گوڵی ئاڵ…. فواد قاموسی
Closed
پاش
ئه‌م بازه شه‌ق بردوه
پاش
ئه‌م خاوه‌ن مه‌رگه
به‌هار
كچێكی ته‌نیایه‌و
چاوه‌ڕێی سواره‌كه‌یه‌تی
به‌یانیان
ژیان په‌ڕه‌سێلكه‌یه‌كی
ناسكی سپیه و
بۆ هێلانه
هه‌ڵده‌فڕێ به‌ره‌و
ماچی گه‌رمی
دوو په‌پووله
***
روخساری جیهان
لایه‌كی ره‌شی
لایه‌كی سپی
یه‌كیان
گریانی پاكی
یه‌كیان
بزه‌ی درۆ
گوڵی ئاڵ
مه‌گری!
منیش
شه‌وانێ دوور و درێژ
دڵ‌خۆشی
شنه‌ی شه‌ماڵ و
ئه‌سری چاوه‌كانم بووم
به‌ڵام
برسیه‌تی،فرمێسك،ئازار
***
ئازیز
جیهان
هه‌موو ئازاره و
ئاسمانیش هه‌ر ئازار
به‌ڵام
زه‌رده‌خه‌نه‌ی په‌پووله و
شریخه‌ی شه‌ره‌ف
له شه‌وه زه‌نگدا
شایه‌كی بێ‌بڕانه‌وه‌یه بۆ
مێژوو و
په‌ڕه‌سێلكه‌ی سپی
گوڵی ئاڵ
بۆنت
شه‌رابێكی كۆن كه‌وتوو
باڵات
تابلۆیه‌كی شیرین
شیاوی شانازی باخه‌وان
بژی به
سروه‌ی هه‌ناسه و
به‌فراوی ماچ
به‌ڵام وریا به
شه‌یتانی شه‌وی شه‌كه‌ت
خۆی لێ
مه‌ڵاس داوی!.
سه‌قز