
عیشق له‌نێوان نه‌رد .. و .. غه‌ریزه‌كانی شه‌یتان..!
عیشق له‌نێوان "نه‌رد" .. و .. غه‌ریزه‌كانی شه‌یتان..!
لهدهقیی شیعریی
((پێكێك له‌گه‌ڵ ئه‌هریمه‌ندا))گه‌ڕان به‌دوای ئه‌وی دی له "خود"دا گه‌ڕانێكی جه‌بریه، بۆئه‌وه‌ی له‌و ئاژاوه‌یه‌ی ناوه‌وه‌ی "خود" له‌گه‌ڵ چێژ‌و ئازادی‌د ا رووبهڕٍوو بێته‌وه، ناچار په‌نا ده‌باته به‌ر ئه‌و باكگراونده تهوتهمیو.. مێژووه ئه‌فسانه‌ییه‌ی كه‌ده‌رئه‌نجام هێزی فشار له‌نێوان چه‌مكی سۆسیۆلۆژیاو.. بایۆلۆژیدا مرۆڤ تووشی نیگه‌رانیه‌كی بێ ئه‌ندازه ده‌كات ، ئه‌وه‌ی خه‌یاڵ به‌و دۆخه ناهه‌مواره‌دا ده‌بات، ئه‌و ململانێی‌و .. به‌ریه‌ككه‌وتنه‌ی نێوان ئاره‌زووه‌كانی جه‌سته‌و.. واقیعه به‌مانا سۆسیۆلۆژییهكهی .
به‌شێكی تری ئه‌م ململانێیه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیندانی كردنی جه‌سته‌و.. بێده‌نگی عه‌قڵ له‌به‌رانبه‌ر كایه‌ی بیركردنه‌وه و.. ئیفلیج بوونی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئینسان.
به‌ڵام هێزی غه‌یبانی جه‌سته كه‌هه‌میشه فشار ده‌خاته به‌رده‌م چێژ‌و.. خه‌یاڵی بیركردنه‌وه و.. سه‌رچاوه‌كانی ئاماژه‌دان خاوده‌كاته‌وه كهرۆح له‌نێوان گومان‌و تێڕوانین ، ده‌بێته ئه‌و فاكته‌ره چالاكه‌ی كۆی هێزی عه‌قڵ و.. خه‌یاڵ به‌مانا كراوه‌كه‌ی دادهخاتو له‌به‌رده‌م ئاره‌زووه‌كانی جه‌سته‌و.. چه‌پاندنی ئازادی زیهندا له‌تێگه‌یشتن بۆ تهمهنو .. ره‌گه‌ز له‌كۆمه‌ڵێكه‌وه بۆ ئه‌وی تر جیاوازی هه‌یه.
له‌به‌رانبه‌ردا زه‌به‌لاحی ئه‌و په‌یكه‌ره‌ی پێیده‌وترێ "پیرۆزیی" مرۆڤه هه‌ستیاره‌كان لهگهمژهكان جیاده‌كاته‌وه، ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه وا له‌ئینسان ده‌كات هه‌میشه له‌گه‌ڕاندا بێت به‌دوای كه‌سایه‌تی (ئه‌وی دی‌دا) كه‌بتوانێ به‌زمانی "ئه‌و" قسان بكات، كه‌سایه‌تییه‌ك بتوانێ له‌ڕێی عه‌قڵه‌وه وێنه‌یه‌كی جوان بهزمانو.. فیكر بدات‌و.. زمان بكاته كایه‌یه‌كی زیندوو كه مرۆڤ به‌جیاوازی شارستانیه‌ت و گه‌ڕان به‌دووی جیاوازی بیروبۆچوون، تاكو بتوانین ژیان به‌مانا مه‌عریفییه‌كه‌ی به‌دوو دیودا بخه‌ینه‌ڕوو:
یه‌كه‌م: ئه‌و دیوه واقیعه‌یه كه ئێمه له‌هه‌وڵداین بۆ گۆڕینی به‌دیوه پۆزه‌تیڤه‌كه‌یدا.
دووه‌م: ئه‌و دیوه نه‌بینراوه‌یه كه‌ئێمه له‌ڕێی زمان‌و خه‌یاڵه‌وه له‌به‌رانبه‌ر ناله‌باری واقیع له‌ناوه‌وه‌ی خۆماندا له‌هه‌وڵی رهخنهگرتنداین، به‌ڵام هه‌میشه له‌نێوان واقیع وه‌ك قۆناغ‌و.. واقیع وه‌ك كولتورو كاریگه‌ریی چه‌مكی سایكۆلۆژی زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر سۆسیۆلۆژیدا، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌كاته‌وه كاریگه‌ریی چێژ له‌نێوان چه‌كی زانیندا.. مه‌ودای نێوان ته‌مه‌ن له‌نێوان گه‌نجایه‌تی وه‌ك مه‌ودایه‌كی ژیانكردنی كورت و.. پیریی وه‌ك مه‌ودایه‌كی دورودرێژ نیگه‌رانی ده‌بێته ئه‌و هۆكاره‌ی ههمیهشه له‌ناوه‌وه‌ی ئینسانه‌كان به‌رله‌وه‌ی تینوی ئازادكردنی خود وه‌ك فیكر بێت، تینوی ئازادی جه‌سته‌یه، بۆئه‌وه‌ی له‌م تێڕوانینه وه‌ك واقیع رزگارمان بێت، ده‌بێ ئازادی سێكس به‌دیوه فرۆیدییهكهیدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ژیاندا بكه‌ین.
به‌هه‌مان شێوه له‌گۆشه‌نیگای (د. نه‌وال سه‌عداوی)یه‌وه ژن له‌نێوان شه‌ره‌ف و.. ئازادی بیروڕا بخه‌ینه‌ڕوو، ده‌بێ بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كولتورو به‌هه‌موو ماناكانیه‌وه بخه‌ینه ژێر پرسیاره‌وه.
ئینجا بۆئه‌وه‌ی له‌نێوان ئه‌و دوو كه‌سایه‌تییه‌دا له‌جیاوازییه‌كان بڕوانین.
"ئه‌ریك فرۆم" ده‌ڵێ:- "بۆئه‌وه‌ی ئاره‌زووی كه‌سه‌كه‌ی دیكه پارچه پارچه بكه‌م و.. لهنهزانیندا نه‌مێنمه‌وه، ئه‌وی ده‌یكه‌م ته‌نیا وێرانكردنی بوو وه‌ك تێڕوانین ".
جیاوازی له‌نێوان فرۆم وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌ك به‌جیاوازی كولتوور له‌وه‌دایه ئه‌و كار له‌سه‌ر كوشتنی هێزی فشاری ناوه‌وه‌ی ده‌كات.
كه‌ده‌یه‌وێ ره‌هه‌نده‌كانی خه‌یاڵ و عه‌قڵی داگیر بكات و.. له‌به‌رانبه‌ردا نه زمان‌و.. نه بۆچوونه‌كان ناتوانن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته غه‌ریبه تێكبشكێنن.
به‌پێچه‌وانه‌وه مرۆڤی واقیعخواز هه‌میشه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه زمان‌و خه‌یاڵ بكات به‌و فاكته‌ره پاسیڤه‌ی كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ودای رزگاربوون‌و.. به‌ربڵاوی پانتایی خهیاڵو زمان ده‌كات، بۆیه هه‌میشه له‌هه‌وڵی قووت كردنه‌وه‌ی (ئه‌وی دییه) وه‌ك هێزێك هه‌میشه له‌به‌رده‌م واقیع به‌دیوه غهیبییهكهیدا.. خۆی ته‌سلیم ده‌كات.
بۆیه هه‌وڵمان داوه له‌نێوان دژه‌كاندا له‌جیاوازی گوتن‌و تێڕوانینی زمانی شه‌ڕو.. ئاشتی له‌و فه‌زا جه‌نجاڵه‌ی عه‌قڵ له‌بیركردنه‌وه و.. هه‌ڵوه‌رینی گوناهه‌كان له‌واقیعه‌وه نه‌چێته‌وه سه‌ر دروستكردنی كاره‌كته‌ری شه‌ڕانگێزی له "خود"دا كه له‌بنه‌ڕه‌تدا ته‌مه‌ن ده‌باته‌وه ژێر كاریگه‌ریی چه‌مكی نیگه‌رانی و.. كپبوونه‌وه‌ی چێژ له‌جه‌سته‌و.. مردن له‌ژێر ساباتی خۆخواردنه‌وه.
لێره‌دا ئه‌كری زمان لهقسهكردنهوه بۆ بێ دهنگیو..
لهبینراوهوه بۆ نه‌بینراو، لهگونجانهوه به‌ره‌و.. نه‌گونجان رووداوه‌كان بخاته سه‌ر لابووری دۆزینه‌وه‌ی (ئه‌وی دی) له‌ژێر كاریگه‌ریی چه‌قبه‌ستوویی خه‌یاڵ و ..
فه‌نتازیای زمان ، كه له‌بنه‌ڕه‌تدا كاره‌كته‌ری یه‌كه‌م ده‌بێته كاره‌كته‌رێكی دی و.. له‌به‌رانبه‌ر كاره‌كته‌ری یه‌كه‌م ده‌بێته هێزی فشار بۆ دۆزینه‌وه‌ی رۆح له‌نێو جه‌سته‌یه‌كی سارد‌و سڕ، جه‌سته‌یه‌ك له‌نێو مێژووی یاده‌وه‌ریدا خۆی دووباره ده‌كاته‌وه دواجار زمان له‌نێو زه‌مه‌نێكی وه‌ستاودا، له‌نێوان نامۆبوونو.. یاخی بووندا.. زمانێكی رۆمانسیمان بۆ ئاشكرا ده‌كات و.. به‌ناو چه‌مكی بێزاریدا.. خۆی ده‌داته ده‌ستی چه‌مكی قه‌ده‌ره‌وه، كه له‌خه‌یاڵ و.. واقیعی ئێمه‌دا ، چه‌ندین ره‌هه‌ندی جیاوازی هه‌یه ،
له‌وانه: ره‌هه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، دهروونییو… هتد ، كهدهمانباته به‌رده‌م ته‌سلیم بوونی عه‌قڵ و.. خه‌یاڵ و جه‌سته، كه له‌بنه‌ڕه‌تدا مه‌عریفه‌ی قه‌ده‌ر هێزی گۆڕینی ئێمه له‌به‌رانبه‌ر پیرۆزیی و.. حه‌رامه‌كان و زمان و بیركردنه‌وه تووشی ئیفلیج بوون دهكاتو..
ناچارمان ده‌كات په‌نا بۆ هێزه نه‌بینراوه‌كانی ناوه‌وه‌ی خۆمان‌و.. ده‌وروبه‌رمان ببه‌ین‌و.. خۆمان به‌یاسایه‌ك ده‌بینه هێزێكی نادیاروو.. گه‌مه له‌گه‌ڵ سۆزی خۆماندا ده‌كه‌ین‌و.. وه‌ك رۆح خۆمان دهكوژینو.. وه‌ك جه‌سته ئێمه كه‌س نین.
"پێكێك له‌گه‌ڵ ئه‌هریمه‌ندا" قه‌ده‌ری ئایه‌تێكی ئه‌م عیشقه سه‌ر كوێرهییه به‌ده‌ستی كوفر‌و غه‌دره‌وه گڕ ده‌گرێ،
"پێكێك له‌گه‌ڵ ئه‌هریمه‌ن"..
قه‌سیده‌یه‌كی شاعیر "ناهیدی حوسه‌ینی"ه بۆئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه زڕه‌ی پێكی ئه‌م ده‌ستانه بژمێرین هه‌وڵده‌ده‌ین پێدراوه‌كانی یاسای ئه‌م پێكه‌وه بوونه بهزمانو نه‌ستی ئه‌م دوو رۆحه جیاوازه‌دا بخه‌ینه‌ڕوو.
ئایا یاسای زمان یاخود خه‌یاڵ یان عه‌قڵ دهمانبانهوه یاخود یاسا ئاسمانییه‌كان ئه‌م حوكمه ده‌خه‌نه كونجی قه‌ناعه‌تی رۆحمانه‌وه،
به‌م جۆره له‌پرۆسه‌ی دیار‌و نادیاردا..
"كانت" ده‌ڵێ:- "ده‌بێت ئه‌سڵی مه‌عریفه‌ی مرۆڤایه‌تی، هه‌ر له‌ڕێگای خه‌یاڵه‌وه مرۆڤ دونیا‌و .. مێژوو دابهێنێ".
كه‌واتا بۆ گه‌ڕان به‌دووی په‌یوه‌ندی رۆحهكانو..
ئاشكراكردنی ئه‌و هاوكێشه‌یه..
زمان ئه‌و فاكته‌ره ئه‌كتیڤه‌یه دێت له‌ڕێی خهیاڵو.. مه‌عریفه‌ی زمانه‌وه فه‌زایه‌ك له‌چه‌شنی "خه‌ون" بۆ نووسینه‌وه‌ی قۆناغێك هه‌موو ئه‌و وه‌سفانه‌ی كهواقیع وه‌ك مێژوو.. یاده‌وه‌ری و غوربه‌ت له‌ناو كاره‌كته‌ری یه‌كه‌م له‌شوێنی له‌دایكبوون كه‌هیچ مێژوو یاده‌وه‌ری تیا نه‌نووسراوه‌ته‌وه و ده‌بێته حاڵه‌تێكی گومڕایی و خه‌یاڵ له‌و وێنه نادیاره‌دا ده‌بێته پرۆسه‌یه‌ك بۆ ئاشكراكردنی توانای زمان،
كه‌ئه‌مه پرسیارێكه بۆ ئاشكراكردنی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و مرۆڤه، له‌وه‌ی ئایا واقیع ئه‌و وێنه په‌نهانه كه‌شف ده‌كات یان فه‌نتازیای زمان، ئایا واقیع ئه‌و رۆحه ده‌كاته كایه‌یه‌كی ئیزدیواجی، یان سه‌نته‌ری بیركردنه‌وه‌ی خودی ئینسان، یان كێشه‌ی نێوان ده‌ق و ئاره‌زووه‌كانی نووسه‌ر.
بۆ ئه‌وه‌ی له‌م وێنه سیحرییانه‌ی خه‌یاڵی نووسه‌ر نزیكتربینهوه و.. بزانین جیاوزی نێوان ده‌ق وه‌ك كه‌شفكراوی خه‌یاڵ و زمان‌و.. مێژووی ململانێی نێوان خهیاڵو واقیع، كام یه‌ك له‌م بۆچوونه جیاوازانه واقیع وه‌ك مێژوو.. زمان وه‌ك مێژوو.. واقیع وه‌ك كولتوور ده‌خه‌نه‌ڕوو.
بۆئه‌وه‌ی بزانین هه‌میشه خه‌یاڵ پێچه‌وانه‌ی واقیع و.. مێژووی واقیع كاری كردووه، ئه‌وه‌تا "ناهید" له‌ده‌قی شیعریی "پێكێك له‌گه‌ڵ ئه‌هریمه‌ندا" ده‌ڵێ:-
"نه‌ردی عه‌شقه
به‌ختی خۆمی تیا ههڵداوێمده با له عه‌شقه‌وه ده‌سپێبكه‌م
عه‌شق..
ئه‌و وه‌رزه كهسكهی
تخووبه‌كانی پاكژیو گوناه
له چێژی شه‌وێكی من‌و شه‌یتان
ئه‌نوسێته‌وه
یه‌ك…دوو…سێ
یه‌ك…دوو…سێ
من‌و شه‌یتان
شووشه‌ی رۆژ ئه‌شكێنین
سه‌مایه… سه‌ما."
مێژوو گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان لای ره‌گه‌زی مێ مێژووی نیگه‌رانی ئه‌و رۆحه په‌نهانه‌یه كه‌دێت كار له‌سه‌ر ده‌لاله‌ته‌كانی زمان وه‌ك كایه‌یه‌كی زیندووی واقیعی بیركردنه‌وه‌ی خودی ژن له‌و ده‌قه‌دا به‌خوێنه‌ری ده‌ناسێنێ.
فه‌نتازیای گێڕانه‌وه ئه‌وه‌نده كار له‌سه‌ر ستاتیكای ره‌هه‌نده‌كانی زمان‌و كه‌شفكردنی وێنه شاراوه‌كانی ژیان ده‌كات.
ئه‌وه‌نده كاری به‌فیكر نیه وه‌ك مه‌رجی گۆڕینی پێشینه‌ی واقیع، بۆیه شاعیر دێت به‌زمانی شیعریی مه‌ودای نێوان واقیع و.. خه‌یاڵ له‌فه‌زایه‌كی بێ متمانه‌یی واقیعدا ههڵدهڕێژێو..
ده‌ڵێ: "نه‌ردی عه‌شقه به‌ختی خۆمی تیا هه‌ڵداوێم"
ئه‌گه‌ر به‌مێژووی شیعری كوردیدا بچینه‌وه و.. ئه‌و ده‌قانه به‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه كه‌قسه‌یان له‌سه‌ر عیشق به‌دیوه حهرامهكهیدا كردوه زۆرن ، نموونه‌یان.. مه‌ستووره‌ی ئه‌رده‌ڵانی، فایق بێ كهسو.. ده‌یانی تر.
ئه‌وان هاتوون واقعیان به‌دیوه سهردییهكهی له‌ڕێی توانای عه‌قڵه‌وه گێڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌دیوێكی تر شاعیری ئه‌وتۆمان هه‌یه عه‌شقی به‌دیوه فه‌نتازی‌و.. فیكرییه‌كه‌یدا خستووه‌ته‌ڕوو، ره‌نگه زۆرێك له‌شاعیرانی ئه‌مڕۆ نه‌توانن به‌شێوه‌ی ئه‌وان قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن نموونه‌شیان.. نالی. مه‌حوی، سالم، مه‌وله‌وی هتد.."
دۆزینه‌وه‌ی ده‌لاله‌ته‌كان له‌ناو كایه‌ی زمان‌و.. فه‌نتازیای زمان، ئه‌و جیاوازیانه ده‌خاته‌ڕوو كه‌تێگه‌یشتنی ئه‌مڕۆی خوێنه‌ر بۆ ده‌قی شیعریی هه‌ڵگری ستاتیكای زمان‌و.. ره‌هه‌ندی بیركردنه‌وه و.. گرنگیدان به‌ئه‌فسانه‌و.. ده‌لاله‌ته‌كانی زمان له‌ده‌قدا خوێنه‌ر تووشی سه‌رسامیی دهكاتو..
به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی گه‌ڕاندایه به‌دوای تێگه‌یشتنی تازه و.. سیحری وێنه‌ی جوان.زمانی پهنهانو ده‌لاله‌تی شیعریی له‌گێڕانه‌وه‌ی واقیعی نه‌گوتراو و.. فره ره‌هه‌ند مانایه‌كی تازه به‌ده‌قی شیعریی دهداتو..
هه‌وڵده‌دات مانا‌و خه‌یاڵ بكات به‌و فاكته‌ره گرنگه‌ی كه‌شیعر كهشفكهری نه‌گوتراوه و.. نهێنیه‌كانی واقعیه، بۆیه شیعر دێت له‌ڕێی زمان‌و.. ده‌لاله‌ته‌كانه‌وه، به‌وشێوه‌یه عه‌شق ده‌خاته‌ڕوو.. كه‌وه‌ك "گه‌مه‌ی تاوڵی "نه‌رد" به‌ده‌ستی قه‌ده‌ره‌وه بۆ ناو ژیان به‌مانا شاراوه و.. واقیعیه‌كه‌ی هه‌ڵده‌دات، گه‌ڕان به‌دووی عیشق له‌ڕێی قه‌دره‌وه.. فه‌نتازیای گێڕانه‌وه و.. ستاتیكاوه په‌نابردنه بۆ ده‌سه‌ڵاتێكی نادیار، نادیار له‌وه‌ی كه‌س نیه بتوانێ له‌مێژووی كۆن‌و.. واقیع داكۆكی لێبكات .
"ئه‌هریمه‌ن" ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نادیاره‌یه، كه‌ئێمه كۆی ده‌سه‌ڵاته‌كانی تری تیا ده‌خوێنینه‌وه و.. واقیع له‌ڕێی وێنه نادیاره‌كه‌ی ئه‌وه‌وه ده‌خه‌ینه ژێر پرسیاره‌وه.
له‌به‌شێكی تری ئه‌م كۆپله شیعره‌دا.. "ناهید" ده‌ڵێ:- "عه‌شق ئه‌و وه‌رزه كهسكهی تخووبه‌كانی پاكژی و گوناه له‌چێژی شه‌وێكی من‌و شه‌یتان ئه‌نوسێته‌وه".
گه‌ڕان به‌دووی هێزه شاراوه‌كانی چێژ له‌ناو ده‌ق راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی حاڵه‌ته سایكۆلۆژیاكانی خودی "ناهید"ه كه‌دێت له‌به‌رانبه‌ر كاریگه‌ریی ده‌ره‌كی ستاتیكای شیعر ، چێژ‌و غه‌ریزه چه‌پێنراوه‌كان دیسان به‌شه‌یتانه‌وه گرێ ده‌دات، له‌شه‌وێكی رۆمانسیدا عهشقو شه‌یتان ده‌كات بهنووسهرو.. له‌بری ئه‌وان كه‌ره‌نگه لای هه‌ندێ به "جورئه‌ت" حیساب بكرێ، به‌ڵام "ناهید" نه‌هاتووه غه‌ریزه‌ی له‌زه‌ته‌كان به‌زمانی نووسه‌ر بگێڕێته‌وه، به‌ڵكو دیسان دێت ئه‌مجاره‌یان عه‌شق ده‌كاته زمانی گێڕانه‌وه و.. گۆڕانكاری جه‌سته به‌عیشق ده‌نووسێته‌وه.
پاشان "ناهید" له‌كۆپله‌یه‌كی تردا.. ده‌ڵێ:
"له‌زه‌تی گوناهی چاوی شه‌یتان
لهجامهكهی ده‌سما شه‌پۆل ئه‌دا
ده‌با ئه‌م جامه بخۆمه‌وه‌و..
نیگا ئه‌وینداره‌كان
بهتخووبهكانی گوناهێكی بهتامو چێژه‌وه هه‌ڵواسم
سهربهسووژدهی گوناههمهوهئهنێم "
ئه‌مجاره‌یان شاعیر بۆ ده‌ست خستنه‌سه‌ر حهرامهكانو..
بۆ دامركانه‌وه‌ی غه‌ریزه‌كان ، رۆحی خۆی ده‌كاته جامێك و..
مه‌یلی شه‌یتانی تیا ههڵدهنیشێ،
شاعیر له‌چوارچێوه‌ی زمانی واقیع و.. گێڕانه‌وه‌ی واقیع خه‌ونێك به‌گوناه ته‌فسیر دهكاتو.. له‌به‌رده‌م كوشتنی غه‌ریزه‌كان له‌ئامێزی شه‌وێكدا خۆی به‌دۆڕاوی گێڕانه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ته‌كان ده‌زانێ كه‌شه‌یتان له‌دوا قۆناغی ته‌مه‌نی دا.. له‌زه‌ته‌كانی هه‌رزه‌كاریی تیا گه‌رم ده‌كاته‌وه و.. به‌ناچاری له‌به‌رده‌م خه‌یاڵی زمان ، شكست به‌ڕاستیه‌كان دێنێ‌و.. ده‌ڵێ..
"شووشه‌ی شه‌ره‌فێك ده‌شكێنم"
له‌دوا دێڕی ئه‌م كۆپله‌یه‌دا جگه له‌وه‌ی شاعیر دێت خۆی له‌به‌رده‌م واقیع ته‌سلیم ده‌كات، به‌هه‌مان شێوه له‌به‌رانبه‌ر دهلالهتو فه‌نتازیای زمان‌و.. ستاتیكاو خه‌یاڵ كۆتایی بهشیعرهكهی وه‌ك به‌شێك له‌ڕشتنی گوناههكانو.. شكاندنی په‌نجه‌ره‌ی حه‌قیقه‌ته‌كان دێنێ‌و.. شه‌ره‌ف ده‌كات به‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كۆی شیعره‌كه‌ی تیا قه‌تیس كردووه.
ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا.. گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ چه‌مكی وروژاندن وه‌ك حاڵه‌تێكی زیندوو، بۆ بهردهوامیو كاریگه‌ریی گۆڕینی ریشه‌یی بۆ ده‌ق كه‌خوێنه‌ر له‌به‌رانبه‌ردا تووشی شۆك ده‌كات.
به‌دیوێكی تر شاعیر دێت له‌به‌رانبه‌ر كاریگه‌ریی واقیع له‌تێگه‌یشتن له"شه‌ره‌ف" له‌نێوان جورئهتو.. تێگه‌یشتن لهشهرف لای خوێنه‌ری ئاسایی خۆی ده‌خاته گێژاوی هه‌ڵه‌یه‌كی مه‌عریفیه‌وه كه‌ئه‌وه‌ش خۆی له‌خۆیدا زمان ده‌كاته قوربانی كاریگه‌رییه‌كانی واقیعی كۆمه‌لایه‌تی‌و.. شیعرییه‌ت‌و به‌های زمان خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن،
كه له‌بنه‌ڕه‌تدا جیاوازییه‌كان له‌چه‌مكی شه‌ره‌ف له‌نێوان تێگه‌یشتنی كه‌سێك بۆ كه‌سێكی تر یاخود ده‌قێك بۆ ده‌قێكی تر ده‌خرێته‌ڕوو.
له‌یه‌كێ له‌ده‌قه‌كانیدا (د. نه‌وال سه‌عداوی) ده‌ڵێ: "شه‌ره‌ف ئه‌و تێگه‌یشتنه نییه كه كۆمه‌ڵه داخراوه‌كان بهبوونیادی جه‌سته‌ی ژنه‌وه ده‌یبه‌ستێته‌وه و.. له‌ژندا قه‌تیسی ده‌كه‌ن ).
كه‌واتا جیاوازی تێگهیشتنو.. قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و ده‌قانه‌ی كه له‌سه‌رده‌می فایه‌ق بێكه‌سه‌وه تا ده‌گاته.. ناهید.. جگه له‌ڕێی ده‌لاله‌ته‌كانه‌وه،
هیچ گۆڕانكارییه‌كی فیكریی‌و.. كۆمه‌ڵایه‌تی به‌سه‌رنه‌هاتووه، بۆیه ئێمه ته‌نانه‌ت له‌ڕێی خهیاڵو .. ستاتیكای زمانیشه‌وه ناتوانین له‌ڕێی شیعره‌وه گۆڕانكاریی فیكریی‌و زمانه‌وانی له‌چه‌كی شه‌ره‌ف بگهینو..
شیعرییه‌ت خوێندنه‌وه‌یه‌كی ئاكاریی به‌چه‌مكی شه‌ره‌ف بدات. كه‌واتا ده‌توانین بڵێین "پێكێك له‌گه‌ڵ ئه‌هریمه‌ن".
له‌و گۆشه نیگایه‌وه سهرنجو وێنا ده‌كات،
به‌دیوێكدا ده‌كه‌وێته ساته‌وه‌ختی تێڕامان‌و قسه‌كردن له‌سه‌ر خه‌ون وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی نائاگایی، به‌دیوێكی تر له‌هه‌وڵی قسه‌كردنه به‌شێوه‌یه‌كی ئاگایی له‌نێوان خهیاڵو.. واقیعدا هه‌ربۆیه له‌دوا كۆپله‌دا.. "ناهید" ده‌ڵێ:
"شه‌راب سوور ئه‌مخواته‌وه
شیعر كه‌سك ئه‌منووسێته‌وه
شه‌یتان خۆمێكی جوانه
خۆم گڕم
سووژده بۆ خۆم‌و گڕ ئه‌به‌م
لـێ گه‌ڕێ..
با ملیۆنه‌ها ساڵ دوای حه‌وا
بێزار له‌یاسای ئادهمهكان
پێكێك له‌گه‌ڵ شه‌یتان هه‌ڵده‌م".
گه‌ڕانه‌وه بۆ واقیع ده‌مانخاته ژێر كاریگه‌ریی ئه‌م شێوه وێناكردنه‌وه، ئه‌گه‌ر شه‌یتان بوونێكی نه‌بینراو بێت، ئه‌وا دواجار له‌وێنه‌ی په‌رت بوون‌و..
تێك‌شكان ده‌كه‌وێته به‌ر فشاری زمان‌و. فه‌نتازیای بیركردنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه بۆ جه‌سته‌ی واقیع، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌زمانی خودی شاعیره‌وه.. "شه‌یتان خۆمێكی جوانه".
لێره‌وه شیعر ئه‌كرێ خۆی له‌ده‌ست دهداتو.. به‌دوای گۆڕینی ترادسیۆنی كۆمه‌ڵایه‌تیدا بگه‌ڕێت، كه له‌بنه‌ڕه‌تدا لهپرۆسیهكی گه‌ڕاندا بووی به‌شوێن ئه‌وی تر له "خود"دا،
ئه‌وی تر به‌و مانایه‌ی له‌جیاوازی تێڕوانین‌و گه‌ڕان به‌دووی زمانی شیعرییه‌ت كه‌دواجار له‌فه‌زایه‌كی مه‌جازی و.. په‌یوه‌ندی نێوان خهیاڵو.. فه‌نتازیای زمان‌و فره ده‌لاله‌ته‌وه دهردهكهوێتو.. ده‌مانخاته نێو دونیای چێژ‌و ئاره‌زوو.. تێڕوانینی جیاواز‌و ئه‌ركی جیاوازه‌وه.
دواجار بۆئه‌وه‌ی زمانی گێڕانه‌وه له‌م ده‌قه‌دا رایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندی بهشیعرییهتهوه له‌ده‌ست نه‌دات، ئه‌و زمانه مۆسیقیهیهیه كه‌ته‌واو گۆڕانكاریی چۆنایه‌تی له‌پێكهاته‌ی بیركردنه‌وه‌ی زمان دا به‌رجه‌سته كردووه.
مۆسیقا بووه‌ته به‌شێك له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌یوه‌ستبوونی رۆحیی له‌نێوان دهقو.. ئه‌ركی شیعر له‌خزمه‌ت شیعرییه‌ت وه‌ك گوتن‌و.. بۆچوونی جیاواز له‌بوون.
بۆیه هه‌ندێ جار شیعرییه‌ت كه‌ده‌یه‌وێت خۆی له‌ده‌ست بدات مۆسیقا وه‌ك رۆح ژیان ده‌خاته به‌ر ده‌ق،
ئینجا شیعریش لهجوان گوتندا خۆی ده‌خاته‌ڕوو،
ئه‌وه مۆسیقا‌و ستاتیكای زمانه ئه‌و سروشته به‌ده‌ق ده‌به‌خشێ، نه‌ك واقعی‌و.. ره‌هه‌نده‌كانی واقیع.
دواجار قسه‌كردن له‌سه‌ر ده‌ق بێ ئاوڕدانه‌وه لهزهمهنو شوێن‌و.. مۆسیقا، به‌دیوێكدا غه‌دره لهزمانو خهیاڵو.. زه‌مه‌نی ده‌ق ده‌كرێت.
ئه‌گه‌ر شوێن لای "ناهید" ئه‌و پێگه جوگرافیایه بێت كه‌ده‌ق له‌به‌رانبه‌ر شوێنێكی تردا جیاوازی لهخهیاڵو.. قسه‌كردن تیایدا به‌دی بكرێ، ئه‌وا بێگومان زهمهنو زمان‌و مۆسیقاش، ئه‌و جیاوازییه‌ی تێدا به‌دی ده‌كرێ كهشیعرییهت له‌هه‌ناویدا كار له‌سه‌ر زیندوویی چێژ‌و.. فه‌نتازی گوتن ده‌كات.
شه‌یتان له‌م ده‌قه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی كاریگه‌ریی چێژ‌و.. وروژاندنی غه‌ریزه‌ی سێكسی تیا به‌دی ده‌كرێ، ئه‌وه‌نده‌ش به‌دیوه مۆسیقییهكهیدا.. شه‌یتانێكی رۆمانسیییو.. تێكه‌ڵاوییه‌كی نیگه‌رانی له‌به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی نه‌بینراوی "خود"دا ترسێك له‌نێوان مردن‌و توانه‌وه له‌گه‌ڵ شهیتانو..
یاسای سازدانی خود له‌وی تردا. به‌دی ده‌كرێ، هه‌ست كردن به‌گوناه له (خود) هه‌ستكردنه به‌و بۆشاییه‌ی كه‌ده‌سه‌ڵاتێكی نه‌بینراو داگیری كردووه، كه‌واتا "شه‌یتان" له‌نێوان چێژ‌و ده‌سه‌ڵاتی نه‌بینراو.. مۆسیقا وه‌ك به‌شێك له‌خه‌ونی شیعرییه‌ت له‌ناوه‌وه‌ی "تۆ"دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مێژووی تاوانه‌كانی "مرۆڤ" و .. به‌شێكی كاریگه‌ریی شیعرییه‌ت لهههڵسوكهوتی مرۆڤدا، كه‌ده‌رئه‌نجام له‌نێوان تاوان‌و.. شیعرییه‌ت‌و.. مێژوودا خه‌یاڵ وه‌ك كهشفكهری یه‌كه‌م له‌دونیاو وێناكردن‌و..
خستنه‌ڕوودا هه‌وڵده‌دات له‌چه‌مكی سه‌لیقه‌یی‌و.. بابه‌تییانه‌ی ده‌قدا مێژوویه‌ك بدۆزێته‌وه مێژووی جیاوازییه‌كان بێت،
جیاوازی لهبیروبۆچوونو تێڕوانین‌و.. چه‌مكی زمان‌و.. بونیادی ده‌قی كاریگه‌ر كهراستهوخۆ خوێنه‌ر تووشی گه‌ڕانێكی به‌رده‌وام ده‌كات به‌دوای نهێنیه‌كانی زمان‌و.. خهیاڵو.. كاریگه‌ریی مۆسیقا وه‌ك خوڵقاندنی فه‌زایه‌كی ده‌روونی ئارام كه له‌ئاكامدا ده‌ق چه‌ندین گۆشه‌نیگاو.. ره‌هه‌ندی جیاوازی تیا به‌دی ده‌كرێ.
كه‌واته "پێكێك له‌گه‌ڵ ئه‌هریمه‌ن" جگه له‌وه‌ی مه‌یلی له‌نێو چێژی زمان‌و.. مۆسیقا‌و.. غه‌ریزه‌كانی زانیندا هه‌ڵڕشتووه، له‌گه‌ڵ خودی شه‌یتان وه‌ك بوونێكی نه‌بینراو ، كار له‌سه‌ر كه‌شفكردنی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئاین وه‌ك كایه‌یه‌كی زیندووه نێو ره‌هه‌نده‌كانی بیروبۆچوونی خودی نووسه‌ر ده‌كات، كه‌ده‌رئه‌نجام..
جگه له‌یاخی بوونی له‌سیستمێكی دیاری كرا‌و.. یاخی بوونه له‌دیوه شاراوه‌كه‌ی خود وه‌ك پێویستییه‌كی مه‌عریفی و ده‌لاله‌ته‌كان له‌ناو كایه‌ی زمان‌و.. ناسینه‌وه‌ی خود.
بۆیه به‌دیوێكدا زمانی شیعریی و چێژ وه‌ك بوونیادی شیعریی له‌م ده‌قه‌دا..
زۆرجار له‌ژێر كاریگه‌ریی زمانێكی مۆسیقیو .. به‌ربڵاویی خه‌یاڵی شاعیرانه بهسیحرێكی رۆمانسی جوان له‌خه‌یاڵدانی خوێنه‌ر جێ ده‌هێڵێ.
هه‌ندێ جاری دیش له‌به‌رده‌م كاریگه‌ریی كولتوورییو كۆمه‌ڵایه‌تی زمانی شیعریی له‌ڕێی كاریگه‌ریی چه‌مكی ره‌گه‌ز له‌زمانی شیعریی ده‌كه‌وێت و.. ده‌چێته ژێر باری یاسایه‌ك دوور له‌یاسای زمانه‌وانی شیعر.
بۆئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره تێڕوانینه له‌ده‌قدا بخه‌ینه‌ڕوو، ده‌بێ به‌وردی له‌هه‌ردوو كایه‌ی (چێژ) وه‌ك زمانێكی شیعریی‌و.. شه‌یتان وه‌ك بوونێكی دروستكراو یاخود هێزێكی تۆقێنه‌ری غه‌یبی بكۆڵینه‌وه، بۆیه (چێژ) نهبینراوێكی رۆمانسی وروژێنه‌ری عهقڵو.. جه‌سته‌یه به‌دیوه خاوبوونهوهكهی،
به‌پێچه‌وانه‌وه "شه‌یتان" نهبینراوێكی واقیعی ئاماده‌یه‌و.. له‌هه‌وڵی وروژاندنی عه‌قڵه به‌دیوه گرژبوونهوهكهیدا.
لێره‌وه ده‌توانین بڵێین كاركردن له‌هه‌ناوی ئه‌م دوو چه‌مكه‌دا.. "چێژ + شه‌یتان" گه‌ڕانه به‌دووی ئازادی چێژ به‌دیوه رۆمانسییهكهیو.. بیركردنه‌وه به‌دیوه سوسیۆلۆژییهكهی.
له‌دواییدا ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی له‌م ده‌قه‌دا خراوه‌ته‌ڕوو ره‌نگه هه‌ندێ جار به‌دیوه بێ ئاگاییهكهیدا بێت، بێ ئاگایی خۆی له‌خۆیدا شیعره له‌ده‌ره‌وه‌ی واقیع، چی گوتن‌و.. چۆن گوتن به‌ده‌ق له‌ڕێی زمانه‌وه ده‌به‌خشێ، دواجار "پێكێك له‌گه‌ڵ ئه‌هریمه‌ن" شكاندنی ته‌وقی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤه به‌مانا "ره‌گه‌ز"ه‌كه‌ی، له‌به‌رانبه‌ردا..
جیاكردنه‌وه‌ی چه‌مكی شیعره وه‌ك ستایلێكی دیاری كرا‌و..
له‌مرۆڤێكه‌وه بۆئه‌وی تر به‌مانای كامڵبوونی بونیادی عهقڵیو.. جه‌سته‌یی.سه‌رچاوه:
1-خه‌یاڵی زمان.. عبدالمگلب عبدالله
ل11 + ل12 + ل142 + ل148 + ل 150 + ل166.
2-پێكێك له‌گه‌ڵ ئه‌هریمه‌ندا.. شیعر.. ناهید حوسه‌ینی
پاشكۆی په‌ڕه‌مووچ ژماره (36) 16/9/2006.
3-هونه‌ری خۆشه‌ویستی
ئه‌ریك فرۆم.. وه‌رگێڕانی محه‌مه‌د وه‌سمان ل 70 – 74.