
ده‌ته‌په په‌یامی دایه سه‌رانی باشور ….. ستاره عارف
رۆژی 15ی ئه‌م مانگه شاندێكی باڵای پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك له‌باكوری كوردستانه‌وه گه‌یشتنه شاری سلێمانی‌و جه‌لال تاڵه‌بانی پێشوازی لێ‌كردن، ئه‌م پێشوازییه له‌لایه‌ن راگه‌یاندنه‌كانی یه‌كێتییه‌وه كرایه هه‌ڵاو ئاماژه به‌وه كرا كه هاتنه‌كه‌ی ده‌ته‌په له‌سه‌ر داوای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بوه كه له‌راستیدا وانیه‌و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه دوو ڕووی هه‌یه، له‌م قۆناغه‌دا كه‌پڕۆژه‌ی كرانه‌وه به‌ڕووی كورد له‌باكوری كوردستان ده‌ستیپێكردوه حكومه‌تی توركیا سوربونی خۆی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد دووپاتكردۆته‌وه.
رۆژی یه‌كی ئه‌یلولیش كه‌رۆژی ئاشتی جیهانیه كورد بۆ پشتگیری له‌پێواژۆی ئاشتی مهتینگێكی یه‌ك ملیۆن كه‌سی له‌شاری ئامه‌د سازدا، هه‌مان رۆژ كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی"MGK"كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی سازدا‌و تا رۆژی 3ی ئه‌یلولیش ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه نه‌زانرا، لهئامادهسازی كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌ردۆگان رایگه‌یاند ئاماده‌نیه له‌گه‌ڵ تیرۆردا كۆببێته‌وه له‌كاتێكدا ئیلكه‌ر باشبوغ پێشتر جه‌ختی له‌سه‌ر به‌ندی سێ‌و نه‌گۆڕینی ده‌ستور كرده‌وه، ئه‌م گۆڕانی راییه به‌م په‌له‌یه له‌ئه‌نجامی ده‌ستتێوه‌ردانی ئه‌مریكاوه هات، كه كێشه‌ی كورد به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌كورد داخوازیی ده‌كات چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، به‌تایبه‌تی كه‌یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانی كورد گۆڕینی بهندگهلێكی ده‌ستوره ناساندنی زمان‌و نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر كه‌كورده له‌ده‌ستوردا دداننانه بهناسنامهكهیدا وه‌ك نه‌ته‌وه ژمێره كردنه بۆ كورد، ئه‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكادا نیه چونكه ئه‌و كوردێكی به‌هێزو توركیایه‌كی دیموكراسیشی ناوێت، كه له‌ئه‌نجامدا كورد‌و تورك بێ منه‌ت بن له‌ئه‌مریكا، بۆیه هه‌ر دوای ئه‌م ده‌ستتێوه‌ردانه سوپا یه‌كسه‌ر ئه‌و قه‌وانه‌ی لێدایه‌وه كه ئاماده نیه ده‌ستور بگۆڕێت‌و له‌گه‌ڵ تیرۆردا دانانیشنو ئۆپه‌راسیۆن ده‌ستی پێكرده‌وه، هه‌رچه‌نده هه‌تا رۆژی ئاشتی جیهانی له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه شه‌ڕ راگیرابو دواتریش به‌هۆی مانگی ره‌مه‌زانه‌وه ئاگربه‌ست درێژه‌ی كێشا.
هه‌ر دوێنێیش كهئهردۆگان سوربونی بۆ چاره‌سه‌ری پرسه‌كه راگه‌یانده‌وه پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كان داوایان لێ‌كرد، ئه‌گه‌ر سوره له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری پرسه‌كه ده‌بێت ناوه‌ڕۆكی ئه‌و پڕۆژیه رابگه‌یه‌نێت، له‌وه‌ڵامدا جه‌میل چیچه‌ك جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا وتی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌ماندا گفتۆگۆی له‌سه‌ر دهكرێتو ناوه‌ڕۆكی پرسه‌كه هه‌تا ده ساڵی‌تر ئاشكرا ناكرێت، ئه‌مه ئه‌و راستیه پشتڕاست ده‌كاته‌وه كهفریودان له‌م پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌رییه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی هه‌یه.
ئه‌گه‌ر هاتنه‌كه‌ی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك له‌سه‌ر داوای مه‌كته‌بی سیاسی بێت، ده‌گه‌ینه ئه‌و راستیه‌ی كه ئه‌م بانگهێشتكردنه له‌سه‌ر داوای ئه‌مریكایه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك لهچارهسهریهكهدا هه‌وڵبدات ماوه‌ییه‌ك بخاته نێوان خۆیان‌و په‌كه‌كه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌مریكا باش له‌وه گه‌یشتووه كه‌بێ په‌كه‌كه پرسی كورد له‌باكور چاره‌سه‌ر ناكرێت‌و ده‌ته‌په بێ په‌كه‌كه هێزێك نیه، به‌ڵام ئێستاش هه‌وڵ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بێ په‌كه‌كه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت‌و ئه‌مه خه‌ونی توركیا‌و ئهمریكایشه.
بێ گۆڕینی ده‌ستورو بێ راوه‌ستاندنی شه‌ڕ له‌به‌رامبه‌ر چیا‌و ناساندنی ناسنامه له‌چوارچێوه‌ی مافی تاكهكهسیداو پێدانی قه‌واره‌یه‌كی لاواز‌و بێ ئیراده‌ی هاوشێوه‌ی باشوری كوردستان به‌كوردی باكوری كوردستان‌و په‌راوێزخستنی په‌كه‌كه له‌هزری گه‌لی باكوردا لهبهرنامهدایهو كار بۆ به‌نهێنی جێبه‌جێكردنی ده‌كرێت.
له‌لایه‌كیتره‌وه له‌و كاته‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبویه‌وه تاڵه‌بانی به‌نیازه سه‌ردانی توركیا بكات، پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك له‌لایه‌ن موخاته‌بی سه‌ره‌كییه‌وه راسپێردراوه سه‌ردانی تاڵه‌بانی له‌باشوری كوردستان بكات‌و له‌وه ئاگاداری بكاته‌وه كه له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا رۆتاییهك بۆ لێدوانه‌كانی سه‌باره‌ت به‌پرسی كورد دابنێت‌و هه‌مان ئه‌و لێدوان‌و وته نابه‌جێیانه‌ی له‌چه‌شنی ده‌وڵه‌تی كوردی خه‌ونی شاعیرانه‌یه كه له‌سه‌ردانی مانگی نه‌ورۆزدا بۆ توركیا باسیكرد، له‌م كاته هه‌ستیاره‌ی كه‌كورد پێده‌نێته قۆناغێكی نوێوه دووباره نه‌كاته‌وه، له‌پێناو وازیكردنی رۆلێكی ئه‌رێی به‌قازانجی دۆزی كورد‌و ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی ئێستا له‌وێ له‌ئارادایه‌و هاندانی ده‌وڵه‌تی تورك كه‌كورد له‌باكور وه‌ك نه‌ته‌وه بناسێت‌و قایلكردنی به‌رێگه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه.
بێجگه له‌وه‌ی كه‌ئه‌حمه‌د تورك داوا له‌تاڵه‌بانی بكات له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا كه‌كورد له‌و پارچه‌یه به‌ره‌و چاره‌سه‌ری هه‌نگاو ده‌نێت، پێویستی به‌هه‌وڵی سه‌ركرده‌كانی باشور هه‌یه به‌حوكمی نزیكی تاڵه‌بانی له‌توركیاوه ئه‌م رۆڵه گرنگه بۆ ئێستا پێویسته بگێڕِرێت، بۆ هه‌رچی زووتر به‌ره‌و پێشچونی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كهنراون.
بێجگه له‌وه‌ی سوربونی حكومه‌ت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری پرسه‌كه سه‌ره‌ڕای وته‌كانی ئیلكه‌ر باشبوغو ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئۆپهراسیۆنهكانو راڕایی له‌قسه‌كانیاندا گومان له‌پڕۆژه چارهسهریهكهی دروستده‌كات، كهدهوڵهت به‌ڕێز ئۆجهلانو په‌كه‌كه به‌سه‌ره‌كی وهرناگرێتو ده‌ستكاری ده‌ستور ناكات كه له‌پاره‌وه ره‌شنوسه‌كه ئاماده‌كراوه‌و رێگه به‌فه‌رمی بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی رێگه‌ی به‌ڕێز ئۆجه‌لان نادرێت‌و پڕۆژه‌كه‌ی حكومه‌ت ده‌خه‌نه پێشه‌وه‌و له‌كۆبونه‌وه‌ی نهێنی په‌رله‌ماندا قسه له‌سه‌ر پرسی چاره‌سه‌ری كورد ده‌كه‌ن ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك گومانن‌و كورد هه‌ست به‌جۆرێك له‌فریودان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ده‌كات.
كه‌واته پێداگیری حكومه‌ت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری دۆزی كورد سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م سیناریۆیانهو رێگه‌دان به‌رۆڵی ناوبژیوانی باشوری كوردستان هۆكارگه‌لێكی وه‌ك واده‌ی نزیك بونه‌وه‌ی تاوتوێكردنی راپۆرتی وڵاتانی ئه‌ندام بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌وانه توركیا كه له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ده‌ستپێده‌كات، بۆ نیشاندانی هه‌نگاوێك به‌یه‌كێتی ئه‌وروپا كه‌توركیا مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤی چارهسهركردوهو نزیكبونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له‌توركیا كه‌كورد پێكهاته‌یه‌كی گرنگی به‌شداره له‌و هه‌ڵبژاردنه‌داو له‌هه‌مانكاتدا ئه‌ردۆگان ده‌یه‌وێت ئه‌و ههڵوێستو به‌ڵێنه‌ی كه 18ساڵ پێش ئێستا له‌راپۆرتێكی فراواندا بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد ئاماده‌ی كردبوو، چونكه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌و كاته له‌ئارادا بوو به‌هه‌مان تاكتیك دووپات بكاته‌وه.
رۆژانه ده‌رهه‌ق به‌م مژاره لێدوان‌و رای پێچه‌وانه هه‌یه‌و حكومه‌ت له‌ژێر كۆمه‌ڵێك فشاری ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كیدایه، له‌هه‌مانكاتدا ئه‌مریكا لایه‌نێكی سه‌ره‌كی كێشهكهیهو به‌رژه‌وه‌ندی تێدایه، وه‌ك چۆن كوردێكی به‌ئیراده‌و سه‌ربه‌خۆی ناوێت توركیایهكیش كه‌ئه‌ندامی ناتۆیه رێگه‌ی پێنادات له‌ژێر كۆنترۆڵی خۆی ده‌ربچێت.