![نامه‌یه‌کی کراوه بۆ روحم ….به‌ندی عه‌لی نامه‌یه‌کی کراوه بۆ روحم ….به‌ندی عه‌لی](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/bandiAli2_955137499.jpg)
نامه‌یه‌کی کراوه بۆ روحم ….به‌ندی عه‌لی
Closed
.. هاوینی 2009
له‌وه‌ته‌ی هه‌م
به‌ده‌نگی به‌رز بیرده‌که‌مه‌وه
له‌وه‌ته‌ی هه‌م شه‌رم له‌تیرو تانه‌و
له‌جۆره‌کانی مه‌رگ ناکه‌مه‌وه
چین و چۆنن
ئه‌وه‌ی لێی ده‌ترسێم
بینینی سیمای خۆمه له‌ئاوێنه‌ی
به‌یانیه‌کی ئاسایی ته‌مه‌نمدا
به‌و جۆره‌ی خۆم خوازیاری نیم
کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یه
ئه‌وده‌می خۆت لێ وون ده‌بێ و
له‌هیچ وێنه‌یه‌کی یاده‌وه‌ریدا
له‌خۆت ناچێت
له‌وه ده‌چێت ئه‌م زه‌مانه
هه‌ر فێری شێوه‌کانی ئاراییشت و
ڕێبازرکانی دیکۆرت بکا
په‌کو له‌هه‌ورازی سه‌ختت
ئه‌ی حه‌قیقه‌ت
له‌م زه‌مه‌نه سهرابیهدا
هه‌ر لهپوشی دوای شه‌ن ده‌چیت