له په‌راوێزی ڕه‌وشی پڕسوكایهتی میدیا له كوردستاندا:
سوكایه‌تی به ئینسان مانشێتی پڕ فرۆشی زوربه‌ی ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانه
abdulla.mahmud@gmail.comبه‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی چه‌ند بابه‌تێكی ڕوشێنهرو پرسوكایهتی كه له‌هه‌ر یه‌ك له گۆڤاره‌كانی و جیهان و به‌ڵگه‌دا بڵاوكرانه‌وه، ڕاچهنێنێك هاته ئارا‌و ده‌نگ گه‌لێك به‌رزبوونه‌وه‌و كه‌وتنه ڕه‌خنه‌گرتن له هه‌ردوو سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری جیهان و به‌ڵگه و هێماكردن بۆ بێمۆراڵكردنی پیشه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌رێتی كه هه‌ندێك نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نوس و ڕۆژنامه‌و گۆڤار ده‌ستی بۆده‌به‌ن .
به‌دوای ئه‌مه‌دا سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستان! نیگه‌رانی خۆی ڕاگه‌یاند، و له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا ئه‌مه‌یان به‌یان كرد كه پرۆژه یاسایه‌كیان ئاماده‌كردووه كه پێداگری ده‌كات تامیدیاكان و ڕۆژنامه‌نوسان پابه‌ندی ڕه‌وشت و پیشه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری و ئازادیه‌كان بن.
هه‌روه‌ها هه‌ندێك ڕۆژنامه‌نوسی تر سازكردنی ژینگه‌ی ئه‌م ڕه‌وشته‌یان گێرایه‌وه بۆ ڕه‌وشتی خراپی میدیا‌و نوسه‌ری حزبی….تاد.
له‌هه‌موو حاله‌تێكدا ئه‌م ڕه‌وشته پڕسوكایهتی و برینداركه‌ره، ئه‌م ڕه‌وشتی هێرشكردنه سهرتاك و ئازادییه‌كان، ئه‌م ڕه‌وشته‌ی خه‌ریكی بێبه‌هاكردنی حورمه‌تی ئازادی و پیشه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌رێتییه، جێگه‌ی ڕه‌خنه‌ی جدیی و بێئهمماو ئه‌گه‌رو پاكانه هینانه‌وه‌یه.
به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی كه‌دێن ڕه‌خنه له‌و شێوازه له‌كاری نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نوسان و ڕۆژنامه‌گه‌ری ده‌گرن، بێباكانه خه‌ریكن تیۆری دائه‌رێژن، بێباكانه دابه‌شكاری له نێوان ڕه‌وشتی میدیای حزبی و ئه‌هلی ده‌كه‌ن.
بێگومان میدیای حزبی و میدیای لاحزبی یان سه‌ربه‌خۆ و نیمچه سه‌ربه‌خۆ، میدیای حزبی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست و حزبی ئۆپۆزیسۆن، جیاوازیان هه‌یه.
میدیای حزبی، زمان حاڵی حزبه. حزب له ڕێگایه‌وه سیاسه‌ت و ڕوانین و هه‌ڵوێست و بۆچونه‌كانی ئاراسته ده‌كات، نوسه‌ره‌كان و كارمه‌نده‌كانی زوربه‌یان موچه‌خۆی حزبن. میدیای لاحزبی و سه‌ربه‌خۆ و نیمچه سه‌ربه‌خۆش میدیایه‌كه پابه‌ندی حزب و سیاسه‌تی حزب نابێت، حزب ئاراسته‌ی ناكات، ڕۆژنامه‌نوس و نوسه‌ره‌كانی موچه‌خۆری حزب نین،
به‌ڵام ئه‌مه هیچ له‌و ڕاستیه جێگیره ساده‌یه كه‌م ناكاته‌وه، كه هه‌م میدیای حزبی وههم میدیای غه‌یره حزبی ده‌كرێت سنوری كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری ته‌ندروست تێپه‌ڕێنن و پیرۆزیه‌كانی ئینسان و كاری ڕۆژنامه‌نوسی قه‌ڵب و ناشیرن بكه‌ن. ئه‌م ڕاستیه ئه‌گه‌ر پرانسیبێكی گشتی بێت ئه‌وا بۆ میدیا له كوردستان سه‌د به‌رابه‌ر ڕاسته.
میدیای به‌ربڵاو كه شه‌قامی كۆمه‌ڵگای له كوردستان داپۆشیوه، به‌حزبی غه‌یره حزبیه‌وه سه‌ر به‌یه‌ك بزوتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسین، ئه‌ویش بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تیه. نووسه‌ران و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستان و میدیا به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه له ده‌زگا ته‌له‌فزیۆنی و ڕادیۆیهكانهوه تا ماڵپه‌ره‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رو سه‌رنوسه‌رو ستافی سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌و گۆڤار و هه‌فته‌نامه‌و…. به حزبی غه‌یره حزبیه‌وه، سه‌ر به‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ن. ڕۆژنامه‌نوس و نوسه‌رانی ڕادیكاڵ و چه‌پ و مه‌ده‌نی و پێشكه‌وتنخواز له چاو ئه‌م ده‌ریایه له میدیای ڕاستره‌وی كوردایه‌تی، به‌په‌نجه‌كانی ده‌ست ئهبژێردرێن.
بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی، بزوتنه‌وه‌یه‌كه تا سه‌ر مۆخ كۆنه‌په‌رست و دژی ئینسانییه. ئینسان له‌دیدی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌دا، تاك له پێناسه‌كردنیدا، هاوڵاتی بوون له فه‌رهه‌نگیدا، جێگای خۆیداوه به شوناسی قهومیگهراییو ناسیۆنالیزم‌و ڕاسیزمو شوناسه دژی ئینسانییهكانی دیكه‌ی باوی ناو كۆمه‌ڵگا. كه ئه‌م دیده هه‌مووی له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی به‌ڕه‌سمی ناسینی چه‌مكی" هاوڵاتی" بوون و عهلمانییهتدایه و ته‌نانه‌ت دژیه‌تی.
بۆ ئه‌وه‌ش بزانین ڕیشه‌ی ئه‌م كه‌لتوره سوكایه‌تی ئامیزه له كاری ڕۆژنامه‌گه‌رێتی كوردیدا، له كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، ناكرێت ته‌نها لهمیدیاو ڕۆژنامهنوسانیهوه بۆی بڕوانین به‌ڵكه پێویسته بچینه قوڵایی دیدی ناسیونالیزم قه‌ومگه‌رایی كه‌بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تیه‌و به‌رهه‌مه‌كه‌ی و نوسه‌ران و میدیاش چواچیوه‌ی پیداوه.
ئه‌وه‌ی كه جه‌مال عه‌بدولاو نه‌به‌ز گۆرانه‌كان ده‌یكه‌نه بابه‌تی كاری رۆژنامه‌گه‌رییان له كوردستان ، نه شتێكی سه‌یره‌و نهنامۆیهو نه‌جێگای راچه‌نینه و نه تازه‌یه. هیچ له‌وه ساده‌تر نییه كاتێك شوناسی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینسان پێچرا له‌شوناسی ئایین‌و ناسیۆنالیزم‌و قهومیگهراییودهسته چێتی و حزبی و لاحزبی …..ئه‌م فه‌رهه‌نگ و كهلتوهر له كاری ڕۆژنامه‌نوسدا ئه‌بێته ڕه‌واڵی ئاسایی كاری میدیایی و ڕۆژنامه‌نووسی.
سوكایه‌تیكردن، ڕوشاندن، ژێرپێخستنی حورمه‌تی تاك، تۆڵه، په‌نابردن بۆ ناو ژیانی تایبه‌تی تاكه‌كان، به‌كاربردنی زمانی زبر و نامۆ به پیرۆزی ئینسان، به‌ر لهنهبهز گۆران و جه‌مال عهبدولاكانی ناو پانتایی ڕۆژنامه‌نوسی شه‌قامی كوردی، له‌دڵی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی دایكه‌وه، دهكێشراوه. بزوتنه‌وه‌ی قه‌ومی كورد.
ئاماری ئه‌و ئینسانانه‌ی كه لایه‌ن ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌وه به دیلی له جه‌نگه ناوخۆیه‌كاندا كوژراون، ئاماری ئه‌وانه‌ی به هۆی بیرورای جیاوازه‌و به ڕۆژی ڕوناك یان لهتارێكی شه‌ودا خه‌ڵتانی خوێن كران، ئه‌وانه‌ی له زیندانه‌كانی ئاكری و قه‌لاچوالاندا ته‌مه‌نیان ههڵوهرێندران و بێچاره‌نووس مانه‌وه. ئاماری ئه‌وانه‌ی كه‌سایه‌تیان شكێنرا، ئاماری ئه‌وانه‌ی ده‌ست و قاچ شكاو كرا‌و كران، ئاماری ئه‌وانه‌ی له‌جێگای براو كه‌س و كاریان زیندانی كران و كوژران، ئاماری فایله ده‌ستبه‌سه‌ره‌كانی بێڕێزی و پیلانگیری و كوشتار‌و سوكایه‌تی پێكردن و جاسوسی كردن و ..كه لای به‌رپرسه حزبیه‌كانه به‌سه بۆ نیشاندانی ماهیه‌تی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه.
ڕاگه‌یاندنی سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆی نێوان حزبه‌كان، ڕاگه‌یاندنی سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان، ڕاگه‌یاندنی سه‌رده‌می قوڵبونه‌وه‌ی ئه‌زمه‌ی باڵه‌كانی نێو حزبه‌كان…. لێوان لێ‌ون له‌م فه‌رهه‌نگه‌ی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی به حزبی غه‌یره حزبیه‌وه، به ئۆپۆزیسۆن و ده‌سه‌ڵاتداریه‌وه، به میدیای حزبی و ئه‌هلیه‌وه.
ئه‌م كه‌لتوره داهێنانی جه‌مال عهبدولاكان و نهبهزگۆرانهكان نییه، داهێنانی بزوتنه‌وه‌یه‌كه كه هه‌زاران جه‌ماڵ و نه‌به‌زی به‌رهه‌م هێناوه.سه‌دان ڕۆژنامه‌و ده‌یان كه‌ناڵ و سه‌دان پرۆژه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌رێتی و میدیایی خوڵقاندووه.
ئه‌مرۆ سوكایه‌تی به ئینسان مانشێتی پڕفرۆشی زوربه‌ی ڕۆژنامه‌و گۆڤار‌و ماڵپه‌ره‌كانه، به‌رامبه‌ركێ بۆ ده‌ستخستنی ئه‌م مانشێته پرسوكایهتیانه، پسوڵه‌ی پڕۆفیشناڵبوونی كاری ڕۆژنامه‌گه‌رێتی یه له كوردستان!!.
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان، نیگه‌رانی ده‌رده‌بڕێت و ئه‌یه‌وێت پرۆژه یاسا بۆ به‌رگرتن به‌م كه‌لتوره باوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی قه‌ومی كورد ده‌ربكات تاسنور بۆ بێڕێزی له زمینهی كاری میدیا‌و ڕۆژنامه‌نوسدا دابنێت. ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌م كه‌لتوره تایبه‌تمه‌ندیتی ڕه‌وتی كاری رۆژنامه‌نوسی بزوتنه‌وه‌ی كوردایهتیییه. بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی چونكه خۆی بزوتنه‌وه‌یه‌كی كۆنه‌په‌رسته ناكرێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێبكرێت له‌وه باشتر بێت، ئه‌وانه‌ی پێیان وایه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ده‌توانێت ئه‌م سنوره تێپه‌ڕێنێت وه‌همه، مه‌گه‌ر له ژێر گوشاری ڕادیكالیزم و و چه‌پ و بزوتنه‌وه‌ی پێشكه‌وتخوازی كۆمه‌لگادا.
ئه‌وه‌ی كه‌ده‌وترێت ئه‌م ڕۆژنامه‌و ڕۆژنامه‌نوسه حزبین و ئه‌م رۆژنامه‌و رۆژنامه نوسانه ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆن، درۆیه‌كه هه‌ندیك نوسه‌ر ده‌رخواردی كۆمه‌ڵگای ئه‌ده‌ن، ڕۆژنامه‌و میدیا، نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نوسی سه‌ر به‌بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی له كوردستان، حزبی بن یان نه‌بن، رۆڵه‌ی بۆرژوازی كوردن. هیچ جیاوازیه‌كی ڕیشه‌ییان له‌گه‌ڵ یه‌كتری نییه. سه‌رئه‌نجام ئه‌مانه هه‌موویان خه‌ریكی خزمه‌ت به بزوتنه‌وه‌یه‌كن، كه دژی ئینسانه، پیاوسالاو دژی ژن و ژن كوژه، دژی خستنه‌گه‌ری ئیراده‌ی ئازادانه‌ی خه‌ڵكه، مافی تاك لای تابووه، مه‌لا ئه‌توانێت ڕێنشانده‌ر بێت، شوناسی ئینسان و هاوڵاتیبوون قوربانی شوناسی قه‌وم و ناسیونالیزم ده‌سته‌گه‌رێتی و حزبچێتییه.