
فیستیڤاڵی شانۆی کوردی له له‌نده‌ن و ئه‌زمونێکی نوێ
فیستیڤاڵی شانۆی کوردی له له‌نده‌ن بۆماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وام بوو ڕۆژانی 4،5،6،/09/2009. ڕۆژانه له‌کاتژمێر چواری پاشنیوه‌ڕۆوه تا ده‌ی شه‌و درێژه‌ی هه‌بوو. حه‌وت شانۆگه‌ری مۆنۆدراما به‌شداری ئه‌م فیستیڤاڵه‌یان کرد که ئه‌مانه‌بون:
1. گه‌زیزه عومه‌ر- پاڵتۆکه‌ی میر
2. په‌رژین عبدرهحمان- پایزه دیده‌نی
3. ڕزگار کریم- شاری ئه‌کته‌رێک
4. سه‌فین ئه‌نوه‌ر – له‌خه‌وما له له‌نده‌ن
5. شوان کریم- ئازاره‌کانی ئه‌و دیو په‌نجه‌ره‌یه‌ک
6.کاروان عومه‌ر- تاریکترین میلۆدی
7. شوان عه‌توف- ماریۆنێت
سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی یه‌که‌م ڕۆژی فیستیڤاڵه‌که به پێشه‌نگایه‌کی سیروان جه‌مالی هونه‌رمه‌ند کرایه‌وه. وه‌هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ی فیستیڤاڵه‌که دا چه‌ند هونه‌رمه‌ندێک به سمیناری جۆراو جۆر له‌سه‌ر شانۆ به‌شداریان کرد ئه‌وانیش ( هیوا فایه‌ق، دانا ڕه‌وف ، خه‌رمان هیرانی، ڕزگار حه‌مه‌ڕه‌شید)بوون
له دوا ڕۆژدا به ئاهه‌نگێکی گۆرانی له‌لایه‌ن گروپی بێسنوره‌وه ماڵئاویی له فیستیڤاڵ کرا.
پێمخۆشه سه‌ره‌تا ده‌ستخۆشی و پیرۆز بایی له سه‌رجه‌م به‌شداربوانی ئه‌م فیستیڤاڵه بکه‌م به تایبه‌تی هونه‌رمه‌ندانی به شداربوو .
له ژماره 19 هاوڵاتی پێنجشه‌مه 03/09/2009 له ژێر ناونیشانی (فیستیڤاڵی شانۆی کوردی له له‌نده‌ن، له نێوان خزمه‌ت به که‌لتوری کوردی و ناڕه‌زایی شانۆکاراندا)
بابه‌تێکی دورودێژ که ئاماژه‌ی پێکراوه ڕاپۆرتی محه‌مه‌د قادره له دڵسۆزی بۆ هونه‌رو شانۆی کوردی به په‌له ڕاپۆرتێکی بڵاو کردۆته‌وه.
دیاره من نای ناسم و ئه‌ویش من ناناسی به‌ڵام من ئه‌ویش و سه‌رجه‌م خۆێنه‌ران دڵنیاده‌که‌مه‌وه سه‌د له سه‌د بڕوام به ئازادی هه‌یه به تایبه‌تیش ئازادی ڕاده‌ربڕین وه دڵنیاشی ده‌که‌مه‌وه که حه‌قی خۆیه‌تی چۆن ڕه‌خنه ده‌گرێت و چی ده‌نوسێت چونکه سه‌رئه‌نجام خۆی به‌رپرسه له نوسینه‌کانی.
به‌ڵام ده‌کرا په‌له نه‌کات وئاماده‌ی فیستیڤاڵ بوایه یان که‌سێکی بناردایه تا ده‌ستکراوه تر‌و پڕبه‌رهه‌متر ڕاپۆرته‌که‌ی ته‌واو بکردایه.
به‌هه‌رحاڵ پێشئه‌وه‌ی باس له‌هه‌ر که‌لێنێک له ڕاپۆرته‌که‌ی بکه‌م ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ی بۆ ڕاستبکه‌مه‌وه ناوه‌ندی هونه‌ری کوردی یه‌که‌مین فیستڤاڵی شانۆی کوردی به ڕێوه‌ده‌بات یه‌که‌م کاری ڤیستیڤاڵی ئێمه‌یه چونکه ئێمه خۆمان له 29/05/2009 دامه‌زراوین ئه‌و ده‌ڵێت ساڵی پار له‌لایه‌ن هه‌مان ناوه‌نده‌وه به هیمه‌تی چه‌ند شانۆکارێک له شاری مانچسته‌رو له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو.
به‌ڕێزم ئه‌مه که‌ی وایه………؟ دواتر نازانم هاوڵاتی و تۆش ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه‌ی ڕێنوسیهتان بۆ به‌سه‌ردا ڕۆیشتوه، تۆ په‌له‌ت بوو! قابیله هاوڵاتی ئه‌وه‌نده بێبابهتبن..!
ده‌زانی زۆرم پێسهیره مرۆڤ باسی مه‌سه‌له‌یه‌ک بکات پێشئه‌وه‌ی بیبینێت، کێ ده‌توانێت ئه‌نجامی نێوان دوو تیمی فتبۆل باس بکات که هێشتا یاریان نه‌کردوه تۆ بییت ئه‌نجامه‌که‌ی ڕابگه‌یه‌نیت یان ڕه‌خنه له ناوبژیوان و گۆڕه‌پان و …. ئه‌مانه بگریت.
یان باسی فلمێک بکه‌یت هێشتا پیشان نه‌درابێت یان باسی گۆرانیه‌ک …. یان باسی………یان……….یا………
نازانم ئینسان چۆن کارێکی هونه‌ری هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت ته‌نانه‌ت نه‌بینراوه‌و نهنیشاندراوه .
یان به‌ڕێزان کامه‌ران سوبحان و ڕزگارئهمین به ئاره‌زوی خۆیان باس له ناوی فیستیڤاڵه‌که‌وه ده‌که‌ن تا ناوه‌ڕۆک و جه‌ماوه‌ره‌که‌ی، نازانم كێ و چۆن ئه‌م حه‌قه‌یان به خۆیاندا ئه‌م جۆره قسانهبکهن ئه‌مه جۆرێکه له بێئه‌زمونی ئه‌م براده‌رانه یان بێئنسافیه تۆمه‌تی ناڕه‌وا به‌سه‌ر ناوه‌ندی هونه‌ری کوردی‌دا ده‌ده‌ن یان گوایه برادارانه هاوڕێیانی کوردستان به‌شداریان کردوه له فیستیڤاڵدا.
ئایا ئه‌و براده‌رانه نامه‌ی به‌شداریان ناردوه بۆ ئێمه تا قبوڵ نه‌کرابێت؟ ئایا ئه‌و براده‌رانه ده‌زانن چه‌ند که‌س داوای به‌شداری کردوه؟ ئاخر ئه‌م تفه‌نگ نان به تاریکیه‌وه دروست نیه ته‌نانه‌ت بۆ شان و شه‌وکه‌تی هونه‌ری خۆیان باش نیه!
من نازانم تۆ به چ حه‌قێک ناوی فیستیڤاڵ بۆ ئێمه داده‌نێت؟ چۆن ده‌زانی میوانی ئینگلیز دێت یا نا؟ یان بۆ بێت که من فیستیڤاڵێکی کوردیم ڕاگه‌یاندوه؟ یان ڕزگار ئه‌مین باس له خراپی هۆڵی شانۆکه ده‌کات ئاخر به‌ڕێزم تۆ له‌کام هۆڵی باشتر له‌م هۆڵه تا ئێستا نمایشت کردوه یان بینیوته هه‌موومان هۆله‌کانی نمایشی شانۆمان له کوردستان بینیوه‌وه ده‌زانین چۆنن به‌ڕاستی هیچیان پرۆفیشنال نین و له ئاستی هۆڵی نمایشی ئه‌م فیستیڤاڵه‌دا نین .ئه‌م ڕه‌قه‌م لێدانه له خۆوه بێ به‌هایه و چوونه ناو باسێکه‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی کاک ڕزگار سه‌ره‌ڕۆییه یان جۆرێکه له‌و نێرگزیهتهی که زۆر هونه‌رمه‌ندی کورد تێیدا قه‌تیسماوه یان کاک محه‌مه‌د قادری ئاماده‌کاری ڕیپۆرتاژ به چ حه‌قێک که‌سانێک هه‌ڵده‌بژێریت که نه به‌شدارن وه‌ک بینه‌ر نه‌وه‌ک هونه‌رمه‌ند نه ئاگایان له ورده‌کاری ئه‌م فیستیڤاڵه‌یه به‌ڕاستی ئه‌مه کارێکی زۆر نا هۆشیارانه‌یه به‌سه‌ر تۆدا تێپه‌ڕیوه.
بێگومان تۆ ئازادیت له هه‌ڵبژاردنی هه‌رکه‌سێک به‌ڵام پێویسته مرۆڤ ئاستی ڕاپۆرته‌که‌ی خۆی بۆ گرنگ بێت!
به بڕوای من قسه کردن له‌سه‌ر جه‌ماوه‌رو ئاماده‌یی خه‌ڵک هه‌ندێک زیاد ڕه‌ویه پێش نمایش و پێویست به‌وه ناکات که‌س به دڵی خۆی دایتاشێت. ئێمه خاوه‌ن باکگاراوندێکی ئه‌وه‌نده عه‌جیب و غه‌ریب نین نه‌زانین بینه‌ری شانۆی ئێمه چۆنه‌وه له چ ئاستێکدایه، ئێمه ڕوسیانین له‌کاتێکدا له‌ناو گه‌رمه‌ی شه‌ڕی دوهههمی جیهانیدا بون لاشه‌ی یه‌کیان ده‌خوارد له سانپیترسبۆرگ تا ڕۆژێک زیاتر بمێنه‌وه له به‌رامبه‌ر دوژمن‌دا به‌ڵام ئێواران ده‌چون بۆ نمایشی شانۆ‌و بینه‌رێکی زۆریش ئاماده‌ی هۆڵی نمایش ده‌بوو. ده‌کرێت شانۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراقیشدا سه‌یربکه‌ین ئایا تآریخهکهی له کوێوه ده‌ست پێده‌کات و ئێستا له کوێدایه، به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی خێرا ده‌توانین شانۆی عێراقی و کوردستانیش و مێژوه‌که‌ی ببینین جگه له بغداد و سلێمانی هه‌وڵی شانۆ زۆر سنوردار بوه له‌ناوچه‌و شاره‌کانیتر دیاره نامه‌وێت و مه‌به‌ستم نیه هیچ هه‌وڵێکی باش و هیچ توانایه‌کی باش فهرامۆشبکهم .
ئێمه خاوه‌ن ئه‌و که‌ڵچه‌ره نین تا به ئاره‌زوی دڵ باسی بینه‌رانی شانۆ بکه‌ین له کوردستانیش و له‌ده‌ره‌وه‌ش بینه‌ری شانۆی کوردی فۆرماڵه و تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی هه‌یه. یه‌کێک له جوانی و سه‌رکه‌وتنی ئه‌م فیستیڤاڵه، بینه‌ره‌که‌ی بوو. ده‌کرێت وای بناسێنین بینه‌ری فیستیڤاڵی شانۆی کوردی له له‌نده‌ن تیپێکی باش له (هونه‌رمه‌ندو، نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نوس)بوون که ئه‌مه‌ش گرنگتر‌و گه‌وره‌تره له پڕکردنه‌وه‌ی کورسییه به ته‌نها.
به بڕوای من ئه‌م فیستیڤاڵه ئه‌زمونێکی نوێ بوو، گرنگه بهرزبینرخێنین و هه‌وڵی به‌رده‌وامی بۆ بده‌ین و ده‌ستمان پێوه‌ی بێت تا جوانتر‌و باشتر‌و به‌رفراونتری بکه‌ین تا ئێستاش و له‌م ئاسته‌دا کاری وانه‌کراوه بۆیه گرنگه ده‌ستمان پێوه‌ی بێت.دڵنیام هیچ کارێکی گه‌وره یان هیچ فیستیڤاڵێکی له‌م جۆره بێکه‌موکوڕی نابێت به‌تایبه‌تیش به ئیمکانیاتێکی زۆر محدودهوه که باسه‌که‌شی پێویست نیه چونکه ئێمه زانیومانه تێچونه‌که‌ی چه‌نده‌وه قبوڵمان کردوه.
به‌ڵام سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی له‌وه‌دایه که دوای فیستیڤاڵی به‌رلین که هه‌ر دوو ساڵ جارێک به ڕێوه‌ده‌چوو له ساڵی 1998تا ساڵی 2004 درێژه‌ی هه‌بوو یه‌که‌م جاره له لهندهنداو به شێوه‌یه‌کی به‌رفراون وبه به‌شداری چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی دیار‌و به‌رچاوی شانۆی کوردی هونه‌رمه‌ندانی کوردستان و ده‌ره‌وه له فیستیڤاڵێکی شانۆی ئاوادا نمایش بکه‌ن و کۆببنه‌وه ده‌کرێت ئه‌مه وه‌ک خاڵێکی دره‌خشانی ئه‌م فیستیڤاڵه بێته ناسین ڕاستیه‌که‌شی وایه پێشتر له‌م جۆره ئه‌زموونه نه‌بوه.
وه‌هه‌روه‌ها فه‌زای هونه‌ری فیستیڤاڵه‌که له ئاستێکی زۆر کۆمه‌ڵایه‌تی (سۆسیالدا) بوه په‌یوه‌ندیه‌کان زۆر هونه‌رمه‌ندانه‌وه هاوڕێیانه بوو. ئه‌مه په‌یوه‌ندی نێوان هونه‌رمه‌ندان و بینه‌ری زۆر پته‌وترکرد.
ئاستی ئیشه‌کان وه‌ک ده‌قی خۆماڵی ده‌کرێت وه‌ک هه‌وڵێکی باش و سه‌ره‌تایه‌کی تۆکمه ببینرێت ،چونکه جگه ڵه پاڵتۆکه‌ی میر سه‌رجه‌م کاره‌کان ده‌قه‌که‌ی کوردی بوو وه بابه‌ته‌کان زیاتر له‌سه‌ر کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی و بابه‌تیه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا بوون که ئه‌مه‌ش به خاڵی وه‌رچه‌رخان و پڕشنگداری ئه‌م فیستیڤاڵه داده‌نرێت.
ده‌کرێت ئه‌م فیستڤاڵه دڵخۆشمان بکات له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که ئێستا له نوسین وئاماده‌کردنی ده‌قی شانۆی کوردی‌دا ده‌ستی پێکردوه.
بۆیه سه‌رئه‌نجام ده‌مه‌وێت بڵیم فیستیڤاڵی شانۆی کوردی له له‌نده‌ن وه‌ک ئه‌زمونێکی نوێ سه‌رکه‌وتووانه به‌ڕیوه چوو.ئاسۆ گۆران- 17/09/2009
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی هونه‌ری کوردی له له‌نده‌ن