بڕوا به‌كێ بكه‌ین بۆرسه‌ی ئۆسلۆ, یان حكومه‌تی هه‌رێم ؟
ئه‌گه‌رنه‌وتی نه‌بوایه , ده‌مێك بوكه‌ركوك پایته‌ختی هه‌رێم بو
نه‌وت , یان ئاڵتونی ڕه‌ش ئه‌گه‌ر هه‌ر وڵاتێك لێی بێبه‌ش بێـت و خاوه‌نی چه‌ند كێڵگه‌یك نه‌بێت له‌و سامانه‌سروشتیه گرنگه ئه‌وا ده‌بێت هه‌میشه چاویان له‌ده‌ستی خیرۆمه‌نده‌ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانبێت تا لایه‌كی خێریان لێبكاته‌وه‌و ژێرخانه‌ی ئابوری وڵاته‌كانیان له‌ئیفلاسبون بپارێزێت
كورد له‌باشور چه‌ندین ساڵه قوربانی ئه‌دات ته‌نها بۆئه‌وه‌ی ئازادانه له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی ژیاندا به‌رده‌وام بێـت و له‌ژێر قه‌ڵمڕه‌ویی هیچ حكومه‌تێكدا نه‌بێت , سه‌ره‌راِیی به‌خشینی هه‌زاران قوربانی , دواجار له‌كۆتایه‌كانی سه‌ده‌ی بیستدا ئه‌وه‌ی كاری بۆده‌كرا له‌نێوان مێژویه‌كی 80 ساڵیدا تا ڕاده‌یه‌كی باش ئامانجی خۆی پێكاو له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقیش هه‌لی زیاتر هاتنه ئاراوه بۆ چنگ خستنی چه‌ند ده‌سكه‌وتێكی تر .
له‌ماوه‌ی دووساڵدا ئابوری هه‌رێمی كوردستان له‌ئه‌نجامی گۆڕانگاریه‌كانی نێوگۆره‌پانی سیاسی و ئابوری و كومه‌ڵایه‌تی عێراق و ناوچه‌كه , بوژاندنه‌وه‌یكی باشی به‌خۆیه‌وه‌بینی به‌تایبه‌تی له‌و داهاته‌ی كه له میزانیه‌ی عێراق وه تائێستا بۆی دابین ده‌كرێت .
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی تری بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه‌كردنی نه‌وته بۆ بازارچه‌كانی جیهان , به‌ڵام چۆن ڕه‌وانه ده‌كرێت و چۆن ده‌رده‌هێنرێت و چۆن ده‌فرۆشرێت , ئه‌وا ته‌نها چه‌ند كه‌سێك ده‌یزانن كه له‌په‌نجه‌كانی ده‌ست تێپه‌ڕناكه‌ن , له‌كاتێكدا نه‌وت موڵكی هه‌مو خه‌ڵكی كوردستانه به كورد‌و مه‌سیحیی و عه‌ره‌ب و توركمان و ئه‌رمه‌نه‌كانیشه‌وه , به‌ڵام كام له‌م هه‌مو پێكهاته‌جیاوازانه‌ی كوردستان ئاگاداری چۆنێتی فرۆشتن و ئیمزاكردنی گرێ به‌ستیه‌نه‌وتیه‌كانن ؟ هه‌مومان به‌وه‌خۆشحاڵبوین كاتێك كه كۆمپانیایی نه‌وتی(DON ) نه‌رویجی به‌بێی ئه‌وه‌ی هیچ حسابێك بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی ( حسێن شه‌هرستانی ) وه‌زیری نه‌وتی عێراق بكات سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه و ده‌رهێنانی نه‌وتی كوردستان بو, به‌ڵام كاتێك كه بۆرسه‌ی ئۆسلۆ (OSE ) فه‌زیحه‌تێكی گرێ به‌ستی نه‌وتی له‌نیوانان ( ئاشتی هه‌وارمی ) و كۆمپانیای ( DON ) ی نه‌رویجیدا ئاشكراكرد, كام له‌و پێكهاتانه له‌زاری وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێمه‌وه گوێی بیستی هۆكاره‌كانی ناوزڕاندنی ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان بون كه‌ئێستا به‌هۆیه‌وه ته‌واوی میدیاكانی وڵاتی نه‌رویجی داگیركردوه ؟ ئاخۆ وه‌ك پێتان نه‌وتیتن كه چۆن ڕێك كه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ( DON ) ی نه‌رویجێدا بۆ ئێستا پێمان ناڵێن ئاخۆ ئه‌وه‌ی كه بۆرسه‌ی ئۆسلۆی نه‌رویجی ( OSE ) كه‌ده‌ڵێت " ئاشتی هه‌وارمی وه‌زیری سه‌رچاوه سورشته‌یه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌به‌های ( 35 ) ملێون دۆلار چه‌ند پشكێكی له كۆمپانیای نه‌وتی ( DON ) ی نه‌رویجی به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی كڕیوه " بۆچی هیچ وه‌ڵامێك به‌خه‌ڵكی كوردستان ناده‌نه‌وه ؟ ڕه‌نگه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وابیربكاته‌وه كه خه‌ڵكی كوردستان ته‌نها بۆوده‌ستخستنی هه‌واڵ و زانیاری ته‌نها ته‌ماشای ڕۆژنامه‌و ته‌له‌فزیونه‌كوردیه‌كان ده‌كه‌ن و هه‌رشتێك له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌كێتیدا له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌مان بنوسرێت و بوترێت كه‌س ئاگای لێی نابێت ؟!
له وڵاتی نه‌رویج یاسا هه‌یه و نابێت هیچ كۆمپانیایه‌كی ئه‌و وڵاته ناوی خاوه‌ن پشكه‌كان به نهێنی بهێلێته‌وه‌و ده‌بێت ئاشكرایان بكات , به‌ڵام له‌كوردستان تائێستاش كه‌س نازاتنێت سه‌رمایه‌ی بچوكترین كۆلكه به‌رپرسیش چه‌نده‌و ئه‌و سه‌رمایه‌یه‌ی چۆن پێكه‌وه ناوه , ئه‌وه‌ش جیاوازی حكومه‌تی وڵاتانی ڕۆژئاوا و هه‌رێمه‌كه‌ی ئێمه‌كه هه‌رده‌بێت له نائاماده‌بونی یاسادا هه‌میشه چاومان له وه بێت كه چۆن سامانی ئه‌م وڵاته به‌هه‌ده‌رده‌برێت له‌لاین ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردیه‌وه‌و تایاسایه‌كیش نه‌بێت بۆلێپرسینه‌وه له بچوكترین تاكه‌وه تا سه‌رۆكی هه‌رێمه‌كه‌مان , ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتی كوردیی له‌سه‌ر حسابی میلله‌ت خه‌ونه جه‌هه‌نمییه‌كانی خۆیان به‌دی ده‌هێنن و له‌كۆتایدا ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌نه كۆیله‌ی خۆیان .
دواجار به وه‌یزری سامانه‌سه‌رشتیه‌كان ده‌ڵێم : ئێمه كارمان به‌وه‌وه‌نییه كه چۆن پشكی كۆمپانیای ( Genel Enerji ) زیاد ده‌كه‌ن و به‌هه‌مان شێوه‌ش پشكی كۆمپانیای ( DON ) له‌كاتێكی تردا باشتر ده‌كه‌ن , كاریشمان به‌وه‌وه‌نییه كی وه‌ك خۆتان ده‌ڵێن بۆماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك كاره‌كانی كۆمپانیای ( DON) ڕاده‌گرین , به‌ڵكو ده‌ڵێم چۆن پشكه‌كان زیاد ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ كێ هاوكارده‌بن گرنگ نییه , گرنگ ئه‌وه‌یه به گوێره‌ی یاسا كاربكه‌ن و له‌وه‌زیاتر له‌پێناوی سه‌رمایه‌ی تاكه كه‌سیدا كه‌رامه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌ڕوشێنن و كۆمپانیاكانی وڵاتانی ڕۆژئاوایش فێری فێله‌كانی گه‌نده‌ڵی مه‌كه‌ن و سه‌رمایه‌ی ئه‌و ڵاتانه‌یش مه‌خه‌نه به‌رده‌م مه‌ترسی ئیفلاس بونه‌وه .
PeshrawHameed@gmail.com