
کابینه‌ی شه‌شه‌م و نوێخوازی له سیسته‌می فێرکاریدا
له کۆنگره‌ی په‌روه‌رده له ساڵی 2007 دا گفتوگۆ له سه‌ر چه‌ندین ڕیفۆرم و نوێخوازی کرا که زۆر پێویست بوون. نوێخوازییه‌کان زۆربه‌یان له قۆناغی بنه‌ڕه‌تیدا بوون و بوونه به‌ردی بناغه‌ی سیسته‌می نوێمان. له کۆنگره‌که‌دا باس له ڕیفۆرمکردنی قۆناغی ئاماده‌یش کرا به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌شه ئاماده‌ییه‌که زۆر گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌هات، جگه له هه‌ندێ گۆڕانکاری که‌م له سیسته‌می تاقیکردنه‌وه‌کاندا.
له کۆتایی ساڵی 2008 و سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ (ساڵی 2009) کتێب‌ی "سیسته‌می قوتابخانه بنه‌ڕه‌تیه‌کان" و سیسته‌می قوتابخانه ئاماده‌ییه‌کان" به چاپگه‌یه‌ندرا و که‌وته به‌رده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستایان و کارمه‌ندانی دیکه‌ی په‌روه‌رده. ئه‌و کتێبه به بۆچونی من گرنگترین سه‌رچاوه‌ی کارینویخوازیه له بواری په‌روه‌رده‌دا دا.
په‌رله‌مانی کوردستان بڕیاری له‌سه‌ر سیسته‌مه‌که داوه و ئێستا کاری پێده‌کرێت، بێجگه له به‌شی به‌هابنه‌ماییه‌کان که گرنگترین به‌شی سیسته‌مه‌که‌یه و که‌مترین کاری پێده‌کرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌داخه‌وه هێشتا سه‌رکوتکردنی ده‌روونی و له هه‌ندێ کاتیش‌دا فیزیاویش له قوتابخانه‌کاندا ماوه. به‌ڵام چونکه یاسایاک نیه به‌ناوی "یاسای قوتابخانه‌کان"، ئه‌وه لێپرسینه‌وه زۆر که‌مه بێجگه له‌و حاڵه‌ته گه‌ورانه‌ی که مێدیای کوردستان تیشکی ده‌خاته سه‌ر هه‌روه‌ک قژبڕینی چه‌ند قوتابیه‌ک له خورماڵ.
سیسته‌می قوتابخانه‌کان له کوردستان ئه‌و ناوه گشتگیریه‌یه یا ئه‌و چه‌تره‌یه که له هه‌مانکاتدا هه‌م سیسته‌می قوتابخانه‌کان و هه‌م یاسای قوتابخانه‌کان له ژێرخۆی ده‌گرێت. ئه‌مه له کاتێکدایه که یاسای قوتابخانه‌کانمان نیه و ده‌بێت کابینه‌ی شه‌شه‌می حوکمه‌تی هه‌رێم کاری بۆ بکات.
سیسته‌می قوتابخانه‌کان بۆ قوتابخانه‌کان وه‌ک ده‌ستووری وڵاتێک وایه بۆ وڵاته‌که. ده‌ستووری وڵات ده‌بێت به یاسا ڕێکبخرێت و یاسای جیاجیای بۆ دابنرێت. به‌ڵام سیسته‌می قوتابخانه‌کان، یاسای قوتابخانه‌کانی بۆ دانه‌نراوه و جێبه‌جێکردن هه‌ر له‌ناو سیسته‌مه‌که‌وه (ده‌ستووره‌که‌وه) دێت. کاری "یاسای قوتابخانه‌کان" له وڵاته دیموکراتیه‌کانی رۆژئاوا بۆ نمونه له سوید کراوه، واته سیسته‌می قوتابخانه‌کان هه‌یه، له‌هه‌مان کاتدا سیسته‌مه‌که به‌یاسای قوتابخانه‌کان ڕێکده‌خرێت، واته سیسته‌م هه‌یه و یاساش هه‌یه.
به بۆچوونی من ئه‌رکی گرنگی کابینه‌ی شه‌شه‌می حکومه‌تی کوردستان له بواری په‌روه‌رده‌دا ئاماده‌کردن و ناردنی یاسای قوتابخانه‌کانه بۆ په‌رله‌مانی نوێی کوردستان بۆ بڕیاردان له‌سه‌ری. هه‌روه‌ک چۆن ناکرێت وڵاتێک ده‌ستووری هه‌بێت به‌ڵام یاسای نه‌بێت که سیسته‌مه‌که‌ی ڕێکخستبێت، ئاواش ناکرێت سیسته‌می قوتابخانه‌کان هه‌بێت به‌ڵام یاسای قوتابخانه‌کان نه‌بێت. گرنگه بۆ هه‌ر به‌شێکی سیسته‌می قوتابخانه بنه‌ڕه‌تیه‌کان و سیسته‌می قوتابخانه ئاماده‌ییه‌کان یاسای تایبه‌تی دابنرێت. یاساکه ده‌ستنیشانی چۆنیه‌تی جێبه‌جێکردن و ئاستی لێپرسینه‌وه و لێپێچینه‌وه و سزادانی تێدا بێت، ئه‌گینا سیسته‌می په‌روه‌رده و خوێندنمان که‌لێنی سه‌رکوتکردن و پێشێلکردنی یاسایی تێده‌که‌وێت.
ناوی (سیسته‌می قوتابخانه‌کان) هه‌ر له سیسته‌مه کۆنه‌که‌ی ساڵی 1971 ی عێراقه‌وه وه‌رگیراوه که ئه‌ویش به‌ده‌وری خۆی له سیسته‌می سه‌ره‌تای دروستبوونی عێراقه‌وه وه‌رگیراوه. هه‌ر کات "یاسای قوتابخانه‌کان" دانرا، ده‌کرێت له‌بری ناوی سیسته‌می قوتابخانه بنه‌ڕه‌تیه‌کان و سیسته‌می قوتابخانه ئاماده‌ییه‌کان ناوه‌که بگۆڕدریت بۆ پلان و بارنامه‌ی فێرکاری. له‌و کاته‌دا سیسته‌مه‌که له یاسای قوتابخانه‌کان جیاده‌کرێته‌وه و یاسای قوتابخانه‌کان به‌سه‌روه‌ری خۆی به‌رنامه‌ی فێرکاری به‌ڕێوه ده‌بات.
ئه‌وه‌ی له کوردستان هه‌یه هه‌ردوو به‌رنامه و یاسای فێرکاری بونه‌ته یه‌ک و کاری قوتابخانه‌کانی پێڕێکده‌خرێت، ئه‌مه‌ش وه‌ک ئه‌وه وایه ده‌ستووری وڵاتێک و یاساکانی وڵاته‌که هه‌مووی تێکه‌ڵبکرێن و ناوی لێبنرێت سیسته‌می وڵات، ئه‌مه‌ش ئاشکرایه که کارێکی هه‌ڵه‌یه و ده‌بێته هۆی نه‌بونی یاسا و له‌سه‌رئه‌نجامدا نه‌بوونی لێپرسینه‌وه‌ی سیسته‌ماتێکی یا داموده‌زگایی. ئه‌م که‌لێنه گه‌وره‌یه له سیسته‌می فێرکاری کوردستاندا هه‌روه‌ک ئه‌و که‌لێنه گه‌روه‌یه وایه که سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمی کوردستان هێشتا به‌ته‌واوی به‌داموده‌زگایی نه‌کراوه و هه‌رئه‌وه‌شه وایکردووه که گه‌نده‌ڵی له کوردستان هه‌یه که ئه‌مه‌ش ئه‌رکێکی گه‌وره‌ی تری کابینه‌ی شه‌شه‌می حکومه‌تی هه‌رێمه.
ئه‌و ڕیفۆرمانه‌ی که تا ئێستا کراون له سیسته‌می فێرکاری له کوردستاندا، ڕیفۆرمی زۆر گرنگن و کابینه‌ی یه‌کگرتووی پێنجه‌می حکومه‌تی کوردستان و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده زۆر به ژیرانه و بوێرانه سه‌رکه‌وتو بوو له به‌رنامه نوێخوازییه‌که‌یدا، به‌ڵام ئه‌وه هه‌موو کاره‌کان نه‌بوو، به‌ڵکو کار زۆر ماوه که بکرێت و ئه‌مه‌ش ده‌که‌وێته به‌رده‌م کابینه‌ی شه‌شه‌می حکومه‌تی هه‌رێم، له‌وانه:
1. دانانی یاسای قوتابخانه‌کان.
2. به ئه‌نجامدانی ڕیفۆرمی گشتگیری له قۆناغی ئاماده‌ییدا.
3. به‌هه‌ند وه‌رگرتنی به‌هابنه‌ماییه‌کان و ده‌ستنیشانکردنی جۆری لێپێچینه‌وه‌ی سه‌رپێچیکاران.
4. به‌ناوه‌ندکردنی ڕۆڵی قوتابیان و خوێندکاران له قوتابخانه‌کاندا.
5. دانانی به‌رنامه‌ی کار له هه‌موو قوتابخانه‌یه‌کی کوردستاندا.
6. دروستکردنی بینای قوتابخانه، له ئه‌مڕۆدا پێویستمان به زیاتر له 2000 بینای قوتابخانه هه‌یه بۆ ڕزگاربوون له دوو یا سێ ده‌وامی.
7. ئازادکردنی موچه‌ی مامۆستایان و به‌رزکردنه‌وه‌ی مووچه به پێی لیهاتوویی نه‌ک به ته‌مه‌ن.
8. ئازادکردنی کتێب‌ی وانه‌کان و به‌کارهێنانی ده‌یان کتێب له‌بری به ته‌نیا یه‌ک کتێب له‌کاتی وانه وتنه‌وه‌دا.
9. ته‌رخانکردنی بودجه بۆ هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ک به‌پێی ژماره‌ی قوتابیان نه‌ک ژماره‌ی مامۆستایان.
10. دانانی شورای قوتابیان له قوتابخانه‌کاندا.
11. دامه‌زراندنی ڕێنیشانده‌ری خوێندن و کارکردن.
12. گرنگیدان به‌باری ته‌ندروستی قوتابیان و دابینکردنی سیسته‌ر "په‌رسدار" له قوتابخانه‌کاندا.
13. بایه‌خدان به دروستکردنی کۆمه‌ڵه دیموکراتیه‌کان له قوتابخانه‌کاندا.
14. کردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری یارمه‌تی قوتابیان له قوتابخانه‌کاندا بۆ یارمه‌تی ئه‌و قوتابیانه‌ی پێویستیان به یارمه‌تی زیاتر هه‌یه.
15. بایه‌خدان به ڕۆڵی توێژه‌ره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و دابینکردنی توێژه‌ر به پێی ژماره‌ی قوتابیه‌کان بۆ قوتابخانه‌کان.له ئاینه‌ده‌یه‌کی نزیکدا هه‌وڵده‌ده‌م تیشک بخه‌مه سه‌ر هه‌ر یه‌کێک له‌و ڕیفۆرمانه و که‌مێک قووڵده‌بمه‌وه له چۆنیه‌تی و گرنگی هه‌ر ڕیفۆرمێک بۆ خۆی، لێره‌دا ریفۆرمه‌کانم ته‌نیا خاڵبه‌ند کردووه و قووڵنه‌بوومه‌ته‌وه له ناویاندا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کابینه‌ی پێنجه‌می حوکمه‌تی هه‌رێم زۆر کاری نوێخوازی و ڕیفۆرمی له سیسته‌می فێرکاریدا کرد، به‌ڵام ئه‌م ڕیفۆرمانه‌ی لێره‌دا ئاماژه‌م پێکردون هێشتا نه‌کراون، پشتگوێخستنیان و خه‌مساردی له‌و کاره‌دا زیانی گه‌وره له سه‌روه‌ری و به‌خته‌وه‌ری کوردستانیان ده‌دات. هه‌ربۆیه به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ڕیفۆرم و نوێخوازی له بواری سیسته‌می فێرکاری وڵاتماندا شانبه‌شانی ئاوه‌دانکردنه‌وه و که‌مکردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌بێت ببێته ئه‌رکه گرنگه‌کانی کابینه‌ی شه‌شه‌می حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له پێناوی دابینکردنی ژیانێکی پڕمانا و پڕ به‌های به‌رز بۆ دانیشتوانی ناو خاکی پیرۆزی کوردستانماندا.