
دیمانه له‌گه‌ڵ ڕێناس ئامانج مسته‌فا …. سازدانی: زانا گاڵاڵی
هه‌وڵنادات لاسایی هیچ که‌سێکی دیکه بکاته‌وه
هه‌رچه‌نده ئێمه پێشتر له ڕیگه‌ی به‌شداربوونی له‌چه‌ند کلیپێکدا، ئه‌ومان له‌گروپی هه‌ڵپه‌ڕکێی کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌کاندا ده‌بینی، به‌ڵام دوای وازهێنانی له‌و کۆمه‌ڵه‌یه، ئێستا چۆته کۆمه‌ڵه‌ی لاوان له یۆتۆبۆری، که له مانگی (2)ی ئه‌مساڵدا دامه‌زراوه‌و خۆی سه‌رپه‌رشتیده‌کات
ڕێناس ئامانج مسته‌فا، ته‌مه‌نی (17)ساڵه‌و له‌شاری سلێمانی له‌دایکبووه، له‌ته‌مه‌نی (7) ساڵییه‌وه له‌وڵاتی سوێد ده‌ژی و له (4) ئاماده‌یی به‌شی وێژه‌یی ده‌خوێنێت.زانا گه‌ڵاڵی
له دییمانهیهکی ئاوێزه‌دا ڕێناس باسی له ئامانجی له‌دامه‌زراندنی گروپی هه‌ڵپه‌ڕکێی کۆمه‌ڵه‌ی لاوان و وتی: به پێویستمانزانی که کۆمه‌ڵه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی تایبه‌ت به‌لاوان به مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی بواره‌کانی لاوان، هونه‌ری، راگه‌یاندن ، ڕۆشنبیری، وه‌رزش دروستبکه‌ین .
ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی گرنگی به کلتووری خۆمان بده‌ین و بیرمان نه‌چیته‌وه، هه‌روه‌ها دوورکه‌وتنه‌وه له‌کاره دزێوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژئاوا، هه‌رچه‌نده کۆسپ و ته‌گه‌ره له‌لایه‌ن خێزانی هه‌ندێك له ئه‌ندامانه‌وه هاتۆته ڕێمان، به‌ڵام ئێمه هه‌ر به‌رده‌ام ده‌بین و گه‌شه‌ی پێده‌ده‌ین.
ڕێناس باسی له‌وه‌ش کرد‌و وتی به‌داخه‌وه کچانی لاو زۆرهه‌ن، که له‌ژێر توندوو تیژی خێزاندان، که ئه‌مه‌ش له کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ورپیدا نامۆیه، بۆیه ئێمه وه‌ك کۆمه‌ڵه‌ی لاوان له یۆتۆبۆری هیوادارین بتوانین له داهاتوودا ڕۆڵی خۆمان له هۆشیار کردنه‌وه‌ی لاوان و خێزانه‌کانیاندا ببینین، هونه‌رو هه‌ڵپه‌ڕکیی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان به خه‌ڵکی ئه‌وروپا نیشانبده‌ین.جگه له هه‌ڵپه‌ڕکیی کوردی
ئاره‌زووی له‌سه‌مای ئه‌مریکای لاتینی هه‌یه‌هه‌ر لهودیمانهیهدا ڕیناس، ئاماژه‌ی به‌وه کرد که تائێستا وه‌ك گروپی هه‌ڵپه‌رکێی لاوان به‌شدارییان له چه‌ند بۆنه‌و که‌رنه‌ڤاڵێکی گه‌وره‌دا کردووه‌و توانیویانه ڕۆڵێکی باش ببینێ و به‌شێوه‌یه‌کی جوان که‌لتووری کوردی به‌گه‌لانی دیکه بناسێنن.
له باسی به‌رنامه‌ی داهاتووشاندا وتی: به‌رنامه‌ی داهاتووشمان به‌شداریکردنه له هه‌ندێک فیستڤاڵی دیکه‌دا که له ئه‌وروپا ڕێکده‌خرێت، هه‌روه‌ك بهشداربوونمانه له‌هه‌موو بۆنه نیشتمانییه کوردییه‌کاندا، هه‌روه‌ها تا ئێستا وه‌ك گروپی هه‌ڵپه‌رکیی لاوان له‌هیچ کلیپێکدا به‌شدارییان نه‌کردووه.
ده‌رباره‌ی شاره‌زایشی ڕێناس وتی: شاره‌زاییم له زۆر جۆر هه‌ڵپه‌ڕکیی کوردی‌دا هه‌یه، ئه‌و کلیپانهشی به‌شداریم تێدا کردووه، پێشتر هیچ زانیارییه‌کم ده‌رباره‌ی سیناریۆ یان تێکستی گۆرانییه‌کان نه‌بووه‌و بێ‌ئاگا بووم له‌مه‌رجه‌کانی به‌شداربوونیان لهکلیپهکاندا.
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئێمه‌شدا ده‌رباره‌ی جلوبه‌رگ، ڕێناس باسی له‌وه‌کرد که جلوبه‌رگی دیکه‌ی زیاتره له جلوبه‌رگی کوردی، به‌ڵام زۆر حه‌ز له جلی کوردی ده‌کات و له زۆربه‌ی بۆنه کوردییه‌کاندا جلوبه‌رگی کوردی له‌به‌رده‌کات و پێیوایه گۆڕانکاری جوانه له جلوبه‌رگدا، به‌ڵام به مه‌رجێ مۆرکی فۆلکلۆری له‌ده‌ستنه‌دات.هه‌ر له‌و گفتوگۆیه‌دا زانیمان که ڕێناس ڕقی له درۆ‌و خۆههڵکێشانهو ناشیه‌وێ به هۆی ڕووخساره‌وه بناسرێت و ده‌ربکه‌وێت، چونکه ئه‌و نه لهڕووخسارو نه له جلووبهرگدا لاسایی که‌س ناکاته‌وه‌و ده‌ڵێت: چیم پێجوان بوو ئه‌وه له‌به‌رده‌که‌م، هه‌رگیز هه‌وڵناده‌م لاسایی کهسیتر بکه‌مه‌وه جگه له هه‌ڵپه‌رکیی کوردیش ئاره‌زووی له سه‌مای ئه‌مریکای لاتینی هه‌یه.
ئه‌و، زۆر حه‌ز له کاری هونه‌ری ده‌کات، به‌ڵام بیری له ڕۆڵبینی له درامادا نه‌کردۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و بواره هه‌بێت حه‌زده‌کات ڕۆڵی کچێکی پێشکه‌وتوو خواز‌و نیشتمانپه‌روه‌ر ببینێت، دوور له ڕۆڵی ڕۆمانسی، هه‌فته‌ی چه‌ند جارێکیش له یانه‌یه‌کی تایبه‌تی وه‌رزش ده‌کات .