دیدار له‌گه‌ڵ سه‌لام ناوخۆش
پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر (سه‌لام ناوخۆش):
ئه‌و ئاڤێستایه له به‌رده‌ستدایه هه‌مان ئه‌و ئاڤێستایه نیه كه زه‌رده‌شت بۆی هاتووهبه كورتی
ناوی ته‌واوی" سه‌لام ناوخۆش به‌كر (ناو خۆش) ناوی باوكیه‌تی نه‌ك نازناو
له ساڵی 1966 له دێی زێبارۆك له نزیك شه‌قڵاوه له دایك بووه.
له ساڵی 1990 به كه‌لۆریۆسی وه‌رگرتووه له زانكۆی هه‌ولێر به‌شی ئینگلیزی له ساڵی 2007 بۆته پرۆفیسۆری یاریده‌ر خێزانداره‌و سێ منداڵی هه‌یه و خێزانه‌كه‌ی مامۆستای زانكۆیه
خاوه‌نی 25 كتێبی چاپكراوه له سێ بوار ده‌نوسێ (فه‌رهه‌نگسازی و مێژوو و بواری فیكری) هه‌ر به‌ك له زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی دهزانیبابهتی ئاینی زه‌رده‌شتی قسه و باسیكی زۆری هه‌ڵگرتووه له نێوه‌ندی رۆشنبیری و ئاینیه‌كان له به‌ر گرنگی ئه‌و بابه‌ته
رۆژنامه ئه‌و دیمانه‌ی سازكردوه چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵا نوسه‌ر و رۆشنبیر و مامۆستای زانكۆ (پ.ی سه‌لام ناوخۆش) راستی و دروستی ئه‌و باسانه بخاته روو.دیداری: مه‌حمود یاسین كوردی
ده‌روازه‌یه‌ك بۆ چونه ناو ئاینی زه‌رده‌شتی ئایا زه‌رده‌شتیه‌ت ئاین بوو؟
به‌ڕاستی ئێمه كێشه‌یه‌كمان هه‌یه له دیاری كردنی ئاین، ئه‌گه‌ر بێت و ئێمه سه‌یری قورئانی پیرۆز بكه‌ین له سوڕه‌تی كافیرون ده‌بین خوای گه‌وره ئه‌و دینه بتپه‌رستیه‌ی كه هه‌بوو له دوورگه‌ی عه‌ره‌بی به ئاینی ناسایوه به‌ڵام ئاینێكی خوای و ئاسمانی نه‌بووه به‌ڵكو ده‌ست كردنی مرۆڤه‌كان بوو، ده‌رباره‌ی زه‌رده‌شتیه‌وه كه ئایه ئاینه یان نا؟ به هه‌مان شیوه له ڕوانگه‌ی قۆڕئانه‌وه به‌ڵێ ئاینه چونكه ئه‌گه‌ر بێت ته‌ماشای فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) بكه‌ین ده‌بینین باس له هاتنی (144000) پێغه‌مبه‌ر ده‌كات به‌ڵام ته‌نها ناوی 25 یانی بردوه له قۆرئانیش ئاماژه به‌وه ده‌ات كه بێجگه له‌م 25 پێغه‌مبه‌ر هی تریش هاتوون به‌ڵام بۆمان باسنه‌كردوون، بۆیه ته‌نها خوای گه‌وره حیكمه‌تی باسنه‌كردنی ده‌زانێ. بۆیه وه‌ك ده‌ق ئێمه ئاینی زه‌رده‌شتی به ئاینی ده‌ناسین هه‌روه‌ها ده‌توانی بڵێن كه ئاینێكی ئاسمانیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له قورئان باس له‌وه ده‌كات [كه بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك پێغه‌مبه‌رێكمان به زمانی خۆی ڕه‌وان كردووه] كه هه‌ر به‌وه زمانی نامه‌كه هاتۆته خواره‌وه كه نه‌ته‌وه‌كه قسه‌یان پێكردوه بۆیه دوو فاكته‌ری سه‌ره‌كی هه‌ن وه‌ك بوونی كه‌سایه‌تیه‌كه به ناوی زه‌رشت هه‌روه‌ها په‌یامێك و كتێبێك به ناوی (ئا‌ڤێستا) هه‌یه به‌ڵام ئه‌و ئا‌ڤێستا ئێستا كێشه‌یه‌كی زۆری له سه‌ره چۆنكه ئه‌و ئاڤێستایه نیه كه زه‌رده‌شت هێناویه‌تی به‌ڵكو ده‌ست كردی مرۆڤه‌كان چونكه هه‌ر پێغه‌مبه‌رێك هاتبێ ده‌بێ په‌یامه‌كه‌ی ئاسمانیه هه‌روه‌ها له دوای شه‌ڕی (ئه‌ربێلا) كه ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی ده‌ستی به‌سه‌ر كوردستاندا گرت هه‌رچی كلتور و ئاری و مێژووی كوردی سوتاند و تێكیدا ئه‌وه‌ی مایه‌وه یۆنانیه‌كان له‌گه‌ڵ خۆیان بردیانه‌وه ولاتی خۆیان بۆیه هیچ ده‌قێكی باوڕپێكراو نه‌ماوه به ناوی (ئا‌ڤێستا) وه‌كو باسم كرد هه‌موو سوتاوه به ده‌ستی ئه‌سكه‌نده‌ر.ئایه مێژووی ئه‌و ئاینه بۆ كوێنده‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه و كه‌ی یان به‌و مانایه ئه‌و ژینگه‌یه كه زه‌رده‌شتیه‌تی لێ هه‌ڵقۆڵاوه كوێیه؟
له مێژوودا چه‌ند بیربۆچونێك جیا هه‌یه له‌وانه ده‌ڵێن كه سێ كه‌س هه‌بووه به ناوی زه‌رده‌شت. هه‌ر كه‌سێك نه‌بوه زیاتر كێشه‌یه‌كی زۆری له سه‌ر له ناو مێژوونوساندا هه‌ندێك ده‌ڵێن: له پێش سه‌رده‌می میدیه‌كان بووه له به‌ر ئه‌وه‌ی میدیه‌كان باوڕیان به زه‌رده‌شتیه‌ت هه‌بووه كه‌چی هه‌ندێ سه‌رچاوه‌یتر ده‌ڵێن: وانیه چۆنكه میدیه‌كان بت په‌رست بوونه. بۆیه مێژووێكی وورد نیه كه شوێنی له دایك بوونی ئه‌و ئاینه بسه‌لمێنێ به‌ڵام ئه‌وه‌نده زانراوه كه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه بوو له ناوچه‌ی (وورمێ). سه‌رتای نه‌ته‌وه‌كه‌ی باوڕیان پێنه‌كردوه بۆیه كۆچی كردوه بۆ شوێنێكتر هه‌ندێك له‌و سه‌رچاواه باس له شه‌هیدبوونی زه‌رده‌شت ده‌كه‌ن به ده‌ست نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی. به‌ڵام ده‌گه‌ێینه ئه‌و بۆچونه كه ئاینی زه‌رده‌شتیه‌ت ته‌نها هی كورد نه‌بووه سه‌د له سه‌د به‌ڵكو زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ڕه‌گه‌زی ئاری باوڕیان به‌و ئاینه هێناوه به تایبه‌تی لای پاكستان و هیندستان و ئه‌ڤغانستان… هتد
به بڕوای من ئه‌و ئاینه ئاێنێكی ئاریی بووه چونكه دیاریكردنی سنووری نه‌ته‌وه‌ی ئه‌و په‌یامه‌ی زه‌رده‌شت شتێكی ئه‌وها ئاسانی نیه. پێم خۆشه لێره‌وه ئاماژه به شتێك بكه‌م كه زۆر كه‌س ده‌ڵێن كورد نه‌وه‌ی میدیه‌كانن ئه‌گه‌ر ئێمه ڕازیی بین ئه‌و قسه‌یه ئه‌وا له ڕووی مێژوویه‌وه زۆرمان زه‌ره‌ره چونكه به ده‌یان نه‌ته‌وه‌ی تر له پێش میدیه‌كان وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌كی هیندۆ ئه‌ورپی له كوردستان هه‌بوونه له‌م وڵاته له‌وانه گوتیه‌كان لۆلۆیه‌كان… هتد
ئه‌ی ئه‌مانه چین زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌ی مێژوویه كوردیه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه گوتیه‌كان كوردن بۆیه چۆن ئاینی زه‌رده‌شتی فره ڕه‌هه‌ند بوو به‌هه‌مان شێوه ڕه‌گه‌زی كوردیش فره ڕه‌گه‌زه‌ر. بۆیه ناتوانی بڵێن ڕه‌گه‌زی كورد به ته‌نها گوتیه‌كان یان لۆلۆیه‌كان یان سۆپارتیه‌كان، به بڕوای من كورد نه‌وه‌ی میدیه‌كان نیه و ئاینی زه‌رده‌شتیش به ته‌نها ئاینی كورد نیه.
ئه‌و مه‌رجانه‌ی چین كه كه‌سێكی زه‌رده‌شتی پێویسته په‌یڕه‌وی بكات، یان ئه‌و نیشانانه‌ی كه مرۆڤێكه موته‌ده‌ینی زه‌رده‌شتی هه‌یه‌تی؟
سێ پایه‌ی سه‌ره‌كی هه‌یه كه ئاینی زه‌رده‌شتی كاری له‌سه‌ر ده‌كات به پیرۆزی ده‌زانێ له‌وانه (بیری پاك و قسه‌ی پاك و كرده‌وه‌ی پاك) ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی شاره‌زای له قورئان هه‌بێ ده‌زانێ هه‌موو ئاینه‌كان له سه‌ر یه‌ك شت كۆكن ئه‌ویش (یه‌كتاپه‌رستی)یه نموونه ده‌ڵێن كه قورئان سوودی له ئا‌ڤێستا و ته‌وڕات یان ئینجیل وه‌رگرتووه ئێ باشه ئێمه هه‌ندێك ده‌قمان هه‌یه له قورئان كه باس له ئه‌ركی ئاینی نه‌ته‌وه‌كانی پێش خۆمان ده‌كات له‌وانه [كتب علیكم صیام كما كتب علی الژدین من قبلكم] یان [إن الصلاه كان كتبا موقوتا] یانی رۆژ و نوێژ له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان هه‌بووه به‌ڵام كرده و چۆنیه‌تی ئه‌نجام دانی جیاواز بووه یانی وه‌كو یه‌كتری نه‌بوه به هه‌مان شێوه له ئاینی زه‌رده‌شتیه‌ت باسی نوێژ و رۆژ و ژن هێنان كراوه ئه‌گه‌رچی باس له‌وه ده‌كه‌ن خودی زه‌رده‌شت ژنی نه‌هێناو یانی هه‌موو ئه‌ركه‌نانی ئێستا هه‌بووه به‌ڵام به شێوه‌یه‌كتر. لێره هه‌ڵه‌یه‌ك هه‌یه له لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه كه ئه‌ویش تێكه‌ڵكردنی زه‌رده‌شتیه‌ت و ئاگرپه‌رستی (مه‌جوسیه‌ت) كه ئه‌مه‌ش زۆر له یه‌ك جودان ئێمه كه ده‌ڵێین ئاین یانی یه‌كتاپه‌رستی وه زه‌رده‌شتیه‌تیش بڕوای به یه‌كتاپه‌رستی هه‌بووه. هه‌رچی ته‌فسیركردن و راڤه‌ی خودای روناكی و خودای تاریكی به‌بڕوای من گه‌مه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه یانی ده‌ستكاری كراوه ئه‌گینا خۆی له بنه‌ڕه‌تدا ته‌نها هێزی روناكی و هێزی تاركی هه‌بووه كه هێزی روناكی (ئاهورامه‌زدا) كه خوای گه‌وره‌یه وه هێزی تاریكی كه (ئه‌هریمه‌نه) كه شه‌یتانه له هه‌موو ئاینه‌كانیش به هه‌مان ئاراسته باس له خوا و شه‌یتان كراوه هه‌ر له ئاده‌مه‌و تا ئیسلام یانی به‌وه مانایه كه ئاده‌م ئیسلام بووه چونكی یه‌ك دینه بۆیه ئه‌م ئیشكالیه‌ت له تێكه‌ڵ كردنی ئه‌و دوو شته له لای خه‌ڵك. ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ كه فره ڕه‌هه‌ندیه‌ك له ئیسلام داهه‌یه له‌وانتر نیه بۆ نموونه پێغه‌مبه‌رێك هاتووه ته‌نها بۆ خێزانه‌كه‌ی یان بۆ هۆزه‌كه‌ی یان نه‌ته‌وه‌كه‌ی به‌ڵام ئیسلام گشتگیره.
مامۆستا (د. علی شه‌ریعه‌تی) له كتێبه‌كه‌ی باس له‌وه ده‌كات كه ئاینی زه‌رده‌شتیه‌ت ئاینێكی بێ رووحه ئه‌و دابڕانه‌ی زه‌رده‌شتیه‌ت له رووح بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
ئه‌گه‌ر بڕوانیه كتێبی ته‌وڕات ده‌بینین هیچ لایه‌نێكی روحی لێوه به دی ناكرێ به‌ڵكو هه‌موو باس له شه‌رع و یاساكان ده‌كات به‌ڵام ئینجیل به پێچه‌وانه‌وه‌یه هیچ لایه‌نێكی شه‌رعی تێدا نیه به‌ڵكو هه‌موو باس له رووح ده‌كات جگه له هه‌ندێ به‌ش نه‌بێ كه له سه‌ر ژیانامه‌ی حه‌زره‌تی (مه‌سیح) ده‌دوێ. ئێستاش ئه‌و چوار ئینجله‌ی كه هه‌یه هیچ لایه‌نێكی روحی تێدا نیه چونكه هه‌ر ئاینێك لایه‌نی په‌یڕه‌وكردنی و پابه‌ندبوونی تێدا نه‌بوو ده‌بێته ئاینێكی بێ رووح . ده‌رباره‌ی ئه‌و كتێبه‌ی مامۆستا (عه‌لی شه‌ریعه‌تی) كه یه‌كێك له قوتابیه‌كانی خۆم له فارسیه‌وه وه‌ریگێڕایه سه‌ر زمانی كوردی به‌ڕاستی ئه‌و یه‌كێكه له‌و كه‌سه ناسراوانه‌ی كه له ناوه‌ندی رۆشنبیری ئێرانی كه سه‌نگیان هه‌یه. هه‌تا قسه و باس هه‌یه كه شه‌هید كرابێ كه به مردنی خۆی نه‌مردوه. بۆیه ئه‌و كه‌سێكی زیره‌ك بوو ئه‌و قسه‌یه‌ی كرد چونكه هه‌ر وه‌كو ووتم ئه‌گه‌ر هه‌ر ئاینێك له لایه‌نی په‌یڕه‌وكردنی تێدا نه‌ما بێ گومان بێ رووح ده‌بێت. ئێستا له كوردستان ئاینی زه‌رده‌شتی بۆته ئاینێكی سیاسی كه هه‌ندێك كه‌س بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن من بڕوام به‌وه‌ی هه‌یه كه كه‌سێك ده‌بێت ماڕكسی یان بێ دینی یانی عه‌لمانی به‌ڵام هه‌رگیز بڕوام به‌وه‌ی نیه كه‌سێك ببێته زه‌رده‌شتی چونكه ئه‌وه‌ی له زه‌رده‌شتیه‌تیش هه‌یه له ئیسلام هه‌یه به هه‌مان شت ئه‌ویش ئاینه. ئه‌گه‌ر موسڵمانێك بڕوای به‌وه نه‌بێ كه مه‌سیح پێغه‌مبه‌ری خودایه یان زه‌رده‌شت ئه‌وا بڕوای ته‌واو نیه یان ئه‌و كتێبانه‌ی كه بۆ ئه‌و په‌یامبه‌رانه هاتوو كه ئه‌گه‌ر تۆ بڕوات پێی نه‌بێ ئیمانت ته‌واو نابێ جا بۆ من ببمه زه‌رده‌شتی یان مه‌سیحی چونكه ئاین هه‌ر ئاینه.یه‌كێك له به‌ڵگه‌كانی ئاینی زه‌رده‌شتیه‌ت بوونی كتێبی ئاڤێستایه مه‌به‌ست له‌و ئاڤێستایه چیه ئه‌و سروده و گاتانه‌ی ناوی چین؟
هه‌ر وه‌كو له سه‌ره‌تا باسم كرد ئه‌و (ئا‌ڤێستا)یه كه بۆ زه‌رده‌شت هاتۆته خواره‌وه. وجودی نه‌ماوه زۆر كه‌س ده‌ڵین كه كه به خه‌تی(میخه‌كی) بووه جگه له زه‌رده‌شت كه‌س له (ئا‌ڤێستا) نه‌گه‌یشتووه یانی ئه‌م ده‌قه سه‌ره‌تا ته‌نها زه‌رده‌شت تێیگه‌شیتووه. بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه له په‌یامه‌كه‌ی بگه‌ن هه‌ڵساوه به ڕاڤكردنی بۆ (زه‌ند) و (پازه‌ند) لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئاینی زه‌رده‌شتی ته‌نها هی كورد نیه چونكه ئه‌گه‌ر به‌س بۆ كورد بوایه بۆچی زه‌رده‌شت راڤه‌ی ده‌كرد بۆ زمانی فارسه‌كان ئه‌گینا ئه‌وان پێغه‌مبه‌ری خۆیان ده‌بوو ئه‌گه‌رچی ئه‌وان باس له (فه‌ریدون و شیرن و خاوه‌ر خورشید) ده‌كه‌ن كه له سه‌ر زاری ئێرانیه‌كان كه ئه‌وانه پێغه‌مبه‌ری وان بوونه. من له سه‌ر ووشه‌ی (ئێران)یش تێبینیم هه‌یه چونكه هه‌ر ده‌ڵێن ئێران یانی وڵاتی ره‌گه‌زی ئاریه‌كان به‌ڵام له سه‌رده‌می (ڕه‌زا شا په‌هله‌وی) ئه‌و ووشه‌یه گوڕانكاری تێدا كرا. به‌م جۆره‌ش كه ئێستا ئه‌و ئاڤێستایه له به‌رده‌ستدایه هه‌مان ئه‌و ئاڤێستایه نیه كه زه‌رده‌شت بۆی هاتووه به‌ڵكو ئه‌و ئاڤێستایه له سه‌رده‌می ساسانیه‌كان نوسراوه‌ته‌وه به گوێره‌ی ده‌سه‌لاتی ئه‌و كاته گۆڕانكاریدا كراوه وه‌كو ئینجیل كه كاتێك ئیمپڕاتۆریه‌تی (قوسته‌نتنیه) هاته ناو ئاینی مه‌سیحی به پێی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی خۆی دایڕشته‌وه له‌وانه كێشه‌ی سێینه (باوك و كوڕ و گیانی پیرۆز) ئه‌م پیاوه ئه‌و جۆره شته‌ی هێناوته‌وه ناو ئاینی مه‌سیحیه‌ت ئێستاش هه‌موو مه‌سیحیه‌كانی جیهان بڕوایان به‌و سێینه‌یه هه‌یه له بنه‌چه‌دا نه‌بووه. ساسانیه‌كانیش به‌و جۆره كه‌وتنه گۆڕینی (ئا‌ڤێستا) چونكه ئه‌وان فارس بوونه ئه‌وانیش كوردیان كردۆته ده‌ست كه‌لایه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان.
تۆ وه‌كو كه‌سێكی ئه‌كادیمی پشتگیری ئه‌و بۆچونه‌ی ده‌كه‌ی كه ئا‌ڤێستا به زمانی كوردی نه‌بووه؟
به‌ڵێ سه‌د له سه‌د پشتگیری ده‌كه‌م كه ئا‌ڤێستا به زمانی كوردی نه‌بوه.
ریفۆرم"ئه‌و پێیه‌ی ئێمه‌ی كورد پێش هاتنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام زه‌رده‌شتی بووین جیاوازی نێوان ئه‌و كاته‌و ئێستا له چیی ده‌بینیه‌وه؟
پێش هاتنی ئیسلام كورد زه‌رده‌شتی نه‌بوه ده‌مه‌وێ هه‌ندێك تێبێنی بخه‌مه ڕوو ده‌رباره‌ی ئه‌وه پرسیاره‌ت تا بۆ خوێنه‌ران ڕِوون بێته‌وه. ماسته‌رنامه‌كه‌ی خێزانم له سه‌ر (ڕه‌وشی ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری كوردستان بوو پێش هاتنی ئیسلام) به‌و پێیه‌ی من هاوكاریم كردوه له گه‌ڕان به دوای سه‌رچاوه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت به‌شێكی زۆری باكووری كوردستان فه‌له بوونه (كریستیان) زه‌رده‌شتی نه‌بوونه ئه‌وانه‌ی كه زه‌رده‌شتیش بوون له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ساسانیه‌كان ببوونه (مه‌جوس) ئاگرپه‌رست بۆیه ده‌بینین ئه‌وانه‌ی كه مه‌سیحی بوونه زۆر به ئاسانی ته‌سلیم بوونه هیچ به‌رگریه‌كیان نه‌كردوه له دژی سوپای ئیسلام هه‌رچی ئه‌وانه‌ی باشوور و رۆژهه‌ڵات چونكه له ژێر سایه‌ی ساسانیه‌كان بوون شه‌ڕیان پێكراوه. هه‌ندێك كه‌س بوچونیان وایه كه ئیسلام شه‌ڕی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كان كردوه ئیسلام پێش هه‌موو شتێك شه‌ڕی له‌گه‌ڵ (عه‌ره‌ب) كردوه نموونه مامی پێغه‌مبه‌ریان كوشتووه. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له سه‌ره‌تای ئیسلامه‌وه شه‌ڕیان كردوه زۆربه‌یان كه‌س و كاری خۆ‌یا كوشتووه بۆیه ئیسلام ئاینێكی قه‌ومی نیه! تا بێ شه‌ڕی كورد بكا به‌ڵكو شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی نا شه‌رعی ده‌كات. ئه‌و كاته‌ی كه ئیسلام هات سێ ئه‌گه‌ری ده‌خسته به‌رده‌م ئه‌و ناوچانه یه‌كه‌م موسوڵمان بن كه ئه‌مه‌ش رووكه‌شانه‌یه نه‌ك ناووه‌كی چونكه كه من موسڵمان ده‌بم كه‌س نازانێ له ماڵه‌وه چ ده‌كه‌م . دووه‌م مانه‌وه له‌سه‌ر ئاینی خۆیان به‌ڵام دانی جزیه سێیه‌م شه‌ڕ كردن. ده‌مه‌وێ له سه‌ر ئه‌گه‌ری دووه‌م بدوێم كه ئه‌وانه‌ی نه ده‌بوونه موسوڵمان پاره‌یان ده‌دا ده‌وڵه‌تی ئیسلام بۆ ئه‌وه‌ی بیانپارێزن له هه‌ر هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌یه‌كی ده‌ره‌كی و ناوه‌كی خۆشترین شتی ئه‌وانه ئه‌وه‌بوو كه هه‌رگیز سه‌ربازیان نه‌ده‌كرد و خۆیان به كوشتن نه‌ده‌دا.ئایه هه‌مان ئه‌و ماف و ئیمتیازاتانه‌یان ده‌بوو كه هاوڵاتیه‌كی موسوڵمان هه‌یبوو؟
به‌ڵی.. به‌ڵێ هه‌ر هه‌موویان هه‌بوو گشت ماڵ و سامانیان پارێزراو بوو.ئێمه ده‌بینین كه ساسانیه‌كان زه‌رده‌شتی بوون هاوئاین بوون له‌گه‌ڵ كورد كه‌چی زوڵم زۆرێكی زۆریان له كورد ده‌كرد تۆ چۆن لێكی ده‌ده‌یته‌وه؟
ئێمه گوتمان كه به‌شێكی كورد زه‌رده‌شتی بوو به‌شێكی ئاگرپه‌رست و ئه‌ویتر مه‌سیحی زۆرێك له مه‌سیحیه‌كان به ده‌ستی زه‌رده‌شتیه‌كان كوژران له‌وانه (قه‌ره‌داغ) كه ئێستا پێی ده‌ڵێن قه‌رداغ ئه‌مه بۆ ناوی سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌سیحی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به ده‌ستی زه‌رده‌شتیه‌كان شه‌هیدكراوه. ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه كورد زه‌رده‌شتی بوو و ساسانیش زه‌رده‌شتی بۆچی كوردیان چه‌وساندۆته‌وه من ده‌پرسم ئێستا سێ به‌شی زیندانیه‌كانی وڵاتانی ئیسلام جگه له موسڵمانان كه‌سێكتری تێدا هه‌یه؟ بۆیه موسڵمانی بیروباوڕ (عه‌قیده) شتێكه و موسوڵمانی ده‌سه‌ڵاتدار شتێكتره ئه‌وه سه‌رده‌مه‌ش به هه‌مان شێوه بووه.تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچونه‌ی كه پێویسته كورد بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر دینه ئه‌سڵیه‌كه‌ی خۆی ئه‌وی زه‌رده‌شتیه؟
به پێكه‌نیه‌وه. ئه‌مه ئه‌و په‌ڕی دواكه‌وتنه كه تۆ ته‌سه‌وڕی ناكه‌ی. به بڕوای من كه مرۆڤ هه‌ر ئاینێكی هه‌ڵبژارد ده‌بێ ئیسلام بێت چونكه گشت ئاینه‌كان له ناوه‌ڕۆك یه‌ك شكڵن ئیسلام هه‌موو تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی له خۆ گرتوه. ئه‌شێ مرۆڤ عه‌لمانی بێ یان ماڕكسی هه‌ر چیه‌ك كه ده‌یه‌وێ با ببێت باشه كه من ده‌بمه زه‌رده‌شتی بۆچی نه‌بمه موسوڵمان كه هیچ فه‌ڕقی نیه. جاران ده‌یان گوت: بۆچی (سه‌ڵاح دینی ئه‌یوبی) ده‌وڵه‌تێكی كوردی دانه‌مه‌زراند؟ باشه (سه‌ڵاح دین ئیمپراتۆر) بوو كه نه‌ك هه‌ر كوردستان ته‌واوی جیهانی عه‌ره‌بی و توركی و فارس و ئیسلامی له ژێر ده‌ست دابوو چ عه‌قڵێك قبوڵی ده‌كات (سه‌ڵاح دین) واز له‌م هه‌موو شته بهێنێ بێته‌وه له كوردستان ده‌وڵه‌تێكی كوردی دابمه‌زڕێنێ. بۆیه گه‌ڕانه‌وه بۆ زه‌رده‌شتیه‌ت ئه‌و كه‌س له مانای دین نه‌گه‌یشتووه وه‌كو باسم كرد كه زه‌رده‌شتیه‌ت به‌شێك بی له ئیسلام من بۆ نه‌بمه ئیسلام وه‌ك ئه‌وه وایه كه تۆ بڵێی من موسوڵمانم به‌ڵام نوێژ ناكه‌م یان رۆژی ده‌گرم به‌ڵام ناچمه حه‌ج.
به‌و قسانه‌ی تۆ گشت ئاینه‌كان ته‌واوكه‌ری یه‌كترین؟
به‌ڵێ هه‌ر وایه.
تۆ ئاگات له هیچ گروپ تاقمێك هه‌یه كه هه‌وڵی بوژانه‌وه‌ی زه‌رده‌شتیه‌ت بدا له كوردستان؟
كاك (فه‌رهاد شاكه‌لی) كه نووسه‌ر و رۆشنبیرێكی ناسراوی كورده له سه‌ر ئه‌و بابه‌ت شتێكی نوسی بوو ده‌یگوت: ئه‌سڵه‌ن بیركردنه‌وه له‌و شتانه دواكه‌وتوێكی گه‌وره‌یه چونكه زه‌رده‌شتیه‌ت به كه‌ڵكی ئه‌و زه‌مانه نایه من له ساڵی (1998) له چاوپێكه‌وتنێكی گۆڤاری (گازیدا) گوتم: وه‌ره تۆ میله‌تێكی سه‌رده‌می پێشكه‌وتن و ئه‌نته‌رنێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رده‌می ئاگر په‌رستی. نازانم دوا كه‌وتووی یانی چی چونكه ئیسلام دینی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاریكراو نیه. چ عه‌ربی فارس بی تورك یان فه‌ره‌نسی گرنگ ئه‌وه‌یه تۆ په‌یڕه‌وی ئیسلامی بكه‌ی (ئیمامی عومه‌ر) قسه‌یه‌كی جوانی هه‌یه ده‌ڵێ: ((ئیمه میله‌تێكی هیچ و پوچ بووین به ئیسلامه‌وه هه‌موو شتێك)) سه‌یركه سێ ملیۆن جووله‌كه هه‌ڕه‌شه له هه‌موو عه‌ره‌ب و جیهانی ئیسلامی ده‌كات چونكه به بڕوای من زه‌رده‌شتیه‌ت به‌شێكه له ئیسلام.