وه‌رزی ده‌رکردن له‌ڕۆژئاوا
له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌وه،سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له جیهان به گشتی و له‌ئه‌ورپا به تایبه‌تی بۆ دابین کردنی پێویستیه‌کانی (بازاڕی کار) واته بوونی کرێکاری زیاتر،ناچار ببوون مامه‌ڵه‌یه‌کی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ دیارده‌ی په‌ناهه‌نده‌یی بکه‌ن.فشاری پێویستیه‌کانی سیسته‌مه‌که،له‌گه‌ڵ هاوجووت بوونی کۆمه‌ڵگه له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی زاڵی چه‌پ و پێشکه‌وتنخوازی (ئه‌گه‌ر به‌راوردی بکه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆ)هه‌مووی یارمه‌تیده‌ر بوون،که ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپاو ئه‌مریکاو که‌نه‌دا بچنه ژێرباری مۆر کردنی زۆر له ڕێکه‌وتنامه جیهانیه‌کان سه‌باره‌ت به په‌ناهه‌نده‌یی.
بۆ مرۆڤه‌کانیتری نیوه‌ی دونیا له باری مێژوویه‌وه تا ئه‌مڕۆش،ئه‌م ئاسانکاریه پڕ له‌مه‌رج و دووره ده‌سته،به به‌راورد کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ووڵاتانه‌ی لێی له دایک بوون و جێیانهێشت،وه‌کو په‌نجه‌ره‌یه‌ک له ئومێد جێگیر بوو،بۆیه هه‌ر له نیوه‌ی دووه‌می چه‌رخی بیسته‌وه وه‌رزێکی درێژ له نیو سه‌ده کۆچ به‌ره‌و ڕۆژئاوا ده‌ستی پێ کرد.ئه‌مڕۆ ئه‌م دیارده‌یه،دوو فاکتی دژی ئینسانی هه‌ژموونی کردۆته سه‌ری،یه‌که‌میان ئاکامه‌کانی قه‌یرانی ئابوری،دووه‌میش ئابلوقه دانی کۆچبه‌ر به ڕه‌یسیزم و ده‌رکردنی.
بوونی ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه له‌به‌رده‌م مرۆڤه‌کانی نیوه‌ی دونیا،نه‌بوونی تروسکایی له نێو خوێن و باروتی سه‌رکوتکردن پاڵی پێوه‌ده‌نان بۆکۆچ کردن،بۆڕاکردن له تراژیدیای شه‌ڕو وێرانکاریه‌کانی که‌حکومه‌ته سه‌رکوتگه‌ره لۆکه‌ڵیه‌کان به به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ره‌کی سه‌رمایه‌ی جیهانی،له نیوه‌که‌ی تری دونیا به‌ڕێوه‌یان ده‌برد.که ده‌شڵێم نیوه‌که‌ی تری دونیا مه‌به‌ستم (ئه‌مریکای لاتین،ئه‌فریقیا،ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وباشوری ئاسیا)یه.له‌م شوێنانه‌دا ده‌رگا داخستن له‌به‌رده‌م ژیانێکی ساده‌دا ئه‌وه‌نده به‌هێزبوو،که‌ته‌وژم و لێشاوی کۆچ کردنه‌کان و گه‌ڕان به دوای " ژیان " ،زۆرتر و خێراتر بوو له پێویستیه‌کانی بازاڕی کار له ئه‌ورپاو ڕۆژئاوا به‌گشتی.به‌ڵام،ئه‌مه به‌و مانایه نه‌بوو که سیسته‌مه‌که سودی لێ نه‌بینی.
لێشاوی کۆچبه‌ر که ده‌گه‌یشته هه‌ر ووڵاتێک له نێو بیروکراسی سیسته‌مه‌که‌دا،به جیاوازیه‌کی زۆر ڕوکه‌شیانه‌ی هه‌ریه‌ک له وڵاتانی ڕۆژئاوا دابه‌ش ده‌کران بۆ کۆچبه‌ری (یاسایی) و(نایاسایی).له پڕۆسه‌ی ئه‌م دابه‌ش کردنه‌دا،که تا ئه‌مڕۆش درێژه‌ی هه‌یه،هێشتنه‌وه‌ی هه‌زاران په‌نابه‌ر به‌بێ وه‌ڵام هۆکاری زۆری له‌پشته،که یه‌کێ له هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کان ئه‌وه‌یه حکومه‌ته‌کان پێشبینیه‌کی ڕوونیان لا گه‌ڵاڵه نه‌ببوو،که‌ئابووری به‌ره‌و کوێ ده‌ڕواو پێویستیه‌کانی بازاری کار‌و(کرێکاری هه‌رزان) چی به‌سه‌ردێ.له‌به‌ر ئه‌وه هێشتنه‌وه‌ی هه‌زاران که‌س له چاوه‌روانیدا له نێوان 1-15 ساڵ و به تراژیدی کردنی ژیانی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تیان تا ئه‌و شوێنه‌ی په‌یوه‌ندی به ڕۆتین ولۆژیکی بێ ڕه‌حمی پێویستیه‌کانی بازاڕ هه‌بێ،حکومه‌ته‌کانی ڕۆژئاوا دوور له هه‌موو ئه‌و ڕێکه‌وتنامه جیهانیانه‌ی که ئیمزایان کردووه کردیان به کولتورێکی ئاسایی بیروکراسی سیسته‌مه‌کانیان.
ئه‌م پۆلبه‌ندیه،واتا کۆچبه‌ری (یاسایی)و(نایاسایی)هێشتنه‌وه‌ی هه‌زاران مرۆڤی بێ تاوان له چاوه‌ڕوانیدا ناوه‌ڕۆکێکی کۆیله‌تی مۆدێرنانه‌ی هه‌یه.به‌ڵام ،سوودی بۆ سیسته‌مه‌که ئه‌وه‌بوو که‌چینێکی تازه‌ی نێو هێزی کار دروست کرد،که به‌که‌مترین ده‌سحه‌ق وماف ڕازی بوو،زنجیر‌و کۆت وبه‌ندی ئه‌م ڕازی بوونه قولتر بوو له حاڵه‌تی "نایاسایی" بووندا.بوونی ئه‌م چینه له‌کۆچبه‌ر به "یاسایی" و"نایاسایی" گه‌وره‌ترین خزمه‌تی به‌سیسته‌مه‌که کرد.نیو سه‌ده‌ی به‌رده‌وامه تائه‌مڕۆش زێده‌بایه‌کی خه‌یاڵی له‌سه‌رشانی په‌ناهه‌نده (کرێکاری هه‌رزان) ده‌خزێته نێو سه‌رمایه‌ی جیهانی،تاڵانیه‌ک که سیسته‌مه‌که به ئاسانی بۆی نه‌ده‌کرا له‌چینی کرێکاری خۆیی بکا به حوکمی سه‌ندیکاو ڕێکخراوبوون.
گومانی له‌سه‌ر نیه پێویستیه‌کانی ئه‌مڕۆی بازاڕ به حوکمی هۆی زۆر مه‌وزوعی گۆڕانی به‌سه‌ر هاتووه.ئه‌م بارودۆخه‌ی که ڕۆڵی بینی له‌م ساڵانه‌ی ئه‌خیردا،په‌ناهه‌نده وه‌کو(کرێکاری هه‌رزان) ته‌ریک کرێته‌وه له‌هاوکێشه‌کانی بازاڕی کار وه‌کو چینێکی زیاده بێته به‌رچاو له‌ڕۆژئاوا،به‌نده به‌چه‌ند فاکتێک که لێره ئاماژه به دوو فاکت ده‌که‌ین،یه‌که‌م / کردنه‌وه‌ی ده‌رگاکانی چین وهیندستان ئه‌ندونیسیاو چه‌ند ووڵاتێکی تری ئاسیا له‌به‌رده‌م سه‌رمایه‌ی جیهانی تا زه‌به‌لاحترین و هه‌رزانترین چینی کرێکار تێکه‌ڵ به پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان جیهانی بکا.ئه‌مه ئاسانکاریه‌کی گه‌وره‌و ڕووتاندنه‌وه‌یه‌کی زۆر ئاسانتری دروست کرد به‌که‌مترین به‌رپرسیاریه‌تی،بۆ نموونه وه‌زعی چینی کرێکار له ئێستای ووڵاتی چین به پێ ی ڕاپۆرته‌کانی خودی ڕۆژئاوا زۆر خراپتره له‌وه‌زعی چینی کرێکاری به‌ریتانیا له دووسه‌ده له‌مه‌وبه‌ر ! گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان بۆ ئه‌م ووڵاتانه،ته‌نیا یه‌ک جۆر کاری له‌به‌رده‌م کرێکاری په‌ناهه‌نده هێشته‌وه له ڕۆژئاوا که خزمه‌ت گوزاریه، که له قاپ شۆریه‌وه ده‌ست پێ ده‌کا تا ده‌گاته ڕیعایه‌ت کردنی مرۆڤه به ساڵا چووه‌کان به تایبه‌تی له ئه‌ورپا.له‌ئه‌مریکاو که‌نه‌داش له‌به‌رده‌م په‌ناهه‌نده به‌گشتی و په‌ناهه‌نده‌ی مه‌کسیکیدا بێجگه له کاری خزمه‌تگوزاری، کاری کشتوکاڵی و میوه کۆکردنه‌وه تائێستاش درێژه‌ی هه‌یه،به‌ڵام به ڕوتاندنه‌وه‌یه‌ک که شۆفێرێکی پاس له که‌نه‌دا له یه‌ک سه‌عاتدا پاره‌یه‌ک په‌یدا ده‌کا که کرێکارێکی په‌ناهه‌نده‌ی مه‌کسیکی به چوار سه‌عاتی کاری قورس و شه‌که‌تی میوه کۆکردنه‌وه په‌یدای ناکا. فاکتی دووه‌م/ شکست وقه‌یرانه‌کانی ئه‌مڕۆی ئه‌م سیسته‌مه له‌م 10 ساڵه‌ی دوایدا به جۆرێکه که کار لێسه‌ندنه‌وه نه‌ک ته‌نیا له کۆچبه‌ر(کرێکاری هه‌رزان)بووه به هێرشێکی ڕۆژانه،به‌ڵکو بۆ ئه‌و به‌شه‌ش له‌چینی کرێکار که خه‌ڵکی ئه‌وێن ده‌رکردن له کار لێشاوێکی سروشتی ڕوخساری ژیانی ئه‌مڕۆیه.به‌ڵام،هێرش بۆ کۆچبه‌ر مه‌وداکه‌ی زۆر قوڵتره له کار لێ سه‌ندنه‌وه.کێشه‌که ئه‌وه‌یه که سیسته‌مه‌که کاری به‌و به‌شه له کۆیله نایاسایه‌کان ته‌واوبووه،ده‌رکردن له کار‌و سنورداشی یه‌کجاره‌کی له ڕۆژئاوا ئامانجه‌و له باری مێژوویه‌وه ئه‌و په‌نچه‌ره‌یه‌ی که نزیکه‌ی نیو سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر کرایه‌وه ده‌یانه‌وێ بۆ هه‌تا هه‌تایه دایخه‌ن.چونکه ئێستا به‌لای که‌می دڵنیان که پێویستیه‌کانی بازاڕی کار له قه‌یرانی ئه‌مڕۆی سیسته‌مه‌که به شێوه‌یه‌که که ده‌توانن زه‌مانه‌تی کۆنتڕۆڵی بازاڕی کار بکه‌ن،بای پێویستیه‌کانی خۆیان کرێکار بۆ کاره خزمه‌گوزاریه‌کان دابین بکه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی ناچاربن ژماره‌ی زیاتری کرێکاری هه‌رزان وه‌ربگرن.ئه‌مه وه‌ک فاکتی ئابوری،وه‌کو فاکتی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تیش،کۆمه‌ڵگه‌کانی ڕۆژئاوا له دوای شه‌ڕی جیهانی دووه‌مه‌وه هیچ کاتێک به قه‌ده‌ر ئه‌مڕۆ نوقمی ئه‌فسانه‌و زه‌لکاوی ڕاستڕه‌وی نه‌بووه.
داخستنی ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه ئۆپێراسیۆنێکی گه‌ور‌ه‌یه،له زۆرگۆشه‌وه ئیشی بۆ ده‌کرێ،هاوکاری پۆلیس له‌ووڵاته‌جیاکان و توند کردنه‌وه‌ی ڕێکه‌وتنامه‌کانی سنوور‌و خاڵه‌کانی پشکنین. هێنانی کۆماندۆ بۆ سنورداش کردنی پۆلێ گه‌نج.ڕێکه‌وتن و کڕینی ڕه‌زامه‌ندی حکومه‌ت وده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌کان له ووڵاتی ئه‌سڵی کۆچبه‌ر،وه‌کو هه‌ڵوێستی ناشه‌ریفانه‌ی بۆ نموونه حکومه‌تی عێراق وحکومه‌تی کوردی.توند کردنه‌وه‌ی یاساکان و خولقاندنی بارودۆخێکی کۆمه‌ڵایه‌تی وده‌روونی به شێوه‌یه‌ک که په‌نابه‌ر خۆی ماڵئاوایی یه‌کجاره‌کی بکا.ئه‌مانه هه‌مووی له‌باری جێ به‌جێ کردنه‌وه ته‌نیا ئه‌جێندای نه‌وه‌یه‌ک له حکومه‌ته ڕاستڕه‌وه‌کان نه‌بووه،به‌ڵکو پڕۆژه‌ی گشتی هه‌موو هێزه فاشیسته‌کانه که مۆتیڤی سه‌ره‌کی ڕه‌یسیزمی نوێن له ئه‌ورپادا،مۆتیڤیێکی خه‌ته‌رناک که توانیویه‌تی" بێ ده‌نگی" له کۆمه‌ڵگه‌کانی ئه‌وروپا بسه‌پێنێ.که ده‌ڵێم بێ ده‌نگی مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه،که خه‌ڵکی ناڕازی لێنیه،به‌ڵکو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌و گروپه له‌و خه‌ڵکه رادیکاڵانه‌ی که دێنه وه‌ڵام وئه‌کتیڤیتی ده‌که‌ن دژ به حکومه‌ت وهێزه فاشیسته‌کان سه‌ره‌ڕای پڕ بایه‌خی هه‌ڵوێسته‌کانیان به‌ڵام به ژماره وتوانا زۆر که‌مترن له‌وه‌ی به‌ر به‌م هێرشه بگرن،چونکه چینی کرێکار له ڕۆژئاوادا له‌یه‌ک ووشه‌دا بێ ده‌نگ وبێ هه‌ڵوێسته.چونکه دیپۆرت کردنی هه‌زاران مرۆڤی بێ تاوان که ده‌یان ساڵ له چاوه‌ڕوانیدا بوون وه‌کو کێشه‌یه‌کی "قانونی" هه‌ندێ بێگانه دێته به‌رچاو.ئه‌م بێ هه‌ڵوێستیه‌ی چینی کرێکار له ڕۆژئاوا له باری عه‌مه‌لیه‌وه ژماره‌ی چه‌نده‌می لیستێکه له بێ باکی،بێ ڕۆڵ بینین،وون بوونی سیاسی ئه‌م چینه‌یه له‌به‌رده‌م ئه‌و مێژووه پڕ له مه‌ترسیه‌ی که له‌به‌رچاوی ئه‌ودا ڕووده‌دا.
ڕه‌یسیزم له ڕۆژئاوا‌و له ئه‌ورپا به‌گشتی ڕۆژ له دوای ڕۆژ شوێنی گه‌وره‌تر له هه‌ره‌می سیاسی وله نه‌خشاندنی ڕای گشتی داگیر ده‌کا.دوا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌ورپی سه‌رکه‌وتنی حیزبه ڕاستڕه‌وه‌کان له‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌ری ده‌خا،که ئه‌وروپا له چ شه‌رمه‌زاریه‌کی گه‌وره‌دا 10 ساڵی یه‌که‌می سه‌ده‌ی بیست و یه‌کی به‌ڕێ کرد. ئه‌وه‌نده نابێ له‌به‌رده‌م به‌له‌دیه‌ی شاری (ڕۆما)ی ئیتاڵیا،فاشیسته‌کان دوای بردنه‌وه‌ی هه‌لبژاردنی شاره‌وانی یه‌که‌م به‌ڵێن که دایان پاک کردنه‌وه‌ی ئیتاڵیا بوو له په‌ناهه‌نده‌ی "تاوانبار".ئه‌م پاک کردنه‌وه‌یه به سوتاندنی گه‌ڕه‌کێک ده‌ستی پێ کرد که گه‌ڕه‌کی "قه‌ره‌ج" نشینه‌کان بوو،ئه‌و قه‌ره‌جانه نه‌سلی دووه‌می ئه‌و قه‌ره‌جانه‌ی ئه‌وروپان که له ئه‌ڵمانیای سه‌رده‌می نازی له‌گه‌ڵ جوله‌که‌و هۆمۆسێکشواله‌کان به یه‌که‌وه سوتێنران.له ده‌نیمارکیش دوای ئاشکرابوونی ئه‌وه‌ی که ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی کوردستان ودانه‌یه‌کی عێراقی سۆشیال وه‌رده‌گرن،قسه‌که‌ری (حیزبی خه‌ڵکی ده‌نیمارکی)کۆمێنتێکی سه‌ره‌تانیی کرد و ووتی :- ((ئه‌مه شتێکی چاوه‌ڕوانکراوه له‌هه‌موو عێراقیه‌ک))،ئه‌م گشت کردنه‌وه ژه‌هراویانه ڕۆژانه له ده‌یان ڕوداوی زۆر نۆڕماڵدا ده‌کرێ ودووباره ده‌کرێته‌وه.
دروست کردنی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که به‌هه‌ر بیانوویه‌ک، بێ شه‌خسیه‌ت کردنی په‌ناهه‌نده ده‌کا به ئامانج پیشه‌سازیه‌کی گه‌وره‌ی ئایده‌لۆژیه،که ئێستا زیندووترین دیارده‌ی سیاسیه به هاوکاری ده‌وڵه‌ت،میدیا،هێزه ئه‌منیه‌کان به‌ڕیوه‌ده‌چێ.جارێک به بیانووی ناسنامه‌ی ئاینی کۆچبه‌ر،جارێک بیانووی کولتور،جارێک به بیانووی دژه تیرۆر،ده‌یان خورافه‌یترو تاوانکاری شه‌ڕانگێز دژ به ئینسانی کۆچبه‌ر پیاده ده‌کرێ.وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر به‌م هێرشه لای زۆر له په‌ناهه‌نده شه‌رعیه‌کانی ئه‌روپا (ئه‌ندامانی فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی)لێ ده‌ربچێ،وا لێکدراوه‌ته‌وه که ته‌نیا وه‌زیفه‌ی گروپه بچوکه چه‌پ وهیومانیسته‌کانی خه‌ڵکی ئه‌و وولاته‌یه.وا لێکدراوه‌ته‌وه که ئه‌م ئاگره له‌وان دووره.له نێو توێژی سه‌ره‌کی په‌ناهه‌نده شه‌رعیه‌کان،به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له دوای 90 کاندا گه‌یشتونه‌ته ئه‌وروپا لێکدانه‌وه‌ی پڕ له‌وه‌هم ده‌گوزه‌رێ،وه‌همی ئه‌وه‌ی که ئێمه نموونه‌ی خراپی ئه‌و په‌ناهه‌ندانه نین که سۆشیال ده‌خۆن،ئێمه‌ش مناڵه‌کانمان ده‌نێرینه هه‌مان قوتابخانه‌ی هاوڵاتیه ئه‌سڵیه‌کان،ناتوانێ وه‌ڵامی ئه‌م وه‌زعه بدا،کێشه‌ی(په‌ناهه‌نده‌یی،کێشه‌ی ڕه‌یسیزمی حیزبه ڕاستڕه‌وه‌کان له شێوه‌ی ئایده‌لۆژیا،ڕه‌یسیزمی ده‌وڵه‌تیش له شێوه‌ی زه‌بری یاسادا،بێ ده‌نگی چینی کرێکاری ئه‌وروپی) هه‌موو ئه‌وانه پێویستی به پلاتفۆرمی سیاسی و جدیه،که به بێ فشار خستنه سه‌ر چینی کرێکاری ئه‌ورپی تا سوچێکی بچوکی ئه‌م مت بوونه بشکێنێ،به‌بێ فشار خستنه سه‌ر ڕای گشتی،ئه‌سته‌مه به‌رگرتن به‌م ته‌وژمه.چونکه له نێو به‌شێکی دوا که‌وتوی چینی کرێکار و له رای گشتیدا بۆچونێکی زۆر ژه‌هراوی وکۆنه‌په‌رست و دوور له‌ڕاستی جێگیر بووه،گوایه کۆچبه‌ره‌کان فێڵ له سۆشیال ده‌که‌ن، ئیشه‌کان ده‌ده‌زن له کرێکاری ئه‌سڵی ئه‌م وولاته.
ئه‌و په‌نابه‌ره شه‌رعیه ته‌سک بین و وخۆپه‌رسته‌ی که پێ ی وایه له چه‌ند ساڵی داهاتودا ئه‌گه‌ر ئه‌وروپای ڕاستڕه‌و بتوانێ په‌ناهه‌نده‌ی ناشه‌رعی یه‌ک لاکاته‌وه ژیان هه‌ر به هێمنی به‌ڕێوه ده‌چێ له وه‌همێکی گه‌وره‌دا ده‌ژی.فاشیزم له سه‌ده‌ی بیست ویه‌ک بۆ ئه‌وه په‌یدا نه‌بۆته‌وه ته‌نیا له چوارچێوه‌ی گروپی فشار یان هێزی دووه‌م بمێنێ،فاشیزم به تایبه‌تی له‌ئه‌وروپا زۆر به جدی به شوێن گۆڕینی یه‌کجاره‌کی ئه‌وروپایه.له‌به‌رامبه‌ردا ئێستا هێزێکی یه‌کگرتووی به هێز نیه که هاوبه‌شی ئه‌وه بێ به‌ر به‌م مه‌ترسیه بگرێ.کردنه‌وه‌ی ده‌یالۆگ وپردی سیاسی له‌گه‌ڵ چینی کرێکار‌و ڕای گشتی له هه‌ر ووڵاتێکی ئه‌ورپی بۆ زۆر که‌س پڕۆتۆکۆلێکی بێ سه‌مه‌ر دێته به‌رچاو،به‌ڵام ئه‌زموونی مێژوو نیشانی دا وه‌زنی ئه‌م چینه له ساغ بوونه‌وه‌ی سیاسی‌دا مێژوو به‌ره‌و ئاقاری زۆر جیا ده‌با،ئه‌گه‌ر چینی کرێکاری ئه‌ڵمانی ده‌نگی بۆ هتله‌ر نه‌دابا له‌هه‌لبژاردندا سه‌ر نه‌ده‌که‌وت،ئه‌گه‌ر ئه‌م چینه درێژه به‌م بێ باکیه‌ی ئه‌مڕۆش بدا ئه‌وه یارمه‌تی ڕاسته‌وخۆی فاشیزم ده‌دا له هه‌نگاوه‌کانی ئاینده.
وه‌ستانه‌وه دژ به فاشیزمی ده‌وڵه‌ت و دژ به‌و حیزبانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتن و ڕۆڵی گه‌رم کردنی شه‌ڕ دژ به په‌نابه‌ر ده‌گێڕن، ئه‌رکێکه جێ وشوێنی مرۆڤی هۆشیار نیشان ده‌دا له‌سه‌ده‌ی بیست ویه‌کدا.ڕه‌نگه یه‌که‌م هه‌نگاوی هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی کردن له‌وه‌وه ده‌ست پێ بکا،که چی بکرێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به‌م ته‌وژمه بگیرێ ؟ به ڕه‌چاو کردنی بارودۆخ وتایبه‌تمه‌ندی وڵاته جیاجیاکان،وه‌کو سه‌ره‌تایه‌کی ساده به‌ڵام زۆر گرنگ،کۆمه‌ک کردن به ڕێکخراوه‌کانی ئه‌نتی ڕه‌یسیزم هه‌نگاوی یه‌که‌می ڕزگار بوونه له‌وه‌همی "شه‌رعی" بوون و یارمه‌تی دانی ئه‌وانه‌یه که‌وا له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی دیپۆرت کردن دان.سه‌یر کردنی په‌ناهه‌نده نه‌ک وه‌کو ئه‌وه‌ی ڕه‌شه یان سپیه،ئه‌لبانیه یان عه‌ره‌به بینا کردنی به‌ره‌یه‌کی گه‌وره‌تر له کاری هاوبه‌ش فه‌راهه‌م ده‌کا،چونکه‌سیسته‌مه‌که که‌ژماره‌ی دیپۆرت کردن حازر ده‌کاو له ڕێگه‌ی مه‌خفه‌ره‌کانی سه‌ری کۆڵان و شوێنی ئیمزا کردن پۆلیس که‌مین داده‌نێن،هیچ ناسنامه‌ی ناسیۆنالیستی وکولتوری ئه‌و پانه‌به‌ره‌ی ده‌یگرن گرنگ نیه له‌لایان،فه‌لسه‌فه‌ی ده‌رکردنه‌که قاچێکی له لۆژیکی بازاڕه ،قاچه‌که‌ی تری زاڵ بوونی ڕاستڕه‌وی و ئایده‌لۆژی فاشیزمه.کۆمه‌ک کردن به‌و ڕیکخروانه‌ی که ده‌مێکه له‌سه‌نگه‌ری په‌ناهه‌نده‌وه به‌ره‌نگاری ده‌که‌ن له بابه‌تی فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی که ئێستا له زۆربه‌ی ووڵاته‌کاندا نوێنه‌رایه‌تیان هه‌یه گرنگیه‌کی زۆر مادی و مه‌عنه‌وی ده‌به‌خشێته ئه‌م کاره خۆبه‌خشانه‌یه. ناردنی نامه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه بۆڕێکخراوه کرێکاریه‌کان و فشارهێنان بۆ ئه‌وه‌ی ببه‌ن به به‌شێک له‌م نێته به‌ره‌نگاریه.ئه‌مانه ئه‌کتیڤیتی زۆر گرنگ وپڕ بایه‌خن،شایه‌د وه‌کو جۆرێک به‌ره‌نگاری پاسیڤ بێته به‌رچاو،به‌ڵام له‌هه‌موو وه‌رچه‌رخانه مێژوویه‌کاندا نوزه‌یه‌ک له به‌ره‌نگاری له ناوه‌ڕاستی کاره‌ساته گه‌وره‌کاندا،ژیانی هه‌زاران مرۆڤی له به‌ربه‌ریه‌ت پاراست و سوچێکی له شارستانیه‌ت به زیندویی ڕاگرت.