كفره جوانه‌كان له شعری كلاسیكی كوردی… هه‌ندرێن حه‌مه‌ده‌مین
شعری كلاسیكی كوردی به ده‌وڵه‌مه‌ندترینی جۆره‌كانی ئه‌ده‌ب ئه‌ژمێردرێت له ناو ئه‌ده‌بی كوردیدا، له هه‌مان كات كۆنترین بواری ئه‌ده‌بی كوردیه كه تا ئه‌مڕۆ له ژێر ده‌ست دایه، به هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵا جیاوازه‌كان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی شعری كلاسیكی كوردی ده‌بێ هێشتا باوڕی ئه‌وه‌مان هه‌بێت كه رێژه‌یه‌كی زۆریشی فه‌وتاوه .
به هه‌رحال ئێمه باس له‌وه‌نده ئه‌كه‌ین كه له ژێر ده‌ست دایه، وه به تایبه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی كه من ئێستا له ژێر ده‌ستم دایه، ئه‌وه‌ی كه جێگای تێبینیه هه‌موو كۆكه‌ره‌وه و لێكۆڵه‌ره‌وه‌كانی شعری كلاسكی كوردی خوێنه‌ر به‌و ئاڕاسته‌یه ئه‌به‌ن كه هه‌موو ئه‌و شاعیرانه كه‌سانێكی خودا په‌رست ئیماندار و موسلمان بوونه، ئه‌مه‌شیان به نووسینه‌وه‌ی ژیاننامه‌كانیان كه هه‌موویان له حوجره‌كان خوێندویانه و زۆریشیان ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تیان وه‌رگرتووه یان به لێكدانه‌وه‌ی هه‌ندێك له شعره‌كانیان كه بۆچوون و تێگه‌یشتنێكی دینیانهیان تێدایه، له كاتێكدا نه‌یانتوانیوه تێبینی ئه‌و كوفرانه بكه‌ن كه له شعره‌كانیان ده‌رئه‌كه‌وێت، وه ئه‌گه‌ر تێبیبیشیان كردبێت ئه‌وه یان لێكدانه‌وه‌یه‌كی روكهشانهیان بۆ كردوه یان خۆیانیان لێی لاداوه .
به‌داخه‌وه من تا ئستا نووسراوه‌یه‌كم نه‌بینیوه كه باس له‌و كوفرانه بكات، بۆیه من لێره به ئه‌ركی خۆم زانی كه تیشك بخه‌مه سه‌ر ئه‌و كوفره جوانانه‌ی ناو شعری كلاسیكی كوردی .
بۆ كوفره جوانه‌كان؟؟؟؟
كاتێك كه عشق پیرۆزیه‌كان تێكئهشكێنێت و ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كان واڵا ئه‌كات و له ئازادی هه‌ست و غه‌ریزه‌كان بیر له ژیان ئه‌كاته‌وه، ئه‌و كاته‌یه كه روخساری گۆڕانكاریه‌كان جوانیه‌كی هونه‌رمه‌ندانه به‌خۆوه ئه‌گرێت و دوور له هه‌موو ئایدیۆلۆجیایه‌ك به‌ها مرۆیه‌كان ئه‌بن به هه‌وێنی ژیانێكی به‌خته‌وه‌رانه، شاعیری كلاسیكی كورد نه‌هاتووه به به‌رنامه‌یه‌كی سیاسیانه راست و چه‌پێك به‌سه‌ر خودا و الله و ئیسلام و قیامه‌ت و به‌هه‌شت و هه‌موو پیرۆزیهكانیتر بێنێت، به‌لكو هاتووه به عشق ئه‌م پیرۆزیانه تێك ئه‌شكێنێت و به ئاگا و بێ‌ئاگا كوفر ئه‌كات، بۆ ئه‌مه‌ش وا به باش ئه‌زانم كه له خواره‌وه له‌گه‌ڵ هێنانه‌وه‌ی نمونه‌كان باس له‌و كوفره جوانانه بكه‌ین.
نالی ئه‌ڵێ:
كه تۆ قیبله‌ی ده‌مت سابێنه قوربان
له‌سه‌ر قوبله دڵم مهشێنه قوربان
ئه‌م نمونانه كوفرهكانیان ته‌واو تیادا ئاشكرا و دیاره، گه‌ڵێك جار لێكدهرهوهكانی ئه‌م شعره كلاسیكیانه رووبه‌ڕووی ئه‌م كوفرانه بوونه‌ته‌وه و هه‌وڵیانداوه كه لێكدانه‌وه‌یه‌كی وای بۆ بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئاینی ئیسڵام و باوڕهكانی خۆیان بیهێنه‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش زۆر جار گووتوویانه شاعیر كه وتوویه‌تی یار مه‌به‌ستی پێغه‌مبه‌ر بووه یان شاعیر عاشقی خودا و دین بووه، به‌ڵام بابزانین له‌م دێڕه شعره‌ی نالی دین و الله و خودا و پێغه‌مبه‌ر له‌كوێن، ده‌بێت نالی به چ كه‌سێكی گووتبێت كه تۆ قیبله‌ی، دیاره به ئاشكرا دیاره كه به كه‌س گووتراوه، له‌پێش هه‌موو شتێك له ئیسڵامدا ناكرێت جگه له كه‌عبه هیچ شتێكی‌تر به قیبله بزانیت وه به تایبه‌ت ناكرێت كه كه‌س بكرێت به قیبله ئه‌و كه‌سه هه‌ر كه‌سێك بێت، دوایی نالی هه‌ر به‌وه ناوه‌ستێت كه ئه‌و كه‌سه قیبله‌یه و به‌س داوای لێئه‌كات كه ده‌می بێنێت و ماچی بداتێ، جا نازانم ده‌بێ نالی داوای ماچی ناو ده‌م له چ كه‌سێك بكات ؟ ئیوه بڵێن ئه‌و داوایه له پێغه‌مبه‌ر بكات ؟؟ ئه‌وا له كاتێك كه ناكرێت پێغه‌مبه‌ریش بكرێت به قیبله، دوایی پێشی وایه ئه‌گه‌ر ئه‌و ماچه‌ی نه‌درێتێ ئه‌وا دڵی ئه‌شكێت، زۆر رون و ئاشكرایه كه نالی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خۆی به قیبله ئه‌زانێت و كوفر ئه‌كات و بۆ ماچێكی یاره‌كه‌ی له ئیمان وهرئهگهڕێت، ئه‌م كوفرانه جوانیه‌كه‌یان له‌وه‌دایه كه هه‌ستی خوێنه‌ر به خۆشیه‌ك ئه‌جوڵێنن دونیایه‌ك له له‌زه‌تی پێئه‌به‌خشن، نالی له جیاتی ئه‌وه‌ی كه‌عبه و به‌ردی ره‌ش به قیبله‌ی خۆی بزانێ ئه‌وا یاره‌كه‌ی به قیبله‌ی خۆی ئه‌زانێ، ئه‌ی كوفر له‌وه زیاتر ئه‌بێت چی بێت
دیسان نالی:
خاڵت چیه دانه‌ی گه‌نمی جه‌ننه‌تی روومه‌ت
چاوت چییه فیتنه‌ی حه‌ره‌می قیبله‌ی ئه‌برۆ
ئه‌لێره‌دا نالی روومه‌تی خوشه‌ویسته‌كه‌ی به به‌هه‌شت ئهچوێنێنت، دیاره پێشتر باس له‌وه كراوه یان خهلكیتر له‌وه گه‌یشتوه كه نالی روومه‌تی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی به به‌هه‌شت چواندوه، به‌ڵام یان دركی به‌وه نه‌كردووه كه ئه‌وه كوفره یان خۆی لێی لاداوه، ئه‌وه ج باوڕداریهكی نالیه كه ئه‌و به‌هه‌شته‌ی ئه‌بێته دوا شوێنی هه‌موو پێخه‌مبه‌ر و مرۆڤه باشه‌كان بچوكی بكاته‌وه و بیهێنێته ئاستی روومه‌تی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی؟؟ دوای ئه‌وه‌ش دێت ئه‌برۆی خوشه‌ویسته‌كه‌ی ئه‌كات به قیبله، له كاتێك موسلمان ته‌نها یه‌ك قیبله‌ی هه‌یه ئه‌ویش كه‌عبه‌یه.
من لێره‌دا ئه‌مه‌وێت بێمه ناو باسه‌كه، كه كه‌سی موسڵمان و ئیماندار و الله و خودا ناسی ته‌واو ئه‌گه‌ر باوڕی به زیندووبوونه‌وه و رۆژی قیامه‌ت هه‌بێت هه‌رگیز بۆ شعر یان بۆ خۆشه‌ویست خۆی تووشی ئه‌م كوفرانه ناكات، كه‌واته ئه‌مانه نیشانه‌ی باوڕ لاوازین ئه‌گه‌ر نیشانه‌ی ته‌واو بێباوڕی نه‌بن، دیاره زۆر هه‌وڵی ئه‌وه دراوه كه پاساو بۆ ئه‌م كوفرانه بێنه‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و چه‌واشه‌كاریه بووه كه وویستویانه خوێنه‌ری كورد به‌وه فریوو بده‌ن كه بنجینه‌و بنه‌مای ئێمه‌ی كورد ئیسلام بووه، ئه‌م شعر و شاعیرانهشیان كردوه به به‌لگه، له كاتێكدا ئه‌مڕۆ له هه‌موو كاتێك زیاتر ئه‌وه ئاشكرایه كه كورد به ئاره‌زووی خۆی موسڵمان نه‌بووه، به‌لكو به هێزی شومشێر كراوه به ئیسلام، وه ئه‌م شعر و شاعیرانه كوفرهكانیان نیشانه‌ی ئه‌و بێباوڕیهیه.
ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ نمونهكانیتری به‌رده‌ستم به‌رده‌وام بین ئه‌وا كوفری جوانتر و جوانتریش ئه‌بینین.
دیسان نالی:
شه‌ڕابی له‌علی رۆمانی له نالی
حه‌رامه بێ مه‌زه‌ی ماچێكی لێوان
دیاره ئه‌لێره نالی وه‌ك پیر و موغه‌كانی ئاینه كۆنه‌كانی كورد شه‌ڕاب حه‌رام ناكات كاتێك له‌گه‌ڵ مه‌زی ماچی لێوان بخورێته‌وه، ئێمه ئه‌بێت له خۆمان بپرسین ئه‌گه‌ر نالی موسڵمان و زانا و ئیماندار و الله و خوداناسێكی وا بووبێت كه هه‌ندێك له سه‌رچاوه جۆراوجۆره‌كان بۆ چه‌واشه‌كردن بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌كه‌ن، ئه‌وا ئه‌و دێڕه شعره‌ی ئه‌بێت به فتوا بخوێندرێته‌وه و لای موسڵمانانیش شه‌ڕاب له‌گه‌ڵ ماچی لێوان حه‌لال بكرێت، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه ته‌نها گه‌ڕانه‌وه‌ی نالیه بۆ ئاین و بیر و باوڕه كۆنه‌كانی كورد كه شه‌ڕابیان حه‌رام نه‌كردوه.
دیسان نالی:
تاقی میحرابی برۆت جێی نازه بۆ ئه‌هلی نیاز
سۆفی نه‌یزانی كه‌چی هێنده كه‌ر بوو خۆی گێڕایه‌وه
ئه‌مه و چه‌ندین نمونه‌یتر هه‌ن، ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌كی قوڵ و به‌رفره‌وان بۆ هه‌موو شعره‌كانی نالی بكه‌ین، ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه ته‌نها ئه‌و دێڕه شعریانهن كه له په‌رتوكی ( فه‌رهه‌نگی هه‌ڵبه‌ست)ی ئه‌حمه‌د رهشوانیدا كۆكراونه‌ته‌وه، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش هه‌ر هه‌مان سه‌رچاوه‌ن، بۆیه پێویسته من لێره‌دا خوێنه‌ر ئاگادار بكه‌مه‌وه كه من بۆ ئه‌م نووسینه تاكه سه‌رچاوه‌م فه‌رهه‌نگی هه‌ڵبه‌سته كه خۆشحاڵانه چه‌ندین دێڕه شعری جوان جوانی كۆمه‌ڵێك شاعیری كوردی تیا كۆكراوه‌ته‌وه، هیوادارم كه ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ خۆم و بۆ نووسه‌ر و رۆشه‌نبیران كه به‌دواداچونێكی فره‌وانتر بۆ ئه‌و كوفره جوانانه‌ی ناو شعری كلاسیكی كوردی بكه‌ین،
له دوای ئه‌م كوفره جوانانه‌ی نالی با ئستا بپه‌ڕینه‌وه سه‌ر هه‌ندێك له كفره جوانه‌كانی وه‌فایی، بابزانین وه‌فایی چۆن خۆشه‌ویستی یاره‌كه‌ی به‌ره‌و كوفركردنی ئه‌بات و چۆن دین و ئیمان له ده‌ست ده‌دات
وه‌فایی ئه‌ڵێ:
به جارێكی ته‌ماشای تۆ فیدات بم هاو دڵ و دینم
ئه‌گه‌ر سه‌د جار قیامه‌ت بێ ده‌مێكی هه‌سته بتبینم
ئه‌لێره وه‌فایی بۆ بینینی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئاماده‌یه ده‌سبه‌رداری به‌هه‌شت بێت و زۆر به‌بێ منه‌تانه له قیامه‌ت رائهمێنێت و نه‌ك به جارێك به‌لكو له سه‌دجار بوونی قیامه‌تیش ده‌ست له بینینی ده‌مێكی یاره‌كه‌ی هه‌ڵناگرێت، كه‌واته وه‌فایی ئه‌زانێ كه بینینی یاره‌كه‌ی به پێی بیروباوڕی ئسلام حه‌رامه، رێگا پێنه‌دراوه، وه ئه‌زانێت به تێگه‌یشتنی ئیسلام سزای ئه‌م بینینه له قیامه‌ت ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه، واته وه‌فایی بێ‌ئاگا نیه له‌و باسانه‌ی ئیسلام، كه‌واته ئه‌وه بێباوڕی وه‌فایی ئه‌سه‌لمێنێت، چونكه ئه‌گه‌ر وه‌فایی به‌ڕاستی باوڕی به قیامه‌ت و سزاكانی الله هه‌بێت ئه‌وا هه‌رگیز وا به‌بێ منه‌تانه و بێباكانه باس له بوونی قیامه‌ت ناكات، وه ئه‌گه‌ر وه‌فایی كه‌مترین باوڕی بوایه ئه‌وا ئاماده نه ئه‌بوو بۆ بینینی ده‌مێكی یاره‌كه‌ی خۆی بخاته به‌ر ئازاری قیامه‌ت، قیامه‌ت له باوڕی ئسلامدا یه‌كێكه له روكنه‌كانی ئیمان، به‌ڵام وه‌فایی زۆر بێباكه له‌و قیامه‌ته‌ی وه‌ك ئسلام گوته‌نێ هه‌موو راستی و هه‌ڵه‌یه‌كی تیا له یه‌كتر جیا ئه‌كرێته‌وه و باش و خراپ هه‌مووی له‌وێوه ده‌رئه‌كه‌وێت.
دیسان وه‌فایی:
گه‌ردشی چاوت قراری عاشقی مسكین ده‌با
ساحری چاو به‌سته ئارێ دڵ ده‌كێشێ دین ده‌با
ئهلێرهش جارێكی‌تر وه‌فایی وه‌ك عاشقێك و گیرۆده‌یی یاره‌كه‌ی، ئه‌و یاره‌ی كه ئارێ دڵ ده‌كێشێ وه دین ئه‌با، وه‌فایی ئه‌و كه‌سه به خۆشه‌ویستی خۆی ئه‌زانێ ئه‌گه‌رچی ئه‌و كه‌سه دین به‌ره، واته دینه‌كه‌ی له‌ده‌ست ئه‌دات، وه‌فایی خۆی به عاشقێكی مسكین ئه‌بینێت و گیرۆده‌ی كه‌سێكه كه وه‌ك ساحیر به چاوه‌كانی كافری ئه‌كات.
دیسان وه‌فایی:
ده‌مێك ساقی ده‌مت بێنه ده‌خیلی چاوه‌كانت بم
به جامێك ده‌ستی من بگره فیدای پیری موغانت بم
وه‌فایی په‌نا بۆ ساقی ئه‌بات و ده‌خیلی ئه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به جامێك یارمه‌تی بدات و ده‌ستی بگرێت، هه‌ر به‌وه‌ش ناوه‌ستێت به‌لكو قوربانی پیری موغانیش ئه‌بێت، دیاره له‌سه‌ره‌وه له نمونه‌كانی نالی باسمان له‌وه كرد كه چۆن شاعیری كورد به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بیروباوڕه كۆنه‌كانی ئه‌و دینانه‌ی به‌ر له ئیسلام له ناو كورد باو بوون، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه شه‌ڕاب و مه‌یان حه‌رام نه‌كردوه، ئه‌وا لێره وه‌فایی بهڕاشكاوهنهتر ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دینه‌كانی پێش ئسلام و ئه‌بیته قوربانی پیری موغان، ئه‌مه‌ش له ئیسلام به مورته‌د واته هه‌ڵگه‌ڕاوه ئه‌ژمێردرێت و سزای كوشتنی به‌سه‌ردا ئه‌درێت.
دیسان وه‌فایی:
لێوی ئاڵ و چاوی كاڵت بۆته فیتنه‌ی دین و دڵ
حه‌قیه‌تی بیللا وه‌فایی ده‌ست له ئیمان به‌ر ده‌دا
تا دێت كوفره‌كان رونتر و ئاشكراترو دیارتر ئه‌بن، وه‌فایی ئه‌زانێ كه لێوی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بۆته فیتنه‌ی دین و كاریگه‌ری له‌سه‌ر بێ‌دین بوونی ئه‌و دروست كردوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ر به خۆشه‌ویستانه لێی ئه‌ڕوانێت و ئه‌و حه‌قه‌ش به خۆی ئه‌دات كه بۆ لێوه ئاڵه‌كانی ئه‌و شۆخه ده‌ست له ئیمان به‌ردات و وه‌كو جارهكانیتر كافر ببێته‌وه.
دیسان وه‌فایی:
له‌سه‌ر تاقی دوو ئه‌برۆت مه‌یلی زوڵفان دهمكێشێ
خۆ وه‌خته من كافر بم چیبكه‌م قیبله‌م گۆراوه
ئهلێرهش وه‌فایی له‌سه‌ر تاقی دوو ئه‌برۆی یاره‌كه‌ی دان بوه ئه‌نێت كه خه‌ریكه كافر ببێت و تاكیدیش له‌وه ئه‌كاته‌وه كه قیبله‌كه‌ی گۆڕاوه، واته وه‌فایی باش ئه‌زانێ قیبله گۆڕین كافر بوونه، به‌ڵام ئه‌و دوو تاقه‌ی سه‌ر ئه‌برۆ قیبله به وه‌فایی ئهگوڕن و خۆشی واته وه‌فایی هه‌ست به‌و كافر بوونه‌ی خۆی ئه‌كات.
دیسان وه‌فایی:
چیم له ئه‌برۆت داوه من پابه‌ندی زوڵفم لێم گه‌ڕێ
كافری عیشقم به قیبله‌ی خۆت موسلمانم مه‌كه
سه‌یركه‌ن ئه‌وه دوای كافر بوونیه‌تی، ئه‌لێره وه‌فایی دان به‌وه ئه‌نێت كه ئه‌و ته‌واو كافری عشق بووه و به هۆی پابه‌ند بوونی به زوڵفی یاره‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نایه‌وێت موسڵمان بێته‌وه.
دیسان وه‌فایی:
تاقی په‌یوه‌ستی برۆت وا بوو به قیبله‌ی خاس و عام
كعبه گه‌ر بۆ خۆی بزانێ پشتی میحرابی شكا
له دوا نمونه‌ی شعره‌كانی وه‌فایی ئه‌وه‌ی كه سه‌رنج رائه‌كێشێت، وه‌فایی پێ وایه كه تاقی برۆی یاره‌كه‌ی بۆته قیبله‌ی هه‌موو كه‌س نه‌وه‌ك هه‌ر قیبله‌ی وه‌فایی و به‌س، بۆته قیبله‌ی خاس و عام، ئه‌وه‌ش نه‌وه‌ك هه‌ر وه‌ستانه به كافر بوونی خۆی به‌لكو پێی وایه كه ئه‌م كافر بوونه سه‌رتا سه‌ری گرتۆته‌وه، له‌وه‌ش زیاتر ته‌كید له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌كاته‌وه كه ئه‌گه‌ر كاعبهش وه‌كو ئه‌مان به‌و تاقی برۆیانه بزانێت ئه‌وا پشتی میحرابه‌كه‌ی ئه‌شكێت، وه‌فایی به‌و كافر بوونه‌ی خۆی و هه‌مووان به خاس و به عام نه‌وه‌ك هه‌ر په‌شێمان نیه و پێی وابێت هه‌ڵه‌یه به‌لكو پێی وایه كه ئه‌گه‌ر كعبهش به‌مه بزانێت ئه‌وا تێك ئه‌شكێت.
تاهیر به‌گی جاف ئه‌ڵێ:
كه من محرابی ئه‌برۆی تۆ مه‌قامی سهجدهگاهم بێ
ئیتر وه‌ك زاهیدی خودبین، له مه‌وعیدی جنانم بێ ؟
ئه‌مه‌شیان نمونه‌یه‌كه له كوفهر جوانه‌كانی تاهیر به‌گی جاف، كه تاهیر به‌گ ئه‌برۆی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئه‌كات به میحراب و له هه‌مان كات ئه‌یهێنێته ئاست شوێنی سوجده بردنهكانی ئه‌وا كوفرێكی ته‌واو ئاشكرا و دیاره، چونكه چاو و برۆی هیچ كه‌سێك نابێت به میحراب بۆ خه‌لكی موسڵمان، وه ناكرێت كه‌سی موسڵمان سوجده‌كانی و جێگای سوجده‌كان هه‌رگیز نابێت له كه‌سێكدا كۆببێته‌وه، به‌ڵام وا دیاره تاهیر به‌گ به‌م شێوه‌یه خۆشی دێنێته ریزی زاهید و ئه‌و سنوور و پیرۆزیه تێكئهشكێنێت كه ئیسلام ئه‌یدات به میحرابه تایبه‌تیه‌كانی و به كه‌سه تایبه‌تیه‌كانی وه تاهیر به‌گ زۆر به دڵنیایه‌وه پێی وایه كه ئه‌و محرابی برۆی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كردۆته مه‌قامی سوجده‌كانی ئه‌وا له‌گه‌ڵ زاهید جیاوازی نابێت.
كوردی ئه‌ڵێ:
گه‌ر موخهیربم له مابه‌ینی به‌هه‌شت و وه‌سڵی یار
وه‌سڵی تۆ بۆ من جه‌هه‌نه‌م پڕ له جه‌نه‌ت نامه‌وێ
كوردش وه‌ك ئه‌ونی پێشتر عشق به‌ره‌و كوفری ئه‌بات و له كاتێكه كه ئازادی بكه‌ن له نێوان گه‌یشتن به خۆشه‌ویسته‌كه‌ی یان چوونی بۆ به هه‌شت ئه‌وا دیاره كوردی زۆر به‌بێ باكانه گه‌یشتن به یاره‌كه‌ی هه‌ڵئه‌بژێرێت و جه‌نه‌تی ناوێت، هه‌ر كه‌سێك باوڕی ته‌واوی به به‌هه‌شت و قیامه‌ت و زیندووبوونه‌وه و الله و سزا و ئه‌م شتانه هه‌بێت ئه‌وا هه‌رگیز له مابه‌ینی به‌هه‌شت و وه‌سڵی یار واته گه‌یشتن به یار، وه‌سڵی یار هه‌ڵنابژێرێت، له كاتێكدا كه ئه‌م وه‌سڵه(گه‌یشتنه) ئه‌گه‌ر جه‌هه‌نمیش بێت، دیاره شاعیر ئه‌وه‌نده‌ی شه‌یدای گه‌یشتنه به یاره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو ناخۆشیه‌ك ئه‌وه‌نده شه‌یدای به‌هه‌شت نیه، ئه‌وه‌ش جگه له نه‌بوونی ئیمان یان ئه‌وپه‌ڕی ئیمان لاوازی هیچیتر ناگه‌ینێت.
دیسان كوردی:
غه‌م سه‌ری لێ دام و یار قه‌ت سه‌رێكی لێ نه‌دام
سه‌بر و هۆشم رۆییوه، غاره‌ت گه‌ری دینم نه‌هات
زۆر جوانه، كفرێكی جوانه، كوردی به‌وپه‌ڕی په‌رۆشیه‌وه چاوه‌ڕێی هاتنی خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌تی، سه‌بر و هۆشی نه‌ماوه بۆ هاتنی ئه‌م یاره، له كاتێك كه ئه‌زانێت ئه‌و یاره‌ی ئه‌و غاره‌ت گه‌ری دینه، واته ئه‌زانێ كه ئه‌گه‌ر ئه‌و یاره بێت ئه‌وا دینه‌كه‌ی لێ داگیر ده‌كات ده‌ست به‌سه‌ر دینه‌كه‌ی دائه‌گرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌و په‌ڕی بێسهبریهوه چاوه‌ڕوانه، ده‌بێت كوردی چه‌ند له دین بێزار بووبێت؟ تا به‌و هه‌موو ههستهیهوه چاوه‌ڕوانی هاتنی یار بكات و دینه‌كه‌ی له‌ده‌ست بدات.
دیسان كوردی:
من كه رسوابووم و ته‌پڵی عاشقیم لێ دا ئیتر
كوردی ئه‌ز پهروام سه‌ر و ئیمان و گیان و دڵ نیه
لێره‌دا كوردی به ئاشكراتر بێباكی خۆی له ئاست ئیمان ئه‌نوێنێت،وه‌ك چۆن ناترسێت كه له پێناو عشق سه‌ر و گیان و دڵ له‌ده‌ست بدات ئاواش ناترسێت كه له پیناو عشق ئیمانی له‌ده‌ست بدات.
دیسان كوردی:
تاڵانی سه‌ر و ماڵم چاوی ره‌شی فهتانت
پابه‌ندی دڵ و دینم كاكۆڵی پهرێشانت
ئه‌گه‌ر لێره‌ش سه‌رنجی ئه‌و دێڕه شعره بده‌ین ده‌بینین كه ئه‌گه‌ر كوردی دینێكیشی بووبێت ئه‌وه دینه‌كه‌ی پابه‌نده به كاكۆڵی په‌رێشانی یاره‌كه‌ی واته پێیه‌كانی دینه‌كه‌ی به‌ندكراون، دینێكی دیلی هه‌یه، ئه‌و دینه نیه كه ئیسڵام پاگه‌نده‌ی بۆ ئه‌كات، دینێكه كه كاكۆڵێك ئه‌توانێ بیبه‌ستێت و به‌ندی بكات.
دیسان كوردی:
روو له قیبله‌ی مستفا ناكا ده‌ڵێ كوردی هه‌تا
تاقی میحرابی برۆی ده‌رخا له عاله‌م ئه‌م بوته
به‌ڵام لێره‌دا كوفره‌كه ته‌واو دیار و ئاشكرا و رونه، كوردی به‌بێ پێچ و په‌نا ئه‌ڵێت روو له قیبله‌ی موسته‌فا ناكات، دیاره لای هه‌ر هه‌موومان ئاشكرایه موسته‌فا كێیه و قیبله‌كه‌ی چیه، وه هه‌موومان ئه‌زانین روو له قیبلهكردن چیه و قیبله‌ی موسته‌فا یه‌كێكه له بنه‌ماكانی ئیسڵام ئه‌و یاخی بوونه‌ی كوردی له قیبله خۆی له خۆیدا یاخی بوونه له ئیسڵام، ئه‌م یاخی بوونه‌ی ئامانجه‌كه‌ی له نیو دێڕی دووه‌م ده‌ر ئه‌كه‌وێت، كه له‌وێش كوفرێكه ته‌واو دیار و ئاشكرایه، كوردی له پێناو ده‌ركه‌وتنی تاقی محرابی برۆی یاره‌كه‌ی یاخی ئه‌بێت له قیبله‌ی موسته‌فا یارهكهشی به بوت ئه‌چوێنێت ئه‌و بوته‌ی كه ئیسڵام ره‌تی ئه‌كاته‌وه و روو تێكردن و په‌رستنی به كوفر ئه‌زانێت .
دیسان كوردی:
لاوی قه‌د لاولاوی من گه‌ر به ناز چاو هه‌ڵبڕێ
وا ده‌زانم شێخ له من زووتر له ئیمان وه‌رده‌گه‌ڕێ
جوانی كوفره‌كه‌ی كوردی لێره ئه‌وه‌یه كه نه‌وه‌ك هه‌ر خۆی بۆ عشق به كافر ئه‌زانێت به‌لكو پێی وایه به‌ژن و باڵا و جوانی یاره‌كه‌ی ئه‌وه‌نده كاریگه‌ره كه نه‌وه‌ك هه‌ر مه‌عشوقه‌كه‌ی كه كوردیه له ئیمان وه‌رده‌گه‌ڕێت به‌لكو شێخ‌یش له ئیمان وه‌رده‌گه‌ڕێت واته كافر ئه‌بێت، كه‌واته له دید و تێگه‌یشتنی كوردیدا چاو هه‌ڵبڕینی یاره‌كه‌ی به‌ناز ئه‌وه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه كافر ده‌كات كه بیبینێ ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه شێخ بێت ئه‌وا به‌ر له كوردی ئیمانی له ده‌ست ده‌دات، ئه‌وه‌ش ئه‌وه ئه‌گه‌ینێت كه كوردی هه‌ڵهێنانی چاوه‌كانی یاره‌كه‌ی بینیوه و له ئیمان وه‌رگه‌ڕاوه، بۆیه جه‌خت له‌وه ئه‌كاته‌وه كه ئه‌م چاو هه‌ڵهێنانه شێخ‌یش له ئیمان وه‌رده‌گه‌ڕێنێت.
سافی هیرانی
سافی هیرانی كه به كاكی هیرانیش ناسراوه، ئه‌م كه‌سه به‌ر له هه‌موو شت به شێخێكی به‌ناوباگی ته‌ریقه‌تی قادری ناسراوه، خه‌لكێكی زۆری كوردستان به مهزنیهكی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر سه‌یری ئه‌كه‌ن و تا ئیستا ئه‌و خه‌لكه سه‌ردانی مهزارگاكهی ئه‌كات، كه‌چی ئه‌گه‌ر ئێمه له شعره‌كانی وورد بینه‌وه لهگهڵێك شوێندا ئه‌م كوفره جوانانه‌ی تێبینی ئه‌كرێن.
سافی ئه‌ڵێ:
من گه‌دای كۆی نیگارم، پادشاهیم كه‌ی ده‌وێ
ده‌وڵه‌تی دونیا و قیامه‌ت، بۆچیمه بێ چاوی یار
زۆر سه‌یره كه كه‌سێكی باوڕدار و ئیسڵام باوڕی به به‌هه‌شت و دۆزه‌خ هه‌بێت به‌م شێوه‌یه بئاخڤێت، سافی كاتێك كه ده‌وله‌تی دونیا ره‌ت ئه‌كاته‌وه وه به‌بێ چاوی یار نایه‌وێت زۆر ئاسایه، به‌ڵام ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی قیامه‌ت به‌بێ چاوی یار جێگای وه‌ستان و قسه له‌سه‌ر كردنه، ئه‌بێ بپرسین چۆن كه‌سێك باوڕی به قیامه‌ت هه‌بێت ره‌تی ئه‌كاته‌وه، ئیسڵام قیامه‌ت به گیانی ئه‌كڕێت، مرۆڤی باوڕدار به زیندووبوونه‌وه و له پێناو به‌هه‌شت كه ده‌وڵه‌تی قیامه‌ته ئاماده‌یه هه‌موو شتێك بكات خۆی و ماڵ و منداڵی بكاته قوربانی كه‌چی سافی ئه‌ڵێ به‌بێ چاوی یار بۆچیمه، واته نامه‌وێت، كه‌واته لای سافی جاوی یار زۆر گرینگتر و مه‌به‌ستره له ده‌وڵه‌تی قیامه‌ت، هه‌ندێك كه‌س ویستویه‌تی بڵێ سافی مه‌به‌ستی له یار پێغه‌مبه‌ره، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش وابێت هه‌ر جارێكی‌تر كوفره، ره‌نگه ئه‌م جاره‌یان كوفره‌كه گه‌وره‌تر بێت له‌وه‌ی كه یار خۆشه‌یستی بووبێت، چونكه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی پێغه‌مبه‌ر بێت ئه‌وا گومانی سافی ده‌رئه‌خات سه‌باره‌ت به چوونی پێغه‌مبه‌ر بۆ به‌هه‌شت، واتای شعرهكه لێره وایلێدێت كه سافی به‌بێ پێغه‌مبه‌ر ده‌وڵه‌تی قیامه‌تی ناوێت، ئه‌وه‌ش ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كه به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی قیامه‌تیان به‌بێ چاوی پێغه‌مبه‌ر به سافی دا ئه‌وا سافی دڵی پێی خۆش نیه و بائاشكرا ئه‌ڵێ بۆچیمه، به‌ڵام ئایا له باوڕی ئیسڵامدا به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌وڵه‌تی قیامه‌ت به‌بێ پێغه‌مبه‌ر ئه‌بێت ؟ یان ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌وا گومان بكات ئه‌كرێ ده‌وڵه‌تی قیامه‌تی ببێت به‌بێ پێغه‌مبه‌ر، ئایا ئه‌وه كوفر ناكات ؟؟ له‌لایه‌كیتر ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی سافی له یار پێغه‌مبه‌ر بێت ئه‌مجاره وا دیار ئه‌كه‌وێت كه سافی خۆی خستۆته پێش پێغه‌مبه‌ر و وای ته‌سه‌ور كردوه كه ئه‌و واته سافی به‌بێ چاوی پێغه‌مبه‌ر ده‌وڵه‌تی قیامه‌تی ده‌ست ئه‌كه‌وێت، به‌ڵام دڵی پێی خۆش نیه چونكه به‌بێ چاوی یاره، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك و به هه‌ر هۆكارێك مرۆڤ كه به‌هه‌شت واته ده‌وڵه‌تی قیامه‌ت ره‌تبكاته‌وه ئه‌وه له‌ده‌ستدانی یه‌كێك له بنه‌ما هه‌ره گرینگه‌كانی ئیسڵامه، له‌ده‌ستدانی ئه‌و بنه‌مایانه‌ش ئه‌گه‌ر كوفر نه‌بێت ئه‌بێ چی بێت ؟؟؟
دیسان سافی:
له‌سه‌ر خه‌تی جه‌مالی یار به خه‌تی زوڵفی نوسرابوو
له رێی عه‌شقا موسڵمان كافره، كافر موسڵمانه
ئه‌لێره‌دا به هیچ جۆرێك ناكرێت كه مه‌به‌ستی سافی له یار پێغه‌مبه‌ر بووبێت، چونكه ئه‌وه سیفه‌تێكه له‌لای ئیسڵام شایسته نیه به پێغه‌مبه‌ر، دوای ئه‌وه ته‌واو دیاره كه باس له ئافره‌ت ئه‌كات به باسی خه‌تی جه‌ماڵ و باسی زوڵف، ره‌نگه بڵێن سافی له‌سه‌ر ته‌ریقه‌تی قادری بووه و خاوه‌نی ته‌كیه و ده‌روێش بووه و له‌م ته‌ریقه‌ته دهروێشهكانیان كه پیاویشن قژیان درێژ ئه‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر بڵێین سافی وا تێگه‌یشتبێت كه پێغه‌مبه‌ر قژی درێژ بووه و زوڵفی بووه و جوان بووه، ئه‌ی چۆن ئه‌كرێت پێغه‌مبه‌ر پێمان بڵێت كه له رێی عشقا موسڵمان كافره و كافر موسڵمان، خۆ ئه‌گه‌ر وابێت سافیهكی عاشق به پێغه‌مبه‌ر و شێخ و موسڵمان، ئاشكارای كافر بوونی خۆی ئه‌كات، دیاره ئه‌مانه‌ی كه پێیان وایه مه‌به‌ستی سافی له یار پێغه‌مبه‌ره ئه‌وه جگه له چه‌واشه بوون و چه‌واشه‌كاری هیچیتر ناگه‌ینن، سافی ته‌واو هه‌ستی به‌وه كردوه كه جوانی یاره‌كه‌ی كافری كردوه، وه پێشی وایه كه كافریش بۆ جوانی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئه‌بێت به موسڵمان، واته جوانی یاره‌كه‌ی سافی له‌سه‌روی دین و ئیمان و كافری موسڵمانیه.
دیسان سافی:
گوڵناری روخت ره‌شكی به گوڵزاری ئیره‌م دا
دوو تاقی برۆت ته‌عنی له میحرابی حه‌ڕه‌م دا
له‌ڕاستیدا من نامه‌وێت له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و دێڕه شعریانه به درێژی قسه بكه‌م چونكه كوفره‌كان ته‌واو دیار و ئاشكران، من پێم خۆشه ئیسڵامێك بۆمان باس بكات كه چۆن ئه‌م نیو دێڕه‌ی دووه‌م كوفر نیه !! دوو تاقی برۆت ته‌عنی له میحرابی حه‌ڕه‌مدا، لای ئیسڵام چه‌ند میحرابی حه‌ڕه‌م هه‌ن ؟؟ وه ئه‌وه‌ی باوڕی وا بێت كه ئه‌تواندرێت ته‌عن له میحرابی حه‌ڕه‌م بدرێت ئه‌وا ئه‌بێت چ باوڕێكی به ئه‌لله و به پیرۆزی میحرابی حه‌ڕه‌م هه‌بووبێت ؟؟
موخڵس ئه‌ڵێ:
خاڵی سه‌ر رووت وا له جه‌نه‌ت لافی شاهان لێ ئه‌دا
بۆچ ئه‌ڵێن كافر له چوونی نێو به‌هه‌شت مه‌حرووم بووه
موخلیسیش به هه‌مان شێوه‌ی شاعیرهكانیتر گومانی له‌و به‌هه‌شته هه‌یه كه ئیسڵام باسی ئه‌كات، ئه‌وه‌ته پێی وایه كه ئه‌كرێت كافر بچێته به‌هه‌شت، لێكچواندنی روومه‌تی خۆشه‌ویست به به‌هه‌شت له دوو لاوه كوفره، له‌لایه‌ك بچوك كردنه‌وه‌ی به‌هه‌شت و هێنانه ئاستی روومه‌تی یار، له‌لایه‌كیتر گه‌یشتن به روومه‌ت گه‌یشتنه به به‌هه‌شت، كه‌واته ئه‌كرێت موخڵیسیش له‌ده‌ره‌وه‌ی باوڕی ئیسڵام خۆی بگه‌ینێت به روومه‌تی یار و له دونیا چوونه به‌هه‌شتی خۆی مسۆگه‌ر بكات، له‌ولاوه‌ش پێی وایه ئه‌گه‌ر كافریش بێت ئه‌وا ئه‌كرێت بچێته به‌هه‌شت وه‌ك چۆن خاڵی كافر چۆته به‌هه‌شتی روومه‌ت.
ئه‌ده‌ب ئه‌ڵێ:
تا جان له به‌ده‌ن دایه ئه‌ده‌ب تۆ ده‌په‌رستێ
زناری ملم زوڵفی خه‌مت قیبلهمه غهبغهب
ئه‌مه‌ی ئه‌ده‌بیش كوفرێكی رون و ئاشكرایه كه له نیو دێڕی یه‌كه‌م به نادیاری باس له په‌رستنێك ئه‌كات له نیو دێڕی دووه‌م بۆمان ده‌رئه‌كه‌وێت كه ئه‌وه په‌رستنی خۆشه‌ویسته، ئه‌مجاره‌ش قیبله‌ی ئه‌ده‌ب له جیاتی كه‌عبه و مه‌كه ئه‌بێت به غهبغهب.
حاجی قادری كۆیی ئه‌ڵێ:
هه‌ڵی دا زوڵفی چه‌وگانی كوڕه‌ی خورشیدی دا به‌رشه‌ق
كه دایدا چی مهلائك بوو له گه‌ردوون هاته سه‌ر ئه‌رزی
حاجی قادریش وه‌كو شاعیرهكانیتری كلاسیكی كوردی له ناو شعره‌كانی ئه‌م كوفره جوانانه ده‌رئه‌كه‌ون، ئه‌لێره حاجی قادر به گه‌وره‌یه‌كی وا باس له خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئه‌كات ئه‌یخاته سه‌روی هه‌موو مه‌لائیكه‌ته‌كان و وه‌ك موعجیزه باسی لێوه ئه‌كات، ره‌نگه بڵێن ئه‌وه‌ته حاجی قادر ناوی مه‌لائیكه‌ت دێنێت كه‌واته باوڕی هه‌بووه، به‌ڵام ئێمه ئه‌بێت تێبینی ئه‌وه بكه‌ین كه حاجی چۆن باسی ئه‌كات، حاجی پێی وایه له‌گه‌ڵ هه‌ڵدانی زوڵفی یاره‌كه‌ی هه‌رچی مه‌لائیكه‌ت له گه‌ردوون هه‌ن دێن بۆ سه‌ر ئه‌رزی، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌موو مه‌لائیكه‌ته‌كانی گه‌ردوون له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی حاجی دابن و له‌گه‌ڵ ههڵدانێیكی زوڵفی هه‌ر هه‌مووی روو له زه‌وی بكات، هه‌رچی ئیسڵامه ئیمه وا فێر ده‌كات كه مه‌لائیكه‌ته‌كان كاریان ته‌نها خودا په‌رستیه و به دوورن له ئه‌و حه‌ز و ویستانه‌ی مرۆڤ، وه وه‌ك مرۆڤ غه‌ریزه‌یان نیه و هیچ شتێك له په‌رستنی الله دایاننابڕێت، كه‌چی حاجی پێیوایه كه یاره‌كه‌ی زوڵفی هه‌ڵئه‌دات ئه‌م مه‌لائیكه‌تانه هه‌مووی دێنه سه‌ر ئه‌رزی، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌مان پیشان ئه‌دات كه مهلائیكهتانی هه‌موو گه‌ردوون به‌رده‌وام له دیار زوڵفی یاره‌كه‌ی ئه‌ون و هه‌ر كاتێك یاره‌كه‌ی زوڵفی هه‌ڵدات ئه‌وانیش ده‌ستبه‌رداری هه‌موو شتێك ئه‌بن و روو ئه‌كه‌نه سه‌ر ئه‌رزی، به‌مه‌ش مه‌لائیكه‌ته‌كان له‌گه‌ل هه‌موو زوڵف هه‌ڵدانێك له خودا یان الله په‌رستی دائه‌بڕێن و دینه سه‌ر ئه‌رزی، جا ئێوه بڵێن ئه‌بێت ئه‌م مه‌لائیكه‌تانه رۆژی چه‌ند جار ده‌ست له الله په‌رستی به‌ربده‌ن و بێنه سه‌ر ئه‌رزی؟؟؟
دیسان حاجی قادر:
كه شه‌یتان تاقی محرابی برۆی تۆی دی گوتی یاڕه‌ب
له سوجده‌ی حه‌زره‌تی ئاده‌م سه‌ری خۆم بۆچی باداوه ؟
ئه‌م باس و چیرۆكه‌ی الله و شه‌یتان زۆر تێبینی جیاوازی له‌سه‌ر هه‌یه، به‌ڵام ئێمه لێره‌دا نامانهه‌وێت باسه‌كه‌مان بۆ ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانی ئه‌م چیرۆكه ببه‌ین، ئێمه لێره‌دا ئه‌و كوفره جوانه‌ی حاجی قادر ئه‌خه‌ینه روو، شه‌یتان به بوونی ئه‌و هه‌موو زانیاریه زۆره‌ی سه‌باره‌ت به الله و كار و كرده‌وه و سیفه‌ت و ره‌وشته‌كانی (ئه‌وا به‌پێی تێگه‌یشتنی ئیسڵام) كه‌چی له فه‌رمایشتی الله ده‌رئه‌چێت و سوژده بۆ گه‌وره‌یی و تایبه‌ت مه‌ندی ئاده‌م نابات، ئه‌كه‌وێته به‌ر نه‌فره‌تی الله، دوای ئه‌و هه‌موو زه‌مه‌نه شه‌یتان شتێك وای لێناكات كه په‌شێمان بێته‌وه، به هاتنی ئه‌و هه‌موو پێغه‌مبه‌ره و ئه‌و هه‌موو معجیزهیهی كه ئیسڵام باسی لێوه ئه‌كات هیچی وا له شه‌یتان ناكات په‌شێمان ببێته‌وه، له ناویاندا هاتنی ئیسڵام و خودی محمدیش وا له شه‌یتان ناكات كه په‌شێمان ببێته‌وه، كه‌چی كه ئه‌م شه‌یتانه تاقی محرابی بۆی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی حاجی ئه‌بینێت یه‌كسه‌ر په‌شێمان ئه‌بێته‌وه و ئه‌ڵێت یاره‌ب له سوجده‌ی حه‌زره‌تی ئادام بۆچی سه‌ری خۆم باداوه، ئایا ئه‌وه كوفر نیه حاجی ئه‌یكات، ئایا ئه‌وه مانای ئه‌وه نیه كه لای حاجی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له‌سه‌روی هه‌موو دین و پێغه‌مبه‌ره‌كانه، ئایا حاجی به ئاشكرا پێمان ناڵێت كه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی من له هه‌موو دین و پێغه‌مبه‌رێك كاریگه‌رتره ئه‌وه‌ته شه‌یتانیش په‌شێمان ئه‌كاته‌وه، له كاتێك ئیسڵام وامان فێر ئه‌كات كه تا رۆژی سه‌ڵا واته تا قیامه‌ت هیچ شتێك نیه شه‌یتان په‌شێمان بكاته‌وه و ئه‌بێت تا رۆژی قیامه‌ت شه‌یتان له ژێر ئه‌و نه‌فره‌ته ده‌رنه‌یه‌ت، یان حاجی ده‌یه‌وێت له لایهكیتر پێمان بڵێت ئێستا شه‌یتان هه‌مان شه‌یتانی جاران نیه ئه‌وه‌ته تاقی برۆی یارهكهمی دیوه و په‌شێمان بۆته‌وه، ئه‌م كوفرانه جوانیه‌كه‌یان له‌وه‌یه كه به پیرۆزكردنی یار یان خۆسه‌ویست پیرۆزیه‌كانی الله و ئیسڵام تێكئهشێنن.
دیسان حاجی قادر:
مریدان مه‌ست و سه‌رخۆشن له نه‌شئه‌ی باده‌یی ده‌ستی
ملائك جومله بێ هۆشن له نازی چاوی پر ره‌مزی
ده‌ی ئهلێرهش پێویست به دووباره‌كردنه‌وه ناكات، هه‌ر ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه بڵێین حاجی به‌وه نه‌وه‌ستاوه كه مه‌لائیكه‌تان بۆ یاره‌كه‌ی دێنه سه‌ر ئه‌رزی به‌لكو لێره پێیوایه كه هه‌ر هه‌موویان بێهۆشن له‌به‌ر نازی چاوی پڕ ره‌مزی، جا كه‌سێك پێیوابێت كه نازی چاوی یاره‌كه‌ی مهلائیك بێهۆش ئه‌كات ئه‌وه چ ئیسڵامێكه، هه‌ر خۆی باوڕ بوون به بێهۆشی مه‌لائیكه‌تان كوفرێكی ئاشكرا و زه‌قه.
سه‌ی یاقۆ ئه‌ڵێ:
تۆ هه‌ر های له‌وێر محراب و مه‌نبه‌ر
من هه‌ر هام له‌وێر زوڵف بۆ عه‌نبه‌ر
ئه‌وسا له‌و دنیا خودا شاهیدهن
حه‌ق وه سه‌ی یاقۆ یا وه زاهیدهن
سه‌ی یاقۆش وه‌ك شاعرێكی كلاسكی كورد له‌م دوو نمونه‌یه كفره جوانه‌كانی ئه‌خه‌ینه روو، سه‌ی یاقۆ له‌م چوارینه به‌راوردێك له نێوان خۆی و زاهیده‌كان ئه‌كات، واته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ژیانی خۆیان له میحراب و مهنبهرهكان بۆ نوێژ و الله په‌رستی ته‌رخان كردووه، له‌م به‌راورده سه‌ی یاقۆ به ئاشكرا پێمان ئه‌ڵێت كه ئه‌و هه‌موو كاته‌كانی له‌بۆ یاره‌كه‌یه‌تی هه‌ر خه‌ریكی عهنبهرهكهیتی هه‌ر له وێر زوڵفی خۆشهویستهكهیتی، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه سه‌ی یاقۆ ئاگای له مه‌نبه‌ر و میحراب نیه ته‌واو به پێچه‌وانه‌ی زاهید، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێی وایه كه له‌و دونیا واته له زیندوو بوونه‌وه یان بابڵێین له قیامه‌ت حه‌ق ئه‌درێت به سه‌ی یاقۆ، ئه‌مه‌ش ته‌واو له ده‌ره‌وه‌ی شه‌ریعه‌ت و بیروباڕی ئیسڵامه، له هیج جیگایه‌ك ئیسڵام پێمان ناڵێت كه هه‌ر خه‌ریكی یار و خۆشه‌ویست و زوڵف و عه‌نبه‌ر بین تا له قیامه‌ت حه‌ق به ئێمه بێت، به‌لكو به پێچه‌وانه ئیسڵام وامان فێر ئه‌كات كه ئه‌م حه‌زانه كاتین و دونیاین، تا بۆمان بكرێت خۆمانی لێبپارێزین، له زۆر رافه و لێكدانه‌وه‌ش ئه‌م جۆره خه‌ریك بوونه به له‌زه‌تی دونیا و باسكردن و ته‌شویقكردنی خهلكیتر بۆی به كوفر ئه‌ژمێردرێت، سه‌ی یاقۆ وامان فێر ئه‌كات كه ئێمه وه‌ك زاهیدان نه‌بین هه‌ر خه‌ریكی نوێژ و عیبادهت بین به‌لكو به پێچه‌وانه با هه‌ر خه‌ریكی یار و خۆشه‌ویست بین تا له قیامه‌ت حه‌ق به‌ده‌ست بێنین، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌وه وایه كه سه‌ی یاقۆ باسی دینێكیتر بكات ته‌واو جیاواز له ئیسڵام، ئایا ئه‌وه كوفر نیه؟؟؟؟
دیسان سه‌ی یاقۆ:
سه‌ید ! وهكهلام ! غه‌یر له خه‌ت ئه‌برۆی دوڵبه‌ر
مه‌یلم نه وه مزگه‌وت، نه وه میرا و كناوه
ئه‌مه‌ش بهلگهیهكیتر بۆ دوور كه‌وتنه‌وه‌ی سه‌ی یاقۆ له مزگه‌وت، به‌ڵام باوڕیش به‌وه ناهێنێت كه بچێت روو له مه‌سیحیه‌ت یان جوله‌كه‌یی بكات، به‌لكو روو له خه‌تی ئه‌برۆی یاره‌كه‌ی ئه‌كات، كه‌واته دینی سه‌ی یاقۆ یاره، دڵبه‌ره، عشقه، خۆشه‌ویستیه، نه‌وه‌ك ئه‌و دینانه‌ی كه خودا په‌رستین و پهرسگاكان وه‌ك مزگه‌وت و میرا و كناوهن.
شێخ ره‌زا ئه‌ڵێ:
شێخ ده‌گۆڕێته‌وه گه‌ر چاوی به زوڵفت بكه‌وێ
خه‌رقه و سبحه به زننار و كلیسا‌و و سه‌لیب
هه‌رچی شێخ ره‌زایه له دین وهرئهگهڕێت و ئه‌بێت به مه‌سیحی، دیاره لێره‌دا خۆشه‌ویست و یاری شێخ ره‌زا مه‌سیحی بووه بۆیه كه زوڵفه‌كه‌ی ئه‌بینێت ئه‌وا خه‌رقه و سبحهكهی به زننار و كهلیسا و سه‌لیب ئه‌گۆڕێته‌وه یان وا دیاره شێخ ره‌زا له بینینی زوڵفی یاره‌كه‌ی راستی و دین له مه‌سیحیه‌ت ئه‌بینێت یان ره‌نگه مه‌سیحیه‌ت له زوڵفی یاره‌كه‌ی ببینێت، به هه‌موو حالهكان شێخ ره‌زا به بینینی زوڵفی یاره‌كه‌ی ئیسڵامهكهی به مه‌سیحیه‌ت ئه‌گۆڕێته‌وه و له دین وهرئهگهڕێت.
ئه‌حمه‌د موختار جاف ئه‌ڵێ:
ئه‌گه‌ر روح و دڵ و ئیمان ته‌ڵه‌ب كا بیده‌رێ عاشق
كه تفڵێ خورده ساڵه، قه‌ت دڵی ئه‌و یاره مه‌شكێنه
دیاره ئه‌و كوفره‌ی ئه‌حمه‌د موختاریش دیار و ئاشكرایه، وه رووی ده‌میشی بۆ هه‌ر هه‌موو عاشقانه، ئه‌حمه‌د موختار وامان فێر ئه‌كات كه هه‌موو شتێك له پێناو عشق بكه‌ین، هه‌موو شتێك بكه‌ین به دیاری بۆ یار هه‌تا ئه‌گه‌ر ئه‌و یاره ئیمانیش داوا بكات كه‌سی عاشق ئه‌بێت دڵی یاره‌كه‌ی نه‌شكێنێت و ئیمانه‌كه‌ی پێبدات، له‌كاتێكدا له ئیسڵام ئیمان له‌سه‌روی هه‌موو شتێك دایه و مرۆڤی موسڵمان نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك ئیمانی له‌ده‌ست بدات خۆ ئیمان له‌ده‌ست دان واته كافر بوون، ئه‌وا موختاریش زۆر به‌بێ باكانه پێمان ئه‌ڵێت كه ئیمانی داواكرد بیده‌رێ، واته دڵ رازی كردنی یار لای موختار له سه‌روی ئیمان دایه.
بێ كه‌س ئه‌ڵێ:
ده‌خیلم ئه‌ی مانگ، قیبله‌ی دڵداران
ده‌رمانی ده‌ردی، دڵه‌ی بیماران
ئهلێرهش بێكه‌س ده‌خاله‌ت بۆ مانگ ئه‌بات و ئه‌یكات به قیبله بۆ دڵداران، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ك دروستكردنی قیبلهیهكیتره و له‌لایه‌كیتر جیاكردنه‌وه‌ی دڵدارانه له موسڵمانان، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێمان بڵێت كه دڵداران وه‌ك موسڵمانان نین و قیبله‌ی دلداران كه‌عبه نیه به‌لكو مانگه، وه خۆشی به دڵدار زانیوه&zwn