فه‌زای مێژوودا هه‌یه، دواتر هه‌وڵبده‌ین شوێنكات + نه‌خشه‌ی سیاسی نه‌مانخه‌نه ژێر كاریگه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی سڕینه‌وه‌ی رووداو.
هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌رده له‌ڕووی مێژوو + ئه‌فسانه زۆرجار له‌ژێر كاریگه‌ریی بیری ناسیونالیستیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ و له‌وێوه مێژوو ده‌كه‌ینه سه‌رچاوه‌ی بوون‌و له‌م پرۆسه‌یه‌دا مێژووی نه‌ته‌وه یاخود ئاین وه‌ك رووداو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێ ته‌پ‌و تۆزی گێڕانه‌وه‌ی سه‌رد له‌خۆی بته‌كێنێ كه‌ئه‌مه‌یان زیان به‌شیعرییه‌ت ده‌گه‌یه‌نێ، هه‌ندێ جاری دیش ده‌خزێته ژێر كاریگه‌یی فه‌نتازی زمان‌و مه‌عریفه‌ی خه‌یاڵ‌و فه‌زای شیعرییه‌ت له‌نێوان مێژوو وه‌ك شوێن یاخود رووداو، ئه‌و هه‌ڵگره شووناسه‌ی خۆی له‌كۆت‌و به‌ندی زه‌مه‌ن داده‌ماڵێ، به‌دیوێكی تر ئاوڕدانه‌وه له‌مێژوو + ئه‌فسانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان خزمه‌ت به‌دۆزی نه‌ته‌وه ده‌گه‌یه‌نێ ، زۆرن ئه‌و شاعیر‌و نووسه‌رانه‌ی هه‌وڵیان داوه دیوه شاراوه‌كه‌ی رووداو یاخود كه‌سایه‌تی نه‌ته‌وه + ئه‌فسانه زیندوو بكه‌نه‌وه، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ره‌نگه زۆرجار له‌قۆناغی پێش رزگاریی نه‌ته‌وه و نه‌بوونی دۆزی نه‌ته‌وه چ وه‌ك كۆمه‌ڵ و چ وه‌ك ئه‌ده‌ب ، بۆیه نوسه‌ر ناچار ده‌كات په‌نا بۆ ره‌گو‌وریشه‌ی مێژوو + ئه‌فسانه‌كان ببات.
ئه‌گه‌ر به‌دیوێكی تر قسه له‌سه‌ر به‌جیهان بوونی ئه‌ده‌بی كوردی وه‌ك قۆناغ و مێژوو بكه‌ین، ده‌بێ ئه‌وه بزانین هیچ كام له‌م دوو كایه سروشتیه خزمه‌تی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی نه‌كردووه، مێژووی بوونی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌ر له‌هه‌ر شتێك وابه‌سته‌یه به‌زمان‌و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی كه‌دیسان زمان بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات ، وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی جودا له‌وه‌ی له‌ده‌وروبه‌ری خۆیدا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ، ئه‌وه‌ی وا له‌نووسه‌ری كورد ده‌كات به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان بگه‌ڕێته‌وه لای مێژوو، ئه‌و خه‌ونه‌یه كه‌به‌درێژایی سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی له‌هه‌وڵی به‌جیهانیبووندایه، كێشه‌ی گه‌یاندنی زمان‌و ئه‌ده‌بی كوردی به‌جیهان، وابه‌سته‌یه به‌ئاستی تێگه‌یشتن له‌شارستانییه‌ت ، تێگه‌یشتن له‌شارستانیه‌ت به‌دوو دیو ده‌كرێ بخرێته‌ڕوو، یه‌كه‌م : گه‌یاندنی زمانی نه‌ته‌وه‌یه له‌ڕێی ئه‌ده‌ب له‌هه‌ر قۆناغێك به‌جودا له‌وی دی، دیاره یه‌كێك له‌كایه گرنگه‌كانی به‌جیهانیبوونی ئه‌ده‌ب‌و بوونی ده‌خاته ئه‌و هاوكێشه‌یه‌وه رۆڵی زمانه، دوو : به‌سودوه‌رگرتن له‌ته‌كنیك‌و خه‌یاڵ‌و تێكشكاندنی زمان له‌ئه‌ده‌بدا دیوێكی تری ئه‌و هه‌وڵه‌یه كه‌به‌درێژایی مێژوو هه‌وڵی بۆ دراوه،
لێره‌وه ده‌توانین مێژوو وه‌ك رووداو + شوێنكات جیابكه‌ینه‌وه و.. جۆری مامه‌ڵه‌ی زمانی شیعریی له‌گه‌ڵ رووداوه مێژوه‌كه‌دا بخه‌ینه‌ڕوو كه‌تاچه‌ند ده‌توانین له‌ڕێی ئه‌و رووداوه‌وه، خزمه‌ت به‌شیعرییه‌ت وه‌ك زمان‌و ته‌كنیك بگه‌یه‌نین.
ئه‌دۆنیس ده‌ڵێ.. "من له‌و بڕوایه‌دام رۆشنبیره‌كانی به‌ر له‌ئیسلام دایكی رۆشنبیری عه‌ره‌بن". به‌جۆرێكی تر "سه‌لاح ستیتیه"ش هه‌مان بۆچوونی له‌سه‌ر رۆشنبیریی عه‌ره‌بی به‌ر له‌ئیسلام هه‌یه. ئه‌م دوو بۆچوونه‌ی ئه‌دۆنیس‌و ستیتیه، ئه‌وه‌نده‌ی گرنگی‌و ئاوڕدانه‌وه‌یه له‌قۆناغ وه‌ك كرانه‌وه‌ی عه‌قڵ + ئه‌زموونی شارستانیه‌ت، نیو ئه‌وه‌نده ئاوڕدانه‌وه نیه له‌خودی مێژوو وه‌ك سه‌روه‌ری و شوێنكات ، كه‌واتا ده‌بێ ئه‌وه بزانین مێژوو هیچ كات ناتوانێ توانای عه‌قڵیی‌و شارستانییه‌ت و ئازادی تاكه‌كان ده‌ستنیشان بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئازادی تاك و توانای عه‌قڵی رێژه‌یه‌كی نه‌گۆڕن كه‌سیستم و كرانه‌وه‌ی عه‌قڵ بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن نه‌ك خودی مێژوو.
ره‌نگه له‌كۆتایدا بگه‌ینه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌شیعر مێژووی خۆشی نه‌بێ، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی بۆ ده‌مێنێته‌وه هه‌میشه ئاماژه به‌ماناو ده‌لاله‌ته باوه‌كان ده‌دات، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه‌ئیتر نووسه‌ر قسه له‌سه‌ر مێژوو ده‌كات‌و ژیان به‌هه‌موو ماناكانیه‌وه بخاته ده‌ره‌وه‌ی تێڕوانینه‌كانی خۆی، كه‌دواجار په‌یوه‌ندی نێوان زمان‌و نووسه‌ر + مرۆڤ و ژیان ده‌گاته كوێ؟.
بۆئه‌وه‌ی خۆمان له‌و وه‌همه رزگار بكه‌ین و بیر له‌وه نه‌كه‌ینه‌وه مێژوو به‌هه‌موو دیوه‌كانیدا فه‌رامۆش بكه‌ین، ده‌بێ قسه‌كه‌ی ئه‌دۆنیس‌و ستیتیه بخه‌ینه‌وه بیری خۆمان ، به‌یاسایی كردنی زمان له‌چوارچێوه‌ی ده‌قێكی نه‌گۆڕ یاخود مێژوو بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ له‌هه‌ر شوێنێك قسه هه‌بێ مێژووش هه‌یه، دڵنیام هیچ ده‌قێك بێ سوود وه‌رگرتن له‌مێژوو + زمان‌و خه‌یاڵ كه‌دیسان به‌دیوێكدا مێژوو وه‌ك رووداو رۆڵی گرنگی هه‌یه له‌خستنه‌وه‌ی ده‌قێكی نوێ، به‌مه‌رجێ زمانی شیعریی له‌ده‌ست نه‌دات‌و ناتوانێ ده‌قێكی سه‌ركه‌وتوو به‌رهه‌م بێنێت.
ئه‌م حاڵه‌تانه پشكێكی زۆر ره‌هه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی‌و به‌جیهانیكردنی زمان‌و ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌یی له‌پشته‌وه‌یه، كه‌تۆ ناتوانی واقیع وه‌ك كایه‌یه‌كی زیندوو به‌رده‌وام له‌و هاوكێشه شیعرییه‌ی زمان‌و خه‌یاڵ‌و مه‌عریفه ره‌تبكه‌یته‌وه.
بۆئه‌وه‌ی بچینه قوڵایی بابه‌تێكی له‌وجۆره‌وه و هه‌وڵبده‌ین له‌جیاوازی شیعر‌و مێژو دونیایه‌كی جیاواز بونیاد بنێن وه‌ك ئه‌وه‌ی شیعر خۆی قسه له‌مێژوو به‌دیوێكی تردا ده‌كات‌و له‌و خه‌سڵه‌تی گێڕانه‌وه‌یه‌ی جیای ده‌كاته‌وه و كرۆكی شیعرییه‌ت كار له‌ناو كایه‌ی رووداو وه‌ك هارمۆنیه‌تی مانا‌و ئاماژه، مێژوو ده‌كاته ره‌هه‌ندی نێوان واقیع‌و خه‌یاڵ كه‌ده‌رئه‌نجام مه‌عریفه‌ی زمان حوكمی ره‌های تێدا ده‌دات."شه‌وه‌كانی ئامیتا به‌درێژایی بابل"
ناونیشانی ده‌قێكی شیعریی" دڵشاد عه‌بدوڵڵا" ی شاعیره، دیاره له‌پشت مه‌عریفه‌ی ئه‌م ناونیشانه‌وه دونیایه‌ك له‌وێنه‌ی ته‌پوتۆزاوی رووداو به‌دیواری زه‌مه‌نه‌وه هه‌ڵواسراون، گه‌ڕان به‌نێو شه‌وه‌كانی "ئامیتا" گه‌ڕانێكی وه‌فادارییه به‌دوی خه‌می مرۆڤایه‌تی، دواجار له‌ده‌ره‌وه‌ی ره‌هه‌ندی ئه‌و گه‌ڕانه دونیایه‌كی تر هه‌یه، ئه‌ویش دونیای مردنی به‌هاكانی ژنایه‌تی "ئامیتا"یه له‌نێو هاوكێشه‌ی شیعر‌و مێژوو، "شه‌وه‌كانی ئامیتا" نیوه‌ی ناونیشانی ئه‌و قه‌سیده درێژه‌یه كه به‌درێژایی رسته‌كه‌دا جیاوازیه‌ك له‌نێوانیاندا هه‌یه و له‌ته‌فسیری شه‌وه‌كانی ئامیتادا، دونیایه‌كی جیاواز له‌مێژوو حزوری هه‌یه، به‌وه‌ی شه‌وه‌كان بریتین له‌خه‌ون + بیناكردنی ژیان له‌ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌ت‌و كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌بڕگه‌ی دووه‌می ناونیشانی قه‌سیده‌كه‌دا "به‌درێژایی بابل" بێگومان ئاماژه به‌مێژوو ده‌كات‌و.. به‌درێژایی زه‌مه‌ن خه‌ونه‌كانی ئامیتا له‌خۆده‌گرێت.
ئه‌وه‌ی له‌م قه‌سیده‌یه‌ی دڵشاد عه‌بدوڵڵا به‌دی ده‌كرێ جه‌نگێكی فیكریی و فه‌لسه‌فی قوڵی له‌نێوان مێژوو + شیعر‌و مه‌عریفه‌ی زمان خوڵقاندووه، لێره‌وه ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاتی زمان ئه‌وه‌یه له‌ناو پێگه‌ی رووداو جۆرێك له‌جیاوازی ماناكان له‌گه‌ڵ ره‌وتی هه‌نووكه‌یی و دیارده‌كانی مێژوو قووڵتر بكاته‌وه و زمانی رووداوه‌كان بكات به‌زمانی شیعر، له‌لایه‌كی تره‌وه شاعیر هه‌میشه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه شیعرییه‌ت بكاته زمانێكی جودا له‌و زمانه‌ی له‌خودی ئه‌فسانه‌كه‌دایه، تاده‌گاته ئه‌وه‌ی بڵێین مێژوو به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگای له‌درێژایی زه‌مه‌ن بێت له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م معاده‌له‌یه‌دا خراوه‌ته ڕوو.
دیاره كاریگه‌ریی له‌ده‌ستدانی ئه‌ركی شیعر له‌زۆر لێكۆڵینه‌وه و باس لای دڵشاد عه‌بدوڵڵا بووه‌ته پێوه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ كوشتنی شوێنكات له‌ناو مانا‌و ئاماژه‌ی شیعریی.
ئه‌وه‌ی ئه‌م شیعره له‌شیعره‌كانی تری جیاده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه دڵشاد عه‌بدوڵڵا له‌ناو خودی به‌شیعریی كردنی مێژوو دونیایه‌كی تری شیعریی خزاندوه‌ته هه‌ناوی ده‌قه‌كه‌یه‌وه، دواجار ده‌قی سه‌ره‌كی ئامیتا و به‌فر ته‌فسیرێكی تری بۆ خوێنه‌ر به‌جێ هێشتووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێیت ئه‌وه مێژوو نیه رووداوه‌كان ده‌كاته هه‌وێنی شیعر، به‌ڵكو ئه‌وه شیعره ده‌بێت به‌تایبه‌تمه‌ندی خۆی جیهانێكی تر له‌ده‌ره‌وه‌ی راستی واقیع بۆ خوێنه‌ر بخوڵقێنێ.
ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌قه شیعرییه به‌سه‌ر بكاته‌وه بۆی ده‌رده‌كه‌وێت نووسه‌ر زۆر زیره‌كانه خوێنه‌ر ده‌خاته نێو دونیای عه‌وداڵیی و تێڕامان بۆ گه‌ڕانێكی جیاواز به‌دوای دونیای جیاواز، له‌وه‌ی واقیع دێت له‌ناو مێژوو كاری له‌سه‌ر ده‌كات.
كه‌واته فه‌نتازیای زمان‌و مه‌عریفه‌ی خه‌یاڵ وه‌ك پێكهاته‌یه‌ك له‌ده‌سه‌ڵاتی زمان توانیویانه دونیایه‌كی جیاواز بۆ بیركردنه‌وه و قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و "روداو"وه‌ی كه كه‌وتووه‌ته ژێر خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی تره‌وه، ساغ بكاته‌وه و هه‌وڵبدات ستاتیكاو خه‌یاڵ به‌درێژایی وێنه شیعرییه‌كان له‌ژێر كاریگه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی چی گوتندا بن،
بۆیه شاعیر دڵشاد عه‌بدوڵڵا له‌ده‌ره‌وه‌ی هاوكێشه‌ی دونیای تێڕامان، هاتووه و وێنه شیعرییه‌كان له‌دونیایه‌كه‌وه بباته دونیایه‌كی جودا، جودا له‌وه‌ی ده‌لاله‌ته‌كان له‌سیاقی مێژوودا یه‌ك جۆر روئیای تێدا رامكردبێ، به‌پێچه‌وانه‌وه شاعیر ده‌قه‌كه‌ی دابه‌شكردووه‌ته سه‌ر دوو دونیای جیاواز، دونیایه‌ك خه‌ونه‌كانی ئامیتای تیا كردووه به‌كلوو به‌فرو ده‌یخاته سه‌ر حه‌زه‌كانی زمان‌و خه‌یاڵی ئینسانه‌وه ، دونیایه‌كی تر له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه جه‌نگ جه‌سته‌ی ئامیتا له‌و خه‌ونه داماڵی‌و ئامیتا بگه‌ڕێنێته‌وه ململانێی دونیای بوون‌و نه‌بوون.
لێره‌وه ململانێی نێوان شیعرییه‌ت‌و مێژوو لای شاعیر سه‌رهه‌ڵده‌دات له‌فه‌سڵی جیابوونه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كان، ئامیتا له‌خه‌ونی به‌فردا گوزه‌ر ده‌كات‌و دواتر به‌فر به‌دوو باڵی شكاوه‌وه دوای مه‌یلی ئامیتا ده‌كه‌وێت.
سه‌ره‌تا شاعیر "دڵشاد عه‌بدوڵڵا" ده‌ڵێ..
"له‌ناكاو
كلووه‌كان دابارین
به‌سه‌ر شووره‌ی بابلدا
چه‌ند دانه‌یه‌كیان به‌ر كوڵمم كه‌وتن
شیرینییان خسته‌زا
فێنكیان كرده‌وه گوفتار
له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م گه‌یشتندا
به‌منداڵیمدا هه‌ڵگه‌ڕٍان
به‌فر به‌دوو باڵی شكاو دوای ئامیتا كه‌وتبوو"
ئه‌و شوێنه‌ی به‌فر میوانی نه‌بێ، یاخود به‌فری لێ نه‌بارێ، هه‌ستی شاعیرێتی‌و زمانی جیاوازی شیعر به‌بۆنی غه‌ریبانه‌ی كوێستانیه‌ك به‌فری تیاده‌بارێنێ "بابل" ئه‌و شاره‌ی جگه له‌جه‌سته‌ی ئامیتا هه‌رگیز وه‌ك شوێن به‌فری به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه، دواتر ئامیتا بووه به‌و داله‌ی كلووه به‌فری به‌سه‌ر شووره‌ی بابلدا باران.
سه‌ره‌تا ئاماژه‌م بۆ ئه‌وه كرد، زۆرجار گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژوو گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسیه، ئه‌وه‌ی به‌بیری نوسه‌ردا هاتووه، هه‌وڵیداوه له‌ڕێی به‌فره‌وه ئامیتا به"شوێن" وه‌ك پێگه‌یه‌كی جوگرافی ببه‌ستێته‌وه، رۆحی نه‌ته‌وه به‌مه‌نزوری شاعیر جه‌سته‌و عه‌قڵی ئامیتایه له‌ناو باخچه هه‌ڵواسراوه‌كه‌ی بابل، كه‌رۆحی ئامیتای تیا هه‌ڵواسراوه، شاعیر هه‌وڵیداوه له‌نێوان كه‌سایه‌تی وه‌ك نه‌ته‌وه‌و به‌فر وه‌ك سمبوڵ بۆ پاكی + به‌فرو نیشتمان بخاته ده‌ره‌وه‌ی كێشه‌ی شیعر‌و مێژوو ، لێره‌دا شاعیر به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ئه‌و بره‌وه‌ی به‌شیعر وه‌ك تێكشكانی زمان‌و فه‌نتازیاو خه‌یاڵ داوه‌و شیعرییه‌تی له‌دۆخی ستاتیكی خۆی ێهێشتوه‌ته‌وه ، ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی توندوتۆڵ‌تر كردووه، ئه‌و باگراونده هه‌ستیارییه‌یه كه له‌نێوان ئینسان‌و به‌فردا هه‌یه، بۆیه شاعیر چه‌ند توانیویه‌تی له‌رۆحی ئامیتاوه مه‌یلی نیشتمانی بكات ، ئه‌مه‌شیان دیسان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ شیعرییه‌ت له‌هه‌ناوی مێژوه‌وه زمان ده‌خاته خزمه‌تی رووداوه له‌بیركراوه‌كانی نه‌ته‌وه و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رابوردو گرێ بداته‌وه،
دیاره زۆرجاران قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كراوه شیعرییه‌ت نه‌خرێته خزمه‌تی رابوردوو، ده‌نا زمانی شیعرییه‌ت‌و خودی زمان له‌چوارچێوه‌ی رووداودا ناتوانێ بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆی په‌ل بهاوێ، پێشتر باسمان لێوه‌كرد كه‌ئه‌دۆنیس‌و ستیتیه چ سه‌رنج‌و تێڕوانێنیكیان سه‌باره‌ت به‌رۆشنبیریی عه‌ره‌بی دوای ئیسلام له‌مه‌ڕ ته‌شریع كردنی زمانه‌وه هه‌بوو.
دیاره كێشه‌ی ئێمه جیاوازتره له‌وه‌ی باسم لێوه‌كرد، به‌ستنه‌وه‌ی ئێستایه به‌ڕابوردووه‌وه لای دڵشاد عه‌بدوڵڵا ئه‌و رۆحه چه‌پێنراوه‌یه له‌ئامیتادا چرۆی كردووه و فێنكبوونه‌وه‌ی به‌بارینی كلووه به‌فره‌كان به‌سه‌ر رومه‌تیدا دێته‌وه هۆشی خۆی.
"چه‌ند دانه‌یه‌كیان به‌ر كوڵمم كه‌وتن، شیرینییان خسته‌زار، فێنكیان كرده‌وه گوفتار، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م گه‌یشتندا به‌منداڵیمدا هه‌ڵگه‌ڕان".
ئه‌وه‌ی ئامیتا به‌رابووردوو ده‌به‌ستێته‌وه، مێژوو نیه وه‌ك شوێن، بۆیه ده‌كرێ ئاماژه به‌وبۆچوونه زیره‌كانه‌ی شاعیر بده‌ین كه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه مێژوو بخاته ده‌ره‌وه‌ی تێڕوانینی شیعرییه‌ت، ئه‌گه‌رچی بابه‌ته‌كه له‌په‌راوێزی مێژووه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه، به‌ستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ئه‌م دوو كایه سروشتیه، له‌نێوان دوو ره‌گه‌زی جودا زه‌مه‌ن‌و شوێن خراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌ویش ره‌گه‌زی هه‌ست‌و بیره‌وه‌رییه، كه‌هه‌ردووكیان ئامیتا ده‌به‌نه‌وه لای ریشه ئینتما ئییه‌كه‌ی خۆی، كه‌ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی ئینسانه، به‌وه‌ی سروشت له‌چركه‌ساتێكدا رۆح ده‌گه‌ڕێنێته‌وه لای منداڵیی، ئه‌ویش سروشتی بیره‌وه‌ری خودی ئینسانه بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ شوێن‌و كات كه‌ئه‌مه‌شیان رووداوه‌كان له‌و هاوكێشه‌یه سه‌قامگیر ده‌كات.
ئادۆرنۆ: باوه‌ڕی وایه "ئه‌وانه‌ی كه‌بڕوایان به‌تیۆری دیارده‌شناسیه، كه‌سانێكن ئه‌یانه‌وێ هه‌رچی له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی واقیع رووبدات بۆ دیارده‌یه‌كی په‌تی بگۆڕن‌و بیكه‌ن به‌كۆمه‌ڵێ تایبه‌تمه‌ندی په‌یوه‌ست به‌شوێن‌و جێگاوه".
له‌به‌شێكی تری قه‌سیده‌كه‌دا دڵشاد عه‌بدوڵڵا كه‌پێشتر باسی ئه‌وه‌م كرد شاعیر به‌دوو به‌شی هه‌ندێ جار جیاواز‌و هه‌ندێ جار تێكهه‌ڵكێش ئه‌م قه‌سیده‌یه‌ی نووسیوه، دیاره ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كی شیعریی جوانه هه‌ندێ جار ده‌مانباته‌وه بۆ سیناریۆیه‌كی شیعریی جیاواز له‌و جیهانه په‌نهانه‌ی شیعر‌و هه‌ندێ جاری تریش ده‌چێته خانه‌ی دژایه‌تی زمانی ئاسایی شیعر كه‌پێشتر چه‌ند جارێك ئاماژه‌مان پێدا، ئه‌وه‌ی له‌م قه‌سیده‌یه‌دا شاعیر له‌شیعره‌كانی تری جیاده‌كاته‌وه، كۆمه‌ڵێك ره‌هه‌ندی ستاتیكی زمانه‌وانی هونه‌ریی جیاوازن وه‌ك فه‌نتازی زمان خه‌یاڵێكی دونیابینی‌و.. زۆرجاریش ناسیونالیستی + جیاواز له‌ڕووی فۆرم‌و ته‌كنیكه‌وه + شێوازی نووسینی ئه‌م ده‌قه وه‌ك دوو سیناریۆی جیاواز ئه‌وه‌نده‌ی تر مێژووی وه‌ك شوێن‌و كاتی تیا داماڵڕاوه، گرنگی ئه‌م ده‌قه له‌وه‌دایه، زمانه‌كان جیاوازن، زمانی ئامیتا له‌گه‌ڵ زمانی بابلیه‌كان دوو دونیای جیاوازی ئه‌م شیعره‌ی دڵشاد عه‌بدوڵڵایه، كه‌به‌ڕاستی به‌یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی وای لێم كرد سوربم له‌سه‌رئه‌وه‌ی بابه‌تێكی له‌سه‌ر بنوسم.
زمانی دووه‌م له‌م قه‌سیده‌یه‌دا زمانی بابلیه‌كانه، بۆیه شاعیر له‌دیوی دووه‌می قه‌سیده‌كه‌یدا سه‌ره‌تا ئاماژه به‌وه ده‌دات "به‌فر به‌دوو باڵی شكاو دوای ئامیتا كه‌وتبوو".
ئه‌وه‌ش ئه‌و مه‌یلی په‌یوه‌ندیه‌یه كه‌شاعیر لای به‌فرو ئامیتای ده‌خاته‌ڕوو، شكانی باڵی به‌فر له‌وڵاتی غه‌ریبانا، جۆری دووه‌می بارینی به‌فره، جۆری یه‌كه‌م حه‌زی بارینه به‌سه‌ر كوڵمی ئامیتا ، جۆری دووه‌م كه‌شاعیری ناچار كردووه دیوه نێگه‌تیڤه‌كه‌ی رووداو كه‌خودی شوێنه "بابل" راسته‌وخۆ ده‌چێته خزمه‌تی مێژووه‌وه، ئه‌مه‌شیان راسته‌وخۆ ئامیتا ده‌به‌ستێته‌وه به‌و شوێنه‌ی كه‌لای شاعیر ناشوێن‌و غوربه‌ته، به‌ڵام به‌دیوێكدا لای ئامیتاش هه‌ندێ جار ئه‌و غوربه‌ته به‌دی ده‌كرێ، به‌وه‌ی "فێنكیان كرده‌وه گوفتار". لای بابلیه‌كان به‌فر بیدعه‌یه، هی وڵاتی غه‌یره‌یه، بێ مۆڵه‌ت هاتووه‌ته مه‌مله‌كه‌ت، بۆنی مه‌جووسی لێدێ.
جیاوازیه‌كان لێره‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن كه‌خودی جیاوازی فیكره، كێشه‌كه لای ئامیتا وه‌ك غه‌ریبێك له‌و دونیا جیاوازه و به‌فریش نامۆ به‌و خاكه، دیوێكی تری ئه‌م داڕشتنه، زمان‌و مه‌عریفه‌ی خه‌یاڵه، دێت و.. به‌فرو ئامیتا له‌و مێژووه كاڵبووه به‌یه‌كه‌وه گرێده‌داته‌وه و.. گه‌ڕانه‌وه‌ی ئامیتا بۆ لای به‌فر خودی ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه كه " به‌ختیار عه‌لی " له‌بابه‌تێكدا سه‌باره‌ت به "ئه‌لبێر كامۆ"باسی لێوه‌ده‌كات‌و ده‌ڵێ: "گوتار‌و فه‌لسه‌فه‌ی زۆر بیرمه‌ندو فه‌یله‌سوف هه‌ن كه‌وتوونه‌ته ژێر خوێندنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی تره‌وه، به‌ڵام بۆچوونه‌كانی كامۆ له‌و جۆرانه‌یه كه‌هه‌موو سه‌رده‌مێك ده‌توانی كاری له‌سه‌ر بكه‌یت".
ئامیتا دیوه‌كه‌ی تری ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه، بۆیه شاعیر له‌و روانگه‌یه‌وه هه‌وڵی داوه ستاتیكاو مه‌عریفه‌و فه‌نتازیای زمان بكات به‌و بكه‌ره ئه‌كتیڤه‌ی كه‌ئامیتا له‌ژێر كاریگه‌ریی مێژوو وه‌ك رووداو بخاته‌وه به‌ر ده‌ستی خوێنه‌رو له‌وێوه رۆڵێكی تری ژنایه‌تی له‌ئامیتادا هه‌یه كه‌ئه‌وه‌یان گرنگیه‌كه‌ی له‌گرنگی قۆناغ‌و سه‌رده‌مه‌كه‌یدایه وه‌ك چۆن له‌پێشكه‌شكردنه‌كه‌یدا باس له "مارگرێت جۆرج" كراوه.
زمانی دووه‌م : له‌م قه‌سیده‌یه‌دا زمانی توندوتیژی نه‌یارانی ئامیتا و سروشتی بارینی به‌فرو پێكدادانی گوتاری ئامیتا و عه‌قڵه دۆگماكانه له‌وڵاتی بابل، كه‌به‌وه‌دا داده‌رده‌كه‌وێت له‌شكر دێن، زمانی به‌فرو قژی بڵاوی باران سه‌رده‌بڕن ، ئه‌وه‌ی له‌م هاوكێشه‌یه‌دا خوێنه‌ر تووشی تێڕامانێكی قوڵ ده‌كات، چه‌ند بۆچوونێكی جیاوازی نوسه‌ره، به‌وه‌ی له‌دیوی دووه‌می قه‌سیده‌كه‌دا شاعیر دڵشاد عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێ.. "لای ئه‌و، هه‌موو باخچه‌ی بابل، په‌نابه‌ردێكی هه‌مه‌دان ناهێنێ".
كه‌واتا بیره‌وه‌رییه‌ك هه‌یه ئامیتا به‌رابوردووه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، به‌ستنه‌وه‌ی ئامیتا به‌رابوردوو خودی هه‌مه‌دانه كه‌ئاماژه‌ی پێ دراوه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌شیان شاعیر زیره‌كانه بیری له‌وه كردووه‌ته‌وه، چۆن خۆی له‌مێژوو وه‌ك گێڕانه‌وه رزگار بكات، به‌ستنه‌وه‌ی ئامیتا به‌هه‌مه‌دان = به "ته‌مه‌ن" + بیره‌وه‌ریی، ئه‌وه‌ی ده‌مانخاته گومانه‌وه له‌م قه‌سیده‌یه‌دا، سروشتی وێناكردنی ژیانه لای ئامیتا، وه‌ك گه‌ڕانێكی جودا به‌ناو بیره‌وه‌ریه‌كاندا، له‌دیوی یه‌كه‌می قه‌سیده‌كه‌دا.. "حیوار" دێت‌و پێچه‌وانه‌ی دیوی دووه‌می قه‌سیده‌كه كه‌په‌ناده‌باته‌وه بۆ "هه‌مه‌دان" واتا لێره‌وه رابوردوو به‌دوو جۆر هه‌یه، له‌دیوی یه‌كه‌می، یاخود به‌شی یه‌كه‌می نووسین ، نووسه‌ر به‌فۆنتێكی جودا نووسیویه‌تی ده‌ڵێ.. "خودایه كه‌ته‌مه‌نی كلوت پێ نه‌به‌خشیم پاكیی ئه‌وانم لێ مه‌ستێنه، رابووردوو ئاوریشم نیه له‌خۆمی بئاڵێنم، كراسێكی دڕكاویه، له‌هه‌ر كوێوه قۆڵی تێهه‌ڵكێشم ئه‌ویم پتر ده‌كوڵێته‌وه".
جگه له‌وه‌ی شاعیر ده‌یه‌وێ دیوه شاراوه‌كه‌ی ئامیتا وه‌ك مرۆڤێك بخاته‌ڕوو، دیاره رزگاركردنی له‌ژێر سه‌رهه‌ڵدانی ده‌قی تر ئامانجی سه‌ره‌كی نووسه‌ره، به‌وه‌ی گرنگیدان به‌ڕووبه‌ڕووبونه‌وه له‌گه‌ڵ سروشتی كۆمه‌ڵێك له‌ده‌ره‌وه‌ی تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ بیروبۆچوونی ئامیتا، لای خۆیه‌وه ئامیتا سروشتی ژیانی خۆی به‌ته‌مه‌نی به‌فره‌وه گرێ ده‌دات‌و ده‌ڵێ.. "كه‌ته‌مه‌نی كلوت پێ نه‌به‌خشیم، پاكیی ئه‌وانم لێمه‌ستێنه" لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌نجامێك ئامیتا له‌نێوان ئێستا وه‌ك كات + ئه‌وسا وه‌ك كات + رابوردوو، دیاره رابوردو به‌شێكی مناڵییه + ته‌مه‌نی گه‌نجی كه‌ئامیتا به‌هه‌مه‌دانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. هه‌مه‌دان به‌دیوێك هه‌موو باخچه‌كانی بابلی ده‌كرێته قوربان، به‌دیوێكی تر هه‌مه‌دان كه‌خودی رابوردووی ئامیتایه ده‌بێته كراسێكی دڕكاوی "له‌هه‌ر كوێوه قۆڵی تێهه‌ڵكێشی ئه‌ویت پتر ده‌كولێنێته‌وه".
ئه‌وه‌ی گرنگه زیاتر قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین ئه‌و جیاوازیه‌یه له‌تێڕوانین‌و بۆچوونه‌كانی ئامیتا وه‌ك كه‌سێك په‌یوه‌ست به‌شوێنێكی جودا له‌وه‌ی ئێستا تیا ده‌ژی، ره‌نگه هه‌ندێ جار ئه‌م جیاوازیه ئاسایی بێت له‌بۆچوونه‌كانی شاعیر، به‌ڵام خودی دوو گوتاری لێكچوون‌و.. هه‌ندێ جاری تر جودا، ئه‌مه‌یان نه په‌یوه‌ندی به‌مێژوو هه‌یه‌و نه به‌شیعرییه‌ته‌وه به‌ڵكو زیاتر په‌یوه‌ندی به كێشه ناسیه‌نالیستی و ناجێگیری چه‌مكی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه‌هه‌یه .
شێوازی نووسین له‌م ده‌قه ره‌نگه زۆر به‌كه‌می نوسرابێ، من خۆم یه‌كه‌م جاره ئه‌م شێوه له‌تێكهه‌ڵكێش كردنی نووسینم به‌رچاو كه‌وتووه ، دیاره به‌كارێكی زۆر جوانی شاعیریی ده‌زانم.
بۆئه‌وه‌ی بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئامیتا وه‌ك دوو دونیای جیاواز ده‌بێ ئاماژه به‌وه بده‌ین‌و بڵێین، ئایا له‌به‌ر ئاڵۆزی جۆری نوسینی بابه‌ته‌كه‌یه شاعیر به‌سه‌ریا تێپه‌ڕیوه یاخود، ئامیتا ده‌بێته دوو رۆحی جودا، جودا له‌وه‌ی له‌هه‌ناوی قه‌سیده‌كه‌دا به‌ئامیتایه‌ك قسه ده‌كات.
گرنگی ئامیتاكان له‌وه‌دایه نووسه‌ر هه‌وڵیداوه گوتاره‌كان تێكه‌ڵ بكات‌و جۆرێك له‌جیاوازی ده‌نگه‌كان له‌م دوو فۆرمه‌دا ره‌نگ بكات.
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه قسه‌ی لێ بكه‌ین جۆری زمانه‌كانه كه‌شاعیر وه‌ك هه‌موو كاره‌كته‌ره‌كان زمانی جیاوازی هه‌یه، ئه‌مه‌شیان جۆرێكی تری فه‌نتازیای زمان‌و مه‌عریفه‌یه لای شاعیر ره‌نگی داوه‌ته‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه فۆرمی داڕشتنی قه‌سیده‌كه‌ی كه‌به‌سه‌ر دوو جۆر وێنه‌ی جیاوازدا دابه‌شكردوه، شاعیر هاتووه وێنه‌كان به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی ئاڵۆزییه‌ك له‌گه‌ڕان به‌دووی وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی ئامیتاو پێكهێنانی وێنه‌یه‌كی ستاتیكی بۆ جیاوازی مانا‌و ئاماژه‌كان.
بۆیه ده‌بینی ئه‌وه‌ی له‌فۆرمی یه‌كه‌می شیعره‌كه‌دا حزوری هه‌یه ئامیتایه، به‌ڵام زۆرجار شاعیر وێنه‌ی ئامیتای وه‌ك رۆح خزانوه‌ته ناو دونیای ده‌نگه‌كه‌ی تر‌و.. له‌نێوان هه‌ردوو ئامیتادا كه‌سێكی تر هه‌یه بۆ ده‌ستنیشانكردنی جیاوازیه‌كان كه‌خودی شاعیره، مانایه‌كی تر ده‌به‌خشێته شیعر.
ئه‌وه‌ی لای ئێمه گرنگه ئه‌و هه‌وڵه‌یه كه‌شاعیر له‌نێوان ئه‌م هه‌موو تێكهه‌ڵكێشه شیعرییه‌دا زمان‌و خه‌یاڵ‌و مه‌عریفه‌ی كردووه به‌ئاماژه‌یه‌كی دیار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌مكی مێژوو وه‌ك دیارده‌ی كات‌و شوێن له‌م قه‌سیده‌یه‌دا.داناعه‌سكه‌رdanaasker@yahoo.com
سه‌رچاوه:
1-شه‌وه‌كانی ئامیتا به‌درێژایی بابل. شیعر دڵشاد عه‌بدوڵڵا.
2-تیۆدۆر ئادۆرنۆ، سه‌لاح حه‌سه‌ن پاڵه‌وان ل/87.
3-زمان به‌و پێیه‌ی ماده‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌ده‌به. یوری لۆتمان..
و .محمد ساڵح سه‌عید، رامان ژماره (72) ل 63.