خه‌ره‌نده‌که‌ی ئه‌رسه‌لان ده‌روێش وعه‌باس عه‌بدولره‌زاق ….
خه‌ره‌نده‌که‌ی ئه‌رسه‌لان ده‌روێش وعه‌باس عه‌بدولره‌زاق هه‌موومانیان خسته خه‌ره‌نده‌وه.
له‌سێ شه‌وی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا که‌ناڵێ ئاسمانی ” کوردستان تی ڤی” درامایه‌کی سێ ئه‌ڵقه‌یی به‌ناوی ”خه‌ره‌ند” ه‌وه پێشکه‌ش کرد که‌له نووسینی عه‌باس عه‌بدولره‌زاق و له سیناریۆو ده‌رهێنانی ئه‌رسه‌لان ده‌روێش بوو.
به‌رهه‌می تیپی سالار و کوردستان تیڤی.
خه‌ره‌ند له‌زمانی کوردی‌دا به‌واتای چاڵ یان قۆرت وهه‌ڵدێر یان که‌ندیشی پێ ئه‌ڵێن ،
یان ئه‌ڵێن به‌واتای زۆنگی ئاوی پیس تیا وه‌ستاو که‌ته‌نانه‌ت بۆقیش ژیانی تیا ناکات.
دیاره سیناریست ویستوویه‌تی زۆر به‌ئاشکرا مه‌به‌ستی دراماکه‌ی له‌ناوه‌که‌یدا کۆبکاته‌وه‌و پێمان بڵێ کۆمه‌لگه‌ی پیاوسالاری له‌خه‌ره‌ندێ به‌ولاوه چی تر نی یه.
سه‌ره‌تا له‌تایتڵه‌وه پیا بڕۆین که ناوی دراماکه له‌سه‌ر باگراوندی ئافره‌ته‌کان نوسرابوو،
ئه‌توانرا ده‌م وچاوی پیاوه‌کانیش له‌تایتڵه‌که‌دا بووونایه ، چونکه هۆی نه‌هامه‌تی یه‌کانی ئافره‌ته‌کان به‌گشتی پیاوه‌کان بوون، ئه‌م تایتڵی دراماکه‌ی له‌سه‌ر ڕووی ئافره‌ته‌کان پیشان ئه‌داین.
بابه‌تی وا که‌زۆرکه‌س ناوێرێت خۆی له‌قه‌ره بدات، نووسه‌رو ده‌رهێنه‌ر په‌لاماریان داوه‌و ویستوویانه له‌سه‌ر ئه‌م کێشه گرنگه بدوێن که‌به‌شێکی گرنگی ژیانی ڕۆژانه‌ی کوردستان پێک ده‌هێنن، به‌ڵام ئه‌پرسم ئایا بابه‌تێكی وا زیندوو و چاره‌نووسساز به‌سێ ئه‌ڵقه ته‌واو ئه‌بێت ؟زۆر لایه‌نی تری ئه‌م بابه‌ته هه‌بوو که‌ئه‌توانرا دره‌ێژه‌ی پێ بدرێت بۆ زیاترکردنی ڕووداوه‌کان وئه‌توانرا له‌هه‌موو شه‌وانی ڕه‌مه‌زان، ببوایه به درامای ئه‌و مانگه، چونکه به‌ڕاستی درامای کوردی له‌قه‌یراندایه، ئه‌وه‌تا تی ڤی یه‌کانمان دراما دووباره‌بوه‌کانیان پیشان داین، و هیچ شتێکی تازه‌یان نه‌بوو، جگه له خه‌ره‌ند له‌گه‌ڵ کورتی درامه‌که‌و سه‌ره‌ڕا له درێژی بابه‌ته‌که‌شیدا.
نووسه‌رو سیناریست به‌ته‌واوه‌تی ده‌ستیان له‌سه‌ربرینه‌کان دانه‌نا ، چونکه ” گه‌نده‌ڵی ” ده‌ستێکی باڵای هه‌یه له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده یه له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا .
ئه‌وه‌تا ”خه‌ندان محه‌مه‌د جه‌زا” له کتێبه توێژینه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌یدا ”ئۆقیانووسێک له‌تاوان” دا چه‌نده‌ها چیرۆکی ڕاسته‌قینه‌ی ناو کۆمه‌ڵه‌گه‌مان بۆ ئه‌گێڕێته وه، له‌زمانی کاراکته‌ره ڕاسته‌قینه‌کانه‌وه ، هه‌موو باس له ده‌سه‌ڵاتداران وکاربه‌دستانی حکومی ئه‌که‌ن که‌چۆن گه‌نده‌ڵی وای لێ کردوون که پیاوسالاربن و به‌ئاره‌زووی دڵی خۆیان یاری به‌موقه‌دده‌ساتی ئافره‌تان بکه‌ن. ئه‌گینا به‌داوای لێ بوردنه‌وه ، ئه‌گه‌ر باری ناهه‌مواری ئابووری ونه‌بوونی یاسا وپه‌یڕه‌وکردنی مرۆڤه‌کان وچینی لاوان به‌تایبه‌تی نه‌بوایه که ” کۆمه‌ڵگه‌ی گه‌نده‌ڵی” کاری ڕاسته‌وخۆی تێ بکات .ئه‌گینا چ پیاوسالارێك ده‌ستبه‌رداری ژنی یان کچی یان خوشکی خۆی ئه‌بێت ؟ که‌واته باره ناجێگیره‌که‌ی پێشتر باسمان کرد ئه‌م خه‌ره‌نده‌یان دروست کردوه ، وابزانم هه‌ر ئه‌مه‌شه وای له‌نووسه‌ر کردوه له‌کورتی بیبڕێنێته‌وه ئه‌گینا تلیاک وبه‌کارهێنانی ته‌نها له‌ته‌مسیله‌کاندا ئه‌مان دی یان ئه‌مان بیست که کۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی ئاڵ وگۆڕی ئه‌م دیارده‌یایان ئه‌کرد ئه‌گه‌ر زیاتر پێ ی دابگرتایه که‌کێن ئه‌وانه‌ی ئافره‌ته‌کانیان بۆ ئه‌چێ ، یان کێن که سه‌ره‌ك باندی تلیاک کاریان له‌گه‌ڵ ئه‌که‌ن ، ئه‌وسا مه‌حاڵ بوو دراماکه بهێڵرایه هه‌ر له‌دایکیش ببوایه.
به‌ڕاستی خه‌ره‌ند غه‌درێکی زۆری له‌پیاو کرد و باشی تیا نه‌هێشتن سه‌ره‌ڕای تۆمه‌تبارکردنی کۆمه‌ڵ و ته‌که‌نلۆژیاو عه‌وله‌مه‌و ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ به‌دوور خستنی حیزبه سیاسیه‌کان لێی ، ته‌نها باوکی به‌میهره‌بان ولێبورده هه‌ژمارکرد له‌ناو هه‌موو کۆمه‌لگه‌ی پیاواندا . ئه‌ی ئه‌و هه‌موو خۆفیداکردن وله‌ڕێ عیشقدا مردنانه‌ی که‌پیاو قوربانی بۆ داون ؟ ئه‌مه به‌رگری کردن نی یه له پیاو به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوو پیاوی باشیشی پیشانبدایه هه‌ڵبه‌ت به‌ودوعایه‌مان ئه‌ووت ئامین، به‌ڵام هه‌موو پیاوی خسته خه‌ره‌نده‌وه وبه‌خه‌ره‌ندی کردن. چیرۆکێکی دڵداری ڕاسته‌قینه که‌نموونه‌بوون به وه‌ی که‌بڵێین هێشتا دونیا شتی باشی تیا ماوه.
هه‌ر له‌سه‌رباسی تایتڵدا، جوانتربوو ناوی هه‌موو ئافره‌ته‌کان پێکه‌وه‌بنووسرانایه و به‌رله‌پیاوه‌کان ، یان پیشاندانی ناوه‌کان نه‌به‌پێی ڕۆڵ بینین بوون نه‌به‌پێی گرنگی ڕۆڵه‌کان بوون ، له‌وانه‌یه به‌پێی شوهره‌ی هونه‌رمه‌نده‌که‌بووبێت ئه‌مه‌ش ته‌واو غه‌درێکی تر بوو له‌هونه‌رمه‌ندانی مه‌زنی کورد ، ئه‌گه‌رنا هونه‌رمه‌ندێکی مه‌زنی وه‌ك ئه‌حمه‌دسالار که‌له‌چه‌نددیمه‌نێک زیاتر ڕۆڵ نه‌بینێت گووناح نییه بنووسرێت نواندنی ئه‌حمه‌د سالار ؟ ئه‌بوایه مامۆستا ئه‌حمه‌د سالاریش وهونه‌رمه‌ند عومه‌ر دڵپاکیش میوانی به‌رهه‌مبوونایه، نه‌ك به‌ڕۆڵی سه‌ره‌کی ناوزه‌ندبکرانایه.
که‌مال عه‌لی ڕۆڵێکی به‌رچاوی هه‌بوو له‌درامه‌که‌دا و ناوی دوای زۆریان ئه‌هات، ئیتر نازانم ده‌رهێنه‌ر وه‌ك له‌مه‌فهوومی دراماکه‌دا ئه‌وغه‌دره‌ی کرد هه‌ق نه‌بوو له‌دابه‌شکردنی ڕۆڵه‌کاندا ئه‌وغه‌دره‌ی بکردایه.
ده‌رهێنه‌ر چوار ئافره‌تی له‌ژوورێکی زۆر ته‌نگا کۆکردبۆوه، که‌بواری نواندنی زۆر تیا ته‌سک بوو، هه‌ڵبه‌ت ئه‌توانرا به‌گۆشه‌ی جیاواز کرته‌ی باشتر بگیرایه له‌پیشاندانی ڕوخسار‌و پرۆفایلی ئه‌کته‌ره‌کان به‌پێ ی ئه‌وحاڵه‌ته‌ی که‌ئه‌کته‌ر به‌رجه‌سته‌ی ئه‌کات. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م حاڵه‌ته وای له‌ئه‌کته‌ره‌کان کردبوو که‌یان هه‌ڵسن وته‌نها هه‌نگاوێک بڕۆن وه‌یان ده‌ست له‌ئه‌ژنۆ له‌سه‌ر جێگاکانیان هه‌ڵکوڕمێن.
ئه‌م جێگایه ناوی سه‌نته‌ری چاکسازی ئافره‌تان بوو ، نه‌ك زیندان وه‌یان شوێنی حیجز ، به‌ڵام دیتمان که ئافره‌تێکیان پانزه‌ساڵ له‌ویادایه به‌ڵام ”ساکار وکاراکته‌ره‌که‌ی ”کاردینا” که‌له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرکردنیان ئه‌هێنرێن بۆ ئێره، هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر زه‌ق که‌نائه‌بوایه کاك ئه‌رسه‌لان تێی بکه‌وتایه، چۆن مه‌حکوم و به‌ندی ئاسایی له‌یه‌ك جێ کۆ ئه‌کرێنه‌وه، له‌جێ یه‌کدا که‌ناوی ”چاکسازی”لێ نراوه ؟
هه‌ر له‌باره‌ی سینارێوه ، دووباره‌بوونه‌وه‌ی دوو دیمه‌ن له‌دوو خانووی گه‌وره‌ی ” کاراکته‌ری ئاشتی دانش وبڕوا نوری” هادی” که‌به زۆر موهیم ناوئه‌براو که‌س بێ ئه‌م نه‌یئه‌توانی هیچ بکات ، له‌گه‌ڵ بردنی دوو ئافره‌تی جیاواز بۆیان له‌لایه‌ن باندو مێرده‌کانیانه‌وه، هه‌مان مه‌دلوول وهه‌مان لێکدانه‌وه.
کاراکته‌ری کچه ئه‌کته‌ر”کاردینا” به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی خۆی بێت بۆ حیکایه‌ته‌که‌ی ته‌نها ”ئه‌نوه‌ر” ی خۆش‌ویست وکه‌چوو بۆ ژوانی چاوه‌ڕوان بوو، پۆلیس به‌توهمه‌ی له‌شفرۆشی ده‌ستگیریان کرد که‌ئه‌مه سێ یه‌م یان چواره‌م جاری بوو ده‌ستگیر بکرێت ، به‌ڵام من ئه‌پرسم هه‌ر کچێك له‌جێ یه‌کدا بوه‌ستێت و چاوه‌ڕوان بێت ، ئه‌بێته مایه‌ی گومان لای پۆلیس ؟ که‌واته نیوه‌ی شاره‌که ئه‌بێت ده‌سگیر بکرێت ، هه‌ربه‌پێی گێڕانه‌وه‌ی خۆی بێت ئه‌وکچه هیچی نه‌کردوه‌و ته‌نها له‌گه‌ڵ دایك وباوکی ناکۆکه وحه‌زئه‌کات له‌و ماڵه ده‌رچێت . به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌داڕێکخراوه‌کانی سه‌نته‌ری ژنان وداکۆکی کردن له‌مافی ژنان له‌خوابه‌زیادبێت خۆ زۆرن . له‌جیاتی چوونه زیندان بابچوایه ئه‌و ڕیکخراوانه‌ی ئاگادار بکردایه، چونکه ئه‌م چه‌ندپله‌یه‌کی خوێندنی بڕی بوو ، ئه‌مه ڕه‌نگه وای لێ بکات که‌مێ ڕۆشنبیربێت و کراوانه‌تر بیر بکاته‌وه.
کاکی سه‌رۆك باندی مه‌زن ”کاراکته‌ری بڕوا” هادی” نه‌مان زانی گرنگی یه‌که‌ی له‌چیدا بوو ته‌نها له‌قه‌سرێکی مه‌زنی ئۆرۆستوکراتیایانه‌دا ئه‌ژیاو ”به‌حساب ‘ ده‌وڵه‌مه‌نده ، له‌کاتی گرتنیاندا نه‌ماندی یه‌ك گاردی هه‌بێت وئه‌ویشی که‌خه‌به‌ری داێی چه‌ك به‌ده‌ست نه‌بوو ، دووه‌م شت ده‌رباره‌ی ئه‌م بانده له‌ده‌ست کورتی سیناریۆوه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رکه‌وت که گیران وخه‌به‌رلێدانه‌که زۆر شاراوه بوو ، ئه‌و ئاسایشه‌ی که‌دوا ساکار که‌وتبوو، نه‌مانزانی چۆن وله‌کوێوه زانی به‌ره‌و ئه‌وماڵه چووه ؟ هه‌رگیز له‌وباوه‌ڕه‌شا نیم که‌مێردی ساکار خه‌به‌ری لێ دابێت ، چونکه مه‌سڵه‌حه‌تی له‌وه‌دا نی یه.
ئه‌م خانوه مه‌زنانه جگه له‌پیشاندانی ده‌وڵه‌مه‌ندی خاوه‌نه‌کانیان هیچ کون وکه‌له‌به‌رێک له ده‌رهێناندا ده‌رنه‌خرا که‌جوانکاری بخاته دراماکه‌وه ته‌نها ناوی زل ودێی وێران بوون.
مۆسیقای ته‌سویری زۆر جاڕسکه‌ر بوو ، بینه‌ری تووشی هێستیریا ئه‌کرد، ئه‌توانرا که‌مپۆوزه‌رێک موسیکی ڕێک بخستایه‌و ناوی لێ بنایه خه‌ره‌ند. له‌زۆر کاروبه‌رهه‌می تردا دیومانه چ درامای خۆماڵی چ بیانی. ئه‌گه‌ر هه‌رله‌باسی موسیقادا ، ئه‌وه‌مان دی که‌دراماکه ته‌نها نیوکاتژمێر بۆ چل خوله‌ک ئه‌بوو ،به‌ڵام پێشه‌کی وتایتڵ نزیکی ده خوله‌کێکی له‌دراماکه ئه‌کوشت.موعاله‌جه‌ی ته‌سویری زۆر لاواز بوو، کاتێ ئافره‌ته‌که کاراکته‌ری”کچه ئه‌کته‌ر له‌نجه” چه‌قۆ ئاماده‌کراوه‌که‌ی وه‌شانده مێرده‌که‌ی وساردی کرده‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌موو چه‌قۆ وه‌شاندنێک نابێته مردنی لێوه‌شینراوه‌که‌ی ، دیمه‌نی لێدانی ”هادی” له” هه‌وار”ساکار”ی سك پڕ وخستنه‌سه‌رزه‌وی ئه‌وه‌نده ساده‌و بێ جووڵه‌و سارد بوو که‌هه‌موو هه‌ستمان کرد که‌ته‌نانه‌ت زلله‌که‌شی به‌رنه‌که‌وت، ئه‌بوایه ده‌رهێنه‌ر به‌جووڵه‌ی کامێرا دیمه‌نێکی به‌هێزی پیشان بینه‌ر بدایه. به‌جۆرێ ئه‌و جووڵانه مووچڕك به بینه‌ردا بهێنێ وله‌هه‌مان کاتدا ببێته شۆك بوونی بۆ دیتنی جووڵه‌یه‌کی به‌هێزی سینه‌مایی . ئه‌م دوو دیمه‌نه زۆر لاواز بوون له‌ده‌رهێناندا .
نواندن: –
به‌ڕاستی ئه‌م درامایه توانا‌و به‌هره‌ی هه‌ندێك ئه‌کته‌ری ده‌رخست که‌ئه‌توانرێت بۆ داهاتوو سوودی ته‌وایان لێ ببینرێت و بۆ رۆڵی تر کاریگه‌ری ته‌واویان هه‌بێت له‌سه‌ر پاشه‌ڕۆژی درامای کوردی،
نامانه‌وێت له‌تواناو لێهاتوویی هونه‌رمه‌ندانی گه‌وره ”ئه‌حمه‌دسالار ، عومه‌ر دڵپاك ، عه‌بدولقادر مسته‌فا ، ئاشتی عوسمان دانش به‌ڵێ به‌دڵنیای یه‌وه ئاشتیش چووه ئاستی ئه‌و که‌ڵه هونه‌رمه‌نده ئه‌کته‌رانه‌وه ” بدوێین که‌چۆن رۆله‌کانیان له‌به‌رچاو بوو ونموونه‌ی ئه‌کته‌ری کوردی به‌توانا بوون ، به‌ڵام ئه‌مانه‌وێت توانا‌و به‌هره‌ی ” له‌نجه ، هه‌وار ، کاردینا و ئاشنا ” بخه‌ینه ڕوو که‌زۆر به‌هره‌مه‌ندانه ڕۆلیان ئه‌بینی و زۆر بوێرانه ئه‌و چینه‌ی کۆمه‌ڵیان به‌رجه‌سته ئه‌کردکه‌ئه‌مڕۆ ئه‌ناڵێنن به‌ده‌ست زه‌بروزه‌نگی پیاوسالاری یه‌وه ، وبه‌ڕاستی نموونه‌ی کچی کوردی به‌توانان، به‌تایبه‌تی ” هه‌وار شه‌ریف له‌ڕۆلی ساکاردا” زۆر پرۆفیشناڵانه ئاکتی ئه‌کردو زۆر جوان له‌قووڵایی کاراکته‌ره‌که‌ی ئه‌دوا ، ئافه‌رین بۆ کچه ئه‌کته‌ره‌کانی ”خه‌ره‌ند”
رۆڵی که‌مال عه‌لی” خه‌سره‌و” زۆر جوان بوو که‌مال به‌هره‌ی نواندنی تیایه و زۆر جوان به‌رجه‌سته‌ی ”خه‌سره‌وی ئه‌کرد. که‌مالمان له”ڕه‌شه‌ی پۆلیس” و چه‌ند به‌رهه‌مێکی تری درامیدا دیوه له‌گه‌ڵ خوالێخۆشبوو حسێن میسری کاری کردوه ، به‌ڵام ئه‌توانم بڵێم ئه‌میانی له‌هه‌موو جوانتر ئاکت کرد، وسه‌رکه‌وتنی زۆر به‌رچاوی به‌ده‌ست هێنا ده‌ست خۆش. هه‌رچی ئه‌وانی ترن ، هه‌رله‌ئامانج وعه‌تاو سروه و سه‌رکه‌وت وئه‌وانی تر ڕۆڵه مامناوه‌ندیه‌کانیان زۆر به‌چاکی ولێپرسراوه‌یی بینی ته‌نها ئه‌و بۆ چوونانه نه‌بێت که‌له‌سه‌ره‌وه باسکران ده‌رباره‌ی جووڵه‌یان له‌ڕووداوه‌کانی وه‌ك شه‌ڕو زلله لێ دان‌و ئه‌و کورتهێنانه‌ی که به‌پله‌ی یه‌ك که‌وته ملی ده‌رهێنه‌ر نه‌ك ئه‌مان.
ڕایه‌ڵه‌کانی ئه‌م مه‌سه‌له زیندوه‌ی کۆمه‌ڵی کورده‌واری زۆربه ساده‌یی ته‌ونکرابوون و ڕه‌نگه جۆڵایه‌کی شاره‌زاتری بویستایه بۆ چنینی ئه‌و درامایه‌ی که‌پڕ به‌پێستی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌بێت.
ده‌رهێنه‌ر له‌زۆر جێ‌دا وای لێ ئه‌کردین که‌ئێمه گوێ له‌گێڕانه‌وی حیکایه‌ته‌که بگرین له‌ده‌می ئافره‌ته‌کانه‌وه ، که‌ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا ئه‌چێته چنینی دراماکه‌وه که‌ئه‌گه‌ر ده‌رهێنه‌ر وای له‌بینه‌ر بکردایه که سه‌یری درامایه‌ک ده‌کات نه‌ک له‌هۆڵێک دانیشتوه‌و حیکایه‌تخوانێك کلاسیکیانه سه‌ربرده‌ی شانۆییه‌کی بۆ ئه‌گێڕێته‌وه . هێنده گێڕانه‌وه‌ی تیا‌بوو ، ئه‌وه‌نده ته‌مسیلمان نه‌دی، وابزانم ئه‌مه‌واله‌بینه‌رئه‌کات که‌هه‌ندێ بێزاریبکات وه‌یان ڕووداوه‌کان سارد تێ ئه‌په‌ڕین وایان له‌بینه‌ر نه‌ئه‌کرد که‌به‌دوایدابچێت بۆ دیتنی ئاکشنی زیاتر.
ماکیاژ:
شێوه‌ی به‌ته‌مه‌ن کردنی کچه‌کان زۆر ڕوون دیار بوو چونکه ته‌نها ڕه‌نگی قژیان سپی کرابوو یان به‌ڕه‌نگی سپی سواغ درابوو که‌ده‌لاله‌ت له‌وه‌بکات که‌پیربوون ، وه‌کی تر زۆر له‌به‌رچاو دیاربوو که مه‌کیاژیان زۆر لاوازانه بۆ کراوه ، چونکه ئه‌گه‌ر لاجانگی سپی ”له‌نجه” نه‌بوایه به‌هیچ شتێکی تردا له‌وانی تر جیا نه‌ئه‌کرایه‌وه، که‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م نزیکی پانزه‌ساڵیش بوو له‌زینداندا بوو. به‌ساکاری ئه‌وت کچم.
به‌گشتی دراماکه زۆر له‌جێ ی خۆیدابوو که‌ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بووروژێنرێت هه‌روه‌ك کاک ئه‌رسه‌لان له ”ئاره‌زوو”شدا مه‌سه‌له‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی تری ورووژاند . ئه‌گه‌رچی حیکایه‌ته‌کان ڕه‌نگه له‌ڕاستی یه‌وه وه‌رگیرابێتن هه‌رچه‌نده ده‌لاله‌ت به‌مه‌ش نه‌درابوو ، به‌ڵام ئه‌توانرا ڕایه‌ڵی زیاتری بۆ بکێشرایه بۆ زیاتر چیژ لێوه‌رگرتنی بینه‌ری کوردی تینوو بۆ درامای کوردی.
هیوا خوازین که‌له‌داهاتوودا به‌رهه‌می درامی سه‌رکه‌وتووتر له‌م گرووپه‌و هه‌موو هونه‌رمه‌نده کورده‌کان ببینین ، که‌ببنه مایه‌ی سه‌رنج وپێزانین ، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش ئه‌وه‌نده دڵمان به‌خۆ دانه‌مێنی بڵێین درامای کوردی نی یه وه‌یان له‌قه‌یراندایه، با ده‌رهێنه‌رو سیناریسته‌کان به‌درۆمان بخه‌نه‌وه،.
هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو ئه‌کته‌ره‌کان و ده‌رهێنه‌رو هه‌موو به‌رهه‌م هێنه‌رانی ئه‌م درامایه ، و هیوادارم به‌دڵێکی فراوانه‌وه ئه‌م سه‌رنج و ڕه‌خنانه‌مان لێ قبووڵ بکه‌ن.جه‌مال بابان
Jamale65@hotmail.com