کێ به هانای مامۆستایانی که‌رکووکه‌وه ئه‌چێت؟
ڕۆژی 28/9 ژماره‌یه‌ك له مامۆستا کورده تازه دامه‌زراوه‌کانی که‌رکووك، هاوارنامهیهکیان له ماڵپه‌ڕ و ڕۆژنامه‌کانی کوردستان بڵاوکرده‌وه، سه‌باره‌ت به‌و غه‌دره‌ی که به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی که‌رکووك له‌و گرووپه چرایه‌ی دواڕۆژی کوردیان کردووه. ناوه‌ڕۆکی هاوارنامهکه ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت که به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی که‌رکووك، مه‌رجی دامه‌زراندنیانی به وانه وتنه‌وه له ناوچه عه‌ره‌بنشینه‌کانه‌وه به‌ستۆته‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ڤه‌رانه ناوچه‌گه‌لێکی ئارام بن و ئاسایشی مرۆڤ له‌و ناوچانه‌دا زامن بێت، زۆر ئاساییه ئه‌گه‌ر کوردێك یان عه‌ره‌بێك و تورکمانێك له‌و شوێنانه‌دا په‌یامی مرۆڤدۆستانه‌ی خۆی به منداڵان بگه‌یه‌نێت. به‌ڵام ئه‌و ناوچانه به‌شێکن له شوێنه پڕ مه‌ترسییه‌کانی ئێراق و نه‌ك مامۆستای کورد، ته‌نانه‌ت فه‌رمانبه‌ری عه‌ره‌بی سه‌ر به حکومه‌تی ئێراقیش ژیانی له‌و ناوچانه‌دا له ژێر مه‌ترسیدایه و هه‌ڕه‌شه‌ی ڕفاندن و کوشتنی له‌سه‌ره. به‌ڵام ئه‌م بڕیاره‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی که‌رکووك، مه‌ته‌ڵێکی زۆر ئاڵۆزنییه بۆ ئه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی بۆ بکرێت. به‌ڵکو بانگێکی ئاشکرایه و ته‌حه‌دای گوێبیستانی پێئه‌کرێت. جێگه‌ی سه‌رنجه، ئه‌و مامۆستا بێ پشت و په‌نایانه، هاوارنامهکهیان ئاراسته‌ی به‌شی خوێندنی کوردی له په‌روه‌رده‌ی که‌رکووك و ڕێکخراوه‌کانی مامۆستایانی حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستان کردووه له که‌رکووك. له لایه‌کی تریشه‌وه مامۆستای چه‌ندین نه‌وه‌ی کورد له که‌رکووك به‌ڕێز مامۆستا یوسف سه‌عید ( به‌رپرسی به‌شی خوێندنی کوردی له په‌روه‌رده‌ی که‌رکووك)، له هه‌مان ڕۆژدا گله‌ییه‌کی زۆری له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ئێراق کرد، که هاوکاری خوێندنی کوردی ناکه‌ن له که‌رکووك. که‌واته یه‌کێك له‌و لایه‌نانه‌ی که هاوارنامهکهیان ئاراسته کراوه، خۆی پشتگوێ خراوه و پێویستی به دهنگهوهچوونه. مایه‌وه ڕێکخراوه‌کانی مامۆستایانی حیزبه‌کان که هه‌رگیز له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم ئه‌وانیش ده‌سه‌ڵاتێکی ئه‌وتۆیان هه‌بێت بتوانن کاریگه‌ریان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کی له به‌غداوه و خوا ئه‌زانێت له کوێێ تریشه‌وه، ئاراسته‌کراو هه‌بێت. ئه‌وان هێشتا له خه‌می کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌ندامن بۆ ڕیزی حیزبه‌کانیان. که‌واته گۆمه‌که له‌وه قوڵتره که به‌و بازووه لاوازانه‌وه مه‌له‌ی تێدا بکه‌ین. که‌رکووك و که‌رکووکیان ئه‌مڕۆ له مۆڵه‌قی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئێراقێکی ناجێگیردا ماون. وا شه‌س ساڵ به‌سه‌ر ئازادکردنی که‌رکووكدا تێپه‌ڕی، هێشتا کوردانی که‌رکوك ده‌رگای په‌رله‌مانی کوردستانیان لێداخراوه و نوێنه‌رێکیان نییه سکاڵاکانیان بگه‌یه‌نێته ده‌رگای تاقه هه‌رێمه ئازاده‌که‌ی کوردستانی مه‌زن. که‌رکووکی له شاره‌که‌ی خۆیدا ئاواره‌یه! خۆیشی نازانێت چاره‌نووس و دواڕۆژی خۆی و شاره‌که‌ی چی به‌سه‌ر دێت. ئه‌ی باشه په‌رله‌مانه تازه ههڵبژاردراوهکهمان، ئه‌م هاوارنامهیهت پێنه‌گه‌یشت؟ ئه‌ی ئۆپۆزسیۆن تۆ گوێت له‌و ده‌نگه غه‌درلێکراوه نه‌بوو؟ ئێمه ئه‌زانین هاوکێشه‌ی چاره‌سه‌ری کێشه‌که، هاوسه‌نگکردنی گه‌لێك دژواره، به‌ڵام به خودای ئه‌م کایه‌یه زۆری خایاند و پلانی یاریزانه‌کانی ئه‌وان له یاریزانه‌کانی ئێمه زیره‌کانه‌تره. وا ئه‌وان خه‌ریکن زه‌فه‌ر به زمان و کولتوورمان ئه‌به‌ن، مهشخهڵهکانمان ئه‌کوژێننه‌وه و پاشه‌کشێ به مامۆستاکانمان ئه‌که‌ن. ده‌مێکه گوتراوه، ئه‌گه‌ر کورد زمانه‌که‌ی نه‌پاراستایه، له دێرزه‌مانه‌وه داری به‌سه‌ر به‌ردییه‌وه نه‌مابوو. که‌وابوو، به‌ڕێزان له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، به‌ڕێز سه‌رۆکه کهرکووکییهکهی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی تازه‌هه‌ڵبژێردراوی کوردستان، هه‌ڵوێستێکی جیددی بنوێنن و فریای ئه‌و هاوارنامهیه بکه‌ون، با ئه‌و مامۆستا گهنجهیله نه‌نێردرێنه‌وه کونجی ماڵه‌وه.
30/9/2009
ستۆکهۆڵم