كه‌ركووك، لێكترازان قبوڵ ناكات ….. قاره‌مان مه‌هدی
پرسی كه‌ركووك و ناوچه دابڕاوه‌كان كه بۆ كورد چاره‌نووسازن، گه‌یشتۆته قۆناغێك گونجاوه به قۆناغی یه‌كلایی بوونه‌وه گوزارشتی لێبكه‌ین، چونكه چیدی كات ته‌حه‌موولی ئه‌و هه‌موو دواخستن و ده‌ستی ده‌ستی پێكردنه‌ی كێشه‌كه‌ناكات و هه‌م پێموایه ئیتر هیج فرتوفێڵ و بیانوویه‌ك نه‌ما به‌ده‌ستی لایه‌نه شۆڤێنیه‌كان و ئه‌وانه‌ی به‌هه‌رهۆو رێگایه‌ك بووبێ تا ئێستا دژی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (140)كاریانكردووه، چونكه ئه‌وه‌ی پێیان كرا‌و بۆیانلوا كردیان، ماوه‌ته‌وه ئه‌و دوو تاقیكردنه‌وه گرنگه‌ی له پێشمانه، ئه‌وانیش هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مان و پارێزگاكانه. دڵنیام شۆڤێنیه‌كان و ئه‌وانه‌ی حه‌ز به چاره‌سه‌ربوونی پرسه‌كه ناكه‌ن هه‌موو توانا‌و هه‌وڵێكیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ تا له‌م دوو پرۆسه‌یه‌ی هه‌ڵبژاردندا هه‌رچۆنێك بێت یان پرسه‌كه وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه یاخود ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێت ئاڵۆزتری بكه‌ن، كه هه‌رله ئێستاوه سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئه‌م چه‌شنه مه‌رام و پیلانه‌یان به‌ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وه‌تا له‌لایه‌ك هه‌وڵی دواخستنی سه‌رژمێری و له‌لایه‌كی تریش لایه‌نه دژه‌كان كه‌وتوونه‌ته‌خۆ تا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ره‌و هاوپه‌یمانێتی له‌سه‌ر بنه‌مای دژایه‌تی كورد و رێگه گرتن له جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (140)، پێك بهیّنن. هه‌موو ئه‌م راستیانه بۆ ئێمه‌ی كورد زه‌نگێكی ئاگادار كه‌ره‌وه‌یه كه ناكرێ نادیده‌ی بگرین یاخود ئێمه‌ش ئاماده‌باشی و پلانی ره‌تدانه‌وه و رێگه‌ی زه‌مینه خۆشكردن بۆ زامنبوونی به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان نه‌گرینه به‌ر، به‌ڵكو ده‌بێ زۆر به‌رپرسانه و به‌جدی سه‌یری هه‌لومه‌رجه‌كه‌و ره‌وتی ئاراسته‌كان بكه‌ین. خاڵێكی زۆر سه‌ره‌كی و هه‌ستیار یه‌كڕیزی و هاوگوتاری هێز و لایه‌نه كوردی و كوردستانیه‌كانه. كه لایه‌نه شۆڤێنی و نه‌یاره‌كان خه‌ون به‌فره ده‌نگی و ره‌نگیمانه‌وه له ناوخۆ و له‌سه‌ر ئاستی عێراق ده‌بینن، چونكه مه‌رامی ئه‌وان خۆشتر ده‌كات و كه‌لێنی له‌بار بۆ پیلانه‌كانیان ده‌ره‌خسێنی. بۆیه پارت و لایه‌نه كوردی و كوردستانیه‌كان له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی مێژووییدان و ده‌بێ له‌م بارودۆخه‌دا به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیمان نه‌خه‌نه پێش هیج به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی لایه‌نه‌كانیانه‌وه. ئه‌گه‌ر له‌ناوخۆی كوردستانیشدا فره راو گوتار بین، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی عێراق ئه‌م كاره زه‌ربه‌یه‌كه له‌سه‌نگ و رۆڵی گه‌له‌كه‌مان و لاوازكردنی هێزی كوردیه له‌ناو ته‌ونی پیلانه‌كاندا كه له‌به‌غداو ده‌سته‌ده‌ره‌كیه‌كانه‌وه راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ئاراسته‌مان ده‌كرێت. هه‌موو دیاریده‌و مشتومڕو ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌وه ده‌خوازن به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاستی عێراق كورد خاوه‌ن یه‌ك ئه‌جیندا بێت و به‌رامبه‌ر كێشه‌ی كه‌ركووكیش به‌یه‌ك ده‌نگ و ره‌نگ و یه‌ك لیست بچینه پێشه‌وه و هه‌ر لێكدووری و به‌رنامه جیاوازییه‌ك كاریگه‌ری نیگه‌تیفی ده‌بێت به‌سه‌ر ئاینده‌ی كه‌ركووك و پرسه‌كه‌یدا، له كاتێكدا دوژمنان به جۆره‌ها پیلان و پاساوه‌وه له هه‌وڵدان قه‌باره‌و رۆڵی كورد له‌و شاره‌دا لاوازبكه‌ن ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش به‌زیاتر له‌یه‌ك به‌ره‌و لیسته‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوكێشه‌كاندا بكه‌ین ئه‌وا ناتوانین درێژه به‌و قورساییمان بده‌ین كه له دوای پرۆسه‌ی ئازادیه‌وه هه‌مانبووه‌و ده‌سكه‌وتی لێوه به‌دیهێنراوه بۆ گه‌له‌كه‌مان. بۆیه له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی واقیعه‌كه‌دا به‌تایبه‌تی كه‌ركووك و ماده‌ی (140) لێكترازان و چه‌ند لیستی قبوڵ ناكات. تا ئه‌مڕۆ قوربانیه‌كی زۆرمان له پێناو كه‌ركووكدا داوه تا ئه‌و راده‌یه‌ی كه رابه‌ری نه‌ته‌وه‌ییمان (بارزانی نه‌مر) گه‌وره‌تر شۆڕشی (ئه‌یلوول )كرده قوربانی بۆ پاراستنی كوردستانیه‌تی كه‌ركووك، بۆیه ئه‌مڕۆ به‌رژه‌وه‌ندی هیج كه‌س و تاقمێك له ئه‌رك وخواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له پێشتر نیه‌و ئه‌گه‌ر كه‌س و لایه‌نی واش هه‌بن بۆ مه‌رامی خۆیان گوێ به پێداویستیه‌كانی واقیعه‌كه نه‌ده‌ن و بۆ ناوبانگی سیاسی و چه‌ند كورسیه‌ك له ئه‌ركی یه‌ك لیستی و یه‌ك گوتاریی خۆیان به‌دووربگرن، ئه‌وه ده‌بێ بزانن كه خزمه‌ت به دوژمن و پیلانه‌كانیان ده‌كه‌ن ، كه‌واتا سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردییه‌كان پێویسته هه‌ڵوێستیان یه‌ك و دڵسۆزانه بێت تا زامنی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بكرێت و له‌م دوو تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا كورد سه‌ركه‌وتووانه لێی ده‌ربچێ. ئه‌مه‌ش هه‌رگیزبه‌كاری، هه‌ر كه‌س بۆ خۆی ، ناكرێ به‌ڵكو به‌كاری پێكه‌وه‌یی و هاوهه‌نگاوی له‌پێناو كوردستان و كه‌ركووك دا، مه‌یسه‌ر ده‌بێت.