
تابلۆی ئازار ….هێمن ڕەئووف
Closed
شەوێ نیە لەگەڵ خۆما باست نەکەم بە بێدەنگێ
کەسێ نیە لە بینینما لێم تێنەگا لە دڵتەنگیم
ساتێ نیە بەسەر مندا تێپەڕ ببێ بێ یادی تۆ
گۆرانیەک بەسەر زاری مندا نایەت بێ ناوی تۆخەمێ نیە تێپەڕ ببێ خۆێ بە دڵما هەڵنەواسێ
ئاهێ نیە لە دەروونم بێتە دەرێ تۆ نەناسێ
وێنەکەی تۆ لە چاومایە بۆیە ئەشکی تیا نەماوە
دووری تۆ لە ئێستامایە بۆیە بۆیە خەندەم لەدەستداوەگوڵێ نیە بۆنی بکەم بۆنی تۆم بیر نەخاتەوە
شەوێ نیە خەو بە تۆە خەوتنم پڕ نەکاتەوە
دووری لە ڕوخساری منا تابلۆی ئازار دەکێشێ
بێتۆیی لە سیمای منا تەرمی پێکەنین دەنێژێSEP.2009
WWW.hemnrauf.kurdblogger.com