
تاوێک له گه‌ڵ ئه‌دۆنیسدا ….
ئه‌دۆنیس:
وه‌ڵامی كۆتایی لای من نییه، وه‌ك چۆن هه‌ڵگری هیچ حه‌قیقه‌تێكی دیاریكراویش نیمئا: عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵا
(1)
ئایا كاتێك گولێك ده‌بینین، كاتێك سه‌یری سرووشت ده‌كه‌ین، یان ته‌ماشای ئاسمان ده‌كه‌ین، راسته‌وخۆ تێیده‌گه‌ین.. ئایا ئه‌و شتانه قابیلی تێگه‌یشتنن یان قوڵبوونه‌وه؟
هه‌موو شته جوانه‌كان، هه‌موو شته مرۆییه‌كان، به‌جۆرێك له جۆره‌كان ته‌مومژاویی ده‌كه‌ونه‌وه. به‌ڵام ته‌مومژییه‌كی شه‌فافانه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر بشێ ته‌مومژی به شه‌فاف وه‌سف بكه‌ین.
جیهان بۆیه خۆی بۆمان نمایان ده‌كات، تاكو هه‌وڵی لێوردبوونه‌وه‌ی بده‌ین، نه‌ك بۆ تێگه‌یشتن. من له‌و بڕوایه‌دام ئه‌گه‌ر رۆژێك له رۆژان مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو له شته‌كان بگات، یان له‌خۆی بگات، ئیتر له‌وێوه مرۆڤایه‌تی مرۆڤ داده‌خرێت.. مه‌حاڵه مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی بنبڕ له هه‌موو شتێك بگات، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له خۆشبه‌ختییه‌كان، وه‌ك چۆن له خۆشبه‌ختی زمانیشدایه، چونكه كاتێك زمان یان مرۆڤ ده‌یه‌وێت هه‌موو شتێك بڵێت، ئه‌وه كۆتایی مرۆڤ و زمان ده‌گه‌یه‌نێت. دنیا له‌به‌رامبه‌رمان ئاسۆیه‌كی كراوه‌یه‌و كۆتایی نایه‌ت… هه‌ر ته‌نها دوو لایه‌ن هه‌ن كه به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی ته‌واوی تێگه‌یشتن و زانین ده‌كه‌ن: یه‌كه‌میان ئایینگه‌راكان و دووه‌م ئایدیۆلۆژخوازانن.. من له هیچ یه‌كێك له‌وانه نیم، به‌ڵكو مرۆڤگه‌رام و مرۆڤایه‌تیم مه‌به‌سته. ئه‌هلی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تیش به‌رده‌وام پرسیار ده‌خه‌نه‌وه، جا ئه‌و پرسیاره به‌ره‌و رووی دنیا بێت یان به‌ره‌و رووی خودی مرۆڤ بكرێـته‌وه. ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌وه ئه‌هلی ئایدیۆلۆژیا و ئایینن نێرگزییه‌ت ده‌كه‌نه باڵانمای خۆیان، چونكه هیچ شتێك له ده‌ره‌وه‌ی بیروڕاكانی خۆیان نابینن.. ئه‌هلی پرسیار هه‌میشه خۆیان به‌به‌شێك له مرۆڤ و دنیا داده‌نێن.
ئێمه له‌سه‌ر ئاستی هه‌ست، له‌سه‌ر ئاستی عه‌قڵ و لۆژیك له‌باره‌ی هه‌ندێك شته‌وه ته‌باین، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وه‌ی به نه‌ست ناوی ده‌به‌ین، هیچ شتێكی هاوبه‌ش به‌یه‌كه‌وه‌مان نابه‌ستێته‌وه. هونه‌ر و ئه‌ده‌ب ده‌كه‌ونه دووتوێی نه‌سته‌وه.. ده‌كه‌ونه دووتوێی چینێكی چه‌پێنراوو به‌په‌راوێزكراوی كه‌سێتی مرۆڤه‌وه. كه‌واته ده‌شێ ئه‌وه‌ی له‌نێوان ئێمه‌وه هاوبه‌ش دێته‌وه مه‌سه‌له سیاسی و ئابوری و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بێت، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه قوڵ ده‌كه‌ونه‌وه مه‌سه‌له‌ی فه‌ردیین.
به‌مجۆره كاتێك شاعیرێك ده‌نووسێت (هه‌ڵبه‌ته من به‌نسبه‌ت خۆم قسه ده‌كه‌م) یان كاتێك ده‌نووسم بۆ ئه‌وه ده‌نووسم بزانم من كێم؟ بۆ ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی ئه‌و پرسیاره‌وه ئه‌ویدیكه ناس بكه‌م، چونكه به‌نسبه‌ت شاعیر ئه‌ویدیكه كرانه‌وه‌ی ئاسۆ و به‌دواداچوون ده‌گه‌یه‌نێت، نه‌ك فیكری ئاماده‌كراوو دیاریكراو… لێره‌دا هه‌موو ئه‌و فیكره ئاماده‌كراوو شۆڕشگێرو نیشتمانیانه‌ی كه ئێمه قسه‌ی لێده‌كه‌ین بۆ هه‌مووانه و لای هه‌مووان روون و ئاشكرایه. به‌ڵام كاتێك پرسیار له خۆمان و له بوونی خۆمان ده‌كه‌ین.. كاتێك پرسیار له چاره‌نووس و خۆشه‌ویستی و ئازادی و حه‌قیقه‌ت ده‌كه‌ین، هه‌ر یه‌ك به‌پێی خۆی وه‌ڵامی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، هه‌ر له‌وێشه‌وه شته‌كان ده‌گۆڕێن، ئه‌وه‌ش راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر خوێنه‌رێكدا هه‌یه، هه‌ر له‌وێشه‌وه خوێندنه‌وه ده‌بێتـه جۆرێكی دیكه‌ی نووسین، خوێنه‌ریش ده‌بێـته داهێنه‌رێكی دیكه.
لێره‌وه هیوادارم خوێنه‌رانی من، له ئاستی من به‌رزتر بیر بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن وه‌ك داهێنه‌رێكی دیكه‌ی جیاواز بێنه نێو ده‌قه‌كانمه‌وه، نه‌ك وه‌ك به‌كاربه‌رێك بكه‌ونه ژێر ئه‌وه‌ی كه من ده‌یڵێم. من هه‌رگیز نامه‌وێت شته‌كانی خۆیان پێبفرۆشمه‌وه، ده‌مه‌وێت ئاسۆیه‌كی دیكه بۆ بیركردنه‌وه‌كانیان واڵا بكه‌م.. ئاسۆیه‌كی نوێ بۆ لێخوردبوونه‌وه‌كانیان. بۆیه به‌ڕای من پێویسته دووباره چاو به مانای خوێنه‌ردا بخشێنینه‌وه، وه‌ك چۆن ده‌بێت دووباره چاو به خودی داهێناندا بخشێنینه‌وه.
خوێندنه‌وه داهێنانێكی دیكه‌یه، من له‌و بڕوایه‌دام كه یه‌كێك له گرفته‌كانی نێو رۆشنبیریی به‌گشتی ئه‌وه‌یه كه چۆن بخوێنینه‌وه، گرفته‌كه له خوێندنه‌وه‌یه‌دایه، نه‌ك نووسین. داهێنه‌ری گه‌وره هه‌ن، به‌ڵام نه‌خوێنراونه‌ته‌وه. كه‌واته گرفته‌كه له داهێناندا نییه، به‌ڵكو له خوێندنه‌وه‌و ئاسته‌كانی خوێندنه‌وه‌دایه.
(2)
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌وه‌ی كه له دنیای رۆشنبیریی ده‌بینرێت ئه‌وه‌یه كه شیعر وه‌ك بڵاوكردنه‌وه‌و خوێندنه‌وه به‌ره‌و دواوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه. هه‌ندێك هه‌ن ئه‌و دیاره‌ده‌یه به رۆشنبیریی دیكه‌وه به‌ند ده‌كه‌ن، كه مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی ئاسانتر و خێراتر پێداویستییه‌كانی خۆی لێوه به‌ده‌ست ده‌هێنێت، له‌وانه‌ش رۆمان، سینه‌ما، گۆڤاری وێنه‌دار، تلفزیۆن، سه‌ته‌لایت… وه‌ك چۆن له‌رووی مادی و مه‌عنه‌وییه‌وه زۆر ئاسانتر له‌و رێگه‌یه‌وه به چێژ و خۆشی ده‌گه‌ین، بێ ئه‌وه‌ی ماندووبوونی زۆر بكێشین… كه‌واته رۆشنبیریی ئه‌مڕۆ زێتر به‌ره‌و به‌كاربردن ده‌چێت. هه‌ندێكی دیكه هه‌ن ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ به‌ره‌ودوا گه‌ڕانه‌وه‌ی پرسیاری مرۆیی ده‌به‌نه‌وه، ئه‌و پرسیاره كه‌ینونه‌یی و وجودییانه‌ی كه مرۆڤ رووبه‌رووی خۆی و دنیای ده‌كرده‌وه… به‌بڕوای من وێڕای هه‌موو ئه‌و لێكدانه‌وانه، شیعر ئه‌گه‌رچی له ئاستی ئاسۆگه‌ری به‌ره‌و دواوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوێنه‌رانی ئه‌مڕۆ به خوێنه‌رانی دوێنێ به‌راورد بكه‌ین، ده‌بینین ئه‌وه‌ی شیعر له‌رووی ئاسۆگه‌رییه‌وه دۆڕاندوویه‌تی له‌رووی ستوونگه‌ری قوڵییه‌وه بردوویه‌تییه‌وه، چونكه خوێنه‌ری شیعری ئه‌مڕۆ رۆشنبیرییان زێتره‌و زیاد له پێویست له مه‌سه‌له‌كان قوڵ ده‌بنه‌وه، بۆیه له‌رووی ره‌هه‌ندی شیعرییه‌وه ره‌نگدانه‌وه‌ی باشترییان تێدا ده‌بینرێت.
كه‌واته ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شیعر له رووییه‌ك له رووه‌كان دۆڕاندوویه‌تی، له روویه‌كی دیكه به بردنه‌وه بۆی ده‌ژمێردرێت. ئه‌و بردنه‌وه‌یه‌ش ده‌بێته ئه‌لته‌رناتیفی دۆڕانه‌كه‌ی.. ده‌شێ لێره‌وه ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه هه‌موو ئه‌وه‌ی كه قوڵ و ریشه ئامێزه به شێوه ئاسۆییه‌كه‌ی بڵاو نابێته‌وه، ته‌نها ئه‌و كاته نه‌بێت كه به‌شێوه ئه‌سڵی و ستوونییه‌كه‌ی له‌خودی مرۆڤایه‌تیدا قوڵ ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به خوێندنه‌وه ده‌كات، ئه‌وه‌ش جه‌ختكردنه له‌وه‌ی كه خوێندنه‌وه داهێنانێكی دیكه‌یه.
هه‌ڵبه‌ته هه‌ندێك پێیانوایه شیعر مه‌عریفه‌یه، وه‌ك چۆن هه‌ندێكی دیكه ده‌ڵێن شیعر هه‌ر ته‌نها چێژێكی جوانئامێزه. من له‌وانه‌م كه شیعر به مه‌عریفه‌یه‌ك له مه‌عریفه به‌رزه‌كانی مرۆیی داده‌نێم. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و قسه‌یه بكه‌م ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌و دوو ناساندنه له‌دوای ده‌قی قورئانی بڵاو بۆته‌وه. چونكه له‌پێش ده‌قی قورئانی شیعر به دیوانی عه‌ره‌ب ناوده‌برا.. ئه‌و كات شیعر هه‌موو شتێكی ده‌گوت چ سرووشتی و چ ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه میتا سرووشته‌وه. به مانایه‌كی دیكه شیعر هه‌ڵگری حه‌قیقه‌ت بوو، حه‌قیقه‌تیش مه‌عریفه بوو. هه‌ڵبه‌ته شیعر زیاد له‌وه‌شی ده‌گوت و ده‌بووه ناوه‌ندیارێك له‌نێوان خۆی و ئه‌و دنیایه‌ی كه حه‌قیقه‌ته‌كانیان لێ ته‌واو ده‌بوو… به‌ڵام دوای هاتنه‌خواره‌وه‌ی سرووش (وه‌حی) ئیتر ده‌قی قورئانی شیعری له گوتنی حه‌قیقه‌ت دابڕی و ده‌قی قورئانی گوتی ئه‌وه‌ی كه حه‌قیقه‌ت ده‌ڵێ په‌یامبه‌رو په‌یامبه‌رێتییه، نه‌ك شیعر. دنیای شیعر هه‌ر ته‌ها دنیای سۆز و چێژ‌و خۆشییه. له‌و كاته واته له په‌نجا ساڵی به‌رایی هاتنه‌خواره‌وه‌ی وه‌حی شیعر به‌ره‌و دواوه گه‌ڕایه‌وه، به‌ڵام دواتر، دوای درووستبوونی ده‌وڵه‌تی ئومه‌ویی، ئیتر شیعر دووباره شوێن و پێگه‌ی خۆی ئاماده‌كرده‌وه. چونكه ده‌وڵه‌تی ئومه‌ویی به ته‌واوی بنچینه‌كه‌ی گۆڕی، واته له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێك له خزمه‌ت ئایین دابێت، ئایینی كرده ئه‌وه‌ی له خزمه‌ت هه‌موو شتێك دابێت، له‌پێش هه‌مووشیانه‌وه سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات.. به‌مجۆره رۆڵ و بایه‌خ و گرنگی بۆ شیعر گه‌ڕایه‌وه.
شیعر به‌درێژایی مێژوویی عه‌ره‌ب، گوێی بۆ ده‌قی قورئانی نه‌گرتووه. ئه‌و دیارده‌یه به تایبه‌تی له زانكۆكانی به‌شی عه‌ره‌بی پێویسته ده‌رك بكرێت. چۆن شیعر له هه‌موو مێژوویی خۆیدا سه‌ری بۆ ده‌قی قورئانی شۆڕ نه‌كردووه؟ له‌لایه‌كی دیكه چۆن عه‌ره‌ب ئه‌و یاخیبوونه‌یان قبوڵ كردووه؟ هه‌ڵبه‌ته ئه‌و دیارده ده‌گمه‌نه‌ی مێژوو دراسه نه‌كراوه. به‌مجۆره وه‌ك چۆن له‌كاتی هاتنه‌خواره‌وه‌ی سرووش ده‌قی قورئانی شیعری په‌راوێز خست، به هه‌مان شێوه‌ش شیعر ده‌قی قورئانی په‌راوێز خستووه. دواجار ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه‌ی شیعر گه‌یشته ئاستێك كه (ئه‌بو عه‌للای مه‌عه‌ری بڵێت (اپنان اهل الارچ ژو العقل بلا دین و ێ‌خر دین لا عقل لها) كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی ئه‌و كات و ئێستاش ئه‌و گوته‌یه‌ی قبوڵ بووه.. له‌وێشه‌وه مه‌عریفه له به‌رژه‌وه‌ندی شیعر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه‌و شیعریش بۆته جۆرێك له مه‌عریفه. ئه‌گه‌رچی مه‌عریفه‌ی شیعری به جیاواز سه‌یر ده‌كرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شێوه‌یه‌كه له شێوه‌كانی مه‌عریفه.
به‌بڕوای من یه‌كێ له هه‌ڵه گه‌وره‌كانی ئایینخوازان ئه‌وه‌یه كه ده‌قی قورئانی ته‌نها به‌و وه‌سفه ده‌خوێننه‌وه كه شه‌رع و فیقهه، نه‌ك به‌و وه‌سفه‌ی كه كتێبێكی رۆشنبیرییه. قورئان ده‌قێكی رۆشنبیرییه، هه‌موو رۆشنبیرییه‌كانی به‌ر له‌خۆی تێدا كورت كراوه‌ته‌وه، هه‌ر له رۆشنبیریی یۆنانی و یه‌هودی و مه‌سیحی و هه‌تا ده‌گاته هه‌ندێك له رۆشنبیرییه‌كانی ئارامی و بابلی و سۆمه‌ڕی… كه‌واته ده‌قی قورئانی له پوخته‌یه‌ك له رۆشنبیریی به‌ر له‌خۆی پێكهاتووه. من له‌و بڕوایه‌دام ئه‌گه‌ر موسڵمانان ده‌قی قورئانی وه‌ك ده‌قێكی رۆشنبیریی بخوێننه‌وه ئه‌وه زۆر له‌بیروڕاكانیان ده‌گۆڕێت و زێترو قوڵتریش له‌و رۆشنبیرییه ده‌ڕوانن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ك تاكه كتێبێكی دنیا ته‌ماشای بكه‌ن و بیخوێننه‌وه‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه بڕوایان به‌و كتێبه نییه، به كافر ناویان به‌رن و به به‌شه‌رییان نه‌زانن، ئیتر ده‌بێ مرۆڤ به‌رامبه‌ر ئه‌و تێڕوانینه هه‌ست به نامۆیی بكات. بۆیه من داوا ده‌كه‌م قورئان به‌و شێوه‌یه بخوێنرێته‌وه كه ده‌قێكی رۆشنبیرییه، ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌یه كه ده‌قێكی مێژووییه. قورئان بۆ خۆی ئه‌و جۆره خوێندنه‌وه‌مان فێر ده‌كات. بڕوانن ئێمه وه‌ك موسڵمان چ په‌یوه‌ندییه‌كمان به په‌یامبه‌رانی (ته‌ورات) هه‌یه، ئایا (مو‌سا) هیچ قسه‌یه‌كی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا كردووه.. ئایا (لوت) گوته‌یه‌كی به ئێمه گوتووه.. یوسف، یه‌عقوب، چی به ئێمه گوتووه…
كه‌واته بوونی په‌یامبه‌ران و رۆشنبیرییه‌كانی ته‌ورات له ده‌قی قورئانیدا ده‌لاله‌ت له‌وه ده‌كات، كه ده‌قی قورئانی ده‌قێكی مێژوییه، هه‌تا ئه‌گه‌ر وه‌ك سرووش (وه‌حی)یش ته‌ماشای بكه‌ین، ده‌لاله‌ت له‌وه ده‌كات كه ده‌قی قورئانی له‌به‌رامبه‌ر ده‌قه‌كانی به‌ر له‌خۆی وه‌ك ده‌قێكی كراوه خۆی ده‌خاته روو..
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌قی قورئانی ده‌قێكه به‌سه‌ر رۆشنبیرییه‌كاندا كراوه بووه‌و هه‌ڵگری مه‌جازه، بۆیه ده‌شێ وه‌ك ده‌قێكی ئه‌ده‌بیش سه‌یری بكه‌ین. بێگومان وه‌ك ده‌زانن زمانی عه‌ره‌بی كه ده‌قی قورئانی پێهاتۆته خواره‌وه به‌گشتی له‌سه‌ر مه‌جاز درووست بووه.. به‌ڵام هه‌میشه موسڵمانان زمانی ده‌قی قورئانی به‌ره‌و زمانی پیت ده‌گوازنه‌وه‌و ئه‌و سه‌دایه‌ی كه له ناخی زمانی قورئانیدا هه‌یه له‌ناوی ده‌به‌ن.
(3)
شیعر له پایه‌ی یه‌كه‌مدا فیكر نییه، به‌ڵكو زمان و جوانگوتنه. شاعیر فیكره‌و بابه‌ت داناهێنێت. بۆ نموونه فیكره‌ی خۆشه‌ویستی، مه‌رگ… چ له سروشت و چ له میتا سروشت بێت بۆ خۆیان هه‌ن و به‌درێژایی مێژوو شاعیران قسه‌یان له‌و بابه‌تانه كردووه، به‌ڵام هه‌ر شاعیره‌و رێگه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ته‌عبیركردن له‌و بابه‌تانه هه‌یه. كه‌واته گرنگ ئه‌وه نییه له‌سه‌ر كام بابه‌ت ده‌نووسیت، به‌ڵكو گرنگ چۆن ئه‌زموونی تایبه‌تی خۆت به‌رێگه‌ی تایبه‌ت ده‌رده‌بڕیت. گرنگ ئه‌وه نییه، له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی ده‌نووسی، یان له‌سه‌ر مه‌رگ… ئه‌وه وه‌ك شتێكی گشتگیر، زۆر ده‌بینرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی به ده‌گمه‌ن ده‌بینرێت شێوه تایبه‌ت و قوڵه‌كه‌یه. به مانایه‌كی دیكه ئه‌و گواستنه‌وه‌یه‌ی كه شیعر به‌خۆیه‌وه ده‌یبینێت په‌یوه‌ندی به ئه‌زموون و قوڵی شاعیره‌وه هه‌یه. زۆر له شاعیران دێن فیكره‌ی خۆشه‌ویستی دووباره ده‌كه‌نه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی فیكره بێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شیعر له پایه‌ی یه‌كه‌م وه‌ك گوتم فیكر نییه، بۆیه من ناتوانم قسه له شیعری كوردی بكه‌م. چونكه من كوردی نازانم، له‌به‌ر هه‌ندێ قسه‌كردنی من له‌سه‌ر شیعری كوردی كورتی دێنێت. من شیعری كوردیم له‌رێگه‌ی ته‌رجه‌مه‌وه خوێندۆته‌وه، چونكه وه‌ك شاعیرێك نه‌گه‌یشتوومه‌ته ئه‌و ته‌رجه‌مه‌یه‌ی كه پێی سه‌رسامم، ئیتر بۆیه به ناچاری ده‌بێت قسه له فیكره‌ی شیعره‌كان بكه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕوام به‌و قسه‌كردنه نییه، بۆیه ناتوانم هیچ بیروڕایه‌ك له‌و باره‌وه بخه‌مه روو. من رێزی شاعیرانی كورد ده‌گرم و پێمباشه به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ زمانانی دنیا پێشكه‌ش بكه‌ن و ته‌رجه‌مه بكه‌ن. ئه‌و پێشكه‌ش كردنه بایه‌خی زۆری هه‌یه، چونكه ته‌رجه‌مه‌كردنی ده‌ق زۆر قورس و گران ده‌كه‌وێته‌وه. وه‌رگێر ده‌بێت زمانی ئه‌سڵی به باشی بزانێت، نه‌ك هه‌ر وه‌ك مه‌عریفه‌یه‌كی رۆشنبیریی، به‌ڵكو وه‌ك مه‌عریفه‌یه‌كی شیعریی، وه‌ك چۆن ده‌بێت ئه‌و زمانه‌ش به‌باشی بزانێت كه زمانی دووه‌مه، به‌ڵام نه‌ك مه‌عریفه‌یه‌كی رۆشنبیریی، به‌ڵكو وه‌ك مه‌عریفه‌یه‌كی شیعریی. به‌و مانایه‌ش هه‌ر ته‌نها زمان زانین به‌شی وه‌رگێڕان ناكات. ته‌رجه‌مه‌كردن كارامه‌یی و هونه‌رێكی به‌رزه.
(4)
من به‌بێ نووسین ناتوانم بژیم، هه‌رگیز بیر له خه‌ڵات ناكه‌مه‌وه، چاوه‌ڕێی خه‌ڵات و پاداشت ناكه‌م. به‌بڕوای من پاداشت و خه‌ڵاتی گه‌وره و گرنگ ئه‌وه‌یه كه چۆن بتوانێت ده‌قێكی جوان و ئیبداعی بنووسیت، یان كتێبێكی جوان بنووسیت، ئه‌وه به‌لای من له پاداشت خه‌ڵات گه‌وره‌تره. نووسینی داهێنه‌رانه بۆخۆی خه‌ڵاتێكی مه‌زنه. چونكه هه‌میشه له‌پشت پاداشته‌وه كۆمه‌ڵێك ئه‌رزشی جۆراوجۆر هه‌یه، وه‌ك ده‌زانن زۆر نووسه‌ری گه‌وره هه‌ن، خه‌ڵاتیان وه‌رنه‌گرتووه، جا هۆیه‌كانیان هه‌رچی بێت. ده‌شێ هۆی خه‌ڵاته‌كان لای لێژنه‌كان بێت.. ده‌شێ ئه‌وانیش له بڕیاره‌كانیان ئازاد بن، پێویسته رێزییان بگرین.
(5)
من هه‌میشه دژی دابونه‌ریت وه‌ستاوم، هیوادارم خه‌ڵكانی دیكه‌ش به‌و بۆچوونه بگه‌ن. به‌ڵام ئه‌و بۆچوونه‌ش پێویستی به ماندوو بوون و خوێندنه‌وه‌و به‌دواداچوون و لێكدانه‌وه‌ی زۆر هه‌یه. هه‌ندێك هه‌ن له بێئاگاییه‌وه خۆیان به‌دژی دابونه‌ریت داده‌نێن، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی بزانن له‌گه‌ڵ كۆی شته باوه‌كان ته‌با دێنه‌وه. بۆیه داوا ده‌كه‌م خۆیان ماندوو بكه‌ن و هه‌وڵی به‌دواداچوون و خوێندنه‌وه‌و كه‌شفكردن بده‌ن، نه‌ك بیروڕای ئه‌وانیدیكه دووباره بكه‌نه‌وه. بێگومان ئه‌و دووباره‌كردنه‌وه‌یه له ته‌واوی رۆشنبیریی عه‌ره‌بی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌بینرێت. لێره‌وه ده‌ڵێم پێویسته تواناكانی خۆمان په‌ره‌پێبده‌ین، ئینجا سوود له توانای ئه‌وانیدیكه وه‌رگرین، به‌مجۆره‌ش سوود وه‌رگرتن له ئه‌وانیدیكه به پله‌ی دووه‌م دێت، ئه‌گه‌ر سێیه‌م نه‌بێت.
بێگومان شیعر دنیا ناگۆڕێت، هه‌موو شیعری دنیا به قه‌د گولله‌یه‌كی بێكه‌ڵك رێڕه‌وی مێژوو ناگۆڕێت. شیعر له شوێنی دیكه، دنیا ده‌گۆڕێت. كاتێك وه‌ك تاك شیعر ده‌خوێنیته‌وه، ده‌شێ وه‌ك تاك كاریگه‌ری به‌سه‌رمانه‌وه هه‌بێت. وه‌ك چۆن له‌دووتوێی ژیانه‌وه به‌پێی كاریگه‌رییه‌كان هه‌ندێك له په‌یوه‌ندییه‌كان بگۆڕێت… په‌یوه‌ندی نێوان وشه‌و وشه، وشه‌و شته‌كان، ده‌ق و خوێنه‌ر… شیعر له‌به‌رامبه‌ر وێنه باوه‌كاندا وێنه‌یه‌كی جیاوازمان بۆ ده‌كێشێت. شیعر هه‌رچه‌ند به باو و ته‌قلید، نامۆ بكه‌وێته‌وه ئه‌وه‌نده توانای به‌سه‌ر گۆڕینی په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه ده‌بێت، ئه‌وه‌نده توانای به‌سه‌ر گۆڕینی بیركردنه‌وه‌و چێژماندا ده‌بێت.
(6)
ئه‌گه‌ر ده‌قی قورئانی وه‌ك نموونه‌یه‌ك بۆ ده‌قی هاوچه‌رخ وه‌ربگرین، ده‌بینین هه‌ر وێنه‌یه‌ك له ده‌قی قورئانی پیرۆز ده‌شێ پێكهاته‌كه‌ی بگۆڕین. (هیوادارم هه‌ستی هیچ موسڵمانێك به‌و قسه‌كردنانه بریندار نه‌كه‌م) ده‌مه‌وێت بڵێم ده‌شێ وێنه‌ی ئایه‌تی ئاخیر بێته وێنه‌ی ئایه‌تی یه‌كه‌م.. وه‌ك چۆن ئایه‌تی پێش ئاخیر بێته وێنه‌ی ئایه‌تی ناوه‌ڕاست… به‌گشتی له ده‌قی قورئانیدا وێنه كۆمه‌ڵێك ئایه‌ته‌و ده‌شێ به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بگۆڕدرێن، به‌ڵام وێڕای ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر مانا‌و ده‌لاله‌ته‌كانی خۆیان بمێننه‌وه، چونكه له ده‌قی قورئانیدا وێنه‌یه‌ك نییه هاوپه‌یوه‌ست به ماناكانی ناوه‌وه بێت، واته به‌شێوه‌یه‌كی ئۆڕگانی یه‌كه‌م به دووه‌م و دووه‌م به سێییه‌م و… به‌ند نییه. وێنه له ده‌قی قورئانیدا پێكهاته‌یه‌كی ئۆڕگانی نییه، به‌ڵكو وێنه له كۆمه‌ڵێك حاڵه‌ت، یان فیكره پێكهاتووه، بۆیه ده‌توانین پێكهاته‌ی ره‌گه‌زه‌كانی ئه‌و فیكرانه بگۆڕین بێ ئه‌وه‌ی گۆڕان به‌سه‌ر مانا‌و ده‌لاله‌ته‌كانیاندا بێت، به‌ڵام ئه‌و گۆڕانكارییه مه‌حاڵه له ده‌قێكی (مالارمێ)دا بكرێت…. یان بۆ نموونه له (موته‌نه‌بی)دا، چونكه كاتێك ئه‌و گۆڕانكارییه‌یان تێدا ده‌كرێت، ته‌واوی قه‌سیده‌كه‌یان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و وێران ده‌بێت. به‌مجۆره ئه‌و دیارده‌یه به تایبه‌تی له قه‌سیده‌ی په‌خشاندا دیارده‌یه‌كی نوێیه، هه‌تا له تابلۆشدا نوێیه.
ئه‌مڕۆ كاری ئه‌ده‌بی و هونه‌ری وه‌ك باخچه وایه، ده‌شێ له هه‌ر ده‌رگایه‌ك بچیته ناوییه‌وه، ئاسۆیه‌كی كراوه‌یه، قه‌ڵایه‌ك نییه، یه‌ك ده‌روازه‌ی بۆ چوونه ژووره‌وه هه‌بێت، به‌ڵكو له هه‌ر لایه‌ك ده‌كرێ بچیته ناوییه‌وه.
به‌مجۆره ده‌توانین ده‌قی قورئانی وه‌ك نموونه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی بۆ نووسینی نوێ به‌رجه‌سته بكه‌ین. من ئه‌وه به قه‌ناعه‌تی خۆم ده‌زانم و ده‌توانم به‌رگری لێبكه‌م و گفتوگۆی له‌باره‌وه بكه‌م.
هه‌ولێر/زانكۆی سه‌لاحه‌دین-به‌شی زمانی عه‌ره‌بی
21/4/2009