
گه‌وره‌یی دنیا‌و بچووكی روانین
له‌هونه‌ری چیرۆكنووسیندا، ده‌كرێ نائاساییكردن له رێی ده‌ربڕینی تێڕوانینی كهسێتییهكانو به‌كارهێنانی زمانه‌وه بخرێتـه‌ڕوو. نووسه‌ر به هه‌ڵبژاردنی چه‌ند ساتێك له‌ڕووداوه‌كانی چیرۆكه‌كه‌و رێكخستنیان هه‌موو شته‌كان (سه‌رسووڕهێن) بكات، ده‌توانین بڵێین له ئه‌ده‌بدا ته‌كنیكی (واقیعیانه) نییه. نووسه‌ر ئه‌گه‌ر ئاگای له‌م خاڵه بێت، باشتر ده‌نووسێت‌و كاره‌كه‌شی وه‌كو به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی لێ دێت سه‌باره‌ت به نووسین. دیاره به‌شێكی زۆر له نوسه‌ران ده‌یانه‌وێت خۆیان له واقیع بدزنه‌وه‌و نایانه‌وێت هیچ ئاسه‌وارێكی واقیع له‌نێو نوسینه‌كانیاندا هه‌بێت، به‌ڵام له‌به‌رانبه‌ردا ده‌یان نوسه‌ری تر خۆیان ده‌یانه‌وێت واقیعیانه بنوسن‌و سیمای واقیعیانه به تێكسته‌كانیانه‌وه دیار بێت.
به‌ختیار عه‌لی له‌و نوسه‌رانه‌یه كه گه‌مه له‌نێو هه‌ردوو دنیاكه‌دا ده‌كات نه ته‌واو واقیعی ده‌نوسێت‌و نه له واقیعیش داده‌بڕێت. واته به‌ختیار له‌و نوسه‌رانه‌یه، كه سه‌ر به هیچ كام له‌و دوو دنیایه نییه، كه ئێمه ئاماژه‌مان پێدا. به‌ڵكو ئه‌و گه‌مه‌كه‌رێكه له‌نێو هه‌ردوو دنیاكه‌دا گه‌مه‌ی خۆی ده‌كات.
كۆشكی باڵنده غه‌مگینه‌كان دوا رۆمانی "به‌ختیار عه‌لی"یه‌و ئێمه له‌م نوسینه كورته‌دا ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی قسه‌بكه‌ین.
له‌باره‌ی ناونیشانی رۆمانه‌كه‌وه
ناونیشان وه‌ك ره‌گه‌زێكی گرنگی دنیای ئه‌ده‌ب ده‌رده‌كه‌وێت‌و زۆرێك له نوسه‌رانی دنیا گرنگی تایبه‌تی پێده‌ده‌ن‌و هه‌ر ئه‌م گرنگییه‌شه كه ئێستا به‌شێوه‌ی به‌رفراوان له‌بواری ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیدا گرنگی پێده‌درێت. به‌ختیار عه‌لیش له‌و نوسه‌رانه‌یه، كه به وردی‌و به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ستیار ناونیشان بۆ تێكسته‌كانی هه‌ڵده‌بژێرێت. ئه‌وه‌ی ئێمه تێبینینمان كردووه ئه‌م نوسه‌ره ئه‌وه‌نده‌ی گرنگی به‌ناونیشانی رۆمانه‌كانی ده‌دات، ئه‌وه‌نده گرنگی به ناونیشانی قه‌سیده‌كانی نادات. ناونیشان له قه‌سیده‌كانی به‌ختیاردا تاڕاده‌یه‌كی زۆر كه‌شفن‌و هه‌ست به بوونی هێمای شاراوه ناكه‌ین تێیدا، به‌ڵام له‌ناونیشانی رۆمانه‌كاندا ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه‌یه، كه زۆرجار هه‌ست به بوونی ناونیشانی چه‌ند ره‌هه‌ندیی، یان فره جه‌مسه‌ری ده‌كه‌ین. وه‌ك له ناونیشانی رۆمانی "شاری مۆسیقاره سپییه‌كان"دا ده‌یبینین.
له رۆمانی "كۆشكی باڵنده غه‌مگینه‌كان"دا ناونیشان له به‌رئه‌نجامی رووداوه‌كانی نێو رۆمانه‌كه‌وه ده‌خولقێت، نه‌ك ناونیشانێكی سه‌پێنراو بێت. خوێنه‌ر تا نه‌گاته كۆتایی رۆمانه نازانێت كۆشكی باڵنده غه‌مگینه‌كان كوێیه‌و ئه‌و ناوه له كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. واته رووداوه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ناونیشانه هه‌یه. پاش ئه‌وه‌ی باڵنده‌كان ده‌گه‌نه ماڵی "سه‌وسه‌ن"، كه (فیگۆری سه‌ره‌كی رۆمانه‌كه‌یه)و پاش ماوه‌یه‌ك هه‌موو باڵنده‌كان به‌خۆشحاڵییه‌وه ده‌خوێنن‌و رێبوارانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه گوێیان له ئاوازه سه‌رنجڕاكێشه‌كانی باڵنده جۆر به‌جۆره‌كان ده‌بێت، ئیتر ناوی ماڵی خانمی سه‌وسه‌ن ده‌بێت به "كۆشكی باڵنده‌كان". به‌ڵام پاش كوژرانی كامه‌رانی سه‌لما، ماوه‌یه‌كی زۆر باڵنده‌كانی نێو كۆشكی باڵنده‌كان به بێده‌نگ ده‌مێننه‌وه‌و پاشانیش كه ده‌ست ده‌كه‌نه‌وه به خوێندن، ئیتر وه‌ك جاران شادی له گه‌رویانه‌وه نایه‌ته ده‌ر، به‌ڵكو "ده‌نگی ئێستایان غه‌مگینتر ده‌زرینگانه‌وه. ئه‌و نركه‌و هاواره‌ی دواتر له باڵنده‌كانه‌وه ده‌هات وایانكرد ناوی ماڵی سه‌وسه‌ن بگۆڕێت بۆ كۆشكی باڵنده غه‌مگینه‌كان". واته نوسه‌ر خۆی چۆنێتی دروستبوونی ئه‌و ناونیشانه‌ی ئاشكرا كردووه، كه له‌رۆمانه‌كانی تردا به‌و شێوه ئه‌م نوسه‌ره كاری نه‌كردووه، بۆیه هه‌ڵبژاردنی ناونیشان له‌م رۆمانه‌دا ته‌واو جیاوازه له رۆمانه‌كانی تری نوسه‌ر.گه‌وره‌یی دنیا‌و بچووكی روانین
رۆمانی " كۆشكی باڵنده غه‌مگینه‌كان" گێڕانه‌وه‌یه‌كی ئاسایی هه‌یه‌و ئێمه لێره‌دا نامانه‌وێت باس له چۆنێتی‌و گێڕانه‌وه‌و گرێچن‌و خاڵه‌كانی تری بونیادی ده‌قه‌كه بكه‌ین، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی رۆمانه‌كه كه‌مێك هه‌ڵوه‌سته بكه‌ین‌و له‌م به‌شه‌ی نوسینه‌كه‌ماندا ده‌مانه‌وێت له‌مه‌ڕ دوو حاڵه‌تی گرنگ بدوێین له رۆمانه‌كه‌دا كه ئه‌وانیش "گه‌وره‌یی دنیا‌و بچووكی روانین"ه. له‌م رۆمانه‌دا سه‌وسه‌ن گوڵدانچی خانمی سه‌ره‌كی رۆمانه‌كه سێ كه‌س ده‌چنه خوازبێنی‌و ده‌یانه‌وێت بیخوازن. ئه‌و به‌ڵێنی شوكردن به‌هه‌رسی داواكاره‌كه‌وی ده‌دات، به‌ڵام به‌مه‌رجێ هه‌ر سێكیان بچن دنیا ببینن‌و هه‌موو جوانی ئافره‌تانی دنیا له‌مدا نه‌بینن. نوسه‌ر له‌رێی فیگۆری سه‌وسه‌نه‌وه ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه دنیا زۆر گه‌وره‌یه‌و بینینی ئه‌و سێ داواكاره زۆر بچوكه ده‌نا به كچێكی نه‌خۆشی وه‌ك سه‌وسه‌نه‌وه نه‌ده‌گیرسانه‌وه. نوسه‌ر لێره‌وه ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، كه دنیا زۆر گه‌وره تره له‌و خه‌ون‌و روانینه بچوكانه‌ی كه مرۆڤ له تاكه شارێكی دیاریكراودا چڕیان بكاته‌وه. ده‌كرێت خه‌ونه‌كان زۆر له‌وه گه‌وره‌تر بن، كه له سنووری شارێكدا بن، یان ده‌كرێت خه‌ونی مرۆڤ ئه‌وه‌نده گه‌وره بێت كه له سه‌رزه‌ویشدا جێی نه‌بێته‌وه‌و هه‌ساره‌كانی تر بگرێته‌وه.
بێگومان ئه‌گه‌ر خه‌ونی مرۆڤ له زه‌وی گه‌وره‌تر نه‌بوایه مرۆڤ هه‌رگیز نه‌یده‌توانی په‌ی به نهێنییه‌كانی گه‌رودوون به‌رێت‌و بۆشایی ئاسمان ته‌ی بكات، یان ناكرێت به‌بێ خه‌ونی گه‌وره، داهێنانی نوێ‌و گه‌وره بێته كایه‌وه. بۆیه ده‌كرێت بڵێن به‌ختیار عه‌لی نایه‌وێت پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه‌ی خه‌ونی بچوكییان هه‌بێت‌و ده‌یه‌وێت به‌دوای خه‌ونی گه‌وره‌دا بچن. گه‌ڕان به‌دوای خه‌ونی گه‌وره‌دا یه‌كێكه له كۆڵه‌كه فیكرییه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م رۆمانه‌و ده‌كرێت ئه‌وه‌ی تێدا بخوێنینه‌وه مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره بژی و بیر بكاته‌و روانینی گه‌وره بێت، ده‌بێت دنیا ببینێت. بینینی دنیا مرۆڤ ده‌كاته خاوه‌نی خه‌ونی گه‌وره‌و دووری ده‌خاته‌وه له روانینی بچووك‌و قه‌تیسماو له پنتێكی بچوكی ئه‌م ژیانه‌دا. سه‌وسه‌ن ده‌ڵێت: "ئه‌م شاره بچوكانه واده‌كه‌ن مرۆڤ گه‌وره‌یی دنیای بیر بچێته‌وه". بۆیه بینینی دنیا ئه‌وه‌مان بیر ده‌خاته‌وه كه دنیا له‌شارێكی بچوكدا كۆتایی نایه‌ت‌و ده‌كرێت خه‌ونه‌كانیش ئه‌و شاره بچوكانه ببڕن.شار‌و خۆناسین
به‌ختیار عه‌لی له‌م رۆمانه‌دا به وردی له‌مه‌ڕ چه‌مكی شار دواوه. شار شوێنی هه‌موو ململانێ سیاسی‌و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگییه‌كانه. به‌ختیار چه‌مكی شار گرێده‌داته‌وه به چه‌مكی "خۆناسین"ه‌وه‌و پێی وایه هیچ مرۆڤێك ناتوانێت له ته‌نها شارێكدا خۆی بناسێت. نوسه‌ر له‌زاری یه‌كێك له فیگۆره‌كانه‌وه ده‌ڵێت:"مرۆڤ تا ئه‌م شاره به‌جێنه‌هێڵێت بۆی تاقی نابێته‌وه كه خۆی كێیه". له شوێنێكی تر دا ده‌ڵێت:" مرۆڤ له شوێنی بچوكه‌وه ناتوانێت به‌روونی بیر له جێگای تر بكاته‌وه…مرۆڤ له‌م شاره بچوكه‌ی ئێمه‌دا گه‌وره‌یی دنیای بیر ده‌چێته‌وه…". وه‌ك ده‌بینین به‌ختیار ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، كه ناكرێت مرۆڤ له ته‌نها شارێكه‌وه سه‌یری دنیا بكات، بچووكی شوێن وا ده‌كات گه‌وره‌یی دنیا له بیر مرۆڤه‌كان بچێته‌وه‌و دواجار مرۆڤ له شاری بچوكدا ته‌نها خه‌ونی بچووك ده‌بینێت. بۆیه بینینی شاری گه‌وره خه‌ونی گه‌وره‌ی به‌دوادا دێت.
به‌ختیار نایه‌وێت‌و ناخوازێت، كه نه‌ستایشكه‌ری "شار"بێت و نه دژی شاریش بێت، به‌ڵكو هانده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ شاری جیاواز‌و گه‌وره‌تر له‌و شاره بچوكه‌ی خۆی تێدا ده‌ژی ببینێت. بۆیه ده‌كرێت بڵێین گه‌وره‌ترین شاره‌كانی دنیاش مرۆڤه‌كان به‌ره‌و چه‌قبه‌ست ده‌به‌ن ئه‌گه‌ر به‌دوای بینینی شاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆیاندا نه‌ڕۆن. ئه‌وا ئه‌وانیش گه‌وره‌یی دنیایان بیر ده‌چێته‌وه، واته له‌رووی قه‌باره‌وه گرنگ نییه، مرۆڤ له‌شاره‌ی بچوكدا بژی، یان گه‌وره، به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و شاره‌ی تێیدا ده‌ژی به جوانترین‌و باشترین شاری دنیای نه‌زانێت‌و هه‌موو خه‌ونه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌و شاره هه‌ڵنه‌چێت، چونكه ئه‌گه‌ر وایكرد ئه‌وان خه‌ونه‌كانی ئه‌و مرۆڤه سنووردار ده‌بێت. بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ونه‌كان له‌قاڵب نه‌درێن‌و سنووردار نه‌بن، مرۆڤه‌كان پێویستیان به بینینی شارانی تر هه‌یه، تا خه‌ونی تر ببینن‌و هه‌م ببێته ده‌روازه‌ش بۆ خۆناسین.
به‌رله‌كۆتایی
رۆمانی "كۆشكی باڵنده غه‌مگینه‌كان"ی به‌ختیار عه‌لی، له‌و رۆمانانه‌یه، كه ده‌كرێت له چه‌ندین ده‌روازه‌ی تره‌وه لێی بدوێن، به‌ڵام لێره‌دا ته‌نها ده‌رفه‌تی ئه‌و چه‌ند لایه‌نه‌یمان هه‌بوو، به‌ڵام ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌م رۆمانه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ رۆمانه‌كانی تری ئه‌م نوسه‌ره‌دا ئه‌زموونێكی جیاوازه‌و ئه‌گه‌رچی له‌رووی فۆرم گێڕانه‌وه‌وه ناكرێ وه‌ك كارێكی نوێ سه‌یر بكرێت، به‌ڵام له‌رووی فیكرییه‌وه له‌و رۆمانانه‌یه، كه فره ره‌هه‌ندییه‌و من وه‌ك ئه‌زمونێكی تایبه‌تمه‌ندی به‌ختیار چێژێكی زۆرم له خوێندنه‌وه‌ی بینی.* به‌ختیار عه‌لی، كۆشكی باڵنده غه‌مگینه‌كان-رۆمان، چاپخانه‌ی كارۆ، سلێمانی (2009).