
دیمانه له گه‌ڵ ڕۆژ هه‌ڵه‌بجه‌یی
رۆژ هەڵەبجەیی:
من به هیچ شێوه‌یه‌ك پێم خۆش نییه هه‌موو كه‌سێك له شیعره‌كه‌م تێبگات، دەبێ شیعر سیحرێك بێـت بۆ تۆ تاوه‌كو هەر زوو لێم تێ نه‌گەیت"لێرەوە
لە دووڕیانی شەوێكدا
جەناتای سەرم سەراب رادەخات
جادە دەڕوا
پارك دەڕوا
باران دەڕوا
لەو سەرابە شینەدا
من پیاوێك دەناسم ئاوی ئاوی
ریشی پاییزی لێ دەبارێ
قژی گریان هەڵئەكا.."
(رۆژ) كچێكی سۆفییە و شووی بە شیعر كردووە و وەك لەتیف هەڵمەتیش دەڵێت: (ئەوەندەی بۆ شیعر دەسووتێ، ئەوەندە بۆ خۆی ناسووتێ و ئەوەندەی رووحی شیعری لە دڵدایە، ئەوەندەی رووحی بەرامبەرەكەی هە ڵنەگرتووە"، هەر بۆیەشە رۆژ، ئەو جنسە مێینەیە كە دەشێت بە مێینەتی خۆی دەم بنێت بە لێوی هەورەوە و لە ئاسمانی هەڵەبجە جووتێ پووزەوانەی جوان لە خوری سێ‌و بۆ مانگ بچنێت. زۆر لەمێژو بوو لە بیری ئەوەدا بووم كە گفتوگۆی لەگەڵ بكەم و لە نێزیكەوە بە چەند نیشانەیەكی پرسیار بیورووژێنم. پیوەندیم پێوە كرد و هەر زوو وەڵامی دامەوە. ماوەیەكە سەروكاری لەگەڵ ئێنتەرنێت گەرم كردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زەرەی لێداوە و نەیهێشتووە قەڵەم بەدەستەوە بگرێت، رەنگە هەر لەبەر ئەوەش بووبێت كە نەیتوانی وەڵامی پرسیارەكانم بە نووسین بداتەوە، بۆیە لە رێگەی دەنگییەوە ئەم دەمەتەقێیەی خوارەوەمان ئەنجام دا:بیوگرافیا:
دەمویست وەك دیمانە باوەكان، بیوگرافیاكەی لێوەرگرم، بەڵام وەك چۆن خۆی شیعرە، شیعرئاساش قسان دەكات بە تەواوی شتەكان نادركێنێت. سەبارەت بە تەمەنی، پاساوی ئەوەی هێنایەوە كە ئەو شاعیرە، خۆ راستیشە كە شاعیر زۆر بە كەمی بیر لە ژمارەكان دەكاتەوە. شاعیر ناچێتە قووڵای بیركارییەوە، رەنگە ئیش لەسەر فەلەسەفە بكات، بەڵام رووناكاتە گریمانەكان و بیر لە كەرتەكان ناكاتەوە، ئەگەریش ئیشیان لەسەر بكات، دەیانبەستێتەوە بە خودی ژیانەوە و لەو جەبە رووتییە دەریان دەهێنێت، هەر ئەوەش بوو رۆژ لەبارەی تەمەنییەوە گوتی: "تەمنی خۆم لەنێوەندەی حەفتاكانە"، ئەمەش بەو واتایە نایەت كە رۆژ پیرە یا جەحێڵە، نا بە پێچەوانەوە حەفتاكانی ئەو لە جوانیدا هاوكاتە لەگەڵ هەشتاكان و لە ئەزموونیشدا دەچێتەوە سەر پەنجاكان. وەك خۆی بە نەفەسێكی لیپاولیپ لە ژیانەوە گوتی: "رۆژ هەڵەبجەیی هەمیشە گەنجە و پیری رووی تێناكات، دوو چاوی جوان و دوو برۆی كەوانی پێوەیە. هەمیشە مناڵم و مناڵی جێم ناهێڵێت و ئیمانم بە پیری نییە، چونكە شاعیر پیر نابێت". لە شاری هەڵەبجە لە دایك بووە و قۆناغەكانی سەرەتایی و ناوەندەی لە هەڵەبجە تەواو كردووە و دواتر پەیمانگای مامۆستایانی لە سلێمانی تەواو كردووە و ئێستایش مامۆستا وانەی كوردی پۆلی شەشەمی ئامادەییە.رۆژ لە رێگەی باوكییەوە شیعرەكانی (مەولەوی) و (گۆران) و (ئەحمەد موختار جاف) دەخوێنێـەوە و ئەمەش باشترین رایەڵكەی پێكەوەبەستنی رۆژ و ئەدەب و لەویشدا شیعر دەبێت، وەك چۆن خۆی دەڵێت "یەكەم قوتاخانەم ماڵەوە بوو كە دەتوانم بڵێم بنیادنەری رۆژی ئێستایە و تاوەكو ئێستاش رێگریان نەكردووم و دوای باوكیشم براكانم زۆر یارمەتیدەرم بوونە و زۆر حەزیان بە شتەكانم كردووە و تەنانەت هەر لەسەر داوای ئەوان بوو كە دەستم بە بڵاوكردنەوەی شتەكانم كررد لە ئێنتەرنێت". خۆی پێناسكردنی (رۆژ) بە واتای كوشتنی ئەو كچە شاعیرەیە، بۆیە هەروا بە سانایی ناكرێت ئیش لەسەر رۆژ بكەین. (دڵشاد عەبدوڵا) دەڵێت: "پاكی و ناسكی و بێدەنگی لە رۆژەوە فێر بووم". لەنێو گفتوگۆكەماندا، رۆژ لەبارەی دڵشادەوە گوتی: "دڵشاد عەبدووڵا فێری ئەوەی كردم كە شیعر جوانتر بنوسیم. سوودێكی زۆرم لێی وەرگرتووە، دڵشاد خوێنەرێكی زۆر جوانە و ئەوەی كە ئەو دەینووسێت هەموو كەس ناتوانێت بینووسێت و ئەوەیكە ئەو دەینووسێت هەموو كەس لێی تێناگات". ئەو بێدەنگی و ئەو باڵانوێنییەی زمانی شیعری رۆژ و ئەو هزرە ناسكەی رۆژ هەمووی وەهای كردووە كە بە (فروغی كوردان) بناسرێت، بەڵام خۆی هەرچەندە فروغی خۆش دەوێت، بەڵام ئەوەندەش حەزی لەوە نییە كە پاشكۆی فرووغی پێوە بلكێنرێت و وەك چۆن خۆی دەڵێت: "حەزم لەوەیە كە رۆژ بم". (رۆژ)نزیك بە هەشت خەڵات و میدالیای بەدەست هێناوە. 3 جار یەكەمی فیستیڤاڵی سلێمانی و گەلاوێژ بووە و 4 جار دووهەم و جارێكیشیان سێیەم بووە. هەروەها چەندین رێزلێنانی لە شارەكانی دهۆك و هەولێر وەرگرتووە.
رۆژ هەڵەبجەیی تا ئێستا پێنج كۆمەڵە شیعری بەچاپ گەیاندووە:
1.(تارمایی پێی مەراقێك) ـ ساڵی 1999 ـ 2000 بە یارمەتی ئازاد جوندیانی و فەرید زامدار كە تیراژێكی زۆر كەمی هەبوو و تەنیا لەنێو هاوڕێكانیدا بڵاوی كردەوە.
2. (نە خوڕەی دەرگایەك و نە قومێك كەس)، ساڵی 2001 ـ 2002 كە تەنیا حەفتەیەك لە بازاڕ مایەوە و هەمووی فرشرا.
3. (تا خەو دائەگیرسێ بنوو)، ساڵی 2004
4. (ئەو موناجاتێكە لە چاوەكان)، ساڵی 2005، لە دوای ئەم دوانە بوو كە هەموو رەخنەگرەكان گوتیان شیعری رۆژ باڵا بووە و گەیتشووەتە لوتكە.
5. (پاڵتۆی بە پێڵاوی كانوونێكەوە).فه‌رهه‌نگ: ئایا پێویسته شیعری ژنان باس له خواست و كێشه‌كانی ژنان بكات؟
رۆژ: من ده‌توانم بڵێم شیعری ئه‌وڕۆ، شیعری دوێنێ نییه. گۆڕانی قووڵی به‌سه‌ردا هاتووه، بۆیه ده‌رخستنی كێشه‌كان ئاساییه، هه‌رچه‌نده كه من به هیچ شێوه‌یه‌ك فیمینیست نیم، به‌ڵام هه‌مووجارێكیش گرفت و كێشه‌ی ئافره‌تان له‌گه‌ڵ شیعره‌كانمدا زیندوو ده‌بێته‌وه. گرینگ ئه‌وه‌یه كه ئێمه بۆ مرۆڤایه‌تی ده‌نووسین. ئێمه به پیاوانه‌وه جوانین، به‌ڵام ئاساییشه كه ئه‌و گرفت و ژیانه ناخۆشه له نووسینی ژن گه‌ڵاڵه ده‌بێته‌وه. من ئێستا قه‌سیده‌یه‌كم به‌ده‌سته‌وه‌یه هه‌ر له‌و باره‌وه، ئه‌گه‌ر زانیم جوانه له فیستیڤاڵی گه‌لاوێژ به‌شداری پێ ده‌كه‌م. خۆ نووسین به‌و واتایه نییه كه تۆ مرۆڤایه‌تی له‌بیر بكه‌یت، تۆ سه‌یر ده‌كه‌یت كه ژنان هه‌میشه باج بۆ كێشه‌كان ده‌ده‌ن و ژنیشمان هه‌یه كه تایبه‌ت له‌باره‌ی كێشه‌كانی ژنانه‌وه ده‌نووسیت، به‌ڵام ئه‌وه به‌مه‌ستی ئه‌وه نییه كه نووسینه‌كه‌ی ته‌نیا بلكێنین به خودی ره‌گه‌زی ژنه‌وه، به‌ڵكو بۆ مراڤایه‌تی ده‌نووسێت. (رۆژ)ـیش یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ مرڤایه‌تی ده‌نووسێت و ده‌هۆنێته‌وه.فه‌رهه‌نگ: ئایا زمانی شیعری چه‌نده كاریگه‌ره له ناسینه‌وه‌ی شیعری ژنانه و پیاوانه، یا به‌گشتی چه‌نده كاریگه‌ره بۆ ناسینه‌وه‌ی شیعرێكی زیندوو و نه‌مر؟
رۆژ: خۆی شیعر بۆ (رۆژ)، وه‌ك هه‌ڵكۆڵینی برژانگی مانگه. ئیتر له‌م راستایه‌وه ده‌شێت قسه له زمانه‌كه‌یشی بكه‌ین. له راستیدا ئه‌و زمانه شیعرییه‌یه كه ده‌شێت شیعر له بابه‌ته‌كانی دیكه جیا بكاته‌وه و هه‌ر ئه‌و زمانه‌یه كه بابه‌ته‌كانی دیكه‌ش به شیعره‌وه گرێ ده‌داته‌وه. رۆمان، چیرۆك، كورته چیرۆك و په‌خشان و هه‌موو بابه‌ته‌كانی نێو ئه‌ده‌ب، ئەگەر شیعریان لێ ببەیتە دەرەوە، خاسیەتی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و تایبه‌تمه‌ندییان نامێنێت. شیعر زمانە و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زمانێكی رەهایە. تا ئێستا ئێمە له شیعردا زمانی (بێكەس)ـی شاعیر بەكاردەهێنین، چونكه زمان لای (شێركۆ) مرۆڤبوونە نەك سروشت بوون، وه‌ك ئه‌و زمانه‌ی كه لای (گۆران)ـی شاعیر ده‌بینرا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌قی زیندوو په‌یوه‌سته به پاشخانی فكری و فه‌لسه‌فی شاعیره‌وه. شیعر ئه‌گه‌ر به ئاقاری وه‌سفدا بڕوات، ئه‌وا من پێم شیعر نییه و وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێدا، ئیتر ئه‌و وه‌سفه باڵایه كه له شیعری كوردیدا زۆر باو بوو، كاڵ بووه‌ته‌وه. ئیتر ئێمه ئێستا گۆران ئاسا شیعر نانووسین و ئه‌گه‌ر بنووسین ئه‌وا گه‌ڕاوینه‌ته دواوه. خۆی له شیعری زیندووشدا، دووباره په‌یوه‌ست ده‌بمه‌وه به زمان و ده‌قه‌كه‌وه. پێویسته شیعر ئاسان نه‌بێت و كه‌م كه‌س لێی تێبگات، چونكه ئه‌مه‌یه حه‌قیقه‌تی شیعر. ئه‌گه‌ر ده‌قێك به یه‌ك خوێندنه‌وه لێی تێبگه‌یت، ئیتر ئه‌مه ده‌ق نییه و هه‌موو ده‌م ئه‌و ده‌قانه زیندوون كه كه‌مترین رێژه‌ی مرۆڤ و خوێنه‌ره‌كان لێی تێده‌گه‌ن. ده‌قه سه‌ركه‌وتووه‌كانیش، ئه‌و ده‌قانه‌ن كه ئاڵۆزن و باكگراوه‌ندێكی فكری و فه‌لسه‌فییان هه‌یه. دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه كه هه‌موو ژانره ئه‌ده‌بییه‌كان قه‌رزارباری شیعرن، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر رۆمان زمانه‌كه‌ی شیعری نه‌بێت، ئه‌وا سه‌ركه‌وتوو نابێت. هه‌ر سه‌یری رۆمانه‌كانی (به‌ختیار عه‌ل) بكه‌ن، ده‌بینن شیعر زۆرترین كاریگه‌ری هه‌یه تیایاندا. هه‌رچه‌نده كه من شیعره‌كان‌یم خوێندوونه‌ته‌وه، به‌ڵام هێنده چێژم پێ نابه‌خشن. (گۆران) كاتی خۆی ئیشی خۆی تەواو كرد و ره‌چه‌شكێنی خۆی كرد، ئێستا ئیتر نۆره‌ی ئێمه‌یه كه ئه‌و رەچەشكێنییە بكەین و ئه‌گه‌ر هات و ئێمه ئه‌وه‌مان نه‌كرد و ئه‌و سنووره‌مان نه‌ترازاند، ئەوا هیچمان نه‌كردووە. وەزیفەی ئێمە گۆڕانە. (نالی) هات و بە كوردی نووسی، (گۆران) شێوازی شیعری گۆڕیی و دواتر (لەتیف) و (شێركۆ) و دواتریش (بەختیار) و چەند كەسێكی دیكە رەچەشكێنیان له بواری كاری خۆیان و دواتریش شیعر به تایبه‌تی كرد. تۆ ده‌بینی كه به‌ختیار به‌و زمانه شیعرییه جوانترین رۆمانی بۆ به‌رهه‌م هێناوین، بۆیه لێره‌دا به‌ها و بایه‌خی شیعر و زمانه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت.فەرهەنگ: هه‌ندێك جار ده‌بینی كه ژنه شاعیر و به‌تایبه‌ت ژنه شاعیری رۆژهه‌ڵاتی له‌نێو تێكسته‌كانیدا غەریبە، غه‌ریبه له خۆی، غه‌ریبه له نیشتمانه‌كه‌ی؟
رۆژ: كۆمەڵی ئێمە، كۆمه‌ڵێكی رۆژهەڵاتی و داخراوە و هەموو شت تیایدا حەرامە، ته‌نانه‌ت خودی ژن و بوونی ئه‌م بوونه‌وه‌ره خۆی حەرامە و تا ئێستایشی له‌گه‌ڵدا بێت نەیتوانیوە لەو كۆت و بەنده كۆمه‌ڵایه‌تییانه یاخی بێت. فروخ له شوێنێكدا ده‌ڵێت: "شاعیر دەبێت یاخی بێت و ئەگەر نەبێت ناتوانێت خۆی بسەلمێنێت". هه‌رچه‌نده كه ژنه شاعیریی كوردیش ئیشی كردووه، بەڵامم نەیتوانیوە خۆی رزگار بكات له‌و كۆت و به‌نده‌ی كه هه‌یه‌تی. خۆی له راستیدا ئەو قەڵەمەی كە هەڵیدەگری خۆی یاخیبوونە. ژن ئه‌كه‌وێته به‌ر ره‌خنه و له كۆمه‌ڵگه زۆرجار ته‌ریك ئه‌كرێته‌وه و دەورووبەریش ڕێی لێدەگرێت، بەڵام پاش ئه‌وه‌یش كه من ئه‌و قه‌ڵه‌مه‌م هه‌ڵگرتووه، هەر لەو كەلتوورە ئەترسم، بەڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش ناتوانێت قەڵه‌مەكەم لێ یاخی بكات. به‌داخه‌وه شاعیری ژن بە هی تاراوگەشەوە ناگەنە پەنجەكانی ده‌ست و كارێكی وه‌هاشیان نەكردووە بۆ ئەدەبی كوردی تا ئێستا من شانازییان پێوە بكەم. من وه‌ك رۆژ رێزیان لێدەگرم، بەڵام شتێكی وەهایان نەكردووە بە ئاقاری تەلیسمدا بڕوات و شتێكی وەهایان نەكردووە كە دەقەكەیان چەند جارێك بخوێنمەوە و لێی تێبگەم.فه‌رهه‌نگ: قووڵی شیعر و زمان دوو چه‌م و ته‌وه‌ری تایبه‌ت و بنه‌مایی شیعرن، پێویسته شاعیر چلۆن له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا هه‌ڵسوكه‌وت بكات؟
رۆژ: من به هیچ شێوه‌یه‌ك پێم خۆش نییه كه شیعره‌كه‌م هه‌موو كه‌سێك لێی تێبگات، دەبێ شیعر سیحرێك بێـت بۆ تۆ تاوه‌كو هەر زوو لێم تێ نه‌گەیت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌و بێت ئەوكاتە من بە شیعری نابینم. له راستیدا من نامەوێت هەموو كەس لێم تێبگات. ئیتر ئەوە بەسەرچوو كە من بڵێم كچی هەموو كەسم، كچی هه‌موو كوردم. من بۆ چەند كەسانێك دەنووسم كە نەگەنە پەنجەكانی دەست. ئەوە بەسەر چوو كە بڵێیت شاعیری وڵات و شاعیری گەلەكەمان و .
ئەوڕۆ تەرجەمه و نووسین زۆر دەكرێت لە ئەدەبی كوردیدا، بەڵام به‌داخه‌وه گەنجەكان زمان نازانن و لەگەڵ ئەوەشدا تەمەڵن. خوێندنەوەی بەردەوام شاعیریەتی دروست ده‌كات و ئه‌مه‌ش له مندا هه‌یه، ئیتر ئێستا كاتی ئیلهام نەماوە بۆ شیعر نووسین، ئەگەر بێت و چەند دیوان و رۆمانێك نەخوێنیتەوە، ئەوا هیچت پێ نییە بۆ گوتن. خۆ ئەمە بە جوانی دەبینرێت لە شاعیرە كۆنەكان كە دەبینی دیوانێكیان هەیە. تۆ ئەگەر شاعیرێكی بەردەوام بیت، دەبێت بەردەوام بخوێنیتەوە. ژنە شاعیری ئێمە ئەوەندەی ماڵەكەی دەڕازێنێتەوە، نیو چارەگێك لە مەعاشەكەی ناداتە كتێب. رۆژانە رۆژنامه‌یه‌ك ناخوێنێتەوە، باشه ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌یه‌ك" دیوانێك" كتێبێك نه‌خوێنیته‌وه، ئیتر چۆن شیعر بەردەوام دەبێت.ـ (زمان)، گرینگ‌ترین كەرەستەی پەیوەندی مرۆییە. لەم نێوەندەشدا زمانی شیعری جیاوازییەكی زۆری هەیە لەگەڵ زمانی ئاسایی مرۆڤ كە تایبەتمەندی جوانیناسانەیەكی تایبەتی پێ دەبەخشێت. لەم نێوەندەشدا، زمانی ژنانە، وەكو زمانێك كە بەرپەرچدەرەوەی تایبەتمەندییەكانی ئەندێشەی ژنانە، پشكێك ئەگەرچیش كەم بێت، لە ئەزموونە زمانییەكانی مرۆیی و بەتایبەت لە زمانی شیعری ئەدەبیاتی ژنانە هەبووە. تایبه‌تمه‌ندی شیعری چییه؟
رۆژ: ئه‌م پرسیاره په‌یوه‌ست ده‌كه‌مه‌وه به پرسیاری پێشووه‌وه، چونكه باسه‌كه دووباره ده‌چێته‌وه سه‌ر زمان. خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زمانی شیعری چه‌ندی له‌سه‌ر بگوترێت، هێشتا كه‌مه. خاسیەتەكانی زمان ئەوەیە كە زمانی قسەكردنە نییە، بەڵكو رەهایە و سروشت تیایدا قسە دەكات وەك شێركۆ.
بۆ نمونە دەڵێم كاتێك ده‌ڵێم (لقێكی هەور..)، ئه‌مه زمانێكی مەجازییه، یا كه ده‌ڵێم (كورسیەكە رادەكات..)، ئه‌مه شتێكی مه‌جازییه و ناچێته‌وه سه‌ر هه‌مان زمانی سروشتی. خۆی له راستیدا زمانی شیعر، هەم زمانی منداڵە و هەم زمانی شێت. زۆر كەس بە شاعیرێك كە شیعرێك دەخوێنێتەوە، دەڵێن شێت، بەڵام خۆ شاعیرەكە شێت نییە، بەڵكو ئەمە تێنەگەیشتنە لە زمانی شیعر، ئه‌مه نه‌توانینی تێنه‌گه‌یشتنه، لاوازییه له درككرددنی زمانی شیعری. راسته كه زمانی شیعر زمانێكی شێتی و مەجازی و شەڕكردنە لەگەڵ واقیع، چونكه له بنه‌مادا ئه‌و زمانه شیعرییه له زمانی خه‌ڵكی ئاسایی ناچێت. ئێمەی شاعیران، واقیع كۆپی ناكەینەوە، بەداخەوە هەندێك گەنجی شاعیرمان! هەن كە وشە و رستە ریز دەكەن و نایەن زمانی شیعری بەكاربێنن، من بەو جۆرە شیعرانە دەڵێم (شیعری مۆبایل) و بەڕاستی ئەو جۆرە شیعرانە شیعری مۆبایلییە و زەمەن كاری تێدەكات و دوای ماوەیەك تۆز لەسەریان دەنیشێت و كەس ئاوڕیان لێ ناداتەوە. بەڵام بە پێچەوانە شیعری باش، زەمەن كاری تێناكات و تەمەنی هەمیشە لە درێژبوونەوەدایە، ئێمە با سەیری شاعیرە كۆنەكانی خۆمان بكەین، چەند ساڵ بەسەر ژیانی نالی و مەحوی تێپەڕیوە؟ ئەی بۆ ماونەتەوە، بۆیە بەڕاستی زەمەن كار لە شیعری باش ناكات، ئەو شیعرەی كە بە زمانی شیعری نووسراوە و فكر و فەلسەفە لە پشتییەوە بووە، هیچ كات زه‌مه‌ن كاڵی ناكاته‌وه و گورزی لێ ناوه‌شێنێت. كه‌چی به‌داخه‌وه شیعری ئێستای گەنجان، زەمەن لەبیریان دەباتەوە و من زۆر دڵیشم پێیان تەنگ دەبێت و یەك فلسیشیان پێ نادەم و بە چاوێكی بێ ئومێدییەوە سەیریان دەكەم.فه‌رهه‌نگ: جیاوازی شیعری ژنان و شیعری پیاوان لە چیدایە؟
رۆژ: به‌ر له هه‌موو شتێك، شیعر بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تییه و دواتر به‌و هه‌سته‌ی كه پێی ده‌نووسرێت، ده‌چێته قالبی ره‌گه‌زه‌كانه‌وه. هەستكردن بە ئازار و گرفتەكانی رەگەزەكان، له راستیدا دەرخەری شیعرەكانە به هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه‌یه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ژنان شیعریان ناسكەتره. هه‌رچه‌نده كگه ژنه شاعیره‌كان، ئازار و كێشه و فیراقه‌كانی خۆیان له شیعره‌كانیاندا ده‌نووسنه‌وه و تێكسته‌كانیان پڕیه‌تی له ئازار و ژان، بەڵام دواجار هه‌ر زمانه‌كه‌ی، زمانێكی شاعیرانه‌یه.فه‌رهه‌نگ: به‌ڵام شیعری زۆرێك لە ژنە شاعیرە كوردەكان، خۆی ئیلهامگرتووی شیعری پیاوان و عه‌شقی پیاوانه؟
رۆژ: شیعر پێش هەموو شتێك فكرە و ئەگەر فكر نەبێت ئەوا ناتوانم دەست بكەم بە نووسین. هەندێجار ئەو ئێش و ئازارانە لە بەرگی شیعردا دەنووسمەوە. بەڵام بەگشتی هەردووكیان واتە هەم پیاو و هەم ژن، ئیلهام لە یەكتری وەردەگرن. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ئیلهامه‌شدا، هیچ شیعرێك بەقەد شیعری ئاشقانە كە بۆ رەگەزی بەرامبەر دەینوسیو لێی جوانتر نییە. بەدەر لە شیعری نیشتمانییانە هەرچەندە كە ئەویش پیرۆزی و شەوق و شووری خۆی هەیە، بەڵام ئەمەی یەكەمیان شتێكی دیكەیەوە و هەست و ئیلهام وەرگرتنێكی ناوەكی تێدایە. كێ دەتوانێ حەیبیە لەبیر نالی بباتەوە. كێ دەتوانێ شەم لەبیر وەلی دێوانە بباتەوە..فه‌رهه‌نگ: هەندێكجار دەگوترێت شیعر جۆرە زمانێكە و یا لە راستیدا، شیعر زمانی هونەری زمانە. (فێردیناندۆ سۆسۆر)ـی بنەمادانەری زمان‌ناسی نوێ، لەسەر ئەو بڕوایەیە كە زمان سیستەمێكە لە نیشانەكان. كەوایە شیعر چەندە پێویستە رەمزاوی و نیشانەدار بێت؟
رۆژ: زمان یەكێكە لە بنەما هەرە گەورەكانی شیعر. گەورەترین بنه‌مای شیعرە، هەربۆیە لەوێدا ئیماژ وسونبول و هەموو ئەو نهێنیانە لە زماندا دەردەكەوێت، بۆیە تیایدا هەموو شتەكان خەیاڵ و مەزیك و. لە نەستدا چاوت دەكه‌نه‌وە، بۆیە من به ته‌واوی لەگەڵ ئه‌و ره‌ئیەی سۆسۆردام.فه‌رهه‌نگ: لە وێنا شیعرییەكانی شیعری ژنان، زۆر بە كەمی پێناس و ناسنامەیەك لە رەگەزی ژن خراوەتە روو. ئەگەر لە ئێرانی نێزیك خۆمان، (ژاڵە عالمتاج قائم مقامی) و دوای ئەویش (فروغ فەروخزاد) لە كارەكتەرە سەرەكییەكانی پێناسكەران و ناسنامەدانەرانی ژن بن لەنێو شیعری فارسی‌دا، ئەی بۆچی لەنێو كورددا وەها ژنێك هەڵنەكەوتووە و تەنانەت بیرۆكەكەشی نەخراوەتە روو؟
رۆژ :من هەندێكجار لەگەڵ ئەو پرسیارەدام. راستە لەنێو فارس‌دا شاعیری ژن شتی زۆریان كردووە و له‌نێو ئه‌ده‌بیاتی فارسی‌دا جێ په‌نجه‌یان دیاره و ناكرێت له‌بیر بكرێن و خۆیان سه‌لماندووه كه ده‌شێت ژنه شاعیره‌كانیش پا به پای پیاوه شاعیره‌كان تێكستی جوان بخوڵقێنن و ده‌بینین كه تاوه‌كو ئێستایش (فورخ) بوونی هەیە و توانی شتێك بكات كە هەر دوای خۆی باڵەفڕین بێت. تەنیا یەك فروغ لە ئێران هەڵدەكه‌وێت و لەنێو كوردیشدا ئەوەندە بێ هیوا نیم و ناڵێم كە ژنێك نییە. من هیوام هەیە كە هەندێك قه‌ڵه‌می ژنان هه‌یه كه داهاتوو بۆ ئه‌وانه و ناكرێت وا به‌داماوی دابنیشین و بڵێین كه‌سمان نییه، هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تای كاری و جار جاره‌ش لاوازییان پێوه دیاره، به‌ڵام دووباره ناكرێت له‌بیریان بكه‌ین، بۆ نمونه (دڵسۆز حەمە، كازیوە ساڵح، مه‌هاباد قه‌ره‌داغی، ژیلا حوسەینی و ناهیدە حوسینی و گەلێك ناوی دیكه‌یش) هەن. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌داخه‌وه هه‌ندێك كه‌سی باشمان هه‌بوو كه به تێكه‌ڵاو بوونیان له‌گه‌ڵ راگه‌یاندن ئه‌و پێگه و توانایی و داهێنانه‌ی خۆیان له‌ده‌ست دا. ئه‌و ئافره‌تانه‌ی رووده‌كه‌نه رۆژنامه‌نووسی ساده ده‌بنه‌وه و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خراپیشم نه‌گوتبێت بچووك ده‌بنه‌وه له بواری شیعریدا و هیچیان پێ نامێنێت. هه‌ر بۆیه من تاوه‌كو ئێستا تێكه‌ڵاوی نه‌بووه و ناشمه‌وێت تێكه‌ڵاوی بم.فه‌رهه‌نگ: ئایا شیعر دەتوانێت هەڵگری گوتارێكی جیهانی بێت و لە چوارچێوەی ئەدەبیاتدا ئەو دەنگە زووڵاڵەی هەبێت كە نهۆ تۆ لەوبەری مایكەكەوە هەتە؟
رۆژ: هەمیشە لە ئەدەبدا شیعر هەڵگری ناسنامەیەكی ئەدەبی بووە. شیعر توانیویەتی جیهانی بێت. ئەو پرسیارەی تۆ ئەوە دەگەیەنێت كە شیعر توانیویەت لە لۆكاڵیەت و ناوچه‌یی دەرچێت و ببێته جیهانی. مادام شیعر بۆ مرۆڤایەتی دەنووسرێت و هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یكه شیعر له‌و سنوورداریه‌ته بێته ده‌ره‌وه. فروخ ده‌ڵێت: "شیعر هەر شیعرە"، بۆیە شیعر نە سنوور و نە پێناس دەناسێت. تەماشا دەكەی (بۆدلێر) چەندە لە ئێمەوە دوورە، بەڵام توانیویەتی بگاتە ئێمە. شیعر سیمبوولێكی جیهانییە و تەنیا ناخرێتە مەنتیقە و چاورچێوەیەكەوە.فه‌رهه‌نگ: ئایا (رۆژ) كە باسی پیاوە ئاوییەكە دەكات، چەندە عەشق تێ ئاڵاوی جەستەییەتی بۆ ئەفڕاندنی تێكستێكی زیندوو؟
رۆژ: من هەمیشە شیعرەكانم عەشقیان تێدایە، به‌ڵام ئه‌و عه‌شقه جەستەیی نییە و به شێوه‌یه‌كی سروشتی حەزم بەو عه‌شقه جەستەییه نییە و به‌ڵكو من شه‌یدای عه‌شقه رووحانییەكەم، ئەشێت. من وه‌ك (رۆژ) مەعشووقێكم دەوێـت روحانی بێت و نامەوێت لێی نێزیك ببمەوە. شیعر ئەوەی پێ بەخشیوم كە رووحانی بم و هەمیشە لە جەمسەری رووحەوە لێێ دەڕوانم، هه‌ر بۆیه تاوه‌كو ئێستاش كه پاكیزەم.فه‌رهه‌نگ: ئایا (ئەدەبیاتی كۆچەری) یا ئەدەبیاتی غوربەتی، نیشاندەری سۆز و خۆشەویستی نووسەری كۆچەرە بۆ نیشتمانەكەی یا بە پێچەوانەوە ئەدەبیاتێكە كە بەهۆی كاریگەری و مێتۆدەكانی غوربەتەوە، دەست دەكات بە خوێندنەوەی نیشتمان و لە ناغەوە وڵاتەكەی هەڵدەتەكێنێت و داوای مۆدێڕنیزەبوون و گڵۆباڵیزەیشنی ئەدەبیات دەكات؟
رۆژ: ئەوەندەی چەمكی ئەو پرسیارە من رادەكێشێت، هه‌ندێك لەو شاعیرانەی كە دەچنە ده‌روه‌ی هه‌نده‌ران، سۆز و عاتییفەی نیشتمان لەبیر دەكەن و وشك هەڵدێن، بەڵام هەندێكیان هەن كە بە روح لەگەڵ سۆزی وڵاتەكەیان دەژین، بۆیه ئەوانە هەندێكیان شتێكیان كردووە بۆ ئەدەبی كوردی و توانیویانه ئه‌وه رێك بخه‌ن كه جەستەیان لە غوربەت بێت و رووحیان لە وڵاتەكەیان بژیت.فه‌رهه‌نگ: ده‌بینین كه ئه‌دیب و شاعیره‌كانی غوربت و نیشتمان" هه‌مووده‌م كۆنتاكتێكیان له‌نێودایه كه هه‌ندێكجار روو له بارگرژی ده‌كات و ده‌گاته ئه‌و راده‌یه‌ی كه غوربه‌تییه‌كان، ناوخۆییه‌كان ره‌د ده‌كه‌نه‌وه، كه‌واته ئایا ده‌شێت غوربه‌ت و هه‌نده‌ران ئه‌و گۆڕانه قووڵه دروست بكات له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی له رابردوودا له یه‌ك زه‌مه‌ن ژیاون و كاریان كردووه؟
رۆژ: هیچ كاتێك نووسەرانی هەندەران لە ئێمە باڵاتر نین، بەڵام ئەوەندەیه كه ئەوان نازێكی تریان هەیە و ئێمە بە چاوێكی ئیحترامتر و به‌زترەوە سەیریان دەكەین، دەنا نووسەرانی كوردستان كەمتر نین لە هی هه‌نده‌ران. راسته كه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه وه‌كو هه‌نده‌ران كراوه نییه، به‌ڵام به گشتی ئەوانەی كه دەچنە هەندەران لە ئێمە زیاتر نین، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و كه‌لتووره‌مان له‌نێو دروست بووه كه وه‌كو هونەرمەندە گۆرانیبیژەكان زیاتر به‌لایاندا ده‌چین و هه‌روه‌كو ئه‌وان حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات زیاتر گرینگ‌یان پێده‌دات، ده‌نا وه‌كو تێكست و ته‌نانه‌ت هونه‌رمه‌ندانیش زۆر كه‌سی دیار و شاره‌زا و تواناترمان هه‌ن له نێوخۆی وڵات.فه‌رهه‌نگ: هه‌ندێكجار ده‌بینین كه شاعیر ره‌شبینه و ئه‌و ره‌شبینییه له شیعر و ژیانیدا ره‌نگ ده‌داته‌وه؟
رۆژ: منیش یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه پشكێكی ئه‌و ره‌شبینییه‌م به‌ر كه‌وتووه" به‌و پێیه‌ی كه زۆربه‌ی كاته‌كانی خۆم به ته‌نیایی و له ماڵه‌كه‌مه به‌سه‌ر ده‌به‌م، له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش گله‌ییم هاتووه‌ته‌وه سه‌ر. ئه‌گه‌ر ئه‌و ره‌شبینییه و بێ هیوایه نه‌بێت ئه‌وا تێكستی به‌هێز و زیندوومان لا دروست نابێته‌وه. به‌لای منه‌وه (شكست) دایكی هه‌موو داهێنانه‌كانه. ناهومێدییه كه وامان لێده‌كات بنوسینه‌وه و تێكسته‌كان به‌رهه‌م بهێنین، و ئه‌و ناهۆمێدییه‌شمان تا ئه‌وكاته به‌رده‌وام ده‌بێت كه قه‌ڵه‌م بگرین به‌ده‌سته‌وه و پاش نووسینه‌كه، خۆمان خاڵی ده‌كه‌ینه‌وه و نائۆمێدی و بێ هیواییه‌كه‌مان ده‌كوژین. هه‌ر ئه‌و گۆشه‌گیریه‌ی كه له (رۆژ)دا هه‌یه وای لێكردووه زۆرجار غه‌دری لێبكرێت. وایی لێكردووه كه كه‌متر شیعره‌كانی ته‌رجه‌مه بكرێنه‌وه سه‌ر زمانه‌كانی فارسی و ئینگلیسی. به‌داخه‌وه له‌نێو ئێمه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی ئیش له‌سه‌ر ده‌موچاو و روووخسار ده‌كرێت، هێنده ئیش له‌سه‌ر كرۆك و تێكست ناكرێت.