بازاڕی ئازاد نموونه‌یه‌كی ڕۆژئاواییه‌و لاسایی كردنه‌وه‌ی فۆتۆكۆپیانه،ئاكامی باشی لێناكه‌وێته‌وه
مه‌هدی كاوانی….
ئه‌گه‌ر فلادیمیر پۆتین نه‌بوایه، ئه‌وا بۆریس یه‌لسن له ژیر كاریگه‌ری ڕۆژئاوا‌و به ناوی ته‌به‌نی كردنی بازاڕی ئازاد خه‌ریك بوو به ته‌واوه‌تی وڵات به‌ره‌و ئیفلیج بوون ببات . باش بوو پۆتین وه‌خۆ هاته‌وه‌و ڕاده‌ی دانا بۆ بازاڕی ئازاد‌و چه‌نده‌ها ڕێوشوێنی تری گرته به‌ر بۆ پاراستنی پڕۆسیسی ئابووری و وه‌به‌رهینان و بازرگانی تاوه‌كو له ڕیگه‌یه‌وه ته‌كانێك بده‌ن به ئابووریان و به‌ره‌و پێشی به‌رن و ڕووسیا له‌و هه‌موو قه‌رزه فراوا‌نانه‌ی كه تێی كه‌وتبوون، ڕزگار بكه‌ن .
له ئه‌ده‌بیاتی ئابووری ، ئه‌گه‌ر ڕێوشوێنی پاراستنی كه‌لوپه‌لی ناوخۆ له به‌رده‌م كه‌ل و په‌لی بیگانه دانرا له ڕێگای باجه‌وه، پێی ده‌گوترێ ته‌گه‌ره خستنه به‌رده‌م ڕێوشوێنی بازاڕی ئازاده‌وه . جیهانی ڕۆژئاوا ، مه‌به‌ستم ئه‌وروپای ڕۆژئاوا‌و ئه‌مه‌ریكاو یابان و هه‌ندێكی ترن كه به‌وه پێناسه ده‌كرێن كه ڕێوشوێنه‌كانی بازاڕی ئازاد له ناویاندا ته‌ندروسته . كه‌چی له‌ناو ئه‌وانیش له گه‌ڵ یه‌كتری ناوناوه كێشه دروست ده‌بێت له سه‌ر ئاڵوگۆڕی هه‌ندێ له كه‌ل و په‌له‌كانیان . واته هه‌ندی جار هه‌ندێ له‌و وڵاتانه له ڕێگای پاراستنی هه‌ندێ له كه‌ل و په‌له‌كانیان باج داده‌نێن و له‌و ڕوه‌وه یاساكانی بازاڕی ئازاد پێ شێل ده‌كه‌ن و به دوایه‌وه كێشه له نێوانیان دروست ده‌بێ . كاری وه‌ها له‌و چه‌ند ساڵه‌ی ڕابوردو چه‌نده‌ها جار له نێوان ئه‌مه‌ریكاو ئه‌وروپای ڕۆژئاوا دروست بووه .
ئه‌مه‌ریكیه‌كان به‌رده‌وام باس له مه‌ترسی كۆنتڕۆڵی چینی ده‌كه‌ن به سه‌ر بازاڕیان و بیر له دانانی ڕێوشوێنی باجخستنه سه‌ر كه‌لوپه‌له‌چینیه‌كان ده‌كه‌ن بۆ پاراستنی كه‌لوپه‌لی نیشتمانی .
مامه‌له‌كردنه‌كانی ڕۆژئاوا بۆ بازاڕی ئازاد وه‌ها بێت كه له‌وپه‌ڕی پێشكه‌وتنی ئابووری دان و كه‌لو په‌له‌كانیشیان ئه‌گه‌ر به‌روارد بكرێت له ڕووی جوده‌و تێچووی، ئه‌وا ده‌بینین باشترین جوده‌و كه‌مترین تێچوویان هه‌یه له جیهاندا .
وڵاتێكی وه‌ك كوردستان كه تازه له قۆناغی پێگوازه‌یه‌و ئه‌گه‌ر بیه‌وێت گه‌شه‌كردنێكی ته‌ندروستانه له بینای ئابووری بكات . ئه‌وا ده‌بێت له پیش هه‌موو شتێكه‌وه پارێزگاری له كه‌لوپه‌لی نیشتمانی بكات له ڕووی پێشبركیكردنیدا به‌رامبه‌ر به كه‌لوپه‌لی بێگانه به گرتنه به‌ری ڕێگای باج خستنه سه‌ر كه‌لوپه‌لی بیانی و ڕێوشوێنی تر . ئه‌گه‌ر نا ناتوانێ خۆی به‌رامبه‌ر كه‌ل وپه‌لی بێگانه ڕاگرێ و به دوایه‌وه ئابوری نیشتمانی ناوخۆی به‌ره‌و ئیفلیج بوون ده‌ڕواو به دواشیه‌وه ده‌بێ بۆ هه‌موو شتێ پشت به که‌لوپه‌لی بیانی ببه‌ستێ .
داینه‌مۆی گه‌شه‌کردن و به‌ره‌وپێشه‌وه چوونی ئابووری کوردستان ،که‌رتی کشت و کاڵ و بوژانه‌وه‌ی و به پێشه‌سازی کردنیه‌تی …
ئه‌و باره‌ی ئێستا ئه‌و که‌رته تیایه‌تی به تایبه‌تی پاش هاتنی ئه‌مه‌ریکیه‌کان ، ڕێوشوێنه‌كانی بازاڕی ئازاد نه‌ك نه‌ی توانی په‌ره به‌و كه‌رته ئابووریه سه‌ره‌كیه له بینای ئابووری كوردستان بدات ، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی پێشتر بنیاتی نابوو ، بازاڕی ئازاد ئه‌ویشی نه‌هێشت . ئه‌وه‌ی ئیستاكه بۆ ئابووری كوردستان ماوه‌ته‌وه هێنانی ٩٠-٩٥٪ی كه‌لو په‌له ئیستهلاكیه‌كانیه‌تی به به‌روبوومه كشت‌و و كاڵ و به پیشه‌سازی كردنه‌كانیشی له ده‌ره‌وه‌و پاره‌كه‌شی هه‌مووی به ئه‌و ١٧٪ی داهاتی نه‌وته‌وه ده‌بێت . هه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌شن ته‌زه‌خومی مالی به قه‌واره‌ی فراوان و زیاد بوونی نرخی كه‌ل و په‌ل و خزمه‌تگوزاریه‌كانی زیاد كردووه‌و وڵاتیشی تووشی بێ كاری كردووه .
من نكۆڵی له بازاڕی ئازاد‌و ڕیگا خۆشکردن بۆ وه‌به‌رهه‌مهێنانی بیانی ناکه‌م ، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌و چالاکیه‌ه ئابوریانه له قازانجی بوژانه‌وه‌ی ئابووری و بنیاتنانی ژێرخانی وڵات و به پیشه‌سازی کردنی بێت و له سایه‌یا ته‌کامولی ئابووری به دواوه بێت و ئه‌و زه‌مینه‌یه دروست بکات که نه‌ک هه‌ر که‌ل و په‌لی ناوخۆی پێ ببوژێته‌وه‌و که‌متر پشت به هێنانه ناوه‌وه‌ی که‌ل و په‌لی ئیستهلاکی بدرێت ، به‌لکو به مه‌به‌ستی قازانج زیاده‌که‌شی بۆ ده‌ره‌وه ڕه‌وانه بکرێ .
هه‌ر ته‌نیا که‌ل و په‌لی کشت‌و کاڵی نیشتمانی نیه له به‌رده‌م بازاڕی ئازاد به‌ره‌و ئیفلیج بوون ده‌ڕوا ، به‌لکو که‌ل و په‌له پیشه‌سازیه نیشتمانیه‌کانیشمان به هه‌موو جۆره‌کانی به تایبه‌تی که‌ل و په‌لی بیناسازی ، خه‌ریکه به هه‌مان ده‌ردی که‌ل و په‌له کشت‌و کالیه‌کان ده‌رؤن و ناتوانن له به‌رامبه‌ر که‌ل و په‌لی بێگانه‌ی هاوچه‌شنی جۆره‌کانیان بوه‌ستن .
له ڕۆژگارێکی وه‌ک ئه‌مڕۆمان که که‌رتی بیناسازی له ئابووری نیشتمانی به‌شی شێری به‌ر که‌وتووه‌و هه‌ر هه‌مووشی به ڕێوشوێنی بازاڕی ئازاد تێ ده‌په‌ڕێ ، هه‌تا له‌و بواره‌ش 70-80%ی پشت به که‌لو په‌لی بیگانه ده‌به‌ستێ و به‌رهه‌می نیشتمانی ناتوانی خۆی له به‌رامبه‌ر ڕاگرێ .
به مه‌زنده‌ی من ئه‌گه‌ر بێت و پلانی له‌مه‌و دوای ده‌وله‌ت له بواری بنیاتنانه‌وه‌ی ئابووری به‌شی شێر به‌ر بوژانه‌وه‌ی ژیرخانی وڵات و که‌رتی کشتوه کاڵ و ئاژه‌لداری و به پیشه‌سازی کردنی بكه‌وێ و له ڕێگه‌یه‌وه به ده‌یان پڕۆژه‌ی حکومی و تێکه‌ڵاو و تایبه‌تی و بێگانه تێ بخرێ، به دوایه‌وه ته‌به‌نی بازاڕی ئازادیش بکات به مه‌رجێ حیمایه بۆ که‌لو په‌له ناوخۆیه‌کان دابنێ تا ئه‌و کاتانه‌ی له توانایان ده‌بێت به‌رامبه‌ر به که‌رتی بێگانه خۆیان ڕاگرن ، ته‌ندروسته .
پشتگوێ خستنی که‌رت کشتوکاڵ کاری نێگه‌تیڤی خۆی کردووه له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زه‌وی و خانووبه‌ره. چونکه به هۆی پشتگوێخستنی ئه‌و که‌رته دیارده‌ی ئه‌و کۆچکردنه فراوانه‌ی لادێکانی کوردستان بۆ شاره‌کان و به شێوه‌یه‌کی تا بڵێیت ناسروشتیانه له ڕێگه‌ی کرده‌ی ڕژێمی پێشوو که ده‌بوایه له ڕۆژگارێکی وه‌ک ئه‌مڕۆمان ئه‌گه‌ر بهاتبایه گرنگ به که‌رتی کشت‌و کاڵ بدرابایه ، ده‌کرا به هۆیه‌وه کۆچکردنی پێچه‌وانه له شاره‌کانه‌وه بۆ لادێکان دروست بوایه . ئه‌و کاردانه‌وانانه نه‌ک نه‌گه‌یشته شوێن مه‌به‌ست ، به‌لکو ئێستاکه له‌و بوژانه‌وه که‌مه‌ی لادێکانی کوردستانیش هه‌مدیسان ده‌بینین دیارده‌ی کۆچکردن له لادێکانه‌وه بۆ شاره‌کان زیاتره .
کوردستان که ئیستا لاسایی گه‌شه‌کردنی وڵاتانی ده‌رهێنه‌ری نه‌وت ده‌کات و هه‌موو هێزو توانای خۆی بۆ هینانی که‌لو په‌لی ئیستهلاکی ده‌ره‌وه به گه‌ر خستووه‌و هه‌ر هه‌مووشی پشت به داهاتی نه‌وت ده‌به‌ستێ ،له ڕێگه‌یانه‌وه کاردانه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤانه‌ی لێ ناکه‌وێته‌وه ، به لکو ده‌بوایه کوردستان نمونه‌ی گه‌شه‌کردنی ئابووریانه‌ی وڵاتی ئه‌رده‌ن و هه‌ندێ ڕووی ئابووری سوریایان هه‌ڵبژاربایه .
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بڵێین نابێ ئابووری کوردستان ته‌نیا پشت به داهاتی نه‌وت ببه‌ستێ . ئه‌و داهاته له لایه‌که‌وه ئاینده‌ی دیار نیه له ڕووی به‌رزبوونه‌وه‌و دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕی جیهانی وه له لایه‌کی تریشه‌وه ده‌سه‌ڵاتی بیانیش بۆ دوا ڕۆژ ده‌که‌وێته ناو ئه‌و چالاکیه‌و به ئه‌جندای خۆی مامه‌له‌ی له گه‌ڵدا ده‌کات و له ڕێگه‌یه‌وه له‌وانه‌یه زیاتر ئه‌و ڕیوشوێنانه پیاده بکه‌ن که ئه‌و به‌رهه‌مه نه‌وتیه ته‌واوکه‌ری خولی سه‌ر‌مایه‌داری جیهانی بێت وه‌ک نمونه‌ی وڵاتانی که‌نداو . به پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی که‌نداو ، کوردستان هه‌ر به‌رهه‌می نه‌وتی نیه . زیاد له‌و به‌رهه‌مه ، کوردستان وڵاتێكی كشت وكاڵی و كانزایی و ژینگه‌یه‌كی تابڵێیت له باریشی هه‌یه بۆ به‌خێو كردنی مه‌ڕوماڵات و په‌له‌و ه‌رو سامانی ماسی . جوانی سروشته‌كه‌شی ئه‌گه‌ر گرنگی پی بدرێ به‌شی هه‌ره زۆری خاكه‌كه‌ی بۆ گه‌شت و گوزار ده‌ست ده‌دات . مه‌عقول نیه ئێمه بنیاتنانی ئابووریمان هه‌ر هه‌مووی له كه‌رتی نه‌وته‌وه بچووك كه‌ینه‌وه‌و كه‌رته‌كانی تر‌و چالكیه‌كانیان پشت گوێ بخه‌ین .
/١٤/٠٢/٢٠٠٨
mahdikawani@yahoo.co.uk