
هه‌رمێكی عه‌یار…. چه‌شنی كانیاو
دێوانه‌كان ئه‌چن بۆغه‌ریبی
مه‌سته‌كان ئه‌چن بۆغه‌ریبی
كوڕه‌كان ئه‌چن بۆغه‌ریبی
چونكه ماڵی یار له‌غه‌ریبیه.خوا به‌خێری بگێڕێت چوو بۆمه‌كته‌ب
چوو بۆ حه‌وزی پڕ له‌زانست
چوو بۆ سه‌ر ته‌نافی وشه
چوو بۆ به‌رده‌م شوعله‌ی ئیمان.
تادێته‌وه شپرزه‌یم كۆئه‌كه‌مه‌وه
تادێته‌وه دڵته‌نگیم وردوخاش ئه‌بێت
تادێته‌وه گه‌نجیه‌تیم هه‌ڵئه‌خه‌م و
پیری ڕوم تێئه‌كا
وه‌ك بتێك ئه‌وه‌ستم و
وه‌ك ئیماندارێ سوژده ئه‌به‌م زوو بێته‌وه.شاعیره‌كان ئه‌چن بۆ غه‌ریبی
هه‌ژاره‌كان ئه‌چن بۆغه‌ربیی
چونكه یار له‌غه‌ریبیه
چونكه موحیبه‌ت له‌غه‌ریبیه.كانیاو …
له‌گه‌ڵ چۆله‌كه‌كانا سه‌عی ئه‌كا
به‌رله‌وه‌ی هه‌تاو هه‌ڵبێت
ڕوناكی ئه‌و ئه‌دا له‌په‌نجه‌ره‌ی دڵی من.چۆله‌كه‌كان سه‌ری حوشه‌كه‌یان قاڵكردوه
تامیوانێك دێت هه‌موو كۆڵان ئه‌زانێ
تاله‌مه‌كته‌ب دێته‌وه
ماڵ پڕبووه له‌چۆله‌كه.
كه‌یار ده‌ركه‌وت
كۆ ئه‌بنه‌وه بۆفڕین
كه‌یار ده‌ركه‌وت
دڵی من له‌گه‌ڵ چۆله‌كه‌كانا ئه‌دا له‌شه‌قه‌ی باڵ
ئه‌دا له‌فڕین.له‌حه‌وشه‌كه‌ی ماڵی یار
لار‌و له‌نجه‌ی چیمه‌ن هه‌یه
هه‌رمێی عه‌یار هه‌یه
سێبه‌ری مه‌ست هه‌یه
ده‌نگی دایك هه‌یه پاكتر له‌ئایه‌تی سینه‌ی په‌ره‌سێلكه‌یه‌ك
پێكه‌نینی كچانه هه‌یه
ئاره‌زوی خوشكانه هه‌یه، موحیبه‌تی باوكانه هه‌یه
گوڵ هه‌یه.
سه‌یری غه‌ریبی كه
سه‌یری ئه‌وێ كه
فنجانی به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌كان
ئاو پرژێنی ده‌مه‌و عه‌سران
نازی په‌رده‌كان كاتێ با هه‌ڵئه‌كا
زرینگه‌ی پیاڵه‌ی به‌یانیان
به‌ر له‌ده‌موچاو شوشتنی یار
خواحافیزی دایك به‌ر له‌رۆیشتن
خه‌می خۆ جوانكردن و گرج‌وگۆڵی نیوه‌ڕۆیان
خه‌می كچانه هه‌یه
بێده‌نگی باوكانه هه‌یه.
سفره‌ی شه‌وان و بۆنی میوه‌ی ناو سه‌به‌ته‌كان
ته‌ڕو پڕی سه‌وزه له‌سه‌ر تاقی مه‌تبه‌غ
دانیشتن به‌دیار خه‌می وه‌ته‌نه‌وه
باسكردنی نیشتیمان و هه‌واڵپرسینی خزمان
بیره‌وه‌ری خاڵۆیان و یادی ماڵه باپیران
هه‌ڵكردنی بێده‌نگی كاتێ هه‌واڵی مامێك دێت
خۆشی و پێكه‌نین كاتێ خاڵێك له‌حه‌وشه ده‌رئه‌كه‌وێ.
هه‌وای پاكی به‌یانیان و كزۆڵه‌ی سه‌رمای ده‌مه‌و ئێواران.
له‌وێ غه‌ریبی هه‌یه
ئاسمانی شین
گه‌رمو گوڕی دۆستان هه‌یه
تریكانه‌وه‌ی یارهه‌یه
من له‌وێ نیم
یار له‌وێیه.ئه‌ترسم پێ بنێم به‌چیمه‌نه‌كه‌یاناو دڵی دایكی بشكێ.
ئه‌ترسم هه‌رمێك هه‌ڵوه‌رێ و ژیان بوه‌ستێ
ئه‌ترسم یار دره‌نگ كه‌وێت و خه‌می دووری ماڵ بته‌نێ
ئه‌ترسم چاوم كزبێت و نه‌یبینم
ئه‌ترسم نه‌چمه غه‌ریبی و بێ یاری بمكوژێت.كانیاو…
له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌كانا نه‌بێ ناخه‌وێ.
تاهه‌رمێك پێده‌گا عه‌یاری ئه‌و شه‌ڵاڵم ئه‌كا له‌بێده‌نگی
تاوه‌رزێك دێت دڵی من سه‌روه‌ختی پایزیه‌تی
تا ئه‌و ده‌گه‌رێته‌وه عومرم به‌بائه‌چێ.غه‌ریبی بنه‌وانی منه
غه‌ریبی ماڵی منه
براده‌ر گیان…
به‌رله‌وه‌ی پیری بێت بچۆ بۆ غه‌ریبی تا یار ببینی.
دنیا دیده‌كان ئه‌چن بۆ غه‌ریبی
هاورێكانم ئه‌چن بۆغه‌ریبی
منیش ئه‌چم بۆ غه‌ریبی
چونكه یار له‌وێیه.كانیاو…
له‌گه‌ڵ گوڵه شه‌وبۆكانا نه‌بێ ده‌رناكه‌وێ
تاگێلاسێ پێده‌گا ئه‌و له‌میوانی جوانی دێـته‌وه
تاعومری من به‌كۆتادێت ئه‌و ئه‌بێته حه‌كیم
شه‌ڵاڵه له‌پاكی و سه‌رشاره له‌موجیبه‌ت
كانیاو…
له‌گه‌ڵ وه‌رزه‌كان نه‌بێت ده‌رناكه‌وێ
سه‌بای ساڵحانی من ئه‌چه‌مێته‌وه‌و ئه‌و نایه‌ت
سه‌رم ئه‌دا له‌سپیه‌تی و ئه‌ونایه‌ت
ده‌ستم ئه‌داته له‌رزین و ئه‌و نایه‌ت
كاتێ دێت من لێره‌نیم
له‌غه‌ریبیش نیم
له‌به‌هه‌شتم.
ته‌قوائه‌كه‌م تابێت
سوژده ئه‌به‌م تابێت
دوعائه‌كه‌م تابێت
من له‌به‌هه‌شتم تا ماڵێك چاكه‌م بۆیار
تاخوا رازیكه‌م له‌یار.من بینیم به‌دیار قسه‌یه‌كه‌وه سورهه‌ڵگه‌ڕا
به‌دیار نیگایه‌كه‌وه دای له‌ته‌ریقی
به‌دیار پێكه‌نینێكه‌وه منداڵی ده‌ستی پێكرد
به‌دیار توڕه بوونێكه‌وه دای له گریان
چه‌ن شه‌رمنانه سه‌یری من ئه‌كات
چه‌ند به‌پاكی ئه‌ڕوانێته ژیان
چه‌ند به‌ساده‌ی دێته ناو رۆح
چه‌ند حه‌كیمه یار.دایكێكی هه‌یه به‌وێنه‌ی په‌لكه‌گیا
به‌وێنه‌ی مانگی چوارده‌ی به‌رهه‌یوان
دایكێكی هه‌یه پاكتر له‌ده‌مه‌و به‌یان.
له‌دایكی ئه‌چێت
كتومت له‌و ئه‌چێت.كانیاو ..
نیانتره له سێبه‌ری سنه‌وبه‌ره‌كان
گه‌رمتر له دڵی هاوین
له‌به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌كه‌یا وه‌ستاوه‌و سه‌یری ئاینده‌ی من ئه‌كا
ئاینده‌ی من دوور له‌ئه‌و ئاوا ئه‌بێت
ئاینده‌ی من كتوپڕ له‌سوچی كۆڵانێكا سه‌ر ئه‌نێته‌وه
ئاینده‌ی من ئه‌وه‌نده شڵه‌ژاوه به‌كه‌س كۆنابێته‌وه.
ئاینده‌ی من لای عه‌رافه‌كانیش نابینرێت
ئاینده‌ی من وونه
ئاینده‌ی من له‌گیرفانی مناڵیما به‌جێما
دام به‌ده‌م ئاوه وه
له‌سوچی رۆژنامه‌یه‌كا هه‌ڵوه‌ری
له‌ماڵی هه‌ژارێك به‌جێما
ئاینده‌ی من كه‌وت و هه‌ڵنه‌سایه‌وه.من ئه‌زانم ره‌چه‌ڵه‌كی ئه‌چێته‌وه سه‌ر باخێكی خانه‌دان
سه‌ر جۆگه‌یه‌كی پڕ له‌ویقار
سه‌ر ته‌مێكی لێره‌وار
سه‌رتاقێكی پڕله كتێب،
سه‌ربه بنه‌ماڵه‌ی رێَحان.
چه‌ند عارفانه‌یه ته‌ماشاكردنی یار كاتی هه‌ڵكردنی ته‌م.
چه‌ند شێتانه‌یه توڕه‌بوون له‌یار.دایكی ئامۆژگاریم ئه‌كا
حه‌زه‌كا ته‌نیابم
حه‌زه‌كا دووربم له‌وحه‌وشه‌یه
دووربم له‌دێوانه‌یی
دووربم له‌غه‌ریبی
ئه‌ڵی نه‌كا سه‌ر له‌زانست تێك بده‌م
سه‌ر له‌دنیا تێك بده‌م
سه‌ر له‌ئاینده تێك بده‌م
سه‌ر له كچه‌كه‌ی تێك بده‌م.دایكی راست ئه‌كا
من ئه‌مه‌وێ ببمه شاعیر
ئه‌مه‌وێ دنیا ڕه‌نگ كه‌م
ئه‌مه‌وێ موسافیربم
ماڵم نه‌بێ و چه‌شنی گه‌ریده‌یه‌ك
كوچه به‌كوچه‌ی رۆحم بگه‌رێم
چه‌شنی زاهیدێك
زیكری یار بكه‌م .له‌وانه‌یه ئیتر سه‌رنه‌كه‌م به‌هیچ ماڵێكا
هه‌واڵی كه‌س نه‌پرسم و
بێده‌نگ بم.
له‌وانه‌یه
نه‌چمه‌وه بۆگوند
حه‌زنه‌كه‌م دایكم به‌پیری ببینم
پێم خۆش نیه هه‌ست به‌دڵته‌نگی باوكم بكه‌م
با لێگه‌رێم براكانم یاری كه‌ن و
خوشكه‌كانم بچن بۆسه‌ر كانی
بچن بۆباخ
خۆیان جوانكه‌ن
گۆزه‌ی ته‌ڕی گه‌نجیان بهێنه‌وه
لێگه‌رێم له‌شاره‌كانا بخنكێم .
خه‌ریكی ته‌واوكردنی عومرم بم.
له‌وانه‌یه دوای ئه‌و
ده‌موچاوم بده‌م به‌یه‌كاو
خۆم خه‌ریكه‌م به‌مه‌ستیه‌وه
خۆم خه‌ریكه‌م به‌هاورێكانمه‌وه
خۆم خه‌ریكه‌م به‌سه‌فه‌ره‌وه
خۆم خه‌ریكه‌م به‌شیعره‌وه.لێره‌بینم
پشتی كردبویه چیمه‌نی حه‌وشه‌كه
له‌ته‌نیشت مۆسیقا ژه‌نه‌كانه‌وه
به‌رامبه‌ر میهره‌بانی دایكی دانیشتبوو
رێك له‌ژێر چراكه‌ی عومرما
به‌رامبه‌ر په‌نجه‌ره‌كه‌ی دیده‌م
به‌رله‌وه‌ی چوار چراكه هه‌ڵكا ئه‌و روناكی دابویه دڵم
به‌رله‌وه‌ی شه‌و ده‌ست پێ‌بكا
سه‌ری له‌لوغزی تاریكی تێكدابوو
به‌رله‌وه‌ی بڕوا خورپه‌یه‌ك گه‌نجیه‌تیمی ڕاچه‌نی
به‌رله‌وه‌ی بمناسێ منی برد
به‌رله‌وه‌ی ته‌ماشامكات مه‌ست بووم.هێشتا ده‌ستم پێنه‌كردبوو توره‌بوون هه‌ڵیكرد
هێشتاخۆم كۆنه‌كردبوویه‌وه دووری ههڵیكردتائهمجاره دێته‌وه منی بیر ئه‌چێ
تائه‌مجاره دێته‌وه من رۆیشتووم
ئه‌چمه هه‌رشوێنێك خه‌یاڵم ئه‌مباته‌وه بۆیه‌كه‌مین بینین
بۆیه‌كه‌مین ته‌ماشاكردن و
یه‌كه‌مین عیشوه.
یه‌كه‌مین ئێواره‌و
دواهه‌مین دیدار.خواكوێرمكا ئه‌گه‌ر درۆ بكه‌م
نیشتیمان داخی كردم
نیشتیمان پیری كردم
نیشتیمان هه‌ڵی وه‌راندم
نیشتیمانی من له‌غه‌ریبیه
چونكه ماڵی یار له‌وێیه.