لێره، هه‌موو شتێك به‌بێده‌نگی تێده‌په‌ڕێت !…. سامان عه‌لا
ئێره نیشتمانی بێده‌نگیه، ئێمه هه‌موو له‌بێده‌نگیدا ده‌ژین، دواجاریش هه‌ر به‌بێده‌نگی سه‌رده‌نێینه‌وه.
بێده‌نگی‌و بێده‌نگكردن بۆته ده‌رمانی چاره‌سه‌ركردنی زۆرێك له‌نه‌خۆشیه‌كانمان، ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی ئه‌مڕۆبێت یاخود سبه‌ی كه‌ده‌بێت پێوه‌ی بمرین. هاوڵاتیان‌و هاوشارییانی من هه‌موو فێری هونه‌ری بێده‌نگی بوون، ئای كه بێده‌نگی چ سیحرێكی سه‌رسوڕهێنه‌ره! به‌بێده‌نگی هه‌ژاران سته‌میان لێده‌كرێت‌و سه‌رده‌نێنه‌وه،منداڵان ده‌خنكێنرێن،ژنان ده‌سوتێنرێن، به‌بێده‌نگكردنیش، ده‌سه‌ڵاتداران ماڵه‌كانیان رازاوه‌تروجوانتر ده‌بێت!
ڕاسته، گوتوویانه زمان بگره سه‌ر سه‌لامه‌تده‌بێت. زمان گه‌رنه‌زانیت چۆن هه‌ڵیسووڕێنیت سه‌رتده‌خوات. ئه‌مه له‌خۆڕا نه‌هاتووه، گه‌له‌كه‌ی من گه‌ر هیچ ئه‌زموونێكیان له‌ژیان وه‌رنه‌گرتبێت، ئه‌زموونێكی باشیان له‌بێده‌نگی وه‌رگرتووه، بێده‌نگی ده‌توانێت موعجیزه بخوڵقێنێت‌وزۆر شتیش بڵێت، بێده‌نگی ده‌توانێت بتكات به زۆرشت، ماڵا‌و كه‌سبێكی زۆرت بداتێ، به‌ڵام ئینسانیه‌تت لێده‌سه‌نێته‌وه، ژیانت بۆ جوان‌و رازاوه ده‌كات، به‌ڵام ویژدانت ده‌كوژێت، بێده‌نگی ده‌توانێت بتكاته فس فس پاڵه‌وانی داستانه‌كان، ده‌توانێت سه‌رت له‌هه‌وره‌كان گیركات، به‌ڵام كه فێری بێده‌نگی بوویت، له‌ده‌نگی خشپه‌ی پێی خۆشت ڕاده‌چڵه‌كێی! هه‌موو ئه‌و جوانیانه‌ی كه بێده‌نگی پێت ده‌به‌خشێت، به‌ده‌نگێك لێت ده‌بێته زه‌هری مار.
ئاساییه كه هه‌موو كه‌سێك ناتوانێت به‌ده‌نگبێت‌و هه‌موو كه‌سێكیش ناتوانێت بێده‌نگ بێت، مریشك كه‌هێلكه‌یه‌كی كرد، حه‌وت ماڵی دراوسێیانی به‌ئاگا هێنا، پشیله‌ش پیساییه‌كه‌ی به(بێده‌نگی) له‌ژێر خۆڵدا به‌چنگه‌كڕێ حه‌شاردا!..