Skip to Content

Monday, December 2nd, 2024
مسته‌فا زه‌مانی به‌رجه‌سته‌كاری رۆڵی یوسفی راستگۆ

مسته‌فا زه‌مانی به‌رجه‌سته‌كاری رۆڵی یوسفی راستگۆ

Closed
by October 3, 2009 سینەما

 

مسته‌فا زه‌مانی ساڵی 1982له‌ شاری( فریدون كنار) ی باكوری تاران له‌ دایك بووه‌ ، به‌شی به‌ڕێوه‌بردن و پیشه‌سازیی  له‌ زانكۆیه‌كی ئه‌هلی ئیران خوێندووه‌ ،و فه‌رمانبه‌ری به‌شی ژمێریاری كۆمپانیایه‌كی ئێرانه‌، له‌ته‌مه‌نی 13ساڵیه‌وه‌ بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی*رۆڵی یوسفی راستگو له‌ لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری به‌رهه‌مه‌كه‌وه‌ ده‌ستنیشانكرا،سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی (زه‌مانی) بۆ ئه‌و رۆله‌ ده‌رهێنه‌ر (فرج الله سلحشور) ده‌ڵێت "له‌گه‌ڵ ناوهێنانی یوسف خه‌یاڵمان ده‌چێته‌ لای وێنه‌ی خانمێكی شۆخ وشه‌نگی چه‌قۆ به‌ده‌ست كه‌ له‌به‌ر سه‌رسامبونی به‌ جوانی یوسف ،ده‌سته‌كانی خۆی بریندارده‌كات، له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌م باگڕاونده‌دا پێموابوو دۆزینه‌وه‌ی رووخسارێكی جوان و په‌سه‌ند له‌ نیوان 3000 كه‌سدا كارێكی گران نییه‌، مسته‌فا زه‌مانی ته‌نها جارێك به‌ به‌رده‌م شاری سینه‌مادا  گوزه‌ری كرد كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باشوری تارانه‌وه‌ ، ئیدی بوو به‌ پاله‌وان  و بۆ ئه‌وه‌ی له‌ واقیعی ژیانی یوسفه‌وه‌ نزیك بێته‌وه‌ حه‌زی ئه‌كرد هه‌میشه‌ له‌و تاریكی و تاڵییه‌دا بژێت كه‌ یوسف له‌سه‌ره‌تای ژیانییه‌وه‌ بینیویه‌تی "
 زه‌مانی له‌باره‌ی چۆنێتی به‌شداریكردنه‌كه‌ی له‌ سوریالی یوسفی راستگۆدا ده‌ڵێت "ده‌مزانی كه‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك هه‌یه‌ له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی كه‌سێك بۆ رۆڵی یوسفی بیغه‌مبه‌ر ، رۆژێكیان به‌لای شوێنی تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا ره‌تبووم به‌ڵام په‌یوه‌ندیم له‌گه‌لیاندا نه‌بوو، تا له‌لایه‌ن هاورێیه‌كمه‌وه‌ وێنه‌یه‌كی فۆتۆگرافیم گه‌یشته‌ ده‌ستی ده‌رهێنه‌ری كاره‌كه‌ و هه‌ر له‌رێی هاوریكه‌مه‌وه‌ پێانوتم كه‌ ده‌بێت له‌ رۆژی 26ی نیسان ساڵی 2004دا له‌ ستۆدیۆ ئاماده‌بم ، ئه‌وان پێشتر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتبون كه‌ نابێت به‌رجه‌سته‌كاری رۆڵی پێغمبه‌ران ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ یاده‌وه‌ریی وه‌رگردا هیچ پێشینه‌یه‌كی نێگه‌تیڤی نه‌بێت، به‌هه‌ر حاڵ ده‌ستم به‌ كاركردن كرد و پاش هه‌فته‌یه‌ك بوومه‌ ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی كاره‌كه‌.
زه‌مانی پێیوایه‌ به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌و جۆره‌ كارانه‌ پێویسته‌ به‌ كه‌سانێك بسپێردرین كه‌ گوێ‌ به‌ ئاماده‌گیی كامێرا و ستافی كاره‌كه‌ نه‌ده‌ن، ئه‌مه‌یش كارێكی ئێجگار دژواره‌ ، " زۆرجار له‌ ناخی دڵمه‌وه‌ دیاڵۆ گه‌كانم ده‌وته‌وه‌ و هه‌ندێك جاریش هه‌ستم به‌ گرنگی په‌رپێدانی ناخم ده‌كرد له‌مه‌شدا خوای گه‌وره‌ پشتیوانم بوو".
مسته‌فا زه‌مانی  كه‌ پێشتر له‌ چوارچێوه‌ی چالاكی خوێندگه‌كاندا ته‌نها خاوه‌نی چه‌ند ئه‌زموونێكی شانۆیی  ساده‌بوو ،  به‌ڵام له‌ڕێی یوسفه‌وه‌ توانی ببێته‌ مایه‌ی شاكارێكی كه‌وره‌ی وڵاته‌كه‌ی ، له‌م زنجیره‌ تلڤزیۆنییه‌دا ماوه‌ی شه‌ش مانگ له‌ رێی دوو راهێنه‌ره‌وه‌ ، فێری نواندن و سوارچاكی كراوه‌، هه‌روه‌ها  خودی ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ هاوكاری بووه‌ و فێری شه‌ڕه‌شمشێری كردووه‌، چیرۆكی یوسف به‌ لای زه‌مانییه‌وه‌ مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ركردنی درێژخایه‌ن هه‌یه‌ چونكه‌ باس له‌ خۆشه‌ویستییه‌كی جیاواز ده‌كات ، "خوداوه‌ند له‌م ژیانه‌دا ته‌واوی شته‌كانی بۆ ئێمه‌ی مرۆڤ ده‌سته‌به‌ركردووه‌ ،بۆیه‌ ده‌بێت سودیان لێ‌ وه‌ربگرین و ئازاری ده‌وروبه‌ر نه‌ده‌ین پێویسته‌ له‌ نێو یه‌كتردا بتوێینه‌وه‌ ، ئه‌وه‌ی كه‌ من ده‌مه‌وێت له‌به‌رده‌ستمدایه‌، وه‌ك خۆشه‌ویستی دایك و باوكم ، له‌هه‌ندێك گرته‌دا كه‌ پێویستی به‌ بزواندنی هه‌ستی بینه‌ربوو، له‌رێی تلیفۆنه‌وه‌ قسه‌م له‌گه‌ڵ دایكمدا ده‌كرد و گوێبیستی ده‌نگی ده‌بووم و وزه‌م لێوه‌رده‌گرت چونكه‌ زۆرم خۆشده‌وێت و هه‌ستده‌كه‌م ئارامیی و ئۆقره‌ییم پێده‌به‌خشێت، پاش قسه‌كردنم له‌گه‌ڵ دایكم  ده‌گه‌ڕامه‌وه‌ سه‌ر به‌رجه‌سته‌كردنی رۆڵه‌كه‌م" .
یه‌كه‌م گرته‌ كه‌ كاری نواندنی تێدا كردووه‌ دیمه‌نی نێو گرتووخانه‌كه‌ بووه‌، و له‌سه‌رجه‌می دیمه‌نه‌ ئازاراوییه‌كانی گرتووخانه‌كه‌یشدا به‌هیچ جۆرێك فرمێسكی ده‌ستكردی به‌كار نه‌هێناوه‌ چونكه‌ له‌ ناخه‌وه‌ گوزارشتی له‌ دڵێكی ئازاراوی كردووه‌، زه‌مانی دوای ئه‌م كاره‌ هه‌ست به‌ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌دكات ، چونكه‌ نه‌ك به‌ ته‌نها له‌وڵاته‌كه‌ی خۆیدا به‌ڵكو له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی عه‌ره‌بیشدا زۆر به‌ باشی له‌نێو دڵی هه‌وادران و عاشقانی چیرۆكی یوزارسیف(یوسف) ی كوڕی یه‌عقوب و مه‌عشوقی زوله‌یخای خانمی ناوداری میسردا توانی جێی خۆی بكاته‌وه‌.

……………..               …………………………            ……………………………….
*یوسفی راستگۆ به‌رهه‌می ساڵی (2008)ه‌ ،ماوه‌ی نووسینه‌وه‌یسیناریۆكه‌ی 4ساڵی خایاندووه‌،20مێژوونوس له‌ نوسینه‌وه‌ی به‌شداربوون ، كه‌ ده‌رئه‌نجام 1800 لاپه‌ڕه‌ی لێبه‌رهه‌مهات.

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.